کولبرنیوز | Kolbarnews
5.85K subscribers
13.3K photos
13.3K videos
301 files
7.97K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
⭕️بریندار بوونی #کاسبکارێک بە تەقەی رژیم لە #هەورامان

💢بە پێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە چوارشەممە شەو ٦ی مانگی پووشپەڕ ۱۳۹٨ کاسبکارێک بەناوی #عەلی_حەسەنی ناسراو بە عەلی عەزیز خەڵکو ئاوایی دوروکی لە لایان هێزەکانی کۆماری اسلامی موستەقەر لە بەرزایەکانی زنجیرە چیای #تەتە دراوەتە بەر دەست درێژی گووللە.

بە پێی ئەو راپۆرتە گوللەیەک بەر لاقی ئەو کاسبکارە کەوتوە و ئێسکی پێی شکاندوە. ئەمڕۆ عەلی عەزیز لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان نەشتەرگەری بۆ کراوە و دەگووترێ ئێستا باری تەندروستی باشە.

شایانی باسە سێ روژ لەمەوبەریش کاسب کارێکی بە ساڵاچوو به ناوی حمه لالو خەڵکی ئاوایی بارموا لە لایەن پاسگای موستەقەر لە تەتە گیرا بە دستوور و دەستی #رئیسی ئەو #پاسگایە بە ناسنامەی #رەحمەتی گەلێک بێ حورمەتی پێکرا و بە چەقۆ بریندار کرا.

🆔 @kolbarnews
بە پەڵە
⭕️برینداربوونی #کاسبکارێک لە #هەورامان

💢بەپێی هەواڵێک کە ئێستا بە دەست #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە هێزە جێگیرکراوەکانی پاسگای #ژاڵانە سەر بە #هەورامان تەقەیان لە #کاسبکاران کردوە بەو هۆیەوە کاسبکارێک بە ناوی #حاتەم_رەزایی بە سەختی بریندار بوە ئێستا لە لایان خەڵکی ناوچەکاوە ئەگوازرێتەوە ۆ نەخۆشخانە

🆔 @kolbarnews
⭕️کووژرانی #کاسبکارێک(#کاروانچی) لە #ماکۆ

💢بە پێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٨ی جۆزەردان ۱۳۹۹ بە دەست #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی شەممە ۱۷ی مانگی جۆزەردان هێزەکانی کۆمار ئێسڵامی #ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای #ساری_ئۆجاق ( #شێخ_عەسگەر ) لە ناوچە سنووریەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردوە، کە لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی #فەرهاد_کچڵانلوو خەلکی ئاوایی ساری ئۆجاق( شێخ عەسگەر) فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بریندار دەبێت. بە وتەی خەلکی ئاوایەکە هێزەکانی کۆمار ئێسلامی دوایی ئەوەی تەقەیان لێ کردوە کەڵ وپەلەکەی و هروها ئەسپی کاسبکارەکەیان لە گەڵ خۆیان بردوە وە ڕێگریان کردوە لە خەڵک کە فەرهاد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. بە داخەوە دوایی یەک ساعت و نیو بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. هەروها پزشکی دادوەری لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیی دا نووسیویەتی بە هۆیی بەرکەوتن ئاسنی گەرم (فیشەک) و خوێن بەربوون فە راد گیانی لە دەست داوە.

🔺شایانی باسە فەرهاد دەستگیران دار بوە بریار وابوە دە ڕۆژ دواتر ژیانی هاوبەشی پێک بێنن.
#kolbarnews
@kolbarnews