گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.55K photos
3.7K videos
608 files
5.53K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد 🆔 @GozarDemocratic‌
یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ناسنامەی دوو گەریلای راگەیاند كە لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی داگیری تورك لەهەرێمی پێنجوێن شەهیدبوونە.

بۆ گەلە وڵاتپارێزەكەمان و رای گشتی:

لەبەرواری سێ كانوونی یەكەمی 12ی سەرماوەزی 2023 دا، لەئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی كە لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە لەهەرێمی پێنجوێن پێكهات، دوو هەڤاڵمان دەبنە ئامانجی ئەو هێرشە داگیركاریە. لەئەنجامدا هەر دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی “ئاریەن ئارێ و هێرش بەرخۆدان” لەكاتی راپەڕاندنی ئەركی رێكخستنی و شۆڕشگێڕییاندا، دەبنە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا و پەیوەستی كاروانی شەهیدان دەبن.

پێش هەر شتێک پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لەگەلی وڵاتپارێزمان، بنەماڵەی نیشتمان پەروەر و تێکۆشەری هەر دوو هەڤاڵمان دەکەین و رایدەگەیەنین؛ لەم قۆناخەدا لەسەر گەلەكەمان هێرشی بەرفراوان پێكدێ و دەبێت لەهیچ هەل و مەرجێكدا ئەركی پاراستن پاش گوێ نەخرێت. دوژمن لەپێوانەكانی مرۆڤیی بەدوورە و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە هێرش و پەلامار دەکات و دەبێت ئەوەش بزانرێت كە ئەم هێرشانە، بێ وەڵام و بێ حیساب نامێنن. وەك هەڤاڵ و هاوڕێبازی هەڤاڵ ئاریەن و هێرش، هیچ كاتیك لەگۆڕەپانی تێكۆشاندا لەیادیان ناکەین.

هەندێ سات و رووداو هەیە كە مرۆڤ خۆی لەنێودا دەبینێتەوە و لەئافراندنی ژیاندا ئافرێنەری دەخوڵقێنێت، بەڵام هەڵوێستی شۆڕشگێڕی لەهەندێ كات و سات دا دەتوانێت بەكردەوەی خۆی ببێتە هێزێك كەگەلێك بپارێزێت و رێگەی رووبارێكیش بگۆڕێت. بۆ ئەوەی ئەم رێگەیە بەژیانی بمێنێتەوە هەڵوێستی ژن و گەنجانی كورد لەمێژوودا بەرچاوە. بێگۆمان پێشەنگانی گەلی كوردستان بەو هێز و بەرخۆدانە بوونەتە خاوەن ئەو ئیرادەیە. بەرۆحی بەرخۆدانڤانی گەلی كورد کە ئاواتەخوازی ئازادی، زانابوونی دیرۆك و هێزی كۆمەڵایەتی بوونە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەش تر دەکات و لەتێكۆشان و هێزی بەرێكخستن بووندا خاوەن چالاكی بە تەوژم تر ببین. واتەیەکی دیكەی ئازادی، كۆمەڵایەتی بوونە. ئەمڕۆكە رۆڵە ئازاو بوێرەکانی گەلی كورد بەو رۆحیە، گەوهەر، هەست و پێوانەوە تێكۆشان دەكەن. هێز و باوەڕی هەڤاڵێتی دەئافرێنن و بەژیانی دەكەن.

بێگومان هەر دوو هەڤاڵمان شەڕڤانی ئازادی بوون، لەبەرامبەر بەراستینەی دوژمن لەنێو هەڵوێست و چالاكی دا بوون. لەچالاكی خۆیان دا بەئافرێنەری بونیادیان نا، پێش ئەوەی خۆیان پێناسە بكەن، بوونە رێنیشاندەری رێگەی حەقیقەت. لەساتی هەڤاڵێتی دا، بوونە هەست و دەنگی هەڤاڵانە. واتا مرۆڤ بەشوێن چیەوە بێت ئەوەش بەجێ دەهێنێت. لەراستینەی شەهیدان دا رەنجێكی مەزن و پیرۆز دەبینرێت. هەستیان بەشەڕێكی بەرفراوان و قورس دەكرد وبەگوێرەی ئەو رۆحەش دەژیان. ئەوەش راستیەكە چەندە هەوڵبدات بەگشتی ناتوانرێت وەك پێویست پێناسەی قارەمانیەتی بكات. چونكە لەواندا هێزی چالاكی بوونی هەیە و پێویستی بەپێناسەكردنێكی بەهێزتر هەیە. ئەوانەی پێش بەكردنەوەكان دەكەنەوە، ئەوانەن كە دەزانن چییان دەوێت. هەڤاڵانی ئێمە ئەمەیان فێر كردووین.

