پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان ئەحمەد دەشتی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

❤8
ئەمڕۆی جەنابی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەڕێز ئاریین بارزانی لە زاخۆ.
❤12
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 6/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئهلعەزم کرد.
لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

❤9
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی پهیوهندییهکانی هەرێمی کوردستان و فهرهنسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەستێکی بەرپرسیارانە و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابووری و داراییەکان.

❤10
سهرۆكی حکومەت پێشوازیی له باڵيۆزى توركيا دەکات
ئهمڕۆ پێنجشەممە 6/4، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. لەمبارەیەوە، ئاماژە بە سەردانی گرنگ و سەرکەوتووی مانگی ڕابردووی سەرۆکی حکومەت بۆ تورکیا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە درا.
هەروەها بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و پەرەسەندبەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی وزە لە عێراق و بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و کارکردن بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادکردنی داهاتی گشتی و باشترکردنی دۆخی دارایی عێراق کرا.

سهرۆكی حکومەت پێشوازیی له جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکات
ئهمڕۆ یەکشەممە 6/7 ، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد.
لە دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستیدا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بیر و ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پيشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.

❤5
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.