گذار دموکراتیک
2.22K subscribers
8.51K photos
3.67K videos
591 files
5.47K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
ژن بنەمای پارادیگمای پژاکە نوژین بێریتان، ئەندامی مەجلیسی پژاک 🆔 @GozarDemocratic‌
لەسەر ئاستی ژنان بەتایبەتی و بەگشتی كادیرانی پەژاك بەگوێرە و پرەنسیپی هێڵی ئازادی ژن كە هێڵی كۆمەڵگەیە لەرووی سیاسی، ئەخلاقی، هزری، فەلسەفیەوە دەیبینین، بەو رۆح و بەو هێز و بەو ورەوە لەكۆنگرەی حەوتەم وەرمانگرت، گەلێك بەرنامە و پرۆژەمان لەهەموو بوارێكدا وەرگرت. وەك نموونە چۆن ئابوریەكی كۆمیناڵ و ئیكۆلۆژیك پێكبێت، چۆن ئیكۆلۆژیەكی تەندروست، چۆن هاورێیەتیەكی راست و مرۆڤیی پێكبێت، ئەمانە رۆژەڤە گەرمەكانی كۆنگرە بوون. كۆمەڵگە چۆن و بەچە میكانیزمەیەك خۆی بونیاد و پەروەردە بكاتەوە لەئاستی پووچكردنەوەی سیستەمی پەوەردەیی و تەسلیم وەرگرتن و بەچۆكداهێنانی ئیرادەی مرۆڤیی بەچە شێوەی خۆڕاگری بكات و كۆمەڵگە چۆن بتوانێت سیستەمێكی پەروەردەیی ئازاد و دیموكراتیك پێشبخات، راوەستەمان لەسەر هەموو ئەوانە كرد.

هەوڵدەدەین هونەر و ئەخلاق و سیاسەت لەگەڵ ئازادیدا یەكبگرنەوە

لەسەر چاند و هونەریش راوەستەمان كرد. چاند و هونەر لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتداریەتی ئێرانەوە لەسەر ئاستی دنیادا لەرووی جیاوازییە نەتەوەیی و پێكهاتە فرەڕەنگییە دەوڵەمەندەكەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەرەو لەناوچوون دەبرێت. بۆیەش گفتوگۆی ئەوەمان كرد كە دەبێت چاند و هۆنەرێكی ئازاد و دیموكراتیك پێشبكەوێت. دەبێ هونەر و ئەخلاق، هونەر و سیاسەت، هونەر و ئازادی بگەنەوە یەكتر. لەسەر ئەوەش ئاخاوتین كە چۆن پەیوەندی هونەرمەندان و پەژاك لەسەر هێڵی ئازادی و دیموكراسیدا پێشبخرێت. چۆن هونەرمەندان بتوانن لەسەر ئەو هێڵە خۆیان بەڕێكخستن بكەن و پەژاك چۆن بتوانێت پێشەنگایەتی ئەم یەكە بكات و ئەو وزەیە چۆن كاناڵیزە بكات؟

راگەیاندن هەر بەو شێوازە، بابەتێكی تر بوو كە راوەستەمان لەسەر كرد. رژێمی داگیركەری ئێران لەسەر ئاستی دنیادا بەرنامە و سیاسەتێكی یەكگرتووانەی هەیە، لەگەڵ هەموو هێزە كۆنەپارێزەكانی ناوچەكەش هاودەستە لەوەی كە بایكۆتی هێزێكی ئازادیخواز و دیموكراسیخواز وەك پەژاك هەبێت. لەسەر ئاستی دنیا راگەیاندنەكانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پێش هەر شت دەنگ و رەنگ و دیمەن و ووتە و فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بلۆك دەكەن، تەنانەت مرۆڤە ئازادیخواز و شۆڕشگێڕەكان سانسۆر دەكەن. بۆیەش پێویستە دەبێت راگەیاندنێكی ئازاد و دیموكراتیك، شێوە وەشانێك لەناخی خودی كۆمەڵگەدا پێشبخات كە نە لەخزمەتی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیدا بێت و نابێت ئازادی ژن و ویست و داواكاری تایبەتی گەنجان بەلاڕێدا ببات و بێ بەهایان بكات. نابێت لەلایەن هێزە توندڕەوە دواكەوتووە فاشیستەكانەوە، بەرەو چەوساندنەوە یا بەرەو توندڕەوی و چەقبەستوویی و توندوتیژی بچێ.

لەسەر سیستەمێكی تەندروستی كۆمەڵگەش كۆنگرە راوەستەی كرد كە ئاخۆ سیستەمی تەندروستی كۆمەڵگە چۆن بێت و چۆن پەیوەندیەكی راستەقینە لەگەڵ خودی كۆمەڵگە، لەگەڵ پزیشك و لەگەڵ ئەوانەی تەندروستی پەیوەندیدارن، دوور لە سیستەمی سەرمایەداری دامەزرێت. چۆن بەڕێكخستنی بكەین و چۆن بتوانین تاك لەرووی تەندروستیەوە لەسەر ئەخلاقی ئازاد و دیموكراتیك وەڵامدەری پێویستیەكانی كۆمەڵگە بێت. كۆمەڵگە چۆن بتوانێت ئەو هێزە لەژێر قۆرخكاری و یەكدەستەبوونی دەسەڵاتداریەتی دەرخات.

بابەتێكی تر كە كۆنگرەی حەوتەم تیشكی خستەسەر، سەبارەت بەهێزی پاراستنی رەوا بوو. چونكە لەدنیادا ئەوە راستیەكە ئەگەر تۆ هێزی پاراستنی رەوات نەبوو، ئەو كۆمەڵگەیە دەكەوێتە بەرسیاسەتی قڕكردن و لەناوبردن و توانەوە، بۆیەش بوونی هێزێكی پاراستنی پێویستیەكی حاشاهەڵنەگرە لەئاستی بوون و جەستە.

كۆمەڵگاكان بەتایبەتی كۆمەڵگەی ژنان لەبواری فكری، چاند و ئیرادەوە، رووبەرووی پەلامارێكی گەورەن. ئەو فكر و زهنیەتە دواكەوتووە رەگەزپەرستی و پاشڤەڕووییەی پیاوسالاریە ژن دەچەوسێنێتەوە. دەستبەسەری و لە زیندانی دەكات، تیرۆری كەسێتی و فیزیكی دەكات، هەڵمەتی رەشكردن و دەستدرێژی و تەجاوزی لەبەرامبەر بە هەموو ژنان بەرێوە دەچێت.

بنەماڵەیەك لەگوندێكی هەرە دووری ئێراندا، یاخود لەرۆژهەڵاتی كوردستاندا، ئەویش لەگەڵ هەمان مەترسیدا رووبەڕووە. زهنیەتێكی دواكەوتوو و رەگەزپەرست، زهنیەتێكی ژنكوژ لەگەڵ ئەمانە رووبەڕووە. دەبێ ژن چۆن بتوانێت، ببێتە خاوەن هێزێكی یەكگرتوو و پاراستنی لەهەموو بوارێكی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، جەستەییەوە. چۆن بتوانن یەكگرتووانە بێنە لای یەك، بیروبۆچوونەكان ئاڵۆگۆڕ بكەن. ئەساس و پارادایمی ئێمە لەسەر ئەو باوەڕییەیە و دەركەوتنی ئێمەش لەسەر ئەوەیە و شێوەمان گرتووە و پراتیكیشمان لەسەر هەمان بنەما بووە. ئێمە بەو باوەڕ و ئیمانەوە بەڕێكخستن دەكەین، وەك هێزێك كە لەسەرەوە چاو لەكۆمەڵگە بكات و ئەندازیاری كۆمەڵگە بێ، چاو لەكۆمەڵگە ناكەین، بۆیە رێنمایەكانمان زۆر نزیك بەڕاستی و حەقیقەتە كۆمەڵایەتیەكانە و لە راستینەی هاوچەرخەوە نزیكە.
گذار دموکراتیک
ژن بنەمای پارادیگمای پژاکە نوژین بێریتان، ئەندامی مەجلیسی پژاک 🆔 @GozarDemocratic‌
لەباکووری ئێرانەوە بگرە تا سنە و لوڕستان، كرماشان، ئیلام و ورمێ بۆ هەموو كێشە و دیاردەكانی كۆمەڵگە، ئاین و باوەڕیەكان، پلان و پرۆژەمان هەیە و كاریان لەسەر دەكەین. كۆمەڵگە چۆن بتوانێت خۆی بەرێكخستن بكات، لەبوارەكانی ئابوری و پەروەردەییدا. ئەمانە تەنیا لەسەر ئاستی تیۆریكی نییە؛ بەڵكو لەسەر ئاستی پراتیكیدا، ئامادە و كراوەین بۆ هەرجۆرە پەیوەندی و بەرێكخستن كردنێك و یەكگرتن لەگەڵ هێز و لایەن و كەسایەتیەكان. بەڕووی رووناكبیر و ئازادیخوازەكاندا دەرگامان كراوەیە و بەپراتیكیش پێكیدێنین و گەشانەوەیەكی بەهێزیش لەخەباتماندا بەدی دەكرێت، سەرەڕای هەموو كەم و كوڕیەكانیشمان. هەم لەلایەن كۆمەڵگە و ژنان و خۆشمانەوە بەجەسارەت رەخنەمان لە خۆمان گرتووە و بەجەسارەتێكی فیدایانە و قارەمانە رەخنەدانی خۆمانیش دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین لەهەنگاوەكانی ترماندا بەهێز و ورە و توانایەكی زیاترەوە بەشداری كاروخەباتی رێكخستنی كۆمەڵگە ببین.




pjak.net


🆔 @GozarDemocratic


سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ – ژمارە ۲٨
بیانیه ی‌رک مربوط به بمباران منطقه پنجوین


ی‌رک اعلام کرد که در بمباران دولت اشغالگر ترکیه در منطقه پنجوین هیچ خسارتی به نیروهایشان وارد نشده است.

