KLPA
1.28K subscribers
2 photos
58 videos
7 files
267 links
LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX
Download Telegram
Homar Dzay - Narin (Lyrics) | هۆمەر دزەی - نارین

...
Lyrics | هۆنراوە
کەوی هەرد و تەلانی کارمامزێ گەرمەلانی
نەرم و نۆڵ و نیانی کەروێشکی گەرمەلانی
قوربانی ئەو تەشییەی بم دەیدا لە شلکەی ڕانی
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ

بۆت نەماوم ڕەشتاڵە مەمکت نەگەیوە کاڵە
بە ئاشکراش لێی بخۆی بە شەرعیش بۆت حەڵاڵە
مەلاش فتوای لێداوە بە شەرعیش بۆت حەڵاڵە
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ

بۆت نەماوم بووک زێنێ هاتووم لە لای گەرمێنێ
بۆت نەماوم بووک زێنێ هاتووم لە لای گەرمێنێ
چ بکەم ملوێنکەی سەنگە سەری مەمکی دێشێنێ
ڕووی بابی گولەکەی ڕەش بێ نازانێ بیگەوزێنێ
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە میاندواوێ
یاری من هێندە جوانە سووراو سپیاوی ناوێ
وەرە ئۆخەی نەرمۆڵە خۆت دە ئامێزم باوێ
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ
نارین نارین نارە جوانێ هۆی نار هۆی نارە جوانێ
هۆی نار هۆی نارە جوانێ
هۆی نار هۆی نارە جوانێ
هۆی نار هۆی نارە جوانێ
...
kewî herd û telanî karmamzê germelanî
nerm û noll û niyanî kerwêşkî germelanî
qurbanî ew teşîyeyi bm deyda le şlkeyi ranî
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê

bot nemawm reşitalle memkt negeywe kalle
be aşkraş lêyi bixoyi be şer'îş bot ḧellalle
melaş ftwayi lêdawe be şer'îş bot ḧellalle
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê

bot nemawm bûk zênê hatûm le layi germênê
bot nemawm bûk zênê hatûm le layi germênê
çi bikem milwênikeyi senge serî memkî dêşênê
ruwî babî gulekeyi reş bê nazanê bîgewzênê
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê

deçme ser nalleşkênê beranber be miyandwawê
yarî min hênde cwane sûraw spiyawî nawê
were oxeyi nermolle xot de amêzim bawê
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê
narîn narîn nare cwanê hoyi nar hoyi nare cwanê
hoyi nar hoyi nare cwanê
hoyi nar hoyi nare cwanê
hoyi nar hoyi nare cwanê
6
Hasan Zirak - Grtmt Bastmt (Lyrics) | حەسەن زیرەك - گرتمت بەستمت
...
Lyrics | هۆنراوە
ڕەبی ماڵت وێران بێ زوو پیرت کردم فەلەک
بە کووچەدا هاتنە خوار عایشێ و مریەم و مەلەک
لە بەغدایەی بۆ دێنم گوڵ و لاچاو و کرمەک
لە تارانەی بۆ دەکڕم گوڵ و لاچاو و کرمەک

لێوئاڵێ لە خۆی بدا هاڕەی بڕوا حەوت گەڕەک
خزمینە مەمکەن لۆمە شیرینە بە وێنەی کاڵەک
ئاوری لە من بەرداوە برۆ پەیوەست و چاوبەڵەک
ئەسمەران دولبەران دەی وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین

ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارم لەگەلێدایە بە قوڕعانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووت کێشا زەحمەتە بۆ یەک ببین

گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت

ماڵت وێران بێت شەوە بۆچ منت نەبردەوە
عاشقی چاوی کەژاڵم برۆی پەیوەستن پێکەوە
پێم گوت یانە بمکوژە یانە ڕەگەڵم کەوە
گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت
بە زیندووی چاوی مەستت لە ژێر خاک چەقاندمت
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
یارم لەگەلێدایە بە قوڕعانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووی کێشا زەحمەتە بۆ یەک ببین

سەعات لە هەشت و حەوت
دیتم و چاوم پێی کەوت
گرتم بە زوڵفیمدا کرد
عەتری حەفتاد و حەوت
گرتم دوو ماچم لێ سەند
دایکی زانی و ڕێم کەوت
خودا بەوە ڕوحمی کرد
سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا
سەد دارم وێ دەکەوت
گرتمت
...
rebî mallt wêran bê zû pîrt krdm felek
be kûçeda hatine xwar 'ayşê û miryem û melek
le beẍdayeyi bo dênm gull û laçaw û krmek
le taraneyi bo dekrrm gull û laçaw û krmek

lêwallê le xoyi bida harreyi birrwa ḧewt gerrek
xizimîne memken lome şîrîne be wêneyi kallek
awrî le min berdawe bro peywest û çawbellek
esmeran dulberan deyi weko bûn bo gullçnîn

