وشەنامەی زمانناسی
446 subscribers
6 photos
5 files
74 links
(۲۳هەزار وشەی پسپۆڕی لقەکانی زمانناسی)
سەرچاوە: وشەنامەی زمانناسی لە ژێر چاپدایە
لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-t_HQDy0Aw2g
ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics

بەڕێوەبەر:
@Critical_Linguist
Download Telegram
@Key_Terms_In_Linguistic
لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👆

terminology
زاراوەناسی یان زاراوەزانی یان ترمناسی

ئەم وشە تایبەت بە فەرهەنگی زانستی و وشەنامە پسپۆڕییەکانە کە لەگەڵ فەرهەنگی گشتیدا جیاوازە وەک فەرهەنگی زانستی پزیشکی و ئەندازیاری و هتد.ئەو وڵاتانەی دیانهەوێ بە زمانی نەتەوەیی خۆیان زانست وەرگرن و لە ڕەوتی پێشکەوتنی جیهاندا بە دوا نەکەون لە چوارچێوەی فەرهەنگی وشە پسپۆڕییەکاندا دەست دەکەن بە هەمبەرسازی وشە بیانییەکان بە زمانەکەی خۆیان.سوود وەرگرتن و فێربوون پێویستی بە شارەزایی و زانینە کە تەنیا لە ڕێی زمانی زانستەوە دەکرێ. پێشکەوتنی زانست، پێویستی بە زمانی زانستییە.ئەگەر بمانەوەێ زمانی زانستی بە زمانی کوردی خۆماڵی بکەینەوە، پێویستە وشە پسپۆڕییەکانی ئەو زانستە کە پێ دەڵێن (key terms ) خۆماڵی بکەینەوە بە کوردی،بەڵام بە پێی بنەما و دەستووری تایبەتی دەبێت و ناکرێت بە ئارەزوو و بێ بنەما بێت بەڵکوو ڕێباز و ڕێگای تایبەتی خۆی هەیە. واتە ناکرێت بە ئارەزووی تاکەکەس ساز بکرێت. بەداخەوە لە زمانی کوردی یاساکان ڕچاو ناکرێ و لەمە گرینگتر ئەوەیە کە فرەواتایی وشەکان ئەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتوانین زمانی زانستی بە کوردی خۆماڵی بکەینەوە.

👁‍🗨وشەی terminology لە دوو بەشی term بە واتای (زاراوە) و پاشگری logy بە واتای (ناسی) پێک ھاتووە.
بەڕای من (زاراوە) بۆ وشەی (term) گونجاو نییە، پێویستە یەک واتا بۆ یەک وشە دابنرێت و مانایەکی دیاریکراوی هەبێت تا فرەواتایی لەگەڵ وشەیەکی دیکە دروست نەبێت، لە زمانی کوردیدا بۆ (term) هەمبەری (زاراوە)دانراوە ،بۆ زاراوەکانی زمانی کوردییش کە وشە پسپۆڕییەکەی dialect ـە، ئەڵێین (زاراوە).ڕەنگە هەندێ لە زمانناسەکان بڵێن بۆ (dialect) وشەی (زار)ـمان داناوە بەڵام (زاراوە) وشەیەکی باو و زیاتر بەم واتایە بەکار هاتووە.
پێویستە بۆ وشەی ( term ) هەمبەری (ترم) لە زمانی بێگانەوە وەربگرین بەڵام
پاشگری (logy) بە واتای (ناسین)ە نەک
(زانی) چونکە زانی و ناسی دوو پاشگری جیاوازن. وەک لە زانستە مرۆڤایەتییەکان دەڵێین:
▫️کۆمەڵناسیsociology
▫️دەرووناسی psychology
▫️شانەناسیhistology و هتد.
پاشگری (ناسی) دروست و گونجاوترە چونکە (زانی) لە چاوگی (زانین) زیاتر لایەنی هۆشەکی هەیە بەڵام (ناسی) پێوەندی بەو شتانە هەیە کە دەرەوەی کەسەکە هەن و هەوڵی تاوتوێکردنیان دەدات بۆ ئەوەی بیانناسێ.
بۆ هەمبەری ئەم وشە بە پێی یاسای (وەرگرتن_وەرگێڕان) بەشی یەکەمی وشەکە لە زمانی بێگانە وەردەگرین و بەشێکی دیکەی وەرگێڕان دەکەینەوە
1⃣ترم (term)=وەرگرتن
2⃣ناسی(logy)=وەرگێڕان
◀️ترمناسی

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
@Key_Terms_In_Linguistic
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👆

Critical period
سەردەمی هەستیار

ئایا منداڵ لەسەرەتا فێری زمانی دایکی بێت یان فێری زمانی دووەم؟ د.ڕەحیم لە وەڕگێڕانی وتاری دەرووناسی زماندا دەڵێت: زۆر گرینگە کە دایک و باوک بە زمانی دایک لەگەڵ مناڵەکەیان بدوێن نەک بە زمانی دووەم چونکە سەردەمی هەستیار، ئاماژە بە سەردەمێک دەکات کە مرۆڤ لەو سەردەمەدا فێری زمانی دایکی ئەبێت. هەرمرۆڤێکی ئاسایی بە شێوەی خۆڕسک تا تەمەنی نزیک ١١ساڵ و نیو بۆ ١٣ ساڵ توانستی فێربوونی زمانی هەیە. بە دابڕانی لە پێوەندیی کۆمەڵایەتی لەسەرەتای منداڵییەوە تا ئەو تەمەنە هەستیارە، ناتوانێ زمانی یەکەم فێر بێت و پێویستە لە ڕێگەی فێرکارییەوە فێری زمان بێت. واتە، تا نەکەوێتە دەوروبەرێکی کۆمەڵایەتییەوە، ناتوانێ ئەم توانستە بەتەواوی بەکاربێنێ. گریمانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زمانی یه‌كه‌م ته‌نیا له‌چه‌ند ساڵی یه‌كه‌می ژیاندا ده‌كرێ‌ به‌ده‌ست بێت. منداڵان به‌ ته‌واوی هه‌ر زمانێک فێر ده‌بن كه‌ به‌ڕاده‌ی پێویست ده‌ستیان پێی ڕابگات و ئه‌م كاره‌ش به‌بێ‌ فێركردن ده‌كه‌ن. ژماره‌یه‌كی كه‌می گه‌وره‌كان ده‌توانن كارێكی وا مه‌زن بكه‌ن. له‌ده‌یه‌ی 1960دا ده‌مارناسێكی ئه‌مریكی ئێریك لێنبێرگ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد: ئێمه‌ به‌ توانایایی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه‌ بۆ فێربوونی زمان له‌دایک ده‌بین، به‌ڵام ئه‌م توانایه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كی ژێنێتیكییه‌وه‌ بێت، له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌مه‌نی سێزده‌ ساڵان ده‌وه‌ستێ‌، واته‌ "بڕگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن"ی دیاریكراو بۆ فێر بوونی زمان هه‌یه‌.ئەمە قۆناغە هەستیارە بەهۆکارێکی سەرەکی دادەنرێ لە کۆسپ خستنە سەر ڕێی پەروەردە و فێرکردن بە زمانی دایکی. پاڵپشتی به‌هێزی گریمانه‌كه‌ی لێنبێرگ له‌ پشكنینی منداڵه‌ كێوییه‌كانه‌وه‌ هاتووه‌: ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌به‌ر هه‌ندێ‌ هۆ، له‌ ده‌ست ڕاگه‌یشتنێكی ئاسایی به‌ زمان له‌ ژیانی سه‌ره‌تاییاندا بێ‌ به‌ری بوون.