بیانیه‌ی ی‌رک

مرکز اطلاع‌رسانی و مطبوعاتی یگان‌های مدافع روژهلات کوردستان (ی‌رک) در خصوص بمباران منطقه پنجوین توسط پهپادهای دولت اشغالگر ترکیه بیانیه‌ای صادر کرد.

در این بیانیه اعلام شده است که دولت اشغالگر ترکیه روز ۹ می رشته‌کوه‌های لَره در منطقه پنچیوین را با پهپاد بمباران کرد.

گزارش شده است که در این بمباران خسارتی به نیروهای آنها وارد نشده است.


ANF


🆔
@GozarDemocratic
پژاک پارتی گەنجانە

هێرش قەندیل



🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
پژاک پارتی گەنجانە هێرش قەندیل 🆔 @GozarDemocratic‌
پژاک پارتی گەنجانە

هێرش قەندیل



حەوتەمین كۆنگرەی پەژاك لە رێبەری گەلانی ئازادیخواز لە رێبەر ئاپۆ، لە كەسایەتی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە تەواوی بنەماڵە و كەس و كاری شەهیدانی كوردستان پیرۆز دەكەم. بەتایبەت لە كەسایەتی شەهیدان تۆڵهەڵدان قەندیل، ئاریەن ئارێ و جەنگاوەر باهۆز و تەواوی ئەو شەهیدانەی كە لەم قۆناخەدا رۆڵی پێشەنگایەتیان لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گێڕا و بە هەموو شێوەیەك هەموو خانەیەكی لەشیان لەو پێناوەدا سەفەربەر كرد بۆ ئەوەی گەلەكەمان بەتایبەت ژنان بە ئامانجە رەواكانی بگات پیرۆز دەكەم. هاوکات لە بنەماڵەی شەهیدان بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان لە رۆژهەڵاتی كوردستان کە فەلسەفەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییان پێشخست و وای كرد تەواوی بۆنەكانی ئەمساڵ ببێت بە بۆنەی شەهیدان، پیرۆز دەکەم. دیسان لە تەواوی گەلە نیشتمانپەروەرەكەمان و تەواوی ئەو كەسانەی كە لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا رەنجیاندا، تێكۆشانیان كرد و شەونخونیان كێشا لە هەمویان پیرۆز دەكەم. بەتایبەت لە تەواوی گەنجانی وڵاتەكەمان پیرۆز دەكەم، لەبەرئەوەی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پارتێكی گەنجانە و لەمڕۆیشدا ئەوەی پێشەنگایەتی تێدا دەكات و رۆڵی تێدا دەگێڕێت هەر گەنجانن و بەو رۆح و فكر و فەلسەفە و كردارەوە پەژاک بە گەنجێتی دەهێڵن.

بەو پێیە حەوتەمین كۆنگرەی پەژاک بووە كۆنگرەی گۆڕانکاری و نوێبونەوە. چون لە ماوەی بیست ساڵ لەتەمەنی تێکۆشانی پەژاك، حەوت كۆنگرە دەبەسترێت، ئەوەیش سەلمێنەری گەنجبوونی پەژاكە. واتا فەلسەفەی نوێبونەوە، گەنج بوون لە پەژاكدا گەیشتووەتە لوتكە.

پەژاك سەرچاوەی گەنجبوونی خۆی لەفەلسەفەی رێبەر ئاپۆ وەردەگرێت

لەو كاتەدا كە زۆربەی پارتە سیاسیەكان لەوە دەترسێن كۆنگرە ببەستن و زەحمەتی دەکێشن؛ نەك لەبەرئەوەی زۆری و زەحمەتی لە بارودۆخی سیاسی ناوچەكەدا هەیە؛ بەڵكو لەروی فكر و تیۆریكەوە ئامادەی ئەوەنین و ناتوانن كۆنگرەكانیان ببەستن. پەژاك بە حەوتەمین كۆنگرەی خۆی هەمیشە گەنج مانەوەی خۆی دەسەلمێنێت. ئەو فەلسەفەی گەنجبون و دینامیزمی گەنجبونەی پەژاك لە دامەزراندنیەوە سەرچاوە دەگرێت. پەژاك لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ی زاینی دامەزرا و بە رۆحیە و فەلسەفەی گەنجانەوە دامەزرا. هاوکات ٤ی نیسان رۆژی لەدایكبونی رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ رێبەری هەموو گەنجانە. لەدایكبونی رێبەر ئاپۆ بوو بە هێزی نوێبونەوە و ژیانەوە بۆ هەموو گەلی كورد. ئەوەش فەلسەفەیەكی لەگەڵ خۆی هێنا وەك رێبەر ئاپۆ خۆیشی ئەڵێ ئێمە ئەو چیمەنتۆیەمان قڵیشاند كە بەسەر گەلی كوردا كرابوو و ئەو گۆڕە رەمزیەی كە دروستیان كردبوو و گوتبویان گەلی كورد لێرەدا چاڵ كراوە، لەبەرامبەر ئەوە سەریهەڵدا. لە كاتێكدا گەنجان لە كۆمەڵگەدا هەم بێ رۆڵ كراون و هەم دەسەڵاتێكی پیرسالاری و پیاوسالار كە ریشەكەی ٥ هەزار ساڵە لەسەر كۆمەڵگەدا زاڵ ببوو لەبەرامبەر ئەو دەسەڵاتداریە سەریهەڵدا. بەگەنجێتی و لەناو گەنجاندا و بەو شێوەیەش بەردەوام بەگەنجی مایەوە، ئەمڕۆش بەو شێوەیە ئەو خۆڕاگریەی كە لە ئیمڕاڵی بەڕێوەدەچێت لە دژی گۆشەگیری ئەو تێكۆشانە مێژووییەی كە دەیكات بە هەمان رەوت بەردەوامی هەیە و ئەو گۆشەگیریە تێكدەشكێت.

پەژاك سەرچاوەی گەنجبونی خۆی لەو فەلسەفەیەوە وەردەگرێت، لەهەمان رۆژدا ئەو فەلسەفەیە لەدایك دەبێت. لەهەمان ساڵرۆژدا پەژاك دادەمەزرێت و ژیانەوەی گەلی كورد دەست پێدەكات و بەشێوەیەكی سروشتیش ئەوە دەبێت بە ناسنامە و بە ریشە و بنەمایەك بۆ دامەزراندنی پەژاك. لە قۆناخەكانی دواتریشدا لەماوەی بیست ساڵ دامەزراندنی پەژاكدا ئەو ناسنامە و دینامیزمە بەردەوام رەنگی داوەتەوە، واتا لەو قۆناخانەش كە شەڕ لەگەڵ رژێمی داگیركەر زۆر دژوار بووە رۆڵی گەنجان لە پێش بووە بۆ نمونە لە شەڕی قەندیلدا ئەوەی پێشەنگایەتی کرد شەهید سمكۆ بوو كە هەڤاڵێكی گەنجە، لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە رێكخستن و وشیاركردنەوەی گەلدا كەسانی وەك هەڤاڵان هێمن و چالاك و مادۆرا و مانی پێشەنگایەتی دەكەن. بۆ ئەوەی كۆمەڵگەكەیان وشیاربكەنەوە هەموو مەترسیەك لەبەرچاو دەگرن و ژیانیان لەسەر دەستیان دادەنێن بۆ ئەوەی هەم بتوانن كۆمەڵگەكەیان و هەم گەنجان وشیار بكەنەوە. لەو سەرهەڵدان راپەڕینانەی كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دروست بون چی لەبەرامبەر داگیركاری و چی لەبەرامبەر ئەو رەوشەی كە كۆمەڵگە تێیدایە و ئەو زەحمەتیانەی كە دەیچێژێت؛ بەتایبەت ژنان و گەنجان لەو بوارانەدا دیسان پێشەنگایەتیان كرد نمونەی هەری زیندوو كە هێشتا بەردەوامە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیە و لەم شۆڕشەیشدا پێشەنگایەتی گەنجان لەهەموو كات بەرچاوترە.

