گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.54K photos
3.69K videos
604 files
5.51K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
خوێندنەوەی دوران کالکان بۆ ئەفغانستان و تالیبان و ئەردۆغان



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
خوێندنەوەی دوران کالکان بۆ ئەفغانستان و تالیبان و ئەردۆغان 🆔 @GozarDemocratic
خوێندنەوەی دوران کالکان بۆ ئەفغانستان و تالیبان و ئەردۆغان


ئەفغانستان وەکوو ناوەندی جیهانە !

ئەفغانستان وەکوو ناوەندی جیهان وایە ، هەر لە کۆنەوە بووەتە نوێنەری شەڕو ناکۆکییەکان و ئەم بارودۆخە هێشتا بەردەوامە ، هەربۆیەش لە ئەفغانستاندا تێکۆشانێکی چەندین لایەنە هەیە . ناکۆکی هێزە سیاسییە جیاجیاکانی ناوخۆیی و بەرژەوەندی و ناکۆکی و دەستێوەردانە دەرەکییەکان زۆرن ، بۆیەش زۆربەی وڵاتە زلهێزەکان دەستێوەردانی جدی دەکەن لە بارودۆخی ئەفغانستاندا ، هۆکاری گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستانیش ئەنجامەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم بارودۆخانە .

“کاریگەری ڕووخانی سۆڤییەت”

من بە بیرم دێت کە لە ڕیبەندانی ساڵی ١٩٧٩دا لە ئێران ڕژێمی شاهەنشاهی ڕووخێندرا و لە خەرمانانی هەمان ساڵدا ، کودەتا لە ئەفغانستاندا ڕوویدا وهەر بەم ڕێگەیەش دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت ، کودەتاچییەکان لایەنگری یەکێتی سۆڤییەت بوون و دەوترا : یەکێتی سۆڤییەت دەست بەسەر ئەفغانستاندا دەگرێت .
سوپای یەکێتی سۆڤییەت ڕەوانەی ئەفغانستان کرابوو و‌هێزە دژبەرەکان دژایەتییەکی زۆری ئەم لەشکرکێشییەی یەکێتی سۆڤییەتیان دەکرد ، شەڕی نێوان هێزەکان ١٠ ساڵی خایاند ، تاڵیبان و گروپەکانی تری وەک تاڵیبان لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا دروستبوون . لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی ئەفغانستان نەکەوێتە ژێر ڕکێفی یەکێتی سۆڤییەتەوە ، ئەمریکا و ناتۆ تەواوی هێزی پشتگیری جەنگییان بۆ ئەو کەسانە ڕەوانە کرد کە دژی ئەوانەی کە بە کودەتا هاتبوونە سەر دەسەڵات شەڕیان دەکرد. پێم وابێت حکومەتی ئەوکاتە ١٠ ساڵ لەسەر دەسەڵات مایەوە ، سەرۆکی ئەو کاتیش وەکوو ئەشڕەف غەنی وڵاتی بەجێهێشت و ڕایکرد. حکومەتی کودەتاچییەکان ڕووخا . خەڵک لە پەشێویدا بوو چونکە تەنها دەوڵەتی کودەتا نەڕووخابو بەڵکو یەکێتی سۆڤییەتیش ڕووخابوو . لە ڕووخانی یەکێتی سۆڤییەتدا شەڕی ئەفغانستان ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبوو ، دوای ساڵی ١٩٩٠ بوو کە تاڵیبان دەرکەوت و دەسەڵاتی گرتە دەست کە ئەویش بەشێک بوو لەو هێزانەی لە شەڕی ئەفغانستاندا شەڕی دەکرد وئەمریکا و ناتۆ پشتیوانییان دەکرد . دوای ئەوە ڕووداوی ١١ی سێپتەمبری ٢٠٠١ ڕوویدا ، دوا بە دوای ئەم ڕووداوە ئەمریکا شەڕی دژی تاڵیبان و ئەلقائیدە ڕاگەیاند .

“ناتۆ لە هەمان باروودۆخی یەکێتی سۆڤییەتدایە .”