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
Linguist زمانناس
Polyglot فرەزمانزانی

کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە دڵسۆزی زمانی کوردین بەڵام ئاگاداریەکی تەواویان لە ئەرکی زمانناس و زانستی زمانناسی نییە، ھەڵەیەکی بەرچاو ھەیە کە زۆربەی لەو بەڕێزانە پێیان وایە زمانناسی واتە زمانزانی! بەڵام زمانناس لەگەڵ زمانزان بە تەواوی جیاوازە. زمانزان کەسێکە کە بتوانێت جگە لە زمانی دایکی، بە چەند زمانی دیکە قسە بکات و لە زمانناسیدا بەم کەسە ئەڵێن قسەکەری چەندزمانە(polyglot) بەڵام ئەم کەسە بڕیار نییە زمانناس=linguist بێت چونکە زمانناس پێویست ناکات چەند زمان بزانێت و قسە بکات و بنووسێت بەڵکوو گرنگ ئەوەیە یاسا و ڕێساکانی زمان بزانێت و بتوانێت شی بکاتەوە، هەرچەند بۆ زانستی زمانناسی دەبێ زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت چونکە هەموو کتێبە زانستییەکان و فەرهەنگە پسپۆڕییەکانی زمانناسی بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە.پێشتریش وتمان (زانین) زیاتر لایەنی هۆشەکی هەیە بەڵام (ناسین) پێوەندی بەو شتانە هەیە کە دەرەوەی کەسەکە هەن و هەوڵی تاوتوێکردنیان دەدات بۆ ئەوەی بیانناسێ. بڕیارەکانی سەر بە زمانیش، نادرێتە دەست زمانزانەوە چونکە ئەمە لقێکی زانستییە هەر وەک زانستی کیمیا و فیزیک و هتد کە پڕە لە وشەی پێشەیی و پسپۆڕی و خاوەنی پێناسە و تایبەتمەندی جیاوازە. زمان وەکوو ئۆتۆمبیل یان ماشێنە کە تەنیا میکانیک ئەتوانێت بە باشی پێکهاتەی ئەم ئۆتۆمبیلە شی بکاتەوە بۆمان. تەنیا ئەو ئەتوانێت بڵێت: پێکهاتەی ئەم ئۆتۆمبیلە چۆن دروست بووە یان کارکردنی ڕێکخەری پەستانی بەنزین و...بە چە شێوەیەک کار دەکات و هتد. ئەرکی زمانناسیش ڕێک وەکوو ئەو مکانیکەیە.

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
بۆ نموونە ئەرکی زمانناس بریتییە لە: سیما و کۆڵەکەی هاوبەشی زمانان چییە؟ لایەنی جیاوازیان چییە؟ خەڵک چۆن فێری زمان دەبێت؟ بۆچی منداڵ بە ئاسانی و خێرایی بە بەراورد لەگەڵ گەورەدا فێری زمان دەبێت؟ واتاکانی ئاخاوتن چۆن دەچێتە پاڵ وشەکانەوە؟ بە درێژایی ڕۆژگار زمانەکان چۆن دەگۆڕێن؟ چۆن دەتوانین ڕەوتی مێژویی زمان بەبێ بوونی تۆمار و بەڵگەنامە دیاری بکەین؟ جیاوازی زمانی هێما و ئیشارە کە کەڕ و لاڵ بەکاری دەهێنێت لەگەڵ زمانی درکێنراو لە چیدایە؟ لایەنی وێکچوونیان چییە؟ چۆن دەنگەکانی زمان بەرهەم دێت؟شیکردنەوەی گوتاری چ پێوندیکی لەگەڵ گوتاری ڕەخنەییدا هەیە و هتد.بە گشتی زانستی زمان بریتییە لە لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادمیکی و توێژینەوەی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زمان. بەڵام بەداخەوە زۆربەی بابەتەکان سەبارەت بە زانستی زمانناسی لە لایەن کوردیزانانەوە سەرەتایی و نازانستییە. ڕێساکانی زمان هەڕەمەکی دروست دەکەن و بە کەیفی خۆیان یاسا و ڕێسای زمانی دادەهێنن و لە هیچ بەڵگەیەکی زمانناسی نوێ و مۆدێڕن کەڵک وەرناگرن. بە وتەی د.جەعفەر ئەمانە چۆنیەتی نووسین و زانست دەشێوێنن و مەترسی گەورەن لەسەر زمان و مەعریفەی کوردستان، زمانەکەمانیش دەکەن بە زمانێکی زارەکی و خێڵەکی، ئەمەش دەروەستی نیازەکانی کۆمەڵگەی نەتەوەی مۆدێڕن نایە. کاتێک ڕەخنە لەم بەڕێزانە دەگریت و ئەڵێیت کە لێکۆڵینەوەی ورد و ھەمەلایەنەی زمان، بە بێ کەڵک وەرگرتن لە تێوری زمانناسانە سەرناگرێ، لە وڵامدا ئەڵێن: مامۆستا هەژار و هێمن و.. کەسایەتیکی ئاکادمیکی و دوکتۆر نەبوون بەڵام خزمەتی زۆریان بە زمان کرد!! هەر لە نێو ئەم جۆر وڵامە بێتەوەری و نازانستیبوون دەردەکەوێت چونکە کەسێک کە شارەزای زانستی زمانناسی بێت یان بڕوانامەی(linguistics)ـی بێت هیچکات ئەو جۆر قسانە ناکات بەڵکوو ئەڵێت ئامانجی مامۆستا هەژاری مەزن ئەوە بووە کە بە شێوەیەک، وشە کوردییەکان کۆبکاتەوە و بیپارێزێت و خزمەت بە شیعر و پەخشان و وەرگێڕانی دەقی کوردی بکات و پسپۆڕی زمانناسی نەبووە هەر وەک (دهخدا و معین و فیتزجڕاڵد و... ). جا تەنیا کوردیزانەکانن کە بە زمانناسی بەناوبانگی ئەمریكی نوام چامسكی ئەڵێن: کوردی نازانێت! کەسایەتیکی جیهانی کە كۆمەڵێک شتی تازەی هێنایە ناو لێكۆڵینەوەكانی زمانناسییەوە و توانی گۆرانێكی گەورەو گرنگ بكات لەزانستی زماندا، بەڵام لە نێو کۆمەڵگای کوردیزانەکانەوە بێڕێزی پێ دەکرێت چونکە ئەم بەڕێزانە پێیان وایە زمانناسی واتە ناسین و دۆزینەوەی ڕیشەی وشە کوردییەکان، بەڵام ئەوە بچووکترین و سەرەتاییترین شاخەی زمانە کە پێ ئەڵێن ڕیشەناسی (etymology). یان هەرکەس باش بنووسێت و پەخشان و شێعری کوردی جوان بێت، پێ ئەڵێن زمانناس! ئیتر نازانن زمانناسی ئەمڕۆ زۆر گۆڕەپانی زانستی دەگرێتە خۆی کە ڕێنووس و شیعر و پەخشان هەموو بەشێکە لە شێوازناسی (stylistics) ئاکادمیکی و شێوازناسیش لقێکە لە زمانناسی و دڵۆپێکە لە دەریایەک.ئەگەر باسی زمانناسی بکەین ئەوەندە بەربڵاوە كە هەریەک خاوەنی تایبەتمەندی خۆیەتی کە لێرەدا جێی باسی نابێتەوە. هەندێ کەسیش هەیە کە نزیک بە 40 کتێبی چاپ کردووە و لە هەموو بوارەکاندا خۆی بە پسپۆڕ دەزانێت لەکاتێکدا هەموو کتێبەکانی بە قەت لاپەڕیەکی ڕۆژنامەی ئەرووپی نرخی نییە. بەداخەوە کێشەی ئێمە ئەوەیە وەک فارس دەڵێت همەچیزدانین و وەک ئینگلیزی دەڵێت:
We come perilously close to performing a pastiche of knowledge ability that is really a new model of know-nothingness.
"ئێمە بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرەو لاسییکردنەوە لە زانایی و زانست هەنگاو دەنێین کە لە ڕاستیدا مۆدێلێكى نوێ لە نەزانینە."
خەیاڵی هەمووشتزانی ئافەتێکە کە شارەزایی و پسپۆڕی دەرۆخێنێت و ئەبێتە گەورەترین دوژمنی زانست.بەو هیوایە کە لەم ڕێگایەوە، بێنە سەر ڕاستەڕێی زانستییانەی زمانی کوردی و درێژە بە خەباتی زمانی کوردی بدەین.