4ی نیسان بوو بە بناغەی دامەزراندنی پەژاك و سەرچاوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی
گذار دموکراتیک
پژاک پارتی گەنجانە هێرش قەندیل 🆔 @GozarDemocratic‌
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و ناسنامەی پەژاك دینامیزمەكەیان لەهەمان شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت، واتا ٤ی نیسان هەروەك چۆن بۆ پەژاك ئەبێتە بناغەی دامەزراندن و ریشەی مێژووی فەلسەفەكەی خۆی لەوێوە وەردەگرێت. لەهەمانكاتدا شۆڕشی ژن ژیان ئازادیش لەهەمان شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت. فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بە رۆژی ژیانەوە دەست پێدەكات كە رۆژی ٤ی نیسانە. واتا لێرەدا ئەو گرێدانبونەی كە رۆڵی پەژاك لەناو ئەو شۆڕشە و بڵاوكردنەوەی ئەو فەلسەفەیەدا هەیەتی زیاتر بەرچاو دەبینین و لێیتێدەگەین، ئەوانە چی پێناسە دەكەن؟ بە هەڵسەنگاندنی ئەوانە رۆڵی گەنجان لە كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكدا كەم و زیاد تێدەگەین لەوەی كە رۆڵی گەنجان لە كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكدا دەبێت چۆن بێت و لە قۆناخی دوای كۆنگرە دەبێت چۆن بێت، لە قۆناخی نێوان كۆنگرەی شەشەمی پەژاك و كۆنگرەی حەوتەم چۆن بوو و ئێستا دەبێت چۆن بێت. كاتێك سەیری سەرچاوەی ئەو فەلسەفەیە و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەكەین ئەو رۆڵە بەرچاوڕونی زیاترمان پێدەدات. لەكۆنگرەیشدا وەك چاوەڕێ دەكرا گەنجان رۆڵێكی هەمان شێوەیان بینی. بێگومان هەڤاڵانێك كە لە كۆنگرەدا ئامادەبون ئەو كەسانەی كە رەنجیان هەبوە لە بەستنی ئەم كۆنگرەیەدا لەسەرەتادا شەهیدانی ئێمە بەتایبەت پێشەنگانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هەموو ئەو رەنجدەرانەی كە تێكۆشانیان لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا هەیە، رەنجیان داوە، بنەماڵە وڵاتپارێزەكانی ئێمە لەوێدا هەموو رەنجیان هەبوو لە بەستنی كۆنگرەدا، ئەوانە هەموویشیان بەرۆح و ناسنامە و دینامیزمێكی گەنجانە هەموو رۆژێك بە نوێبونەوە لەناو تێكۆشاندابوون. لەخۆمان و كۆمەڵگەدا نوێبونەوە و لەو قۆناخەی كە تێیداین نوێبونەوە و ژیانەوە بۆ تەواوی گەلان چۆن پێشكەش بكەین و بەرهەم بێنین، لەو روەدا بەردەوام لەناو وردبونەوە و لەناو تێكۆشاندابون و رەنجی هەموویان لەناو كۆنگرەدا بەرچاو بوو. لەبەر ئەوە هەموو ئەوانەی كە لەو كۆنگرەیەدا بەشداریان كردوە و رەنجیان هەبووە هەمویشیان بەهەمان ناسنامە بەشداری دەكەن. كاتێك باس لەگەنجبوون دەكەین تەنیا باس لە هەندێك هەڤاڵی گەنج ناكەین كە لەو كۆنگرەیەدا بەشداربون باسی ئەو رۆحە دەكەین كە لەناو كۆنگرەدا رۆڵی گێڕا؛ ئەو رۆحەی كە بە گەنجێتی دەستی پێكرد و بە گەنجێتی بەردەوام دەكات و بە گەنجێتی سەردەكەوێت. ئەوە ئەو رۆحەیە كە لە كۆنگرەدا رۆڵی گێڕا، بێگومان وەكو ناسنامەیش بەشداربونی گەنجان بە ناسنامەی خۆیانەوە لەناو كۆنگرەدا گرنگیەكی خۆی هەیە. رۆڵی گەنجان لە كۆنگرەدا یاخود پێشەنگایەتی گەنجان لە كۆنگرەدا مسۆگەری سەركەوتنی كۆنگرەی بەدەستهێناوە، سەركەوتنی كۆنگرەش لەو پێشەنگایەتیەوە گەرەنتی خۆی وەرگرت. لەبەر ئەوەی دواڕۆژی كۆمەڵگە گەرەنتی دەكات و پێشەنگایەتی گەنجان پەیوەندی تەواوی بە هیوای دواڕۆژەوە هەیە.

لە ئێستادا تێكۆشان لە ئاستێكی بەرزدایە، هاوشێوەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هەندێك گۆڕانكاری تیا بوبێت بەپێی بارودۆخ، لە ئێستادا و لە بەردەوامی ئەو شۆڕشەیشدا زیاتر رەنجی خۆبەڕێكخستن كردن و خۆئامادەكردن و خۆپەروەردەكردن و قوڵبونەوە لەو فەلسەفەیەی كە ئەو راپەڕین و شۆڕشەی دروست كردوە زیاتر لە پێشە. لەو شۆڕشەدا كۆمەڵگە بە زانابونی خۆی ئەوەی زیاتر پێشخستووە، لە قۆناخی سەرەتای شۆڕشدا كە تەواوی ئێران بە راپەڕین و سەرهەڵدان هەموو دنیای هەژاند و ئەو فەلسەفەیەی بڵاو كردەوە و بانگەشەی سەركەوتنی نیشاندا.

بەو رەنگە ئەو شۆڕشە ئێستاكەش بەردەوامی هەیە و دەژێت و رەنگی خۆی لە كۆنگرەی پەژاكیش داوە و ئەركەكانی قۆناخی پێشوی دیاری كردوە، لە قۆناخی پێشودا ئەو ئەركانەی كە بكرێن چین؟ شۆڕش چۆن بەسەركەوتنی تەواوەتی بگات؟ بۆ جێبەجێ كردنی ئەركەكان، چی دەكەوێتە ئەستۆی گەنجان؟ ئەركێك كە دەكەوێتە سەر هەر تاكێك چیە؟ ئەو ئەركانە زیاتر رونكراوەتەوە و زیاتر بەرچاوڕونی پێ داوین و سەركەوتنی كۆنگرەی گەرەنتی كردوە.

بینینی قۆناخی پێشوو هۆكارێكە بۆ ئەوەی پێش خۆیشمان باشتر ببینین، واتا ئەو قۆناخەی لە ساڵی ١٩٩٩ی زاینیەوە بە راپەڕینی گەنجان لە رۆژهەڵاتی كوردستان كە بۆ خاوەنداریكردن لە رێبەر ئاپۆ و لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی دەستی پێكرد و هەستكردن بەو پیلانگێڕیەی كە نە تەنیا لە دژی رێبەر ئاپۆ لە دژی تەواوی گەلی كورد بەرێوەچوو و بەو هەست و تێگەیشتنەوە ئەو راپەڕینانەی كە پێشكەوتن دامەزراندنی پەژاكی لەگەڵ خۆیدا هێنایە ئاراوە و تا رۆژی ئەمڕۆش ئەو تێكۆشانە بەردەوامی پێدەدرێت. كاتێك ئەوە دەبینین ئەو كات ئەركێك كە دەكەوێتە ئەستۆی گەنجان لە قۆناخەكانی داهاتودا ئەوەش دەتوانێت زیاتر رونبێتەوە، لە كۆنگرەشدا ئەوانە ئاماژەیان پێكراوە و هەڵسەنگێندراون كە قۆناخی پێشوو رۆڵی گەنجان چۆن بوو لە قۆناخی داهاتوودا پێویستە چۆن بێت، داهاتوی پەژاك پێویستە چۆن بێت ئەوەیە كە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
گذار دموکراتیک
پژاک پارتی گەنجانە هێرش قەندیل 🆔 @GozarDemocratic‌
كاتێك باسی رۆڵی گەنجان دەكرێت لە ئەركەكانی داهاتوی كە پەژاك لە كۆنگرەی حەوتەمدا داویەتیە پێش خۆی، لێرەدا باسی ئەوە دەكرێت كە داهاتوی پەژاك پارتی تەواوی گەلانی ئێرانە. پارتی تەواوی گەلانی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەبەر ئەوە لێرەدا ئێمە چارەنووسی گەلێك گفتوگۆ دەكەین. لێرە ئەو شتانەی بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنووسی گەلێك دەكەوێتە سەر گەنجان لە قۆناخی كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكدا چییە ئەو خاڵانە ئاماژەیان پێكراوە نرخاندنیان لەسەر كراو و بڕیاری گرنگ دران لەو بارەیەوە.

بە خۆپەروەردەكردن گەنجان دەتوانن ببنە پێشەنگی روناككردنەوەی تەواوی كۆمەڵگە

ئەگەر لە ئێستادا لەو سیاسەتەی رژێمی داگیركەری ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە سەر كۆمەڵگە بەڕێوەی دەبات تێبگەین، ئەو كاتە لە گرنگی و رۆڵی گەنجانیش تێدەگەین. رژێمی داگیركەری ئێران لەسەر گەنجان و كۆمەڵگە، سیاسەتی بێ گەنج هێشتنەوە و پیركردنی كۆمەڵگە. بە شەڕی تایبەت سیاسەتی بێ هیواكردنی كۆمەڵگە بەڕێوە دەبات. لەبەر ئەوەی لە بێ هیواكردندا؛ بێ تێكۆشانی هەیە، كاتێك كۆمەڵگە بێهیوا بێت لەوێدا تێكۆشان نابێت لەبەر ئەوەش بۆ ئەوەی كۆمەڵگە بێهیوا بێت سیاسەتی بێ گەنجبوون پێش دەخات. هیوا پەیوەندی بە دوارۆژەوە هەیە، دوارۆژی گەنجە. كاتێك تۆ كۆمەڵگەت بێ گەنج كرد كۆمەڵگەت بێ دوارۆژ كرد، ئەو كاتە پێویستی بە تێكۆشان نابێت و ئەو كۆمەڵگەیە تەسلیم دەبێت، لەبەر ئەوە سیاسەتێكی تایبەت لەسەر بێهیواكردنی كۆمەڵگە بەڕێوە دەبات. بۆ ئەوەی كۆمەڵگە بێ گەنج بكات. بێگومان ناتوانێت هەموو گەنجان كۆمەڵكوژ بكات، هەرچەندە رۆژانە گەنجان دەستگیر دەكات و لە سێدارەیان دەدات، بەڵام ئەو سیاسەتە بێ ئەنجامە. رێگای دووهەمین كە دەوڵەت وەك سیاسەتێك گرتوویەتیەبەر، شەڕی دەرونیە. رژێم هەوڵەدات گەنجان بێهیوا بكات، بێ هیواكردنی گەنجانیش بەواتای بێ هیواكردن و بێ تێكۆشانكردنی كۆمەڵگەیە. لەهەمانكاتدا بەڕێگای شەڕی تایبەت و مادەی هۆشبەر و بڵاوكردنەوەی بێ ئەخلاقی و زایەندپەرستی لەناو گەنجاندا دەیەوێت بەو شێوەیە گەنجان بێهۆش و پیر بكات و كۆمەڵگە بەرەو پیرسالاری ببات و كۆمەڵگە لە نوێبونەوە و لە تێكۆشان و لە هەنگاو هەڵهێنان پەك بخات؛ ئامانجی ئەساسی رژێم پەكخستنی كۆمەڵگە و بە بێكاریگەركردنی گەنجانە. لەبەر ئەوەش یەك لە ئەركە هەرە گرنگەكان كە پێویستە پەژاك لەو قۆناخەدا راوەستەی لەسەربكات، زیندوهێشتنەوە و لەسەر پێ هێشتنەوەی گەنجانە، چونكە ئەوە بە واتای لەسەر پێهێشتنەوەی كۆمەڵگەیە. ئەوەی پێشەنگایەتی دەكات دیسان خودی گەنجان بەخۆیانن، واتا فكر و فەلسەفە و پارادایمێكی زۆر بەهێزی رێبەر ئاپۆ هەیە ئەوە ئیلهام دەبەخشێت و بە سوود وەرگرتن لەو ئیلهام و پارادایمە زیندوهێشتنەوەی گەنجان و بەهێزكردنی تێكۆشانیانە، یەك لەبەرامبەر ئەو شەڕە تایبەت و دەرونیەی كە دەكرێت، ئەو كەسانەی كە ئامێرن بۆ بەڕێوەبردنی ئەو شەڕە تایبەتە، ئەوانەی كە بێ ئەخلاقی لەسەر كۆمەڵگە دەسەپێنن، ئەو كەسانە كە نۆكەری و خۆفرۆشی دەكەن بۆ رژێمی داگیركەر و بوونەتە پرد و ئامێری بڵاوكردنەوەی شەڕی تایبەتی رژێمی داگیركەر دەكەن لەسەر گەنجان بە ئامانجی قڕكردنی كۆمەڵگە، بەڕێگەی بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر هەوڵدەدەن گەنجان و كۆمەڵگە بێهۆش بكەن، بەڕێگای سیخوری كردن، گرتن، كوشتنی ئەو گەنجانەی كە لەناو كۆمەڵگەدا رۆڵی پێشەنگایەتی و روناككردنەوەی كۆمەڵگە دەگێڕن، لەبەرامبەر بەوانە دەبێت تێكۆشان لە ئاستی لوتكەدا بێت. بۆ ئەوەی ئەو بڕیارداریە پێكبێت، دەبێت لەبەرامبەریان تێكۆشانێكی بەهێز و بە رێبازی راست پێكبێت. ئەو گەنجەی كە ئەو تێكۆشانە بەرێوە ببات، ئەو گەنجەیە كە هوشیار بۆتەوە. گەنجێكی ئاسایی و بێ پەروەردە ناتوانێت ئەو تێكۆشانە بكات. گەنجێك تێنەگەیشتبێت و خۆی پێناسە نەكردبێت، ناتوانێت كۆمەڵگە تێبگەیەنێت. گەنجێك كە كەسایەتی خۆی رون و رووناك نەكردۆتەوە و قوڵ نەبۆتەوە لە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی، لە پارادایمی ئازادیدا، لە گرنگی كۆمەڵگەی دیموكراتیكدا پێویستی بە تێكۆشان بۆ پووچەڵكردنەوەی سیاسەتەكانی رژێمیش نابینێت. لەبەر ئەوە پەروەردەكردنی گەنجان وەكو ئەركێكی سەرەكی خۆی دەسەپێنێت. پێویستە گەنجان لە ئاستی سەفەربەریدا لەناو پەروەردەدا بن. بە شێوازگەلی جیاواز و بە رێبازی خولقكار دەبێ گەنجان لەوەدا رۆڵ بگێڕن. بەهەموو شێوازێك چی بەرێگای راگەیاندنەوە چی لە رێگای پەروەردەی تایبەتەوە بتوانین خۆمان بگەیەنینە تەواوی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، بەشێوەیەك كە هیچ گەنجێك بێپەروەردە نەمێنێت و هیچ گەنجێك لەتاریكیدا نەهێڵین، بەو شێوەیە گەنجان ببن بە پێشەنگی روناككردنەوەی تەواوی كۆمەڵگە.