esmeran dulberan weko bûn bo gullçnîn
yarm legelêdaye be qurr'anî serperr şîn
hêndem zeḧmet le dût kêşa zeḧmete bo yek bibîn

grtmt bestmt sûtandmt brjandmt
be zînduwî çawekanm le jêr xak çeqandmt
grtmt bestmt sûtandmt brjandmt

mallt wêran bêt şewe boç mint nebrdewe
'aşqî çawî kejallm broyi peywestin pêkewe
pêm gut yane bmkuje yane regellm kewe
grtmt bestmt sûtandmt brjandmt
be zînduwî çawî mestt le jêr xak çeqandmt
esmeran dulberan weko bin bo gullçnîn
yarm legelêdaye be qurr'anî serperr şîn
hêndem zeḧmet le duwî kêşa zeḧmete bo yek bibîn

se'at le heşit û ḧewt
dîtm û çawm pêyi kewt
grtm be zullfîmda krd
'etirî ḧeftad û ḧewt
grtm dû maçm lê send
daykî zanî û rêm kewt
xuda bewe ruḧmî krd
sersmêkî da û kewt
ger bihatiba û nekewtiba
sed darm wê dekewt
grtmt
6
This media is not supported in the widget
VIEW IN TELEGRAM
🖕11🤷‍♂2🌭21
Qadr Kaban - Gula Sura (Lyrics) | قادر کابان - گوڵە سورە
...

یەک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانە، خەڵکی شاری سلێمانی بوو. چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی شیوعی بوو.
ڕۆژی 02-02-1981 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت و پاشان لەلایەن بەعسییەکانەوە سەرەونگوون دەکرێت.
(عەبدولقادر جەلال مەحموود) ناسراوە بە (قادر کابان) لە ساڵی (1937ز.) لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایک بووە.
لە ساڵی (1976ز.) لەگەڵ خاتوو (نەسرین کەریم حەمەسوور) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و سێ منداڵیان بەناوەکانی (کاروان، کاوان، کوێستان) بووە.

هونەرمەند قادر کابان، لە سەرەتای ساڵی شەستەکانەوە، دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە کە تا ئێستا و لە دوای کۆچکردنیشی گۆرانییەکانی لەیادنەکراون و بوونەتە بیرەوەری ژیانی زۆرێک لە دانیشتووانی شاری سلێمانی.
مامۆستا و هونەرمەند (ئەنوەر قەرەداغی) ، دەربارەی هونەرمەند (قادر کابان) ، دەڵێت: کاتێک دەستمان بەکاری هونەری کرد لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا، درکمان بەوە کرد کە توانایەکی زۆر باشی هەیە، بۆیە داوامان لێکرد لەگەڵماندا کاربکات، هەر بۆیە لە زۆربەی کار و ئاهەنگەکاندا لەگەڵماندا بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو.

قەرەداغی ئاماژەی بەوەش کرد: کە دەنگێکی زۆر بەرز و جوانی هەبووە، کاتێکیش کە هەڵبەستی هەڵدەبژارد، زۆر بەسەلیقە بووە لە هەڵبژاردن و دیاریکردنی ئەو هەڵبەستەی کە پڕ مانابوو، هەروەها ئەو ئاوازەی لەلایەن تیپەکەوە، یان هونەرمەند (کەریم کابان) ەوە بۆی دادەنرا، زۆر باش وەریگرتووە و جوانکاریشی تێدا کردووە.
هونەرمەند قادر کابان، جیاواز لە هونەری گۆرانی هەوڵیداوە فێری ژەنینی ئامێریش بێت، وەک هونەرمەند (ئەنوەر قەداغی) دەڵێت: من وانەم پێوتووە، بەڵام بەهۆی بژێوی ژیانی، کە دوکانی سەرتاشی هەبوو، نەیدەتوانی بەشێکی ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان بکات.

قادر کابان، کەسێکی زۆر سادە و ڕۆح سوک و قسەخۆش بووە، خاوەنی هەستێکی نەتەوەیی بەرز و نیشتمانپەروەری بووە، دوکانی سەرتاشخانەکەی بووەتە جێی کۆبوونەوە و گردبوونەوەی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی.

لە ساڵی (1972ز.) یەکەم بەرهەمی تەلەفیزیۆنی تۆمارکردووە.

هونەرمەند (قادر کابان) لە (28-02-1981) لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و بێ سەروشوێن کراوە، تا دواتر هەواڵ بڵاودەبێتەوە کە هونەرمەند لە سێدارەدراوە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە لە ڕۆژی (01-07-1981) لە سێدارەدراوە، بەڵام (کاروان قادر کابان) کوڕی هونەرمەند، ئەڵێ: لەلایەن بنەماڵەکەمانەوە زۆر هەوڵماندا کە شتێکمان دەستکەوێت، یان لە ڕێگەی زیندانییەکەوە کە بەردەبێت هەواڵێکمان پێبگات، بەڵام ساڵانی خایاند و ئەوەمان هەر دەستنەکەوت، چونکە ڕژێمی بەعس کاتێک کەسێکی دەستگیردەکرد سەر و سۆراغی نەدەمان.