لینکی کاناڵی وشەنامی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
Speech acts
کرده قسەییەکان

ئەو کردانەی لە ڕێگای گوتەکانەوە ڕادەپەڕێنرێن، بەگشتی بە "کردە قسەییەکان" ناو دەبرێن. لە هەر بارێکدا، ئەو کردیەی بەدەربڕینی گوتەیەک ڕادەپەڕێنرێ، هەڵگری سێ کردەی پێکەوە بەندکراوە کە بریتییە لە:
1⃣locutionary act
کردەی گوتن
وەک کردەیەکی بنەڕەتی گوتە یان بەبەرهەمهێنانی دەربڕینێکی واتاداری زمانی دادەنرێ.ئەگەر بەکردەوە نەتوانن لە زمانێکدا کردە قسەیی واتادار دەربڕن، ناتوانن کردەی گوتن بەرهەم بهێنن.واتە ڕستەکەمان دەبێ لە بواری واتاناسییەوە بخوێنرێتەوە و فام بکرێت بۆ نموونە:
دەربڕینی وشەی (ئاموماکونا) لە کوردیدا کردەی گوتن نییە چونکوو واتای نییە و ئاخێوه‌ری کورد تێناگات.

2⃣illocutionary act
کردەی مەبەستدار

گوتەی ڕێزمانی و جوان پێکهاتوو (well-formed) بەبێ مەبەست بەرهەم ناهێنین، بەڵکوو لەکاتی بەرهەمهێنانیدا، لە زەینی خۆماندا ئەرکیکیشی بۆ ڕەچاو دەکەین. ئەم ئەرکە لایەنی دووەمی گوتەکەیە کە بە کردەی مەبەستدار ناودەبرێ. بۆ نموونە:
هەر ئێستا بڕێک قاوەم دروست کردووە.
لەوانەیە مەبەست لەم ڕستە، ڕاگەیاندن،داواکردن بەخواردنەوە،ڕوونکردنەوە یان ئامانجی دیکەی گەیاندن یان پێوەندیکردن بێت.

3⃣perlocutionary act
کردەی پاشکار/کردەی کاریگەری

ئێمە هەروا بەسوک و سانایی گوتەیەک دەرنابڕین ئەرکێکیشی پێبسپێرین و بەبێ ئەوەی کاریگەرییەکەی لەسەر بەرانبەرەکەمان لەبەرچاو بگرین. ئەم لایەنی سێیەمە کردەی پاشکار یان کردەی کاریگەرییە.بۆ نموونە لە ڕستەی:
هەر ئێستا بڕێک قاوەم دروست کردووە.
ئەم ڕستە بۆ ئەوە دەردەبڕن کە پێتان وایە کە گوێگرەکەتان ئەو کاریگەرییەی مەستتان بووە تێدەگات و ڕازی بکات بەخواردنەوەی.

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی لەیلاخ👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
Forwarded from اتچ بات
‍ etymology
ڕیشەناسی

ڕیشه‌ناسی تاووتوێکردنی مێژوویی وشەیه و به‌شێكه‌ له‌ زانستی زمانناسی مێژوویی. بۆ نموونە لەبنەڕەتدا ناوی سنە سنەدژە یان سنندژە بۆتە سنەدج یان سنە یا خود سنندج.لەزمانی فارسیدا پیتی (ژ) دەگۆڕێت بۆ (ج) وەک: هەژدە هجدە یان کژ بە کج دەگۆڕێت. سنە لەبنەڕەتدا لە دو وشەی لێکدراوی سانە + دژ یان دز پێکهاتووە و دواتر بۆ گوزارشتکردن یان ئاسانی گۆکردن و دەربڕین بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار و بەکارهێنان و دەستاودەستکردنی کرتکراوەتەوە بۆ سنە.سنە لە (سان)ەوە هاتووە بەواتای (خان) کە گۆرانی یان هەورامییەکان پێی دەڵێن (سان) و (دز) یان (دژ)یش بە زمانی پەهلەوی کۆن یان فارسی بە واتای (قەڵا) دێت. کەواتە بەسەر یەکەوە ناوەکە بەواتای قەڵای سانان یان قەڵای خانەکان (خانان) دێت.لەسەردەمانی ڕابردوودا زۆربەی خان و دەسەڵاتدارەکان لەناو قەڵادا ژیاون بۆ پارێزراوی خۆیان و زۆرجار پایتەخت و شارەکەیان بریتی بووە لە قەڵایەک وەکوو قەڵای کەرکوک و هەولێر و زەڵم و سنە و حەسەن ئاوا و پڵنگان و مەریوان و سرۆچک و ئامێدی و ماردین و دوین و ئورفە و حەسنکێفا و ...هتد.خان نازناوێکە تورکەکان بە میر و سوڵتان و دەسەڵاتدارە کوردەکانیان وتووە وەکو کەریم خانی زەند و سادق خان و خانەکانی ئەردەڵان و دوای لای هەورامییەکان بووە بە سانەکان وەکوو سانەکانی هەورامان. تەنانەت دواتر بووە بەناوێکی هەورامی!وشەی دیوەخانیش لەزمانی کوردیدا لەدیوی خان یان ژووری تایبەتی دانیشتنی خانەوە هاتووە.
لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی
👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگێرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Nativation
خوماڵی کردن

هەموو زمانەکانی جیهان وشە دێتە ناو زمانەکەیانەوە لە ئەنجامی هۆکاری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەڵام لەبەر ئەوەی سروشت و تایبەتی هەر زمانێک جیایە لەویتر بۆیە ئەو زمانەی کە وەریدەگرێت دەیخاتە ژێر کاریگەری سیستەمەی دەنگی و بڕگەبەندی خۆی. بۆ نموونە:
وشەی (قوتابی) لە (الکتتاب)ـی عەربییەوە وەرگیراوە:
دەنگی ( k) گۆڕاوە بۆ (ق)
لە دوو (ت) یەکیان سڕاوەتەوە و فڕێدراوە.
واتای کتتابی عەرەبی لە (شاگرد)ـی حوجرە بۆ فێرخوازی فێرگەو زانکۆ گۆڕاوە.

