KLPA
1.2K subscribers
2 photos
57 videos
7 files
260 links
LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Amanj Azarmi - Kale (Lyrics) | ئامانج ئازەرمی - کاڵێ - ژێرنوس
لەبەر ئەوەی خاوەنی گۆرانییەکە ڕازی نەبوو لە یوتوب ڤیدیۆکە هەبێ و داوای کرد بیسڕینەوە بۆیە لێرە بڵاومان کردەوە دووبارە بە کوالێتی بەرز
Zyad Asaad - Lem bbura (8D AUDIO) | زیاد ئەسعەد - لێم ببورە
...

هۆنراوە: تەڵعەت تاهیر
ئاواز: زیاد ئەسعەد

Lyrics:
گیانە وتت ناوم بێنە، بە گۆرانی
بۆ یادە شەو، بۆ دووری من
زۆر گریاوی
بەڵام چی بکەم ئاخ کە ناتوانم
ناوت بێنم پڕ بە زمانم
لێم ببورە، لێم ببورە

لە هەموو ئاهەنگی شەوانم
نۆتەی ناوت بەدی دەکرێت
لە هێڵەکانی لەپی دەستم
پەی بە ئەدرێسی تۆ دەبرێ

لە لێدانی خورپەی دڵم
دەزانن چۆن دێیت و دەڕۆی
کاتێ فرمێسکم دەبینن
تێدەگەن تۆ لە کوێ خۆت دەشۆی

گیانە گەر دوای سەد ساڵ گۆڕم هەڵکەنی
دەبینی هێشتا کە دڵێک ماوە
ئەویش یادگاری ئەشقی خودایە
چونکە ناوی تۆی لێ نووسراوە
گیانە ببورە کە ئاوایە
وەرزی ئێمە ڕەشەبایە
گیانە لە هەر کوێیەک گوڵێک بڕوێت
هەزاران دڕکی لەگەڵدایە
...
Abdullah Mamle - Nazanin (Lyrics) | عەبدوڵا ماملێ - نازەنین - ژێرنوس
...

Lyrics:
لە نێو پیاڵەی چاوانت مەی تێدا بۆم دەرمانە
نیگای چاوی کاڵی تۆ چەندە مەست و مەستانە
لە دڵی شێواوم کار دەکات جوانێ گیان دڵ دەخاتە جۆلانە
ڕۆژێ جارێ نەتبینم ئازیزم دنیا بێ تۆ زیندانە
ئای وەرە گیان وەرەو وەرەو وەرە نازەنینم

دەڵێی کۆتری ڕادەبری و لەنجەولار لە خۆت جوانە
پزیشکی ڕۆحم هەر تۆی ساڕێژکە بەو پەنجانە
مەست و خوماری تۆ بووم ئازیزم کەوتمە گۆشەی مەیخانە
چ نابینم غەیری تۆ جوانێ جیان دنیا بێ تۆ زیندانە
ئای وەرە گیان وەرەو وەرەو وەرە نازەنینم

تاکوو تەماشام دەکەی ئاخت دێتە سەر لێوم
برژانگی چاوی کاڵت دەبڕێ دڵی پەشێوم
هەتا دێی و ڕادەبریت جوانێ گیان بەژنت بە چاو دەپێوم
دەمێك چاو ناتروکێنم ئازیزم ناوێرم دەم ببزێوم
ئای وەرە گیان وەرەو وەرەو وەرە نازەنینم

فامم دەڵێ وانابێت لۆمەی خەڵکی بە دواوە
دڵسێ نووری بازاندۆ خۆی خستۆتە ئەو داوە
خزمینە مەمکەن لۆمە ئەی هاوار دڵ و دەروون شێواوم
ئەوینی یار دایگرتووم نازەنین دڵ بەو عیشقە داماوە
ئای وەرە گیان وەرەو وەرەو وەرە نازەنینم
...
Bazhn Rek (Slowed + Reverb) | بەژن ڕێک
...
Lyrics:
ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری
هەر ئەوەندەم دیوە چاوت وا لە ژێر برژانگی ڕەش
وەک گەلاوێژ شوێن مەبەستن بۆ سەرنجێ ئاڵ و گەش
تیشکی ڕوت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم دەدا
خشڵی شیعرم وا دەڕازێ بووکی هەست جوانتر دەکا
وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگات
دێت و دەڕوا هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات
جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆ
تێر مژی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ

بوو بە ئاوازێ بەرامەی بەستەکەی چۆڕایە ناخ
خاکی وشکی چاوەڕوانیم هاتە سەوزی و بوو بە باخ
دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو دەنێم
مەست دەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت دەڵێم
...
Ey bejin rêk lence ciwan xawen serinc şêwet perî
Bo nîgayek wêl û şeydam balî şî’rim helwerî
Her ewendem dîwe çawit wa le jêr birjangî reş
Wek gelawêj şwên mebestin bo serincê al û geş
Tîşkî rut katê le deryay wirdî endêşem deda
Xişlî şî’rim wa derazê bûkî hest ciwantir deka
Wek pepûle giyanî tînûm bo qumê etrî nîgat
Dêt û derwa her şiney dê ta be birjangit bigat
Ca ke têr bon bû le baxçey dîmenî parawî to
Têr mjî xunçey serincî pir gulawî çawî to

Bû be awazê beramey bestekey çoraye nax
Xakî wişkî çawerwanîm hate sewzî û bû be bax
Dêm le çawey eşqî towe bo jiyan hengaw denêm
Mest debim bew bone xoşe û beste bo çawit delêm
Mohammad Mamle Remix | محەمەد ماملێ ڕیمێکس|
...
محەممەد ماملێ (لەدایکبوون ١٩٢٥ - کۆچی‌ دوایی ١٩٩٩) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، مەقامبێژ کورد، خەڵکی مەھابادە. ماملێ لە ساڵی ١٩٢٥ز بەرامبەر بە ١٣٠٤ی ھەتاوی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەھاباد بە ناوی (خڕێ) لەدایکبووە. ماملێ ناوی محەممەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە. نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، وەک خۆی باسی دەکات کە باوکی نەخوێندەوار بووە و کاتێک سەرژمێری گشتی ھاتووە بۆ نووسینی لێی پرسیوە ناوی خۆت و باوکت چییە ئەویش ووتویەتی سەعید مام عەلی، ئەوانیش نووسیویانە سەعید ماملی چونکە زمانی فارسی پیتی (ع) لە قسەکردندا بەکار ناھێنن ئیتر خەڵک لەوە بەولاوە ھەر دەڵێن ماملێ. محەممەد ماملێ پیاوێکی لەسەرخۆ و ھێمن و لێبووردە بووە و زۆر بە وەفا بووە بەرامبەر خزم و دۆست و ناسیاوەکانی. ماملێ سێ ژنی ھێناوە. دوا ھاوسەری کە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە ناوی ئامینە خانە. ھەروەھا حەوت کوڕ و دوو کچی ھەیە. ئەمەش ناوی ھەندێکیانە (عەزیز کە بە خانە ناسراوە، خەسرەو، چالاک، وریا، نەجات، شەونم، خوبی) ماملێ خۆی دەڵێت کە ئەوەندە ئاشنای گۆرانییەکانی ڕەفیق چالاک بووم بە خۆشی ئەوەوە کوڕێکم ناونا چالاک. ماملێ چوار برای ھەیە ناویان (حەسەن، حوسەین، موتتەلیب و جەعفەر)ە وە خوشکێکی ھەیە ناوی تووبایە.

بنەماڵەی ماملێ ھەموویان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان ھەبووە. ھەر ئەم بۆمانەوەشە بۆتە ھۆی ئەوەی ھانی ئەم ھونەرمەندە بدات ھەر لە منداڵییەوە ھونەر بکاتە ھاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە شۆڕەسوارانی ھونەری کوردی. یەکەم گۆرانی کە دەرگای ھونەری پێ کردەوە گۆرانی (ڕۆیی بەجێی ھێشتم)ە. ھەروەھا سەعید ماملێی باوکیشی ھەر دەنگی خۆش بووە. ڕەحمانی براشی واتە مامی محەممەد ماملێ ئەوەندە دەنگی خۆش بووە دانیشتوانی قەڵادزێ ئەوەی ھاوسێی بوون و لە دووریش دەھاتن شەویان لەلای ڕۆژ کردووەتەوە. محەممەد ماملێ لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتیدا چەند جارێک بەند و دەست بەسەر کراوە و دوور خراوەتەوە.