ئەوە٢٠ ساڵە کە ناتۆ و ئەمریکا هەوڵی کۆتایی پێهێنانی تاڵیبان و دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ دەدەن ، کۆتاجاریش لە کۆبوونەوەکەی مانگی تەمموزی ناتۆدا ڕایانگەیاند کە ، دەوڵەتێکی نوێمان دروستکرد ، ڕاهێنانی تەواوەتیمان بە هێزە سەربازییەکان کرد و ئیدارەیەکی نوێمان بونیاتنا کە ئیتر دەتوانێت خۆی بپارێزێت هەبۆیەش لە ئەفغانستان دەکشێینەوە . لە ماوەی یەک مانگدا هەموو شتێک پێچەوانە بوویەوە، وایان لێهاتووە کە تەنانەت ناتوانن هێزەکانیشیان بکشێننەوە و توانای پاراستنی باڵیۆزەکانیشیان نییە . ئەو شتانەی کە لە ساڵی ١٩٨٩دا بەسەر یەکێتی سۆڤییەتدا هات هەمان شت خەریکە بۆ ناتۆش دوبارە دەبێتەوە. هەندێک کەس دەیانوت کە ناتۆ شێوازێکی نوێی بینیوەتەوە و لەسەرەتاوە جیهان بونیاد دەنێتەوە و ، ئیتر کەس ناتوانێت لەبەرامبەر ناتۆدا بوەستێتەوە! ئێمە شێوازەکەی ناتۆشمان بینی کە چۆنە و چۆن لە ئەفغانستان تووشی شکست بوونەوە ، ئەوان ئێستا لە ڕووخانێکی هەمەچەشنەدان .



“ئەو ڕۆڵەی کە ناتۆ بە ئەردۆغانی سپارد”

نازانم دەیانوت ڕۆڵێکی گەورەیان بە ئەردۆغان سپاردووە ، بەم شێوەیەیان کردووە بەو شێوەیەیان کردووە. فەڵان و فیسانیان کردوە. ئێستا دەردەکەوێت ئەو ڕۆڵەی کە بە ئەردۆغانیان سپاردووە چی بوو . ڕۆڵی چی و شتی چی! ؟ ئەوان ئەردۆغان تەنیا بۆ ڕزگارکردن و ڕفاندنی ئەو جاسوسانەی کە ئەمە٢٠ ساڵە بەرامبەر تاڵیبان بە ڕێکخستنیان دەکەن بەکاردەهێنن! ئەوان ڕۆڵی گرتن و پاراستنی فڕۆکەخانەی کابولیان پێسپارد بۆ ڕزگارکردنی لایەنگر و هاوکارەکانیان ، وەک ئەو کەسانەی کە مرۆڤ دەڕفێنن یان ئەو تاجیرانەی کە پەنابەر دەڕفێنن ، لە کۆبونەوەکەی تەمموزی ناتۆدا ئەم ڕۆڵە بە ئەردۆغان سپێردرا . دەیانگوت ماشەڵا چ رۆڵێکی گرنگیان بە ئەردۆغان داوە! نازانم لە سەر فڵان شت و فیسان شت رێککەوتوون! ئەوەی کە بە ئەردۆغان سپێردراوە رۆڵ نییە. پێش ئەوەی ئەو شتەی کە بڕیار بوو ئەردۆغان بینێرێ بۆ ئەفغانستان لە ئەنقەرەوە بە رێکەوێ تاڵیبان هەموو ناوچەکان گرتەوە، بە فڕۆکەخانەکەشەوە!


تاڵیبان و ئەزموونەکانی لەچوار سەردێڕدا”


١. ئەفغانستان شوێنێکە کە شەڕ و ناکۆکی زۆری لەخۆگرتوە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەستێوەردانی دەرەکی زۆری تێدایە ، پێویستە بزانرێت قۆناخی نوێ چۆن دروستدەبێ و ئەمەش نابێ بە ئاسانی بگیردرێتە دەست . تاڵیبان بەڕاستی لەلایەن ئەمریکاوە دروست کراوە ، سەرەتا ناتۆ پشتیوانی کردو دواتریش هەر ناتۆ شەڕی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ دژی ڕاگەیاند و دواتریش ڕێککەوتنیان بەست .
گذار دموکراتیک
خوێندنەوەی دوران کالکان بۆ ئەفغانستان و تالیبان و ئەردۆغان 🆔 @GozarDemocratic
لەڕاستیدا ئەمریکا هەموو ئەو شتانەی کە ڕەوانەی ئەفغانستانی کردبوو ڕادەستی تاڵیبانی کرد ، هەر وەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٤دا لە موسڵ و لە ڕەققا ئەو شتانەیان تەسلیمی داعش کرد! تەنانەت ئەم جارەیان دەسەڵات و هێز و چەکی زۆر زیاتری تەسلیمی تاڵیبان کردەووە .