👁‍🗨تێبینی:
تێوریک هەیە کە دەڵێت ئەگەر وشە بیانییەکان کە دێنە نێو زمانی کوردییەوە وەکوو سیستەمی بەرهەمهێنانی دەنگی ئاخێوەری کوردی پێوەر بێت، باشتر وایە وەک خۆی بێژە بکرێت و بنووسرێت بۆ نموونە ئەگەر وشەیەکی بیانی بێتە نێو زمانی کوردی و لەسەر پیتێکی تەشدیدی ببێ ئەوە دووجار پیتەکە دەنووسینەوە، بۆ نموونە:
الله = ئەڵڵا
لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی
👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگێرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Importance of Words
گرنگی وشەکان

In the system of the Ikhwân there is a close relationship between speaking and the relations between people in society. Only speech that corresponds with reality is worth its name. The source of all bad feelings and enmity between human beings is the result of inappropriate use of words, i.e., the use of words that do not correspond with reality. If only people would stop using “untrue” words, all enmity would disappear and there would no longer be any disagreement.
لە سیستەمی (اخوان الصفا)ـدا، پێوەندی زۆر نزیک له نێوان ئاخاوتن و خەڵکی کۆمەڵگادا هەیە بەڵام تەنیا ئاخاوتێنک کە لەگەڵ ڕاستیدا بگۆنجێت شایانی ناوی ئاخاوتنە.سەرچاوەی هەموو هەستە خراپەکان و نەیاریی نێوان مرۆڤەکان؛ کەڵکوەرگرتنی نابەجێ و نەشیاو لە وشەکانە واتە کەڵک وەرگرتن لەو وشانەی کە لە سەر بنەمای ڕاستی دانەڕێژراون.ئەگەر مرۆڤەکان کەڵک‌وەرگرتن لە وشە "ناشیاوە"کانیان وەلا دەنا ، هەموو ناکۆکییەکان لە ناو دەچوو و چیدیکە هیچ ناکۆکیک نەدەبینرا.

#بیردۆزی_دەنگ_و_واتای_ئەخوانولسەفا
#The_Ikhwân_a_afâ_on_thetheory_of_sound_and_meaning
#Landmarks_in_Linguistic_Thought_The_Arabic_Linguistic_Tradition_by_Kees_Versteegh

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Question or Interrogative Sentence
ڕستەی پرسیار
ڕستەیەکە پرسیاری پێ دەکرێت، بە نیشانەی پرسین (؟) کۆتایی دێت.لە بواری واتاییەوە چوار جۆر ڕستەی پرسیاریمان هەیە:
yes–no question
1⃣پرسیاری بەڵێ/نەخێر
لە ڕستەی پرسیاری بەڵێ/نەخێر بە شێوەی فەرمی دەبێ لە نیشانەی پرسینی (ئایا) کەڵک وەربگرین بۆ نموونە:
▫️ئایا ئەمە هی تۆیە؟ بەڵێ/نەخێر
▫️ئایا ئەم گوڵانە گوڵی سوورن؟بەڵێ/نەخێر
بەڵام لە فۆرمی ئاخاوتندا (ئایا) ئەسڕینەوە بۆ نموونە:
▫️ئەمە هی تۆیە؟ بەڵێ/نەخێر
▫️ئەم گوڵانە گوڵی سوورن؟بەڵێ/نەخێر
ئەم جۆر پرسیارانە پێ دەڵێن پرسیاری داخراو(closed question).

2⃣پرسیاری جیاکەرەوە
مامۆستا ئێمڕۆ وانە دەڵێت یا بەیانی؟
لەم ڕستە دوو پرسیاری جیا هاتووە

question words/interrogative words
3⃣وشەپرسیارەکان
نموونە وشەپرسیارەکان لە زمانی کوردیدا بریتین لە:
▫️کێ = ئەم کوڕە کێیە؟ کێ هات
▫️(لە،بۆ)کوێ= تۆ خەڵکی کوێیت؟ بۆ کۆی ئەچیت؟
▫️چ،چی= چ کاتێ باران ئەبارێ؟ پارەی چی؟ چی ئێژی؟
▫️بۆچی= بۆچی خەڵک کۆچ دەکات بۆ ئەوروپا؟
▫️کەی= کەی ڕۆیشت؟
▫️چۆن= تۆ چۆنی؟ چۆن کتێبەکە؟
▫️چەند= سعات چەندە؟
▫️بە چەند= دۆلار بوو بە چەند؟
▫️کامیان=کامیان باشترە؟
▫️کام= کام کتێب؟
echo-question
4⃣پرسیاری دەنگدانەوە
پرسیارێکە کە لە بەرانبەر وتەی وەرگرەت، بەشێک یان تەواوی وتەکەی دووپات دەکەیتەوە.
▫️ئەمڕۆ مامۆستام بینی.
ئەمڕۆ مامۆستات بینی؟

▫️ئەمڕۆ مامۆستام بینی.
ئەمڕۆ کێت بینی؟

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
جیاوازی ڕێنووسی بزوێنی /وو/ لەگەڵ نەبزوێنی /و/

دەنگی /وو/ لە شێوەی بزوێن و نەبزوێندا دەردەکەوێت بۆ نموونە:
لەم وشانە دەنگی (و) لێوییە و نەبزوێنە و لە درکاندنیدا هەر دوو لێو کار دەکەن واتە بەلێکدانی لێوی سەرەوە و لێوی خوارەوە دروست دەبن و پێیان دەوترێ دەنگی لێوی (bilabial). بۆ نموونە:
▪️هەموان ، دانیشتوان ، دوان
hæmwan ,daniʃtwan,dwan
لێردا دەبێ بیانکەینە یەک (واو)
لەم وشانە دەنگی (وو) بزوێنە و دەنگێکی ژێدارە:
▪️هەموو ، دانیشتوو ، دوو
hæmu:,daniʃtu:,du:
لێرەدا دەبێ بیانکەینە دوو (واو)

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Syllable
بڕگە

چەند فۆنیم (واچێک) بەپێی یاسای فۆنۆڵۆجی( واچناسی) لە زمانی ستانداردی کوردیدا لەیەک دەدرێن و بڕگە دروست دەکەن، بڕگە بریتییە لە کۆمەڵە دەنگێک کە لە زمانێکی دیاریکراودا بەیەکەوە دێن و هەر زمانێک لەم ڕووەوە یاسای تایبەت بە خۆی هەیە. بۆ نموونە زمانی ستانداردی کوردی ڕێنووس و مۆدیلی بڕگەیی تایبەت بە خۆی هەیە. لێرەدا مەبەستمان ڕێنووسی لاتینی نییە بەڵکوو ڕێنووسی سۆرانی(ئارامییە) بۆ وێنە لە ڕێنووسی سۆرانیدا سەرەتای هەموو بڕگەیەک بە نەبزوێن دەست پێدەکات بەڵام لە ڕێنووسی لاتینی (کرمانجی) سەرەتای بڕگەو وشە بە بزوێن و نەبزوێن دەست پێدەکات یان بۆ وێنە بزرۆکە دەنگی ناوەڕاست ، نیوەبەرز و نیوەکراوەیە و لە دەنگناسیدا زۆر کورت و لاوازە و لە زانستی فۆنەتیکی تاقیکردنەوە دەردەکەوێت بەڵام لە ڕێنووسی سۆرانیدا نادیارە.
هەر بڕگەیەک لە دوو بەش پێک دێت و لە دەنگناسیدا بزوێن و نەبزوێن ئەگەڕێتەوە بۆ جۆری دەنگەکان نەک پیتەکان. زانستی دەنگیش زانستێکی ئاکادمیکییە و پێوەندی بە فێرکاری زمانەوە نییە و بە خوێندنەوەی دوو بابەتیش ناتوانین خۆمان بە پسپۆڕی دەنگ لە قەڵەم بدەین.
▪️V=بزوێن
▪️C=نەبزوێن
بزوێن ناوکی بڕگەیە و بڕگە بێ بزوێن نابێ و بچووکترین بڕگە لە بزوێنێک پێک دێت. پێشتر بابەتێکم نووسی و بۆ یەکەمجار شێوازی بڕگەبەندیم لە گرووپەکان بڵاو کردەوە و دیسان بە کورتی ئاماژەی پێ دەکەم، ئەو قاڵبە فۆنۆڵوجییانەی کە بڕگەی کوردی تێدا دادەڕێژرێ ئەمانەی خوراوەن:
◽️CV =نا ، تۆ
◽️CVC= شەو،دار
◽️CVCC=دەست،هەڵم
◽️CCV=برا،جیا
◽️CCVC=ژوان،گیان
◽️CCVCC=خوارد ، نواند
◽️CVCCC= ڕۆیشت
جگە لەم قاڵبانە سێ قاڵبی دیکە هەیە کە تایبەت بە کرمانجی و هەورامی و لەکییە:
◽️V=
ئەم جۆر پێکهاتە تەنیا ناوکی هەیە و سەرەتا (onest) و کۆتایی (coda) نییە. بۆ نموونە:
کرمانجی: e
هەورامی:aśro
نیشانەی (ś) سنووری بڕگەیە.
◽️VC=
کرمانجی:ez
هەورامی:eʃ
◽️VCC=
کرمانجی:ard
هەورامی:ark

