گذار دموکراتیک
1.59K subscribers
8.55K photos
3.7K videos
608 files
5.53K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
کالکان: مرۆڤ دەتوانێت بە شۆڕشگێڕانی وەکو ئولاش شۆڕشی یەکبوون دروست بکات #دوران_کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی #پەکەکە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئولاش ئادال وتی: "دەتوانرێت بە هاوڕێیان شۆڕشگێڕی وەکو ئولاش، شۆڕشی یەکبوونی گەلان جێبەجێ بکرێت". 🆔 @GozarDemocratic
کالکان: مرۆڤ دەتوانێت بە شۆڕشگێڕانی وەکو ئولاش شۆڕشی یەکبوون دروست بکات


#دوران_کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی #پەکەکە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئولاش ئادال وتی: "دەتوانرێت بە هاوڕێیان شۆڕشگێڕی وەکو ئولاش، شۆڕشی یەکبوونی گەلان جێبەجێ بکرێت".



دوران کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی پەکەکە، لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمونارە شۆڕشگێڕەکان (DKP)، فەرماندەی (BOG) و وتەبێژی (HBDH) ئولاش ئادال، لەبارەی ئەو شەهیدەوە قسەی کرد.

کالکان لەبارەی ئادال کە لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠١٧ شەهید بوو بەم شێوەیە قسەی کرد:

جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە بۆ بەدیهێنان و سەرخستنی ئامانجی هاوڕێ ئولاش و یادەکەی زیندوو ڕادەگرین. بەڕاستیش هەرچەندە ماوەیەکی کورتیش بووبێت، ڕۆژانی مێژوویی لەگەڵ هاوڕێ ئولاش ژیاین. کاری زۆر گرنگی پایەدارمان کرد کە دەمێننەوە. وتەبێژیی دامەزرێنەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلانی کرد و پێکەوە ڕامانگەیاند. یەکێک لەو کەسانە بوو کە زۆر ڕەنجی لەسەر دامەزراندن، بە سیستەمکردنەکەی دا. بە تێڕوانینە وردەکانی، ئارامی، ڕەنجدان، گرنگی دەدایە بەرانبەرەکەی، بەهای پێ دەبەخشی، لە چارەسەری کێشەکاندا، ڕۆڵی کلیلی چارەسەریی دەگێڕا، دەبووە هێزی چارەسەریی. ئەنجام چی سەلماند؟ لە شەهیدبوونەکەی بەولاوە، لەو دوو ساڵەدا چی بووە؟ ئەوە ڕاستییەکە؛ لە تورکیا تاقەڕێگەی ڕزگاربوون، شۆڕشی دیموکراتیکە. تاکە ئەلتەرناتیڤ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلانە. جگە لە (HBDH)، هیچ هێزێک نییە ببێتە ئەلتەرناتیڤی ئیدارە و رژێمی ئێستا. ئەلتەرناتیڤی دەوڵەتێکی لەو شێوەیەی کە هەوێنەکەی فاشیزم، قڕکردن و داگیرکارییە، دەتوانێت بەڕێوەبەری دیموکراتیکی گەل بێت. دەتوانێت هەلوێست، یەکێتی، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی یەکبوونی گەلان بێت. دیسان ئەلتەرناتیڤی عەقڵیەت و سیاسەتی قڕکەری فاشیست، پەیمانی گەلانی دیموکراتیک لەسەر بنەمای برایەتی گەلان، یەکێتی دیموکراتیک، ئەو پەیوەندییە، یەکێتییەکەیەتی، بەڕێوەبردنی دیموکراتیکی گەلە. پراکتیک ئەوەی پشتڕاست کردوەتەوە. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەدات پراکتیکی تورکیا، ڕوون بوەتەوە کە تاکە ئەلتەرناتیڤ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلانە، سەرفرازی شۆڕشی یەکبوونییە. جگە لەوە هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە بۆ ڕزگاربوون لە سیستمی فاشیست، داگیرکەر قڕکەر، کۆمەڵکوژ، گوشارکەر، ئەشکەنجەکەر. هیچ داهاتوویەکی هۆشیاریی و سیاسی تورکا نییە. هیچ ڕێگەیەکی دی نییە کە ببێتە وڵاتێک مرۆڤ بتوانێت تێیدا بژیێت، ببێتە کۆمەڵگەیەک کە بە دیموکراتی تێیدا بژیت."

وەک دەزانرێت فاشیزم ئەوە نییە کە ناتوانرێت لەناوببرێت

کالکان وتی مرۆڤ دەتوانێت فاشیزم لەناو ببات و ڕێگەکەشی بەرێکخستنکردنی گەلە و بەردەوام بوو:

"دیسان ئەوەی پشتڕاست کراوەتەوە چییە؟ دەتوانرێت فاشیزم لەناو ببرێت، مرۆڤ دەتوانێت دیکتاتۆری ئێستا بڕوخێنێت، گەل دەتوانێت ڕۆشنبیر بکرێت، دەکرێت بە ڕێکخستن بکرێت، مرۆڤ دەتوانێت گەل بۆ چالاکی و شۆڕشی یەکبوون هەستێنێتە سەرپێ. بەڕاستیش، ئەو شۆڕشەی کە بەرهەمی جەماوەرە، بە ئەفراندنی بزووتنەوە گەورەکانی گەل دەتوانێت پێکبێت. ئێمە سەیری ئەنجامی هەڵمەتی بەرخۆدانی 'گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم لەناودەبەین، کوردستان ئازاد دەکەین' بکەین، کە بەم دواییانە بزووتنەوەکەمان خستبوویە ڕوو، هەموو هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکان بەشداری بوون. ئەو ئەنجامە لەسەر شکاندنی گۆشەگیریی ڕەها و ئەشکەنجە کە هەوڵ دەدرا لەسەر ئیمرالی جێبەجێ ی بکەن، ڕۆڵی گێڕا؟ دیوارەکانی فاشیست چۆن لەناوبران؟ ئیرادەی فاشیست چۆن شکا؟ ئەوە بە ڕوونی بینرا. ئەوە دەردەکەوێت، دەبینین هەندێک وای دەبینن دیکتاتۆرە فاشیستەکان لەناو نابرێن، نەک ئەوەی کە نەتوانن لەناوببرێن. بێگومان لەخۆیانەوە لەناوناچن، بەڵام کاتێک بە کۆمەڵ ڕەفتار بکەیت، گەل پەروەردە بکەیت، هۆشیاری بکەیتەوە، ڕێکی بخەیت و مرۆڤی شۆڕشگێڕ پێشەنگایەتی بکات، بە هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕیی بە شێوازێکی ڕاست، خەباتێکی شۆڕشگێڕی لەسەر بنەمامی یەکێتیبوون و پێکەوەبوون، وەکو هەندێک وا دەزانن، فاشیزم ئەوە نییە نەتوانرێت لەناو ببرێت."

مومکینە کە مرۆڤ لاوازییەکانی فاشیزم ببینێت و بیڕوخێنێت

کالکان ئاماژەی بەوە کرد کە چۆن دەتوانرێت فاشیزم لەناوببرێت، وتی دەبێت مرۆڤ لە فاشیزم نەترسێت، دڵی نەلەرزێت، لاوازییەکانی ببینێت و لەدژی تێبکۆشێت، کالکان وتیشی:

"بێگومان هێزی هەیە، هێرشکارییە، دیکتاتۆرییانە دادەپلۆسێنێت، دەکوژێت، هەموو گوشار و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژییەک دەکات. بەخوێن تینووە. بێگومان دەبێت مرۆڤ بە سوکی نەیبینێت. کە بە جدی بیبینێت مانای ئەوە نییە وای ببینێت لەناوناچێت، تێکناشکێنرێت و مرۆڤ ناتوانێت لێی تێپەڕێت، مانای ئەوە نییە لێی بترسێت، دڵی بلەرزێت، وەکو ماو وتی بەڕاستی فاشیزم وەکو پڵنگێکی کارتۆنییە. کە هێرشکاریی و دڕندەییەکەی دەبینێت، دەتوانێت پێی بڵێت پڵنگ، بەڵام چەندین لایەنی
گذار دموکراتیک
کالکان: مرۆڤ دەتوانێت بە شۆڕشگێڕانی وەکو ئولاش شۆڕشی یەکبوون دروست بکات #دوران_کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی #پەکەکە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئولاش ئادال وتی: "دەتوانرێت بە هاوڕێیان شۆڕشگێڕی وەکو ئولاش، شۆڕشی یەکبوونی گەلان جێبەجێ بکرێت". 🆔 @GozarDemocratic
لاوازیشی هەیە، لە چەندین لایەنەوە وەکو پڵنگێکی کارتۆنییە. مرۆڤ دەتوانین لاوازییەکانی ببینێت و بچێتە سەری و پێی بڵی وەرە خوارێ. ئەوەش سەلێمێنراوە. بەڵام لەو هەمووانە چ ئەنجامێک هەڵێنجین؟ بەڵێ تاکە ڕێگە بزووتنەوەی شۆڕگێڕیی یەکبوونە، گەشەکردنی سیستمی ژیانی نوێ لەسەر بنەمای برایەتی گەلان، یەکێتی دیموکراتیک، ژیانی ئازاد، یەکسانی و دادپەروەرییە. ئەوە دەتوانرێت پێکبهێنرێت، ڕێگاگەی کراوەیە. عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیست، قڕکەر، داگیرکەر دەتوانرێت بڕوخێنرێت. تورکیا دەتوانێت بەرەو داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتیک بڕوات. دەتوانێت بەردەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتەوە، هیوا بداتە مرۆڤایەتی، پێشەنگایەتی بکات و ببێتە ناوەندێکی ئازادیی و دیموکراسیەت. ئەو عەقڵییەتەی فاشیست، قڕکەر، داگیرکەر، کە بەربەست لەبەردەم ئەوە دروست دەکات، دەتوانرێت بڕوخێنرێت. مرۆڤ دەتوانێت لە نۆکەریی، خۆبەدەستەوەدان خۆی قوتار بکات. دەتوانرێت ئەو سیستمە داگیرکەر و زاڵمە لەناوببرێت. ئەو سیستمە باوکی پارەیە کە مرۆڤ برسی دەکات، بێکار دەکات، بێ داهاتوو دەکات، ژیان حەرام دەکات، دەتوانرێت لەناوببرێت".

