گذار دموکراتیک
هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب؛ هه‌ڵمه‌تی بونیادنانی كه‌سایه‌ت و كوردی ئازاد ✍ فەرهاد پەپولە 🆔 @GozarDemocratic
هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب؛ هه‌ڵمه‌تی بونیادنانی كه‌سایه‌ت و كوردی ئازاد
✍ فەرهاد پەپولە
گه‌لی كورد یه‌ك له كۆنترین گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و رۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری هه‌بووه له خوڵقاندنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و پێشخستن و پێگه‌یشتنی. به كۆتایی هاتنی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسی گه‌لان، مودیلی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوو به رێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ره‌كی یا باشتر وایه بڵێن سه‌پێنرا. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد و كێشه‌ی كورد رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن بوونه‌وه، به‌تایبه‌تی پاش مۆركردنی په‌یمانی لۆزان له ساڵی ۱۹۲۳ له نێوان هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و هێزه هه‌رێمییه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی توركیا. له‌و مێژووه به دواوه، ئه‌م هێزانه به هه‌موو تین و توانای خۆیانه‌وه هه‌وڵیان داوه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یمانه كه نكۆڵیكردنی ناسنامه‌ی گه‌لی كوردی له‌خۆ گرتووه، جێبه‌جێ و سه‌ربخه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی بێ‌ره‌حه‌م و بێ‌به‌زه‌یی و له هه‌موو بوارێكه‌وه، رووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینه ئازادیخوازییه‌كانی گه‌لی كورد ببنه‌وه. رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری توركیا له به‌ڵگه‌نامه و بانگه‌شه‌كانی خۆیان به شانازیه‌وه باسیان له‌وه ده‌كرد كه له مێژووی كۆماری توركیادا، ۲۸ راپه‌ڕینی كوردی‌یان سه‌ركوت كردووه، كورد و كێشه‌ی كوردیان له‌ناو گۆڕ ناوه و پارتی كاركەرانی كوردستان (پ.ك.ك)یشیان، به یاخیبوونی ۲۹ هه‌مین پێناسه ده‌كرد. سه‌ره‌تا ده‌یانگوت كه ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش به زووترین كات سه‌ركوت ده‌كەین. رژیمی فاشیستی توركیا به‌هه‌موو شێوازیك رووبه‌ڕووی بووه و به پارچه‌كه‌ر، یاخی و تیرۆریست ناوزەدی کرد.
بناخه‌ی پ.ك.ك له لایه‌ن كۆمه‌ڵیك لاوی كورد و تورك دارێژڕا، ئه‌وان ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ئازادیی كورد كرد و پێیان وابوو كه به میتۆدی كلاسیكی بزووتنه‌وه‌ی كوردی، كورد رزگار نابێت. هه‌روه‌ها میتۆده كلاسیكه‌كه‌ی چه‌په‌كانیش كه گرنگی به ناسنامه و كه‌لتووره جیاوازه‌كان ناده‌ن، ناتوانێت ئاشتی و دادوه‌ری له توركیا ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌وان هه‌وڵیاندا كه كۆتێزێك له نێوان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سۆسیالیزم و مه‌سه‌له‌ی تاك و مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا دروست بكه‌ن و بنه‌ما فكرییه‌كانی ئه‌م تێزه دروست بكه‌ن، له‌م پێناوه‌شدا له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه هه‌تا كۆتایی حه‌فتاكان هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئامانجه ده‌ده‌ن. پاش ئه‌وه‌ی كه بناخه‌ی ئه‌م جیهانبینیه‌ی خۆیان داڕشت، هه‌وڵیاندا كه میكانیزمێكی سیاسی دروست بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان و ئه‌وه بوو كه پارتی كارکەرانی كوردستان وه‌ك ئه‌و میكانیزمه دامه‌زرا.
رژێمی فاشیستی توركیا دوای دامه‌زراندنی پ.ك.ك به هه‌موو شێوازێك ده‌ستی دایه گرتن و ئازاردانی كادیر و ئه‌ندامانی ئه‌م پارته و هه‌موو رێگاكانی خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی داخست و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و هه‌زاران لایه‌نگری ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرد. دوای ئه‌وه‌ی پ.ك.ك بینی كه رژێمی داگیركه‌ر رێگه نادات به تێكۆشانی سیاسی و فیكری، وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بداته‌وه، وه‌ك مافێكی ڕه‌وا و به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه مافی پاراستن به مافێكی ره‌وا دبینن، په‌نای برده خه‌باتی چه‌كداری و له ۱۵\۸\۱۹۸۴ به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ مه‌عسووم كۆركماز ناسراو به «عه‌گید» ، پێنگاوێكی مێژووی هاته ئاراوه كه تێكۆشانی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردی تێپه‌ڕی قۆناخێكی نوێ كرد و به پێنگاو یان هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب ناووده‌نگی ده‌ركرد. به ده‌ستپێكردنی ئه‌م پێنگاوه، رۆحی تێكۆشان و به‌خۆباوه‌ڕبوون له‌ناو گه‌لی كورد زیندوو بووه‌وه و گه‌لی كورد كه برابووه لێواره‌ی له‌ناوچوون و له‌بیرچوون، جارێكی دیكه بوو به خاوه‌ن ئیراده و هێزی خه‌باتی راسته‌قینه. به‌م شێوه‌یه خه‌ون و خه‌یاڵی داگیركه‌رانی توركیا و دارێژه‌رانی په‌یمانی لۆزان تووشی ئاڵۆزی و تێكچوون بوویه‌وه. بێگومان پێنگاوی ۱۵‌ی ئاب رۆڵێكی یه‌کجار گه‌وره و كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پ.