👁‍🗨تێبینی:
🔘بڕگەکردنی وشە لە ڕێنووسی ئارامی و لاتینیدا جیاوازی زۆری لە نێواندا هەیە و نابێت ئەم دوو ڕێنووسە بەراورد و تێکەڵ بکرێت و سەر لە قوتابی بشێوێنین.
🔘یاسای بڕگەبەندی بە شێوەی ناوچەیی دروست نابێت بەڵکوو بە پێی زمانی ستاندارد دروست دەبێت چونکە هەر ناوچەیەک بە گوێرەی شێوازی ئاخاوتنی و دەربڕینە دەنگییەکەی ڕەنگە جیاواز بێت و ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە بەڵام بۆ ڕێنووس دەبێ پێڕەوی لە زمانی ستاندارد بکرێت.
🔘هەورامی و سۆرانی و لەکی و کەڵهوڕی و کرمانجی و.. لە بواری سیستەمی بڕگەبەندییەوە سەر بە یەک زمانن
لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Speech community /Lingustic community
کۆمەڵگای زمانی

لاینز دەڵێت کۆمەڵگای زمانی بریتییە لە خەڵکێک کە زمانێکی هاوبەش بەکار دێنن و گرووپە مرۆییەکان بەو زمانە دەناسرێنەوە. کرمانج و سۆران و کەڵهوڕ و هەورام و...هەموو بەو زمانە گرێ دراون چونکە زمانی هاوبەش شادەماری هاوسۆزی و هەستی یەکبوونی نێو ئەندامانی کۆمەڵگای زمانییە.

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
مامۆستا مسعوود محەمەد لە کتێبی زاراوەسازی پێوانە دەڵێت بنووسن:
«بەرانبەر» نەک «بەرامبەر»! چونکە زۆر لە نووسەران دەنووسن «بەرامبەر» نازانن دەنگی نوونی وەستاو لە بەرایی «ب» دا بە «م» دەخوێندرێتەوە وەک کە لە ئاخاوتندا دەڵێن: عەمبەر، عەمبار، کەمبۆسک، سەمبەر... ئەمانە هەموویان دەنگی نوونیان کەوتۆتە بەرایی «ب» ەوە دەبێ لە نووسیندا ڕاست بکرێنەوە و ببنە: عەنبەر، عەنبار (ئەنبار ڕاستە)، کەنبۆسک، سەنبەر.

لەم بابەتەی سەرەوە ڕوون و ئاشکرایە کە مامۆستا مەسعوود محەمەد شارەزایی لەبارەی یاسا و ڕێسای فۆنۆلوجییەوە نەبووە. ئەم ڕێسا دیاردەیەکی جیهانییە و تەنها تایبەت بە زمانی کوردی نییە بەڵکوو لە هەموو زمانەکاندا بوونی هەیە کە پێ دەڵێن لێکچوونی پێشڕەو( Regressive or Anticipatory assimilation).
لەم جۆر ڕێسا فۆنیمێک کاردەکاتە سەر فۆنیمێکی پێش خۆی واتە کارتێکردنی دەنگی دواوە بۆ سەر دەنگی پێشەوە.
لەڕاستیدا دەنگێ لە دەنگی دوای خۆی ئەچێ و هاوڕەنگ ئەبن. لە دوو دەنگی هاونشین، ئەوە دەنگەی کە لە شوێنی دووهەم جێگیر بووە، ناگۆڕدرێت بەڵام دەنگی یەکەمم ئەکەوێتە بەر لێکچوونی دەنگی. ئەم دیاردە بە نیشانەی پێچەوانەی (🔙) دیاری دەکرێت واتە لە دەنگی (ڕاست) کاریگەری لەسەر دەنگی (چەپ) بووە. بۆ نموونە:
🔙
bæranbærبەرانبەر=bærambær
بەرامبەر
🔙
ʃænbæشەنبە=ʃæmbæشەمبە
🔙
pænbæ پەنبە=pæmbæ پەمبە
🔙
tænbæłتەنبەڵ=tæmbæłتەمبەڵ
🔙
hænbanهەنبان=hæmbanهەمبان
لێکچوونی پێشڕەو تەنیا بۆ (n) و (m) نییە بۆ نموونە:
🔙
berdtan بردتان=berttan برتتان
ئەم دیاردە لە هەموو زمانەکاندا هەیە بۆ وێنە لە زمانی فارسیدا:
شنبە=شمبە
صدتا=صت‌تا
لە زمانی ئینگلیزدا:
🔙
hændbagهەندبەگhæmbægهەمبەگ
لە لاتینی بۆ ئیتالیایی:
notte=noctem

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Forwarded from اتچ بات
Translation studies
تاووتوێکردنەکانی وەرگێڕان