ئولاش ئادال لەدژی فاشیزم پێشەنگایەتی دەکرد

کالکان وتی، پێشەنگایەتییەکی ڕاست و خەباتێکی شۆڕشگێڕ پێویستە بۆ ڕووخاندنی فاشیزم، ئەوەش سەلمێنراوە:

"پێویست بە خەباتێکی شۆڕشگێڕی وەها هەیە کە ڕاستییەکان بگەینێتە کۆمەڵگە، کۆمەڵگە بەهەموو چین و توێژێکەوە پەروەردە بکات، پەلکێشی بکات بۆ چالاکی. پێشەنگە شۆڕشگێڕەکان ئەو کارە شۆڕشگێڕییە دەکەن، ملیتانی شۆڕشگێڕ دەیکەن، ڕێکخستنی شۆڕشگێڕ دەیکەن کە لەو ملیتانانە پێکدێت. ئەگەرنا جەماوەر لە خۆیەوە هەلسوکەوت ناکات، فاشیزم لەخۆیەوە ناڕوخێت، کۆمەڵگە لە خۆیەوە ئازاد و دیموکراتیک نابێت. ئەوە بە پێشەنگایەتییەکی شۆڕشگێڕیی ڕاست دەتوانرێت جێبەجێ ببێت. کاتێک پێشەنگایەتییەکی وەها دێتە بەر باس، هاوڕێ ئۆلاش ئادال، هاوڕێیەکی وەها بوو کە خاوەن ئەو تایبەتمەندییانە بوو کە نمونەی پێشەنگێکی شۆڕشگێڕ بوو. لەسەر بناغەی بەرخۆدانی گەزی، بە ئۆلاش بەیرەقدارئۆغڵو هەنگاوێکی گرنگیان هێنایە گۆڕێ، کەشوهەوایەکی جدییان خولقاند، ڕێگەیەکی نوێی شۆڕشگێڕییان کردەوە. هیوایان بەهەموو ئەوانە بەخشی کە بەدوای ئازادی و دیموکراسیدا دەگەڕان، بوونە پێشەنگەکانی بەیەکگەیاندنی گەورە."

وتە و ژیانی یەک بوو

دوران کالکان لەبارەی ژیانی ئۆلاش وتی:

"بۆچی؟ قسەکانی لە ژیان و ڕەفتاری ڕۆژانەیدا جێبەجێ دەکرد، بەو واتایەی کە قسە و کردەوەی یەک بوو، گوێی لە بەرانبەرەکەی دەگرت، تێدەگەیشت، دانووستانی لەگەڵ کەسەکان دەکرد، پێکەوە داهێنانی دەکرد، ئەوە بەشێک بو لە کەسایەتییە ڕێکخستنییەکەی. چونکە کارەکتەرێکی وەها بوو کە باوەڕی بە تێکۆشان هەبوو و خاوەن ئیرادە بوو. لە کارەکتەری ئۆلاشدا ئەوەمان بەدی کرد. دواتر هەندێک کەس بە هەندێک شێوە وتوێژیان کرد، وتوێژی لەبارەوە کرا، لە هەندێک وتوێژدا قسەی وا کرا کە شایستەی ئۆلاش نەبوو. ڕەخنەمان لێ گرتن. ئێمە لای ئەوان نەبووین. چونکە تێگەیشتنی ڕاستی ئۆلاش ئادال، بێگومان دەتوانرێت هەموو کاتێک وەکو سەلماندنێکی ڕاست بخرێتەڕوو، دەیتوانی گەشەی پێ بدات. ئێمە لایەنگری ئەوە بووین. هێشتاش لەسەر ئەو هێڵەین. چونکە بەڕاستیش نوێنەرایەتی هەڵوێستی هێڵێکی کرد. بەشی خۆی لەخۆبردوو، سادە، ڕێکوپێک، خاوەن دیسپلین، ڕەنجدەر و خەباتکار بوو، دەیزانی دەبێت چی بکات، چۆن بیکات، هاوکات دەبووە چارەسەر و چارە، خاوەن کارەکتەرێکی وا بوو. نەدەبووە کێشە، لە کاتی کێشەکاندا هەڵنەدەچوو، تەنگەتاو نەدەبوو، لەبارەی کێشە هەرە قورسەکانیش بە بیرکردنەوەی قووڵ، بە تێڕوانین و شێوازی چارەسەرکردن چارەسەری بۆ دەدۆزییەوە، ئەگەر نەیتوانیبایە خۆی چارەسەری بکات، لەگەڵ ئەوانەی کە لەلای بوون، هاوڕێکانی، لەگەڵ یەکبوونی هێزە شۆڕشگێڕەکان چارەسەریی دەکردە بنەما، پێشبینی ئەوەی دەکرد، باوەڕی پێدەکرد و جێبەجێشی دەکرد."

لەگەڵ شۆڕشگێڕانی وەکو ئۆلاش ئادال شۆڕشی گەل دەخولقێنرێت

کالکان وتی (HDBH) ئەلتەرناتیڤێکە و داهاتووی تورکیایە و بەردەوام بوو:

"گەشەکردنەکانی ئەم دواییە نیشانی دەدات کە دەتوانرێت فاشیزم بڕوخێنرێت. دیکتاتۆرییەتی ئەردۆغان – باخچەلی لەگەڵ هەموو زوڵمەکانیشی گەیشتوونەتە کۆتایی ڕێگەکە، ئیتر ئەوەی کە هەڵیاندەوەشێنێتەوە شۆڕشی یەکبوونی گەلانی دیموکراتیکە. بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت بزووتنەوەیەکی جەماوەریی بخولقێنرێت کە بتوانێت ئەو شۆڕشە بکات. ئینجا تەنیا شۆڕشگێڕانی وەکو ئولاش ئادال دەتوانن ئەوە بکەن. ئەوانەی هەموو شتێکی خۆیان بە ژیانی دیموکراتیکی گەلان بەخشیوە، ٢٤ کاتژمێر بیر لەوە دەکەنەوە، بەپێی ئەوە دەژین، شانیان خستوەتە بەر گەشەپێدانی تێکۆشان، بۆ ئەو شێوازە ڕاستە، پێشخستنێکی تێرکەریان خولقاند، گرنگترینیش ئەوەیە ئەوانەی کە دەتوانن ئەوە بە ڕێکخستن بکەن، بتوانن لەگەڵ خەڵک بن، پەروەردەیان بکەن، لەسەر ئارمانج دەتوانن بەیەکیان بگەینن، دەبنە پێشەن
گذار دموکراتیک
کالکان: مرۆڤ دەتوانێت بە شۆڕشگێڕانی وەکو ئولاش شۆڕشی یەکبوون دروست بکات #دوران_کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی #پەکەکە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئولاش ئادال وتی: "دەتوانرێت بە هاوڕێیان شۆڕشگێڕی وەکو ئولاش، شۆڕشی یەکبوونی گەلان جێبەجێ بکرێت". 🆔 @GozarDemocratic
گ. لەو لایەنەوە، ڕزگاربوون لە دیکتاتۆرییەتی فاشیستی تورکیا، گەشەپێدانی شۆڕشی یەکبوونی گەلانە، بە مسۆگەری، بەپێی پێوەر و هەڵوێستی ملیتانی شۆڕشگێڕ، ئەوانەی وەکو ئولاش ئادال، بە شۆڕشگێڕی وەها دروست دەبن. کاتێک مرۆڤ شۆڕشگێڕییەکی لەو شێوەیە بێنیتە تورکیا، دەبێت".

دەبێت خاوەنداری لە شۆڕشی یەکبون بکرێت

دوران کالکان بانگەوازی یەکێتی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە بەرژەوەندی خۆیان لە شۆڕش، ئازادی و دیموکراسیدا دەبینن، بەو شێوەیە کۆتایی بە وتەکانی هێنا:

"دەبێت بزانن کە چاوگی چارەسەری یەکەم، کێشەی دروستبوونی پێشەنگی شۆڕشە. پێشەنگایەتیکردن بۆ شۆڕشێکی لەو شێوەیە چۆن دەبێت، ئێستا سەدان، هەزاران شەهید هەن، شۆڕشگێری پێشەنگ هەن، شۆڕشگێڕی نمونە هەن. یەکێک لەوانەش دامەزرێنەی (HDBH) یە، لە دامەزرێنەرانی ((DKP - BOG) کە لەناو بەڕێوەبەریدا بوو، هاوڕی ئولاش ئادال بوو. بۆ نمونە دەبێت لێکۆڵینەوە لەبارەی کەسایەتی ئولاش ئادالدا بکرێت، لێی ورد ببنەوە. من پێشنیاری ئەوە بۆ هەموو ئەوانە دەکەم کە بەرژەوەندیان لە شۆڕشی یەکبوون، ئازادیی و دیموکراسیدا هەیە. پێش هەموویان بۆ گەنجان، ژنان، کرێکار و ڕەنجدەران، بۆ هەموو گەلانی ژێردەست... جارێی دیکە پێشنیار بۆ ئەو ملیتانانە دەکەم کە لەو ڕێگەیدا تێدەکۆشن. بۆ ئەوەی چارەسەرییەکەی لەوێ بدۆزنەوە.

