KLPA
1.21K subscribers
2 photos
57 videos
7 files
260 links
LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX
Download Telegram
Klpa - Sara (Lyrics) | كڵپە - سارا

هۆنراوە: مەحوی

Lyrics | هۆنراوە
بەجێ نایێ، ئەبێ ڕوو کەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
بەجێ نایێ، ئەبێ ڕوو کەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە
وتی ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە
وتی ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی

لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یارا
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یارا
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
Najmadin Ghulami - Qzhi Narmt (Lyrics) | نەجمەدین غوڵامی - قژی نەرمت


Lyrics | هۆنراوە
قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا

خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست، هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی

قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا

درەختەکەی، سەر کانیەکەی باخی چەم
پێ ئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بەدەم
لە بیرمانە، مناڵ بووین لەناو باخا
زەردەی دەمان، ئەیدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
...
Nasir Rezazi - Wara Yarm (Lyrics) | ناسر ڕەزازی - وەرە یارم
...

...
1976/01/12
هێمن (1921-1986)
ناڵەی جودایی

ماچی خودایی
Lyrics | هۆنراوە
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم

وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەو لادا هەناسەم

وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمان شکێنی

وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
...
hîmin (1921-1986)
nalleyi cudayî
maçî xudayî

were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were eyi şaperrî ballî xeyallm
were eyi şewçirayi rûnakî mallm

were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were ba damirê awat û tasem
were ba bskekew lada henasem

were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were sûrbe leser wade û bellênî
were kurdbe û meke peyman şkênî

were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were maçm deye maçî xudayî
ke bêzarm le maçî sînemayî
لە ئێستاوە هۆنراوەی گۆرانییەكان بە شێوەی ئەلفوبێی لاتینیش دائەنێین
le êstawe honraweyi goranîyekan be şêweyi elfubêyi latînîş daenêyin
Mikael - La Helanay Dli Mn (Lyrics) | میکایل - لە هێلانەی دڵی من
...

Lyrics | هۆنراوە
لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە؟
خونچەی سووری دڵی من، گوڵی باخی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە؟

لە هێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە؟
بۆتە زاری قسمەتم، ئێشی جەرگی لەت لەتم
خوێنی سارد لە لەشمدایە

تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە هەر تۆی ئاواتی ژینم
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگ نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم

خۆ دڵی من بوو بە دیل، دیلی خاڵ و پەرچەمێك
لەت بە لەت بوونی دڵم بۆچی ڕەوایە؟
بەحری عیشقم هەڵچووە، بمدەیە ماچی دەمێ
سووتاوم هەناسەم نایە

وەرن جەرگم هەڵدڕن گشتی داخ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە؟
خوێنی خوێنەکەم وەرە، وەرە بەندی دڵ بەرە
هاوار تاقەتم نەماوە
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە هەر تۆی گوڵی ئەوینم
...
le hêlaneyi dllî min, dllî zor ẍemînî min
derd û meyinet û griyan boçî rewaye?
xunçeyi sûrî dllî min, gullî baxî jînî min
mirdinm boçî rewaye?

le hêlaneyi dllî min, dllî zor ẍemînî min
derd û meyinet û griyan boçî rewaye?
bote zarî qsmetm, êşî cergî let letm
xwênî sard le leşmdaye

toyi nemamî jînm rebî mergt nebînm
were aşit bînewe her toyi awatî jînm
toyi nemamî jînm rebî merg nebînm
were aşit bînewe her toyi gullî ewînm

xo dllî min bû be dîl, dîlî xall û perçemêk
let be let bûnî dllm boçî rewaye?
beḧrî 'îşqm hellçuwe, bmdeye maçî demê
sûtawm henasem naye

werin cergm helldrrin gşitî dax û meyinete
yarî cwanm bê delîl boçî torawe?
xwênî xwênekem were, were bendî dll bere
hawar taqetm nemawe
toyi nemamî jînm rebî mergt nebînm
were aşitibînewe her toyi gullî ewînm
toyi nemamî jînm rebî mergt nebînm
were aşitibînewe her toyi gullî ewînm
Hasan Zirak - Datrsm Bmrm (REMIX + Lyrics) | حەسەن زیرەک - دەترسم بمرم
...