ك.ك و هۆشیاربوونه‌وه و به‌خۆباوه‌ڕبوونی گه‌ل. ئه‌و دۆخ و كاته‌ی كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ستیپێكرد، دۆخ و كاتێكی ئاسایی نه‌بوو، گلادیۆی توركیا كه له میانه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی ۱۲ ئه‌یلوولی ۱۹۸۰ دا دوا پاشماوه‌كانی شۆڕشگێڕانی توركی سڕیبوویه‌وه، هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب ۱۹۸۴ له حیسابدا نه‌بوو. كاتێك روویدا، سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌ركێشیه‌كی ساده‌ی چه‌پڕه‌وان مه‌زه‌نده‌كرا. له‌و بڕوایه دابوون كه به‌هێزه كلاسیكه‌كانی سوپا، پۆلیس و هه‌واڵگریه‌كانه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له راگه‌یاندنه‌كان و له‌ناو گه‌ل ده‌نگی دایه‌وه و ئیتر ده‌وڵه‌ت نه‌یده‌توانی بیشارێته‌وه و حاشای لێبكات، كه‌نعان ئه‌وره‌ن گوتی: «چه‌ن كه‌سی چه‌ته و یاخین، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له‌ناویان ده‌به‌ین». سه‌ره‌تا گوتیان بۆ ماوه‌ی ۲۴ كاتژمێر، دواتر گوتیان ۴۸ و دواتریش گوتیان ۷۲ كاتژمێر له‌ناویان ده‌به‌ین. به‌ڵام كه له ساڵی یه‌كه‌م نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، مه‌سه‌له‌كه‌یان بۆ ناتۆ گواسته‌وه.
رێبه‌ر ئاپۆ له په‌رتووكی پێنجه‌می مانیفستۆی شارستانێتی دیموكراتیك سه‌باره‌ت به گرینگی و پێویستیی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه ده‌چوو وه‌ها ده‌ڵێت: «له هه‌لومه‌رجه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی پ.ك.ك دا، نكۆڵی‌كردن له رئالیته‌ی كورد، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كێشه‌ی بوونی ده‌خسته رۆژه‌ڤه‌وه. پ.ك.ك ش، سه‌ره‌تا له رێگای به‌ڵگه ئایدیۆلۆژیه‌كانه‌وه هه‌وڵی سه‌لماندنی بوونی كێشه‌كه‌ی داوه. ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی ناواقعیانه‌ی چه‌پی توركیش سه‌باره‌ت به كێشه‌كه، پێویستی بیركردنه‌وه و خۆرێكخستنی له ئاست وڵات و نه‌ته‌وه هێنا ئاراوه. سه‌رهه‌ڵدانی ناوی پ.ك.ك ش گرێدراوی دۆخی قۆناغه‌كه‌ی ئه‌و كاته بوو. كاتیك له میانه‌ی رێبازه ورد و ته‌ڵه‌كه‌بازیه‌كانه‌ه‌وه چه‌پڕه‌وه‌كانیش درێژه‌یان به نكۆڵی‌كردن دا، ئیتر له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه جیاوازه‌كانه‌وه رێكخستن و چالاكی بوو به رۆژه‌ڤ. ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی تورك كاتیك داكۆكی له‌سه‌ر سیاسه‌تی باوی نكۆڵی و قڕكردن كرد و ده‌رفه‌تی به هه‌وڵی رێگه‌چاره‌ی سیاسیانه نه‌دا؛ به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك له میانه‌ی تیرۆری فاشیستانه‌ی ۱۲‌ی ئه‌یلووله‌وه وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵ و لێگه‌ڕینانه‌ی دایه‌وه، ئه‌و كاته هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی پ.ك.ك وه‌ك تاكه بژارێك كه‌وته رۆژه‌ڤه‌وه. له‌و ره‌وشه‌دا یان ئه‌وه‌تا پ.ك.ك ش وه‌ك گروپه چه‌پڕه‌وه دیمۆكراته‌كانی توركیا له‌ناو ده‌چوو، یانیش بڕیاری به‌رخۆدانی ده‌دا. سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردن كه به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه لە لایه‌ن فاشیزمی ۱۲‌ی ئه‌یلووله‌وه به‌شێوه‌یەکی تیرۆری ئاشكرا هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی درا، رۆڵێكی دیاركه‌ری بینی كه كێشه‌ی كورد له كێشه‌ی ناسنامه‌ی ئایدیۆلۆژیییه‌وه بۆ كێشه‌ی شه‌ڕ و تێكۆشان بگۆڕێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاوتوێكردنی هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئابی ۱۹۸۴ واقیعتر ده‌بێت. له سیفه‌تی رزگاری زیاتر هه‌ڵمه‌ته‌كه له ئامانجی سه‌لماندنی بوون و درێژه‌پێدانیه‌وه نزیكتره«. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌روه‌ها له هه‌مان په‌رتووكدا وه‌ها باس له كاریگه‌ری هه‌ڵمه‌تی ۱۵ ئاب له‌سه‌ر كوردان ده‌كات: «كوردان ناچار كرابوون ده‌ستبه‌رداری بوونی خۆیان بن. ئه‌و ده‌ستبه‌ردانه‌ی له رێگای توندوتیژی و ئامرازه ئابوورییه‌كانیه‌وه به‌دیهاتبوو تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌رس كرابوو. راستینه‌ی گه‌ل و كۆمه‌ڵگایه‌ك جێگای باس بوو كه له خۆی نامۆ كرابوو. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب ئه‌و نامۆبوونه‌ی ده‌شكاند، به‌مجۆره‌ش سیاسه‌ته‌كانی نكۆڵی و قڕكردن و ئه‌نجامه‌كانیانی مایه‌پووچ ده‌كرد. له‌و بواره‌شدا تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. واته سه‌رله‌نوێ كوردایه‌تی سه‌ری‌هه‌ڵدایه‌وه، كوردان ده‌بوون به دیارده و واقیعێك كه خۆیان په‌سه‌ندیان ده‌كرد».
