گذار دموکراتیک
1.61K subscribers
8.53K photos
3.69K videos
602 files
5.51K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
ڕێبەر ئاپۆ: لە ١٤ی تەمووزدا سوپای دوژمن بە دەستی چەند تێکۆشەرێکی پێشەنگ تێکشکێنرا

ئەگەر لە کوردستان شەڕ، عەقڵیەتی نەتەوەیی، نەتوانریت ئاستەنگ بکرێت، ئەگەر شەپۆل شەپۆل لەنێو کۆمەڵگادا بڵاو بێتەوە، تاکە سەرچاوەکەی، شەهیدانی بەرخۆدانن. تێکۆشان ئێدی بەو سەرچاوەیە دەکرێت و سەردەکەوێت.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
ڕێبەر ئاپۆ: لە ١٤ی تەمووزدا سوپای دوژمن بە دەستی چەند تێکۆشەرێکی پێشەنگ تێکشکێنرا ئەگەر لە کوردستان شەڕ، عەقڵیەتی نەتەوەیی، نەتوانریت ئاستەنگ بکرێت، ئەگەر شەپۆل شەپۆل لەنێو کۆمەڵگادا بڵاو بێتەوە، تاکە سەرچاوەکەی، شەهیدانی بەرخۆدانن. تێکۆشان ئێدی بەو سەرچاوەیە…
ڕێبەر ئاپۆ: لە ١٤ی تەمووزدا سوپای دوژمن بە دەستی چەند تێکۆشەرێکی پێشەنگ تێکشکێنرا

ئەگەر لە کوردستان شەڕ، عەقڵیەتی نەتەوەیی، نەتوانریت ئاستەنگ بکرێت، ئەگەر شەپۆل شەپۆل لەنێو کۆمەڵگادا بڵاو بێتەوە، تاکە سەرچاوەکەی، شەهیدانی بەرخۆدانن. تێکۆشان ئێدی بەو سەرچاوەیە دەکرێت و سەردەکەوێت.



لەدژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول، بە بەرخۆدانی زیندان، بە بەرخۆدانی مەزلۆم و دواتر خەیری و کەمال، بە راستی پردێکی بەهێز لەنێوان مردن و ژیان دروست کرا؛ واتە ئێمە دیاریمانکرد کە لەنێوان مردن کە فاشیزم دەسەپێنێت و ژیان کە ئەو هەڤاڵانە خۆیان پێگەیاندن، پردێکی بەهێز دروست بوو. ئاشکرامان کرد کە ئەو ڕێپێوانەی سەر ئەو پردە، شەهیدبوون لە تێکۆشانی دژی فاشیزمدا تاکە رێگەی سەرکەوتنە. هەروەها دیاریمان کرد کە پردەکە تاوەکو کۆتایی کراوەیە. لە رێپێوانی ئەم رێگەیەدا کە فاشیزم دەیگوت، ' ئەگەر خۆتان نزیکی ئەم هەوڵە بکەن، تێکدەشکێن' ئێمەیان دەترساند، بەڵام پێویستیمان بە پردێک بوو. ئەمەیە واتای بەرخۆدان و شەهیدانی زیندان، بەم ئەندازەیە گەورەیە و ئەم گەورەبوونەش بەهایەکی سیاسیە. لە هەمانکاتدا کێشەی گەورەی سیاسیە بۆ تێکۆشانمان. لەوە زیاتر سەرکوتنێکی سیاسیە کە لەم رێگەیەوە تێکۆشانمان بەدەستهێنا. چەند کەسێک لەدژی سوپای دوژمن بە جەستەی خۆیان شەڕیان کرد و سوپاکەیان تێکشکاند.

شوێنی واتاداربوونی دروشمی ' بەرخۆدان ژیانە'

بەرخۆدانی زیندان دۆخێکی بەم شێوەیەیە کە زۆر شایەدحاڵ بە ئەستەم دەتوانن باسی بکەن و لە گێڕانەوەی بەرخۆدانەکەدا سەختی دەبینن. ئەم شەڕەی کە لەنێو بارودۆخی سەختدا ئەنجامدرا، شەڕێکی وەهایە کە کەم کەس دەتوانێت بەڕێوەی ببات و کەم کەس خاوەن ئەو هێزەی بەرخۆدانە. ئەم شەڕە بەڕێوەبرا و سەرکەوت. لەبەرئەوەشە کە شوێنی ئەو شەهیدانەمان لە پەکەکەییبووندا، لە بەهێزکردنی پەکەکەدا، لە بەرخۆدانی دواتردا، بە راستی لە سەروو هەموو بەهایەکەوەیە. لێرەدا ئەوەی تێکشکا، ئەوەی گورزی مردنی بەرکەوت، فاشیزم بوو. دروشمی ' بەرخۆدان ژیانە' دەنگیدایەوە و واتادار بوو. فاشیزم بە هەموو شێوەیەک ویستی، ئەو کەسانە تەسلیم بکات و لە کەسایەتی ئەوانیشدا گەلێک تەسلیم بکات. هەوڵیدا کە پارتەکەمان و گەل تێکبشکێنێت و پرۆژە ناحەق، تاریک و قۆڵەکەی بێوەستان بەردەوامی پێبدات. لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا کە فاشیزم سەروەری خۆی بە هەموو شێوەیەک پیشاندابوو، بە هەموو شێوەیەک بڕوای بە خۆی بوو، لە دۆخێکی بەو ئەندازەیە هەستیاردا، بەرخۆدان بەڕێوەبرا.