هەڤاڵ ئاریەن ئارێ، فەرماندەیەكی هێژا و رۆڵەی ئەو گەلەیە کە بەدرێژایی مێژوو زوڵم و ستەمی قەبوڵ نەكردوە. لەبنەماڵەیەكی وڵاتپارێزدا  لەتەمەنی منداڵیەوە تێكۆشانی ئازادی ناسیووە. بەهۆی سیاسەتی بەكۆیلەكردنی رژێمی ئێران، چەپەڵی سیستەمی رەگەزپەرستی دەسەڵاتداری لەئاستێكی بەرزدا بینیووە. لەگەڵ چیرۆكی گەریلایەتی كوردستاندا گەورە بووە. سەرشۆڕی قەبوڵ نەكردوە و رێگەی ئازادی گرتەبەر. لەبەرامبەر بە زوڵمی دەوڵەت بۆ پاراستنی نرخە نەتەوەیی و نیشتیمانی و چاندی و رەگەزیەكان و پاراستنی  بوونی كەسایەتی خۆی، لەساڵی 2006دا لەهەرێمی سەلماس رووی لەریزەكانی ئازادی گەریلا كرد. خۆی پەروەردە و بەرێكخستن كرد. لەزۆربەی هەرێمەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەركی فەرمانداری هەپەژە”هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵات”ی كرد. و لەزۆربەی گۆڕەپانەكانی خەبات دا جێگەی گرت و ئەركی پێشەنگایەتی لەئەستۆ بوو. لەشاهۆوە بگرە تا ورمێ گەریلایەتی كرد، وەك فەرماندارێك ئەركی بەشداری راپەڕاندنی ئەركە ژیانیەكان و شەڕ بوو. وەك ئەندامی كۆنسەی لەشکەری هەپەژە لەم قۆناخەدا پێشەنگایەتی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادی”كرد و لەخەبات و ئەركی گۆڕەپانەكەش دا ئەركی پێشەنگایەتی لەئەستۆ بوو. ئەركی پەروەردەكردن و بەرێكخستنی كردنی دەگێڕا و بەبێ دوودڵی بەشداری هەموو ئەرك و خەباتێكی رێكخستنی دەبوو. بەرۆحی هەڤاڵێتی ئاپۆچێتی لەدڵ و دەروونی هەڤاڵاندا جێگەی خۆی كردبوویەوە. بەرەنج و زەحمەتی خۆی خۆشەویستی و پەیوەستبوونی بەژیانی هەڤاڵێتی بونیادنابوو و بووە سیمبۆلی هەڤاڵێتی و رەنج. پەیوەست بوون بەرۆحی”ژن، ژیان، ئازادی” لەگۆڕەپانی تێكۆشاندا بەبیروباوەڕی شۆڕشگێڕانەوە دەجوڵایەوە. هیچ كاتێك راوەستانی بۆ نەبوو. بە هەیەجان و جۆش و خرۆشەوە لەبەرێكخستنی بوونی ژنانی رۆژهەڵات، هەمیشە بۆ شۆڕش ئامادە بوو.
گذار دموکراتیک
یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد 🆔 @GozarDemocratic‌
بەبێ راوەستان خۆی بۆ ئەركە هاوچەرخەكان ئامادە دەكرد. لەبەرامبەر بەزیهنیەتی دەسەڵاتداریەتی شۆڕشی وەك ئامانجێك لەكەسایەتی خۆی و هەڤاڵانیدا بینی. چونكە باوەڕی وابوو كە دەبێت سەرەتا مرۆڤ شۆڕش لەكەسایەتی خۆی دا پێك بهێنێت و هێزی خوبەرێكخستن بوون بونیاد بنێت. وەك فەرماندارێك بووە شوێن پێ هەڵگری شەهیدان. بووە فەرماندەیەكی هاوچەرخی رۆژهەڵاتی كوردستان. هەمیشە هەوڵیدەدا شێوازی شەڕ و ژیانی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیمۆكراتیك بەژیانی بكات. خاوەن كەسایەتیەكی دڵنزم بوو و لەهەموو كەم و كوڕیەكاندا خۆی بەبەرپرسیار دەبینی. بەو هەڵوێستە و بەرەخنەدان نزیكی كەسایەتی خۆی دەبوویەوە. هەڤاڵ ئاریەن ئارێ بووە هێزی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی. بەپەیوەست بوون بە رۆحی هەڤاڵێتی، هەڤاڵ ئاریەن ئارێ ئێمە جارێكی تر كەسایەتی خومان بگرینەوە دەست و بەهەڵوێستەكانمان لەبەرامبەر بەراپەڕاندنی ئەرك و خەبات و بەرپرسیاریەتی خۆماندا بچینەوە. ئێمە خاوەن لەخەیاڵ و ئامانجەكانی شەهید ئاریەن دەردەكەوین و بەڵێنی تێكۆشان و بەرزكردنەوەی ئاستی خەبات دووپات دەكەینەوە.