بێگومان هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئابی ۱۹۸۴ لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینه له مێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و بگره هه‌موو گه‌لانی ئازادیخواز. پاش ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بوو كه لاوانی كورد به‌تایبه‌ت له باكوور و رۆژئاوای كوردستان پۆل پۆل به‌شداری ناو ریزه‌كانی شۆڕش بوون و چه‌كی شه‌ره‌ف و كرامه‌تیان له شان كرد. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به‌هێزتر بوو و له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه په‌ره‌ی به خه‌بات دا. هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی ۱۵ ئاب له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه هێڵی ناپاكای و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان كه هه‌تا ئاستێك خۆی خزاندبووه ناو ریزه‌كانی شۆڕش، هیوای تێكبشكێت و ناچاربوون ناو ریزه‌كانی بزووتنه‌وه به‌جێ بهێڵن و هه‌ڵبێن. پێنگاوی ۱۵‌ی ته‌باخ خاڵی كۆتایی له‌سه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ئه‌و بێ باوه‌ڕبوون به‌خۆیه دانا كه نه‌یارانی گه‌لی كورد هه‌وڵیان ده‌دا گه‌لی كورد وه‌ك چاره‌نووسێكی نه‌گۆڕدراو، قه‌بووڵی بكه‌ن و چیدی بیری ئازادی و تێكۆشان به‌خیاڵی كه‌س‌دا نه‌یەت، هه‌ڵمه‌تی ۱۵‌ی ئاب، تیرێك بوو له دڵی دێوه‌زمه‌ی ده‌سه‌ڵات و داگیركاری كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به سه‌رهه‌ڵبڕینی گه‌لی كورد نه‌ده‌دا و هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستبووه گه‌ڕ كه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م گه‌له و مێژووه‌كه‌ی بسڕێته‌وه.
سەرچاوە: گۆڤاری ژیلەمۆ ژمارە٢٢
pjak.eu
🆔 @GozarDemocratic

ڕێزان جاوید کێ بوو و چۆن تیرۆر کرا؟
بۆ ڕێزلێنان لە یاد و ڕێگای فەرماندە و شۆڕشگێڕی مەزن “ڕێزان جاوید”، هاوکات بۆ شرۆڤەکردنی هۆکاری ئەم تیرۆرە، کۆڕێک لە کلاب‌هاوسی پژاک پرێس بەڕێوە دەچێت.
ڕێکەوت ڕۆژی دووشەمە: ١٥-٠٨-٢٠٢٢
کاتژمێر بە کاتی ئورووپا: ٢٠:٠٠
بە کاتی ڕۆژهەڵات: ٢٢:٣٠
https://www.clubhouse.com/join/pjak-press/aUg5dBmp/xVrrqE8G?utm_medium=ch_invite&utm_campaign=dpXmNcZY_logqTXTmnTzhA-324721

بە ڕێوەڕەسمێک یادی شەهید ڕێزان جاوید بەرز ڕاگیرا
لە شاری یۆتێبۆری بە ئامادەکاری کۆمیتەی پژاک کۆڕێک بۆ شۆڕشگێڕی مەزن شەهید ڕێزان جاوید و دوو شەرڤانی یەپەگە کە لە ئەنجامی هێرشی هەوایی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا شەهید بوون بەڕێوە چوو، لەم ڕێوەڕەسمەدا لە کەسایەتی شەهید ڕێزان جاوید دا، یادی سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بەڕز ڕاگیڕا.
شەهید نامرن

Photo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM

قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، هەوێنی ژیانەوەی کوردە ✍ ئامەد شاهۆ 🆔 @GozarDemocratic
قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، هەوێنی ژیانەوەی کوردە
✍ ئامەد شاهۆ
١٥ی ئاب، بۆ گەلی کورد زایینی نوێ و سەرەتای قۆناخێکی نوێیە. رۆژێکە کە زنجیری کۆیلەتی و هێڵی خیانەت لەکوردستان دەپچڕێت و هیوای ژیانەوە لەتاک بە تاکی کوردی ئازادیخواز و تێکۆشەر دەگەشێنێتەوە. ئەو رۆژەیە کە هێز و ئیرادە بە مرۆڤ دەبەخشێ و لێگەڕین بە دوای ژیانی ئازاد و تێکۆشانی نەبەزانەو رەوای کورد واتادار و شکۆدارتر دەکات و رۆحێکی نوێ بە تاک و کۆمەڵگا دەبەخشێت. بۆیە ئەو رۆژ بۆ گەلی کورد بە قەڵەمبازی ١٥ی ئاب ناوزەد کراوە و ئەوەش کوردی ئازادی کردووەتە ناسنامەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوین. بۆیە ١٥ی ئاب، رۆژی ژیانەوە، هەستانەوە و قارەمانی گەلی کوردە. لەبنەڕەتدا هەڵمەتێكە کە لەدژی كۆیلایەتی داسەپاو بەسەر كۆمەڵگای كوردستان و پارچەكردنی خاكی كوردستان و بێ پێگە هێشتنەوەی كورد و سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاوکاری و سیستەمی ئەشکەنجە سەرهەڵدەدات.