ماملێ لە ساڵی ١٩٦٣ ھاتووەتە قەڵادزێ و چەند ئاھەنگێکی گێڕاوە و پاشان چووە بۆ شاری سلێمانی و سەرچنار و لەوێش چەند ئاھەنگێکی گێڕاوە. ماملێ زۆر ئاشنای خەلیلی سەددیقی و ڕەفیق چالاک بووە وە گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق و عەلی مەردان و سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی و محەممەد عارف و تەحسین تەھای زۆر بە دڵ بوون. لە ھەڵبەستیشدا ھەڵبەستەکانی (وەفایی و سڵێمانی شاوەلە و مارف ئاغا و گۆران و ھەژار و ھێمن)ی لا پەسەندە و لە زۆر گۆرانیدا بەکاری ھێناون. ماملێ خاوەنی زیاتر لە ٧٠٠ گۆرانییە
Hey Narim Remix (Slowed + Reverb)
...

Lyrics:
Gildir gildir baran e
Îşev şeva yara ne
Yarê lawikê belî ye
Şarê reşîn serî ye
Hey narim rınde narim
Berva te histûxar im
Ezê kuştim hejandim
Derdê te ezê xwarim
Keç meke, meke, meke
Li min ra derdan vemeke
Sondê te ezê xwarim
Îşev min teva xweke
Hey narim rınde narim
Berva te histûxar im
Ezê kuştim hejandim
Derdê te ezê xwar im
Huça huça cûcikan
Helîn daye quncikan
Xwedê canê min hilde
Li ser sînê keçikan
Hey narim rınde narim
Berva te histûxar im
Ezê kuştim hejandim
Derdê ezê xwar im
...
Muhammad Abbas - Zardapary Jwan (Lyrics) | محەمەد عەباس - زەردە پەڕی جوان - ژێرنوس
...

Lyrics:
زەردەپەڕی جوان دەمەو ئێوارە
نیشتە سەر قژی زەردی وەک ئاڵتون

زەردەپەڕی جوان دەمەو ئێوارە
نیشتە سەر قژی زەردی وەک ئاڵتون

سروشت و جوانی لەوێدا دیارە
کە هەردوو بە گژ یەکترا ئەچوون
سروشت و جوانی لەوێدا دیارە
کە هەردوو بە گژ یەکترا ئەچوون
زەردەپەڕی جوان دەمەو ئێوارە
نیشتە سەر قژی زەردی وەک ئاڵتون

خەندەی سەر شانۆی لێوی نازداری
زۆر بە دڵ ڕەقی خونچەی ئەتۆران

نیگای دوو چاوی ڕەشی بیماری
تاڵی خەیاڵی شعری ئەژاکان

خەندەی سەر شانۆی لێوی نازداری
زۆر بە دڵ ڕەقی خونچەی ئەتۆران

نیگای دوو چاوی ڕەشی بیماری
تاڵی خەیاڵی شعری ئەژاکان

زەردەپەڕی جوان دەمەو ئێوارە
نیشتە سەر قژی زەردی وەک ئاڵتون

ئاوازی دەنگی بە بەستەی شیرین
هەستی ناسکی دڵی ئەبزوان

لەگەڵ مۆسیقای سروشتی ڕەنگین
هونەرمەندانە ئەکەوتە زۆران

ئاوازی دەنگی بە بەستەی شیرین
هەستی ناسکی دڵی ئەبزوان

لەگەڵ مۆسیقای سروشتی ڕەنگین
هونەرمەندانە ئەکەوتە زۆران

زەردەپەڕی جوان دەمەو ئێوارە
نیشتە سەر قژی زەردی وەک ئاڵتون

لە هەموو شێوەی پڕنازی جوانی
تارای خەیاڵی شعرم هەڵەبەست

بەلەرەی مامو ورشەی چاوانی
گڕی بەردایە خەرمانی مەبەست

لە هەموو شێوەی پڕنازی جوانی
تارای خەیاڵی شعرم هەڵەبەست

بەلەرەی مامو ورشەی چاوانی
گڕی بەردایە خەرمانی مەبەست

زەردەپەڕی جوان دەمەو ئێوارە
نیشتە سەر قژی زەردی وەک ئاڵتون
Oy Yare (Slowed + Reverb)
...

Lyrics:
Oy yarê, oy hevalê!

Stêrka şevên tarî,
hêviyên dilên sarî,
nabînim tu ji min dûrî.

Ji bo hêviyên azadiyê,
şîn bûye li ser Zagrosê,
derket jor nayê xwarê.

Oy yarê, oy hevalê!
Ciwaniya emrê min kanî?
Hêviyên dilê min kanî?
Xeyîdîn bi şûn ve naynê.

Azadiya vê jînê,
Ji min hate dizînê.
Zaroktiya min kanî?

Oy yarê, oy hevalê!
Hêsir ji çavên min dotin.
Dil û cîgera min sotin.
Xewn û xeyalên min firotin

Me dîsa serî hilda.
Li nav xwîna xwe jîn da.
Tovên jiyanê evîn da.