گەنجان پێشەنگی هەڵمەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ و هەوێنی سەرخستنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادین
گذار دموکراتیک
پژاک پارتی گەنجانە هێرش قەندیل 🆔 @GozarDemocratic‌
لەسەر بنەمای پەروەردەكردن، هەنگاوی دووەم رێكخستنبونی گەنجانە. لەسەر بنەمای پەروەردە؛ رێكخستنبون دروست دەبێت. رێكخستن بێ پەروەردە دروست نابێت لەبەر ئەوەی گەنجان ناتوانن بێ رێكخستنبون یەك هەنگاویش هەڵبگرن. تاك بە تەنیا زۆر شتی لە دەست نایەت، بەڵام كاتێك رێكخستو بێت ئەتوانێت هەنگاو بنێت و گورزی كۆشندە لە داگیركەر بدات. هەموو ئەوانە لەسەر بنەمای پەروەردەیەكی راست پیكدێت. بێگومان لێرەدا گرنگی بەرێكخستنبون دەردەكەوێتە پێش، پێویستە گەنجان لەسەر بنەمای ئەو پەروەردەیەی بینیویانە بتوانن خۆیان بەڕێكخستن بكەن، بە شێوەی گروپی جیاواز لە گوندەكان و كۆڵانەكان و شارەكان خۆیان بە رێكخستن بكەن بەتایبەت لە زانكۆكان. لە ئێستادا رژێمی داگیركەر و هەموو دەوڵەتان چۆن زانكۆكان بەكار دێنن؟ زانكۆ بەگشتی بۆ دەوڵەت، شوێنی ئامادەكردنی كادری دەوڵەتە. شوێنی ئامادەكردنی گەنجی بەتەواوی خەسێنراوی دەوڵەتە و رۆڵێكی بەو شێوەیە دەبینێت. دەوڵەت لەزانكۆكان هزری خۆی دەداتە گەنجان. گەنجان بەپەروەردە و بە خۆ بەڕێكخستن كردن دەتوانن ئەوە پێچەوانە بكەنەوە، بە تێگەیشتن لە سیاسەتی داگیركاری دەتوانن زانكۆكان بكەن بە شوێنی بڵاوكردنەوەی فكری ئازاد، بەڕێكخستنبونی فكری ئازادی و بەو شێوەیە رۆڵی زانكۆكان پێچەوانە دەبێتەوە و نمونەی ئەوەش لە مێژووی دوور و نزیكماندا زۆرە. لە هەموو شۆڕشەكانی سەدەی بیست زانكۆكان بونەتە شوێنێكی بەو شێوەیە، چەندە زانكۆكان بونەتە شوێنی تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆنی گەنجان و ئامێرێكی شەڕی تایبەت، بەو ئەندازەیەش بوونەتە گۆڕەپانی تێكۆشانی گەنجان.

هەر چۆن فكر و رێكخستنبونی گەنجان لەسەر هەمان فكر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، هێڵی چالاكی گەنجانیش پێویستە لەم قۆناخەدا خاوەنداریكردن لەهەمان فەلسەفە و دامەزرێنەری ئەو فەلسەفەیە بێت. رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە. سیاسەتی گۆشەگیری تێپەڕی ساڵی بیست و شەش دەبێ و لەو ماوەیەدا لەناو گۆشەگیریەكی قووڵ و تێكۆشان دایە و زیاتر لە سێ ساڵی دوایی لەناو سیستەمی قڕكردنی ئیمڕاڵیدایە و لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەش رێبەر ئاپۆ لەناو تێكۆشان و شەڕێكدایە. هزری رێبەر ئاپۆ ئەو گۆشەگیریە تێكدەشكێنێت و لە هەموو دنیادا بڵاو دەبێتەوە. ئێمە ئەوە رۆژانە دەبینین كە چۆن بە رێگای هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ كە لە 10/10/2023 راگەیەندرا، ئەو فكر و فەلسەفەیە لەماوەی چەند مانگدا بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و خاوەنداری گەورەی لێكرا. بەتایبەت بە پێشەنگایەتی گەنجان لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا فكری رێبەر ئاپۆ هەم بڵاو دەبێتەوە هەم ئاستی بە رێكخستنبون قازانج دەكات. ئەوە بۆ ئێمە قۆناخێكی نوێیە. رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ئەو شوێنەیە كە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی تێدا پێشكەوت، لەبەرئەوەش ئەوەی هەری زێدە دەبێت لەو هەڵمەتەدا رۆڵ بگێڕێت رۆژهەڵاتی كوردستانە و لەوێشدا گەنجانن. هێڵی چالاكی گەنجانیش لەم قۆناخەدا بێگومان پێشەنگایەتی كردنی ئەو هەڵمەتەیە.

پێشەنگایەتی كردن لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ رێبەر ئاپۆ وەكو لە دروشمەكەیشدا دیارە بەواتای چارەسەركردنی كێشەی كورد و چارەسەركردنی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەتایبەتی. هاوكات واتای تێكبردنی هەموو ئەو پیلانگێڕانەیە كە ئێستا دەوڵەتانی بەشدار لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا جێگەیان گرت و پیلانگێڕیەكانیان لەسەر كۆمەڵگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەڕێوە دەبەن لەبەرامبەر ئەوانەدا سەركەوتنی هەری گەورە، سەركەوتنی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە.

لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە تەواوی گەنجانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەكەین بەو رۆح و بڕیارداریەی لە حەوتەمین كۆنگرەی پەژاكدا پێشكەوتووە بەشێوەیەكی بەهێز لەناو هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ بەشدار بن و بە ئەركی خۆیانی بزانن و دەرك بەهەستیاری قۆناخەكە بكەن و تێبگەن كە ئەرك و بەرپرسیاریەتی گەنجان چیە و چەندە گرنگە و بەو هەستی بەرپرسیارێتیەوە بەهەمان شێوەی كە بوون بە دەنگی توڕەیی لەبەرامبەر پیلانگێڕی لە ساڵی ١٩٩٩دا بە هەمانشێوە كە بونە بناغەی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان”پەژاك” و بناغەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەم قۆناخەشدا لەناو تێكۆشاندا هەمان رۆڵ بگێڕن لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و ئەم دەرفەتە بكەن بە هەوێنی سەرخستنی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان و و دیموکراتیزە کردنی ئێران.


pjak.net



🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from Ocalan video
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔘ژنی ڕێخستن كراوی كورد و ژنی ناڕێخستنی كۆمه‌ڵگای كورد له‌ تێڕوانینی ڕێبه‌ر ئاپۆ دا

💥🆔💥
┅─═ঊঈ @Reberocalan ঊঈ═─┅
Forwarded from Ocalan video
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔘بەڵگە فیلمی"نهێنی نیاندەرتاڵەکان" دەبێتە سەلمێنەری ڕامان و بیرکردنەوەکانی ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەربارەی مێژوو جوگرافیا کەمتر ببینە
✍🏻 بەڵگە فیلمی"نهێنی نیان دەرتاڵەکان" دەبێتە سەلمێنەری ڕامان و بیرکردنەوەکانی ڕێبەر ئۆجالان دەربارەی مێژوو جوگرافیا.