Lyrics | هۆنراوە
دەترسم بمرم جوانێ نەتبینمەوە

دەترسم بمرم جوانێ نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی کەژاڵ سەر بنێمەوە
نازدار و نازدار و بێ نازدار کردم
بێ سوچ، بێ تاوان کەژاڵ، بێ مرادت کردم
خەتام تیا نەبوو وەڵا بەد نامت کردم

ئەگەر مەیلەکەت جوانێ وەک جاران وابێ
ئەگەر مەیلەکەت خانم وەک جاران وابێ
حەڵاڵی دونیا کەژاڵ لە من حەرام بێ
با هەر دەوروبەر چی بکەم با ناڕەزا بێ
بێ سوچ، بێ تاوان کەژاڵ، بێ مرادت کردم
خەتام تیا نەبوو وەڵا بەد نامت کردم
...

detirsm bmirm cwanê netibînmewe

detirsm bmirm cwanê netibînmewe
be cwanemergî kejall ser binêmewe
nazdar û nazdar û bê nazdar krdm
bê suç, bê tawan kejall, bê miradt krdm
xetam tiya nebû wella bed namt krdm

eger meyleket cwanê wek caran wabê
eger meyleket xanm wek caran wabê
ḧellallî dunya kejall le min ḧeram bê
ba her dewruber çî bikem ba narreza bê
bê suç, bê tawan kejall, bê miradt krdm
xetam tiya nebû wella bed namt krdm
...
Mikael - Push w Palash (REMIX: Jool + Lyrics) | میکایل - پوش و پەڵاش
...

خاوەنی ئەم هۆنراوەیە ھاشم نانەوازادەگانە،
حاجی هاشمی نانەوازادەگان،گۆرانیبێژ و شاعیرێکی غەریب و عاشقێکی دڵسووتاو بوو. له ساڵی 1928دا له شاری مەهاباد له دایک بووه. کە ئەگەرچی زۆربەی شعرەکانی کراوە بە گۆرانی و لەلایەن هونەرمەندە گەورەکانەوە وتراوەتەوە وەک محەمەدی ماملێ کە بەشێکی زۆری شعرەکانی کردووە بە گۆرانی و بە هەموو کوردستان بڵاو بۆتەوە بێ ئەوەی کەس بزانێ کە خاوەنی ئەم شعرانە کێن و چ چیرۆکێکی لە پشتەوە هەیە بۆ نمونە وەک کۆچی سوور،
شعرەکان ئەوەندە ڕێک و ڕەوان و لەسەر زاران خۆشن، کە تەنانەت لە شارەزایان کەم کەس هەیە بە فولکلۆریان دانەنێ و پێی وابێ خاوەنێکی سەربەخۆیان هەیە.
لە دوای ژیانێکی پڕ لە دەردەسەری و نەگەیشتن بە مەعشوقەکانی، ڕۆژی هەینی، کاتژمێر 5/5ی ئێوارەی 16 ی بەفرانباری 1373 ( 1994) دڵی لە لێدان کەوت، کە هەرگیز فەرامۆشی نەکرد و بەو عیشقەوە کۆچی دوایی کرد...
...
تەواوی شعرەکە:

خاکی کووچەی یارەکەم ئیکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕووخساری و نیگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە
بۆچی بەم دەردەم دەبا خۆ خۆی دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ئاڵۆز و لوولی دایمە هەر شینمە

هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یار دا
گێژەڵووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە
گەر بە بێ تۆ بچمە سەیری باخ وسەرو شۆڕەبی
تف لە سەرو و شۆڕەبی، بێ تۆ لە هەر دوو قینمه

خەڵک ئەڵێن کفران مەکە بەم تەرحە وەسفی یاری خۆت
گوێ گرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە
کەی خەیاڵم بێتە دی یاران ، بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم شەو لە ژێر باڵینمە
...

Lyrics | هۆنراوە
بۆچی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت ئەزانی ‌‌‌حاڵەکەم
بۆ ‌قژی ژاکا و لولت دایمە هەر شینمە
بۆچی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت دەزانی ‌‌‌حاڵەکەم
بۆ ‌قژی ژاکا و لولت دایمە هەر شینمە
هەر وەکو پوش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەڵوکەش نامفڕێنێ چونکە كەعبەی دینمە
هەر وەکو پوش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەڵوکەش نامفڕێنێ چونکە كەعبەی دینمە
...
boçî bem derdem debeyi ger xot ezanî ‌‌‌ḧallekem
bo ‌qjî jaka û lult dayme her şînme
boçî bem derdem debeyi ger xot dezanî ‌‌‌ḧallekem
bo ‌qjî jaka û lult dayme her şînme
her weku puş û pellaş kewtûm le kûçeyi yarda
gêjellukeş namfrrênê çunike ke'beyi dînme
her weku puş û pellaş kewtûm le kûçeyi yarda
gêjellukeş namfrrênê çunike ke'beyi dînme