ئەگەر ویستی سەرکەوتن هەبوایە، ئەو کاتە پێویستە بوو ئەو دۆخەکە تێکبشکێنرێت. واتای بەرخۆدانی زیندان لێرەدا ئاشکرا دەبێت. ئەوان لە کاتێکی پێویستدا، بناغەی دەوڵەتیان پارچە پارچە کرد. بۆیە ئەوەی لێرەدا تێکشکێنرا، بە تەنها دەوڵەتی تورک نەبوو، لە کەسایەتی دەوڵەتی تورکدا دەسپۆتیزم گورزی مردنی بەرکەوت و بناغەکەی هەڵتەکێنرا. بێگۆمان کاتێک بناغەکەی هەڵبتەکێنرێت، ئەو کاتە ناتوانێت باش کار بکات و بەردەوامی هەبوونی خۆی لە مێژوودا بدات.

پێویستە لە شەهیدەکانمان نزیک ببینەوە

ئەگەر مرۆڤ زیاتر بیر لە مانای بەرخۆدانی زیندان بکاتەوە ئەوە تێدەگات کە ڕاگەیاندنی ئەم بەرخۆدانە بۆ داهاتوو ئەرکێکی گەورەی ڕێکخراوەییە. ئەگەر بە هەموو شێوەیەک نوێنەرایەتی ئەمە بکەین لە ڕێگەی کاری سیاسی و چەکدارییەوە، دەبینین دابەشبوونی ئەم بازنەیە بەو مانایە دێت کە گورزی مردن لە چەوسێنەری هەزاران ساڵە وەشێنراوە. واتە لە یەکێک لە گەورەترین شەڕەکاندا بە ناوی گەلان و ئازادیەوە پارتەکەمان سەرکەوت. لەم بارەیەوە وەک پێشتر باسمان کردووە، کە ئێمە وتەبێژی ئەوانن، ئەگەر بەم شێوەیە تێبگەین و ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەین، ئەو کاتە دەتوانین ببینە وتەبێژی ئەوان.

کاری دروست لە سایەی هەلومەرجی ئێستادا ئەوەیە کە تۆزێک زیاتر بەرخۆدان بەهێز بکەین و لە شەهیدان دوور نەکەوین و زیاتر بچنە ناو وڵات و زیاتر شەڕی چەکداری بەرەو پێشەوە ببەین. ئەم هەنگاوەی ئێمە خۆی لەگەڵ هەموو جۆرە بەربەستێک ئەنجام دەدرێت. ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی ئەو تێگەیشتنەیە، قەرز و ئەرکی ئێمەیە بۆ یادکردنەوەی شەهیدەکانمان و شەهیدانی زیندان. ئیشی ترمان تەنها ئامادەکارییە. واتە ئەرکی پەروەردەیی و ڕێکخراوەیی و چەکداری بە ئامانجی یادکردنەوەی ئەو شەهیدانەیە. وردترین شت ئەوەیە کە دەبێت سەردەمی نوێ وەک قۆناغێکی گرنگ بۆ ڕزگاری نەتەوەیی سەیر بکرێت و ئەمەش بە دڵسۆزییەوە لەسەر بنەمای یادی شەهیدان بناسرێتەوە. ئەمە ئەو شتەیە کە پێویستە بکرێت.

هەندێک دەیانویست بە شێوەیەکی زۆر جیاواز ئەم کارە ئامادە بکەن، لێک بدەنەوە و ئەنجامی بدەن. هەرچۆنێک بێت، ئێمە بە هەموو توانامانەوە لە سەر ئەم رووداوە ڕێپێوانمان کرد و ڕاستیترین نموونەی ئەم دڵسۆزییەمان پیشاندا و ئەمەش جارێکی تر رێگەی بۆ پێشکەوتنەکان کردەوە. ئەگەر نەماندەویست ئەم شەهیدانە لەتاریکی زینداندا دیار نەمێنن، دەبوایە زۆر شتی مانادارمان بکردایە.
گذار دموکراتیک
ڕێبەر ئاپۆ: لە ١٤ی تەمووزدا سوپای دوژمن بە دەستی چەند تێکۆشەرێکی پێشەنگ تێکشکێنرا ئەگەر لە کوردستان شەڕ، عەقڵیەتی نەتەوەیی، نەتوانریت ئاستەنگ بکرێت، ئەگەر شەپۆل شەپۆل لەنێو کۆمەڵگادا بڵاو بێتەوە، تاکە سەرچاوەکەی، شەهیدانی بەرخۆدانن. تێکۆشان ئێدی بەو سەرچاوەیە…
ئەمە یەکێک بوو لەو ئەرکە مانادارانەی کە ئەنجام درا. شەهیدانی زیندان مانایەکی زۆریان بە بەرخۆدانی خۆیان بەخشی و زیاتر لە ئەوانەی دەرەوەی وڵات بەرخۆدانیان هەڵسەنگاند و ئەنجامیان بەدەستهێنا و ئەرکی خۆیان دەستنیشان کرد و دەستبەجێ ڕەخنەیان کرد. ئەمە هەموو مانای چیە؟ ئەو شەهیدانە چالاکی خۆیان دیاریکرد و ئەنجامیاندا.