جارێکی دیکە لەسەر ئەو بنەمایە، بە هەست و ڕێزەوە یادی هاوڕێ ئولاش ئادال دەکەمەوە. ئازارەکانی دابەش دەکەین. جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنم کە ئێمە هاوڕێبازی هەمان ڕێگەی ئەوین. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە هەموو گەلان، گەنجان، ژنان، کرێکار و ڕەنجدەران دەکەین کە ڕاستیی ئولاش ئادال باش بزانن، خاوەنداری لە هێڵی پێشەنگی شۆڕشی یەکبوون بکەن کە ئولاش ئادال نوێنەرایەتییەکەی دەکرد، لەسەر بنەمای تێگەیشتنی شۆڕشی یەکبوونی گەلان لەدژی سیاسەت و عەقڵییەتی قڕکەری فاشیست، یەکگرتوو بن لەسەر هێڵی دیموکراسی و ئازادی، بەڕێکخستن ببن، فاشیزم بڕوخینن و یەکێتی دیموکراتی بونیاد بنێن. فاشیزم بڕوخێنن، گەلەکەمان سەردەکەوێت".


ANF



🆔 @GozarDemocratic
ما از یاد نخواهیم برد و نخواهیم بخشید


بسیار هستند شمار روستاها و شهرهای کوردستان که دچار نسل‌کشی و بمباران‌های شیمیایی قرار گرفته‌اند.

✍🏻 #زال_مد


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
ما از یاد نخواهیم برد و نخواهیم بخشید بسیار هستند شمار روستاها و شهرهای کوردستان که دچار نسل‌کشی و بمباران‌های شیمیایی قرار گرفته‌اند. ✍🏻 #زال_مد 🆔 @GozarDemocratic
ما از یاد نخواهیم برد و نخواهیم بخشید


✍🏻 #زال_مد



بسیار هستند شمار روستاها و شهرهای کوردستان که دچار نسل‌کشی و بمباران‌های شیمیایی قرار گرفته‌اند. زرده نیز یکی از صحنه‌های دردناک تاریخی کوردستان است. زرده را نباید از یاد برد، زیرا که از یاد برده شده است. گه‌گاهی مراسمی برای گرامی‌ داشت بمباران‌های شیمیایی روستای زرده از توابع استان کرماشان گرفته می‌شود، اما آیا توان پاسخگویی به آلام و دردهای مردم کرماشان را دارد؟ از بمب‌های شیمیایی تا زلزله و از فقر و بیکاری تا خودفروشی و خودکشی. کم نیستند آلام این سرزمین که هنوز التیام نیافته است. به قول شاعر« در آغاز هزاران هزار، کس بودیم و کم‌کم، کم شدیم» از زلزله‌ای که هزاران نفر را با خود به دل خاک برد و از بمب‌افکن‌های رژیم بعث که هزاران جان ‌بی‌دفاع را بمباران نمود. وقایع دردناک کوردستان کم نیستند که ما بخواهیم فراموش کنیم و یا ببخشیم. آری! سرزمینی که با وقایع تلخ تاریخی زیادی روبرو گشته و هنوز هم آثار این زخم‌ها را می‌توان بر تن و روان مردمش مشاهده کرد.


زمانی که مهتاب جای خود را به خورشید می‌سپارد،‌ مردمان روستای زرده به فکرشان خطور نمی‌کرد که صبح را با صدای بمباران و بمب‌افکن‌های بعثی آغاز نمایند. خسارات جانی و مالی جنگ رژیم استعمارگر ایران و رژیم فاشیستی بعث عراق هنوز به تمامی آشکار نگشته بود که خساراتی دیگر به بار آمد. جنگی که هیچ سودی برای هر دو طرف نداشت و تنها قربانیان آن مردم بودند. تنها و تنها خون و غم و درد نسیب مردم شد. اما عطایی آن برای حاکمان مستبد،‌ محکم‌ کردن پایه‌های اریکه‌ی قدرت نظامیون و سردمداران به اصطلاح جمهوری اسلامی ایران شد.


در صبحگاه روز ۳۱ تیر ۱۳۶۷، چند روز پس از اعلام آتش‌بس و پذیرش قطعنامه ۵۹۸ شورای امنیت و خوردن جام زهر از سوی رژیم استبدادی ایران، به وسیله‌ی پنج بمب‌افکن بعثی مسلح به بمب‌های شیمیایی، روستای زرده مورد آماج حملات قرار گرفت. بمب‌افکن‌های رژیم بعث عراق همزمان با بمباران شیمیایی منطقه‌ی زرده، روستاهای نسار دیره، نسار دیره سفلی و شاهمار دیره از توابع شهرستان گیلان‌غرب، شیخ صله از توابع شهرستان ثلاث باباجانی، دودان از توابع شهرستان پاوه و روستای باباجانی از توابع شهرستان دالاهو را نیز مورد حملات شیمیایی مشابهی قرار دادند. انگار صدام از انفال و قتل‌عام شهر حلبچه‌ در سال ۱۳۶۶ سیراب نشده بود.


استعمارگران کوردستان برای نسل کشی خلق کورد از هر روش و ابزاری استفاده کردند تا بتوانند آثار و نشانه‌ای از کورد و هویت کورد بر جای نگذارند. استعمارگران این سرزمین زمانی که فهمیدند خلق کورد دارای فرهنگی سراسر آکنده از مقاومت است، تصمیم به تقسم سرزمین کوردستان در چهار بخش گرفتند تا بتوانند راحت‌تر سیاست‌های خود را برای انکار و نابودی خلق کورد اعمال نمایند. این امر همزمان نسل‌کشی‌های فیزیکی و فرهنگی همانند نسل‌کشی درسیم، حلبچه، قامشلو و... را در هر چهار بخش کوردستان درپی داشت. زرده نیز در چارچوب همین سیاست قرار داشت.


مردم زرده هنوز آلامشان التیام نیافته است. زرده‌ای که جمعیت آن ۱۷۰۰ نفر بود، ۲۷۵ نفر از مردمش جان خود را از دست دادند و ۱۱۴۹ نفر دیگر نیز زخمی شده یا با عوارض ناشی از استنشاق گازهای سمی روبرو شدند. زمانی که مردم یارسان در روستای زرده‌ برای برگزاری جشن آئینی در آرامگاه داوود و بابا یادگار گردهم آمده بودند، بمب‌های شیمیایی مهمان ناخوانده‌ی این جشن گردید. بمباران شیمیایی مناطق مقدس مردم یارسان و روستاهای پاوه، گیلانغرب و ثلاث‌باباجانی دل و پوست مردم یارسان و هر انسان آزاد اندیشی را زخمی نمود. زخمی که کوردها و خلق‌های ایران هرگز آن را از یاد نخواهند برد. همزمان با برگزاری مراسم آئینی، بمباران نمودن شیمیایی‌ منطقه و مراسم آن روز به‌خودی خود می‌تواند نشان از دشمنی با مردم کورد به خصوص مردم یارسان باشد. مردم یارسان هم از سوی رژیم فاشیستی بعث و هم از سوی رژیم استبدادی ایران با تبعیض، نابرابری و پایمال‌کردن حقوق فرهنگی و آئینی‌شان روبرو شده و می‌شوند.


حال با گذشت ۳۰ سال از این فاجعه‌ی انسانی، مردم روستای زرده و روستاهای دیگر با زحمات و مشکلات فراوانی که ناشی از تاثیرات مرگبار بمباران شیمیایی و بی‌توجهی مسئولین بهداشتی و درمانی دست و پنجه نرم می‌کنند. تقریبا در هر ماه یک نفر به تعداد شهدای شیمیایی این روستاها اضافه می‌شود و هراس از نقص نوزاد، شیرینی تولد فرزند را در کام زنان باردار از میان برده است. مردم زرده فقط یک مرکز درمانی مجهز می‌خواهند که اگر وقت و بی‌وقت نفسشان گرفت و تاول پوستشان چرک کرد، مجبور نباشند تا برای مداوا به مرکز شهر بروند. آیا این خواسته بزرگی است؟ اما چرا این خواسته سال‌هاست که اجرای نمی‌شود؟ ای کاش تنها مشکل همین بود؟ مشکلاتی از جمله از کار افتادگی، زخم‌های بازمانده از حملات شیمیایی و حقوق کم، هزینه‌ی بالای درمان، خانه‌
گذار دموکراتیک
ما از یاد نخواهیم برد و نخواهیم بخشید بسیار هستند شمار روستاها و شهرهای کوردستان که دچار نسل‌کشی و بمباران‌های شیمیایی قرار گرفته‌اند. ✍🏻 #زال_مد 🆔 @GozarDemocratic
های تخریبی که هنوز بازسازی نشده‌اند، نبود آب آشامیدنی سالم و... بخش ناگفته‌ی‌ از دردهای مردم این منطقه است. از سوی دیگر نهادها و دستگاه‌های دولتی چنین مشکلاتی را نادیده گرفته و به آن توجهی ندارند. پس از سپری شدن بیشتر از ۳۰ سال فاجعه‌ی انسانی روستای زرده باید فکری به حال جانبازان و خانواده‌های جانباختگان نمود. اما حکومتداران فاسد و بی‌مسئولیت در مجلس شورای اسلامی که اکنون مبدل به ساختاری نمایشی گردیده، حتی نیم‌نگاه و توجهی به این مردم و فاجعه و تراژدی اتفاق افتاده ندارند.