ماوەیەک لەمۆپێش وەرگێڕانی یەکێک لە ئەندامانی کۆڕێکی کوردیم لە کۆڕەمەجازییەکاندا دەخوێندەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە خۆم لە سەردەمی خوێندنی کارناسیدا بە ماوەی چوار ساڵ بەشێوەی ئاکادمیکی لە ڕشتەی تاووتوێکردنەکانی وەرگێڕاندا تێکۆشانم دەکرد؛ و بەباشی لەگەڵ بنەما و ڕێساکانی وەڕگێڕاندا ئاشناییم هەبوو؛ هەر بۆیە گەرەکم بوو لەگەڵ ئەم هەڤاڵەدا هاوکاریم ببێت و لە داهاتوودا بە یارمەتی ئەوان و بەبێ ڕچاوکردنی بڕوانامەی زانکۆیی ئەم دۆستە، پێشنیارێکم پێیان دا کە کتێبێک وەر بگێڕین؛ بەڵام بەداخەوە یەکێک لە دۆستەکانی کۆڕێکی کوردی هەمووکات لە وەرگێڕانەکانی ئەو دۆستە ڕەخنەی دەگرت و وەرگێرییەکەی ئەو دۆستەمانی بەبێ زانین و بەبێ چوارچێوەی بیردۆزییەکی دیاریکراودا، بە لاواز و ساکار لە ئەژماری دەدا و لە سەر قسەی خۆی بە شێوەیەکی ڕقاوی پێداگر بوو.!! هەڵبەت بەداخەوە هەندێک لە خەڵکی کۆمەڵگەکەی خۆمان عادەتیان وایە کە بیروڕای تاکەکەسی خۆیان بەبێ زانین لە بواری باسەکەیاندا بە سەر خەڵک داسەپێنن.بەهەرحاڵ بابزانین کە خوێندن لەسەر وەرگێڕان لقێکی نێوان زانستییە کە لە بیردۆزی زمانناسی کەڵک وەردەگرێت. ئەگەر کەسێک بیهەوێت نێوی لێکۆڵەر بەخۆ بگرێ دەبێ تیۆری بزانێت چوونکە قسەوباسکردن بەبێ زانین لە چوارچێوەی تیۆریکی، هێمای نەزانینی ئەو کەسەیە لە زانستی وەرگێڕان و زانینەکانی تر.
بەڕێزانی خوێنەر ئەوەش بزانین کە 104 شێوە وەرگێڕانمان هەیە کە چی بەداخەوە هەندێ لە زماندۆستەکانمان وەها بیر دەکەنەوە کە ئێمە تەنیا 4 یان 5 شێوە وەرگێڕانمان هەیە کە ئەمە خۆی نیشانەی نەخوێندنی ئەو بەڕێزانەیە لەو بوارەدا.
لێرەدا بە 28 جۆر لە شێوەکانی وەرگێڕان ئاماژە دەکەین:
🔘وەرگێڕانی ڕەها
absolute translation
🔘وەرگێڕانی کورتکراو
abstract translation
🔘وەرگێڕانی پەسندکراو
acceptable translation
🔘وەرگێڕانی بەسندە
adequate translation
🔘وەرگێڕانی لێکدانەوەیی/شیکارانە
analytic translation
🔘وەرگێڕانی شاراوە
covert translation
🔘وەرگێڕانی کەلتووری
cultural translation
🔘وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ
direct translation
🔘وەرگێڕانی بەڵگەدار
documentary translation
🔘وەرگێڕانی ئازاد/سەربەخۆ
free translation
🔘وەرگێڕانی تەواو
full translation
🔘وەرگێڕانی ڕەوان
fluent translation
🔘وەرگێڕانی وشەیی
gloss translation
🔘وەرگێڕانی ڕێزمانی
grammatical translation
🔘وەرگێڕانی چەمکی
idiomatic translation
🔘وەرگێڕای نێوان‌زمانی
interlingual translation
🔘وەرگێڕانی نێوان‌نیشانەیی
intersemiotic translation
🔘وەرگێڕانی پێچەوانە
inverse translation
🔘وەرگێڕانی ئەدەبی
literal translation
🔘وەرگێڕانی کێشدار
metrical translation
🔘وەرگێڕانی سروشتی
natural translation
🔘وەرگێڕانی ئاشکرا
overt translation
🔘 وەرگێڕانی سنوودار
restricted translation
🔘وەرگێڕانی واتایی
semantic translation
🔘وەرگێڕانی چەمک بە چەمک
sense –for-sense translation
🔘وەرگێرانی شیعر بۆ پەخشان
verse to prose translation
🔘وەرگێڕانی بێ سنوور
unbounded translation
🔘وەرگێڕانی تەواو/سەرجەم
total translation
🔘وەرگێڕانی پسپۆڕانە
specialist translation
👁‍🗨تێبینی:
زمانناسان بەگشتی لە وەرگێڕاندا گرنگی بە واتا دەدەن و گرنگی بە وشە و جوانکاری دەق نادەن، چوونکە لە ڕوانگەی زمانناسییەوە ئەگەر وەرگێڕان ئەرکی گەیاندنی واتای نەبێت بۆ (گوێگر یان خوێنەر) لەم بارەدا وەرگێران هیچ نرخ و بەهایەکی نابێت.وتارێکم خوێندەوە کە دەیگوت: هەڵەیە ئەگەر ڕەخنەی وەرگێڕان، لە دۆزینەوەی یەک-دوو وشە، کە بە پیتی وەرگێڕدراون، کورت بکەینەوە و پێمان وا بێت شتێکی گرینگمان کەشف کردووە. ڕەخنەی وەرگێڕان دەبێت زۆر لەمە زیاتر بێت. فریدریش شلاییرماخەر، کە لە یەکەمین تیۆرزانەکانی بواری شێوازەکانی وەرگێڕانە، لە سەدەی نۆزدەیەمدا پێی وا بوو کە وەرگێڕانی ״دەقیق״ بوونی نییە. 


لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Prefix
پێشگر

پێشگر ئەکەوێتە پێش یان سەرەتای (بنچ / بناغەbase) یان (ڕیشە/پنج root) یان (بنکە/قەد stem)ـی وشەوە و لەگەڵیان ئەبێ بە یەک وشە، بە جۆرێک کە واتایەکی نوێ بگەینێ. بۆ نموونە:
▫️دەر+بڕین=دەربڕین
▫️ڕا+گەیاندن=ڕاگەیاندن
▫️ڕۆ+کردن=ڕۆکردن
▫️هەڵ+گرتن=هەڵگرتن
▫️تێ+گەیشتن=تێگەیشتن
▫️پێ+خستن=پێخستن
▫️لێ+هاتن=لێهاتن
▫️تێک+دان=تێکدان
▫️دا+سپاردن=داسپاردن
▫️وەر+گرتن=وەرگرتن
▫️وێ+چوون=وێچوون
▫️وە+ستاندن=وەستاندن
▫️بۆ+چوون=بۆچوون
▫️لە+بار=لەبار
▫️هاو+دەرد=هاودەرد
▫️بە+هێز=بەهێز
▫️بێ+دەنگ=بێدەنگ
▫️با+وەفا=باوەفا
▫️نە+ساز=نەساز
▫️نا+حەز=ناحەز
▫️لا+ڕێ=لاڕێ
▫️ڤێ+چوون=ڤێچوون
▫️ڤە+کوشتن=ڤەکوشتن

👁‍🗨تێبینی:
▪️هەندێک پێشگری ئاڵۆزمان هەیە وەکوو: پێدا، تێدا، پێڕا، تێوە، تێڕا، لێڕا، پێوە، پێک،تێک،ڕێک، وێک. بۆ نموونە: پێدابردن، تێداچوون، پێڕاگەیشتن، تێوەگلان،تێڕابردن، پێوەدان، پێکهێنان، تێکدان، ڕێکخستن،وێکچوون.