١٥ی ئاب، فەلسەفە و رەوتێکی نوێ ژیانە کە لەدژی سەپاندنی كۆیلەداری سەر گەلی كورد، راپەڕینێكی سەردەمیانە بەرپا دەکات و بە تەقاندنی یەکەمین فیشەکی ئازادیخوازی لەدژی داگیركاری، هەنگاو بۆ خاوەندارێتی کردن لەمرۆڤایەتی هەڵدەگیردرێت. بۆیە هەنگاوی ١٥ی ئاب تەنیا سەرەتایەك بۆ تێكۆشانی چەكداری نییە، بەڵکوو بە لووتکە گەیاندن و دەستێپکردنی قۆناخێکی نوێی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، دیپلۆماسی، كولتووری و كۆمەڵایەتییە کە وەک ئاسۆی بەرەبەیانی ئازادی لەباکووری کوردستان سەرهەڵدەدات و لەسەرجەم بەشەکانی کوردستان، ناوچەکە و جیهان دەدرەوشێتەوە.
بۆیە ئەو قەڵەمبازە هێزی شكۆدار و نەبەزانەی راستینەی كوردی خستە مەیدان، کە ئەمڕۆ لەشەڕی جیهانی سێهەمدا خاوەن رۆڵ و پێگەی ئیستراتیژی و مێژووییە. ئەو رۆحەی كە ئەم تێكۆشانە ئەفسانەییەی خوڵقاند، رۆحی فەرمانداری مەزن شەهید عەگید و دەیان هەزار شەهیدی کوردستانە کە نرخ و دەستکەوتەکانی گەلیان تا بە ئەمڕۆ تاجدار کردووە.
ئەو قەڵەمبازە مێژووییە لەدژی چڕبوونەوەی سیاسەتی زەخت و گوشار، ئەشكەنجە، لەباربردنی كەسایەتی، تواندنەوە، كۆچبەری و سیاسەتی قڕكردنە کە لە چوارچێوەی پیلانی شەرق ئیسلاحات و تەڤگەرەكانی تەبدیل و تەنكیلی سەر بە دەوڵەتی فاشیستی تورک لە كوردستان بەڕێوە دەبران. هاوکات هەنگاوێکی شکۆداری کورد لەبەرامبەر كودەتای ١٢ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٨٠ی دەوڵەتی فاشیزمی تورکە. هەنگاوێکە لەدژی ئەو کۆنسێپتەی کە پاکتاوکردنی كولتوور، زمان، شووناس و هەبوونی کۆمەڵگای کوردیان کردبووە ئامانج. هاوتەریبی ئەو کۆنسێپتە مەترسیدارە لە زیندانی ئامەدیش لەو پێناوەدا هۆڤێتی مەزن و سیاسەتی ئەشکەنجەی تۆقێنەریان لە دژی زیندانیانی سیاسی كورد ئەنجامداوە، تا چەکەرەی خۆڕاگری و ئیرادەی نەبەز و کۆڵنەدەری کورد تەفرووتونا بکەن. بەڵام قەڵەمبازی ١٥ ئاب، بووە زەبرێکی كوشەندە کە لە زیهنیەتی دەسەڵاتداری و چەوسێنەر و كۆیلەداری تورک بدرێت و دەسەڵاتی ناوبەتاڵ و کلۆری فاشیستی تورک رووت و قووت بکرێت و درز بخرێتە نێو سنوورە دەستكردەكانی كوردستان و بە پێچەوانەی رۆحی کودەتای ١٢ی ئەیلوول، رۆحی نەتەوەیی ـ دیموكراتی و شۆڕشگێڕانە لەکوردستان سەرهەڵبدات.
ئەوەش داستانی سەرلەنوێی ژیانەوە بۆ گەلی کورد تۆمار کرد. لەبەر ئەوەی گەلی کورد لەسەردەمێکدایە كە هیوای بە ژیانێكی ئازاد و دیمۆکراتیک نەزۆک کرابوو و پرسی کورد لەلایەن نەیارانی کوردەوە لە چاڵ نرابوو. بۆیە قەڵەمبازی ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٨٤، دەبێتە پەرجۆیەکی مەزن بۆ سەرلەنوێ ژیانەوەی کورد و کوردستان. چۆن ئەو پەرجۆیە بە رێكخستنی هێزەكانی رزگاری كوردستان – HRK و بە پێشەنگایەتی پارتی کارکەرێن کوردستان – PKK پێشكەوت. بۆیە نمونەیەكی بەرچاوە لە قارەمانێتی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیکی گەلی کورد لەسەدەی ٢١دا. تایبەت بەو قەڵەمبازە لەمێژووی کوردستاندا بۆ جاری یەکەم هەرێمەكانی ئەرۆح و شەمزینان دەخرێتە ژێر کۆنتڕۆڵی گەلی کورد. ئەو دەستکەوتە ئەفساناویەش بە قارەمانێتی فەرمانداری نەمر عەگید (مەعسوم كۆركماز) دەستەبەر کراوە کە بە ورەیەكی مەزن و پۆڵایینەوە بەڕەنگاری رژێمی داگیركاری تورك بووەتەوەو رێبازی تێكۆشان و خوڕاگری سەردەمیانە بۆ گەلی کورد درەوشاندەوەو تا بە ئەمڕۆش ئەو رەوتەی تێکۆشان لەچیاکانی کوردستان لەگەشانەوەدایە.