سیاست‌های بیواقتدار و مرکزگرای حکومت مستبد مرکزی ایران حتی به جانبازان و جانباختگان نیز رحم نمی‌کند. سیاست مرکزگرای و خود محوری رژیم استعمارگر ایران مسبب اصلی بی‌توجهی به زخم‌دیدگان روستای زرده است. در کلیت موزائیک فرهنگی ایران تنها یک تکه‌ی کوچک آن اساس گرفته ‌شده و در قبال تنوعات فرهنگی و مذاهب‌ و باورداشت‌های متنوع دیگر، سیاست‌ها غیر اخلاقی و تبعیض آمیز فراوانی به‌صورت هدفمند برنامه‌ریزی و اجرا می‌شود. در چنین وضعیتی که یارسان نیز از باور و آئینی جداگانه برخوردار می‌باشد، قطع یقین در این وادی از سوی رژیم استعمارگر ایران مورد ظلم مضاعف قرار می‌گیرد. از یاد نبریم که هنوز زلزله‌‌زدگان در چادر و کانکس زندگی می‌کنند و مجروحان و جانبازان زرده از هرگونه امدادرسانی و درمانی بی‌بهره‌اند. این به خودی خود نشان از به‌ حاشیه راندن و به رسمیت نشناختن هویت کورد و آیین یاری در کوردستان می‌باشد.


نباید از حکومتی مستبد که هویت یک خلق تاریخ‌مند را به رسمیت نمی‌شناسد و سیاست‌های خصمانه‌ای را برای مستحیل نمودن و نادیده گرفتن و ملیتاریزه، اعدام، سرکوب نمودن آن‌ها در ساختار تمامیت‌خواه خود در برنامه دارد، انتظار داشت که عملی انسانی و خیرخواهانه در قبال مردم روستای زرده انجام دهد. رژیم استبدادی ایران که خود مسبب بیکاری و فقر و خودکشی و... در کرماشان می‌باشد، بی‌توجهی به جانبازان زرده نیز برایش امری عادی است. این امر در چارچوب سیاست‌های که در قبال خلق کورد و پاکسازی مردم کورد و آئین یارسان اعمال می‌گردد، جای می‌گیرد.


چرا باید از یاد برد و بخشید؟ زمانی که ملت‌مان با سیاست‌های خصمانه و بدور از اخلاقیات و اصول انسانی روبرو می‌گردد و روزانه شاهد خون خوبانش است؛ چرا باید مقصران این فاجعه را از یاد بریم، چرا باید بی‌عدالتی را تحمل و ببخشیم؟ بازبینی و بازخواست دموکراتیک خلقی از دلایل و مسببان بروز وقایع و فجایع انسانی زمانی ارزشمند است و می‌تواند معنا و مفهوم خود را پیدا نماید که بتوان از وقایع تاریخی درس‌های آموخت و مقصران و جنایتکاران را مورد بازخواست و بازپرسی قرار داد.
تنها خلق‌ها هستند که می‌توانند به یاری یکدیگر بشتابند. زمانی که روستای زرده مورد آماج بمب‌‌افکن‌های رژیم صدام قرار گرفت، این تنها مردم بودند که به یکدیگر کمک کردند. در این وادی رژیم استعمارگر اسلامی ایران هیچ اقدامی ننمود. در زمانی که زلزله‌ی کرماشان و سیل در بخشی از مناطق ایران اتفاق افتاد، تنها مردم بودند که دست در دست یکدیگر دادند و یاری دهنده‌ی مردم‌ آسیب‌‌دیده شدند. حال نیز می‌توان با همین منظور و برای یاری روستای زرده و مجروحان و جانبازان، آستین همت را بالا زد و با دردهای روستایان این منطقه ارتباط مشترک و انسان دوستانه‌ای برقرار نمود. با یاری رساندن به یکدیگر و هم‌گرایی خلقی می‌توان مشکلات و بحران‌های اجتماعی و اقتصادی موجود بر خلق‌های ایران را حل نمود. مشکلات مردمان روستای زرده اگر از سوی خود مردم ایران و کوردستانیان حل نشود، هیچ‌گاه از سوی رژیم استعمارگر اسلامی ایران چاره‌یابی و حل نخواهند گردید.



kodar.info



🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from اتچ بات
ئازادی لە ساتەکانی تێکۆشاندایە

ئەمرۆ ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵی تێکۆشەرمان (علی محمدی) ناسراو بە #زاگرۆس_بێریتانە.


هەڤاڵ زاگرۆس لە ساڵی ١٩٩٧ وە لەتەک بیر و ڕامانی سەرۆک ئاپۆ ئاشنا دەبێت، وە بە شەوق و هەیەجانێکی زۆرەوە خوازیاری بەشداری لە خەباتی ڕێکخستنی ناو شاردەبێت. لە ساڵی ١٩٩٨ وە بە شێوازێکی زۆر ئەکتیف و چالاکانەوە دەکەوێتە ناو کارو خەباتی ڕێکخستنی ناو شارەوە گەلێك هەنگاوی زۆر پتەو و توکمە لە بواری ئاشاناکردن و پێگەیاندنی گەلەکەمان لە شاری سنە و دەورووبەری هەڵدەگرێت. کە دەبێتە بناغەیەک بۆ تێکۆشانی بەردەوامی بزووتنەوەی ئازادیخوازی. بەڵام بەپێی بەرزبوون و پێگەیشتنی بیر و ڕامان و ئەندێشە و کەسایەتی شۆڕشگێڕی هەڤاڵ زاگرۆس بە شوێن مەجال و دەرفەتی گەورەتردا دەگەڕێت بۆ تێکۆشان و خەباتی بەربڵاوتر. دەرئەنجام لە ١٢/٨/٢٠٠٠ دا بە دڵێکی پڕ لە ئەوین و بڕواوە لە چیاکانی قەرەداغ یەکەم هەنگاوەکانی گەریلایی هەڵدەگرێت.

کەسایەتی شۆڕشگێری هەڤاڵ زاگرۆس لە ماوەی شەش ساڵ خەبات و تێکۆشانیدا بەردەوام لە هەڵکشان و گەشەکردندا بوو، وە هەموو ساتەکانی تێکۆشانی ئازادانە دەژیا. ئەرک و بەرپرسیاریەتی زۆر گەورە و گرنگی وە ئەستۆ گرتوە. بێ دوودڵی و دڵەڕاوکێ بۆ بەرەو پێشچوونی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردوەوامی بە خەبات دا. بەتابەت لە قۆناغی سەرلەنوێ بونیادناوەی پەکەکەدا بە جۆش و ورەیەکی بەرزەوە بەشدار بوو، لەو چوارچێوەیەدا بوو بە کانگای موڕاڵ و وزە بۆ هەموو هاوڕێیان و هەڤاڵانی.

تەنانەت ئاستی خەبات و موڕاڵ بەرزی و پەیوەست بوونی بە ئامانجەوە دەبێتە جێگای سەرنج و میناکی هەموو هەڤاڵان و ڕێوەبەری گشتی بزاڤی ئازادیخواز و بە وتەی هەڤاڵانی وەک هێمای حەقیقەراری ڕۆژهەڵات بەناو دەکرا. بۆ چۆنیەتی خەبات و تێکۆشانی ئەو هەڤاڵەمان هەتا ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا وەک سەردێڕێکی خەبات هەر گەشێنەوە و بەردەوام ئەزموونەکانی جێگای پێداچوونەوەی هەڤاڵانیەتی.

هەڤاڵ زاگرۆس بێریتان لە ٢١/٧/٢٠٠٥ لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا کەسەرقاڵی ڕاپەڕادنی دواین ئەرکە ڕاسپێردراوی بوو دەکەوێت بۆسەی سەربازانی ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی و دەگاتە پلەی شەهادەت. لە ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵماندا جارێکی دیکە یادی بەرز ڕادەگرین و پەیمانمان دووبارە دەکەینەوە کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی زاگرۆس ئاسا لە تێکۆشاندا بین.


کۆمیتەی شەهیدانی #پژاک
٢١/٧/٢٠١٩



www.pjak.eu

🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from اتچ بات
#کولبر

مرزهای شرق کردستان، به مسلخ گاه جوانان کورد تبدیل شده است. جوانانی که دغدغه "نان" دارند، سخت ترین و طاقت فرساترین روش کسب درآمد را بر می گزینند و مرگ، سرما و سقوط از صخره ها را به جان می خرند. اخبار روزانه کشتن کولبران در ایران هم اکنون به موضوعی عادی تبدیل شده در حالیکه چنین قتل عامی با رویکردی سیاسی صورت می گیرد و رژیم عامدانه به روی جوانان بی گناهی آتش می گشاید که در انجام بی کفایتی دولت است که به کولبری روی آورده اند. رژیم رانت خوار و فاسد ایران با سیاستهای بیواقتدار و تحمیل فقر و بیکاری در کردستان، مردمان را در شرایط دشواری قرار داده به گونه ای که مجبورند برای امرار معاش "کولبری" را برگزینند و راههای صعب العبور را تنها برای اندک درآمدی طی نمایند. کولبری نمود تبعیض قومیتی و هویتی در ایران است. رژیمی که به بهانه قاچاق روزانه دهها کولبر را مورد هدف گلوله های مستقیم خود قرار می دهد و به پیامدهای آن، سرنوشت خانواده و مشکلات قربانیان این پدیده نمی اندیشند. رژیم ایران در حالی جوانان کرد را مورد هدف قرار می دهد که سران و مقامات دولتی با اختلاسهای میلیاردی و غارت اموال عمومی در آزادی کامل به سر برده و از همه قوانین قضایی مصون هستند و این است عدالت اسلامی رژیم ایران!؟

#گذاردموکراتیک

    


          🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شەهید #سەرحەد ئەو هونەرمەندەی تا ئێستاش لە دڵی باشوردا زیندووە



ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی هونەرمەند و گەریلا، هۆزان #سەرحەد خاوەنی گۆرانی (هەولێر) تێپەڕ دەبێت و هونەرمەندانی باشوری کوردستانیش بەپەرۆشییەوە باس لە ڕۆڵ و خزمەتی ئەو هونەرمەندە دەکەن و بە هونەرمەندێکی گەورە و نەتەوەیی پێناسەی دەکەن.