💥🆔💥
┅─═ঊঈ @Reberocalan ঊঈ═─┅
Forwarded from Ocalan video
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔘ڕێبه‌ر ئۆجالان " خۆزگە لە چیایی شەنگال لەتەک دەروێشی عەبدی بومایە".


💥🆔💥
┅─═ঊঈ @Reberocalan ঊঈ═─┅
کۆنگرەی حەوتەمی پژاک و هەڵوەستەیەک

ئارام کەریم، ئەندامی مەجلیسی پژاک

سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ – ژمارەی ٢٨



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
کۆنگرەی حەوتەمی پژاک و هەڵوەستەیەک ئارام کەریم، ئەندامی مەجلیسی پژاک سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ – ژمارەی ٢٨ 🆔 @GozarDemocratic‌
کۆنگرەی حەوتەمی پژاک و هەڵوەستەیەک

ئارام کەریم، ئەندامی مەجلیسی پژاک

سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ – ژمارەی ٢٨


كۆنگرەی حەوتەمینی پەژاك كە بە دروشمی؛ “بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی كوردستان ئازاد دەكەین و نەتەوەی دیموكراتیك بونیاد دەنێین”، لەكاتێكدا پێكهات كە سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری دەیەوێت بەگوشار و رێكارگەلی جیاواز لەوانە سیاسی، ئابوری، سەربازی، چاندی، دیبلۆماسی ئەو هێز و وڵات و گروپ و ئەتنیكانەی خۆڕاگرن و تەسلیم و ملكەچی ئەو زیهنیەت و سیستەمە نابن، بەچۆكدا بهێنن. بۆ سەركەوتنی ئامانجەكانیان یەك لەو رێبازانەی بەكاری دەهێنن، خولقاندنی زەمینەی دەستوەردان و هەڵگیرساندنی شەڕ و بەرفراوانكردنی ئاڵۆزییە. شەڕی نێوان لایەنگرانی ناتۆ و ئەمریكا و ئەوروپا لەلایەك و لایەنگرانی روسیا، چین، ئێران هەرچی دەچێت پەرەدەستێنێت و لەونێوەندەدا كۆمەڵگەكان و گەلان دەبنە قوربانی سەرەكی ئەو شەڕ و ناكۆكیانە، بەتایبەتی شەڕی ئۆكرانیا و روسیا دوای دووساڵ شەڕی نێوانیان بەدەر لەماڵوێرانی و كۆمەڵكوژی و كۆچبەری و برسیەتی و نەخۆشی هیچ شتێكیتری بەدوادا نەبووە. شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل كە ماوەی پێنج بۆ شەش مانگە دەستی پێكردوە بەهەمانشێوە، كودەتاكانی زۆربەی وڵاتانی ئەفریقای باشور لەو جۆرەیە و هەرچی دەچێت، ئەو هێزانە دەیانەوێت لەزۆر شوێنی تردا بەو نزیكبوون و هەڵوەستانەیان ئاڵۆزی و گێرەشێوێنی بنێنەوە و گەلان بەردەنە گیانی یەكتر. لەلایەكی تر لەنێوخۆی ئێراندا شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەئارادایە و دۆخی رژێمی ئێران لەو وڵاتە تووشی نەخۆشی نێوخۆیی هاتووە و بگرە لەوانەی باسمان كرد خراپترە.

هەرچەندە رژێمی داگیركەری ئێران لەكۆتاییەكانی ساڵی رابردوو بە هەڵبژاردنێكی فۆرمالیتەی پەرلەمانی و ئەنجوومەنی شارەزایان ویستی ئەو پەیامە بداتە هێزەكانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری كە گەلان و پێكهاتەكانی ئێران بەدەنگەكانیان رەوایەتیان بەرژێم بەخشیوەتەوە، بەڵام لەراستیدا وەك ئەوەی رژێم پروپاگەندەی بۆ كرد كە گوایە 41% گەل بەشداری دەنگدان بوونە، بەپێی داتا بڵاوكراوەكان لەمەدیا وكاناڵەكانی تردا دەردەكەوێت كە شتێكی وا نییە و بگرە لە سەدا بیستی خەڵكی ئێران دەنگیان بەو رژێمە زیاتر نەداوە و ئەو رژێمە بەلای گەلانی ئێرانەوە ئیدی رەوایەتی خۆی لەدەست داوە و بەهیچ شێوەیەك گەلانی ئێران رژێمی فاشیستی دینی ـ مەزهەبی پەسەند ناكەن.

لەلایەكی ترەوە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەشێوە و فۆرمی جیاوازتر پەرە بەبەردەوامی خۆی دەدات و بەتێپەڕبوونی كات، گەلان لەمەوبەدوا زیاتر و بێزارتر و تووڕەتر بڕژێنەوە سەر شەقام و كوچە و كۆڵانەكان و رژێمیش ناتوانێت خۆی لەبەردەم شەپۆلی زیاتری ناڕەزایەتیەكانی گەل رابگرێت، چونكە ئەوانەی لەگۆڕەپانەكاندا خوێن و رەنجیان داوە، بەئاسانی دەست هەڵناگرن و پاشگەز نابنەوە و بۆ دواوە ناگەڕێنەوە.

خاڵێكی تر كە دەبێت راوەستەی لەسەر بكرێت، پەیوەندییەكانی رژێمی ئێرانە لەگەڵ هەردوو بەرەی شەڕەكەدا. لەلایەك دەیەوێت ئەمریكا و ئەوروپا و ناتۆ و نەتەوە یەكگرتووەكان رازی بكات و دەیەوێت بەرێگەی بەرتیل و سازش و سەفەقەی سیاسی لە چارەسەركردنی كێشەكانی دەرەوەی بگاتە رێككەوتن، بەڵام سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ ئەوەی ئیمپراتۆریەتی جیهانی خۆی بونیادبنێت و خۆی وەك تاكە هێزی جیهانی نیشان بدات، لەبەرامبەر بە رژێمی ئێران بەم زووانە ناچێتە رێككەوتنێكی ستراتیژیكەوە. واتا رژێمی ئێران نە دەتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لەگەل روسیا و چین بەردەوام بێت و نە دەتوانێت لەگەل ئەمریكا و ئەوروپا و ناتۆ درێژە بەسیاسەتەكانی خۆی بدات. لەئاستی هەرێمیش دا پەیوەندییەكانی ئێران لەگەل دەوڵەتی تورك و سوریا و عێراق هەرچی دەچێت دەچێتە فازێكی تر و پەل بۆ ململانێیەكی ناوچەیی دەكێشێت. بۆیەش رژێمی ئێران لەدۆخێكی شڵەژاو و ناسەقامگیری نێوخۆیی و دەرەكیدا دەژی، نە ئەوەتا مل بۆ چارەسەری پرسە نێوخۆییەكانی بدات و نە ئەوەتا سیاسەتێكی هاوسەنگ كە بەرژەوەندیەكانی گەلانی ئێران بپارێزێت لەگەڵ وڵاتانی تردا پەیڕەو دەكات.

رژێمی داگیركەری ئێران بەهۆی نزیكبوونەوەی دەسەڵاتخوازی و پاشڤەڕۆیانە ودیكتاتۆرانە و رەگەزگەرایی و دین پەرستی و مەزهەبگەرایی، یاری بەژیانی گەلان و پێكهاتەكان دەكات وكۆمەڵگەش رۆژبەرۆژ لەبێهیوایی و بێ ئومێدیدا دەخنكێنێت. بەشێوەیەكی كۆنكرێت، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خاوەن پرۆژەیەك نییە كە بەرژەوەندییەكانی گەلان بپارێزن و تەنیا دەیانەوێت ئاگری شەڕ و تێكبەردان و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان پەرە پێ بدەن و شتێكی جیاوازیان لەئەجێندایا نییە.

لەلایەكی تر هەرچوار دەوڵەتی داگیركەری سەركوردستان، بەتایبەتی دەوڵەتانی داگیركەری تورك و رژێمی ئێران نایانەوێت لەبابەتی چارەسەری پرسی كورددا هەنگاوێك بەئاراستەی چارەسەری دیموكراتیك هەڵێنن.
گذار دموکراتیک
کۆنگرەی حەوتەمی پژاک و هەڵوەستەیەک ئارام کەریم، ئەندامی مەجلیسی پژاک سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ – ژمارەی ٢٨ 🆔 @GozarDemocratic‌
بەپێچەوانەوە دەوڵەتی داگیركەری تورك لەهەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتیەكی نێودەوڵەتی و هەرێمی دایە لەبەرامبەر بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و هەموو هەل و دەرفەت و دەرەتانێك بەكاردەبات بۆ لەناوبردن و پاكتاوكردنی بزووتنەوەی ئازادی گەلی كوردستان. ئەمەش نیشانەی بەردەوامی پیلانگێڕیەكی قووڵە كە سەرێكی پیلانگێڕیەكە دەگاتە سیستەمی ئیمراڵی كە رێبەر ئاپۆی تێدا گۆشەگیركراوە و ئەو سەرەكەی دیكەشی دەگاتەوە چیاكانی كوردستان بۆ پەلاماردانی هێزەكانی گەریلای ئازادی كوردستان.