٢. تاڵیبان هێزێکی ئەفغانییە و پێویستە بەم شێوەیە ببینرێت ، وەکوو ئەلقاعیدە یان داعش نییە کە دیار نەبێ لە کوێوە هاتووە و بۆ کوێ دەچێ!؟ تالیبان هێزێکی چەتە نییە کە دیار نەبێ چی دەکات و چی لێ بەسەردێت. هێزێکی ئەفغانە و هەمیشە لە ئەفغانستاندا بووە و بۆ وەرگرتنی دەسەڵات لە ئەفغانستاندا شەڕی کردووەو و قوربانیداوە. سیاسەت و ئایدۆلۆجیاکەیت بە دڵ بێت یاخود نا، ئەمە ڕاستییەکە پێویستە بزانرێت . پێویستە تالیبان باشتر بناسین.


٣. دەستێوەردانی دەرەکی زۆرە و بە راستیش دەبێت لەدژی ئەم دەستێوەردانانە بوەستینەوە. ئەمجا لە ئەفغانستان بێ ، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ یان هەر شوێنێکی تر، نابێت لایەنگری دەستێوەردانی دەرەکی بین. چونکە دەستێوەردانی دەرەکی هیچ سوودێک ناتوانێت بە ناوچەکە بگەیەنێت. یەکێتی سۆڤیەت بە سوپای سوورەوە هات و رۆیشت هیچ قازانجێکی بۆ ئەفغانستان نەبوو. ناتۆ بەهەموو هێزەکەیەوە هات و ڕۆیشت بێ ئەوەی هیچ سودێکی هەبێت. جگە لە شەڕی ناوخۆیی ، ناکۆکی ، قەیران و پێکدادان و مردن شتێکی تریان بە ناوچەکە نەبەخشی ، هەربۆیەش پێویستە دەستێوەردانی دەرەکی ڕەتبکرێتەوە.
نابێت وا ڕەفتار بکرێت کە گوایە دەستێوەردانی دەرەکی دیموکراسی و ئارامی دێنن یاخود دەسەڵاتەکەی ئەشرەف غەنی بەباش بناسێندرێت. پێویستەکەس لایەنگری بەکرێگیراوێکی ئەمریکا وەک ئەشرەف غەنی نەکات. ئەو هیچ پەیوەندییەکی بە دیموکراسییەوە نییە. ئەو جۆرە کەسانە تا دواڕادە نۆکەر بەکرێگیراو و سیخوڕن. توانای خۆڕاگرییان نەبوو. تەنانەت فیشەکێکیشیان نەتەقاند. سیستەمەکەیان ڕووخا. هەربۆیەش پێویستە بەر لە هەموو شتێک دژ بە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکی بوەستینەوە .


٤. نابێت دەستێوەردانە دەرەکییەکان وەکوو دیموکراسی لەقەڵەم بدرێن، یان پێوانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئەوروپا وەک پێوانی ئازادبوون ببینرێن و لە سۆنگەی ئەم چەمک و بۆچوونانەوە شەڕ لە دژی تاڵیبان بکرێت . ئەگەر بەم شێوەیە نزیکی بارودۆخەکە ببنەوە ئەوا ناتوانرێت تێکۆشانێکی بە کاریگەر لە دژی تاڵیبان بەرەو پێشەوە ببرێت و تاڵیبان زیاتر وەک هێزێکی هەرێمی و خۆماڵی دەمێنێتەوە ، پێویستە ڕێگای ڕاست بگیردرێتە بەر بۆ تێکۆشان لە بەرامبەر تاڵیبان. ئەمە چ مانایەک دەگەیەنێت ؟ بێگومان پێویستە کولتور و سیاسەت و تایبەمەندی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا بە بنچینە وەربگیردرێت و دیموکراسی و ئازادی لەمانەدا ببینرێت ، نابێت هەڵبخەڵەتێن بەو دیمکوکراسییەی کە لیبڕالیزمی مۆردێڕنیتەی کاپیتالیزم دروستی کردوە. ئەگەرنا ناتوانرێ شکست بە تاڵیبان بهێنرێت. خۆ ناتۆ و ئەمریکا نەیانتوانی ئەو کارە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن، جا لایەنێکی تر چۆن دەتوانێت. هەربۆیەش پێویستە بە سەرنجەوە تێکۆشان بکرێت و ڕێگەی ڕاست بگیردرێتەبەر .

“ نە لایەنگیری تاڵیبان و نە لایەنگیری ناتۆ !”