▪️ئێمه‌ له‌ كوردیدا هێمای تەشەدیدمان له‌سه‌ر پیت نییه‌ بەڵام بۆ نموونە ئەگەر پێشگری (ڕێک) لەگەڵ (کەوتن)ـدا بێت و بێژە بکرێت، بەدڵنیاییەوە تەشدید دروست ئەبێت. لە ڕوانگەی چامسکییەوە گیرەکی دووەمی (secondary affix) کاتێک بلکێتە بنچ یان پایەی وشەکەوە، دوو دەنگی هاوشێوە و وێکچوون دەکەونەوە شوێنی یەک و لە بێژەکردندا بە شێوەی تەشدید دەردەکەوێت:
ڕێک=پێشگر
کەوتن=پایە
ڕێککەوتن

▪️لە زمانی کوردیدا بۆ پێشگری (اندر) کە لە فارسی و ئینگلیزدا واتای (میان/بینا inter) دەدات پێشگری(نێوان) دانراوە وەکوو:
Inter+disciplinary
میان‌+رشته‌ای، بینا+رشتەای/نێوان+زانستی
Inter+cultural
بینا+فرهنگی/نێوان+کەلتووری
Inter+semiotic
بینا+نشانەای
ئەگەر لە کوردیدا بڵێین( نێوان+نیشانەیی) ،تەشدید دروست دەبێت

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Suffix
پاشگر

پاشگر دەخرێتە کۆتایی (بنچ / بناغەbase) یان (ڕیشە/پنج root) یان (بنکە/قەد stem)ـی وشەوە و لەگەڵیان ئەبێ بە یەک وشە، بە جۆرێک کە واتایەکی نوێ بگەینێ. بۆ نموونە:
▫️پان+ا=پانا
▫️وت+ار=وتار
▫️ڕوون+اک=ڕووناک
▫️بە+یان=بەیان
▫️ژن+انە=ژنانە
▫️نووس+ـەر=نووسەر
▫️وت+ـەنی=وتەنی
▫️تێک+دان=تێکدان
▫️دا+سپاردن=داسپاردن
▫️پیاو+ـەتی=پیاوەتی
▫️چۆن+ـایەتی=چۆنایەتی
▫️درێژ+ـایی=درێژایی
▫️ناڵ+ە=ناڵە
▫️چەرم+ـەڵە=چەرمەڵە
▫️ئاو+ـەکی=ئاوەکی
▫️کۆشک+ـەڵان=کۆشکەڵان
▫️بەفر+ـەلووکە=بەفرەڵووکە
▫️دەس(دەست)+ـەڵێن=دەسەڵێن
▫️ڕۆح+ـانی=ڕۆحانی
▫️حەسان+ـەوە=حەسانەوە
▫️تانجی+ـەوان=تانجیەوان
▫️گوێز+ـەوانە=گوێزەوانە
▫️خوارد+ـەمەنی=خواردەمەنی
▫️ڕوو+بار=ڕووبار
▫️باخ+چە=باخچە
▫️کەند+اڵ=کەنداڵ
▫️زۆڵ+ـەڵەک=زۆڵەک
▫️فەوت+او=فەوتاو
▫️قوڕ+اوی=قۆڕاوی
▫️ئازا+یەتی=ئازایەتی
▫️گوێ+دەر=گوێدەر
▫️ناوجێ+کەر=ناوجێکەر
▫️وێنە+گەر/گر=وێنەگر
▫️هەویر+گیر=هەویرگیر
▫️شک+یاگ=شکیاگ
▫️ڕەنگ+ین=ڕەنگین
▫️ڕەنگ+ینە=ڕەنگینە
▫️ترس+ـەنۆک=ترس(ە)نۆک/ترسنۆک
▫️چڵک+ن=چڵکن
▫️ماڵ+ەکە=ماڵەکە
▫️چرا+کە=چراکە
▫️خەیات+باشی=خەیاتباشی
▫️چاک+تر=چاکتر
▫️چاک+ترین=چاکترین
▫️نەزم+یە=نەزمیە
▫️زەرد+ێنە=زەردێنە
▫️کرێ+کار=کرێکار
▫️تەپ+ۆڵە=تەپۆڵە
▫️خاڵ+ۆ=خاڵۆ
▫️لەرز+ۆک=لەرزۆک
▫️جن+ۆکە=جنۆکە
▫️خرت+ۆڵ=خرتۆڵ
▫️خرت+ۆڵە=خرتۆڵە
▫️کز+ۆڵکە=کزۆڵکە
▫️ئەنگووس+یلە=ئەنگووسیلە
▫️خشپ+یلانە=خشپیلانە
▫️ڕۆژ+وو=ڕۆژوو
▫️مێر+وولە=مێروولە
▫️داس+ولکە=داسولکە/داسوولکە
▫️چاڵ+ێن=چاڵێن
▫️چۆن+ێتی=چۆنێتی
▫️پەڕ+شت=پەڕشت
▫️کێو+سان=کێوسان
▫️کورد+ستان=کوردستان
▫️گیا+جاڕ=گیاجاڕ
▫️زانست+گا=زانستگا
▫️جووت+یار=جووتیار
▫️بەخت+ـەوەر=بەختەوەر
▫️تیر+ەک=تیرەک
▫️بەڵ+کوو=بەڵکوو
▫️قۆچ+کە=چۆکە
▫️خڕ+کەڵە=خڕکەڵە
▫️جوو+لەکە=جوولەکە
▫️خوارد+ـەمەنی=خواردەمەنی
▫️تاو+لەمە=تاولەمە
▫️یار+مەتی=مەتی
▫️خوێند+ەوار=خوێندەوار
▫️فێڵ+باز=فێڵباز
▫️بەر+وانک/وانکە=بەروانک
▫️کڵ+دان=کڵدان
▫️گوڵ+زار=گوڵزار
▫️مێش+ەڵان=مێشەڵان
▫️دوڵەت+مەن/مەند=دوڵەتمەند
▫️خەم+ناک=خەمناک
▫️نیشت+مان=نیشتمان
▫️شوێن+ەوار=شوێنەوار
▫️مێش+وولە=مێشوولە
▫️کێو+یلکە=کێولکە
▫️پا+کۆڵە/یەکۆڵە=شووتیەکۆڵە
▫️تەپ+ۆڵکە=تەپۆڵکە
▫️گرێ+له=گرێلە
▫️گرد+ەڵە=گردەڵە
▫️ڕوو+بار=ڕووبار

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
Linguistic insecurity 
نائەمنیی زمانی

چەمکی "نائەمنیی زمانی" یەکەم جار لە لایەن زمانناسی ئەمریکی ویلیام لباڤ لە دەیەی ۱۹٦۰ ناسێندرا. ئەم چەمکە ئاماژە بە نەبوونی متمانەبەخۆ و دڵەڕاوكێى زمانی دەکات.کۆمەڵێ خەڵک لەسەر ئەم بڕوان کە هەندێ زمان باشتر لە چەشنە زمانەکانی دیکەیە. بۆ نموونە هەندێ " سانا و سەرەتایی" هەندێ زاراوە "تەواو" و زاراوەکانی تر "ناتەواو" دێننە هەژمار بەڵام زمانناسان لەسەر ئەم بڕوان کە سرشتی هیچ زمانێک باشتر لە جۆرەکانی تری نییە،ئەوان لەسەر ئەمە سوورن کە هەموو زمانەکان و هەموو جۆرەکانی زمانی یەکسانن چونکوو بەڕادەی پێویست نیازی ئاخێوەرانی ئەو زمانە بەراورد دەکەن. بەهەرحاڵ دیاردەکانی کۆمەڵگای زمانی ئەوە ئەگەیێنێ کە بەکارهێنانی دەگەکانی/u:/و/g/ لە لایەن ئاخێوەرانی لەیلاخی و بێژەی دەنگی تورکی /d͡ʒ / لە لایەن بڕێک لە ئاخێوەرانی ناوچەی موکریان، گەشەیەکی بەرچاوی هەبووە. ویلیام لێباڤ ئەم دیاردە بە "نائەمنیی زمان" ڕاڤە دەکات. توێژینەوەکان دەری خستووە کە نائەمنیی زمانی لەسەر ژنان کاریگەری زیاترە لە پیاوان.