'دەمانەوێت بەرخۆدان سەروەر ببێت'

یەکێک لە بەرزترین قۆناغەکانی بەرخۆدان لە کوردستان، بەرخۆدانی دیلەکانی شەڕە لە دادگاکانی دەوڵەتی تورک. لە بەرانبەر دوژمنێکی هار، دیاریکردنی ئیرادەی ئازاد ئەرکێکی زۆر بەشەرەفە. ئەوەی لە هەموو شتێک زیاتر ئازارمان دەدات، نەبوونی بار و دۆخی باش و دۆخی نایەکسانیە. بەڵام لە مێژووی کوردستاندا بە تەیکیدی دیار بو کە دۆخێکی بەم شێوەیە روودەدات. داگیرکەری تورک بەو شێوەیەی کە گەلانی لە مێژوودا سڕیوەتەوە، دەیەوێت بە ڕێبازی دڕندانەی فشار و داگیرکەری گەلی کوردیش لەناوببات. بۆیەش ئەوانەی بە ناوی ئەم گەلە لە بەهێزترین کاتدا حساب لە دوژمن دەپرسن، کاتێک دەکەونە دەستی دوژمن، رووبەرووی نامەردانەترین فشار و کردەوە دەبنەوە. ئەم رووبەرووبوونە، بۆ دوارۆژیش بۆ هەبوون و یان نەبوون یان بەرخۆدان و تەسلیمبوون دەگۆڕێت. هەر رێکخستنێک کە بۆ بەها سەرەکیەکانی دەست بە تێکۆشان دەکات، ئەگەر نایەوێت خیانەت لەو بەهایانە بکات، ئەو کاتە بە تەئکیدی ئەم رێبازە هەڵدەبژێرێت. ئەوا دەوڵەتی داگیرکەری دوژمنیشە کە لە مێژوودا بە خوێنخواری دەناسرێت. ئەو گۆڕەپانەی کە ئەو رووداوانەی تێیدا روویدا، گۆڕەپانی تێکۆشانە کە بۆ ئەو بەها سەرەکیانە تاوەکو کۆتایی شەڕ تێیدا روودەدات یان نە. ئەم شەڕە، شەڕێکی بەم شێوەیەیە کە کێ سەربکەوێت، سەرفرازی مسۆگەر دەکات. ئەگەر لەگەڵ هەموو بێدەرفەتیەکان، بەرخۆدێران لە زەمینێکی بەم شێوەیەدا شەڕێک لەدژی دوژمن بکەن و تەسلیم نەبن، ئاشکرایە کە ژیان و تێکۆشانی نەتەوەیی لە کوردستان کە کەس چاوەڕێی نەبوو، ئێدی لە دۆزێک زیاتر بۆ هەبوونێک گۆڕاوە کە لایەن دۆست و دوژمن و هەموو کەسێکەوە قبوڵکراوە. تێکۆشەران لەو ساتەدا بوون بە مرۆڤە گەورانەی کە ژیانیان بەو شێوەیە بنیاتنا. ڕێبەری گەورەی تێکۆشان خەیری، بڕیاری مسۆگەری خۆی لەسەر حسابپرسینی مێژوو بەم شێوەیە ئاشکرا کرد؛

" ئێمە لەدژی ئەشکەنجە و قەدەغەکان بەرخۆدان دەکەین. ئێمە پارچە پارچە بکەن، کردەوە و قسەکانی فاشیست قبوڵ ناکەین و جێبەجێیان ناکەین. ئێمە دەمانەوێت بەرخۆدان سەروەر ببێت. سیاسەتی ئێمە بەرخۆدانە."

لە هەر کوێوە هەڵبسەنگێنین، مافداریە. لە کوردستان خیانەت و تەسلیمبوون بەو ئەندازەیە زیادە کە لە مێژوودا و لە ئەمڕۆماندا بۆ پێوانەیەک گۆڕاوە کە لەسەر کارە. بەڵام داگیرکەری تورک، داگیرکەریەکی بەو شێوەیەیە کە بە تەسلیمبوونی قوربانیەکانیش رازی نابێت، دەیانکاتە خراپترین غولام و کۆیلەی خۆیان. کاتێک سەیرێکی مێژووی پارتی کۆمۆنیستی تورککیا دەکەین، دەبینین کە لەلایەکەوە نوێنەرایەتی کۆمۆنیست کۆمەلکوژکران، لەلایەکی ترەوە ئەوانەی کە ماون کراون بە غولامی کەمالیزم. دەوڵەتی تورک هێژاترین ڕۆڵەی ئەو ڕێکخستنانەیان کوشت کە لەدژی ئەوان شەڕیان کرد. ئەوانەی ماون، هەوڵ دەدەن بە قێزەونترین ڕێباز، تەسلیم بکەن و بیکەن بە غولامی خۆیان. لێرە هەندێکیان سەرکەوتوون. لە مێژووی گەلی کوردستاندا بە قورسی ئەوەیان جێبەجێ کردووە. لە ڕاپەرینی ئاگریدا، لە راپەرینەکانی شێخ سەعید و سەیید رەزادا، نمونەی ئەوە دەبینرێن.

لە حسابپرسیندا بەرخۆدانێکی گەورە خوڵقێنرا

داگیرکەرانی تورک پشت بە ئەزموونە مێژووییەکانیان دەبەستن کە ئەمڕۆ دەیانەوێت لە بارەی پەکەکەوە هەمان کار بکەن. لە دانیشتنەکانی دادگادا، لەو بەرخۆدانە مەزنەدا لە سەرتاسەری کوردستان دوژمن دەڵێت: ئایا لە دژی من دەجەنگیت، کە لە مێژوودا هێزێکی زۆری تێکشکاندووە؟ ئێوەی هێزێکی نوێ، دەتانەوێت لەدژی من شەڕ بکەن! دەیەوێت تێکۆشەران تەسلیم بکات. لەسەر ئەم بناغەیە زەمینەی خیانەت دروست بکات. ئەو شتەی کە بەرانبەر زۆر هێز کردی، دەیەوێت بەرامبەر پەکەکە سەربکەوێت. ئاشکرایە کە ئەمە بووە بە یەکێک لە ساتەکانی بڕیاری مێژوویی. یان تا کۆتایی بەرخۆیان دەکرێت، یان خۆیان ڕادەست دەکەن.