لە نێوان ناتۆ و ئەمریکا و تاڵیباندا گرێبەست ئیمزاکراوە ، هەر بە پێی گرێبەستەکەش هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە و لەم کشاندنەوەیەشدا تاڵیبان هەلەکەی قۆستەوەو زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە . ئەوان هێشتاش بەردەوامن لەسەر چاوپێکەوتنەکانیان ، دەتوانن فۆڕمێکی نوێ لە حکومەت دابمەزرێنن ، هەربۆیەش ئەرکێکی قورس دەکەوێتە سەر ئەستۆی کۆمەڵگای ئەفغانستان، بە تایبەت ژنان و گەنجانی ئەفغان. بەڕاستی ئەوان پێویستە بەرامبەر بە تالیبان ڕێگەی ڕاستی تێکۆشان و ئازادی بخوڵقێنن. پێویستە ئازادی کۆمەڵایەتی بە خۆڕاگری و ئیرادەی خۆیان دەستەبەر بکەن نابێ وابیر بکەنەوە کە ئەوان بە هاوکاری ناتۆ و ئەمریکا دەتوانن ئەم کارە بکەن. گرتنەبەری ڕێگەی دروست زۆر گرنگە . پێویستە ئەوە بزانین کە نە داعش و نە تاڵیبانیش هێزێک نیین کە لە دەرەوەی سیستەم بن. بەڵکو هێزێکن لە لە ئەنجامی شەڕ و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی سیستەمەوە هاتوونەتە ئاراوە. پێویستە لەمەدا بەرچاومان روون بێیت. نابێ تاڵیبان وەکوو سیستەمێکی جیاواز یاخود سیستەمێکی دژ بە سیستەمی سەرمایەدارییە ببینین . ڕاستە هەندێ ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە ، بەڵام ئایا ئەو ناکۆکییانە چین ؟ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بە پشت بەستن بە مۆدێرنیتەی خۆیان، کە مۆدێرنیتەیەکی دەوڵەتگەرا و دەسەڵاتخوازە، لەگەڵ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی ئەمریکا کە تازە بۆتە دەوڵەت لە ناو ناکۆکی دایە. بەڵام لەڕاستیدا گەوهەری هەردووکیان هەر یەک شتە. دەوڵەت و دەسەڵات سیستەمێکی یەکپارچە و یەکانگیرە. واتە هیچ دژایەتییەک لە نێوان تاڵیبان و سیستەمدا نییە. نابێ نە لایەنگری لە تاڵیبان بکرێت و نە لایەنگری لە ناتۆ .
گذار دموکراتیک
خوێندنەوەی دوران کالکان بۆ ئەفغانستان و تالیبان و ئەردۆغان 🆔 @GozarDemocratic
“هاوکێشەیەکی قورس لە ئارادایە”

لە ڕاستیدا هەردووکیان (ئەمریکا و تالیبان ) لە سەر بەڕیوەدەبەنی ئەفغانستان رێککەوتوون. هەربۆیەش پێویستە گەل و کرێکاران پەرە بە رێبازی خۆیان بدەن . ژنان لە ناو تێکۆشاندان ، کاردانەوە نیشان دەدەن. ئەمە گرنگە. مافی خۆیانە تێکۆشان بکەن. پێویستە هەڵسەنگاندێکیش لە سەر هەڵوێستی ژنان بکەین. ئەوی ئەوەیە کاتێک کە ژنان لە دژی زیهنییەتی پیاو سالارانەی تاڵیبان تێکۆشان دەکەن پێویستە ئاگایان لەوە بێت کە رێبازی ئەم تێکۆشانەیان لە سەر ئەو زیهنییەتەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نەبێت کە ژن دەکاتە مانکێن. پێویستە ئازادی گەل و ئازادی ژن بە بنەما وەربگرن بۆ ئەوەی کە تێکۆشانەکەیان کاریگەری هەبێیت. زۆر چین و توێژی کۆمەڵایەتی دیکە هەن کە تا ئێستاش بەرەنگاری تالیبان دەبنەوە.
راستە لە ئەفغانستان حکومەت هەڵوەشایەوە و زۆرینەی بەڕێوەبەرایەتی لە دەست تالیبان دایە، بەڵام تاڵیبان هێشتا نەیتوانیوە دەست بەسەر هەموو ناوچەکاندا بگرێت و هێشتا ناکۆکییە ناوخۆییەکان بەردەوامن . زاڵ بوون بەسەر هەموو ناوچەکانی ئەفغانستاندا کارێکی ئاسان نابێت ، ئەمە پێشتریش هەر وابووە. بەڵام ئایا ئەم گۆڕانکارییانە دەتوانێ هەندێ هانی ئەو گرووپانە بدات کە ئیسلام بەکاردەهێنن ؟ پێم وانییە . لە ڕاستیدا تاڵیبان زۆر کایەنگری لەوانە ناکات. راستە، کاریگەری لەسەر دەوروبەری دەبێت. ،هەندێک کەس دەڵێن کە جەنگی سارد سەرهەڵدەدات و هەندێک کەسیش دەڵێن کە شەڕ لەدژی ئێران دەستپێدەکات. ئەمریکا لەگەڵ ئەمانە رێککەوتووە. لە دژی ڕوسیا و چین بەکاریان دەهێنێت. ئەمە ئێدی کێشەیەکی ناوخۆیی سیستەمە. هاوکێشەیەکی قورس لە ئارادایە بارودۆخەکە ناڕوونە و ئەگەری زۆرشت هەیە .

