گذار دموکراتیک
1.61K subscribers
8.53K photos
3.69K videos
602 files
5.51K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
تەنیا تاوانی ژینا ئەمینی، ژن بوون و کوردبوون بووە ئامەد شاهۆ 🆔 @GozarDemocratic‌
بێگومان کوشتنی ژینا ئەمینی دابڕاو لەکەیسی کوشتنی شلێر رەسووڵی نییە. بەڵکوو هەر دوو بەرهەمی عەقڵیەتی پیاوسالاری رژێم و بەرنامەی پیلان بۆ داڕێژراوی رژێمی قەیران و دژە ژنە. ئەو دەستەو تاقمەش کە ئەمڕۆ جێبەجێ کاری ئەو عەقڵیەتە مەترسیدارەیە، لەلایەن رژێمەوە پڕچەک کراوە و بۆ هەر کردەوەیەکی چەپەڵ لەدژی هاوڵاتیانی کورد و بە تایبەت ژنان رێگە پێدراوە. بۆیە مۆرەیەکی سەر بە رژێم بە ئاسانی هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەر شلێر رەسووڵی دەدات و دوابەدوای ئەو رووداوەش چەکدارێکی دیکەی رژێم لەبەر کوردبوونی ژینا، بە باتۆمی فاشیزم کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت.

بێگومان کاردانەوە و هەڵوێستی خەڵکی قارەمان و خاوەن ویژدانی شاری مەریوان، سەقز، سنە و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێکی زۆر لە ژنان، گەنجان، رۆشنبیر، هونەرمەند، وەرزشکار، مامۆستا، کرێکار، ، چالاکانی مەدەنی و سیاسی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی کوشتنی شلێر رەسووڵی و ژینا ئەمینی هەڵوێست و کاردانەوەی بە نرخ و هێژایان دەربڕی کە جێگای رێز و ستایشە. واتا گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان و جوانان و تایبەت پیاوان جارێکی دیکە سەلماندیان کە مل بۆ عەقڵیەتی پیاوی دەستدرێژکار، گەندەڵکار و داگیرکەری کوردستان شۆڕ ناکەن و بە دەربڕینی ناڕەزایەتی دیمۆکراتیک و مەدەنیانە بەرپەرچی ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەیە دەدەنەوە. تایبەت بەشداری شکۆداری گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شلێر و ژینا هەستی کوردپەروەری، وڵاتپارێزی، نیشتمانپەروەری و ئازادیخوازی گەلی کوردی لەدژی رژێم نیشان دا و بە وتنەوەی درووشمی «مەرگ بۆ دیکتاتۆر» ئەو پەیامە بە رژێمی داگیرکەری ئێران درا کە رژێم رەوایەتی خۆی لەزیهنی تاک بە تاکی کورد و تایبەت ژنان و گەنجان لەدەستداوە و بەرخودان و تێکۆشان لەدژی داگیرکەری و فاشیزمی رژێم تێپەڕی قۆناخێکی نوێ بووە. بۆیە گەل لەکاتی بە خاکسپاردنی شلێر و ژینا بە درووشمی «ژن ژیان ئازادی» هێڵی ژیانەوە و تێکۆشانی دیمۆکراتیک و نەبەزانە بۆ خۆ دەست نیشان دەکەن و قۆناخێکی نوێی خۆڕاگری و تێکۆشان لەدژی ئەو رژێمە ژنکوژە دەستپێدەکات.

ئەوەی جێگای نیگەرانییە رژێم بە جێگای ئەوەی باجی تاوانەکانی بدات و گوێ لەویست و داخوازی رەوای گەل بگرێت و هەنگاوی چارەسەری دیمۆکراتیانەی ئەو پرسە هەڵبگرێت، بە ملیتاریزەکردنی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێرش و پەلامار و زامدار کردن و گرتن و کوشتن، دەیەوێت رەوایەت بە دیاردەی ژنکوژی و کوردکوژی بدات و بە ترس و تۆقاندن، گەلی کورد بێ ئیرادەو بێ ناسنامە بکات. بۆیە بە بێ شەرمانە هێرش و پەلامار دەباتە سەر ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ شین دەگێڕن و لەمەراسیمی شین گێڕاندا بە دەیان هاوڵاتی دیکە بریندار و شەقامەکانی کوردستان غەڵتانی خوێن دەکەن. تەنانەت ئەو رژێمە ژن کوژە مافی ئەسپەردە کردنی شکۆداری شلێر و ژینای پێ هەرس ناکرێت کە لەلایەن جەلادەکانی رژێمەوە گیانیان لەدەستداوە، واتا بەو هەڵوێستە رژێم سەلماندی کە تا سەر ئێسقان لە سیاسەتی دژە ژن و دژە کوردیدا پێداگرە. لەلایەکی دیکەوە رژێم لە هەڵوێستی شکۆدار و بێ وێنەی گەلی کورد تۆقاوە، بۆیە لەهەوڵی دامرکاندنی شەپۆلی تووڕەیی و ناڕەزایەتی گەلەو بە بیانوو و تۆمەتی بێ بنەما خۆپیشاندان و داوای سرووشتی و حەقی گەل بە ناڕەوا لەقەڵەم دەدات و کردەوەی ناحەق و دڕندانەی خۆی بە کردەوەیەکی ئاسایی و بە حەق وێنا دەکات، بێگومان ئەوەش ئاگری تووڕەیی گەل و شەپۆلی تۆڵە بە گوڕتر دەکات.

لەکۆتاییدا دەتوانم بڵێم کە کوشتن و تیرۆری شلێر و ژینا دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێ قڕکردنی ژنان و کوردانە کە بە ئاسانی لەیاد ناکرێت و کەس بەرگەی قەبووڵ کردنی ئەو زۆڵم و ناحەقیانەی کە لەسەر ژنان دەکرێت، ناگرێت. بۆیە بەشداری بەشکۆی هاوڵاتیان لەمەراسیمی بە خاکسپاردنی شلێر و ژینا ئەو پەیامەی بە هەر تاکێکی خاوەن ویژدان و وڵاتپارێزی کورد دا کە لەدژی سیاسەتی دژە ژن و ژنکوژی رژێم تێکۆشانیان بەهێزتر بکەن و تا دەستەبەر کردنی مافی رەوا و ئازادی گەلی کورد و تێکشکاندنی عەقڵیەتی پیاوسالاری و دژە ژنی رژێم پەرە بە تێکۆشان بدەن. لەو پێناوەدا ئەرکی هەر ئازادیخوازێکی کورد و ئێرانییە کە لەمانگرتنی سەرتاسەری رۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانان بۆ خاوەندارێتی لەرۆحی پاک و بێگەردی شلێر و ژینا، بە گیانبازییەوە بەشداری بکات و رق و تووڕەیی خۆی لەدژی رژێمی دژە ژن دەرببڕێت و بە هەستانی لافاوی تۆڵە زۆڵم و زۆرداری و عەقڵیەتی پیاوسالاری لەکوردستان لەگۆڕ بنێن و هەر شارێک لەم قۆناخەدا پێویستە ئەرکی مرۆیی و مێژوویی سەرشانی خۆی بە جێ بهێنێت.


pjak.eu



🆔 @GozarDemocratic
🔺مبارزه می‌کنیم تا موی زنی را در لحظه‌ای از آزادی ببافیم


✍️ آدار گابار – عضو کمیته فرهنگ و هنر کژار


همچون عضو کمیته‌ فرهنگ و هنر کژار “ته‌ون زرین”، ضمن تسلیت به خانواده‌های محترم ژینا ا‌مینی و شلیر رسولی نهایت تأسف و تأثیر خود را اعلام می‌داریم. به‌واقع وضعیت پیش‌آمده بسیار اسفناک است. در ماه اخیر در شرق کوردستان، سیستم مردسالارانه، حملات نابودگرایانه‌ای را با هر شیوه‌ی ممکن بر زن کورد و تمامی زنان روا می‌دارد که تحت هیچ شرایطی قابل قبول نیست. زنان نیز با ایستاری راسخ به قیام برخاسته‌اند و اعلام این مواضع درحق ژینا و شلیر، جای تقدیر دارد. بر همین اساس، لازم است تا در تمامی شهرهای کوردستان و ایران، خلق و خصوصاً زنان، اعتراضات وسیع و لازمه را نشان داده و تداوم بخشند. چراکه آنچه به‌سر ژینا آمد و شلیری که به زندگی خود پایان داد، کاملاً نتیجه‌ی ذهنیت اشغالگری‌ بوده و امری سیاسی است که دولت اشغالگر ایران، روزانه آن را تحمیل می‌نماید.

این زنان اولین و آخرین زنانی نیستند که دستگیر، کشته و یا اعدام می گردند، حملات مختلفی بر جسم و روح زن انجام می‌گیرد که این‌ها خود مبیین ذهنیت نابودگرایانه‌ی سیستم حاکم بوده و درواقع رویکرد از بین بردن پیشاهنگی زن می‌باشد. چراکه رژیم اشغالگر ایران مطابق قانون و ذهنیت خود، حملات ناجوانمردانه‌ و غیرخلاقی را روا می‌دارد. هر جا که حجم این حملات بیشتر می‌گردد، نتیجه‌ی ذهنیت اشغالگری، سرمایه‌داری و رویکردیست که بویی از اخلاق انسانی نبرده است.

مردی که در خانه‌ای قصد تجاوز به زنی را دارد همان ذهنیت پلیس یا بسیجی‌ و اطلاعاتی دارد که حافظ این ذهنیت رژیم اشغالگر ایران می‌پردازند. ذهنیت مردگرایی از پایین به بالا برای جامعه خطراتی را به دنبال دارد. جامعه‌ی آگاه ما لازم است تا این حملات را تحت هیچ شرایطی قبول نکرده و در این راه هر چه از دستشان برآید را انجام دهند. ما تنها امروزه به قتل نمی‌رسیم، زن کورد، آشکار و درخفا روزانه کشته می‌شوند...

بیشتر بخوانید

🌏 https://kjar.online/fa/2022/09/18/مبارزه-میکنیم-تا-موی-زنی-را-در-لحظها/

#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
🆔 @kjar_2014
بیانیه کنفدرالیسم زنان کوردستان در محکومیت قتل ژینا امینی؛ مبارزه خوددفاعی را گسترش دهیم!