هونەرمەند (قادر کابان) برای هونەرمەند (کەریم کابان)، کە ئەوان خێزانێکن پڕ لە هونەر و لە گێڕانەوەیەکیدا هونەرمەند (کەریم کابان) دەڵێت: (ناخۆشترین ڕووداوەکانی ژیانم یەکێکیان لە دەستدانی قادر کابان بوو) لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی قادر کابان، گۆرانی (هەی شەم)ە، کە هۆنراوەی (وەلی دیوانە)یە.

..
ئاواز: ویلیەم یوحەننا
هۆنراوە: شێخ ئەحمەدی شێخ غەنی (فەوزی)
...
Lyrics | هۆنراوە
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم

شیری برۆی کێشاوە ئەمری داوە بە چاوی
بۆ کوشتنی ئەوانەی کەوتوونەتە ناو داوی
کەوتوونەتە ناو داوی
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم

ملی وەنەوشەی شکاند بە بۆی عەتری زوڵفانی
بازاری لەعلی نەهێشت ڕەنگی ئاڵی لێوانی
ڕەنگی ئاڵی لێوانی
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
...
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm

şîrî broyi kêşawe emirî dawe be çawî
bo kuşitinî ewaneyi kewtûnete naw dawî
kewtûnete naw dawî
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm

milî wenewşeyi şkand be boyi 'etirî zullfanî
bazarî le'lî nehêşit rengî allî lêwanî
rengî allî lêwanî

gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
1
سڵاو، لەوانەیە هەنێکتان هەستان پێکردبێ ماوەیەکە پەیجی ئینستگرامان نەماوە، لە ئێستایە پەیجەکەمان داخراوە و پەیخێکی نوێمان داناوە و ئەمە لینکەکەیەتی:
http://instagram.com/klpa.a1
http://instagram.com/klpa.a1
http://instagram.com/klpa.a1
2
KLPA pinned «سڵاو، لەوانەیە هەنێکتان هەستان پێکردبێ ماوەیەکە پەیجی ئینستگرامان نەماوە، لە ئێستایە پەیجەکەمان داخراوە و پەیخێکی نوێمان داناوە و ئەمە لینکەکەیەتی: http://instagram.com/klpa.a1 http://instagram.com/klpa.a1 http://instagram.com/klpa.a1»
Salah Najmadin - Gulnishan (Lyrics) | سەلاح نەجمەدین - گوڵنیشان
...

Lyrics | هۆنراوە
گوڵنیشان گوڵنیشان
ئەسمەر حاڵم پەریشان
گوڵنیشان گوڵنیشان
ئەسمەر حاڵم پەریشان
هەرچەن کەوتمە غەریبی
نایشکێنم عەهد و پەیمان
هەرچەن کەوتمە غەریبی
نایشکێنم عەهد و پەیمان

دەسەڵاتی من چی بوو
نەردی بەختم وای هانی
دەسەڵاتی من چی بوو
نەردی بەختم وای هانی
چەرخی چەپ وای لێ کردووم
تۆ بۆخۆشت دەزانی
چەرخی چەپ وای لێ کردووم
تۆ بۆخۆشت دەزانی
گوڵنیشان گوڵنیشان
ئەسمەر حاڵم پەریشان
گوڵنیشان گوڵنیشان
ئەسمەر حاڵم پەریشان
هەرچەن کەوتمە غەریبی
نایشکێنم عەهد و پەیمان
هەرچەن کەوتمە غەریبی
نایشکێنم عەهد و پەیمان

خاکی کوردستان گیانە
بە چاو ئەکێڵم یاران
خاکی کوردستان جوانێ
بە چاو ئەکێڵم یاران
یاری منی لێیە هاوار
بە خودا بەجێی ناهێڵم
یاری منی لێیە هاوار
بە خودا بەجێی ناهێڵم
گوڵنیشان گوڵنیشان
ئەسمەر حاڵم پەریشان
گوڵنیشان گوڵنیشان
چاو ڕەش حاڵم پەریشان
هەرچەن کەوتمە غەریبی
نایشکێنم عەهد و پەیمان
هەرچەن کەوتمە غەریبی
نایشکێنم عەهد و پەیمان

...

