KLPA
1.29K subscribers
2 photos
58 videos
7 files
263 links
LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX
Download Telegram
DLM MASHKENA | دڵم مەشکێنە
...
هۆنراوە: هێمن
ئاواز: میکایل

Lyrics:
زۆر لە مێژە کە دەمەوێ بەیان بکەم دەردی دەروونم
ئەشقت بوو بە بروسکەیەك زامداری کرد دڵی پڕ خوێنم
هەر ئەو زامەش بۆتە خولیام بۆ ئارامی و شەوانی تەنیام
گریام بۆ خۆم، گریام بۆ تۆ، بۆ ئەو دڵانەی بوونە ڕەنجەڕۆ
هۆ ئازیزم، هۆ دڵەکەم، سوجدە بۆ دار و بەرد ئەبەم
بۆ ئەوەی بە تۆ بگەم، دڵم مەشکێنە
با ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەم پێبدەین بەڵێنی
سووربین، نەکەین ئازیزەکەم، پەیمانشکێنی
دە با بێبەش نەبین لە دنیای ئەوینی
ئەی یارە ژیکەڵانەکەم، بینایی هەردوو چاوەکەم
دڵنیابە هەر پێت دەگەم، دڵم مەشکێنە
...
Wrath of Man Soundtrack - Full Album | Christopher Benstead
...
ساوندتراکی فیلمی توڕەی پیاو (Wrath of Man)
چیرۆکی فیلمەکە : (ئەیچ)، کە خاوەنی کەسایەتییەکی سارد و نهێنییە لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی گواستنەوەی پارە کاردەکات کە بەرپرسن لە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لە "لۆس ئەنجلس" لە هەفتەیەکدا.
...
Tracklist:
00:00 Coffee Frother
3:29 Wrath of Man
5:44 Dangerous Job
8:02 Tooling Up
11:12 Bullet Taken Hostage
14:17 F**king Lunatic
16:14 Coroners Report
17:37 China Town
18:32 Dark F**king Spirit
22:31 Know The Route
24:16 Dougie
27:38 Idolised You
31:18 Built for Combat
33:22 Porn Factory
36:57 Precious Ornaments
40:22 Staples Center
43:00 Go to Work
44:45 Number 1 Loses It
48:44 120 Million
50:49 The Inside Man
55:31 Wanna be Hero
1:01:08 Come Out Little Piggy
1:05:24 Bullet Executions
1:08:56 The Victor
1:13:45 Liver Lungs Spleen Heart
Sar Lasar Rani (Slowed + Reverb) | سەر لەسەر ڕانی
...
Lyrics:
ئاشق بوم و ماڵ وێران بووم
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم

بە برینی خۆم نەزانی کوێربم نەمزانی
تاکوو بەیانی بوومە میوانی نازەنیم

با بڕوات بە نەحلەت بێت کوێربم نەمزانی
تاکوو بەیانی بوومە میوانی نازەنیم

دۆستی نامیهرەبانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم

یار بۆمن بێوەفابوو
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینم

تازە ناکەم دڵداری
کوێربم نەمزانی
تاکوو بەیانی بوومە میوانی نازەنیم

شەرتە ئەچمە بیابان
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە قوربانی نازەنیم

نامێننەوە لەشاری
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە قوربانی نازەنیم

...
Hasan Zirak - Jarsa | حەسەن زیرەک - جەرسە
...

حەسەن زیرەک گۆرانی جەرسەی بە چەند شێوەیەکی جیا وتووە، ئێمە لێرە سێ دانەیمان بڵاو کردۆتەوە وە ئەم گۆرانیانە لە ماڵی ئەحمەدی سۆفی کەریم و شێخ جەبار و ئەمین وتراوە، یەکێکی دیکەشی هەیە لە ماڵی مەحمود ئەفەندی وتویەتی بەڵام ئەوەیان کوالێتی باش نەبوو بۆیە دامان نەناوە، هیوادارین چێژی لێوەربگرن 😀
...