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
شەهید #سەرحەد ئەو هونەرمەندەی تا ئێستاش لە دڵی باشوردا زیندووە ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی هونەرمەند و گەریلا، هۆزان #سەرحەد خاوەنی گۆرانی (هەولێر) تێپەڕ دەبێت و هونەرمەندانی باشوری کوردستانیش بەپەرۆشییەوە باس لە ڕۆڵ و خزمەتی ئەو هونەرمەندە دەکەن و بە…
شەهید #سەرحەد ئەو هونەرمەندەی تا ئێستاش لە دڵی باشوردا زیندووە



ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی هونەرمەند و گەریلا، هۆزان #سەرحەد خاوەنی گۆرانی (هەولێر) تێپەڕ دەبێت و هونەرمەندانی باشوری کوردستانیش بەپەرۆشییەوە باس لە ڕۆڵ و خزمەتی ئەو هونەرمەندە دەکەن و بە هونەرمەندێکی گەورە و نەتەوەیی پێناسەی دەکەن.



لە ٢٢ی تەمموزی ساڵی ١٩٩٩ گەریلا و هونەرمەندی میوزیک ژەن و گۆرانیبێژ، هۆزان سەرحەد، لە هەرێمی بۆتان لە باکوری کوردستان لە بۆسەیەکی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، بەڵام شوێنپەنجەی بۆ هەمیشە لە دڵی خەڵکی باشوری کوردستان و چیاکاندا بووەیادگارییەکی پیرۆزو مایەوە.


سولێمان ئالی دۆخان، ناسراو بە هۆزان سەرحەد، لە ٢٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٧٠لە شارۆچکەی ئەلەشکیردی سەر بە ناوچەی ئارارات، لە باکوری کوردستان لە دایکبووە و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لەژێر کاریگەریی براگەورەکەی، خولیای هونەر لە ناخیدا چەکەرە دەکات و هەر بەوجۆرە دەست بە ژەنینی ساز دەکات.



لە ساڵی ١٩٨٨ لە ناو هەزار و ٨٠٠ خوێندکاردا لە زانکۆی شاری ئزمیر لە بەشی میوزیک پلەی دووەمین بە دەست دێنێت و لەوێدا لەبری ساز بەشی تار لە میوزیکی ئازەری دەخوێنیت و هەر دوابەدوای ئەوە فێری ژەنینی پیانۆ، شمشاڵ و گیتار دەبێت.

ئاوێتە بوونی بە دونیای هونەر و میوزیک، دەبێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی سەرکێشیی بکات بە دوای سیاسەت و هونەرە ڕەسەنەکاندا بگەڕێت، بۆیە لە زانکۆدا بە گرنگییەوە باس لە هونەر و گۆرانیی کوردیی دەکات، کە دەبێت لێکۆڵینەوەی باشی لێبکرێت و هەر لەو پێناوەشدا چەند گۆرانییەکی کۆنی کوردی دووبارە زیندوو دەکاتەوە.



هۆزان سەرحەد، لە ساڵی ١٩٩١ لە گەڵ خوێندکارێک بە ناوی یەڵدز، هاوسەرگیریی دەکات و لە تەممووزی هەمان ساڵدا پێکەوە بەشداری ڕیزەکانی خەباتی پەکەکە دەبن یەڵدز، دوای ماوەیەک لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر دەکرێت و دەخرێتە زیندانی شاری ئەماسیە و ١٢ ساڵ زیندانی کردنی بە سەردا دەسەپێنرێت.

دوای ئەو ڕووداوەش، سەرحەد ڕوو لە شاخ دەکات و سەرەتا دەچێتە هەرێمی هەفتانین و دواتر لە ئەکادیمیای #مەحسوم_قۆرقماز پەروەردە دەبینێت و بەهۆی بەهرەداربوونی لە بواری موزیک لە ئەوروپا چوارساڵ کاری هونەری لە چوارچێوەی موزیک و شانۆ درێژە پێدەدات و گرنگی بە هونەریڕەسەن و زیندوو کردنەوەی دەدات.

سەرحەد، ساڵی ١٩٩٦ لە ئەوروپاوە دەگەڕێتەوە کوردستان و دوای چەند مانگێک مانەوە لە زاپ، ڕوو لە باشوری کوردستان و مەڵبەندی ڕۆشنبیریی میزۆپۆتامیا لە هەولێر دەکات، دواتر لە سلێمانی درێژە بە کارەکەی دەدات.

دوای ئەوەی لە ١٦ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧ لە لایەن پارتییەوە هێرشدەکرێتە سەر مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا لە شاری هەولێر و چەند هونەرمەندێک شەهید دەبن،هۆزان سەرحەد، گۆرانییەکی بە ناوی(هەولێر) تۆمار کرد وەک هاوخەمییەک بۆ لە دەستدانی ئەو هونەرمەندانە، کە دواتر ئەو گۆرانییە هێندەی دیکە ئەو هونەرمەندەی بە باشور ناساند.

شەهید سەرحەد، لە شاری سلێمانی، نزیکەی سێ ساڵ ماوەتەوە و لە گەڵ زۆرێک لە هونەرمەندانی وەک ئیبراهیم خەیاتی کۆچکردوو، تاراڕەسوڵ، تەحسین تەها، ئەرجومەن هەورامی، نیان عەبدوڵا و بەشێک لە میوزیک ژەنەکان کاری هونەریان پێکەوە ئەنجامداوە.



هۆزان سەرحەد، لە ٢٢ی تەمموزی ساڵی ١٩٩٩ بۆ تۆمارکردنی کلیپێک لە گەڵ چەند هاوڕێیەکی لە هەرێمی بۆتان لە باکوری کوردستان دەکەوێتە بۆسەی جەندرمەی دەوڵەتی تورکەوە و شەهیددەکرێت.

هونەرمەندانی باشوری کوردستان، نیان عەبدوڵا- گۆرانیبێژ، ڕێبوار کاکەیی - هونەرمەند، سەفین خەراجیانی - میوزیکژەن و هەروەها عەبدولی حەمە جوان، ئەکتەر، هەریەک بە شێوازی جیاواز پێناسەی هۆزان سەرحەد و لێهاتووی ئەو دەکەن، بەشێوازێک کە بە کوڕ بە توانا و هونەرمەندەکە لەلای زۆر بەیان ناسرابوو.



"تا ماوم خۆم بە قەرزارباری هۆزان سەرحەد دەبینم"

هونەرمەندی نیان عەبدوڵا، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە ماوەیەک پەیوەندیی لەگەڵ هۆزان سەرحەد هەبووە، باس لە چۆنیەتی ناسینی کرد و وتی: یەکی مانگی تشرینی یەکەم بڕیار بوو کە کۆنسێرتێک ئەنجام بدرێت کە ئەو کات لە لایەن تەلەفزیۆنی خاک-ەوە بۆمان ئەنجامدرا، کە لە کاتی پرۆڤەکردندا دەمبینی و من هەمیشە پێمدەوت بۆ بەم هەموو لێهاتوویەتەوە هەرگیز دەرناکەوی؟ ئەویش لە وەڵامدا دەیوت: ئەوە تۆ من ناناسی ئەگەر بمناسی واناڵێی، بۆیە دەتوانی بێیتە ناوەندەکەمان و تەنانەت سود لە وانەکانی من وەرگری هەربۆیە چەند ڕۆژێک پێکەوە پڕۆڤەمان دەکرد و ئەویش بە گۆرانییەک بەشدار بوو.



لە درێژەی قسەکانیدانیان، وتی: هۆزان سەرحەد کەسێکی بە بەڵێن و نهێنێ پارێز بوو، کە زۆر درەنگ دەتتوانی پەی بە کەسایەتیی ببەیت، من یەکێک بووم لەوانەی کە زۆر سەرسام بووم بە هونەری شەهید هۆزان کە بەڕاستی کەسێکە هیچ کات دووبارە نابێتەوە، ئەو خاوەنی دەستوپەنجەیەک بوو کە کەم کەس دەیتوانی بەو شێوەیەی ئەومیوزیکە بژەنێت، ئەگەرچی ماوەیەکی کەم لای ئێمە بوو، بەڵام
گذار دموکراتیک
شەهید #سەرحەد ئەو هونەرمەندەی تا ئێستاش لە دڵی باشوردا زیندووە ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی هونەرمەند و گەریلا، هۆزان #سەرحەد خاوەنی گۆرانی (هەولێر) تێپەڕ دەبێت و هونەرمەندانی باشوری کوردستانیش بەپەرۆشییەوە باس لە ڕۆڵ و خزمەتی ئەو هونەرمەندە دەکەن و بە…
توانی شوێن پەنجەی خۆی دیاری بکات و هیچ کاتیش لە بیری نەکەین،"تا ماوم خۆم بە قەرزارباری هۆزان دەبینم چونکە ئەو وایکرد لەو شێوازەی من کە عەرەبی تێکەڵ بوو، دوور بکەومەوە و دوای ڕێچکە و شێوازەکەی ئەو بکەوم وە حەزیش ئەکەم کارێکی ئەو بڵێمەوە لە سەر شێوازەکەی خۆی وەک دیارییەک بۆگیانیپاکی".



"هۆزان خولیای ئەوەبوو کە بە هەورامی گۆرانی بڵێت"

ڕێبوار کاکەیی هونەرمەند یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی شەهید سەرحەد، لەبارەی ئەو هونەرمەندە شەهیدەوە وتی: یادگاری زۆرمان پێکەوەهەبوو کە هیچ کات ناتوانم لە بیری بکەم، چونکە خاوەنی کەسایەتییەک بوو کە بە پێی کات و شوێنە کە هەڵسووکەوتی دەکرد و تەنانەت زۆرێک لە هونەرمەندانی باشوری کوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی سەرسام بوون بە کەسایەتی و ژەنیاریی هۆزان سەرحەد.



وتیشی: لەو سەردەمەدا کەسێکی وانەبوو کەجوانییەکی وا بە گۆرانی و کلیپی هونەرمەندان بە ساز بدات، هەروەها ئەگەر چی ئەو خەڵکی باکوور بوو، بەڵام زۆربەی کات گۆرانی سۆرانی دەوت و تەنانەت خولیای ئەوەی هەبوو کە بە هەورامی گۆرانی بڵیت.



"خەونی گەورەی سەرحەد زیندووکردنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان بوو"

هونەرمەند سەفین خەراجیانی، میوزیك ژەن، هاوڕێییەکی دیکەی نزیکی شەهید سەرحەد بوو لە بارەی ئەو شەهیدەوە وتی: هەر کە هاتە ئێرە زۆر بە خێرایی هەموو هونەرمەندانی ئێرە ناسیان و زۆر بە خێرایی ناوبانگێکی زۆر باشی بە میوزیکەکەی دەرکرد، بۆیە بەڕاستی ئەو جۆرە کەسانە هەمیشە دەبێت زیندووبن و بەردەوامیادییان بکرێتەوە.



هۆزان سەرحەد، لای خەڵک بەوە ناسرابوو کە سازی دەژەنی، بەڵام لە ڕاستیدا گیتار و پیانۆشیی بەباشیی دەژەنی و من لە کاتی کارکردندا زۆر سودم لێوەرگرت، بەتایبەت ئەو خەونێکی گەورەی هەبوو کە دەیویست هەموو گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان تازە بکاتەوە تا هەموو دونیا گوێی لێبگرن.



هۆزان سەرحەد هونەرکەی بۆ نەتەوەکەی بوو

عەبدولی حەمە جوان، ئەکتەر،سەبارەت بە شەهید سەرحەد، وتی "هونەرمەند، دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو کە لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی خۆی لە دڵی هەموواندا کردبووەوە، توانیبەهۆی هونەرەکەوە سنوورە دەستکردەکان لاببات و هونەرەکەی بۆ نەتەوەکەی بێت، لە کاتێکدا هونەرمەند ئەگەر هونەرەکەی بۆ نەتەوە و گەلەکەی نەبێت ناتوانی بڵییهونەرمەندە، هەربۆیە دوای شەهیدبوونی وەک یەکێتی هونەرمەندان چەلەیەکی ماتەمینی شایستەمان بۆکرد".



لە دوای شەهیدبوونی هۆزان سەرحەد، چەندین گروپ لە سەر ئاستی کوردستان و دەرەوەی وڵات بە ناوی ئەوەوە ناونران، بە هەزاران گەنجیش لە ناو ڕیزەکانی گەریلا ناو یاخود پاشناوی خۆیان بە ناوی ئەوەوە دیاری کرد.


rojnews



🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from اتچ بات
دیاریی #ئەردۆغان بۆ #منداڵانی برادۆست بەڤیدیۆ ببینە



ئەگەرچی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، کە بە جارنامەی'جنێف' بۆ مافەکانی منداڵان ناسراوە، ٩٦ ساڵە پەسەند کراوەو دەیان وڵات واژۆیان کردووە، بەڵام ئێستاش مافەکانی منداڵانی کوردستان بە بەرچاوی جیهانەوە پێشێل دەکەن و هەموون بێدەنگن، بەشێوەیەک، کە داگیرکارییەکانی تورکیا و پاشماوەکانیان ژیانی سەدان منداڵی کوردیان خستووەتە مەترسییەوە.

جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، کە بە جارنامەی'جنێف' بۆ مافەکانی منداڵان ناسراوەولە ساڵی١٩٢٤وە لەلایەن کۆمەڵەی نەتەوەکانەوە پەسەند کراوە، بەڵام دوای ٩٥ ساڵ ئێستاش منداڵانی کورد بەدەست وڵاتانی سەردەست و بەتایبەت پاشماوەکانی شەڕ و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.


داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان و بەتایبەت لە برادۆست بەردەوامە، ڕۆژنیوز سەردانی گوندی خەلیفانی لە سنوورەکە کرد، ئەوەی مایەی نیگەرانی و شۆکهێنەرە، بینینی دیارییەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتەکەیەتی بۆ منداڵان، کە هەزاران فیشەکی جۆراوجۆرە و منداڵانیش بەو هەستە منداڵانەیان یاریی پێدەکەن، بەبێ ئەوەی بزانن یاریی بە مردن دەکەن.



تا ئیستا هیچ ڕێکخراوێکی ناوخۆ و دەرەوە سەردانێکی سنوورەکەی نەکردووە تا لە پاشماوەکانی داگیرکاریی و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بکۆڵێتەوە، تا بزانێت چ دۆزەخێکیان بۆ دانیشتیوانیی ئەو ناوچانە بەگشتی دروستکردووە و چۆن ژیانی سەدان منداڵایان خستووەتە مەترسییەوە، هەروەک چۆن حکومەتەکانی ناوەند و هەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیان نییە.



یارییکردن بە فیشەک و پاشماوەکانی داگیرکاریی تورکیا لە برادۆست، یەک هۆکاری مەترسیی سەر منداڵانی سنوورەکە نییە، بەڵکو تورکیا بە بۆردوومانە هەڕەمەکیی و کوێرانەکانی ساڵانێکە ژیانی دەیان هەزار منداڵی بادینان، برادۆست، قەندیل و چەندین شوێنی دیکەی باشوری کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە، هەروەها چەندین منداڵیان بێبەش لە ژیان کردووە و شەهیدیان کردوون.





rojnews



🆔 @GozarDemocratic
#زاگرۆس_بێریتان بە تێکۆشانی خۆی ناوی #حەقی_قەراری ڕۆژهەڵاتی لێنرابوو


#فواد_بێریتان هاوسەرۆکی #کۆدار بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شەهید بوونی(علی محمدی) ناسراو بە زاگرۆس بێریتان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی:'' زاگرۆس بێریتان هەڤاڵێکی فیداکاری ناو بزاڤی ئاپۆیی بوو، هەمیشە لەسەر خەتی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ بوو.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
#زاگرۆس_بێریتان بە تێکۆشانی خۆی ناوی #حەقی_قەراری ڕۆژهەڵاتی لێنرابوو #فواد_بێریتان هاوسەرۆکی #کۆدار بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شەهید بوونی(علی محمدی) ناسراو بە زاگرۆس بێریتان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی:'' زاگرۆس بێریتان هەڤاڵێکی فیداکاری ناو بزاڤی…
#زاگرۆس_بێریتان بە تێکۆشانی خۆی ناوی #حەقی_قەراری ڕۆژهەڵاتی لێنرابوو


#فواد_بێریتان هاوسەرۆکی #کۆدار بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شەهید بوونی(علی محمدی) ناسراو بە زاگرۆس بێریتان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی:'' زاگرۆس بێریتان هەڤاڵێکی فیداکاری ناو بزاڤی ئاپۆیی بوو، هەمیشە لەسەر خەتی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ بوو.



فواد بێریتان هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیمووکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدار سەبارە بە سێزدەهەمین ساڵیادی شەهید بوونی(علی محمدی) ناسراو بە زاگرۆس بێریتان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و باسی کەسایەتی و تایبەتمەندی ئەو شۆرشگێرەکرد و ڕایگەیاند:'' زاگرۆس بێریتان هەڤاڵێکی فیداکاری ناو بزاڤی ئاپۆیی بوو، هەمیشە لەسەر خەتی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ بوو، چۆنیەتی شەهیدبوونی گەواهی دەری ئەو ڕاستیەیە کە دەیڵێم".

فواد بێریتان هاوڕێ و هاوسەنگەری تێکۆشەری مەزنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زاگرۆس بێریتانە، بێریتان لەسەرەتای قسەکانی دا کورتەیەک لە ژیان نامەی زاگرۆس بێریتانی بۆ خستینە ڕوو و وتی:

" هەڤاڵ زاگرۆس لە هەرێمی ئەردەڵان لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری سنەی خۆڕاگروخوێناوی لە بنەماڵەیەکی وڵات پارێز و تێکۆشەر لە دایک بوو. هەڤاڵ زاگرۆس هەر لە منداڵیەوە هەتا ئەو کاتەی کە بزاڤی ئاپۆیی دەناسێت، هەمیشە لەناو گەڕان بەدوایی ڕێگایەک دا بووە کە بەدوای بەدەست هێنانی مافی ڕەوایە گەلەکەی دا ببێت. هەڤاڵ زاگرۆس وەک و ڕۆڵەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر زەخت و فشاری کۆماری داگیرکەری ئێراندا گەورە بوو، لەبەر ئەوە ڕق و کینەی بەرامبەر داگیرکەر لە منداڵیەوە دروست ببوو. هەڤاڵ زاگرۆس لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی هەتا قۆناغی ئامادەیی هەمیشە هەستی بە زەخت و گوشارەکانی ڕژێم دەکرد لەسەر گەلی کورد."

بێریتان باس لە چۆنیەتی ئاشنابوونی زاگرۆس بێریتان لەگەڵ بزاڤی ئاپۆییدا دەکات و دەڵێت:" هەڤاڵ زاگرۆس هەر لە قۆناغی ئامادەیی دا بوو، کە لە شاری سنە بزاڤی ئاپۆیی دەناسێت و دەست بە کار و خەبات دەکات، ئەو کاتە بزاڤی ئاپۆ خاوەن گۆڤاری وڵات بوو، کە ئەو کاتە بە زارەوەی سۆرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەبوویەوە، هەڤاڵ زاگرۆس لەو قۆناغەدا بوو کە بە هەست و بیرو ڕامانی بزاڤی ئاپۆیی ئاشنابوو و هەوڵی ئەوەی دا کە بەدوای ئەو فکرە بکەوێت و بیدۆزێتەوە. هەڤاڵ زاگرۆس کەسێکی وەرزش وان بوو، هەر بۆیە هەڤاڵ زاگرۆس هەوڵی دروست کردنی تیمێکی وەرزشی بوو لە شاری سنە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ڕێگایەوە گەنجانی دیکەش بە ڕێکخستنەکانی بزاڤی ئازادیەوە ئاشنا بکات.

فواد بێریتان ئەوەشی وت کە:" دوای گرتنی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ کاتێک خۆپیشاندانەکان لە شاری سنە لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوەدەچوون، کاتێک کە خەڵکی خۆڕاگری سنەی خوێناوی ڕژانە کۆڵانەکان هەڤاڵ زاگرۆس دەیگێرایەوە کە ئەو کات هەستی بەوە کردووە کە چیدی نابێت ڕابووەستێت و دەبێت بەشداری شۆڕش ببێت".

زاگرۆس بێریتان دەبێت خوێندکارێکی هۆگری قوتابخانەی ئاپۆیی

فواد بێریتان دەڵێت:"هەڤاڵ زاگرۆس خۆی باسی ئەو قۆناغەی دەکرد کە وەك چۆن کەسێک شتێکی لێ ون بووبێت و لێ بگەڕێت هەتا نەی دۆزێتەوە واز ناهێنێت وابوو. هەڤاڵ زاگرۆس بە راستی ونکراوەکەی خۆی دۆزیەوە و ساڵی ٢٠٠٠ لە چیاکانی قەرەداغ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو و یەکەمین هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەرەو چیا سەر کەشەکان هەڵگرت. ئەو کاتە قەرەداغ شوێنگەی پەروەردەکردنی شەرڤانی نوێ بوو، هەر بۆیە هەڤاڵ زاگرۆس لەو ماوەیەدا لە قەرەداغ پەروەردە شەرڤانی نوێی بینی".

فواد بێریتان باسی ئەوەشی کرد:" دوای تەواو بوونی پەروەردەی شەرڤانی نوێ هەڤاڵ زاگرۆس گەڕایەوە چیاکانی کوردستان، سەرەتا وەک هەڤاڵێکی نوێ لە بەشی ڕاگەیاندندا کاری دەکرد. هەڤاڵ زاگرۆس بە قەڵەمە بەهێزەکەی، بە وشە جوانیەکانی توانی ئێش و ئازار و داخوازی کۆمەڵگاکەی لە نوسراوەکانیدا بەرجەستە بکات و ڕێگا چارەش پێشکەشی کۆمەڵگا بکات کە خۆی لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ دەگرتەوە، بەمەش توانیبووی کە ببێتە پردێک لە نێوان کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد".

وەک هەڤاڵێکی کور بەشداری پەروەردەی ئەکادیمیای ژنی ئازاد دەبێت

فواد بێریتان دەڵێت:" لەسەر داخوازی ڕێبەر ئاپۆ کە ئەو کات ڕێبەر ئاپۆ داخوازی کردبوو کە هەڤاڵانی کوریش بەشداری پەروەردەی ئەکادیمیای ژنانی ئازاد بن، بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەریەکانی فکری باوکسالاری و فێوداڵیزم و کۆمەڵگای دواکەوتیی کاڵ بکەنەوە و بتوانن کەسایەتی پیاوی ئازاد و مرۆڤی ئازاد بئافرێنن و لە گەڵ کەسایەتی ژنی ئازاد دا ئەو ناکۆکیانەی کە هەیە چارەسەری بکات. ڕێبەر ئاپۆ داخوازیەکی وەهای لە هەموو کادیرانی ڕێکخستن کرد. هەڤاڵ زاگرۆس داخوازی ڕێبەر ئاپۆ بە جێ گەیاند و لە گەڵ گروپێکی لە هەڤاڵانی کوڕ بەشداری پەروەردە هەڤاڵانی ژن بوو. هەڤاڵ زاگرۆس لەو پەروەردەیەدا توانی زیاتر لە ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ مەسەلەی ئازادی ژن و ئازادی ژن و پیاو قوڵببێتەوە. هەڤاڵ زاگرۆس
گذار دموکراتیک
#زاگرۆس_بێریتان بە تێکۆشانی خۆی ناوی #حەقی_قەراری ڕۆژهەڵاتی لێنرابوو #فواد_بێریتان هاوسەرۆکی #کۆدار بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شەهید بوونی(علی محمدی) ناسراو بە زاگرۆس بێریتان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی:'' زاگرۆس بێریتان هەڤاڵێکی فیداکاری ناو بزاڤی…
لەو قۆناغەدا بوو کە بەو هەقیقەتە گەیشت کە کۆمەڵگایەکی ئازاد پەیوەستە بە ئازادی ژنەوە، لەبەر ئەوە هەڤاڵ زاگرۆس لەو قۆناغەدا تێکۆشانێکی چڕ و پڕ و ڕادیکاڵانەی بەڕێوەبرد".

فواد بێریتان باسی تێکۆشانی زاگرۆس بێریتان لە قۆناغی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی پەکەکەی کرد و وتی:" هەڤاڵ زاگرۆس لە قۆناغی سەرلەنوێ بونیاد نانی پەکەکەدا جێگای کرد. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پارادیگمای کۆن کە تەنها بە ڕێگای ڕزگاری نەتەوەیی سەرکەوتن بەدەست دێت، ئەو پارادیگمایەی هەڵوەشاندەوە و پارادیگمای نوێ پێشخست کە ئەویش سەرکەوتن بە نەتەوەیەکی دیمووکرات و ژنی ئازاد و کۆمەڵگایەکی ژینگەپارێز دەبێت، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بانگی کرد کە پەکەکە سەر لەنوێ بونیاد بنرێتەوە، هەڤاڵ زاگرۆس یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لەو قۆناغەدا بە هەستیاریەوە ڕێنمایەکانی سەرۆک ئاپۆی دەخوێندەوە و یەکێک بوو لەو کادیرانەی کە توانی بەشدارێکی بەرچاو لەو قۆناغەدا بکات. هەڤاڵ زاگرۆس خۆی وەها پێناسەی ئەم قۆناغەی دەکرد کە وەک چۆن مرۆڤ جارێکی دیکە لە دایک دەبێتەوە، جارێکی دیکە ئەرک و بەرپرسیاریەتی نوێ دەگرێت و بە پارادیگما و ژیانێکی نوێ هەڤاڵ زاگرۆس بەشداری ئەو قۆناغەی کرد. من لەو کاتەدا بوو کە زۆرتر و لە نزیکەوە ئاشنای کەسایەتی هەڤاڵ زاگرۆس بووم و پێکەوە ژیانمان کرد، هەر چەندە پێشتریش یەکتریمان دەناسی و ئاشنای گەنجێکی ڕوناکبیری وەک هەڤاڵ زاگرۆس بووم. هەڤاڵ زاگرۆس هەمیشە گەنجێک بوو کە لەدوای گەران بەدوای پرسیارەکانیدا بوو، هیچ کات لاوازی قبوڵ نەدەکرد، لە هەر شوێنێک زوعفێک هەبوایە هەڤاڵ زاگرۆس هەوڵی چارەسەکردنی دەدا. هەڤاڵ زاگرۆس کەسایەتیەکی سادە و دڵنزم بوو، نموونەی بەرزی هەڤاڵێتی بوو لە ناوماندا".

فواد بێریتان ئەوەش دەڵێت:" تایبەتمەندیەکی دیکەی هەڤاڵ زاگرۆس ئەوە بوو کە هەمیشە ڕۆحی توڵهەڵدانەوە قسەی دەکرد، کاتێک کە قسەکەی دەکرد پەنجەکانی دەستی دەکرد بەیەک و وشەکانی جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوەی پێوە دیاربوو، هەڤاڵ زاگرۆس لەسەرەتادا پاشناوی تۆڵهەڵدان بوو. دواتر دوای ماوەیەک پێی وتم پێم خۆشە ناوی بێریتان ببێت بە پاشناوم، دیاربوو کە هەڤاڵ زاگرۆس ڕۆحی بێریتان سەرکردەو پێشەنگی بزاڤەکەمانی جوان خوێندبووە وە کە لە خواکورگ تەسلیمی هێزە نۆکەرەکانی کورد نەبوو و لە شاخەوە خۆی فرێ دایە خوارەوە، لەبەر ئەوەبوو کە هەڤاڵ زاگرۆس پاشناوی بێریتانی بۆ خۆی هەڵبژارد، وەک خۆی دەیوت دەمەوێت ببم بە گەریلایەک کە لەسەر خەتی بێریتان بم".

ئەو گۆڕەی کە بۆ هەڤاڵە شەهیدەکەی سازکردبوو، ببوو بە ئارامگەی خۆی

فواد بێریتان باس لە چۆنیەتی شەهید کردنی شەهید زاگرۆس دەکات و دەڵێت:" هەواڵی شەهید کردنی شەهید شیار کۆتۆلمان بەدەست گەیشت، ئەو هەڤاڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید ببوو، ئاگادار کراینەوە کە جەنازەی ئەو هەڤاڵەمان دێتەوە بۆ مەنتیقەی خنێرە، لەبەر ئەوە پێویست بوو کە پۆلێک هەڤاڵ بچن و جەنازەی ئەو هەڤاڵەمان بهێننەوە. هەڤاڵ زاگرۆس ئەو کات زۆر پێداگری کرد کە خۆی بڕوات و جەنازەی ئەو هەڤاڵەمان بهێنێتەوە، بەڵام هەڤاڵان قبوڵیان نەکرد، هەڤاڵان بە هەڤاڵ زاگرۆسیان وت تۆ برۆ گۆڕی شەهید شیار ئامادەبکە و بەم شێوەیە بەشدارببە. لەم هەڵوێستە هەڤاڵ زاگرۆس دا ئەوە دیار دەبێت کە هەڤاڵ زاگرۆس خۆی بەرپرسیار دەبینی، کە کاتێک هەڤاڵێک شەهید بووە پێویستە خۆی بچێت و ئەو هەڤاڵە شەهیدە لەسەر شانی خۆی بهێنێت و بینێژێت. لەو کاتەدا هەڤاڵان چوون نەیان توانی جەنازەی هەڤاڵ شیار بهێننەوە، لەبەر ئەوە هەڤاڵ زاگرۆس جارێکی دیکە پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە بچێت و تەرمی ئەو هەڤاڵە ببینێتەوە، ئەو کات هەڤاڵان ڕێگەیان دا بەڵام بەداخەوە هەڤاڵ زاگرۆس ڕۆشت و لە ئەنجامی پیلانێکی پیسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دا هەڤاڵ زاگرۆس و هەڤاڵانی کەوتنە کەمینەوە، هەڤاڵ زاگرۆس زۆر بەگرانی بریندار ببوو، دوای ماوەیەک بەهۆی ئەوەی کە خوێنێکی زۆری لێ ڕژابوو هەڤاڵ زاگرۆس شەهید بوو. هەر لە تەنیشت ئەو گۆڕەی کە خۆی بۆ هەڤاڵەکەی هەڵکەندبوو نێژرا. هەڤاڵ زاگرۆس یەکەمین شەهیدی قۆناغی سەر لەنوێ بونیادنانەوەی پەکەکە بوو، کە هەر ئەو کات هەڤاڵانی ناوی حەقیقەراری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لێ کرد. یەکەمین شەهیدی دامەزاراندنی پەکەکە هەڤاڵ حەقیقەرار بوو، یەکەمین شەهید سەرلە نوێ دامەزراندنەوەی پەکەکە هەڤاڵ زاگرۆس بێریتان بوو کە لە ڕۆژی ٢١/٧/٢٠٠٥ لە خنێرە شەهید ببوو. لە ساڵیاد شەهید بوونی هەڤاڵ زاگرۆس دا پەیمانی خۆمان بە شەهیدانی ڕێگای ئازادی دوپات دەکەینەوە و بەڵێین دەدەین کە کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیمووکرات و مرڤی ئازاد بونیاد بنێین".


ANF


🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"نووڕین NÛRÎN"

مێوان و باوەت:

بەیانیە کۆدار لە بارەی ئێران، کۆنگرەی مەشاهیر کورد و ئاماج رژیم لە ئی کارە، رەوش ئێران

ئەندام دەستەی وەڕێوەبەری کۆمەڵگای دموکراتیک و ئازاد رووژهەڵات کوردستان کۆدار مەزلوم هەفت‌تەن

پێشکەشکار: ساسان مێهرابی

◾️انقلاب روژآوا
https://telegram.me/joinchat/AAAAAEGYUdkL2XwKROwoLQ
کوچرین آمد: عرصه‌ی برادوست بار دیگر به مرکز مقاومت مبدل شده است


#کوچرین_آمد عضو شورای رهبری #ک_ژ_ک با اعلام اینکه عرصه‌ی برادوست بار دیگر به مرکز مقاومت مبدل شده است افزود، " برادوست بمانند توافق خوددفاعی در برابر هرگونه‌ حمله‌ایست."


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
کوچرین آمد: عرصه‌ی برادوست بار دیگر به مرکز مقاومت مبدل شده است #کوچرین_آمد عضو شورای رهبری #ک_ژ_ک با اعلام اینکه عرصه‌ی برادوست بار دیگر به مرکز مقاومت مبدل شده است افزود، " برادوست بمانند توافق خوددفاعی در برابر هرگونه‌ حمله‌ایست." 🆔 @GozarDemocratic
کوچرین آمد: عرصه‌ی برادوست بار دیگر به مرکز مقاومت مبدل شده است


#کوچرین_آمد عضو شورای رهبری #ک_ژ_ک با اعلام اینکه عرصه‌ی برادوست بار دیگر به مرکز مقاومت مبدل شده است افزود، " برادوست بمانند توافق خوددفاعی در برابر هرگونه‌ حمله‌ایست."



کوچرین آمد عضو شورای رهبری کنگره زنان کردستان ک.ژ.ک درباره‌ی مقاومت برادوست سخن گفت.

آمد با اشاره به اینکه عرصه‌ی خاکورک در میان مثلث ایران، عراق و ترکیه قرار دارد اعلام کرد، این عرصه در بعد زئوپلتیک دارای اهمیتی استراتژیک است و افزود، " عرصه‌ی خاکورک در همان وقت بمانند عرصه‌ی برادوست شناخته می‌شود. در طول تاریخ تا به امروز درای اهمیت بسیاریست."

کوچرین آمد با اشاره به مقاومت موجود در این عرصه اظهار داشت، "‌این جغرافیا هیچگاه از ارزش‌های فرهنگی خویش دور نشده است. همواره بر ریشه‌ی خود رشد کرده و از موجودیت خود محافظت نموده است. در طول تاریخ این عرصه همواره میدان جنگ بوده است و به همین دلیل به عرصه‌ی مقاومت مبدل شده است. همواره هدف نیروهای تمدن قرار گرفته است اما با سازماندهی کنفدراسیون و عشیره‌ای،از خود در برابر این حملات محفاظت کرده است. درباره‌ی روش‌های خوددفاعی کردها، نمونه‌ای برای خوددفاعیست. "

آمد اعلام کرد، عرصه‌ی برادوست بمانند توافق خوددفاعیست و افزود، " به هر اندازه این مسئله عملی گردد، خلق و جامعه قادر خواهند بود از خود دفاع کنند و ارزش‌های فرهنگی خویش را حفظ نمایند. "

اهمیت برادوست در مبارزات آزادی خواهی

آمد اعلام کرد، عرصه‌ی برادوست در تاریخ جنبش آزادی خواهی دارای اهمیتی بسیاریست و گفت، "(برادوست) یکی از مناطقی اساسی است که مبارزات آزادی خواهی در آن آغاز شد. رهبر آپو میهن دوستی این منطقه را شناخته و بر این اساس مبارزات در این منطقه را مهم بر شمرد.

منطقه‌ایست که رفیق عگید در آن بسر برده و برنامه‌ریزی‌های ابتدایی کارزار ۱۵ آگوست در آن انجام شدند. منطقه‌ایست که اولین آموزش‌های گریلایی در آن انجام گرفتند. در این منطقه اولین گام‌های گریلا را برداشتیم و به همین دلیل در مبارزات آزادی خواهی دارای جایگاه بسیار مهمی‌ است. "

مقاومت بریتان

کوچرین آمد با اشاره به عملیات فدایی بریتان( گلناز کاراتاش) که در سال ۱۹۹۲ در خاکورک به انجام رساند اظهار داشت، " رفیق بریتان به گونه‌ای که از تاریخ منطقه‌ی برادوست نشات می‌گیرد، مقاومت پ.ک.ک را در شخصیت خویش نشان داده و در برابر حملات دولت اشغالگر ترکیه و همکاران آن، به شکلی بی نظیر تا آخرین گلوله‌ی خویش پیکار نمود. با عزمی راسخ مقاومت کرد، برای جلوگیری از اسارت خویش عملیات فدایی انجام داده و ضربه‌ی مهلکی بر اشغالگری و غلامی‌گری وارد ساخت."

آمد اعلام کرد، در عرصه‌ی خاکورک خیانت از میان برداشته شد و با پیشاهنگی بریتان خط‌مشی مقاومت به پیروزی رسید.

کوچرین آمد با اشاره به اقدامات اشغالگرانه‌ی کنونی در عرصه‌ی خاکورک اعلام داشت، " خلقمان در جنوب کردستان علیه این اشغالگریست. عرصه‌ی برادوست یکی از مراکز موجودیت یافتن خلق کرد بودهو محفظت از آن، محافظت از موجودیت خویش است. به همین دلیل لزوم به سازماندهی و عملیات‌هایی بیشتر وجود دارد. "

در پایان کوچرین آمد اعلام کرد، به عنوان جنبش آزادی خواهی زنان مصمم هستند که خط مشی بریتان را علیه حملات و اشغالگری تمثیل نمایند.


ANF


🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from aryentvfarsi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴برنامە امشب خط سوم با شرکت باران بریتان- عضو مجلس حزب حیات آزاد کوردستان
♦️موضوع برنامە: حماسە تاریخی قندیل و مقاومت پژاک در برابر رژیم اشغالگر ایران در سال ٢٠١١
♦️خط سوم امشب ساعت ١٩:٣٠ بە وقت اروپا و ساعت ٢٢:٠٠ بە وقت کرماشان
@aryentvfarsi