هەڵبەت پێویستو مرۆڤ تالیبان باش بناسێت، کۆمەڵگەی ئەفغانستان باش بناسێیت. پێویستە لە بەرامبەر سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵات، لە بەرامبەر زیهنییەتی پیاوسالاری، هەم لە ئاسیا و هەم لە رۆژهەڵاتی ناویندا رێبازێکی تێکۆشانی ئازادیخوازی پەیڕەو بکرێت کە پشت بە کۆمەڵگا و ئازادی ژن و دیموکراسی ببەستێت. دەتوانرێت بوترێت دەرفەتی گونجاو بۆ تێکۆشانێکی لەم چەشنە هەیە. گەل بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەناو شەڕدایە، جموجۆڵێکی بەردەوام هەیە. ژنان لە ناو ئەم شەڕەدان. ئەم شەڕ و ناکۆکیانەش ئاستێکی باشی تێگەیشتن و زانابوونیان لای ژنان سەبارو بە کێشەکان خولقاندووە. رەنگە لە روواڵەتدا تۆزێک هەژار و فەقیر دیار بن، پێویستە کەس بەمە نەخەڵەتێت. ڕاستە کە ژنان چارشێو بەسەیاندا دەدەن ، بەڵام نابێ وەکوو نەزان ببینرێن . ئەزموونی ژیانیان زۆرە، هێزی خۆڕاگرییان زۆرە. ئەمەش زەمینە بۆ هەڵوێستی دیموکراتی و ئازادیخواز دەڕەخسێنێت و دەتوانێت ببێتە بنەڕەتی دەستپێکردنی تێکۆشان لە دژی تاڵیبان. چونکە تاڵیبان و هێزەکانی دی دەسەڵات هێشتا نەیانتوانییوە بەسەر هەموو شتێکدا زاڵ ببن. هێشتا دیار نییە کە چۆن پەیوەندییەکیان لەگەڵ هێزەکانی دی دەسەڵات دەبێیت.

“ئەو دەرگایەی کە ئەردۆغانی ڕزگاردەکرد پێش ئەوەی بکرێتەوە داخرا !”