زۆر ئاشکرابوو کە لەبەرانبەر شۆڕشگێرە پێشەنگەکان کردەوە و تەڵە هەیە، لە کەسایەتی ئەواندا هەوڵی تەسلیمکردنی کوردستان هەبوو. پەکەکە بۆ ئەوەی هێڵی سەرەکی گەشەدانی مێژوویی دیاری بکات و بۆ سەروەری ئەو هێڵەی کە بڕیارە پێشەنگایەتی بەرخۆدان بکات، پێویست بوو ڕۆڵی خۆی ئەنجام بدات. ئەگەر گورزی بەرنەکەوێت و گەشەدانەکانی دواتر سەربکەوێت، داهاتووش مسۆگەر دەکرا. لەسەر ئەم بیر و باوەڕە، میلیتانە پێشەنگەکانی بوێری وەک پەکەکە تێکۆشانی زۆر سەختی شەڕی رزگاری نەتەوەییان لەوێ کرد.
گذار دموکراتیک
ڕێبەر ئاپۆ: لە ١٤ی تەمووزدا سوپای دوژمن بە دەستی چەند تێکۆشەرێکی پێشەنگ تێکشکێنرا ئەگەر لە کوردستان شەڕ، عەقڵیەتی نەتەوەیی، نەتوانریت ئاستەنگ بکرێت، ئەگەر شەپۆل شەپۆل لەنێو کۆمەڵگادا بڵاو بێتەوە، تاکە سەرچاوەکەی، شەهیدانی بەرخۆدانن. تێکۆشان ئێدی بەو سەرچاوەیە…
لەگەڵ ئەوەی لەنێوان لایەنەکاندا هاوسەنگیەکی گەورە هەبوو، بەرخۆدانی گەورە و سەرکەوتن بەدەستهێنان، کاریگەری لەسەر لایەنەکان و گەشەدانەکان دەکرد، پێویستە مرۆڤ قبوڵی بکات کە ئەمە بووەتە تۆی سەرفرازی. ئەم شەڕە نەک تەنها شەڕی پەکەکەیە، ڕێباز و گەشەدانی قۆناغی رزگاری نەتەوەیی کوردستانی دیاری دەکرد، نەک بە تەنها وەک دیاردەیەکی قارەمانی شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، بۆ سازکردنی هێڵی بەرخۆدان و بەهێزکردنی ڕێبەرتی بەرخۆدانیش دەبێتە شەڕێک.

لە ساتەکانی حسابپرسیندا ڕێبەرانی پەکەکە شەهیدبوون، بەڵام بەرخۆدانێکی گەورەش دروستکرا و ئەنجامی گەورەی بەدەستهێنا. هێڵی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە راستی وڵاتدا بووە هێڵی تێکۆشانی بناغەیی، ڕێبەرتی ئایدۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنی و ئەو شتە دەکات کە بنیاتنرا. ئەم شەڕەی کە مەزلۆم، خەیری، کەمال و فەرهاد و بە دەیان شەهیدی دیکە لە چوارچێوەی ناهاوسەنگیەکی گەورەدا ئەنجامدرا، ئەو شەڕەی کە ئەنجامدرا، ئەو سەرکەوتنەی کە بەدەسهێنرا، شەڕێکی خاوەن ئەم واتایەیە. لەم شەڕەدا کە ناتوانرێت رێگری لێبکرێت و بە تەئکیدی بەسەر سەرفرازی دەچێت، تێکۆشەران ئەم دۆخ و بڕوایەی خۆیان بۆ داهاتوویەکی بەم شێوەیە تەرخان کرد.

ئەو بڕیارە مێژووییەی کە ئازادیمان پێدەبەخشێت

" کو کوردستان سەروەری داگیرکەری پێچەوانەیی تورک هەیە. ئەم سەروەریە لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان نامۆیە، لە دەرەوەی سەردەمە و بە زۆر لەسەر کارە. تێکۆشانی سەربەخۆیی و ئازادی لە بەرانبەر ئەم سەروەریە، ئەرکی هەر مرۆڤێکی دڵسۆز و زانای کوردستانە. لە کوردستان تێکۆشانێکی وەها دەستپێبووە کە گەلی کوردستان بە پێشەنگایەتی پڕۆلیتاریا لە قۆناغی رزگاریدایە. هیچ هێزێک ناتوانێت رێگری لە قۆناغی سەرکەوتن و سەرفرازی گەلی کوردستان بگرێت. ئێمە پەشیمان نین کە بەشداریمان لە تێکۆشان کردووە، دۆزێکی ڕەوامان هەیە. ئێمە سەربەرزین کە لەنێو ئەم دۆزەداین. ئێمە ئەرکی خۆمان لە بەرانبەر مێژوو جێبەجێ دەکەین. ئەو بڕیارە مێژووییە ئازادیمان پێدەبەشێت."