Gulnîşan gulnîşan
esmer halim perîşan
Gulnîşan gulnîşan
esmer halim perîşan
Herçen kewtime xerîbî
nayşkênim ’ehd û peyman
Herçen kewtime xerîbî
nayşkênim ’ehd û peyman

Deselatî min çî bû
nerdî bextim way hanî
Deselatî min çî bû
nerdî bextim way hanî
Çerxî çep way lê kirdûm
to boxoşt dezanî
Çerxî çep way lê kirdûm
to boxoşt dezanî
Gulnîşan gulnîşan
esmer halim perîşan
Gulnîşan gulnîşan
esmer halim perîşan
Herçen kewtime xerîbî
nayşkênim ’ehd û peyman
Herçen kewtime xerîbî
nayşkênim ’ehd û peyman

Xakî kurdistan gyane
be çaw ekêlim yaran
Xakî kurdistan cwanê
be çaw ekêlim yaran
Yarî minî lêye hawar
be xuda becêy nahêlim
Yarî minî lêye hawar
be xuda becêy nahêlim
Gulnîşan gulnîşan
esmer halim perîşan
Gulnîşan gulnîşan
esmer halim perîşan
Herçen kewtime xerîbî
nayşkênim ’ehd û peyman
Herçen kewtime xerîbî
nayşkênim ’ehd û peyman
...
3
Najmadin Ghulami - Xaribitan Akam (Lyrics) | نەجمەدین غوڵامی - غەریبیتان ئەکەم

هۆنراوە: ئیسماعیل خورماڵی
...
Lyrics | هۆنراوە
هەر هەمووتان لە بیرمدان
خاکەلێوەن گوڵن بۆ من (ئا‌هـ)

هەر هەمووتان هاژەی خوێنن
یەکە یەکە دڵن بۆ من (ئا‌هـ)

هەر هەمووتان هاژەی خوێنن
یەکە یەکە دڵن بۆ من (ئا‌هـ)

بەقەد پەلک و گەڵای داران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران

سپیدە زوو، ئێواران دێ
دەڕوانێ لە گەڕانەوەم (ئا‌هـ)

بە لێوی وەک خوێن و شەکر
دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم

بە لێوی وەک خوێن و شەکر
دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم (ئا‌هـ)

بەقەد پەلک و گەڵای داران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران

کە هاتمەوە لە من باخچەی
پڕ باڵندەی شیعر و جوانی (ئا‌هـ)

لە ئێوەیش هەر عەزیزانم
سێبەرێ لە تاسە و جوانی (ئا‌هـ)

لە ئێوەیش هەر عەزیزانم
سێبەرێ لە تاسە و جوانی (ئا‌هـ)

بەقەد پەلک و گەڵای داران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران

کە هاتمەوە بە مێخەک و
بۆنی وڵات بۆنخۆشم کەن (ئا‌هـ)

وەک تازەیار، ئۆخەی یاران
بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن (ئا‌هـ)

وەک تازەیار، ئۆخەی یاران
بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن (ئا‌هـ)

بەقەد پەلک و گەڵای داران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران
بەقەد خاک و کووچەی شاران
غەریبیتان ئەکەم یاران
...

Her hemûtan le bîrmedan
Xakelêwen gulln bo min (Ah)

Her hemûtan haşey xwênin
Yeke yeke dilln bo min (Ah)

Her hemûtan haşey xwênin
Yeke yeke dilln bo min (Ah)

Beqed pelk û gellay daran
Xerîbîtan ekem yaran
Beqed xak û kûçey şaran
Xerîbîtan ekem yaran

Spîde zû, êwaran dê
Derrwanê le gerranewem (Ah)

Be lêwî wek xwên û şekir
Dêne ser rêy serdanewem

Be lêwî wek xwên û şekir
Dêne ser rêy serdanewem (Ah)

Beqed pelk û gellay daran
Xerîbîtan ekem yaran
Beqed xak û kûçey şaran
Xerîbîtan ekem yaran

Ke hatmewe le min baxçey
Pirr ballindey şî'r û cwanî (Ah)

Le êweyiş her 'ezîzanm
Sêberê le tase û cwanî (Ah)

Le êweyiş her 'ezîzanm
Sêberê le tase û cwanî (Ah)

Beqed pelk û gellay daran
Xerîbîtan ekem yaran
Beqed xak û kûçey şaran
Xerîbîtan ekem yaran

Ke hatmewe be mêxek û
Bonî willat bonxoşm ken (Ah)

Wek tazeyar, oxey yaran
Be ewîntan serxoşm ken (Ah)

Wek tazeyar, oxey yaran
Be ewîntan serxoşm ken (Ah)

Beqed pelk û gellay daran
Xerîbîtan ekem yaran
Beqed xak û kûçey şaran
Xerîbîtan ekem yaran
Beqed xak û kûçey şaran
Xerîbîtan ekem yaran
Beqed xak û kûçey şaran
Xerîbîtan ekem yaran
Beqed xak û kûçey şaran
Xerîbîtan ekem yaran