گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.54K photos
3.69K videos
604 files
5.51K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
شەهیدانی سەوز جووتیار پێشەوا 🆔 @GozarDemocratic
شەهیدانی سەوز


جووتیار پێشەوا


بۆ ئەوەی کە بە باشی لەوە تێبگەین، ئەو خەڵکانەی وا دانیشتوانی بناری زنجیرە چیای زاگرۆسن، بۆچی ئەوەندە لەپاراستن و زیندوو کردنەوە و زیندوو هێشتنەوەی زاگرۆسدا پێداگرن، پێویستە چاوێک بە مێژووی مرۆڤایەتیدا بخشێنین، تا بە باشی بزانین ئەو حەز کردنە و گرێدانبوونەوەی کۆمەڵگا بە سرووشتەوە تەنیا هەستێکە یان لەرووی هەستیاربوونەوە نییە.

زۆر جاران رژێمی دژە سرووشتی ئیسلامی ئێران، ژینگەدۆستان و ژینگە پارێزان، بە تۆمەتی جاسووسی و ئاژاوەگێڕی دەستگیر و زیندانی دەکات، ئاستەنگی لەئاستی هەرە ژووردا بۆ رێکخراوە ژینگەییەکان درووست دەکات، بۆچی؟ پرسێکی تر ئەوەیە کە سەرنج بدەینە سەری کە بۆچی بە درێژایی مێژوو، مل کەچی و خۆبەدەستەوەدانی، لەبەرانبەر دەوڵەت و دەسەڵاتداراندان، دەگمەن و بەردەوام بەرخۆدان و سەرهەڵدان هەر لەئارادا بووە و هەتا ئێستاش داگیرکەرانی کوردستان، بە درێژایی دەسەڵاتی هەموو حکومەتەکان هەر لەهەخامنشیەکانەوە بگرە، تەنانەت لەسوومەریشەوە، هەتا کۆماری ئیسلامی نەیتوانیوە دەسەڵاتداری خۆیان بە تەواوی بە سەر هەرێمی زاگرۆس دا بسەپێنن و بەردەوام رووبەڕووی سەرپێچی و سەرکێشی بوونەتەوە.

پرسێکی تر، ئامانج لەکاولکاری و داگیرکارییەکانی رژێم لەسەر زاگرۆس چییە؟ بۆچی بۆ کاولکردنی ئەم هەرێمە لەهیچ جۆرە زەبر و زەنگێک درێغ ناکات؟

ئەگەر سەرەتا زات و جەوهەری بنرخێنین، چ لەرووی فەلسەفی و چ زانستی و چ ئاینییەوە، ئەوا دەگەینە ئەو باوەڕییە کە مرۆڤ هەبوونێکی گەردوونی و سرووشتییە. رێبەر ئاپۆ لەشیکاریەکانیدا باس لەوە دەکات کە مرۆڤ گەردوونێکی بچووکە لەناو گەردوونی مەزندا. یانێ گەردوون هەبوون و سیستەمی خۆی، لەمرۆڤدا بەرجەستە کردوەتەوە، بەو واتایە کە شعوور و زانست و عەقل و هەستی مرۆڤ، پێناسەیەکە بۆ نیزام مەندی گەردوون، یا ئەوەی کە مرۆڤ بەم تێگانەوە گەردوون باش بناسێت.

بە بێ ئەم لاو و ئەو لایش مرۆڤ روغمی هەموو نکۆڵی کردن لەخۆزایی بوونی و خۆ بە باشترین بوونەوە هەژمارکردنی یانێ (ئەشرەفی مەخلووقات) و خۆ بە رام کەر و راهێنەری سرووشت بزانێت، دیسان بەشێکی هەرە بچووکە لە ناو ئیکۆسیستەمدا و تەنیا یەک بوونەوەرەو هیچی تر. جا ئەگەر هەندێک ئەخلاقی و ویژدانی بیربکەینەوە، ئەوا ئەو هوشمەندییەی کە دەسەڵاتدارای مرۆڤ لەسەر سرووشت رەوا دەکات، پێویستە ئیدانە بکرێت و خۆمانی لێ دوور بگرین.

باشە ئەوەی پێویستی ژیانی مرۆڤ پێی هەیە لەناو خاک و سرووشتدا بەرهەم نایەت؟ باشە ئەگەر بە درێژایی ژیانمان لەگەل دار و رووەک هەناسەکانمان ئاڵوگۆڕ پێنا کەین، هیچ لەوە بیردەکەینەوە کە چەندە لەگەڵ دارێک پەیوەندی ژیانیمان هەیە و تێکەڵین؟ باشی ئەوە لە لەشی مرۆڤێکدا هەیە، لەمشتێک خاک و چڵێ دار و قومێک ئاودا نییە؟ ئەرێ ئەم چەند نموونەیە بەس نییە بۆ ئەوەی هەر مرۆڤێک بە قەد مشتێک خاک، خاکی و بە قەد چڵێ دار سەوز و بەخشەندە و بە قەد قومێک ئاو ژیان بەخش بێت.

ئەگەر بۆ ناسینی زاگرۆسیش چاو لەمێژوو بکەین، ئەوە راستیەکەی حاشاهەڵنەگرە کە زانستیش ئەوەی یەکلاکردوەتەوە کە شۆڕشی سەردەمی بەردینی نوێ (نیولۆتیک) لەمێزۆپوتامیا کە زەنجیرەی زاگرۆس و پێدەشتەکانی بەشێکی زۆری مێزۆپوتامیان روویدا. ئەو شۆڕشە تەنیا شۆڕشێکی کشت و کاڵ و گوندنشینی نەبوو، بەڵکوو بە واتای راستەقینە شۆڕشێکی فەرهەنگی بوو، یانێ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ، بە شێوازێکی نوێ و بۆ داهاتوویەکی نوێ تر بوو.

هۆکاری کشت و کاڵ و گوند بونیادنان تەنیا بێ دەرەتانی و ماندووبوون لەکۆچەری و گەڕۆکی نەبوو، بەڵکوو حەز کردن و گرێدان نەبوون بەو سرووشتەوە بوو کە لەناویدا دەژیان، لەهەمانکاتدا ئاوا کردنی فەرهەنگێک بوو. چون زاگرۆسیش سرووشتێکی لەبار بوو بۆ ئەو گۆڕانکاریانە. گۆڕانکاری لەچۆنیەتی ژیان لەم جۆگرافیایەدا بووە سەردەمی گۆڕانکاری لەژیانی هەموو مرۆڤایەتیدا. تا ئێستاش کاریگەری لەسەر هەموو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ماوە و دەمێنێت.

بە سەرنج دانە ئەو سەردەم هتا سەردەی شەشەمی پ – ز چەندین فیدراسیۆن و تیرە و هۆز وەک گوتی، کاسی، ماننایی، عیلامی، لیلۆیی، ماد و … لەم هەڵکەوتە جۆگرافیایەدا ژیان. بەڵام ناوەندێکی دەسەڵاتداری یا خود کۆیلەداری بە شێوازی دەوڵەتداری درووست نەبوو. بەڵکوو بەردەوام رووبەڕووی هێرشی دەوڵەت شارەکانی سوومەر و ئاشوور و بابل بوونەوە و بەرخۆدانیان کرد و بە جارانیش دەستیان بە سەر ئەم دەوڵەت شارانەدا گرت و بە سەدان ساڵ لەسەریان حاکم بوون، دیسانیش نەبوونە سیستەمێکی دەوڵەتی لەزاگرۆسدا. ئەویش نە بە واتای پاشکەوتوویی و نەزانی بووە، بەڵکوو ئەم هۆزانە بەر لە شۆڕشی نیولۆتیکیش بە هەزاران ساڵ لەم هەرێمەدا بەشێوازی سرووشتی ژیاون، لە گەل سرووشتدا یەک بوون، لەبەرانبەر سرووشتدا بە رێز و حورمەت هەڵسوکەوتیان کردووە، هەر ئەم خۆزایی بوونە هۆکاری پێشخستنی شۆڕش بوو، کە شۆڕشی نیولۆتیک لەسەر دەستی ئەم تیرە و خێڵانە پێکهات و تایبەتمەندی کۆمەڵگای سرووشتی هەڵگری
گذار دموکراتیک
شەهیدانی سەوز جووتیار پێشەوا 🆔 @GozarDemocratic
سیستەمێکی دەوڵەتی و دەسەڵاتداری نییە و رێبەر ئاپۆ ئەمە بە باشی و بە گرنگی دەنرخێنێت کە ئەگەر کورد هەتا ئێستا نەبوەتە دەوڵەت ئەوەیە کە دانیشتوان و گەلی کوردستان گەلێکی سرووشتی و لەگەل ناوەڕۆکی دەوڵەت یەک ناگرنەوە. لەبەر ئەوەی شۆڕشێکی کولتووری بوو، چون ئەو فەرهەنگە، تا بە ئەمڕۆیش لەناو کۆمەڵگای حەوزەی زاگرۆسدا هەر بە زیندوویی ماوەتەوە، فەرهەنگی سرووشت پاراستن و سرووشتی بوون، گرێدان بوون بە ئاو و خاک و نیشتمانەوە، لەناخی هەر تاکێکی ئەم دەڤەرەدا هەبووە و هەیە و هەر دەیشمێنێ. ئەگەر وێژە (هەڵبەست و چیرۆک ،.. ) هونەر (دەنگبێژی، هۆرە، سیاچەمانە و …. ) میعماری، جل و بەرگ و هتد لەبەر چاو بگرین هەموو لەگەل سرووشتی زاگرۆسدا تێکەڵن و لەیەک دانەبڕاون، ئەمەیش یەکبوونی کۆمەڵگا و سرووشت دەگەیەنێت.