سەربەخۆیی و ئازادی شکۆدارترین پیرۆزین و پێویستە مرۆڤ واتای ئەو هەنگاوانەی کە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی دەنێت بزانێت. بەرخۆدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو بەهایانە تەڤکاریەکی زۆر هێژایە. ئەگەر لە کوردستان نەتوانرێت رێگری لە چالاکی، بیر و شەڕی بەرخۆدانی نەتەوەیی بگیرێت، ئەمە شەپۆل بە شەپۆل لە نێو کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە، شەڕی ئێمە دەبێتە لافاوێک کە هیچ شتێک ناتوانێت لەبەرانبەر خۆی بگرێت، تاکە سەرچاوەی ئەم شتەی شەهیدانی تێکۆشەرمانن. تێکۆشان ئێدی لەسەر ئەم بناغەیە بەڕێوە دەبرێت و بەرەو سەرفرازی دەچێت. لەمبارەیەوە ئێدی کارەکە ئاسان بووە، لە رێگەی ئەو هێزەی کە لێرە وەرگیراوە، ئێدی ئەنجامی سەرکەتین خوڵقێنراوە. زۆر نیشانەی پارچەبوون، ڕزین و هەڵوەشاندنی دەرکەوت، بەڵام لە کوردستان هیوای تێکۆشان زیندووە، بە کورتی ئامادەکاری سەرەتای شەڕ سەرفرازی کراوە و ئەمەش بە بەجێهێنانی ئەرکی یادکردنەویە شەهید قاڕەمانەکان دەبێت.

وابەستەبوونی خراپ بە یادەوەریەکان، هەر وەک چۆن ئاڕاستەمان بەرەو هەڵدێرەکان دەبات، هەروەها وابەستەبوونی باشیش دەتوانێت بەرەو سەرکەوتن بمانبات. هەڤاڵ مەزلۆم دۆغان دەیگوت؛ " تاکتیکی خۆئامادەکردن و خۆکۆکردنەوە راستە. پێویستە مرۆڤ خۆی لە بەپەلەبوون و چاوسووریی خۆی بپارێزێت. بەپێی بۆچوونمان، ڕێکخستنکردن، پرۆپاگاندە و ئامادەکاری سەربازی ساڵێک و دوو ساڵ بەرانبەر دەبێت." و بەم شێوەیە ئەوەی بە ئێمە دەگوت کە پێویست بوو بیکەین.

کەمال پیر کاتێک دەیگوت " ئەم گەلە بە تەئکیدی رزگار دەبێت، لەوانەیە دە ساڵ، بیست ساڵ بەردەوام بێت، بەڵام بە تەئکیدی شەڕی گەل ئەنجام دەدریت" باوەڕبوونی رەها بۆ رزگاری و ڕێگەی بەدەستهێنانی رزگاری پیشانی ئێمەدەدا.

هەڤاڵ خەیری کاتێک دەیگوت " لەسەر کێڵی گۆڕی من بنووسن قەرزارە" لەو هزرە بەرزەی خۆیدا، پێویستی شەڕی پارچەکردنی دیلی لە دەستی داگیرکەر و بنیاتنانی کوردستانێکی سەربەخۆی و ئازادی پیشانی ئێمەدا.

بەڵێنمان بە شەهیدانداوە

کاتێک کە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول کە جگە لە زوڵم، ئەشکەنجە و ئامێرێکی شەڕی پێشکەوتوو هیچ شتێکی دیکە نەبوو، خۆی وەک موتەکەیەک دەسەپاند، بەرخۆدان و قارەمانی ببووە دوو چەک کە پەکەکە بەرزی کردبووە. لە هەموو شوێنێکی وڵات بەم چەکانە شەڕ دەکرا و گەشەدانی گەورەی دروست کرد. بەشێکی گرنگ کە رووداوی ئەو بەرخۆدانەی مێژوویی شایەدی بۆ دەدات، لەم سەردەمەدا ئەنجامدرا. بەرخۆدانی، دەلیل، ئازمە، ئەحمەد و هەڤاڵانی دیکە لە دەرسیم، مێردین و گۆڕەپانەکانی دیکە، لەو سەردەمەدا ئەنجامدران. لە بەرخۆدانی هەزاران کەسدا، داستانی شەهیدانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگیدایەوە. شەهیدە شکۆدارەکانی ئەم تەڤگەرەی وڵات و باجدان پێکەوە باز و قارەمانی لەژێر فەرماندەیی ئەودا بوون.
گذار دموکراتیک
ڕێبەر ئاپۆ: لە ١٤ی تەمووزدا سوپای دوژمن بە دەستی چەند تێکۆشەرێکی پێشەنگ تێکشکێنرا ئەگەر لە کوردستان شەڕ، عەقڵیەتی نەتەوەیی، نەتوانریت ئاستەنگ بکرێت، ئەگەر شەپۆل شەپۆل لەنێو کۆمەڵگادا بڵاو بێتەوە، تاکە سەرچاوەکەی، شەهیدانی بەرخۆدانن. تێکۆشان ئێدی بەو سەرچاوەیە…
هەنگاوی ١٥ی تەباخ بەرخۆدانی گەشتر کرد و ئەم ئاڵایە کە باجێکی زۆری بۆ دراوە لە لوتکەدابێت، لاپەرەی بەرخۆدانی نوێی خاوەن واتای قوڵی لە مێژوودا زیاتر کرد. لەئێستا بەدواوە، شەڕی گەلی دوورودرێژ کە بە هەموو هێزێکی خۆیەوە لە رۆژەڤی کوردستاندایە و باسی دەکرێت، سەرچاوەکەی قاڕەمانەکانین. شەڕی رزگاری نەتەوەیی و داستانی قاڕەمانی کە لەسەر هێڵی ئەم وڵاتەیە هەموو رۆژێک و کاتژمێرێک ئەنجام دەدرێت. راستی گەورەمان کە دەبێتە بابەتی شیعر و ڕۆمان و وێنە و گۆرانی لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت. ئێمە شەهیدماندا کە پێویستە لەسەر ناوی ئەوان زۆر شت بکرێت، ڕێکخستن دروست بکرێت، شەڕ بەڕێوەببرێت و سەرفرازی بەدەستبهێنرێت. سوێندمان خوارد و بەڵێنمان بە شەهیداندا. ئەو شتانەی کە لە رابردوودا لەسەر هێڵی شەهیدان و بیرەوەریان ئەنجامدران، لە داهاتووشدا زیاتر ئەنجام دەدرێن.