 هەڤاڵ هێرش بەرخۆدانیش:

رۆحێكە کە لەگۆڕەپانی بەرخۆدانەوە بەرەو چیا شوڕ دەبێتەوە. بەئەوینداری و خۆشەویستی هەڤاڵێتی رێگەی حەقیقەت، لەكەلتوری بەرخۆدان، روو لەگۆڕەپانی تێكۆشان دەكات. لەبنەماڵەیەكی وڵاتپارێز لەدیرۆكی ٢٠١٦دا بەشداری ریزەكانی ئازادیخوازی گەلی كوردستان دەبێت. هەڤاڵێتی راست لەگەڵ ژن دا و هەڵوێستی لەژیاندا ئاشكرا و گەوهەریانە بوو. ئەو لایەنەی هەڤاڵ هێرش وای دەكرد كە هەموو هەڤاڵان لەئامێز بگرێت. عەشقی تیكۆشانێكی مەزن لەدڵیدا جێگای گرتبوو، لەبەر ئەوەش دەیتوانی هەموو هەڤاڵان لەئامێز بگرێت. رووی لەگۆڕەپانی تێكۆشانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد. بەبێ وەستانەوە بەشداری كاروخەبات دەبوو. لەقسە و كردەوەی خۆی دا خاوەن مۆڕال و هەیەجانێكی مەزن بوو. ئەو هەڵوێستەی وای دەكرد كە ئەگەر زەحمەتیەكیش هەبا، رێگەی نەدەدا ببێتە كۆسپێك لەبەردەمی دا. هەڤاڵانی دەوروبەری هەمیشە خاوەن مۆڕال و جۆش بوون. هەڤاڵێكی وەها بوو كە لەكاتێكی زۆر كورتدا خۆی گەیاندە ئاستێك بڵند لەرێكخستن دا و خۆشەویستی هەڤاڵانەی لەدڵ و دەروونی خۆی دا زیاتر كرد. لەهەرهەڤاڵێكدا لایەنێكی هەڤاڵ هێرش بگەشێتەوە و جوانتر و بەهێزتر گەشە بكات. ئێمە هیچ كات هەڤاڵێتی رۆحی گەنجانەی ئەو لەبیر ناكەین. هەڤاڵ هێرش دەیزانی چی دەوێ و بۆچی شەڕ دەكات. لەبەر ئەوەش دەیزانی بەجوانی بژی. ئەو گەڕانەی بۆ خۆناسین دەستی پێ كردبوو بەپەروەردەكردن كەسایەتی خۆی زیاتر بەهێز كرد و ئەوەشی بەیان دەكرد. لەهەموو بابەتێكدا شارەزایی بەدەستهێنابوو و وەها نزیكی كەسایەتی خۆی دەبوویەوە. خاوەنی كەسایەتیەكی بەهێز و دروست بوو. بێگومان لەهەر كات و ساتێك دا ئەوەی بەكەسایەتی خۆی نیشان دەدا.  خاوەن هێزی واتادان بوو. مرۆڤ لەرۆح و جوانبوون و خۆشەویستی دا لەهەڤاڵ هێرش تێر نەدەبوو. وەك هەڤاڵ و هاوڕێبازانی هەڤاڵ هێرش بەرخۆدان هەمیشە هەوڵماندەدا ژیانمان لەگەڵیدا بەش بكەین. لەبەر ئەوەش لەژیاندا زۆر شت لەهەڤاڵ هێرش فێر بووین. بەرۆحی گەنجانەی ئێمەی فێری خۆشەویستی و جوانی و رێبازی تێكۆشان كرد و ئێمە هەمیشە قەرزداری ئەو رۆحە گەنجانەین و بۆ پێكهێنانی خەیاڵ و هیواكانی جارێكی تر سۆز و بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە.

وەك یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان جارێكی تر لەبنەماڵە و كەس و كاری هەر دووهەڤاڵانی شەهید”ئاریەن ئارێ و هێرش بەرخۆدان” و هەموو گەلی كوردستانی وڵاتپارێز و هەڤاڵانی پرسە و سەرەخۆشی دەکەین و سۆز و بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە و خاوەنداری لەمیرات و ئامانجەكانی ئەو هەڤاڵانە دەكەین. سۆز و بەڵێنمان بۆ ئەوەی خەیاڵ و هیواكانی ئەو شەهیدانە بگەیەنینە سەركەوتن، پەرە بەتێكۆشان و خەباتی ئازادیخوازانەمان بدەین.

ناسنامەی هەر دوو هەڤاڵی شەهیدمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ناو و پاشناو:  زەینەب ئەیوەری

ناسراو بە:  ئاریەن ئارێ

شوێنی لەدایکبوون و ساڵی بەشداربوون:  ٢٠٠٦ ـ سەلماس

شوێن و رێکەوتی شەهیدبوون:  12 ی سەرماوەزی 2023 -پێنجوێن

*

ناو و پاشناو:  سادق شێخ ئەحمەد

ناسراو بە:  هێرش بەرخۆدان

شوێنی لەدایکبوون و ساڵی بەشدار بوون:   ٢٠١٦ – کۆبانێ

شوێن و رێکەوتی شەهیدبوون:   12ی سەرماوەزی ٢٠٢٣- پێنجوێن

٢٤\١٢\٢٠٢٣

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK



pjak.net

🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد


🆔 @GozarDemocratic
🟣به افکار عمومی و خلق‌های‌مان؛ به زنان مبارز کوردستان و ایران؛


به
افکار عمومی و خلق‌های‌مان؛

به زنان مبارز کوردستان و ایران؛

مرکز مطبوعات یگان‌های مدافع روژهلات کوردستان (ی. ر. ک) خبر شهادت دو تن از رفقایمان با نام های آرین آری و هرش برخودان در تاریخ سوم دسامبر ۲۰۲۳ و در طی حملات هوایی دولت اشغالگر ترکیه در منطقه‌ی پنجوین را منتشر نمود. ما بعنوان «نیروهای مدافع زنان» H.P.J ضمن ادای احترام و تسلیت به خانواده‌ی هر دو شهید مبارز و مردم کوردستان، تأکید داریم که ادامه دهنده‎ی راه شان خواهیم بود.

رفیق آرین اهل منطقه‌ای میهن‌دوست و آزادی‌خواه بود. میهن‌دوستی و دلیری منطقه‌ و روستای‌شان «آشناک» زبانزد خاص و عام است. عشیره‌ی شکاک نیز با داشتن حس آزادی‌خواهی و حمایت ده‌ها ساله‌شان از جنبش آزادی‌خواه را دوست و دشمن را می‌شناسند. علی‌رغم اعمال شدیداً خلق‌ستیز رژیم ایران، خلق منطقه نه‌تنها به صیانت از فرهنگ خود تأکید دارد، بلکه از همان اوان آغاز به مبارزه‌ی جنبش آپویی، همراه و یاور گریلاهای جنبش آپوئیی بود‌. رفیق‌مان زینب ایوری با کد سازمانی آرین آری نیز در خانواده‌ای میهن دوست چشم به جهان گشود و از همان کودکی با الفبای میهن‌دوستی پرورش یافت. به دلیل شناخت منطقه از جنبش آپویی و بویژه پس از توطئه‌ی بین‌المللی در سال 1999 و فعالیت بیشتر جنبش در منطقه، نوجوانان این منطقه با فرهنگ جنبش آپویی بزرگ شده و بسیاری از آن به صفوف مبارزاتی پیوستند.

فرمانده آرین آری، در سال ۲۰۰۶ به سازمان ملحق شد و از همان ابتدای ملحق شدنش به سازمان، سعی در شناخت جنبش داشت. او زن جوانی بود که برای رهایی ملتش و زنان به جنبش پیوست. در طول ۱۷ سال دوران گریلایی اش، در همین راستا مبارزه و فعالیت کرد. از روستایش آشناک تا کوهستان‌های شاهو را پیمود، با عادات و شیوه ی زندگی جامعه در روستا و شهرهای مختلف در شرق کوردستان آشنا شد، سختی ها و در عین زیبایی و شور و هیجان مبارزه علیه رژیمی دیکتاتور را از نزدیک لمس کرد. به دردهای زنان گوش میداد و راه رهایی از نظام را برای بسیاری از آنان هموار ساخت. او معتقد بود که زنان کورد، دارای تاریخ عظیم مبارزه هستند، پس با تکیه بر تاریخ عظیم خود و کسب تجربه می توانند زندگی آزاد را رقم بزنند و خود نیز چنین عمبکردی داشت.

فرمانده آرین آری، به آموزش بسیاری از نیروهای گریلا پرداخت. هرجا سخن از فداکاری و مبارزه ای بی امان بود، رفیق آرین به ذهن خطور می کرد. همانگونه که خودش نیز می‌گفت، «نیروهای مدافع زنان» تنها یک نیروی صرفا نظامی نیست، بلکه نیرویی ایدئولوژیک و سیاسی نیز می‌باشد که به دفاع از زنان می پردازد. ارتشی که در برابر با تهاجمات هدفمند رژیم پیرسالار و مردمحور ایران می جنگدد. ارتشی که بدور از معیارها و تعاریف مردسالارانه ی جهانی برای آزادی زنان می جنگد.

رفیق آرین، در طول ۱۷ سال دوران مبارزه اش، آموخت و آموزش داد. مبارزه کرد و معیارهای زیبای زندگی آزاد را در خود نهادینه ساخت. ۱۷ سال حضور در مکان های گوناگون، از او زنی مبارز و پیشاهنگ، فرمانده‌ای باصلابت و رفیق راه رهبرآپو ساخت. زنان و مردان بسیاری تحت فرماندهی شهید آرین، به انجام فعالیت های انقلابی پرداخته اند و تجارب بسیاری کسب کرده اند. رفیق آرین نیز با پیشرفت هر یک از آنان و بویژه پیشاهنگی زنان، خستگی ناپذیرتر از همیشه فعالیت می کرد. فعالیت بارز و ملموس او در طول انقلاب « ژن ژیان آزادی»، راه بر شناخت زنان از جنش آپویی و نیروهای دفاعی زنان گشود. انقلاب سراسری در ایران، را بهترین زمینه برای گسترش فکر و اندیشه ی آزادیخواهانه ی رهبرآپو، آموزش زنان در عرصه های گوناگون و اتحاد سراسری می دانست و با توجه به اهدافش نیز، گام برداشت و یک لحظه از پای ننشست. در روز سوم دسامبر 2023 نیز، همراه با رفیق هیرش برخودان، بهنگام انجام فعالیت، در طی حملات هوایی دولت اشغالگر ترکیه شهید میگردد.

رفیقمان هیرش برخودان، نیز از جوانانی بود که مرزها را برای رسیدن به هدفش که همانا آزادی خلق است، کمرنگ ساخت، او از شهر کوبانی روژآوا به کوهستان آمد و در کنار رفقای شرق کوردستان به مبارزه پرداخت. رفیق جوانی که هدفش کاملا روشن بود و هر لحظه از زندگی اش را معنامند می ساخت.

همچون نیروهای مدافع زنان H.P.J، ضمن ادای احترام به تمام شهدای کوردستان و بویژه شهید آرین آری و شهید هیرش برخودان، سوگند گسترش بیش از پیش مبارزات یاد کرده و به پاس یادبودشان عزم به توسعه‌ی هرچه بیشتر فعالیت‌های‌مان داریم.

شهدا جاویدند و هرگز نمی‌میرند

زنده باد رهبرمان رهبر آپو

ژن ژیان آزادی

نیروهای مدافع زنان H.P.J

25. 12. 2023


🌍 https://kjar.online/fa/2023/12/25/به-افکار-عمومی-و-خلقهایمان؛-به-زنان/


#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
🆔 @kjar_2014
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەڕێوەچوونی مەراسیمی سەرەخۆشی شەهید ئاریەن ئارێ سەرەڕای ئاستەنگیەکانی رژیمی داگیرکەری ئێران لە سەلماس

#کۆمەڵگەی_ژنانی_ئازادی_رۆژهەڵاتی_کوردستان
🆔 @kjar_2014
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تیزر کتاب صوتی مانیفست - کتاب سوم
🌍 فایل‌های صوتی کتاب سوم مانیفست را دانلود بفرمایید👇