لەم چەند ساڵەی دواییدا بەپێشەنگایەتی دەوڵەتی داگیركەری تورك و سیخوڕی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەناوچەكە، دەوڵەتە سەردەست و داگیركەرەكانی سەر كوردستانی لەبەرەیەكی دژە كورددا راگرتووە و دەیانەوێت هاوشێوەی رابردوو بەردەوامی بەسیاسەتی كۆمەڵكوژی و كۆچبەری و برسێتی و توانەوەی گەلی كورد بدەن، ئەوەشی جێگەی سەرسووڕمانە، وڵاتە زلهێزە جیهانیەكانیش كە دووسەد ساڵە بە بونیادنانی دەوڵەت ـ نەتەوەی سەرمایەداری لەناوچەكە بوونەتە سەرئێشە و بەڵا بەسەر گەلانی ناوچەكەوە، بەردەوامن لەیارمەتیدان و هاوكاری دەوڵەتە ستاتۆپارێزەكان لەناوچەكە، ئەمەش لەسەدەی بیست و یەكەمدا جێگەی تێڕامان و هەڵوەستە كردنە، بەوەش دۆخێكی مەترسیدار و قەیراناوی لەناوچەكە و لەكوردستان هاتووەتە ئاراوە. ئەو دەوڵەتانە دەیانەوێت بەئینكار و لەناوبردنی گەلی كورد و بزاڤە ئاشتیخوازانەكەی، گەلانی تری ناوچەكەش لەمافە مرۆیی و دیموكراتی و نەتەوەییەكانیان دووربخەنەوە و بێ پێشەنگ و بێ رێبەرایەتی و بێ پرۆژەیان بهێڵنەوە. تەنانەت ئەوەی لەم چەند مانگەی رابردوودا بینیمان بە هاوكاری چەند لایەنەی دەوڵەتانی ئێران و توركیا ژمارەیەك لە پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەباشوری كوردستان و عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە برد. ئەو شێوە هاوكاریانە لەبەرامبەر بەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن رژێمی ئێران و وڵاتانی ئەوروپایی رووی دا. لەبنەمادا ئەو سیستەمە كە هیچ نرخێك بۆ مرۆڤایەتی دانانێت، دەیەوێت بەرەی بەرخۆدانی گەلان لاواز بكەن.

لەدیدێكی گشتیدا ئەوەی دیارە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە ماددییەكانیان و مانەوە لەسەر دەسەڵات، دەیانەوێت ژمارەیەك لەهێزە خۆجەیی و هەرێمیەكان پاكتاو بكەن و بیانكەنە قوربانی چاوچنۆكیەكانی خۆیان و دەسەڵاتەكانیان.

پەژاك لەقۆناخێکی مێژوویدا كۆنگرە دەبەستێت

پەژاك هەست بەقووڵایی ستراتیژیەتی پیلانگێڕی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەكات و بەخوێندنەوەیەكی بابەتیانە و دوورودرێژ و بەرفراوان و لۆژیكیانە خۆی بەبەرپرسیار دەبینێت لەپێناو پووچەڵكردنەوەی ئەم دۆخە قەیراناویە كە رۆژانە گەلان دەچەوسێنێتەوە و رێگا بۆ كۆمەڵكوژی و برسێتی و لەناوبردن دەكاتەوە. بەتایبەتی وەك لەدروشمەكەشیدا دیارە پەژاك لەبەرامبەر بەسەرخستنی ئامانجەكانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی پێشەنگی ئەو فەلسەفە و هزر بەئەركی خۆی دەزانێت دەستەوەستان نەمێنێت و هەموو هەوڵەكانی بخاتەگەڕ.

پەژاك، خاوەن پرۆژەی نەتەوەی دیموكراتیك و خۆسەری دیموكراتیك و كۆنفدراڵیزمی دیموكراتیكە. لەسەر بنەمای ئازادی ژن پشت بەفەلسەفە و پارادایمی كۆمەڵگەیەكی سیاسی ـ ئەخلاقی و ئیكۆلۆژیك دەبەستێت. بۆیەش خۆی لەبەرامبەر بە ناسنامە و شوناسی گەلی كورد و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی كوردستان و لەبەرامبەر بەچارەنووسی گەلان و پێكهاتەكانی تری ئێران وەك ئەركێكی ویژدانی، ئەخلاقی و سیاسی و هزری سەیر دەكات.

كۆنگرەی حەوتەمی پەژاك بەخوێندنەوەیەكی قووڵ و بابەتیانە بارۆدوخی سیاسی ئێران، كوردستان، رۆژهەڵاتی ناوین و نێودەوڵەتی هەڵسەنگاند و پرۆژە و پیلان و بڕیاری گونجاوی وەرگرت. لەهەمانكاتدا كۆنگرەی حەوتەم پەنجەی خستەسەر ئەو كەم و كوڕیانەی لەساڵانی رابردوودا روویانداوە یاخود دووبارە بوونەتەوە رەخنە وهەڵوەستەیان لەسەر كرا و بڕیاری پێویست بۆ تێپەڕاندنیان وەرگیرا.

پەژاك، خاوەن تێكۆشانێكی بیست ساڵەیە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و لەساڵی 2004 لەسەردەستی ئەو شۆڕشگێڕانەی بەرهەمی سەرهەڵدانی ساڵی 1999ی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر رێبەر ئاپۆ، دامەزراوە و لە بیستەمین ساڵیادی خۆیدا كۆنگرەی حەوتەمی دەبەستێت و كۆنگرەكەی پێشكەشی رێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدانی رێگای ئازادیخوازی گەلی كودستان و رۆژهەڵاتی كودستان و بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و گەلانی ئێران دەكات.

بەبەستنی ئەم كۆنگرەیە لەقۆناخێكی وەها هەستیار و چارەنووسسازدا، دەیسەلمێنێت كە تاكە هێزە لەگۆڕەپانی پاراستنی رەوای گەلی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئازادیخوازان خاوەن هەڵوێستێكی شۆڕشگێڕانەی نەگۆڕەو سەرەڕای هەموو كەم و كوڕیەكانیش، جارێكی تر بەرۆحی ئاپۆیی دەیەوێت برەو بە تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران بدات و مل بۆ هیچ هێزێكی دەسەڵاتخواز و سەردەست نەوی ناكات.


pjak.net


🆔 @GozarDemocratic
زبان کُردی، زبان بیان ارزشمندی حیات آزاد و دمکراتیک است

بیانیه پژاک



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
زبان کُردی، زبان بیان ارزشمندی حیات آزاد و دمکراتیک است بیانیه پژاک 🆔 @GozarDemocratic‌
زبان کُردی، زبان بیان ارزشمندی حیات آزاد و دمکراتیک است

بیانیه پژاک


انتخاب ۱۵ می بعنوان روز جشن زبان کُردی، اهمیت حفظ فرهنگ خلقمان از طریق حفظ و رشد زبان کُردی را نشان می‌دهد. روز زبان کُردی روز ارتقای مبارزات علیه سیاست‌های نسل‌کشی فرهنگی دشمن است. این روز جشن مبارزه و میهن‌دوستی را به خلق کُرد تبریک می‌گوییم.

در تاریخ یک قرن گذشته خلق کُرد در راستای حفظ فرهنگ و زبان کُردی مبارزاتی بی‌امان به انجام رسانده و شهدای زیادی را در این راه تقدیم نموده است که همچنان با فداکاری و فدایی‌گری ادامه دارد. یاد و خاطره شهدا گرامی‌باد.

امروز خلق‌کُرد در مرحله‌ای از مبارزات آزادیخواهانه و دمکراسی‌طلبانه خویش قراردارد که کماکان سیاست‌های نسل‌کشی فرهنگی و فیزیکی دشمنان در هرچهاربخش کردستان بصورت بی‌رحمانه ادامه دارد. با این وجود مبارزاتی که از سوی فداکارترین خلق، یعنی خلق کُرد صورت می‌گیرد، بیانگر شکل‌گیری و رشد یکی از عظیم‌ترین جنبش‌های آزادیخواهی بشریت است. مادام که نسل‌کشی فرهنگی و فیزیکی ادامه دارد و روزانه آزادیخواهان و فعالان خلق ‌کُرد متحمل شکنجه و زندان می‌شوند و در کنار نیروی فدایی گریلا استوارانه ایستاده‌اند، روز آزادی و جشن زبان کُردی هم معنادار است. هرچند دشمن با هدف نابودی کامل زبان و فرهنگ کُردی، موجودیت خلقمان را مورد هدف قرارداده، اما در مقابل آن، مبارزاتی صورت می‌گیرد که ابعاد جهانی یافته است. علی‌رغم اینکه دشمن در روند نسل‌کشی فرهنگی، نابودی کامل زبان کُردی را در اولویت اول قرارداده، اما حضور نیروی گریلا در کوهستان‌های آزاد زاگرس مانع از پیروزی این نسل‌کشی خواهد شد. زبان کُردی زبان بیان و اثبات حقانیت فرهنگ هزاران ساله زاگرس و خلق کُرد است که برای رشد و نمو فرهنگ بشری مادری کرده است. آسیب‌رساندن به خلق کُرد و فرهنگ آن به معنای آسیب‌رساندن جبران‌ناپذیر به خلق‌های خاورمیانه است چراکه زبان کُردی زبان مبارزه‌گری برای تحقق رنسانس معاصر است.

تداوم سیاست‌های نسل‌کشی فرهنگی در ایران که بصورت سیستماتیزه ادامه دارد، در برهه کنونی سناریوهای خطرناکتری علیه زبان کُردی ترتیب داده است. تحمیل فرهنگ و زبان سلطه‌گرانه بر خلقمان در شرق کردستان، همان سیاست‌های آسمیلاسیونی است که بیش از یک قرن است ادامه دارد. بی‌شک مبارزات و تلاش‌های بی‌امان خلقمان بصوت خودجوش و خودبنیاد برای حفظ زبان کُردی تا حد بسیاری سیاست‌های مزبور را دچار شکست ساخته است. با این وجود، ارتقای مبارزات برای حفظ زبان کُردی در اصل وظیفه تک‌تک افراد کُرد و خانواده‌ها است. آنچه علیه خلقمان ادامه دارد، یک جنگ تمام‌عیار دشمن برای به پیروزی رساندن سیاست‌های نسل‌کشی فرهنگی است. این تلاش‌های دشمن تروریسم حکومتی و دولتی علیه زبان کُردی است ولی تا وقتی که نیروی فدایی گریلا به رشد خود ادامه می‌دهد، دشمنان با بزرگترین شکست‌ها مواجه خواهند شد. بدون وجود نیروی گریلا هیچ مبارزه‌ای علیه دشمن و سیاست‌های نسل‌کشی فرهنگی به پیروزی نخواهد انجامید. در این مسیر دشوار اما زیبا، اتحاد همیشگی خلقمان و نیروی گریلا موجب حفظ، پایداری و رشد زبان و فرهنگ کُردی خواهد شد و به تمامی خلق‌ها نفع بزرگ خواهد رساند، زیرا زبان کُردی، زبان بیان ارزشمندی حیات آزاد و دمکراتیک است.