0:00 جەرسە ١
6:31 جەرسە ٢
15:10 جەرسە ٣

Lyrics:
بۆخۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە غوڵامی دەمێ
ئەبرۆی ڕەشی هیلالی کەوتونە ژێر پەرچەمێ
سەبر و هۆشی لێبڕیوم خستومییە بەحری خەمێ
سوچی چادرەکەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
سوچی پەچەکەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
جەرسە، جەرسەی شاری تارانێ، تەرنابن بە بارانێ
باریکەی نەشمیلانێ ناسکێ خاڵ دانە دانێ
کورتێ ماڵ لە بۆکانێ
با کەوشەکەت پیس نەبێ پێ لەسەر چاوم دانێ

قەت نەبوو بڵێی دابنیشە تۆزێ بکەین ڕا و تەکبیر
قەت نەبوو بە من بڵێی دەبا بکەین ڕا و تەکبیر
سەد نەحلەت لەو حاڵەتەم دەست لە مەمکت دەکەم گیر
جا چی بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جحێڵ و ئەمن پیر
جەرسە، جەرسەی کاری میانباوێ بێنە و بەرەی پێ ناوێ
کوڵمت گوڵی سێڵاوێ
بەهەشتم شەش دەنک دەنێ تەسکێ بێ باڵات ناوێ

دەک ماڵێ بابم ئایشێ تۆپی قەڵای لە کەوشێ
ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووە و دەستی دێشێ
پشتێندەکەی کراوە لۆیەکی لە دووی دەخشێ
دەرد و دەرمانم لێو ئاڵ کوشتومو
جەرسە، جەرسە کاری تارانێ
تەڕ نابن بە بارانێ
ناسکۆڵە و نەشمیلانێ
ئێواران ماچەکەت کوانێ
چون لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانێ

دەبڕۆ لە من حەرامبی هەر وەک شەراب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیێ بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو نەعەلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕوحمی خودات لە دڵ نییە کافری بێ دین و ئیمان
جەرسە، جەرسە کاری سەقزی
جسمت جوانێ بە دەرزی
خزمینە مەمکەن لۆمە شێت بوو لە جێگە قرمزی

بە سەرخۆشم مەزانن بە ژینم دەیپەرستم
دەستم گێڕا بەرۆکی مەمکۆڵەی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لە پڕ سەر پەنجەی گەستم
خزمینە مەمکەن لۆمە من شێتی چاوی مەستم
جەرسە، جەرسەی کاری بۆکانێ
تەڕ نابێ بە تەرزە و بارانێ
ناسکۆڵە و نەشمیلانێ
با کەوشەکەت پیس نەبێ پێ لەسەر چاوم دانێ
ماچت دەکەم ئێواران گەر بۆم بێیە هەیوانێ
چوون لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانێ
خودا بۆخۆی دەیزانێ
...
ماڵیان لەسەر شەقامە لێوی شەکەری خامە
عەمر و عەزیزم جوانە ڕۆحی تازەکەم ئامە
ئاوری لە من بەرداوە ئەمن داش و ئەو دامە
پێم گوت ئاوێزانت بم یارە تازەکەت کامە
جەرسە، جەرسەی کاری سلێمانی
تەڕ نابێ بە بارانی
عاشقتم خۆت دەیزانی

نە سەرخۆش و نە مەستم ممتەلای چاوی مەستم
شەوێ نانوم تا بەیادی سبەینێ درەنگ هەڵدەستم
دەستم گێڕا بەرۆکی جووت مەمکی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لە پڕ سەر پەنجەی گەستم
جەرسە، جەرسەی شاری تارانێ
تەڕ نابێ بە بارانێ
عاشقی تۆم خودا دەیزانێ
چۆن لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانێ

قەیتانی دوو لێوانی نەماوم لە سوێیانی
سێوی باخی شێخانی بە ملیۆنێ هەرزانی
جا ئەو خەدرەی من لە کوێ ژنی گولەی مێردانی
جەرسە، جەرسەی کاری تارانێ
باریکەی نەشمیلانێ
کورت بێ خاڵ دانە دانێ
پێت لەسەر چاوم دانێ
چون لەسەرم واجبە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانێ

...
Shewa - Snur Aramba (Slowed + Reverb) | شێوە - سنور ئارامبە
...

ئەم گۆرانییە لە بنەڕەت ئەمەل سەعید کوردە وتویەتی و شێوەش وتویەتییەوە

ئاواز و هۆنراوە: دلێر ئیبراهیم
Lyrics:
سنور ئارامبە
ئارامبە دەریا
ئازیزەکەی من
وا لە سەفەریا
سنور ئارامبە
ئارامبە دەریا
ئازیزەکەی من
وا لە سەفەریا

لەمن کەوێ
لەمن کەوێ
دەردو بەڵات لەمن کەوێ
فریشتەکان بتپارێزن
قەزا وەگێڕی باڵات بم
دە خوات لەگەڵ
دەخوات لەگەڵ

سنور ئارامبە، ئارامبە دەریا
ئازیزەکەی من وا لە سەفەریا
سنور ئارامبە، ئارامبە دەریا
ئازیزەکەی من وا لە سەفەریا
نازی هەڵ بگرن، ناز بڕاو نەبن
دڵی ڕابگرن، دڵ شکاو نەبن
نازی هەڵ بگرن، ناز بڕاو نەبن
دڵی ڕابگرن، دەی دەی دڵ شکاو نەبن
سنور ئارامبە

لەدورەوە دێ، بناسن دەنگی
تۆزی غەریبی نیشتوە لە ڕەنگی
لەدورەوە دێ، بناسن دەنگی
تۆزی غەریبی نیشتوە لە ڕەنگی
نازی بێ کەسی لەسەر چاوانم
قەزی غەریبی کەوێ لەگیانم
نازی بێ کەسی لەسەر چاوانم
قەزی غەریبیت ئازیز کەوێ لەگیانم
لەدورەوە دێت

ژیان بوەستە، مەسوڕە دنیا
ئازیزەکەی من وا لەسەفەریا
ژیان بوەستە، مەسوڕە دنیا
ئازیزەکەی من وا لەسەفەریا
نوری چاوانم ئازیز باوانم
بۆسەفەر ئەکەی، ئاخ بۆ نازانم ؟
نوری چاوانم ئازیز باوانم
سەفەرت خێربێ، قەزات لە گیانم
ژیان بوەستە
...
Hasan Darzi - Bala Barz (Lyrics) | حەسەن دەرزی - باڵا بەرز - ژێرنوس
...

Lyrics:
هەی وەی باڵا بەرز سەروی بێ گرێ، سەروی بێ گرێ
خەڵکی کام شاری هاوڵاتیت نەمرێ، هاوڵاتیت نەمرێ
ئاوڕێکم وێدە با دڵم نەمرێ، با ئاور نەگرێ
ئاهـ و هەناسەم داوێنت بگرێ، داوێنت بگرێ

من بەندەی دڵگیر پەنجەی ئەوینم، پەنجەی ئەوینم
کزکز دەسوتێ تانوپۆی ژینم، مۆمەکەی ژینم
بە تۆی ئەبەخشم ژیانی شیرینم، گیانی شیرینم
بە تۆی ئەبەخشم ژیانی شیرینم، گیانی شیرینم

ئەگەر حەزدەکەی دڵەکەم دەربێنم، دڵەکەم دەربێنم
دەیکەم بەدیاری کچێ بۆتی ئەنێرم، بۆتی دەنێرم
هەی وەی باڵا بەرز سەروی بێ گرێ، سەروی بێ گرێ
خەڵکی کام شاری هاوڵاتیت نەمرێ، هاوڵاتیت نەمرێ