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
The principle of least effort
ڕێسای کەمکۆشین

🔘ڕووبەڕووبوونەوە=ڕووبەڕوبونەوە
پێویست ناکات دوو دانە (واو) بنووسرێت چونکوو جیاوازی واتایی دروست ناکات.
🔘کۆتاییی ژیان=کۆتایی ژیان
(ی درێژ) کورت دەکەینەوە و لە (نیمچەبزوێن) کەڵک وەردەگرین. ڕەنگە بڵێن ئەمە ڕێزمانی نییە و واتا دەگۆڕێت بەڵام ئەوەش لە بیرمان نەچێت سێ دانە (ییی) ڕێنووس ناڕەسا دەکاتەوە. ئاکادمیا دەڵێت :دەبێت وردبین بین و نه‌هێڵین 
(ی)ی پێوه‌ندی بقرتێنرێت! بەڵام ئێمە (ی) پێوەندیمان نییە، (ی) پێوەندی لە زماندا بوونی نییە! ئەم (ی)ـە یان نێوانجی (hiatus)ـە یان نەبزوێنی زیادکەرەوە(intrusive consonant)یە و یان ی ئیزافە (genitive)ـە. هەرکام لەم(ی)ـانە هۆکاری زمانناسانەی هەیە.بیردۆزییەکانی زمانیش بە ئارەزوو و سەلیقە نابێت و تێگەیشتن و ماندووبوونی پێویستە. بڕیاریش نییە تەنیا بە شێوەی وێنەیی سەیری زمان بکرێت چونکوو زمان لە مەبەستناسی و لە دەقی زمانیدا واتاکەی دیار دەدات. یڵمسڵف زمانناسی دانیمارکی، شێوەی هەڵدەبژێردرێت کە ببێتە سادەترین و ساکارترین پێناسەی شیاو و بەم شێوە ڕێسای سادەیی دەڵێن. یەکێک لە ڕێساکانی سادەیی ڕێسای کەمکۆشینە کە لە لایەن ئانێدرە مارتینە و جۆرج زیپ ناسێندرا.بەپێی ئەم ڕێسایە، مرۆڤ هەوڵ دەدا بە کەمترین هێز و وزەوە، زۆرترین ڕادەی زانیاری بگوازێتەوە. ئەم ڕێسا لە هەموو بورەکانی ژیانی مرۆڤدا بوونی هەیە و لە جم‌وجۆڵ و بەرهەم‌هێنانەوە تا ئاخاوتندا خۆی نیشان ئەدات. بۆ نموونە کورتکردنەوەی وشەکان و سەروشەسازی لەم ڕێسا پێڕەوی دەکات. زمانناسی گەورە ڕەدفوورد دەڵێت: بە گوێرەی ئەم مەرجە، دەبێ پێکهاتە زمانییەکان تا دەکرێ کەمینە بێ. واتا پێکهاتە زمانییەکان، دەبێ تا دەکرێ پێکهاتەی کەمتریان هەبێ و لە ڕێگای کەمترین یاساوە داڕێژرابێ یان لێکچوونی دەنگی لە واچناسیدا ئەڵێت: ئاخێوەر بە جێگەی (بەرانبەر) وشەی (بەرامبەر) بێژە دەکات چونکوو بێژەکردنی هەندێک لە دەنگەکان ئاسانترە.

👁‍🗨تێبینی:
ئەم ڕێسا لەگەڵ ڕێکاری چەندێتیدا پێوەندی هەیە واتە نووسراوەکان و قسەکانتان دەبێ بە ڕادەی پێویست بن، نە کەم بن و نە زیاد.
ئەم ڕێسا لەگەڵ بنەمای ئۆکام (Occam)ـدا پێوەندی هەیە کە ڕێسایەکی زانستییە و ئەلێت سادە بەسەر ئاڵۆزدا هەڤیازی هەیە.

لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics
بەڕێز دوکتۆر شەفیع کەدکەنی، واتای (زبان محلی) چییە؟!!

کاتێک ئەم جۆر چەمکانە یان هەر چەمکێکی‌تر بەبێ شارەزایی و توێژینەوە دەبێتە باسی ئێوە و هەر سمینار و کۆڕێک، بەدڵنیاییەوە دەرکی خەڵک لە زمان و زمانناسی بە لاڕێدا دەبات. باسی زمانی نەتەویی تایبەت بە لقی زمانناسیی کۆمەڵایەتییە نەک ڕۆمان و چیرۆک و شیعر و.... تا ئێستا چەمکی (زبان محلی)ـیم لە هیچ کتێبێکدا نەبینیووە. جۆرەکانی زمان بریتییە لە:
🔘زمانی ستاندارد
Standard language
🔘زمانی نەتەویی/زمانی نیشتمانی
National language
🔘زمانی فەرمی/ڕەسمی
official language
🔘زمانی دایکی/زمانی یەکەم
First language/Mother Tongue/Vernacular
🔘زمانی فرانک/نێوانجی
Lingua franca
🔘زمانی مردوو/زمانی بێدەنگ
Dead language/Silent language

بەڕێز کەدکەنی ئێمە ئەڵێین:
نان بۆ نانەوا و کۆشت بۆ قەساو. هەموان دەزانن کە جەنابت کەسایەتیکی گەورەی بەڵام ئەم جۆر قسانە بە ئێوە ناکەوێت. ڕەنگە قسەکانتان بۆ خەڵکی عەوام جوان بێت بەڵام بۆ ئێمەی زمانناس کە نۆک ناو هەموو چێشتێکین، وەکوو گاڵتەی منداڵانەیە! کاتێک بێڕێزانە دەڵێن: "شاشیدم بە این زبانهای محلی" دیارە کە وەک خۆتان ئەڵێن: اندکی احساساتی شدی.
ساپیر دەڵێت: ئێمە لەژێر کاریگەری زمانەوە بیر دەکەینەوە و دنیا دەبینین، هەر زمانیش بۆمان دیاری دەکات کە چۆن بیر بکەینەوە کەواتە بە هۆی زمانی جیاوازەوە جیهان بە شێوەی جیاواز دەبیندرێ و زمان بۆمان دەستنیشان دەکا و ڕێک دەخا کە چۆن جیهانی دەورووبەری خۆمان ببینین.بڕیار نییە تەنیا بە فارسی بیر بکەینەوە!لە کۆتاییدا ئاماژە بە بۆچوونی ئێدوارد فیتز جێڕاڵد دەکەم کە تایبەت بۆ جەنابت و بۆ شاعیرە فارسەکانە:
Edward FitzGerald is an English poet and writer.He is well known for his translation of the Rubaiyat of Omar Khayyam into English.He says“It is an amusement for me to take what liberties I like with these Persians, who (as I think) are not poets enough to frighten one from such excursions, and who really do want a little Art to shape them.”Extract from a letter written to E.B.Cowell in 1857
جێڕاڵد لە نامەیەک بۆ هاوڕێیەکەی خۆی بە ناوی ئێدوارد کاوێل دەڵێت: بۆ من جێگەی گاڵتە و سەرگەرمییە کاتێک بە شێوەیەکی ئازادانە بەرهەمی شاعیرە فارسەکان دەگۆڕم و دەستکاری دەکەم چونکوو بەڕای من ئەمانە بنەمای شاعیریان نییە تا مرۆڤ لەو گۆڕانکارییە بترسێت! لەڕاستیدا ئەوانە پێویستیان بە کەمێک هونەر هەیە کە بەرهەمەکانیان ڕێکوپێک بکات.
لینکی کاناڵی وشەنامەی زمانناسی👇
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-VAO-2lRfbNw
ئینستاگرام👇
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics