کولبرنیوز | Kolbarnews
5.85K subscribers
13.3K photos
13.3K videos
301 files
7.97K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
🚩بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری خه‌ڵكی #عه‌فرین خه‌ڵك له شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران
هاتنه سه ر شه قام

⭕️ڕژۆی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی ئێران به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاو، له‌ خۆڕاگری سه‌رسه‌ختانه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین پشتیوانیان كرد.
به‌ دوای بانگه‌وازی كۆمیته‌ی شاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مرۆڤه‌ خه‌باتكار و ئازادیخوازه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كان له‌وانه‌ "#تاران، #كرماشان، #ورمێ، #سنه‌، #ئیلام، #مهاباد، #مه‌ریوان، كامیاران، #شائاباد، #جوانڕۆ، #سه‌رپۆل_زه‌هاب، #سه‌حنه‌، #سه‌قز، #بانه‌، #بۆكان، #دیوانده‌ره‌، گیلانغه‌رب، پاوه‌، #ڕوانسه‌ر، #قۆروه‌، #بیجاڕ، #دێهگۆلان، #ئابدانان، #پیرانشار، #شنۆ، #ماكۆ، #خۆی،#سەردەشت و #ڕه‌شت" هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ك "عه‌فرین ته‌نیا نییه"‌، "تا ئازادی عه‌فرین ناوه‌ستین"، ئه‌ردۆغانی فاشیست، ئه‌ردۆغانی تێرۆریست و بژی خۆڕاگری عه‌فرین"، له‌ خۆڕاگری خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین پشتیوانیان كرد. @kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێرە بازاڕی سەودای نان و گیانە
لێرە بۆ بژیوی ئەمڕۆ کەس نازانێ خوێنی چەندها چەوساوە بەسەر سنگی زەویدا پژاوە.

دارستان کە دەنگیان دەبیستێ دڵی دادەخورپێ و چاوانی دادەپۆشێ
تا گلانی پەیکەرەی رەنجی ژیانیان شاهید نەبێ.

بەرهەمی ۱۰۰ ساڵ تێکۆشانی کوردان ئاوا کۆ بۆتەوە:
پیاوانی پارلەمانێک لە باشوور یەک دەنگ دەنگ دەدەن بە شوی خوشکەکانیان کە بە یاسایی چەند ژنی دی بۆ رابواردن و لەزەتی خۆیان لەسەر دەستی ئیسلام مارە بکەن.
لە رۆژهەڵاتیش، کۆڵبەری دەبێتە دیاردە و تاعون

#کولبران #نەبەکولبری #نە_بە_بیکاری_و_مرگ_سێدارە #جنایت_موقوف #کولبرنیوز #جمهوری_اسلامی #مرز_سنوور #نان #سنندج #بانه #هەورامان #سقز #دیواندەرە #مەریوان #کامیاران #پیرانشار #پاوە #ڕوانسەر #مەهاباد #بۆکان #نەغەدە #ورمێ #کرماشان
@KOLBARNEWS
⭕️بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری ورمێ

💢 ورمێ- کۆڵبەرنیوز -
بە پێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی یەکشەممە ۳۱ی خەرمانان۱۳۹٨ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێران لە سنووری #ورمێ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی " #شەفیع_حەمیدی" خەڵکی ئاوایی " #خانیک" سەر بە شاری ورمێ فیشەک بەر لاقی ئەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری
ورمێ کراوە ئێستا لە ژێر چاودێری
پزشکی دایە.

🛑شایانی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا زیاتر لە شەش #کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی #ئێران و #تورکیە کووژراون و بریندار بوون.

🔺بە پێی ئامارە کۆکراوەکان لە ناوەندی #کۆڵبەرنیوز لە ماوەی شەش مانگی رابردوو دا زیاتر لە ۱۲۵ #کۆڵبەر کووژراون و بریندار بوون.

🆔 @kolbarnews
⭕️گیان بەختکردنی کۆڵبەریک دوایی یەک مانگ لە بریندار بوونی

💢بەپێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ هەینی ۱۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ئەمرۆ کۆڵبەرێک بە ناوی #پەیمان_یوسفی خەڵکی ئاوایی دەرماناوێ سەر بە شاری #سەردەشت لە نەخۆشخانەی #ورمێە گیانی بەخت کرد.
شایانی باسە #پەیمان_یوسفی ڕۆژی هەێنی ۱۲ی ڕەزبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران بریندار ببوو کە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری #ورمێ کرا بوو بە ڵام بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی بەخت کرد.

جانباختن یک کولبر مجروح پس از یکماه

جمعه ۱۰ آبانماه، مطابق خبری که به کولبر نیوز رسیده است، پیمان یوسفی کولبری که ۱۲ مهرماه براثر تیراندازی نیروهای رژیم در حوالی روستای بیتوش در منطقه سردشت مجروح شده بود، جان باخت. نامبرده جهت مداوا به بیمارستانی در ارومیه منتقل شده بود و متاسفانه به علت شدت جراحات پس از یکماه جان باخت.

🆔 @kolbarnews
کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەری لە سنووری #ورمێ

بە پێی هەواڵێک کە به #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە شەوی شەممە ۷ی پووشپەڕ ی ۱۳۹۹ لە سنووری نێوان #کوردستانی #ڕۆژهەڵات و #باکور هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا، سێ کۆڵبەر خەڵکی شاری #سیلوانا، بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە نیزامییەکانی ئێران کوژرا و برینداربوون.

تا ئێستا ناسناوی دوو کۆڵبەر بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بوە ناوی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان " #داوود_مەجیدیان" و
کۆڵبەرەێک بە ناوی " #سالم_سلێمان_نژاد" گیانی بەخت کردوە.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews

@kolbarnews
گیان سپاردنی کۆڵبەرێکی بریندار دوایی تێپەڕ بوونی یەک هەفتە لە بریندار بوونی

بە پێی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ۲۷ی پووشپەڕ ۱۳۹۹ کۆڵبەرێکی خەلکی #ورمێ بە ناوی #شەمزین_ئەحمەدی ک هەفتەی ڕابردوو لە بەرزایەکانی #سۆماو برادۆست هاوکات لە گەل دوو کۆلبەری تر بە ناوە کانی #حیکمەت_ئەحمەدی #ڕۆشەن_جەهانگیری کەوت بوونە بەر دەست دڕێژی گوللەی سپای پاسداران ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری #وان لە #باکوری کوردستان بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی بەخت کرد.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە برایەکی تری شەمزین بە ناوی #ئەرسەلان_ئەحمەدی لە برواری ٤ی جۆزەردان ۱۳۹۹ لە کاتی کۆڵبەری دا لە سنووری شاری ورمێ بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران پێکراوە و گیانی بەخت کردوە.

#kolbarnews

@kolbarnews
⭕️بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری #چاڵدووران

💢بەپێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی تەقەیی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ماکۆ بە ناوی " #ڕامین_بلخکانلوو" خەڵکی ئاوایی " #کشمیش تەپە"ی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆمار ئیسلامی #ئێران بریندار بوە.

جێگای ئاماژەیە "ڕامین بلخکانلوو"، لەو ڕووداوە گوللـە بەر لاقی کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە شاری #ورمێ کراوە.


@kolbarnews
⭕️بریندار بوونی #کۆڵبەرێک لە سنوری #ورمێ

💢بە پێی هەوالێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ئەمڕۆ یەکشەممە ۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی #ئێران لە سنووری ورمێ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی تەمەن ۲۲ ساڵە بە ناوی #ئایهان_خدری خەڵکی ئاوایی #کوران سەر بە ناوچەی #سۆما_برادۆست فیشەک بەر سەری کەوتوە وە بە خەستی بریندار بوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو کۆڵبەرەبۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری #ورمێ کراوە.

@kolbarnews



#kolbarnews

@kolbarnews
⭕️دوزینەوەی تەرمی سێ کۆڵبەری ونبووی شاری ورمێ

💢ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ڕێبەندان ۱۳۹۹ تەرمی سێ کۆڵبەری ونبووی خەڵکی ئاوایی #کوران سەر بە ناوچەی #سۆما_برادۆست #ورمێ بە نێوەکانی #مەتین_ئەسلانی، #بەڵێن_ئەحمەدی، #موڵا_خودایی لە ژێڕ ڕنوی بەفردا دوایی تێپەڕ بوونی هەشت ڕۆژ لە ونبوونیان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە دۆزرانەوە.

🔺شایانی باسە هەشت ڕۆژ بەر لە ئێستا پێنج کۆڵبەری خەڵکی ئاوایی کوران ژێر ڕنوو دەکەون کە تا ئێستا تەرمی دوو لەم کۆڵبەرانە نەدۆزراوەتەوە.

#کولبران
#کۆڵبەرنیوز
#کولبر
#kolbarnews
@kolbarnews
⭕️بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوری #پیرانشار و #بانە

💢بەپێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی سێ شەممە۲۲ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بەروێشکان سەر بە شاری #بانە تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکامی دا کۆڵبەرێکی ۲۰ ساڵان خەڵکی پیرانشار بە ناوی #سید_ڕەوان_تیسو بە تەقەی ڕاستەوخویی هێزەکانی ڕژیم بە خەستی بریندار بوە.
🔺جێگایی ئاماژەیە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری #ورمێ کراوە.


🛑هەروها ڕۆژی دووشەممە ۲۱ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ هێزە چەکداراەکانی کۆماری ئیسلامی #ئێران لە سنووری #بێخەرجە نزیک بە #حاجی_ئۆمەران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی #زاهیر تەزاحوم خەڵکی ئاوایی #نمنجێ سەر بە شاری #پیرانشار گوللە بەر ئەژنۆیی کەوتوە و بەخەستی بریندار بوە.
🔺شایانی باسە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار کراوە.

#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️کوژران و بریندار بوونی ۲۶ #کۆڵبەر لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو دا

💢بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە لایان #کۆڵبەرنیوز وە لەماوەی مانگی ڕابردوو دا زیاتر لە ۲۶ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی #کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون کە نزیک بە ۷۰٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی #ئێران بووە.

🛑جێگایی ئاماژەی ، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر کوژراون و ٢٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کوردستان تۆمار کراوە کە ١٤ حاڵەت بووە. ٢ حاڵەتی کوژرانی #کۆڵبەران لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.
 
چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ۷۰٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و ئەشکەنجە: ٨ حاڵەت (٨ بریندار) کە دەکاتە زیاتر لە ۳۰٪ی کۆی حاڵەتەکان.
 
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
1. پارێزگای #ورمێ: ٨ حاڵەت ١ کوژراو  و ٧ بریندار.
2. پارێزگای #سنە: ١٤ حاڵەت ٢ کوژراو و ١٢ بریندار .
3. پارێزگای #کرماشان: ٤ حاڵەت ٤ بریندار

#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ورمێ
▪️گیان لەدەستدانی زیندانییەکی سیاسی کورد

زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی "پەیمان گلوانی" لەژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ڕێژیمدا گیانی لەدەست دا.

پەیمان گلوانی، لاوێکی خەڵکی شاری مەهاباد
پاش ١٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژێم لە شاری مەهاباد و ڕاگواستنی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژێم گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پەیمان گلوانی، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بەهۆی بێ ئاگاییەوە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی خومەینی گوێزرابوویەوە.
هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی گلوانییان ڕاگەیاندووە کە بەهۆی "کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە" رۆشتۆتە ناو کۆما.
#کۆڵبەر_نیوز
#شۆڕشی_ژینا
#ناڕەزاییەتی_سەراسەری