واتا ئەو قەڵەمبازە لەکوردستان و ناوچەکە شۆڕشی زەین و رامان، شۆڕشی كۆمەڵایەتی، شۆڕشی ژن و ژینگەی خوڵقاندووە، بەو هەڵمەتە سەرجەم كەموكورتییە كۆمەڵایەتییەکان وەلاوە دەنرێت و دوا بەدوای شەهادەتی هەڤاڵ عەگید دامەزراندنی ئەرتەشی رزگاری گەلی كوردستان (ARGK) دەبێتە هێزێک کە ئیرادە، باوەڕی و متمانەی پتەو کردنی تێکۆشان لەکوردستان گەشاوە دەکات. بەتایبەت تەڤگەری ئازادی ژن و جوان و شەپۆلی سەرهەڵدانەوەی جەماوەری کەناڵیزەی شۆڕشی ئازادی دەکات.

ئەم قەڵەمبازە لەکوردستان و سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان دەرگای بۆ کرانەوە و پێشكەوتن ئاوەڵا کرد و كوردستان بووە ناوەندی تێكۆشانی برایەتی، دیموكراسی، ئازادی و پێکەوە ژیان. هاوکات بووە خولقێنەری رێكخستنی نەتەوەیی و پاراستنی رەوا لەناوچەكە. ئەو قەڵەمبازە زیهنیەتی کۆیلەتی و هەر جۆرە پاشڤەڕۆتی لە كوردستان لەنێو برد و بناخەی سیستەمی نەتەوەی دیموكراتیکی خوڵقاند و گیانی نەتەوەیی كوردانی بووژاندەوەو بناخەی شەڕی شۆڕشگێڕی گەلی لەکوردستان داڕشت کە هیوای گەهێشتن بە ئازادی و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات و سەرجەم ئەو خەونانەش لەرۆژئاوای کوردستان هاتەدی.
واتا قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، گۆڕانكاری بنچینەیی لەزەین و ویژدانی کەسایەتی کورد و وەرچەرخانی مەزن لە رەوتی تێکۆشان و بەرخودان و رۆشنگەری لەکوردستان خوڵقاند کە بنەمای ناسنامەی ئازادی لەکوردستان دژ بە کۆیلەتی ئافراند لەبەر ئەوەش گەلی کورد و دۆستانی ئەو قەڵەمبازە وەک جەژنی ژیانەوە بە چالاكی و بەرنامەی شكۆدار پیرۆز و بەرز رادەگرن.
نرخ و بەهاکانی ١٥ی ئاب ئەوەندە فراوان و بەرینە کە کۆڵەکەکانی سیستەمی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوە هەرێمیەکان لەناوچەکە هەژاندووە و نەیارانی کوردیش بەو نرخانە چاویان هەڵنایەت. بۆیە رۆژئاوای کوردستان کە وەک نرخێکی ئەو هەڵمەتەیە وەک پڕۆژەی نەتەوەی دیمۆکراتیک دانی پێدانانێن و ئەوەش هەرس ناکەن کە کورد هەڵگری پێگەی سیاسی ـ حقوقی و دیمۆکراتیک لەناوچەکەدا بکات. چون ئەو قەڵەمبازە ئەمڕۆ هەوێنی شۆڕشی ئازادی و دیمۆکراسی کورد لەهەر چوار بەشی کوردستانەو بە کۆنسێپتی قڕکردنی کوردان دەیانەوێت رێگری لەبەربڵاو بوونی ئەو نرخە کۆمیناڵ و دیمۆکراتیانەی گەلی کورد و دۆستانی بگرن.
لەلایەکی دیکەوە رۆحیەی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، ئەمڕۆ لەهەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە هیوای ژیانەوەی مرۆڤایەتی گەشاوەتر دەکات. ئەو بەرخودانە مێژووییە کە بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان لەدژی داگیرکەری و خیانەت بەڕێوە دەچێت قەڵەمبازی نوێی ١٥ی ئاب یان ژیاندەوە. واتا قەڵەمبازێکی تێکۆشان کە بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنانی کورد لەدژی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری بەڕێوە دەچێت، بێ وێنە و بێ هاوتایە. ئەو قەڵەمبازەش لەکەسایەتی دەوڵەتی فاشیستی تورک و پارت و بنەماڵەی خیانەتکاری پەدەکە و بارزانی، گورزی جەرگبڕی لەناتۆ و ئەمریکا وەشاندووە کە بە بەرخودان و تێکۆشانی سەردەمیانەی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب پێشکەوتووترین تەکنۆلۆجیای شەڕ بێ کاریگەر و پووچ دەکەن و بە پێچەوانەوە داستانی قارەمانی و مێژووی ئازادیخوازی بۆ مرۆڤایەتی دەنووسنەوە.
قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، هاوتەریبی ئەو گۆڕانکاریانە تایبەت كاریگەریەکی بەرچاوی لە سەر هەموو چین و پێکهاتەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بە تایبەت گەنجان داناوە. هەر چەند نەیارانی کورد و لەناودا داگیرکەری ئێران بۆ ئەوەی ئەزموون، نرخ و بەهاکانی ئەو هەڵمەتە تێپەڕی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبێت، لەپێناو لەناوبردن و توانەوەی گەلی کورد هەر جۆرە رێ و رێبازی دڕندانەیان بە کار هێناوەو لەهەر جۆرە پاڵپشتی و هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک درێغی نەکردووە. بەڵام گەلی کورد بە ورەیەکی بەرزەوە بە پێشەنگایەتی گەنجان بەرپرچی توندی ئەو سیاسەتە دژە مرۆییانەیان داوەتەوە.