...
کوردی سۆرانی:

هه‌ی یار، هه‌ی هه‌ڤاڵ!

تۆی ئه‌ستێره‌ی شه‌وانی تاری،
هیوای دڵی ساردی،
تۆی ناتبینم و لێم دووری،

له‌بۆ ئه‌و هیوایانه‌ی به‌ ئازادی،
سه‌وزبوون له‌سه‌ر چیای زاگرۆس،
هه‌ڵچوون و نایه‌نه‌ خوارێ،

هه‌ی یار، هه‌ی هه‌ڤاڵ،
ته‌مه‌نی گه‌نجییم کوانێ،
هیوای دڵم کوانێ،
تۆراون لێم و ناگه‌ڕێنه‌وه‌،

ئازادیی ژیانم،
لێ دزرا،
سا منداڵیی من کوانێ،

هه‌ی یار، هه‌ی هه‌ڤاڵ،
فرمێسکی چاوانم ڕژا،
دڵ و جگه‌ری من سووتا،
خه‌ون و خه‌یاڵم فرۆشرا،

دیسان سه‌رمان هه‌ڵدایه‌وه‌،
له‌ نێو خوێنی،
تۆوی ژیان، خۆشه‌ویستی هه‌ڵڕشته‌وه‌.
...
Hasan Zirak - Ay Naumedi (REMIX + Lyrics) | حەسەن زیرەک - ئەی نائومێدی - ژێرنوس
...

Lyrics:
ئەی نائومێدی دڵ نائومێدی
ئەی ڕەنجەڕۆی و دڵ نائومێدی
بەدبەختی وەک من یاران سا کێ دی

ئیرسی مەجنونە هێناومەتە دی
نەکەرۆز گەڕام وادی بە وادی
جێ ڕاوگەی کوردی عێلی مورادی
هەر لە نەکەرۆز تا دەربەندیخان
ئەو ناوە یەکسەر شێواو و وێران

ئەو ناوە یەکسەر شێواوە و وێران
بایەقوش کوندەبوو تێدا بەستبوو هێلان

ئەو ناوە یەکسەر وێران وێرانە
کوندەبوو تێدا بەستبوو هێلانە
پرسیم کوندەبوو برای هاودەردم

لە جیهان بێزار هەمڕازی دەردم
خزمە لە من پەیدابوو ئەیشوو مەیشوومە
پرسیم بۆچ وێران بووە ئەی مەرزبوومە

بایەقوش دای جوابم بە قوڵپەی گریان
ئەمنیش دەروونم بۆی بوو بە بریان
وتی ئەمساڵ بەهارم کە بێ بارانە
گوڵاڵەی سورم خوێنی یارانە
لە هەر چوار لایەوە شاییە بە ڕیزە
خەنەبەندانمە ڵاڵ بم چون شینی ئازیزە
...
بایەقوش واتە کوندەپەپوو،
کوندەپەپوو لای یۆنانییە کۆنەکان نیشانەی سەرکەوتن بووە، جگە لەوەش وەک هێمای زانین و فێربوون لە کوندەپەپوویان ڕوانیوە،
لای هەندێک نەتەوەی تر هێمابووە بۆ مردن، هەر لە کۆنەوە کوندەپەپوو بە مەرگ و خراپە و ئافاتەوە گرێدراوە،
لەناو کوردی خۆشمان کوندەپەپوو بە نیشانەی شومی و ماڵ وێرانی دانراوە، چونکە لە شوێنی وێران هێلانە دروست ئەکات
Kani - Du Dl (8D AUDIO) | کانی - دوو دڵ
...
Lyrics:
دڵێ ئێژێ بڕۆم بڕۆم
دڵەی دیم ئێژێ نەڕۆم نەڕۆم
لەم دوو دڵیەدا هاوار خوایە
کوانێ ڕێگایە

دڵێ ئێژێ ئەی دێوانە
چۆن ئەڵێی ناچمە ئەو جێژوانە
دڵەی دیم ئێژێ ئەم دڵ بەردە
بۆ تۆ هەر دەردە

دەستەو ئەژنۆ وا دۆش داماوم
لەنێوان دوو بەرداشا ماوم
سیس و زەرد وەک گەڵای بێ ئاوم
سەرلێ شێواوم

چەن جار سەرت بە شانمەوە ناوە
پەیمانی دڵداریت پێم داوە
یاری من بی تا دونیا ماوە
بۆچی باتداوە؟
...