ک.ژ.ک در بیانیه‌ای قتل ژینا امینی توسط چماقداران رژیم آخوندی ایران را بشدت محکوم کرده و از زنان بلوچ، فارس و آذری‌زبان و بویژه زنان کورد دعوت به عمل آورده است مبارزات خود را علیه سیاست‌های زن‌ستیز در تمامی عرصه‌ها ارتقا بخشند.

🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
بیانیه کنفدرالیسم زنان کوردستان در محکومیت قتل ژینا امینی؛ مبارزه خوددفاعی را گسترش دهیم! ک.ژ.ک در بیانیه‌ای قتل ژینا امینی توسط چماقداران رژیم آخوندی ایران را بشدت محکوم کرده و از زنان بلوچ، فارس و آذری‌زبان و بویژه زنان کورد دعوت به عمل آورده است مبارزات…
بیانیه کنفدرالیسم زنان کوردستان در محکومیت قتل ژینا امینی؛ مبارزه خوددفاعی را گسترش دهیم!


ک.ژ.ک در بیانیه‌ای قتل ژینا امینی توسط چماقداران رژیم آخوندی ایران را بشدت محکوم کرده و از زنان بلوچ، فارس و آذری‌زبان و بویژه زنان کورد دعوت به عمل آورده است مبارزات خود را علیه سیاست‌های زن‌ستیز در تمامی عرصه‌ها ارتقا بخشند.


متن بیانیه کنفدرالیسم زنان کوردستان به شرح زیر است:

"ذهنیت مردسالار در هر جایی به قتل زنان دست می‌زند

ما همچو جنبش آزادی زنان کورد با خشم و نفرتی فراوان، قتل ژینا امینی را حین شکنجه پلیس اخلاقی رژیم ایران محکوم می‌کنیم. به خیزش‌های زنان در ایران و روژهلات کوردستان علیه این وحشیگری درود می‌فرستیم. به این مناسبت مراتب تسلیت خود را به خانواده مهسا امینی، دوستان وی و خلق کوردستان اعلام می‌داریم.

آنچه دیروز در مریوان یک قاتل مرد زن‌ستیز به نام گوران مرتکب شد، امروز در تهرن از سوی پلیس‌های اخلاقی نظام تکرار شد. رژیم زن‌ستیز ایران در این مقطع شکنجه در تمامی عرصه‌های زندگی را عادی جلوه می‌دهد، به شیوه‌ای سیستماتیک به اعمال ضدانسانی علیه زنان می‌پردازد، آنها را مشروع می‌کند، در سایه این رژیم اقدامات جنایتکارانه و ضددمکراتیک افزایش یافته‌اند. نقض حقوق بشر در زندان‌های ایران افزایش یافته و درصدد ساکت کردن تمامی نیروهای مخالف رژیم هستند، خواستار نابودی مبارزاه آزادیخواهی زنان با توسل به زور و سرکوب هستند. قتل زنان در مقابل دیدگان جهانیان با شکنجه، تجاوز، ازدواج کودکان نشانه نظام ستمگر و ذهنیت حاکم جنسیت‌پرست است.

دولت‌های فاشیست زن‌ستیز که با خمیرمایه جنسیت‌پرستی، دین‌پرستی، مذهب‌پرستی، ملت‌پرست و اقتدار شکل گرفته‌اند با سیاست‌های قتل‌عام زنان بی‌وقفه به کشتار زنان، تاراج، آواره نمودن و سرگردانی و بیکار کردن آنها ادامه می‌دهند.

قتل زنان بخشی از سیاست سیستماتیک قتل‌عام علیه زنان است

زنان به شیوه‌ای سیستماتیک در چهارسوی جهان از سوی ذهنیت مردسالاری به قتل می‌رسند. این جنگ که نامی بر آن گذاشته نشده همچنان ادامه دارد. در کشورمان کوردستان قتل‌عام علیه زنان بدون وقفه ادامه دارد. در هر چهاربخش کوردستان دولت‌های استعمارگر با تحمیل سیاست‌های نابودی زن بر زنان خواستار بی‌اراده کردن جامعه و منکوب کردن آن هستند. در باکور کوردستان سوق دادن زنان به شبکه‌های تجاوز، قتل، فحشا و مواد مخدر همچون سیاست جنگ ویژه ادامه دارد. فشار و هجمه به سازمان‌های متعلق به زنان کورد، ممنوعیت فعالیت زنان کورد در عرصه سیاست دمکراتیک، دستگیری وکلا به بهانه‌های واهی، تشدید شکنجه در زندان‌ها، جلوگیری از آزادی زنان محبوس در زندان، سیاست‌های تحمیلی علیه زندانیان بیمار تمامی این‌ها با هدف نابودی اراده زنان مقاومتگر صورت می‌گیرند. همچنین در روژاوا حمله به زنان پیشاهنگ مبارزه آزادی حاکی از هراس سیستم مردسلار از موضع زنان آزاد است. به همین دلیل همچنانکه زنان در خصوص حملات وحشیانه به عرصه‌های فعالیت زن اعلام کرده‌اند، مسئول اصلی و عامل قتل زنان حاکمیت‌های سیاسی هستند که درصدد تحمیل ذهنیت مردسالار بر جامعه می‌باشند."

گسترش خوددفاعی در تمامی عرصه‌ها یک ضرورت است

ک.ژ.ک در ادامه بیانیه می‌افزاید:"قتل زنان به شیوه سیستماتیک ادامه دارد. تنها راه جلوگیری از این قتل‌عام‌ها پیشبرد خوددفاعی زنان است. ما همچون زن، لازم است حساب نیروهای وحشی را که با ذهنیت، سیاست و اقدامات خود مسئول قتل‌عام‌ زنان هستند کف دستشان بگذاریم."

کنفدرالیسم زنان کوردستان از آحاد زنان بلوچ، فارس و آذری‌زبان بویژه زنان کورد در روژهلات کوردستان دعوت به عمل آورده است که در تمامی عرصه‌ها با سازماندهی خود در مقابل سیاست‌های استعمارگران مبارزه جوهری را ارتقا بخشند. همچنین می‌خواهد که علیه حملات نظام متحد شده و مقاومت را گسترش دهند.


ANF


🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻سنە؛ هێزی سپای سێدارە تاوانبارە لەم شارە

▪️جەماوەری وەزاڵە هاتوو لە ستەمی سپای پاسداران، چەکدارانی داگیرکەر تاوانباری کوشتوبڕی خەڵکی مەدەنی دەزانن.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سنندج (سنه) دومین روز اعتراضات به قتل مهسا ( ژینا امینی)


☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
⬇️⬇️⬇️

🆔 @kjar_2014
Forwarded from اورميه٢
🔴فراخوان جمعی از فعالین زنان در تهران

〽️زمان: دوشنبه
〽️آدرس: تقاطع خیابان حجاب و بلوار کشاورز
〽️ساعت 18:00
@urmiye2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەهاباد

دەسپێکردنی مانگرتنی گشتی لە کوردستان
مەهاباد ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١



مانگرتنی_گشتی
ژینا_امینی


☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
⬇️⬇️⬇️

🆔 @kjar_2014
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مانگرتنی گشتی لە شاری (مەریوان)

دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی


مانگرتنی_گشتی
ژینا_ئەمینی


☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
⬇️⬇️⬇️

🆔 @kjar_2014
ژن ژیان ئازادی لە کوێوە هاتووە؟

ژن ژیان ئازادی ئەو دروشمەیە کە لە ئاکامی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد لە دڵی باکوردی کوردستانەوە، بە گەردوونی بووە.
تەڤگەری ئازادی کوردستان بە پیشەنگایەتی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان تێکۆشانی ئازادی ژنە. ڕێبەر ئۆجەلان ژنی وەکوو یەکەمین نەتەوەی بە کۆیلەکراو لە مێژوو دا پێناسە کردووە و لە دوای ئەوەی ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنی لە ساڵی ١٩٩٨ دا گەڵاڵە کرد، ڕایگەیاند "هەتا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت"✌️

ژن ژیان ئازادی بەرهەمی ٤٥ ساڵ تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستانە. ئەم تەڤگەرە لە یەکەمین کۆنگرەیەوە کە دوو ژن تێیدا بەشداریان کرد، تا ساڵی ١٩٩٣ کە بۆ یەکەمین جار هەنگاو بۆ بە ئەرتەش بوونی ژنان هەڵگرت، بە قۆناغی دژوار دا تێپەڕیوە. دوای قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ و دەست پێکردنی تێکۆشانی گەریلایی، ژنانی کورد بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان لە پێداگری، وە لە ئاکامی تێکۆشانێکی دژوار دا جێگەی خۆیان لە ناو تێکۆشانی گەریلایی دا کردەوە. لە ئاکامی شەهید بوونی دەیان ژنی تێکۆشەری کورد وەک بێریڤان، بێریتان، زیلان و سەدان ژنی دیکە، ژنانی کورد هەنگاو بە هەنگاو خۆیان ئۆرگانیزە کرد و خۆیان گەیاندە ئاستی بە ڕێکخستن بوون. پارتی ئازادی ژنانی کوردستان پاژک و یەکینەکانی ژنانی ئازادی ستار ناسراو بە یەژاستار،  بەرهەمی ئەو بەرێخستن بوونەیە. ژنانی کورد هاوتەریب لەگەڵ چیاکان لە ناو کۆمەڵگەی باکوری کوردستانیش بە شێوەیەکی بەرفراوان خۆیان بەڕێکخستن کرد. لە ساڵانی ١٩٩٠کان و بە تایبەت ساڵانی ٢٠٠٠کانەوە تێکۆشانی ژنانی کورد لە شەقامەکانی باکوری کوردستان مۆرکی خۆیان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان دا.
دروشمی ژن ژیان ئازادی بەرهەمی ئەو قۆناغەی تێکۆشانی ئازادی ژنانی باکورە. ئیتر لەو کاتەوە ئەو دروشمە لە ناو تێکۆشانی ئازادی دا بۆتە هێمای پێشەنگایەتی ژنانی کوردستان. بەم شێوە شۆڕشی ژیانەوەی ژنان جارێکی تر، لە سەر ئەو خاکەی شۆڕشی کشت و کاڵی تێدا پێک هاتبوو، دەستی پێکرد و گەیشت بە ئاستێک کە ئێستا سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و جیهانی تەنیوەتەوە. بەم شێوە تەڤگەری ئازادی کوردستان بە پێشەنگایتی ڕیبەر ئۆجەلان شۆڕشی لە ناو شۆڕش دا پێک هێنا و ڕێگەی بۆ سەرهەڵدانی شۆڕشی ئازادی ژنان خۆش کرد. ئێستا ژنانی کورد لە باکوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات بە تێکۆشانی قارەمانانەی خۆیان لە ناو ریزەکانی تەڤگەری ئازادی ژن دا پێشەنگایەتی بۆ ژنانی جیهان دەکەن. ئێستا ئیتر نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکو لە ئێران، ئەفغانستان، تورکیا و وڵاتانی عەرەبی، ئەمریکای لاتین و تەواوی جیهان، ژن ژیان ئازدی دروشمی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی ژنانە

ژن ژیان ئازادی

#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
🆔 @kjar_2014
خوێنی ژینا و شلێرەکان دەکەینە هەوێنی تۆڵەسەندنەوە و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
خوێنی ژینا و شلێرەکان دەکەینە هەوێنی تۆڵەسەندنەوە و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا 🆔 @GozarDemocratic‌
خوێنی ژینا و شلێرەکان دەکەینە هەوێنی تۆڵەسەندنەوە و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا


سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەکەین و هیوای سەبووری و سەرفرازی یان بۆ ئاواتەخوازین. هاوکات لە کەسایەتی ژینا ئەمینی و شلێر رەسووڵی‌دا سەرجەم ئەو ژنانەی کە بە ئەشکەنجە، دەستدرێژی، سێدارە، کوشتن و بڕین بە دەستی کۆماری سێدارە و جنایەتکاری رژێمی داگیرکەری ئێران شەهید کراون یادیان بەرز رادەگرین و ستایشی خۆڕاگری و پشوودرێژی لە بنەماڵە و کەسوکارەکانیان دەکەین. ئەوەی کە دەزانرێت ژینا ئەمینی یەکەم ژن نیە کە بە دەستی جەلادانی کۆماری داگیرکەری ئێران شەهید کراوە. بەڵکوو بەر لە ژینا ئەمینی شلێر رەسووڵی لە لایەن زهنیەتی پیاوسالار و دژە ژنەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر و ئەویش بۆ پاراستنی کەرامەت و روومەتی خۆی، خۆی لە پەنجەرەی ماڵیان فڕێ دەدات و دوای سێ رۆژ گیانی بەخت دەکات. کەچی کۆماری داگیرکەر و فاشیست و رەگەزگەرای ئێران بە فێڵ و تەڵەکە ئەو کەیسەی داخست و لەسەر ئەو کردەوەیە کەسێک رووبەڕووی لێپرسینەوە و سزا نەکرایەوە. لە لایێکی ترەوە هەر ئەم سیستمە داگیرکار و قڕکەرەی ئێران بە هۆی ئەوەی کە ناتوانێت هەبوونی ژن قەبووڵ بکات، هەبوونی نیوەی کۆمەڵگا کە ژنە قەبووڵ بکات دیسان دەست درێژی دەکاتە سەر ژینا ئەمینی و ئەشکەنجەی دەکات و لە دواییشدا گیان لەدەست دەدات. ئەوە خۆی لە خۆیدا سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو سیستمە داگیرکار و فاشیست و دژە ژنەی ئێران بە درێژایی تەمەنی داگیرکاری و دژە کۆمەڵگای خۆیەوە بۆخۆی بکوژی یەکەمی ژنانە. بۆخۆی بکوژی یەکەمی ژنان و جەوانان، منداڵ و کۆمەڵگایە. هەر ئەو سیستمە داگیرکار و بکوژەی ئێران بە کردەوەی خۆی و بە بیر و بۆچوونی دژە مرۆڤایەتی و دژە ژنی خۆی کاریگەری کردۆتە سەر کۆمەڵگا و بە تایبەتی کاریگەری کردۆتە سەر زهنیەتی پیاوانێک کە لە ناو کۆمەڵگا‌دا ناتوانن هەبوون و ناسنامەی ژن قەبووڵ بکەن. هەر بۆیە دەبینین بە رۆژانە کۆمەڵگا لە ژێر هەڕەشە دایە. ژن لەژێر هەڕەشەی کوشتن و ئەشکەنجە و دەستدرێژی دایە. ئەو هەڕەشە و هێرشانە لە لایەن پیاوی دسەڵاتدار و سیستمی داگیرکەر و دژە ژنی کۆماری داگیرکەری ئێران بۆ سەر ژن و کۆمەڵگا دەکرێت.

بەڵام دەبینین کە گەلی هێژا و بە روومەتی رۆژهەڵات لە دژی ئەو کردەوە قێزەون و ناحەزەی داگیرکاری ئێران و زهنیەتی پیاوسالار و پیرسالار و دژە ژنە گەل لە شاری سەرهەڵدێری مەریوان بۆ خاوەن دەرکەوتن لە شلێر و هەروەها لە شاری سەقزی بەرخۆدێر بۆ خاوەن دەرکەوتن لە ژینا ئەمینی رژانە سەرشەقام و گەڵ گوتنی بمرێ دیکتاتۆری گووت و هەروەها بە ناسینی فکری رێبەر ئاپۆ بۆ هەڵوێست نیشاندان لە بەرامبەر بە سیستمی ژن کوژی داگیرکەری ئێران گووتنی ژن، ژیان ئازادی دەربڕی. هەروەها بۆ تەنیا نەهێشتنەوەی مەریوان و سەقز شاری خوێناوی سنە گەل دەرکەوتە سەر شەقام و گەل، گوتنی بمرێ دیکتاتۆری بە گوێی داگیرکەردا چڕاند. هەروەها گوتنی مەریوان هەمووی شلێرە بۆیە ئاوا دلێرە لە لایەن گەلی تێگەیشتوو و شۆڕشگێڕی مەریوان گوترا و هەر ئەو سەرهەڵدان و خاوەن دەرکەوتنەی مەریوان و سەقز و سنە کە نیشاندەری وڵات پارێزی و هەستی شۆڕشگێڕانەی گەلی رۆژهەڵاتە دووبارە خۆی سەلماندەوە. هەر ئەمەش سیستمی داگیرکەر و دژە ژنی ئێرانی توڕە کرد و ووتی بۆ کوشتنی ژنێک ئەو هەموو خۆ پیشاندانەی ناوێت. دیارە کە سیستمی داگیرکەر و دژە ژنی ئێران هیچ بۆی گرینگ نیە کە ژن بکوژرێت یان دەستدرێژی بکرێتە سەر و جارێکی دیکە نیشانی‌دا کە چەندە هەوڵی ئەوە دەدات کە نیوەی کۆمەڵگا یان ژن بە شێوازێکی سیستماتیک یان بکوژێت و یان بە خۆیەوە گرێ بدات و نیوەکەی دیکەی کۆمەڵگاش کە پیاو پێکی دەهێنێت هەر وەکوو ژن، یان بیکوژێت و یان بەخۆیەوە گرێ بدات. بەڵام لە ئێستادا ئیدی کاتی ئەوە هاتوە کە ژنان خۆیان بە رێکخستن بکەن و ببن بە خاوەن سیستمی خۆیان. ئێمەی ژنانی گەنجی رۆژهەڵات ی . ژ. ج. ڕ (YJCR) داخوازی ئەوەین کە هەر وەکوو چۆن گەل لە شلێر رەسووڵی و ژینا ئەمینی خاوەن دەرکەوت با ئەم خاوەن دەرکەوتن و سەرهەڵدانەی تەواوی گەل بە تایبەت جەوانان و ژنان لە رۆژهەڵات ببێت بە هەوێنی دامەزراوەیێک بۆ بەهێزبوونی زیاتری کۆمەڵگای کوردی لە رۆژهەڵات و ئێران‌دا. هەر وەک چۆن جەوانان و ژنانی جەوانی رۆژهەڵات خاوەن سیستمی خۆیانن وەکوو یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ی. ژ. ج. ڕ، جەوانان و ژنان ببن بە خاوەن رێکخراوی خۆیان و ئیتر با ئەم سەرهەڵدانە سارد نەبێتەوە و گەرم و گوڕتر درێژە بە سەرهەڵدانی خۆمان بدەین و هەتا گەیشتن بە ئامانجی گەلی خۆمان سڵ نەکەین و بە یەکجاری سیستمی داگیرکەر و قڕکەر و دژە ژنی ئێران لە کوردستان وەدەرنێین و ببینە خاوەن جێگە و پێگەی خۆمان. بۆخۆمان شەڕی خۆمان و پاراستنی خۆمان بکەین کە ئەوەش بە جێگەیاندنی ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی کورد واتە شەڕی گەلی شۆڕشگەریە.
گذار دموکراتیک
خوێنی ژینا و شلێرەکان دەکەینە هەوێنی تۆڵەسەندنەوە و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا 🆔 @GozarDemocratic‌
داخوازی ئێمەش لە ئێستادا ئەوەیە کە جەوانان و ژنانی جەوانی رۆژهەڵات خاوەن هەڵوێست بن لە بەرامبەر ئەو هێرشەی سەر ژینایەکان و شلێرەکان بۆ ئەوەی بتوانین هێرشی فاشیستیانە و جنسیەتگەرایانە و دژە ژنانەی سیستمی داگیرکەری ئێران رابگرین و خۆمان بکەین بە هێز لە ناو سیستمی جەوانان‌دا. گەر بە سیستم و رێکخراو بین داگیرکەری ئێران ناتوانێت چیتر ژنان بکوژێت و پەڕتەوازەمان بکات و دەتوانین هەتا ئەوڕۆژەی کە بکوژی ژینا ئەمینی بە سزا دەگەیێنین ئارام نەگرین و هەروەها خوێنی ئەو گەنجەی کە لە سەرهەڵدانی سەقز بۆ خاوەن دەرکەوتن لە ژینا ئەمینی لە شاری سەقز شەهید بوو و ئەو کەسانەی‌تر کە بریندار بوون لە سەر خاک نەهێڵین و هەتا تۆڵەستاندنەوە ئارام نەگرین. چوونکە هەر وەک رێبەر ئاپۆ دەڵێت خۆ رێکخستن کردن و خۆ بە سیستم کردن باشترین شێوازی خۆ پاراستنە. ئەگەر ئەو رۆحە سەرهەڵدێر و خاوەن دەرکەوتنەی خۆمان لە شلێر رەسووڵی و ژینا ئەمینی بە رێکخستن بکەین تاک بە تاکی ئێمە ئاگامان لە یەکتر دەبێت و ئیتر تەنیا نابینە پارێزەری بنەماڵەی خۆمان بەڵکوو دەبین بە پارێزەری گشت رۆژهەڵات و کوردستان و هەر ئەوەش دەبێت بە هێزێکی گەورەتر و هەتا بە سیستم بوون و پارێزوانی گشت گەلانی بن دەستی ئێران دەچێت. بۆیە جارێکی دیکەش دەرکەوت کە ئێمە پێویستیمان بە رێکخستن و خۆپاراستنی خۆمان هەیە. ئێمەی ژنانی هەڵگری رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ئەو گوتنەی رێبەر ئاپۆمان کردۆتە هەوێن و بنگەی رێکخستن و پاراستنی خۆمان بۆیە ئەوڕۆکەش ژن لە کوردستان‌دا خاوەن سیستمی خۆیەتی و پێشەنگی تەڤگەری ئاپۆییە.

بمرێ داگیرکەری دژە ژن و فاشیستی ئێران

بمرێ پیاوسالاری و پیرسالاری ئێران

بژی رێبەر ئاپۆ

یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵات – ی. ژ. ج. ڕ

١٨\٩\٢٠٢٢


pjak.eu



🆔 @GozarDemocratic
کاش رهبر آپو طنین‌انداز شدن شعارهایش در خیابان‌های روژهلات و ایران را بشنود

طی دو روز گذشتە علاوە بر تکرار این شعار در سراسر کوردستان و ایران، برخی از شخصیت‌ها نیز آن را بە عنوان شعار این برهە از مبارزات بازتکرار کردە و بر کانونی شدن آن در همراهی با مطالبات خیابانی خلق صحە گذاشتەاند.

نباید از طنین انداز شدن شعار «ژن، ژیان، آزادی» در خیابان‌های کوردستان و دیگر شهرهای ایران بە سادگی گذشت. این شعار کە از اصلی‌ترین شعارهای جنبش آزادیخواهی کوردستان است هم اکنون در حال تبدیل بە محور اصلی مطالبات خلق‌های ایران بودە و نشان از طراوت و سرزندگی جنبش نوینی دارد کە با هرگونە منقاد سازی و تحمیل سلطە از سوی هرگونە سیستم حاکمیتی شدیدا مخالفت ورزیدە و تحکیم دمکراسی رادیکال را در میان اقشار مختلف پی‌گیری می‌کند. با اینحال این طنین‌اندازی باری دشوار بر گردن جنبش آزادیخواهی کوردستان می‌نهد.
بنابە دلایل بسیاری هنوز دشوار است کە در رابطە با پیامدهای قتل حکومتی ژینا امینی و آغاز سرهلدان خلقمان در کوردستان و ایران بە دقت سخن گفت. اما آنچە کە تا کنون می‌تواند مقرون بە درستی قلمداد شود وجود زمینەهای بسیار گستردەای از سرکوب در تمام ابعاد اجتماعی و سیاسی بودە است کە از سوی حکومت تئوکراتیک ایران بر تمام خلق‌های ایران تحمیل شدە است. اما در این میان آنچە کە توجە بسیاری از ناظران را بە سوی خود جلب کردە است کانونی شدن شعار ژن، ژیان ، آزادی [زن، زندگی، آزادی] بە عنوان یکی از شعارهای اصلی رهبر آپو و جنبش آزادیخواهی کوردستان در کف مطالبات خیابانی خلق در روژهلات کوردستان و ایران است کە نشان از طراوت و توان نفوذپذیری آن در میان تودەهای مردم دارد.

طی دو روز گذشتە علاوە بر تکرار این شعار در سراسر کوردستان و ایران، برخی از شخصیت‌ها نیز آن را بە عنوان شعار این برهە از مبارزات بازتکرار کردە و بر کانونی شدن آن در همراهی با مطالبات خیابانی خلق صحە گذاشتەاند. این شعار کە از اصلی‌ترین شعارهای جنبش آزادیخواهی کوردستان است هم اکنون در حال تبدیل بە محور اصلی مطالبات خلق‌های ایران بودە و نشان از طراوت و سرزندگی جنبش نوینی دارد کە با هر گونە منقادسازی و تحمیل سلطە از سوی هرگونە سیستم حاکمیتی شدیدا مخالفت ورزیدە و تحکیم دمکراسی رادیکال را در میان اقشار مختلف پی‌گیری می‌کند. با اینحال این طنین‌اندازی باری دشوار بر گردن جنبش آزادیخواهی کوردستان می‌نهد.
شاید در سال‌های دهه ٢٠٠٠ کە این شعار از سوی رهبر آپو مطرح شد خیل بسیاری بودند کە از اهمیت استراتژیک آن اطلاعی نداشتند، اما دوربینی سمت و سوهای سیاسی و انگشت گذاشتن بر نقاط ضعف و تبدیل آن بە نقطە قوت از جملە ویژگی‌های رهبران سیاسی در بعد استراتژیک محسوب می‌شود؛ امری کە هم اکنون بنیان‌های تمامیت‌گرایانە رژیم را بە لرزە درآوردە است. کاش رهبر آپو می‌توانست در کنج امرالی طنین‌انداز شدن شعارهایش در روژهلات کوردستان و ایران را بشنود.

anf

#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
🆔 @kjar_2014
🔺خاوەن دەرکەوتن لە ژینا، خاوەن دەرکەوتن لە نرخەکانی مرۆڤایەتیە


سەرەتا و بەر لە هەموو شتێک ئێمە کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست رژیمی داگیرکەری ئێران بە توندی شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ژینا و گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت ژنانێک کە دڵیان بۆ ئازادی لێ دەدات، دەکەین. ئێمە وەک هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان HPJ پشتیوانی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ هەموو ئەو ژنانە کە لە بن زەخت و گوشار و تەنانەت لەوەش زیاتر “کۆمەڵکوژی” رژیمی داگیرکەری ئێران کە سیستەمی خۆی بە بنەمایەکی دژە ژن ئاوا کردووە و هەر رۆژ زیاتر پەرەی پێ دەدات دا، خۆڕاگری دەکەن و پێشەنگایەتی بۆ سەرهەڵدان دەکەن.

لەم پێواژوویە دا ژنانی وەک ژینا و شلێر، یاسا و بنەمای داسەپاو بە سەر ژنانیان بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ نەکرد و لە بەرامبەر عەقڵیەتی نێرسالار وەستانەوە و بوون بە هێمای بەرخۆدان. ئەوە پێمان دەسەلمێنێت کە کۆمەڵگە و بە تایبەتی ژنان ئیتر هیچ سنوور و یاسایەک کە “ولایت فقیە” دایناوە و بە هەموو هێزیەوە پارێزگاری لێ دەکات، بە هیچ شیوەیەک قەبووڵی ناکەن و لە بەرامبەریشی دا سەر بەرز دەکەنەوە و تێکۆشنێکی بێ وێنە دەکەن. ژنان بۆ ئەوەی ئەنجامی باش لەم تێکۆشینانە وەربگرن دەبێت لەگەڵ هەموو ژنانی تر یەک بگرن و تێکۆشانیان جیهانی بکەنەوە.

ئەو جینایەتە کە بە دەستی گەشتی ئێرشادەوە دەکرێت، پێویستە بە هیچ شێوازیک قەبووڵ نەکرێت، لەبەر ئەوەی هەموو ئەم کردەوانە لە دژی ژنان پیلان کراون و خزمەت بە سیستەمی نێرسالاری ئێران دەکات. دەبێت ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران لە بەرامبەری ئەو بندەستیە کە حکومەتی ئێران بەسەریان دادەسەپێنێت، هۆشیار بن و بە تایبەت دەبێت لە بەرامبەر هەموو ئەو هێرشانە کە لە لایەن عەقڵیەتی پیاوسالارەوە بەڕێوەدەچێت، هێزی پاراستنیان بە هێز بکەن بۆ ئەوەی بتوانن شەڕەف و کەرامەتی ژنان بپارێزن. ئەگەر ژن بتوانێت خاوەنداری لە هەموو ئەو نرخانەی کە بە دەست ژن لە سەرەتای میژوو وە تا ئێستا بە دەستیان هێناوە بکات، هیچ سیستەمێکی پیاوسالار بۆی نیە بەردەوام بێت. هەر بۆیە پێویستە ژنان بە بنەمایەکی ئایدۆلۆژیک، فەلسەفیک و دیموکراتیک یەک بگرن و رێکخستنێک ئاوا بکەن کە هەموو ژنانی کورد، فارس، بەلوچ، ئازەری و عەرەب جێگای تێدا بگرن و بە سیستەمێکی باش ئەو ڕێکخستن بوونەیان بپارێزن.

ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ئەوەی خاوەنداری بکەن لە ژنانی وەک ژینا و شلێر و هەموو ئەو ژنانەی کە لە مێژووی ئازادی ژن دا ڕۆڵیان بووە و بوون بە هێما؛ پێویستە بەشداری ریزەکانی ئازادی ببن. نەهێڵن مەشخەڵی تێکۆشانی قارەمانانی وەک شیرین عەلەم هولی، زیلان پەپولە و رۆژدا کۆتۆل کە لە بەرامبەر سیستەمی داگیرکەری ئێران وەستانەوە، بکوژێتەوە و بە سەربەرزیەوە ڕێگایان بەردەوام بکەن. ئەو ژنە قارەمانانە بوون بە هێڵی پێشەنگی ژن و ڕێگایان بۆ هەموو ژنان رووناک کردەوە. پێویستە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناسنامەی ئازادی ژن بپارێزن.

لە کۆتایی دا ئێمە وەک HPJ ژینا و شلێرەکان بە ڕێزەوە، بە بیر دێنینەوە و سۆزی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازای ژن دەدەین و دەڵێین کە ئێمە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئێرانێکی دیموکراتیک تێدەکۆشین و سەرکەوتن بە دەست دەهێنین.

فەرمانداری hpj

20.09.2022



بەردەوام بکە

🌏 https://kjar.online/2022/09/20/خاوەن-دەرکەوتن-لە-ژینا،-خاوەن-دەرکەوت/


#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
🆔 @kjar_2014