قەڵەمبازی ١٥ی ئاب بێگومان بۆ گەلی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان بە واتای ژیانەوە، هەستانەوە و زنینەوەیە. تایبەت گەنجانی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەپێناو پتەوکردنی خەبات و بەرخودان و بەرزکردنەوەی تێکۆشان لەسەر رۆحیە و فەلسەفەی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، لەرێكەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٠٦، كۆمەڵانی جوانانی رۆژهەڵات – KCR یان دامەزراند. بەوەش گەنجان بە بنەماگرتنی فەلسەفەی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، تێکۆشانیان لە بەرامبەر سیاسەتی ئینكار، لەناوبردن، كۆیلایەتی و خیانەت كە بە سەر گەلی كورد دەسەپێنرێت، دەستپێکرد و لەو پێناوەدا هەڵمەتی خۆرێکخستن کردن و تێکۆشانیان لەدژی داگیرکەری راگەیاند. گەنجان لەسەر بیرۆكەی ئازادی و نەتەوەیی فەرماندە عەگید، بە پەیوەست بوونیان بۆ ناو ریزەکان گەریلا ئەرتەشی گەریلای کوردستانیان مەزن کرد و چەمكی خۆپاراستن و پارێزوانیكردن لە نرخ و بەهاكانی گەل یان لەکوردستان بە هەند وەرگرت.
بۆیە دامەزراندنی کەجەڕە لەسەر رۆحیەی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی تێکۆشانی گەلی کورد لەدژی داگیرکەرییە. واتا دامەزراندنی کەجەڕە لەسەر ئەو قەڵەمبازە، تەنیا سەرەتایەك بۆ تێكۆشانی چەكداری نەبووە، بەڵکوو دەستێپکردنی قۆناخێکی نوێی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، كولتووری و كۆمەڵایەتی لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە کە بۆ گەلی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان بوووەتە ئاسۆی بەرەبەیانی ئازادی و سەرجەم پێکهاتەکانی کورد لەپێناو خاوەندارێتی لەشووناس و ئیرادەی ئازادیان روویان لەریزەکانی بەرخودان و تێکۆشانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پەژاک کرد و بەو هەڵوێستەش بەڕەنگاری

هێڵی نەتەوەپەرەستی کوردی کلاسیک و رژێمی داگیرکەری ئێران بوونەتەوە و بە بڵاو کردنەوەی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ رۆچنی ژیانەوەی کوردیان گەشاندەوە.
گەنجان بە هەستی شۆڕشگێڕانەیان سەنگەرەکانی تێکۆشانیان لەدژی فاشیزم و داگیرکەری توند و تۆڵتر کرد و لەسەر بنەمای هزر و رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە و رێکخستن کرد. تایبەت کەجەڕە بە پێشەنگایەتی گەنجانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری وەک؛ شەهید هێرش کارزان، مانی کیاکسار، خۆشمێر رۆژهەڵات، چالاک جوانڕۆ و مادۆرا وان و هتد، رۆحی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب یان لەناو گەنجانی رۆژهەڵات و بە تایبەت خوێندکارانی زانکۆ بووژاندەوە و بە هێڵی تێکۆشان و بەرخودان، رۆچنی ئازادی و دادەپەروەری کۆمەڵایەتییان خەڵاتی گەنجان کرد و بەرەی تێکۆشان لەدژی داگیرکەری و خیانەتیان لەکوردستان توند و تۆڵتر کرد. هاوکات هەمان رۆحیە لەناو بەندیخانەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران بە بەرخودانی بێ وچان و نەبەزانەی فەرزاد، هێمن، برووسک و شیرینەکان سەریهەڵدا و فەلسەفەی خۆڕاگری لەدژی سیاسەتی سەرکوت و چەوسانەوەی رژێم بەهێزتر و قایمتر کرد.
فەلسەفە و رامانی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، لەناو گەنجان رۆحی وڵاتپارێزی و نیشتمان پەروەری گەشاندەوە و کەجەڕە لەناو سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگا خۆی بە رێکخستن کرد و ئەو هیوایەی کە لەلایەن رژێمەوە لەنێو گەنجان دامرکێندرابوو، بە شەپۆلی خەباتی بێ پسانەوەیان، هیوا دامرکێندراوەکانیان گەشاندەوەو کەجەڕەیان کردە مەڵبەندی بووژانەوەی هیوا و باوەڕی گەنجان کە زامنی بونیادنانی ژیانی ئازاد و دیمۆکراتیکە. بۆیە شەپۆل و رۆحیەی خۆڕاگری و فەلسەفەی تێکۆشان لەدژی نادادپەروەری، گەندەڵی و داگیرکەری لەشەقامەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر هەمان رێچکە لەلووتکەدایە و گەنجان بوێرانە درووشم لەدژی داگیرکەری و خیانەت دەڵێنەوە و بە رۆحیەی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب ئاڵای خۆڕاگری و تێکۆشان دەگەشێننەوە.