' کۆکراوەیەک لە شیکردنەوەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد'


ANF



🆔 @GozarDemocratic
جنــگ خـــلق انـــقلابـی؛ سازماندهی‌ای از نان و آب واجب‌‌تر

✍️زیلان وژین – ریاست مشترک پژاک

وقتی بحث از جنگ انقلابی خلق به میان می‌آید، دو موضوع جنگ و خلق در ذهن انسان شکل می‌گیرد. اما تعریف و بازگوئی چگونگی تئوری این جنگ و واقعیت اجتماعی خلق از اهمیت بسزائی برخوردار می‌باشد. چرا که تا واقعیت خلق، شناخته نشده و ارزیابی نگردد، هدف آن نیز درک نخواهد گشت. همچنین برای جنگ نیز درک و معنادهی ضرورت می‌یابد. درواقع مفهومی تحت‌ عنوان جنگ در جامعه‌ی طبیعی وجود نداشت. هیچ طرفینی که در برابر همدیگر قرار گیرند تا بجنگند هم وجود نداشته است. اما بلایای طبیعی برای انسان و حیوانات، ترس و مانع ایجاد می‌کرد و آن‌ها را مجبور به دفاع از خود می‌نمود، اما امروزه جنگی که از اصالت خوددفاعی خود دور گشته در جریان است. تا زمانی که واقعیت این جنگ، درک نگردد، ما قادر به ادراک واقعیت دفاع مشروع نخواهیم بود.

تئوری جنگ خلق انقلابی چیست و ما چگونه قادر به درک این مفهوم گردیم؟ جنگ خلق انقلابی، مبدأیی‌ است که تئوری و استراتژی حیات را مشخص می‌نماید. رهبر آپو به‌مثابه‌ی شخصیت کورد آزاد، معنای مرحله‌ای است که ما در آن بسر می‌بریم و از آن تحت‌عنوان استراتژی جنگ خلق انقلابی یاد می‌شود. استراتژی چیست؟ استراتژی به معنای رسیدن به هدف و آرمانی می‌آید. درواقع تمامی نیروی خود و سازمان را سامان بخشیدن است. آن نیز با راه و روش‌های خلاقانه و کامل میسر می‌باشد. ما چگونه این هر سه مفهوم(جنگ، انقلابی و خلق) را درون یکدیگر ارزیابی نموده و تئوری و استراتژی آن را مشخص نماییم. زمانی که بحث از جنگ به میان می‌آید، تنها حمله، غارت و غیره به ذهن خطور می‌کند. با آغاز انحصار و انباشت سرمایه، جنگ جامعه در برابر غاصبان در چهارچوب دفاع مشروع شکل گرفته است. بزرگترین جنگ، هنر دفاع از موجودیت می‌باشد. فرد – جامعه‌ای که قادر به دفاع از خود باشد، در عین حال می‌تواند بزرگترین جنگ را رقم زده و به پیروزی دست یابد. اما دفاع نیز از آن روی صورت می‌گیرد که موجودیتی در خطر می‌باشد.

رهبر آپو در دفاعیه‌ی ” دفاع از کوردها؛ خلقی در چنگال نسل‌کشی ” مشخص می‌سازد که کورد در میان چنگال قتل‌عام بسر می‌برد. همچنین جهت رسیدن به موجودیت گوهرین و آزادی خود، استراتژی جنگ خلق انقلابی ضرورت می‌یابد. در رابطه با این موضوع، رهبر آپو بیان می‌نماید؛ “در کوردستان برای جنگ موجودیت و آزادی، غیر از این به هیچ شیوه‌ای امکان و فرصت پیروزی فراهم نیست. خواه از راه جنگ باشد و یا از طریق چاره‌یابی سیاسی، شکل خواهد گرفت. در واقع آنچه مشخص‌ کننده می‌باشد، جنگ خلق انقلابی است. حتی اگر از طریق پیروزی نظامی و یا از راه مبارزه‌ی سیاسی، مسأله را حل نمائی، تنها از طریق جنگ انقلابی خلق است که پیروزی واقعی را بدست خواهی آورد.” اکنون موجودیت خلق کورد...



بیشتر بخوانید...

🌎 https://kjar.online/fa/2022/07/16/جنــگ-خـــلق-انـــقلابـی؛-سازماندهی/



وبسایت| اینستاگرام| تویتر| فیسبوک| یوتیوب| تلگرام


#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
🆔 @kjar_2014
33 partiyên siyasî yên li Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê dixebitin, xwedî li şoreşa Rojava derdikevin.

Em hemû gel û dostên xwe vedixwînin hemleya girtina qada hewayî ya Bakur û Rojhilatê Sûriyê ji balafirên şer û balafirên bêmirov ên Tirk re.


Dîroka Destpêkirina Kampanyaya Hashtag:

Li gor dema Amed`ê 20.00
Li gor dema Brukselê: 19.00
23 Tîrmeh 2022

Em daxuyaniya 33 partiyên siyasî yên li Bakur û Rojhilatê Sûriyê kar dikin bi we re parve dikin.


🆔 @GozarDemocratic
شەهید ئێقباڵ مورادی لەسەر مەزارەکەی وەبێرهێنرایەوە



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
Photo
شەهید ئێقباڵ مورادی لەسەر مەزارەکەی وەبێرهێنرایەوە


ئێواره‌ی رۆژی 7/17/ 2022 به‌ ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كومیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پ.ك.ك له‌ باشوری كوردستان و نوێنه‌ری كومیته‌ی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك، شه‌هید ئێقباڵ مورادی له‌ چواره‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی له‌ سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی وه‌بیرهێنرایه‌وه‌.

مه‌راسمه‌كه‌ به‌ راگرتنی ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌‌ شه‌هیدانی رێگای ئازادی ده‌ستیپێكرد. له‌مه‌راسمه‌كه‌دا، سه‌ره‌تا هاوژینی شه‌هید ئێقباڵ مورادی “ئامینه‌ مورادی” سه‌باره‌ت به‌ ژیان و تێكۆشانی شه‌هید ئێقباڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.” ئامینه‌ مورادی رایگه‌یاند كه‌؛ شه هید ئێقبال هه‌رله‌ته‌مه‌نی جه‌وانییه‌وه‌ هه‌ستی به‌ ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌ی كرد، ئه‌و بۆ نه‌هێشتنی داگیركاری و رزگاری گه‌ل، رێگای خه‌بات و تێكۆشانی گرته‌به‌ر. شه‌هید ئێقباڵ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ داهاتوویه‌كی ئازاد و روون بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات، هیچ كات له‌ خه‌بات و تێكۆشان رانه‌وه‌ستا و هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ دلسۆزی خاك و خه‌ڵك بوو و له‌و پێناوه‌شدا گیانی فیدا كرد.”

له‌ درێژه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا نوێنه‌ری كومیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پ.ك.ك له‌ باشور “به‌یان فه‌ره‌ج” سه‌باره‌ت به‌ شه‌هید بوونی ئێقباڵ مورادی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، به‌یان فه‌رج رایگه‌یاند:” به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هێشتا تیرۆر و ئازاردانی تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازان به‌رده‌وامه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م حكومه‌ته‌ خۆیان خستۆته‌ باوه‌شی داگیركه‌رانی كوردستان. به‌ڵام بە خوشحالیەوە هەروەک چوون شەهید ئێقبال سلماندی گەلی کورد هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت و ئاگری خەبات بەتین و گوورتر دەکات.

دواتر لێدوانی کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەلایەن “فەرهاد پاوە” وە خۆێندرایەوە. دەقی لێداوانەکەی کۆمیتەی شەهیدانی پژاک بەم شیوەیەیەی:”

شه‌هید ئێقباڵ؛ هێمای خه‌بات و خۆڕاگریی ئاپۆیی

گه‌لی كورد یه‌ك له‌و گه‌لانه‌ی جیهانه‌ كه‌ به‌ درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی زیاترین هێرش و داگیركاری بۆته‌وه‌، به‌ڵام هیچ كات كۆڵی نه‌داوه‌ و وازی له‌ خه‌یاڵ و خواستی ئازادی، ئاشتی و ئارامی نه‌هێناوه‌. هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تی داگیركه‌ران ته‌نیا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رچاوه‌كانی ماددی كورد و كوردستان‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكوو ئارمانجی ده‌سپێك و گرنگی ئه‌وان، نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی هزر و هێز و هه‌وڵی ئازادیخوازیی له‌ناو ئه‌م گه‌له‌ و وڵاته‌دا بووه‌ و هه‌یه‌. هه‌ربۆیه‌، نه‌یاران و داگیركه‌رانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان‌، به‌تایبه‌ت رژێمی فاشیست و سه‌ره‌ڕۆی زاڵ به‌سه‌ر ئێران و كوردستان، به‌ توندترین و قیزه‌ونترین شێوه‌ رووبه‌ڕووی شۆڕشگێڕان و پێشه‌نگانی تێكۆشانی ئازادی ده‌بنه‌وه‌‌. یه‌ك له‌و پێشه‌نگه‌ كۆڵنه‌ده‌رانی گه‌له‌كه‌مان كه‌ كه‌وته‌ به‌ر ره‌ق و كینی رژێمی ناحه‌ز و داگیركه‌ری ئێران، هه‌ڤاڵ ئێقباڵ مورادی یه‌. له‌ چواره‌مین ساڵیادی شه‌هاده‌تی ئه‌م هه‌ڤاڵه‌ قاره‌مانه‌دا، سه‌ری رێز و نوازش له‌به‌ر باڵای به‌رزی داده‌نه‌وێنین و له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌ودا، یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی و دیمۆكراسی به‌رز و پیرۆز راده‌گه‌رین.

هه‌ڤاڵ ئێقباڵ مورادی، وڵاتپارێز و رۆشنبیرێكی راسته‌قینه‌ بوو كه‌ به‌باشی ئێش و ئازاره‌كانی گه‌لی هه‌ست پێده‌كرد و لێی تێده‌گه‌یشت. خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌كی راست و قووڵ بوو له‌ بابه‌ت ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌ و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كه‌مان. ئه‌و هه‌روه‌ها، به‌باشی ناخ و ناوه‌رۆكی رژێمی داگیركه‌ری ئێرانی ده‌ناسی و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه‌ تاقه‌ رێگای گه‌یشتن به‌ ئازادی و ئارامی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رخۆدان و تێكۆشانه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌، له‌سه‌ره‌تای جه‌وانییه‌وه‌ رێگای پیرۆزی شۆڕش و گیانبازی هه‌ڵبژارد. شه‌هید ئێقباڵ، شۆڕشگێڕێكی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو بوو كه‌ به‌ باوه‌ڕێكی قووڵ و ئیراده‌یه‌كی پته‌و و پۆڵایینه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئێش و ئازاره‌كان، هیچ كات ده‌ستی له‌ خه‌بات و خۆڕاگری هه‌ڵنه‌گرت. مرۆڤێكی دڵنزم و دڵسۆزی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و خاك بوو. هه‌ڤاڵ ئێقبال، هێمای كۆڵنه‌دان و تێكۆشان بوو له‌ دژی چه‌وساندنه‌وه‌ و زۆرداری. خه‌بات و هه‌ڵوێستی هێنده‌ به‌كاریگه‌ر، وه‌ره‌به‌خش و وزه‌به‌خش بوو بۆ گه‌ڵ و هه‌ڤاڵانی، كه‌ به‌جاران كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری چه‌ته‌ و چڵكاوخۆرانی كۆماری سێداره‌ و تیرۆر، به‌ڵام، پاش هه‌ر هێرش و برینێك، به‌ بڕیار و‌ باوه‌ڕ، به‌ تین و توانایه‌كی زیاتره‌وه‌ درێژه‌ی به‌ تێكۆشان دا. به‌تایبه‌ت به‌ ناسینی بیر و هزری رێبه‌ر ئاپۆ و خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، تێكۆشانی شه‌هید ئێقباڵ گه‌یشته‌ لووتكه‌.
گذار دموکراتیک
Photo
ئه‌و زۆرجار ده‌یگوت كه‌ به‌ ناسینی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، رێگای راسته‌قینه‌ی خه‌باتم دۆزیوه‌ته‌وه‌. رژێمی داگیركه‌ری ئێران هه‌موو رێبازێكی نامرۆڤانه‌ی به‌كارهێنا تا رێگا له‌ خه‌باتی شه‌هید ئێقباڵ بگرێت یان دڵساردی بكاته‌وه‌. له‌ تیرۆر و ئه‌زیه‌ت و ئازار و زیندان و دورخستنه‌وه‌‌ بگره‌، هه‌تا پیلانگێڕی له‌ دژی خۆی و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری. به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئێقباڵ رۆژبه‌رۆژ سوورتر بوو له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستی و خه‌بات.

ئه‌و مرۆڤێكی خۆشناو و خۆشه‌ویستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو، چالاكی مافه‌ی مرۆڤ و ئه‌ندامی رێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بوو كه‌ تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خاوه‌نداری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرد. ئه‌و به شێوازی ژیانی به‌روومه‌ت و خه‌باتی بێ وچان و كاریگه‌ری خۆی، بوو به‌ نموونه‌ و ئیلهام به‌خشی هه‌موو رێبواران و تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی. ئه‌م خسڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی شه‌هید ئێقباڵ ببوون به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سیخوڕ و جاشه‌كانی رژێم به‌رده‌وام بۆسه‌ی بۆ دابنێن و هه‌وڵی له‌ناوبردنی بده‌ن. له‌ ئاكامدا ئه‌م شۆڕشگێڕه‌ له‌ ۱۷\۷\۲۰۱۸ بوو به‌ ئامانجی‌‌ كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌ و قیزه‌ونی به‌كرێگیراو و چه‌ته‌كانی رژێم و گه‌یشته‌ پله‌ی به‌رزی شه‌هاده‌ت. رژێمی نگریسی سێداره‌ به‌مه‌شه‌وه‌ رانه‌وه‌ستا و پاش ماوه‌یه‌كی كورت‌، كوڕی شه‌هید ئێقباڵ واته‌؛ شه‌هید زانیاری مورادی له‌سێداره‌ دا. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ناحه‌زان و نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان‌ ناتوانن له‌ناوی ببه‌ن، خه‌بات و به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوونی شه‌هید ئێقباڵه‌، فكر و فه‌لسه‌فه‌ و رێبازه‌كه‌یه‌. ئه‌وه‌تا ئێستاكه‌ به‌هه‌زاران گه‌ریلا و شه‌ڕوانی كوڕ و كچی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سایەی‌ تێكۆشانی شه‌هید ئیقباڵه‌كانه‌وه‌، چه‌كی پارێزوانی له‌ نرخ و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كیان له‌شانه‌ و بوونه‌ته‌ رێبوار و شه‌ڕوانی ئازادی.

له‌كۆتاییدا، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری ئێران، جارێكی دیكه‌ راده‌گه‌یێنین كه‌ گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌هید ئێقباڵ و شه‌هیدانی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندوویانه‌، هیچ كات له‌ خه‌بات و خواستی ئازادی پاشگه‌ز نابن و رۆژبه‌رۆژ په‌ره‌ به‌ خۆڕاگری و گرم و گوڕتر كردنی تێكۆشان ده‌ده‌ن. هه‌ر شه‌هیدێك، هێز و هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ شۆڕش. له‌ كۆتاییدا، جارێكی دیكه‌ یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید ئێقباڵ مورادی و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دیمۆكراسی به‌رزو پیرۆز راده‌گرین، سوێند و په‌یمانمان به‌ شه‌هیدان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ ئاوات و ئامانجه‌كانیان، كه هه‌مان‌ بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیكه‌، درێژه‌ به‌ خه‌بات و خۆڕاگری بده‌ین.

شه‌هید نامرن

كومیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان _ پژاك

۱۷\۷\۲۰۲۲”


pjak.eu


🆔 @GozarDemocratic
١٩ی تیرمە ئەزموونێک کە ئایەندەی ڕۆژهەڵات و گەلانی ئێرانیشی ڕوونکردووەتەوە


زاگرۆس ڕۆژهەڵات



🆔 @GozarDemocratic