«حزب حیات آزاد کردستان (پژاک)» روز جشن زبان کُردی را که روز جشن ارتقای مبارزات آزادیخواهی و دمکراسی‌طلبی است به خلقمان تبریک می‌گوید. یک سال دیگر از مبارزاتمان پیروزمندانه پشت‌سر گذاشته شد. بدینوسیله از تمامی فردفرد خلقمان و خانواده‌ها می‌خواهیم که بصورت خودبنیاد و با اتکای بر اراده راسخ خویش بدون انتظار از دولت حاکم بر کردستان، در حفظ و رشد زبان کُردی بکوشند و هر مکانی را به محلی برای آموزش زبان مادری مبدل سازند. تمامی فعالان، روشنفکران، معلمان، جوانان و زنان وظیفه‌دارند که بزرگترین کارزارهای سالانه برای حفظ زبان کُردی به راه بیاندازند. تحقق جنبش‌های اجتماعی آموزش زبان کُردی فراتر از آن است که صرفا آن را محدود به احزاب مبارز دانست. لازم است در بطن اجتماع، گروه‌های فرهنگی و خانواده‌ها لحظه به لحظه و همه‌روزه برای این مهم بکوشند. سازماندهی‌های سیستماتیک خلق‌محور نیاز روزانه برای آموزش زبان و فرهنگ کُردی است. روز جشن زبان کُردی، روز ارتقای نیرومندانه‌تر مبارزات خلق کُرد در هرچهاربخش کردستان گرامی‌باد.

حزب حیات آزاد کردستان (پژاک)

٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی

۱۴ می ۲۰۲۴


pjak.net



🆔 @GozarDemocratic
پرسی ئیکۆلۆژی لە کۆنگرەی پژاکدا

ئارین چوارچرا، ئەندامی پژاک

سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵترناتیڤ – ژمارە ٢٨




🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
پرسی ئیکۆلۆژی لە کۆنگرەی پژاکدا ئارین چوارچرا، ئەندامی پژاک سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵترناتیڤ – ژمارە ٢٨ 🆔 @GozarDemocratic‌
پرسی ئیکۆلۆژی لە کۆنگرەی پژاکدا

ئارین چوارچرا، ئەندامی پژاک

سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵترناتیڤ – ژمارە ٢٨



پرسی ئیكۆلۆژی یەك لەپایەكانی سێ كوچكەی پارادایمی رێبەر ئاپۆیە. بەواتا نەتەوەی دیموكراتیك، ئیكۆلۆژی، ئازادی ژن. ئەمە گرنگی پرسی ئیكۆلۆژی بۆ كوردستان دەسەلمێنێت. سروشتی كوردستان لەهەرچوار لای كوردستان رووبەرووی هێرشێكی تاڵانكەر دەبێتەوە.

لەهەرلایەك بەدەست دەوڵەتێكی داگیركەر رۆژانە سروشتی كوردستان لەناو دەچێت. هەر بەپێی ئەم گرنگییە هەڤاڵانی بەشدار لەحەوتەمین كۆنگرەی پەژاك هەڵسەنگاندنێكی قووڵ و بەرفراوانیان لەسەر پرسی ئیكۆلۆژی كرد و دەستیان دایەسەر گەلێك خاڵی گرنگ. بەتایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران.

ئەمە زۆر ئاسانە كە وا بیربكەینەوە كە سروشت هەمیشە هەیە و خۆی نوێ دەكاتەوە، بەڵام لەرۆژی ئەمڕۆماندا زۆرێك لە ئاژەڵەكان، كانیاوەكان، تەنانەت ئاو و هەواش ئەوەندە كەم بوونەتەوە كە بەرەو نەمان دەچن. لەبەرچاو نەگرتنی لەناوچوونی ژینگەمان لەو كاتەدا كە سەرقاڵی ژیانی رۆژانەین، لەناوچوونی ژینگە خێراتر و ئاسانتر دەكات. مرۆڤ لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و پێشكەوتنی خێرای تەكنۆلۆژیا و هەروەها بێ ڕەچاوكردنی كاردانەوەی نەرێنی ئەم پێشكەوتنانە لەسەر سروشت و ژینگە و هەموو زیندەوەران تەواوی ئیكۆسیستەمی شێواند و هاوسەنگی لەناو سروشتدا تێكداوە. لەئەنجامی ئاكارەكانی مرۆڤدا گۆڕانێكی نائاسایی لەهەوادا پێكهاتووە، دارستانەكان سووتاون، بەستەڵەكەكان توانەوە، لەلایەك لافاو دێت و لەلایەكیش وشكە ساڵی روو دەدات و هەزاران كێشەی تری ژینگەیی لەجیهان دا پێكهات. لەراستیدا دۆخی سروشت لە ئێران لەزۆرێك لەوڵاتانی تر خراپترە؛ چونكە لەئێران سیستەمێكی داگیركەر و فاشیست لەسەر كارە كە نە دەزانێت بەرێوەبەری بكات و نەخزمەتكردن بەگەل بەلایەوە گرنگە و بگرە هەرچی سامانی سروشتی هەیە تاڵان دەكات.

لەكۆنگرەی حەوتەمی پەژاكدا سەرنجی زۆر خرایە سەر دۆخی سروشت و ژینگەی سەرانسەری ئێران و باس لەكاولكارییەكانی سیستەمی”باشتر وایە بڵێین بێ سیستەمی” حكومەتی ئێستای ئێران كرا و دەستنیشانكرا كە دۆخی ژینگەیی ئێران بەتەنیا پێویستی بەچەندین شۆڕش هەیە.

رێژەی تێكچوونی ژینگە لەئێران لەچەند دەیەی رابردوو یەكجار زۆر بەرز بووەتەوە. وا دیار دەبێت كە بەردەوامی ئەم رەوتە خەساری زۆر لەهەموو بوارێكەوە بگەینن كە قەرەبوو كردنەوەی ئەگەر بكرێت! تێچووی یەكجار زۆر و درێژخایەنی پێویستە. پیس بوونی ئاو و هەوا، وشكبوونی رووبار و گۆل و زەلكاوەكان، تەواوبوونی گەنجینە ئاوییەكانی ژێرزەوی، لەناوچوونی دارستانەكان و شینكاییەكان، وشكبوونی خاك و زیادبوونی دەشتەكان، رۆچوونی زەوی، لەناوچوونی جۆرەكانی گژوگیا و تەنانەت ئاژەڵەكان تەنیا بەشێك لەقەیرانەكانی ژینگەیی لەئێرانن، ئەگەر گەرمبوونی زەوی، تێكچوونی چینی ئۆزۆن، گازە گۆڵخانەییەكان، گۆڕانی ئاستی دەریاكانیش كە قەیرانی جیهانین و هەموو وڵاتان دەگرێتەوە لەسەر زیاد بكەین، ئاوا ئاستی كارەساتەكە بەرز دەبێتەوە.

یەك لەسەرەكی ترین گرفتەكانی ژینگەیی لەهەموو جوگرافیای ئێران كێشەی ئاو و بەنداوەكانە، بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە ئەهواز بكەین كە لەم ساڵانەی دواییش خەڵك ناڕەزایەتیەكی زۆریان دەربڕی. ئەهواز كە خۆی خاوەن رووباری گەورە بوو كە بەلەمەكان تیایدا هاتوچۆیان دەكرد و گرنگیەكی زۆری بازرگانی بەهۆی تێكەڵبوونی بەزەریای هیندەوە هەبوو، ئێستا نەتەنیا توانای ئەم بازرگانیانەیان نەماوە، بەڵكو بۆ ئاوی خواردنەوەش ناچارن خۆپیشاندان بكەن. لێدانی بەنداوی زۆر لەسەر ئەم رووبارە و هەروەها گواستنەوەی بۆ هەرێمە ناوەندییەكانی ئێران، زیانێكی زۆری بەخەڵك گەیاندوە كە لەوانە بریتین لە: كەم بوونەوەی ئاوی خواردنەوە، وشك بوون و لەناوچوونی دارستان و باخ و باغات و زۆربوونی ناوچە دەشتاییەكان و زۆر بوونی رەشەبا لماویەكان.

هەمان سیاسەت لەسەر رووبارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەرێوە دەچێت. لەسەر رووبارەكانی كوردستان بەنداوگەلێكی زۆر دروست كراون و هەروەها ئاوی رووبارەكانی كوردستانیش بۆ ناوەندی شارەكان دەگوزارێتەوە. ژمارەی زۆری بەنداوەكان كاریگەرییەكی یەكجار خراپی بەتایبەتی لەسەر كەش و هەوای كوردستان داناوە. بەپێ هەندێك ئامار و سەرچاوە دەركەوتووە لەساڵی 1398دا، 11863 كۆمپانیا لەبەشی پەیوەندیدار بەئاوەوە وەك بەنداو لێدان كاریان كردووە. ئەم ئامارە سەرسوڕهێنەرە خۆی سەلمێنەری ئەوەیە كە قازانجی زۆر بەخاوەن كۆمپانیاكان دەگات تا گەلی نیشتەجێی هەرێم. بەنداو لێدانی زۆر لەهەر ناوچەیەك كێشەگەلێكی زۆری دروست كردوە. لەهەورامان كەش و هەوا دەگۆڕێت و لە ورمێ گۆلێك وشك دەبێت كە بەدوایدا زریانی خوێ دەبێتە كێشەی سەرەكی ئەم هەرێمە و جیرانەكانی.
گذار دموکراتیک
پرسی ئیکۆلۆژی لە کۆنگرەی پژاکدا ئارین چوارچرا، ئەندامی پژاک سەرچاوە: گۆڤاری ئاڵترناتیڤ – ژمارە ٢٨ 🆔 @GozarDemocratic‌
هەروەها لەناوبردنی دارستانەكان یەكێكی تر لەدیاردە مەترسیدارەكان بۆ كۆمەڵگەیە. دارستان یەك لە گرنگترین پێویستیەكانی ژیانن. ژێرخانی هاوسەنگی ئیكۆسیستەم و هۆكاری سەرەكین بۆ پێشگرتن لە لافاو، تێكچوونی خاك، هاوسەنگی بازنەی بارین، گەنجینە ئاوییەكان، دارستانەكان وەك بەردی بناخەی ژینگەن. لەهەموو چاخەكان دا دوای هەر تێكچوونێك سەرلەنوێ بوژاندویانەتەوە، بەشێوەیەك كە ژینگەی ئەمڕۆیان بۆ ئێمە پێكهێناوە. لەهەر چاخێكی ژیان مەترسییەكی تایبەت بەخۆی لەسەر ئیكۆسیستەم هەبووە. بەڵام هیچ كاتێك وەك ئێستا توانای بووژانەوەیان لەژینگە نەستاندووە. مەترسییەكانی كە سیستەمی سەرمایەداری بۆ ژینگەمان دروستی كردووە و رۆژبەرۆژ رووی لەزیادبوونە؛ بەشێوەیەك كە دەرفەتی قەرەبووكردنەوە و بوژانەوەشی لێ ستاندوون.

تاك لەسیستەمی سەرمایەداری دا بە ئەقڵییەتی سەرمایە و قازانج و دەسەڵات هیچ سنورێك ناناسێت و بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی هەموو دەستدرێژییەك لەسەر ژینگە بەرێوە دەبات. مرۆڤی مۆدێرن بەم ئەقڵیەتە هیچ پێوانێكی ئەخلاقی رەچاو ناكات و ئەنجامی هەر ئاكارێك لەبەرامبەر ژینگە دا ڕەوا دەبینێت. تاك و دەزگا و سیستەم دەست لەناو دەستی یەك، لە سەر ئەم بنەمایە كە مرۆڤ باشترینی خولقێندراوەكانە، وەك ئۆبژەیەك سەیری ژینگە دەكەن و داگیر و تاڵانی دەكەن.

لەنێوان تەواوی تاڵان كردن، كاولكاری و هەلپەرەستی دا كەسانێك بیرمان دێنەوە كە ژینگەمان هەرچەندە منداڵی وای هەبێت كە خیانەتی لێ بكات و بە پێی بەرژەوەندی تاكەكەسی خۆی ژینگە تاڵان بكات، ئەوەندەش رۆڵەی باشی بۆ پاراستنی خۆی گەورە كردووە. شەهادەتی شەهیدانی خەرمانانی 1397 هاوارێك لەناخی ژینگەوە بوو كە قۆناخێكی نوێ لە پاراستنی ژینگە دەستی پێكرد.

بزوتنەوە گەلێكی زۆر لەجیهان لەسەر بنەمای زانستی ئیكۆلۆژی پێك هاتوون و رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پەرە دەستێنن و سەرنجی خەڵكێكی زیاتر بەرەو خۆیان رادەكێشن. رێبەر ئاپۆ دەڵێت:”ژینگە بەرفراوانترین گۆڕەپانی بزاوتی كۆمەڵگەی مەدەنییە. چەندە دەچێت زیاتر رئاڵ سۆسیالیست و ئانارشیستەكان بەرەو خۆی رادەكێشێت. لەدۆخی بزوتنەوەیەكدا كە هەری زۆر ركابەرایەتی سیستەمی تێدا دەبینرێت. لەبەر ئەوەی پەیوەندی بەتەواوی كۆمەڵگەوە هەیە، ئەوا بەشداریكردن ماهییەتێكی سەرووتری چین و نەتەوەكانی بەدەست هێناوە. لێرەشدا شوێن پەنجەی هەژموونگەرایی ئایدۆلۆژیای لیبڕاڵ لەسەر بزووتنەوەكە دەبینرێت. هەر وەك سەبارەت بە بابەتە كۆمەڵایەتیەكان، لیبڕالیزم لەبواری ئیكۆلۆژیشدا گەوهەری بونیادی كێشەكە نابینێ، هەوڵ دەدات تەكنۆلۆژیا، سووتەمەنی پاشماوەكان و كۆمەڵگەی بەكاربردن بەرپرسیار پیشان بدات. كەچی لە راستیدا تەواوی ئەم دیاردە لاوەكی و نەرێنیانە بەرهەمی سیستەمی مۆدێرنیتە خۆیەتی. لەم سۆنگەیەوە؛ هەر وەكو لەبزوتنەوەی فێمینیستیدا بینیمان، بزوتنەوەی ئیكۆلۆژیستی پێویستیەكی زۆری بە یەكلابوونەوە و رونبونی ئایدۆلۆژی هەیە، پێویستە رێكخستن و چالاكییەكانی لەشەقامە تەسكەكانی شارەوە بۆ ناو سەرجەم كۆمەڵگە بگوازنەوە، بەتایبەتیش بخزێنە ناو كۆمەڵگەی گوند ـ كشتوكاڵی ناوچە لادێیەكان. لەراستیدا ئیكۆلۆژی رابەری چالاكی كۆمەڵگەی كشتوكاڵ ـ گوند، تەواوی كۆچبەرەكان، بێكاران و ژنانە”.

لەسەر ئەم بنەمایانە لەكۆنگرەدا بڕیار درا كە كۆمیتەی ئیكۆلۆژی بەهێزتر بكرێت و چوارچێوەی كاروخەباتی بەرفراوانتر بكات.

هەموومان بۆ پاراستنی ژینگەمان بەرپرسیارین، پاراستنی ژینگە پێویستی بەهاوكاری تاك بەتاكی كۆمەڵگە، ژن و پیاو، منداڵ و پیروگەنج هەیە؛ چونكە ژینگەی ئەمڕۆمان بۆ ئێمە و وەچەی داهاتووشە. بۆیە دەبێت گەشەكردنێكی گونجاو لەگەڵ سروشت بەبنەما بگیردرێت و پێویستی ئەم گەشەكردنانەش پەروەردەیەكە لەسەر بنەمای ئیكۆلۆژییە.

ژنان دەتوانن رۆڵێكی گرنگیان لەپاراستنی ژینگە و باش بەكارهێنانی كانیاوەكان هەبێت، بەڵام رۆڵیان لەڕەوتی بڕیاردان زۆر دیار نییە. كە ئەویش دەكرێت بەپەروەردەیەك لەسەر بنەمای ئیكۆلۆژی و ئازادی ژن چارەسەر بكرێت.

pjak.net




🆔 @GozarDemocratic
آمریكا و اروپا میلیون‌ها نفر از خلق كورد رو به خاك سیاه نشانده‌اند

توطئه‌ بین‌الدولی ۱۹۹۹ علیه خلق كورد و رهبرش
بخش چهارم

«این چه بی‌شرفی و چه نقشه‌ی پلیدی‌یه که می‌خواید با بی‌تأثیرکردن من، به‌اصطلاح کوردهایی رو که روابط‌شون با آنکارا خوبه، یواش یواش برجسته کنید؟! مگه این کوردهایی که روابط‌شون با آنکارا خوبه کیا هستن؟ همونایی که خون خلق رو سر می‌کشن و تا مغز استخون انکارش می‌کنن، مگه اینا چه کاری انجام داده‌ان؟ انسان کمی دورو میشه، کمی منكِرِ زبان و تاریخ خودش میشه، اما این‌قدر هم نه! دست‌کم، این‌ها لازم بود این شکنجه رو متوقف کنن. اروپا می‌بایستی کمی این مسئله رو حساب‌پرسی می‌کرد؛ ولی نمی‌کنه. حالا کل مسئله اینه که با آپو چکار کنیم؟
همون‌طور که گفتم، این حال خودم رو زیاد نمی‌پسندم، و یا با خودم راحت نیستم، ولی مگه خلق چکار کرده، چه ربطی به اون داره؟ یعنی با ذره‌ذره درک‌کردنِ برخی چیزها سعی کردیم پیام خیلی روشنی رو بدیم. مسلماً در نقشه‌ی بی‌تأثیرکردن این اقدام ما، هم اروپا و هم آمریکا همگی دست دارن.
برنامه‌شون اینه که چطور آنکارا رو از کوردها جدا کنن؛ با برهم‌زدن میانه‌ی دیاربکر با آنکارا، شکاف ایجاد کنن. برخی‌ها رو از دادگاه می‌ترسونن، بعضی‌ها رو هم با دستگیری، و یا انداختن به این گوشه و اون گوشه‌ی دنیا و اینجا و اونجا.
بایستی صریحاً گفت که اروپا و آمریکا اصلاً قابل اعتماد نیستن. همین‌ها خیلی‌ها رو ربودند، خیلی جاها رو بمبارون کردن، یعنی اساساً منشأ بحران خاورمیانه هم همینه. گویا حالا من به نظام‌هاشون فشار آورده‌ام. منتها باید از اینا پرسید چطور میلیون‌ها نفر از یک خلق رو به خاک سیاه نشونده‌اید!؟ برای همینه که میگم چطور دم از حقوق بشر و دموکراسی می‌زنن، بی‌شرمانه از تروریسم بحث می‌کنن.»

عبدالله اوجالان
۲۵ دسامبر ۱۹۹۸

بخش اول تحلیلات:
توطئه علیه ما تنها كار تركیه نبود

بخش دوم تحلیلات:
از صدها سال پیش، مدام كوردها را گرفتار طوفان ساخته‌اند

بخش سوم تحلیلات:
دولت‌های داعیه‌دار دموكراسی، تنها در ظاهر این عنوان را یدک می‌كشند

لینک كانال اندیشه اوجالان در یوتیوب:
https://www.youtube.com/@AndishayeA.Ojalan/videos

https://t.me/andishayeojalan

...
Forwarded from وتار مدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌍آزادی پیروز خواهد شد.