هەر ئەنووسم بۆ ئەوەی کە من دیلی تۆم
بۆ شعرێکی بەرز و سەرسام، لە دڵمایە و هەر نایە بۆم

من جوان پەرەستی ئەو خۆپەرەستی، ئەو خۆپەرەستی
خەتای هەرکەس بێ دەکەوێ کۆستی، دەکەوێ کۆستی
هەی وەی باڵا بەرز سەروی بێ گرێ، سەروی بێ گرێ
ئاوڕێکم وێدە با دڵم نەمرێ، با دڵم نەمرێ
ئاوڕێکم وێدە با ئاور نەگرێ، با ئاور نەگرێ
...
Ivan & Benjamin - Shaqam (Slowed + Reverb) | ئایڤان و بینجامین - شەقام
...
هۆنراوە: ئیڤان
Lyrics:
شەقام لە دوای شەقام
گەڕام لە دوای ئەتۆ
ئاخرین شوێنی من
مەیخانەیە بێ تۆ
بیکەرەوە لە من ئەم زنجیر و پەتەو
دەمەوێ ھەڵفڕم بێمەوە لای ئەتۆ
تێیکە بادە زۆر دەمێکە دڵم چاوەڕێی کەسێکە
کەسێک کە شانەکانمی بە شوێنی خۆی دەزانی
بۆ ئاخرین جارە دەیڵێم
نەگەی دەمرم تا بەیانی
بە فریام

گەر نەبی سەرمام و جەستەی من دادەگرێ
شار نەخۆشی دەگرێ کوچەو شەقام ھەڵدەوەرێ
تۆ وەکو نیشتیمان دڵ پڕ و خۆڕاگری
ھەوری بارانی بەڵام باران بۆ شانێکی تری
تێیکە بادە زۆر دەمێکە دڵم چاوەڕێی کەسێکە
کەسێک کە شانەکانمی بە شوێنی خۆی دەزانی
بۆ ئاخرین جارە دەیڵێم
دەمرم نەگەی تا بەیانی
بە فریام
Muhammad Abbas - Ay Chawshin (Lyrics) | محەمەد عەباس - ئەی چاوشین - ژێرنوس
...

ژیانی محەمەد عەباس بەهرام:
هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام ساڵی ١٩٥٢ لە شاری کەرکوک لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵا لە دایک بووە
لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ: لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە گۆرانی دەڵێت،
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاوە بە گۆرانی کیژۆڵەی سورە گوڵ دەستی بە کاری هونەری کردووە،
سەرسامە بە دەنگی هونەرمەندان سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی و عەلی مەردان،
کەم کەس هەیە گۆرانییەکی ئەم هونەرمەندەی گوێ لێ نەبووبێ
بە دەنگێکی هێمنەوە لە ناو هەستەکانی مرۆڤ جوڵە ئەکات
بەیەکێک لە گۆرانیبێژە دەنگ خۆشەکانی ساڵانی کۆتایی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی رابردوو هەژمار دەکرێت
خۆشترین گۆرانییەکانی کە لای خەڵک ناسراوە" پرچی زەردت"، " ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش" و، چەندان گۆرانی دی
یەکەمین هونەرمەندی کوردە بەتەنیا لەگەڵ پیانۆ گۆرانی وتووە


Lyrics:
ئەی چاو شینی پەرچەم کوڵ خۆشم ئەوێ هەی پڕ بە دڵ
ئەگەر مەیلت لە سەر بێ لە پێناوتا ها جەرگ و دڵ

نازەنین و دەردی دڵ گۆناو ئاڵتر لە هی گۆڵ
بۆ تۆ هێزم نەماوە ها لە ناڵە ناڵی دڵ

تەنها هەر تۆ مەبەستی تۆ تاری هۆش و هەستی
نیگای چاوەکانی تۆ دیلی بووم وەك گۆڵ خستی

ئەی چاو شینی خڕ و خۆڵ شۆخ و شەنگ و نەرم و نۆڵ
لە مەیلت دوورم نەکەی شەرتێکم لە هەردوو چۆڵ

ئەی چاوشینی چاو جوان تۆزێ بۆم بە میهرەبان
بۆچی سۆزت نەماوە هەرخۆمم یاری جاران
...
Frmesk - May (8D AUDIO) | فرمێسک - مەی
...

هۆنراوە: هەژار موکریانی

Lyrics:
ھێندە ناھێنێ دنیا خەم بخۆی
ئامانەت ھاتووی دەبێ زوو بڕۆی
خۆ بەتایبەتی ڕۆژانی پیری
باشە خوو بگری بە گۆشەگیری
بە بێ خەم بژی بەبێ خەم بمرە
گۆشەی تاریکی مەیخانە بگرە

سۆفی بەسیەتی ڕاستی مەپۆشە
وەرە لەگەڵ من پێکێک بنۆشە
ئێرە بۆ ئەولا وەکوو مەزرایە
کڵۆشی ڕیشت چی لێ دەرنایە
بە بێ خەم بژی بە بێ خەم بمرە
گۆشەی تاریکی مەیخانە بگرە

کێ لێرە مۆنە لەوێش ھەر مۆنە
لێرە ڕووخۆش بین ئەوێش ئی خۆنە
بە مەستی بمرە بە مەستی ھەستە
تا ڕۆژی مەحشەر یەک مەستی بەستە
Hênde nahênê dinya xem bixoy
Amanet hatûy debê zû biroy
Xo betaybetî rojanî pîrî
Başe xû bigrî be goşegîrî
Be bê xem bijî bebê xem bimre
Goşey tarîkî meyxane bigre

Sofî besyetî rastî mepoşe
Were legel min pêkêk binoşe
Êre bo ewla wekû mezraye
Kiloşî rîşit çî lê dernaye
Be bê xem bijî be bê xem bimre
Goşey tarîkî meyxane bigre

Kê lêre mone lewêş her mone
Lêre rûxoş bîn ewêş î xone
Be mestî bimre be mestî heste
Ta rojî mehşer yek mestî beste
...
Hasan Zirak - Aw Dlay Wak Bt Praste (Lyrics) | حەسەن زیرەک - ئەو دڵەی وەک بت پەرەستێ - ژێرنوس
ئەم گۆرانییە پێشتر لە یوتوب بڵاو کراوەتەوە بەڵام کوالێتی نزم بووە
ئەمەی ئێمە بڵاومان کردۆتەوە کوالێتی بەرزترە.
تۆمارێکی دەنگی هەیەکە حەسەن زیرەک ئەم شحرەی ئەحمەد هەردی ئەخوێنێتەوە
وە ئەم بەششی لەگەڵ ئەخوێنێتەوە:
کچ لە نێو کوردی گوڵێکە بۆیە پەروەردەی ئەکەن
بۆ ئەوەی بڕازێنێتەوە مێزی شەرابی دەوڵەمەند

باخەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەلاوێنێتەوە
بۆ ئەوەی گەورەی بکا و بە پارە بیگۆڕێتەوە
بیفرۆشێ بەو کەسەی کە خەڵکی ئەڕوتێنێتەوە
....

هۆنراوە: ئەحمەد هەردی
ساڵی بڵاوکردنەوە: ١٩٥٨

Lyrics:
ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بەدڵڕەق باست ناکەم نایڕزێنم ناوەکەت
چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خوا پێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نابینێ لە ئاستم چاوەکەت
رەنگە لات وابێ کە گوایە: یارەکەت مارەت ئەکا
یا بەکەیبانووی تەلاری بەرزی ئەم شارەت ئەکا
ئەم خەیاڵەت خاوە، توشی: داوی ئەو مارەت ئەکا
چونکە وەک گورگێ کە مەیلی ئەو لەش و لارەت ئەکا
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەرمێزی بادەی تۆی ئەوێ
هەر کەجارێ بۆنی کردی ، جا گوڵێکی نوێی ئەوێ!