المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶
23.2K subscribers
25.5K photos
1.09K videos
211 files
4.22K links
القناة الرسمية للمكتب الاعلامي لرئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني .
Download Telegram
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى، سەرۆکایەتی سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەکات
••••••••••

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد، کە تیایدا تاوتوێی کاریگەری پڕۆژە نێودەوڵەتییەکانی ڕێگاوبانیان کرد کە لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێت لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و گفتوگۆیان کرد لەسەر ستراتیژی کاری پڕۆژەکە و مۆدێلی ئابووری پێشکەشکراو لەلایەن تیمی ڕاوێژکارییەوە کە بڕیارە گرێبەستی لەگەڵ بکرێت.

بەڕێزیان فەرمانی بە وەزارەتی گواستنەوە و دەستەت ڕاوێژکاران کرد کە میکانیزمێک ئامادە بکەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی هاوبەش بن لە وردبینی کردن لە دیزاینی پڕۆژەکە کە لەلایەن ڕاوێژکاری ئیتاڵییەوە ئامادەکراوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دەستپێکردنی هەنگاوی یەکەمی جێبەجێکردن پاش دانانی ستراتیژیەتەکان و ڕوونکردنەوەی بیرۆکەکانی پڕۆژەکە بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە پڕۆژەکەدا، و جەختی کردەوە لە گرنگی ڕەنگدانەوەی کاریگەری پڕۆژەکە لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی عێراقدا، لە ڕووی ئابووری و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتیەوە.

بەڕێز سودانی ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تۆڕێکی گواستنەوەی یەکخراو دابین دەکات و دەبێتە دەروازەیەکی بازاڕکردنی جیهانی بۆ بەرهەمەکانی شارە پیشەسازییەکان کە لەسەر ڕێگاکە دادەمەزرێن، جگە لە دروستکردنی ستوونی نوێی گەشەی وەبەرهێنان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
16ی ئەیلولی 2023
الان ... بث احتفالية افتتاح رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني، معرض بغداد الدولي للكتاب / الدورة 24.


التردد ⬇️

‌‌‏IMN_POOL_HD
‌‌‏Satellite: EutleSat (E36B)36E
‌‌‏DownLink Frequency: 11681.27 MHz
‌‌‏Symbol Rate: 2200 ksym/s
‌‌‏Polarization: V
‌‌‏FEC: 5/6
‌‌‏Video Standard: MPEG-4
‌‌‏Aspect Ratio: 16/9
‌‌‏Frame Rate: 25Hz
‌‌‏Resolution: 1920*1080
‌‌‏Color Type: 4:2:0
‌‌‏Modulation Mode: DVB-S2
‌‌‏Modulation Format: 8PSK
‌‌‏Roll Off: 20%