لەکاتێکدا لەساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، نزیک دەبینەوە لەلایەن تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد هەڵمەتێک لەژێر ناوی «کات کاتی ئازادییە» راگەیەندراوە. ئەو هەڵمەتەش لەبنەڕەتدا بە لووتکە گەیاندنی رۆحی قەڵەمبازی ١٥ی ئابە کە گەنجان بە جۆش و خرۆشەوە لەئامێزی دەگرن و بە برەودانی هەڵمەتی «لە دژی خیانەت و داگیرکەری وەرن بۆ جەنگی ئازادی»، گەنجان هانی مەڵبەندی ئازادی و دادپەروەری دەدەن و بە پەیوەستبوونیان لەریزەکانی بەرخودان ئاڵای شۆڕش و رۆحیەی ١٥ی ئاب دەشەکێننەوە. بۆیە بەشداری کردنی بە خرۆشی گەنجان لەجەنگی ئازادی، دەستپێکردنی قۆناخی نوێ قەڵەمبازی ١٥ی ئابە کە گەنجان دەخاتە ژێر بەرپرسیارییەکی مێژوویی تا خاوەندارێتی لەئەرکی وڵاتپارێزی، نیشتمانپەروەری و ئەخلاقی یان بکەن و لەپێناو گرنگی و بایەخ دان بە رێکخستن کردنی پاراستنی گەوهەری کەڵک لەرۆحیەی ١٥ی ئاب وەربگرن.

جێ پێی هەنگاوە سورەکانت بۆ هەمیشە بەسەر خاکی ئەم نیشتمانەوە دەمێنێتەوە!
یەکێک لە هاوسەنگەرەکانی شەهید رێزان جاوید، بە نوسینی بابەتێک هەستی خۆی بۆ شەهیدبوونی شەهید رێزان جاوید نووسیوە و بابەتەکەى پێشکەش بە ڕۆحی باڵای شەهید و دایە فاتمە دایکی شەهید رێزان و خەڵکی مەهاباد و گەلی کورستان کردووە.
✍ هاوسەنگەرێکی شەهید چیا ئازادەکانی کوردستان

جێ پێی هەنگاوە سورەکانت بۆ هەمیشە بەسەر خاکی ئەم نیشتمانەوە دەمێنێتەوە! یەکێک لە هاوسەنگەرەکانی شەهید رێزان جاوید، بە نوسینی بابەتێک هەستی خۆی بۆ شەهیدبوونی شەهید رێزان جاوید نووسیوە و بابەتەکەى پێشکەش بە ڕۆحی باڵای شەهید و دایە فاتمە دایکی شەهید رێزان و…

چیرۆکی من و ئەم نووسینە، چیرۆکی تۆ و چاوە سەوزەکانی تێکۆشانتە! چیرۆکێک نییە بۆ ستایشکردنی تۆ، بەڵکو نووسینی ڕاستیی بوونتە، هەڤاڵی هەمیشە جاویدان و زیندوو! چیرۆک، چیرۆکی دایکێکە، کە شێعر دەخوێنێتەوە و سەری بە بەرزی ڕاگرتووە و فەرمانمان پێدەکات، چیرۆکی ئەو دایکەیە، کە رێگای گەیشتنی بە رێزانی ئەم نیشتمانە نیشان داوە، کە ئێستا بەو وشە و وتانە وەسفی دەکات... چیرۆکی من و ئەم نووسینە، چیرۆکی ئەو دایکەیە، کە تۆی بە خاک نا، بەڵکو بە مێژوو و یادەوەری و یادگەى ئەم نەتەوەیە سپاردووە، چیرۆکی دایکێکە، کە گریانەکەى لە گۆشەی چاوەکانیدا دەشارێتەوە، کە رەنگە ببێتە ئاوێک بۆ سەر ئاگرى دڵی. چیرۆکی ئێمە، هەمان قەڵغانی شینی ئاسمانییە، کە نرکەى هەوری خەیاڵەکانی لە ئامێز گرتووە. چیرۆکی من و ئەو نووسینە، چیرۆکی ئەو بارە قورسەیە، کە خستووتەتە سەر شانمان و ئەو بەڵێنە و پەیمانەشمان بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە... ئەمەش واتە، بۆ هەمیشە شوێنی پێی هەنگاوە سورەکانت بەسەر خاکی ئەم نیشتمانەوە دەمێنێتەوە...
هەڤاڵی رێگا دوور و نزیکەکان
ئێرە کوردستانە، قورسایی و چڕیی تێکۆشانە ئازادیخوازانەکەى بە رۆح، بیر و شێوازی هەموو شۆڕشگێڕییەکەوە هەستی پێدەکرێت. تێکۆشانێک بە باکگراوندێکی مێژوویی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری زنجیر دروست دەکات، زنجیرێک، کە لە تەوری خیانەت پارێزراو نییە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هاتوە. زنجیرێک، کە ئەڵقە ئەڵقەکانی بۆنی شۆڕش و ئومێدیان لێ دێت! زنجیرێک، کە لەو دیو سنوورەکانی شوێن و کاتەوە تۆ بە دوێنێ و ئەمڕۆ و داهاتو دەبەستێتەوە. سەیرکە، پەیامی تۆ لەم ڕەوتە مێژووییەدا چەند قورسە؟ سەیرکە ئاڵاهەڵگریی ئەم رێگایەت چەند جوان بە دڵ و گیان بۆ خۆت بردووە و سەرسامت کردوین... دەستخۆش بۆ ئەم زنجیرە، کە رێگای نیشان داین. رێگایەک، کە ڕێبوار و پێشەنگی دەوێت. ئاخر چۆن دەبێت هەڵبژاردنی ناوەکەت بە رێککەوت بوو بێت؟ بێگومان ناکرێت پەیوەندیی بە گوفتار و کردارتەوە نەبوو بێت؟ ئەوەتا تۆ پشتت بەو زنجیرەوە دابوو و ئەو زنجیرەش متمانەى بە تۆ کرد و مەشخەڵی رێگاکەى دایە دەستت. خۆی باش دەیزانی لەسەر رێگاکەت بەردی زۆر هەیە و دەبێت هەنگاوەکانی رێکردن و رۆیشتنت ئەوەندە بەهێز بن، کە یەک بە یەک تێیانپەڕێنیت! خۆیشت باش دەزانیت، کە کۆڵی متمانەى نێوان من و تۆ و هەموو هاورێبازەکانت، کۆڵێکی ئەمانەتییە، کە قەرەبوو ناکرێتەوە، کەواتە دەبێت بە ئاڕاستەى رێگایەکدا بڕۆیشتایە، کە هەموو کەس ناتوانێت پیایدا بڕوات!