ئەگەر لەبواری ئایینەوە سەیری ئەم پرسە بکەین، ئەوەمان باشتر بۆ روون دەبێتەوە، باوەڕی زاگرۆس نشینان بە ئاینی میترایی و زەردوشتی بووە. لەباوەڕی میترائیسمدا خۆزایی بوون و خۆزایی ژیان کردن بنگەیە، تەنانەت گۆشت خواردن کولتوورێکی جوان نییە. زەردوشتیش کە هەر فۆرمێکە لەئاینی میترائیسمدا، بە هەمان شێوە سەیری سرووشت دەکات، لەدارچاندن و ئاوەدانکردنەوە، کشت و کاڵ و ئاژەڵداری پێداگر بووە. تا دەگاتە مانی و مەزدەکیش ئەم رێچکەیە هەر بەردەوام بووە. وەختێک لەدینی زەردوشتیدا فرێشتەی ئاو و ئاوەدانی و کشت و کاڵ و رووەک و ئاگر و پیت و بەرەکەتەوە هەیە، باشتر بۆمان دەسەلمێنێت کە باوەڕی زەردوشتی و میترایی باوەڕییەکە کە هەڵقوڵاوەی سرووشتی زاگرۆسە. باوەڕی و ئاینیش بۆ هەر مرۆڤێک وەک خۆراکی رۆح و دەروونە، باوەڕی لەئاوا بوونی کەسایەتی و کۆمەڵگادا رۆڵی ئەساسی هەیە. تەنانەت ئەگەر بە سەدان ساڵ بە هەر هۆکارێک لەوە باوەڕییە دابڕان هەبێت. سەرۆک ئاپۆیش دین وەک حافزەی ئەخلاقی کۆمەڵگا ناوزەد دەکات.

ئەم کولتوورە مێژوویی و ئەم باوەڕییە جەوهەرییە، گەورەترین و دیارترین هۆکارن بۆ ئەوە لەوە تێبگەین کە دانیشتوانی ئەم جۆگرافیایە چەندە بە سرووشتەوە گرێداون، هەتا ئەو رادەیە کە لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا، کە سەردەمی ئەوپەڕی کۆیلەداری شارنشینی و زەرق و بەرق و تەکنۆلۆژی و پارەپەرەستییە، دیسان بە هەزاران کەس بە بەخشینی ژیانی خۆیان، بە ئەم سرووشتە خزمەت دەکەن. بە بێ بەرانبەری مادییە کە ئەمڕۆ چاوی هێچ کەسێک پێ تێر ناکرێت. ئەو کەسانە کە لەباکوور هەتا باشوور، لەرۆژهەڵات هەتا رۆژئاوای ئەم جۆگرافیایە لەپێناو ژیانی بچووکترین ئاژەڵ هەتا ژیانی مرۆڤایەتی گیانی خۆیان دەبەخشن. بۆ ژیانی بچووکترین چڵە گیایەک هەتا پاراستنی دارستانەکەی گیانی خۆ دەکاتە قەڵغان. کەسانێک بەرژەوەندی گشتی دەخەنە پێش بەرژەوەندی تاکەکەسیانەوە. کەسانێک لەم بوارەدا پێشەنگایەتی بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەکەن. کەسانێک لەوانەیە زۆر ژینگەپارێز و رێکخراو و حیزبی ژینگەیی لەدونیادا هەبن بەڵام فیداکاری لەم شێووەیە زۆر کەمن. ئەو کەسانە کەسانێکن کە بە ئەرکی ویژدانی و ئەخلاقی و نیشتمانی و مێژوویی خۆیان رادەبن و بەرپرسیارێتی ژیانی هەموو بوونەوەرێکیان لەئەستۆ گرتووە.

باشە ئەم هەڵوێستەی رۆڵەکانی زاگرۆس، ئەگەر باوەڕییەکی میترایی و فەلسەفەیەکی زەردوشتی و فەرهەنگێکی زەردوشتیان لەپشت نەبێت، ئەم هەموو فیداکارییە لەکوێوە دێت، ئەگەر زانست و تێگەیشتن نەبێت چۆن ئەوەندە پێداگرن؟

بە رەنج و تێکۆشانی ئەم کەسانەیە کە ئێستا لەهەموو شار و فرەیەک لەگوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوەند و کۆمیتە و رێکخراوەی ژینگەپارێزی دامەزراون و خەباتی بێ وچان دەکەن، لەپەرەپێدانی فەرهەنگیەوە هەتا خەباتی ئاوەدانکردنەوە و پەروەردەوە وێڕای هەموو ئاستەنگی و زەحمەتی بەڕێوە دەبەن. لەم پێناوەشدا بە درێژایی مێژوو هەتا ئەم ساڵانەی دوایی بە چەندین کەس رۆح و گیان یان بەخشیوە بە ژیان.

لەساڵی ٢٠١٨ کاک شەریفی باجوەر، کاک ئۆمێدی حوسێن زادە، کاک نێعمەتی حەکیمی نیا و کاک موحەمەدی پژوهی شەهید بوون و لەساڵی ٢٠٢٠ کاک موختار و هەڤاڵانی و ئەمساڵیش چەند کەس لەشیراز، هەمان فیداکاری دووبارە بوویەوە و هەر دەچێت شەهیدانی ژینگە روویان لەزیادبوونە.

بۆیە بەو پەڕی حورمەتەوە، یادی ئەو شەهیدانە بەرز رادەگرین و بەژنی خۆم لەهەمبەر گوڵکۆیان دادەنوێنم و بەڵێن دەدەین کە ئاواتەکانیان بە دی بهێنین و زاگرۆسێکی بەو جۆرە کە ئەوان ئەیانویست و گیانیان لەپێناودا بەخشی ئاوا بکەین.

لەروانگەیەکی ترەوە ئەگەر سەرنج بدەین داگیرکەرانی کوردستان جودا لەقڕکردنی فیزیکی کوردستان و زاگرۆس بەردەوام قڕکردن و تاڵان و کاولکردنی زاگرۆسیان کردوەتە ئامانج. ئەگەر بە چاوێکی رووکەشانە سەیری ئەم بابەتە بکەین، ئەوا تەنیا سووتانی دارستان و بەنداوسازی و تاڵانی ماددی دەبینین.

بەڵام ناوەڕۆکی ئامانجەکە زۆر لەوە تراژیکترە و بە ئێشترە. چون ئەو هێرشێکی نە تەنیا قڕکردنی فەرهەنگییە بەڵکوو هێرشکردنێکە بۆ سەر ناوەندی فەرهەنگسازی مێژوویی و ئێستا و داهاتووی مرۆڤایەتییە.
گذار دموکراتیک
شەهیدانی سەوز جووتیار پێشەوا 🆔 @GozarDemocratic
ناوەندی فەرهەنگی کشت و کاڵ، ژینگەپارێزی، دژایەتی چینایەتی، بەرخۆدێری، دژی تەسلیم بووین و نەکەوتنە ناو بازنەی سیستەمی قڕکەری سەرمایەداری.

رێبەر ئاپۆ دەڵێت مێژوو لەئێستای ئێمەدا و ئێمە لەدەستپێکی مێژوودا شاراوەین، یانێ کۆمەڵگا بەرهەمی مێژوویە و هەموو بەستێنەکانی کۆمەڵایەتی دەوڵەمەندیەکی مێژووییان لەپشتە. ئەگەر چی مێژوویەکی راست و درووستی دانیشتوانی زاگرۆس بە نووسراوە لە بەر دەستدا نییە، بەڵام مێژوویەکی دەوڵەمەند لەناخی ئەم خاکەدا شاراوەیە. هێرشی داگیرکەریەکانیش ئەم مێژووە پڕ لەشانازییە کردوەتە ئامانج.

ئەگەر چیا هێمای خۆڕاگری و ئاو مایەی ژیان و داری بەڕوو هێمای بەرخۆدان و فەرهەنگ هەوێنی کۆمەڵایەتی بوون بێت ئەوا دوژمنی داگیرکەر بێ گومان بە سووتاندنی چلەدارێک بۆ بەستنی بەنداوێک درووستکردنی ناوەندێکی سەربازی لەسەر چیایەک، ئەوا فەرهەنگی خۆڕاگری و بەرخۆدان و کۆمەڵایەتی بوون و ژیان دەکاتە ئامانجی هێرشەکان.

ئەوەیش راستییەکە داگیرکەر، مێژوووی ئەم وڵاتە باش دەزانێت و کۆمەڵگای مرۆڤ و فەرهەنگی ئەم دەڤەرە باش دەناسێت و باش دەزانێت کە دانیشتوانی زاگرۆس هەمیشە بۆ پاراستنی فەرهەنگ و ناسنامەی خۆیان دژی پیلان و هێرشەکانی حکومەتەکانی ناوەند هەڵوێستیان هەبووە، مردنیان لەبەرانبەر خۆ بەدەستەوە داندا هەڵبژاردووە. بەردەوام رۆڵەکانی ئەم زنجیرە چیا و پێدەشتەکانی بووەنەتە میراتگری توێژەکانی پێشتر و ئەم میراتە بۆ نەوەکانی داهاتوویش ماندگار دەهێڵن.

لەسەر ئەو بنگەیە هەر کەسێک لەم جۆگرفیایەدا کە بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆی ئەگەر بە پاراستنی بە روواڵەت چڵە دارێکیش بێت ئەوا کەسایەتیەکی بەرخۆدێر و خاوەن ویژدانە و بە واتای گەوهەری خۆی شۆڕشگێڕە.

چون بۆ خۆم هەندێک لەو کەسانەی کە لەپێناوی پاراستنی ژیاندا گیانی خۆیان بەخشی لەنزیکەوە دەمناسین و لەگەڵیان ژیانم کردووە. ئەم مرۆڤانە لەسەر درووشمی پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە کار و خەباتیان دەکرد. کەسانێک بوون کە نموونەیەک بوون لەجوانی و ویژدان و ئەخلاق، کەسانێک بوون کە لێوانلێو بوون لەمرۆڤدۆستی و نیشتمان پەروەری، کەسانێک بوون کە بووبوون بە مامۆستایەکی سرووشتی بوون و سرووشتی ژیان کردن، کەسانێکی چاونەترس و کۆڵنەدەر بوون.

خۆیان گەیاندبووە ئەو ئاستەی کە ئیتر بووبوونە جێگای متمانەی کۆمەڵگا و لەبەرزبوونی کەسایەتیان، ناودەنگی دەرکردبوو. لێرەدا دەرفەتی ئەوە نییە کە بە بەڵگە هەموو ئەو تایبەتمەندییانە روونکەمەوە، تەنیا بەڵگەی باشی ئەوە کە کەسایەتی ئەم کەسانە پێناسە بکات، ئەوەیە کە لەو رێگایەدا شەهادەتیان هەڵبژارد. بۆ ئەوەی کە زاگرۆس بەردەوام زاگرۆس بێت، بە واتای راستەقینەی خۆی.

لەهەمانکاتدا بە هەزاران کەسیان لەئاستی هەرە ژووردا پێگەیاندووە. بە دڵنیاییشەوە ئەوەی کە سەردەکەوێت، مێژووی بوون و خۆڕاگری زاگرۆسە و تێکۆشانی بێ وچانی زاگرۆسنشینانە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی.


pjak.eu



🆔 @GozarDemocratic
راه، پشت سیم‌های خاردار
در مورد فیلم یول ساخته یلماز گونای

خوشمهر آرگش – عضو KCR




🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
راه، پشت سیم‌های خاردار در مورد فیلم یول ساخته یلماز گونای خوشمهر آرگش – عضو KCR 🆔 @GozarDemocratic
راه، پشت سیم‌های خاردار
در مورد فیلم یول ساخته یلماز گونای

خوشمهر آرگش – عضو KCR


فیلم راه (یول) ساخته یلماز گونای جز معدود

فیلم‌های تاریخ سینماست که هنر را وادار به تماس با بحران‌های اجتماعی می‌کند. بسیاری از فیلم‌ها درباره‌ی بحران‌های اجتماعی تنها به لفاظی

می‌پردازند، یا بهتر بگوییم بیشتر این لفاظی‌های صنعت سینما، خود بخشی از بحران کنونی هستند. فیلم از زندان آغاز می‌شود و در آخر نیز به زندان منتهی می‌گردد . یک خط مستقیم از زندان به زندان، اما این راه یک راه جعلی است که کارگردان با مهارت خاصی آن را جعل کرده است، چرا که به این جعل نیاز دارد تا بتواند راه حقیقی را دور از چشم بدخواهان راه حقیقی نشان دهد. خود فیلم درون یک زندان گیر کرده است، کارگردان و همه دست‌اندرکاران و کل فیلم می‌خواهند از دست این زندان رها شوند. لازم نیست تا داستان فیلم را بازگو نمائیم و بهتر است هر کسی خود تجربه‌ی تماشای این فیلم را داشته باشد.

به یک عده از زندانیان مرخصی یک هفته‌ای تعلق می‌گیرد که آن نیز معلق است،

چرا که در بیرون از زندان نیز حکومت نظامی اعلام شده است. یعنی خود زندان همچون یک قفس کوچک درون قفس بزرگتری به نام دولت فاشیست و استعمارگر ترکیه جای گرفته است و همه‌ی جامعه در آن به اسارت درآمده‌اند. با این وجود، بلاخره خبر می‌‎رسد که مجوز مرخصی را می‌دهند و این عده از زندانیان بیرون می‌آیند و از طریق قطار به سمت سرزمین و خانواده‌های خود سرازیر می‌شوند.

قطار نقش عجیبی در تاریخ خلق‌ها بازی کرده است. در ظاهر سمبل پیشرفت است، اما چه پیشرفتی؟ این پیشرفت به قیمت گرانی برای خلق‌ها تمام شده است. قطار مدرنیته کاپیتالیستی قلب زندگی خلق‌ها را شکافته است تا بتواند ریل‌های آهنی خود را در هرجایی بگستراند. دولت استعمارگر ترکیه و دولت استعمارگر ایران همچون دیگر استعمارگران و اشغالگران، ریل‌های سیستم قطار را اینگونه احداث کرده‌اند. یعنی تمامی عشایر و ایلات سر راه خود را نابود ساخته و سرکوب نمودند تا سیستم مدرنیته کاپیتالیستی را برسازند. این معنای نهفته واژه‌ی پیشرفت در مدرنیته کاپیتالیستی است؛ سرکوب خلق‌ها جهت ساخت و ساز و ساخت و ساز جهت سرکوب خلق‌ها.

در فیلم می‌توان به انواع شخصیت‌ها برخورد که نماد شخصیت‌های تکه‌پاره شده‌ی کوردستان هستند. علی‌رغم اینکه داستان هر شخصیت متفاوت است و برخورد و مواجهه هر یک از آنان در رخدادها متفاوت است، اما در واقع این تاریخ تکه‌پاره شذه‌ی خود کوردستان است که تحت تاثیر جنگ‌های ویران کننده‌ی فیزیکی و روانی استعمارگران بدین سیه‌روزی دچار گشته است. پس چیزی که باعث شده است که فیلم در اسارت باشد، وضعیت به اسارت درآمده‌ی واقعی خود کوردستان است. رهایی کوردستان، رهایی همه‌ی داستان‌هاست. اما در تمامی وضعیت‌های سیه‌روزی و فلاکت همیشه عناصر مقاومت نیز وجود دارند. این شخصیت (عمر) است که حتی در زندان خیال آزادی را در سر می‌پروراند. خیال (عمر) بسیار بزرگتر از قفس‌های زندان درون فیلم است. عمر هنوز خیال این را دارد تا بتواند آزادانه در علفزارهای زیبای کوردستان با اسب بتازد و موانع استعمارگری را یک به یک پشت سر بگذارد.

سید نماد شکست تاریخی کوردهاست، او هنوز به این شکست تاریخی آگاه نیست. ابهتش درون یک وضعیت بی‌آبروشده مدام در حال فروریختن است. شکست تاریخی کوردها که منجر به مستعمره شدن کوردستان گردید. سید می‌خواهد آبرو و شرف از دست رفته را دوباره به دست بیاورد، اما شخصیت کلاسیک او اجازه این کار را به او نمی‌دهد و

نمی‌تواند سرنوشت لعنتی‌اش را دگرگون نماید، چرا که راهی که او انتخاب می‌کند یک راه رهایی‌بخش نیست. سید نیت و خواست تغییر وضعیت را دارد، اما راهبرد لازم جهت این تغییر را نمی‌داند و بکار نمی‌برد. به همین خاطر از زندان دوباره به سوی زندان بر‌میگردد. این همان راه جعلی‌ای است که همانند سیاست‌های جعلی و کلاسیک، اوضاع کوردستان را بحرانی‌تر می‌کنند و کوردستان را بیشتر به زندانبانان وابسته میکند. زینه همسر

بی‌آبرو شده‌ی سید، به یک برده تبدیل گشته است که حتی به پاهایش زنجیر بسته‌اند. رهبر عبدالله اوجلان در مورد وضعیت برده‌گی زندگی امروز

خلق‌ها می‌گوید که این وضعیت ابتدا با به

برده‌گی گرفتن زنان از سوی سیستم‌های اقتدارطلب صورت گرفت، و با به برده‌گی گرفتن زنان و در شخصیت زن توانستند کل جامعه را به برده‌گی بگیرند. ،برده‌گی زینه نیز برده‌گی همه جوامع تحت سلطه مدرنیته کاپیتالیستی و استعمارگری است. زینه دیگر یک انسان نیست، زنجیر پاهای زینه در پای تمامی کوردستان و خلق‌های تحت ستم است. رهبر عبدالله اوجلان در مورد این وضعیت می‌گوید که نمی‌توان اسم آن را زندگی گذاشت، بلکه این خود مرگ است و افراد این جوامع مرده‌های متحرک هستند. تقلای زنده ماندن زینه، تقلای زنده ماندن جوامع برده است.
گذار دموکراتیک
راه، پشت سیم‌های خاردار در مورد فیلم یول ساخته یلماز گونای خوشمهر آرگش – عضو KCR 🆔 @GozarDemocratic
حتی مرگ زینه نیز یک مرگ انسانی نیست، او همانند یک حیوان می‌میرد. این است دستاورد سیستم مدرنیته کاپیتالیستی برای خلق‌ها؛ زندگی انسان و حیوان اهمیتی برای سیستم ندارد و هر دو در سختی و مشقت در حال جان کندن هستند. اما در گوشه‌ای دیگر از فیلم زنی وجود دارد که همانند زنان دیگر درون فیلم نیست، بلکه او استعاره‌ای از میهن آزاد است. او زیبا، زنده، با اخلاق، پویا، زحمتکش و منطبق با فرهنگ و طبیعت آزاد کوردستان است. این همان میهنی است که عمر می‌خواهد در آن آزادنه زندگی کند. علاوه بر تمامی ملاحظات کارگردان جهت اینکه فیلمش از قیچی سانسور در امان بماند، ولی کاملا پیداست که درون فیلم جنگی میان گریلاهای پ‌ک‌ک و ارتش اشغالگر ترکیه در جریان است و عمر می‌خواهد به گریلاها بپویندد، چرا که رسیدن به خیال و زندگی آزاد جز این نیست. اگر راهی درون فیلم راه وجود داشته باشد که رهایی‌بخش باشد، راهی است که عمر انتخاب کرده است. درون فیلم اکثر راه‌های رفته تاریخ کوردستان نمایان می‌شوند، که غالباً به بن‌بست می‌رسند، جز آن راه درخشان که عمر خیال قدم گذاشتن در آن را دارد؛ راه انقلاب کوردستان!

در صحنه‌ای از فیلم عمر نزدیک مرز شمال و غرب کوردستان (باکور و روژئاوا) نشسته است که استعمارگران، کوردستان را با سیم‌های خاردار از هم جدا ساخته‌اند. همه می‌دانیم پشت آن سیم‌های خاردار آموزگار و رهبر کبیر خلق کورد، رهبر عبدالله اوجلان مشغول سازماندهی جنگ انقلابی علیه استعمارگری و مدرنیته کاپیتالیستی است، و عمر بدان جا می خواهد قدم بگذارد؛ راهی رهایی‌بخش پشت سیم‌های خاردار.

اکنون به آغاز فیلم برمی‌گردیم، جایی که از زندان امرالی آغاز می‌گردد. جایی که آن سال‌ها هزاران زندانی را در خود داشت، و اتفاقا خود کارگردان یلماز گونای نیز در آنجا زندانی بوده است. اما بعدها زندان امرالی را از یک زندان عمومی به یک سیستم پیشرفته شکنجه اختصاصی تبدیل نمودند. در سال 1999 تحت یک توطئه‌ی بین‌المللی به سروری آمریکا، اسرائیل و ترکیه و بیشتر از 20 دولت و سازمان جاسوسی و خیانتکار دیگر ، رهبر عبدالله اوجلان را دستگیر کردند و ایشان را درون این سیستم پیشرفته شکنجه اختصاصی به اسارت درآوردند که در این مورد رهبر عبدالله اوجلان می‌گوید مدرنیته کاپیتالیستی چگونه می‌خواهد 50 میلیون کورد را در این زندان به اسارت درآورد! راه رهایی‌بخش ساخته شده توسط رهبر عبدالله اوجلان به اسارت در‌نمی‌آید و علی‌رغم تمامی تلاش‌های بیهوده‌ی دشمنان خلق، هنوز دارد بر روی یک اسب، آزادانه در تمامی کوردستان می‌تازد تا دشمنان را بتاراند…..



برگرفته از مجله ژیله مو



pjak.eu



🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فواد بێریتان، هاسەرۆکی کۆدار لەبەرنامەی هێڵی سێ تەلەڤیزیۆنی ئاریەن تی ڤی رایگەیاندووە: "تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی ئامانجیان ڕزگاری گەل و چەسپاندنی دیمۆکراسییە، بۆیە هەرگیز وازیان لەتێکۆشان نەهێناوە و خاوەن ئیرادە و فکری ئازادن. بەڵام لە بەرامبەری ئەو هێڵە، هێڵی خیانەت هەیە کە لە مێژوو تا ئێستا زەرەری گەورەی لە پرسی کورد داوە و ئەمڕۆ بنەماڵەی بارزانی دەستپێشخەری ئەم هێڵە دەکەن. بەکرێگیراوان باوڕیان بە هێزی خۆیان و گەلی کورد نییە و تەنیا چارەسەری لە ژێردەستی و کۆیلەتیدا دەبینن. داگیرکەری تورکیا وەکوو ژاندارمی ناوچەکە لەگەڵ هێزە دەرەکییەکان و دەوڵەتانی هەرێمەکە دەیانهەوێ ڕۆژهەڵاتی ناوین جارێکی دیکە بە زێهنیەتی دەوڵەت – نەتەوە دیزاین بکەن و پەدەکە هاوکاری سەرەکەیانە. رۆژهەڵاتی ناوین پێویستی بە ستاتۆیەکی نوێیە کە ئەمە تەنیا بە یەکگرتوو بوونی گەلان مسۆگەر دەبێ، بزاڤی ئاپۆیی پشتیوانی دیمۆکراسی و یەکگرتوویی گەلان و پێشەنگی ژنان و گەنجانە، بۆیە دەبێتە ئامانجی نەیاران".


🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی بۆردومان و پاش بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ناوچەی پێنجوێن و شارباژێڕ و هەڵوێستی هاووڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەکە


🆔 @GozarDemocratic
بارەگای حەدکا لە ئاڵانە تۆپباران کرا

بەیانی ئەمڕۆ بارەگای حەدکا لە ئاڵانە تۆپباران کرا،هەروەها فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەسەڵاتی ئێران، چەند شوێنیان لە سنوری باڵەکایەتی و برادۆست لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد.

کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بنکەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە بەرزاییەکانى ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتی و بەربزین تۆپباران کرد.

هەروەها بەپێی زانیاریەکان گوندەکانی واڵاش و گۆرۆنی بەدوری دوو کیلۆمەتر لە شارەدێی چۆمان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆردومان کراون، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی برینداربوون.

بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کاتێکدایە، لە دوای پێنج ساڵ بۆ یەکەمجارە دەسەڵاتی ئێران فڕۆکە بەکاردەهێنێت.

هەر ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی بەیانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کۆماری ئیسلامی ئێران ( ئاوەنێری ) سەروی گوندی دێگە و گوندی شێرکاوەیان بۆردومان کرد، لەسنوری شارەدێی سمیلان لە شارۆچکەی چۆمانی سەر بەپارێزگای هەولێر.


ڕۆژنیوز



🆔 @GozarDemocratic
کودکی فروخفتە در بستر غم
آهستە می‌گرید
بر بالین تنهایی شب‌


صدای حزن لالەهای تپیدە در خون
غنچەهای نشکفتە
چە دردناک و حزین
در مسیر باد
نفرین می‌کند هستی را

صدای دخترکی در باد
این همان نفرین است
کە در حنجرەی کودک در بند
می‌جوشد

او روزها می‌غلتد روی سبزەها
اما فقط در رویا

او می‌خندد در کوچەهای بی‌عبور
می‌دود با کودکان، با شور و غرور
اما فقط در رویا

هم‌بازیش، عروسکش را بردە
هق‌هق می‌کنددر آغوش مادر
اما فقط در رویا

او خستگیش را
بازیگوشیش را
روی شانەهای مادر
روی پاهای پدر
بە جا می‌گذارد
اما فقط در رویا

او اینک در بستری خفتە
کە کابوس شب‌هایش است

عروسک زندەای را بغل کردە
کە حس هم بازی دارد بە آن
نە حس مادر بودن

او غوطە ور در حیاتی خشن‌
تاریک‌ و بی‌روزنە است

او هر روز در رویای آزادی
بە سر می‌برد
اما فقط در رویا

او پیر می‌شود
بی‌آنکە بداند
کودکیش را
چرا کشتند

و....

او دیگر می‌میرد

✍️ #شایجا_کلهور


🔺حمایت مخاطب کانال برای کمپین کژار با شعار " ازدواج کودکان نسل کشی زنان است"


#جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
🆔 @kjar_2014
گەریلا سوپای تورکیای شپرزە کردووە

ئامەد شاهۆ



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
گەریلا سوپای تورکیای شپرزە کردووە ئامەد شاهۆ 🆔 @GozarDemocratic
گەریلا سوپای تورکیای شپرزە کردووە

ئامەد شاهۆ



لەبەرەبەیانی ٢٤ی ئاب نزیکەی یەک و نیو کاتژمێر، هێرشێکی داگیرکەری ئێران و دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و چاوەدێری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر پێنجوێن و شارباژێر بەڕێوە چوو. یەکەم پرسیار دێتەگۆڕێ داخۆ دەوڵەتی تورکیا بۆچی ئەو هێرشەی کردە سەر پێنجوێن و شارباژێر؟ دەوڵەتی تورکیا بەو هێرشەی بۆ کێ هیزنوێنی کرد و چ پەیام و دەسکەوتێکی تێدا دەستەبەر کرد؟ کێ لەپشت ئەو هێرشەوەیە و داخۆ تەنیا دەوڵەتی تورکیا لەو هێرشە داگیرکەریەدا بەشدارە؟! ئامانج لەو هێرشە چ بوو و داخۆ تورکیا ئامانجەکانی خۆی پێکاوە؟! لەو هێرشە تەم و مژاوییەدا ئێران بە دوای چ دەگەڕێ و هەڕەشەو هێرشەکانی چ بە دوای خۆی دێنێت؟

دەوڵەتی تورکیا بە پاساوی بوونی پەکەکە رۆژانە سەروەری باشووری کوردستان و عێراق پێشێل و بە کەیفی دڵی خۆی دەستێوەردانی هەرێمەکە دەکات و ناوچەکە ناسەقامگیر و نائارام دەکات و ئێرانیش گوایا بە پاساوی شەڕ لەدژی تیرۆر، بە نیازی دووپات کردنەوەی هەمان سیاسەتە لەهەرێم و بەرپرسانی هەرێم و عێراقیش لەبەرامبەر ئەو پاساوە بێ بنەما و دوور لەراستییە، بێ دەنگ و سەیرکەری ئەو دۆخە ئاڵۆزەن و تەنانەت زۆر جاریش هاوکار و چاوساخی بۆ هێرشەکانیان کردووەو بەڵێنی هاوکارییان بە داگیرکەران داوە. ئەوەش نیشانی دەدات کە حکومەتی عێراق و هەرێم لەبنەڕەتدا بێ ئیرادە و بێ هێز کراون. لەبەر ئەوەی بڕیاری سیاسی وڵات لەدەستی هێزە دەرەکیەکانە، بۆیە یەکپارچەیی عێراق مەترسی جیدی لەسەرە و سەروەری ئەو وڵاتە رۆژ لەدوای رۆژ پێشێل دەکرێت و رۆژانە لەلایەن هێزە دەرەکیەکانی وەک تورکیا و ئێران، رووبەڕووی دەستدرێژی دەبێتەوە. بۆیە بێدەنگی و بێهەڵوێستی حکومەتی عێراق و هەرێم، سەلمێنەری ئەوەیە کە بەغدا و هەولێر لەبەر نەبوونی ئیرادەیەکی سەربەخۆ سەروەری خاکی عێراق و هەرێمیان پێ ناکرێت. لەبەر ئەوەی هەر دوو حکومەت عێراق و هەرێم تەنیا کاربەڕێکەر و جێ بە جێ کاری پڕۆژەی هێزە دەرەکیەکانن و تا سەر ئێسقان بێ ئیرادە، بێ بڕیار، ترسنۆک و دارەدەستی وڵاتانی ترن. بۆیە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەیان لێ ناکرێت کە بەڕەنگاری دەستێوەردانە دەرەکیەکان ببنەوە و خاوەن هەڵوێست ببن.

بەڕێوەچوونی کۆنگرەی لووتکەی بەغدا بە بەشداری وڵاتانی دراوسێ عێراق و پەیامە ناکۆک و دژبەرەکانی ئەو وڵاتانە، حەقیقەتی ئەو وڵاتەی زیاتر خستەڕوو کە چەندێک سەربەخۆ، خاوەن ئیرادەو لاوازە. تایبەت دەوڵەتانی ئێران و تورکیا کە زیاترین رۆڵیان لەگێرەشێوێنی و شەڕانگێزی و ئاڵۆزیەکانی عێراق و هەرێم هەیەو رۆژانە سەروەری خاکی عێراق و هەرێم پێشێل دەکەن، لەو کۆنگرەدا لافی بەرقەراری سەقامگیری و ئارامی لێدەدەن و کەسیش لێپرسینەوەیان لێ ناکات، چون خۆیان بە خاوەنی ئەو وڵاتە دەزانن. بێ بەرپرسیارێتی و بێ ئیرادەیی حکومەتی عێراق و هەرێم وای کردووە کە رۆژانە دەوڵەتی تورکیا و ئێران لەهەرێمی باشووری کوردستان، کردەوەی ترۆریستی و هێرشی داگیرکەری ئەنجام بدەن و حساب بۆ حکومەت و بەڕێوەبەری ئەو وڵاتە و تەنانەت خەڵکی هەرێمەکەش نەکەن.

لەکاتێکدا سنووری ئاسمانی هەرێمی پێنجوێن لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا نزیکەی ٢٠٠ کم و لەو هەرێمەشدا گەریلای پەکەکە بوونی نییە. بەڵام دەوڵەتی تورکیا سەرەڕای ئەو حەقیقەتە یاسا نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان پێشێل دەکات و بە پێ ویست و بەرژەوەندی خۆی ناوچەکە بۆردومان دەکات و شەڕ بە گەلی کورد دەفرۆشێت و رای گشتی جیهانیش لەو هێرشە ناڕەوا و داگیرکەرییە بێ دەنگ و بێ هەڵوێستن و تورکیا و ئێران بە پاساوی بوونی پەکەکە و پژاک دەیانەوێت سنووری داگیرکەریەکانیان فراوانتر بکەن و کەسیش ناڵێت کە تورکیا و ئێران چ کارێکیان لەپێنجوێن، شارباژێر و سیدەکان هەیە.

هێرشی دوایی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر پێنجوێن و شارباژێر جارێکی تر ئەوەی سەلماند کە ئامانجی تورکیا تەنیا شەڕ لەدژی پەکەکە نییە، بەڵکوو ئامانجی قڕکردنی هەموو گەلی کوردە، بۆیە کوردێک چ لەتورکیا، سوریا، عێراق و ئێران و هاندەران ژیان بکات، لەقامووسی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا مافی ژیانی کردنی نییە و کوشتن و تیرۆر کردنی رەوایەو ئیستراتیژی ئەو دەوڵەتە لەسەر نکۆڵی کردن و قڕکردنی کورد داڕێژراوە، بۆیە هێرشەکانی بۆ هەر بەش و پارچەیەکی کوردستان بە رەوا دەبینێ و ئێرانیش ئەمڕۆ خاوەن هەمان بیرۆکە و سیاسەتە و لەکاتێکدا بۆ خۆی لەدۆخێکی زۆر ئاڵۆز و قەیراناویدا بە سەر دەبات، دەیەوێت شەڕ بە گەلی کورد بفرۆشێت.

ئامانجی تورکیا لەهێرشەکانی بۆ سەر باشوور و بە تایبەت پارێزگای سلێمانی لەهەنگاوی یەکەمدا؛ دەیەوێت لەهەر بەشێکی کوردستان رێگری لەسەرهەڵدانی ئیرادەی کوردی ئازاد بگرێت.
گذار دموکراتیک
گەریلا سوپای تورکیای شپرزە کردووە ئامەد شاهۆ 🆔 @GozarDemocratic
لەهەنگاوی دووهەمدا؛ رۆڵی لەناوبردنی هێزە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرەکانی کوردستانی بە ئەستۆ گرتووە و لە چ قوژبنێکی جیهان دەنگی ئازادی کورد و کوردستان بەرز ببێتەوە، بۆ داپڵۆساندن و سەرکوت کردنی لەشکەرکێشی دەکات و لەکۆمەڵگای کوردیدا دەیەوێت دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی بنێتەوە و کۆمەڵگای کوردی لەناو ئاشی سیخوڕی و جاشایەتی بهاڕێت. سێهەم؛ تورکیا بە پاساوی بوونی پەکەکە لەناوچەکە پیلانی داگیرکەریەکانی جێ بە جێ دەکات و لەژێر ئەو پاساوە دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات. چوارەم؛ دەیەوێت لەو ناوچانەی کە هێزی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری تێدا سەقامگیرە، چەتە و هێزە تیرۆریستەکان جێگر بکات و بەو شێوەیە هەژمۆنی خۆی بە سەر ناوچەکە بسەپێنێت. لەهەنگاوی پێنجەمدا؛ تورکیا لەژێر ناوی شەڕ لەدژی پەکەکە، خیانەتکارانی کورد و چەکدارە تیرۆریستەکانی وەک داعش لەپێناو بەدیهێنانی ئیمپراتۆری نوێ عوسمانی لەناوچەکە بەربڵاو دەکات و راشکاوانە پاڵپشتی و پشتگیری چەتەکانی داعش و هێزە توندڕەوەکانی ناوچەکە دەکا، ئەوەش وەک کارتێکی گوشار لەدژی ئەورووپا و ئەمریکا بە کار دەبات و لەهەوڵیکی بێ وچاندایە کە رژێمی داگیرکەری ئێران پەلکێشی ئەو سیاسەتەی خۆی بکات.

وتەکانی قائیم مەقامی پێنجوێن (زانا رەحمان) بۆ میدیاکانی باشوور ئەوەی پشتڕاست کردوەتەوە کە هیچ هێزێکی پەکەکە لەناوچەی پێنجوێن بوونی نییە و پاساوەکانی تورکیا بۆ بوردۆمانی ناوچەی پێنجوێن بێ بنەما و دوورن لەراستییەوە. ئەو لێدوانە ئەوە دەخاتەڕوو کە تورکیا تەماحی خۆی کردوەتە سەر پارێزگای سلێمانی و بە درووست کردنی ئەو ئاڵۆزی و ناکۆکیانەی کە بە هاوکاری پەدەکە لەناو یەکێتی درووستیان کردووە، دەیەوێت لەناوچەکە هێزە داگیرکەرەکانی جێگیر بکات و پەدەکەش ئەو دۆخە وەک هەلێک بۆ بەهێز کردنەوەی خۆی بیقۆزێتەوە. ئێرانیش بێگومان ئەو راستییە دەبینێ و هەژمۆنی تورکیای لەو ناوچە هەرس پێ ناکرێ، بۆیە لەدژی پێشڕەویەکانی تورکیا کارتی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی جووڵاند و بە پاساوی شەڕ لەدژی هێزەکانی رۆژهەڵات رەوایەت بە داگیرکەریەکانی خۆی لەو ناوچەکە دەبەخشێت.

بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان لەدژی داگیرکەریەکانی ئێران و تورکیا بووەتە هۆکار کە تورکیا و ئێران زیاتر چاوسوورتر بن و لەبەردەوامی هێرشەکانیان سنوور نەناسن. بە تایبەت گەلی کورد گومانی لەسەر ئەوە زیاتر بووە کە ئەو هێزانە بۆ خۆیان شەریکی هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر گەلی کوردن. بۆیە بێ هەڵوێستی و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان بووەتە هۆکار کە تورکیا بێ پەروا لە ٢٤ی ئاب، هێرشی سەر پێنجوێن و شارباژێر بکات و ئێرانیش هەڕەشە لەهەرێم و پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات. ئەوەی سەرنج راکێشە تورکیا و ئێران جیا لەکوردستان لەتەواوی رۆژهەڵاتی ناوین بڵاوکردنەوەی شەڕ و ئاژاوەگێڕی یان لەئەستۆ گرتووە، کە دوا شوێنپەنجەی چەپەڵیان لەرووداوەکانی دوایی ئەفغانستان دەبینرێت کە تایبەت ئەمریکا و ناتۆ ئەرکی نانەوەی دووبەرەکی و گوڕکردنی شەڕ و پشێوی و گواستنەوەی سیخوڕەکانیان بە تورکیا داوە.

هێرشی سەر پێنجوێن و شارباژێر و ناوچەکانی تری کوردستان بە رێکەوت رووی نەداوە، بەڵکوو زۆر پلان بۆ داڕێژراو و بە بەرنامە ئەنجام دراون. واتا ئەو هێرشانە بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، ئێران، عێراق و بە هاوکاری پەدەکە و کۆمەڵێک هێزی تر ئەنجام دراون. ئەوەش نیشانی دەدات کە لەدژی گەلی کورد کۆنسێپتێکی نێونەتەوەیی لەئارادایە کە لەهەر قۆناخێکی تری مێژوویی زۆر مەترسیدارترە. بۆیە هەوڵی پارچەکردن و نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان یەکێتی و هێرش بۆ سەر ناوچەکانی پێنجوێن نابێ جیاواز لەو کۆنسێپتە ببینرێت. چون بەر لەو هێرشە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان کازمی، ئەردۆغان و رەئیسی و سەردانی فواد حوسێن بۆ تورکیا و ئێران پێکهاتووەو بە ئاگاداری، ئەرێ کردن و هاوکاری ئەو دەوڵەتانە ئەو هێرشە پێکهاتووە. بەڵگەی ئەوەش لەکاتی بۆردومانی ناوچەکە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنووری ئێرانیان بەزاندووەو ئێران بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بووە. لەهەمانکاتدا بە زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی لەو هێرشانە زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە و بارزانی و کازمیش هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە. لەلایەکی ترەوە لەکاتی سەردانی نێچیروان بارزانی و فواد حوسێن بۆ ئێران، راشکاوانە ئێران پەیامی بە پەدەکە و حکومەتی هەرێم داوە کە دەبێ هێزە دژبەرەکانی ئێران لەباشوور وەدەربنرێن و لەسەر ئەو بابەتە رێکەوتنێک پێکهاتووەو مەترسی جیدی لەسەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەباشوور جێگرن، لەئارادایەو دەبێ هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشانیان لەدژی فاشیزم و داگیرکەری بەهێزتر بکەن و بۆ تێکشکاندن و پووچەڵ کردنەوەی ئەو کۆنسێپتە مەترسیدارە، هەنگاوی کرداری لەپێناو یەکڕیزی و پەرەپێدانی کاری هاوبەش هەڵبگرن.
گذار دموکراتیک
گەریلا سوپای تورکیای شپرزە کردووە ئامەد شاهۆ 🆔 @GozarDemocratic
گواستنەوەی راستەوخۆی هێرشەکانی تورکیا و سەرپەرشتی تایبەتی خلووسی ئاکار لە هێرشەکەی سەر پێنجوێن لەلایەن میدیاکانی سەر بە پەدەکە، رۆڵی پەدەکە لەو هێرشە دەخاتەڕوو کە چەندێک بە پەرۆشی ئەو هێرشەن و هاوکار و بەشداری لەو هێرشەیان کردووە. میدیاکانی پەدەکە هەر لەساتی بۆردومانەکەوە هەوڵیان داوە کە راستییەکان پەردەپۆش بکەن و وایان نیشان داوە کە گوندنشینان هیچ زیانێکیان پێ نەگەهێشتووە و تورکیا تەنیا بارەگا و پێگەی گەریلاکانی کردووەتە ئامانج، لەکاتێکدا دیمەنەکانی ئەو بۆردومانە حەقیقەتێکی جیاوازتر بۆ رای گشتی باس دەکات. میدیاکانی پەدەکە لەسەر فەرمانی تورکیا، هەوڵێکی زۆریان دا کە ترس و دڵەڕاوکێ بخەنە ناو گەل و وەشانیان بە گشتی خزمەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و ئێرانیان کرد. بە بەردەوامی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە تورکیا بە پاساوی پەکەکە هێرشی کردوەتە سەر هەرێمەکانی پێنجوێن و شارباژێر. واتا پەکەکە بە هۆکاری سەرەکی بۆردومانەکانی تورکیا لەقەڵەم دەدەن. بەس داخۆ پرس لەخۆیان ناکەن کە پەکەکە کێیە؟ ئەو گەریلایانەی کە ئەمڕۆ لەناو پەکەکە بەرگری لەخاک و نیشتمان دەکەن، رۆڵەی کێن؟ جیا لەپەکەکە ئەمڕۆ چ هێزێک بەڕەنگاری هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان و هێزە تیرۆریستەکان دەبێتەوە؟ بۆچی شەهید خستنی گەریلایەک بە دەستی تورکیا و ئێرانەوە ئەوەندە ئاسایی دەکەن؟ بۆچی بوونی گەریلاکانی کوردستان لەسەر خاکی هەرێم ئەوەندە زەق دەکەنەوە و بە شتێکی سەیر و سەمەر وێنای دەکەن، بەڵام لەهەمان کاتدا ناوێرن باس لەبوونی بارەگایەکی سەربازی و سیخوڕی تورکیا و ئێران لەهەرێم بکەن؟ بۆچی باس لەوە ناکەن کە تورکیا چۆن ٢٠٠ کیلۆمەتری هەرێم دەبەزێنێت و چ مافێکی هەیە، دەگاتە پێنجوێن، بۆچی ئەو داگیرکەرییە بە زمانێکی نەرم و نیا رەوا دەکەن و بە پێچەوانەوە بوونی تێکۆشەرانی کورد لەو ناوچانە بە ناڕەوا لەقەڵەم دەدەن؟

بۆچی ئەو میدیایانە بەردەوام لەژێر ناوی کارناسی سیاسی و رۆژنامەوان، سیخۆڕی میت و پاراستن دەهێننە سەر شاشەی تی ڤی، تا بەرگری لەکردەوە تیرۆریستی و داگیرکەریەکانی ئەردۆغان و باخچەلی و خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی بکەن؟ سیاسەتی ئەو میدیایانەی سەر بە پەدەکە هیچ خزمەتێکی دیمۆکراسی و ئازادی و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد ناکەن و بە پێچەوانەوە رق و تووڕەیی گەل لەدژی خۆیان زیاتر و بەهێزتر دەکەن و متمانەی خۆیان رۆژ لەدوای رۆژ لەناو شەقامی کوردی لەدەست دەدەن و بە میدیای هێڵی خیانەت و زۆڕناژەنی داگیرکەران ناو دەردەکەن.

لەلایەکی ترەوە هاوکاتی ئەو هێرشە، لەلایەن ئێرانەوە هەم لەهەولێر و سلێمانی دوو کردەوەی تیرۆریستی تیرۆری (مووسا باباخانی و رێبین سنە) ئەنجام دەدرێت و بەرپرسانی هەرێم لەبەر ئەو کردەوانە بێ دەنگن. ئەو هێرشانە سەلمێنەری ئەوەیە کە تورکیا و ئێران بۆ لەناو بردنی کوردی ئازاد لەناو رێکەوتنێکی چەپەڵدان و پەرە بە تیرۆر و شەڕانگێزی لەناوچەکە دەدەن و پەدەکە و هەندێکی هێزی تری باشوور ئاسانکاری بۆ کردەوە چەپەڵەکانی ئەو دەوڵەتانە دەکەن و لەمیدیاکانیشیان راستییەکان پەردەپۆش و رۆژەڤەکان بە لاڕێدا دەبەن.

تورکیا بۆ ئەوەی ئێران پەلکێشی ناو سیاسەتە چەپەڵەکانی بکات، بە هەماهەنگی ئێران، بۆ یەکەم جار ناوچەکانی پێنجوێنی بۆردومان کرد. واتا هەر دوو هێز لەناوچەکە لەناو قەیرانی سیاسی چەقیون، بە تایبەت تورکیا لەگردی زەندورا و هەرێمی ئاڤاشین بە دەستی گەریلا شپرزە بووەو پڕۆژەکانی ئێران لەناوچەکە یەک لەدوای یەک رووبەڕووی شکست و هەرەس هێنان دەبێت و لە تێکۆشانی گەریلا لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆقاوە. بۆیە هەر دوو هێز بەو هێرشە ویستیان شکستەکانیان لەناوچەکە پەردەپۆش بکەن و بە هێرشی سەر گەریلا خۆ بە هێز نیشان بدەن. بەڵام هێرشەکانی تورکیا و هاوکاریەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمەکە نیشانی دا کە سوپای تورکیا و ئێران لەشەڕی گەریلا شپرزە و بەربڵاو بوون و توانای شەڕی درێژخایەن یان لەدژی گەریلا نییە و نابێ.

هێرشە هەمەلایەنەکانی تورکیا نیشانی دەدات کە ناتۆ تورکیای ئەرکدار کردووە کە گەلی کورد پاکتاو بکات و تورکیاش لەپێناو ئەو پشتگیریانەی کە لەو هێزانە وەریدەگرێت، هەم هێرشی سەر کوردان دەکات و هاوکات لەناوچەکە هەژمۆنی خۆی بەربڵاو دەکات. بەڵام بەرخۆدانی گەریلا وا لەتورکیا دەکات کە چارەنووسی ئەردۆغان و باخچەلی خراوتر لەدۆخی ئەشرەف غەنی بێت. بۆیە بەشداری ئێران و پەدەکەش لەپیلانەکانی تورکیا، ئەوانیش تووشی هەمان چارەنووسی ئەشرەف غەنی دەکات کە هەرگیز چاوەڕوانی نەبوون.

لەو بڕوایەدام کە تەنیا هێزی گەل دەتوانێت هەر جۆرە کۆنسێپتی مەترسیدار پووچەڵ بکات. بۆیە گەلی ڕۆشنبیری پارێزگای سلێمانی و پێنجوێن هەرگیز رێ بەوە نادەن کە سلێمانی ببێتە ناوەندی سیخوڕی و بارەگاکانی تورکیا و ئێران. بۆیە بە دەربڕینی هەڵوێستی نیشتمانی و کوردپەروەرانەیان وڵامی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکە دەدەنەوە.
گذار دموکراتیک
گەریلا سوپای تورکیای شپرزە کردووە ئامەد شاهۆ 🆔 @GozarDemocratic
تایبەت هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی پارێزگای سلێمانی بە تایبەت گەلی پێنجوێن خەونەکانی ئەردۆغان و بارزانیان لەگۆڕ نا و هیوای تێکۆشانی ئازادییان گەشاوەتر کرد.


pjak.eu



🆔 @GozarDemocratic
عملیات انتقامی در باب: کشته شدن ١٢ نظامی و ١٠ مزدور رژیم ترک


شورای نظامی باب اعلام کرد که در روستای یاشلی از توابع «باب» اشغالی عملیاتی انتقامی را به انجام رسانده است و در نتیجه آن ١٢ نظامی رژیم اشغالگر ترک و ١٠ مزدور وابسته به اردوغان از پای درآمده‌اند.



مرکز اطلاع‌رسانی «شورای نظامی باب» در پیوند با عملیات انتقامی علیه ارتش اشغالگر ترک و مزدورانش در روستای یاشلی منطقه الباب اشغالی اطلاعیه‌ای منتشر کرد.

در اطلاعیه آمده است:

"٢٨ مرداد/ ١٩ آگوست در نتیجه حمله رژیم اشغالگر ترک به مرکز روابط عمومی شورای نظامی تل تمر، رفیق سوسن بیرهات عضو شورای نظامی ق.س.د و ی.پ.ژ، عگید گرکه‌لگه و ٢ مبارز شورای نظامی تل تمر به شهادت رسیدند. همچنین در همان روز در مسیر جاده علی فردو در نتیجه حمله به خودرو حامل فرماندهی کل ی.پ.گ رفیق رِناس روژ به شهادت رسید.

همچنین در این مرحله رژیم اشغالگر ترک و مزدورانش حملات بی‌وقفه خود را به مناطق ما ادامه داده‌اند و در نتیجه آن ده‌ها شهروند از جمله زنان و کودکان جان باختند و ده‌ها تن دیگر زخمی شده‌اند. در این حملات همچنین زیان بزرگی به منازل و مزارع هموطنان وارد شده است."

شورای نظامی باب اعلام کرد که در پاسخ به حملات وحشیانه رژیم اشغالگر ترک نیروهای آنان عملیاتی انتقامی نیرومندی را با موفقیت به انجام رساندند. در اطلاعیه آمده است:

"بر این مبنا روز ٧ سپتامبر ٢٠٢١ (١۶ شهریور ١۴٠٠) نیروهای ما پایگاه روستای یاشلی از توابع باب را که محل استقرار ۶٠ نظامی ارتش ترک و مزدوران آن است هدف قرار دادند. همچنین نیروهای ما ٣ سنگر دشمن را به کنترل خود درآوردند. همچنین پایگاه و چند نقطه دیگر که دیدبانی اشغالگران را بر عهده داشتند هدف عملیات نیروهای ما قرار گرفتند و به شیوه‌ی تسویه و امحا آماج حمله واقع شدند.

عملیات با انفجار بزرگی آغاز شد. در نتیجه این عملیات بخش بزرگی از پایگاه مذکور، خودروهای زرهی و سنگرها منهدم شدند. همچنین مواضع، خودروهای زرهی و سلاح‌های سنگین پایگاه‌های طراف نیز به شیوه‌ای همزمان هدف حمله واقع شدند و ضربه‌ای بزرگ بر اشغالگران ترک و مزدورانشان تحمیل شد.

در این عملیات انتقامی آنچنان که نیروهای ما با چشم خود مشاهده کرده‌اند این نتایج کسب شده است:

- ١٢ نظامی ارتش اشغالگر ترک کشته و ١١ نظامی دیگر ترک زخمی شدند که حال ٣ زخمی بشدت وخیم است.

- ١٠ مزدور اشغالگران ترک کشته و ١٠ مزدور زخمی شدند.

همچنین ٣ خودرو نفربر زرهی، ٢ خودرو زرهی از نوع کرپی و تعدادی ساختمان، سنگر، سلاح سنگین، خودرو و تجهیزات نظامی منهدم و به آتش کشیده شدند.

در نتیجه این عملیات یکی از رفقای ما زخمی شد و مبارزان ما که در این عملیات جای گرفته بودند در سلامتی کامل به محل انجام وظایف خویش بازگشتند.

محافظت از شمال و شرق سوریه و خلق‌های این منطقه و ارزش‌های آن وظیفه اساسی ما می‌باشد. ما به هیچ کشور و نیرویی حمله نمی‌کنیم، اما اگر خلقمان، منطقه‌امان و مبارزانمان مورد حمله هر نیرویی واقع شوند بدون تردید از خود دفاع می‌کنیم و این حق مشروع جهانیست."



ANF



🆔 @GozarDemocratic
♦️ آزادی فیزیکی رهبر اوجالان را با همبستگی و مبارزه به حقیقت مبدل گردانیم

◾️ این کانال بە سهم خود تلاشی است جهت آزادی فیزیکی و پاسداشت مبارزەی انسان آزادەای کە سراسر زندگی خود را وقف آزادی ملت کورد و انسانیت نمودە است. کسی کە بەسان شمعی از ‌قطرە قطرەی وجود خویش جهت روشن نمودن راە رسیدن خلق کورد بە آزادی، مایە گذاشت است.

این کانال همچنین تلاشی است در راستای تبلیغ و ترویج فکر، فلسفە، پارادایم و اندیشەهای رهبر اوجالان. بە همین خاطر از تمام میهن دوستان و آزادیخواهان میخواهیم کە در این مورد ما را همراهی کنند و در این کانال عضو شوند و آنرا بە دوستان و آشنایان خود معرفی کنند.
❇️ با کلیک بر روی لینک در کانال آزادی برای اوجالان عضو شوید
https://t.me/kampaineAAOcalan

🔸 ڕێگا و ڕێباز (راە و روش)

https://t.me/regaurebaz
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نوژین بێریتان، ئەندامی مەجلیسی #پژاک لەبەرنامەی لاپەڕەی دەنگی وڵات دۆخی ژنان لە ئەفغانستان تاوتوێ دەکات


🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نووژین بێریتان، ئەندامی مەجلیسی #پژاک؛ لەبەرنامەی لاپەڕەی رادیۆ دەنگی وڵات، هێرشەکانی سەر گەلی کورد و رۆڵی پەدەکە لەو هێرشانە تاوتوێ دەکات



🆔 @GozarDemocratic
اقدامات تحریک‌آمیز پارت دمکرات در متینا ادامه دارند


تحرکات پ.د.ک در متینا از سال ٢٠٢٠ وارد مرحله تازه‌ای شدند. پ.د.ک در عرصه‌های متینا و هفتانین تحرکات نظامی خود را گسترش داد. از این تاریخ تا به امروز پ.د.ک تلاش می‌کند مناطق گریلایی را به کنترل خود درآورد.

🆔 @GozarDemocratic