پێمان بڵێ بە دوای چیدا دەگەڕێی؟ بانگمان بکە تاوەکو لەگەڵ تۆ بیدۆزمەوە! سەیرکە چ چیرۆکێکێت بۆ دروست کردوین!
چیرۆک، تۆوی دڵی خاکە، چەند گڵی بەسەردا بکەن هەر چەکەرە دەکات و دەڕوێت و سەر دەردەهێنێت و دەپشکوێت، غونجەچەیەک و نەمامێک، کە دڵی خاک ناچار بە لێدان دەکات. بە دایکت دەڵێم، بست بە بست بۆن بە خاکی گەرمی مەهابادەوە بکات، چونکا بۆنی قامیشلۆ و بۆنی شنەى شۆڕشی لێدێت! بە دایکت دەڵێم، بەو پەڕی بڕوابەخۆبوونەوە و شانازیکردنەوە سەیری چرچ و لۆچەکانی دەموچاوی بکات، ڕۆڵەکەى لەم هاوار هاوارەی جەنگ و کێشمەکێش دا چەند ئاسودە چووەتە ناو دڵی ڕووداوەکانەوە و هەموو بێ ئۆقرەییەکانی جیهانی تیایدا حەواونەتەوە و ئارام بوونەتەوە! پێی دەڵێم، کە هێڵ بە هێڵی دەموچاوت دەخوێنرێتەوە و پەیامیان تیادایە، چەند ئاسودە و ئارام، بیرەوەرییەکانی تەڕی زێد و نیشتمان بە یادگەى مێژوو دەسپێرێت! پێی دەڵێم، منیش دایکێکی وەک تۆم دەوێت! دایکێک، کە رێزان بئافرێنێت، دایکێک، کە سەری چیاکانی قەندیل و لێوی کانیاوەکانی کوێستان ماچ بکات! دایکێک، کە بە هەنگاوە ئارامەکانی گەشت بکات بۆ ناو مێشک و زەینی هەموومان! دایکێک، کە شەپۆلی دەنگی پڕ لە ئاواز و زایەڵە، لەرزە بخاتە سەر جەستەى هەموو دیوارە ساختەکان! دایکێک، کە ئێمە بە مۆر و تۆ بە خۆر بانگ بکات! دایکێک، کە لە عەشقی نیشتمان دا خۆی نیشتمان بێت. دایکێک، کە هەموو کاتێک وێنەکەمی گرت بە دەستییەوە چاوەکانی تەڕ نەبن و دڵی نەهەژێت! دایکێک، کە بست بە بست و هێڵ بە هێڵ دەستەکانی بە سەر فەڕشی دڵم دا بهێنێت تاوەکو نەخشی نیشتمانەکمان بە عەرش بگەیەنێت! دایکێکی وەک تۆ، کە شێعرم بۆ بهۆنێتەوە، لای لایەم بۆ بکات تاوەکو من و هەموو هاوسەنگەرانی تر لە دامێنی نیشتمان دا ئۆقرە بگرین.

تۆ نازانی دایکت چۆن بووەتە دەنگی هاواری عەشقی ئەم ڕۆژگارەی نیشتمان! بەڵام من دەزانم، کە دەزانیت هەموو دایکانی ئەم نیشتمانە، لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ تۆدان و پێکەوە تێر تێر قسە بۆ یەک دەکەن! پێکەوە بوونێکی دایکانە، کە دڵی رۆڵە شۆڕشگێڕەکەى بە دەستەوە گرتوە تاوەکو بێدەنگیی بێ مانای زوڵم تێکبشکێنێت. ئەم پێکەوە بوونە تایبەتەی تۆ پیرۆز بێت، شەهید جاویدان و هەمیشە زیندووەکەى نیشتمانم.
ANF
🆔 @GozarDemocratic
ANF
🆔 @GozarDemocratic
دلنوشته‌ی همرزم شهید رِزان جاوید؛ روایت گوشه‌ای از پراکتیک ٢٠١٢ ایالت مکریان
یکی از همسنگرهای شهید رزان جاوید که در سال ٢٠١٢ میلادی در مبارزات ایالت مکریان به این عرصه روژهلات کوردستان می‌رود از خاطرات این دوره در میان خلق نوشته است. گریلاهای ی.ر.ک (یگان‌های مدافع روژهلات کوردستان) اکنون هم در سراسر مکریان حضور دارند.
✍ همرزم شهید کوهستان‌های آزاد کوردستان