قسەی زۆرمان لە سەر تالیبان دەبێیت، ببەڵام با ئێستا ئاورێکیش لە دەسەڵاتەکەی ئەردوغان بدەینەوە. ئەردوغان زۆر دڵگەرم ببوو بەوەی کە ئەرکی پێدەسپێرن، رۆڵی بۆ خۆی دیارکردبوو! ئەو دەرگایەی کە ئەردۆغان هیوای هەبوو لە ئەفغانستاندا بە روویدا بکرێتەوە و لەم تەنگەژەی ئێستا رزگاری بکات، بە روویدا داخرا. هێشتا نەکرابوویەوە ئیفلاسی کرد. ئەو ئەرکەی کە بایدن لە کۆبونەوەکەی مانگی تەمووزی ناتۆدا بە ئەردۆغانی سپارد بوو ئاشکرا بوو: واتە کاتێ کە هێزەکانیان لە ئەفغانستاندا فشاریان بۆ هات بتوانێ لە رێگای تورکیاوە رزگاریان بکات. ئەردۆغان ئێستا خەریکە ئەو ئەرکەی ئەنجام دەدات .لەکاتی ئەنجامدانی ئەم ئەرکەدا ئەو دیوارەی کە لەسەر سنوری ئێران دروستی کردبوو پێشی لە پەنابەرەکان گرت. لە راستیدا هەبوونی ئەم دیوارە کاتێک ئاشکرا بوو کە پەنابەرە ئەفغانییەکان نەیانتوانی تێپەڕێنن. ئەمە دیواری ریسوایی. دیوارێکە بۆ جینوسایدی کورد دروست کراوە. ئەم دیوارە هەموو کوردستان پارچە پارچە دەکات، لە کەوگەز (قەفقازەوە) تا چیای ئاگری لەوێشەوە تا عەفرین هەمووی دەکاتە دیوار، دیواری ریسوایی. دیواری جینوساید، پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت. مەسەلە تەنیا کشانی دیوار نییە، مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەم لاو و ئەو لای دیوارەکە لە کورد رادەماڵێیت. واتای ئەمە جینوسایدی کوردە. هەرێمی چۆڵکراو دروست دەکات. پێدەڵێین هەرێمێکی تامپۆن. دەیانگوت ئەگەر ئەم دیوارە نەبێت پەنابەر دێن. ئێستا خۆیان پەنابەر دێنن!! مەبەستی بنەڕەتی دیوارەکە بەم شێوەیە ئاشکرا بوو. دەیەوێت ئەم کۆچبەرانە وەکو کارتێکی فشار لە دژی ئەوروپا بە کار بێنێت. کورد دەتوانین بڵێین ئەمریکا ٢٠ ساڵ هەموو شتێکی دا بە کارزایی و حوکومەتی ئەشرەف غەنی . مەنزڵگای کۆتاییان بوو بە ئیمارات!!! ئەوە ٢٠ ساڵیشە هەمان ئەمریکا ئەردۆغانیش بەخێوە دەکات.
گذار دموکراتیک
خوێندنەوەی دوران کالکان بۆ ئەفغانستان و تالیبان و ئەردۆغان 🆔 @GozarDemocratic
ئەوە چارەنووسەی ئەشرەف غەنی بەسەر ئەردۆغانیشدا دێیت. با هەر لە ئێستاوە شوێنێک بۆ خۆی ئامادە بکات. چونکە مەوعیدەکەی نزیک دەبێتەوە !!!.

سەرچاوە:
Medyahaber TV



🆔 @GozarDemocratic
اردوغان هولیر را به عنوان بخشی از خاک خود می‌بیند


​​​​​​​۴۲ پایگاه و ۸۰ هوایپمای بدون سرنشین İHA/SİHA ترکیه در باشور کوردستان؛ در جریان حملات دولت ترک تا کنون ۱۱۶ غیر نظامی جان خود را از دست داده و ۱۴۸ روستا خالی از سکنه شده است. هر روز ۶۹۰ تن چوب از باشور کوردستان منتقل می‌شود.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
اردوغان هولیر را به عنوان بخشی از خاک خود می‌بیند ​​​​​​​۴۲ پایگاه و ۸۰ هوایپمای بدون سرنشین İHA/SİHA ترکیه در باشور کوردستان؛ در جریان حملات دولت ترک تا کنون ۱۱۶ غیر نظامی جان خود را از دست داده و ۱۴۸ روستا خالی از سکنه شده است. هر روز ۶۹۰ تن چوب از باشور…
اردوغان هولیر را به عنوان بخشی از خاک خود می‌بیند


​​​​​​​۴۲ پایگاه و ۸۰ هوایپمای بدون سرنشین İHA/SİHA ترکیه در باشور کوردستان؛ در جریان حملات دولت ترک تا کنون ۱۱۶ غیر نظامی جان خود را از دست داده و ۱۴۸ روستا خالی از سکنه شده است. هر روز ۶۹۰ تن چوب از باشور کوردستان منتقل می‌شود.



فعالیت‌های سیاسی، نظامی و اقتصادی ترکیه در منطقه جنوب کوردستان همچنان ادامه دارند. خبرگزاری مزوپوتامیا با کامران عثمان از اعضای شعبه سلیمانیه گروه‌های مسیحی میانجی صلح (Christian Peacemaker Teams) که رویدادهای باشور کوردستان را مستند می‌کند گفتگویی را انجام داده است.

در این گفتکو کامران عثمان در خصوص تلاش‌های سازمان خود سخن گفته و اظهار داشت که سازمان آنها در سال ۱۹۸۷ در شیکاگو تاسیس شده است و با گسترش این سازمان، دفاتر این سازمان در کلمبیا، کانادا، فلسطین، یونان و کوردستان هم حضور دارند. کامران عثمان در این گفتگو اظهار داشت که دفتر آنها در سلیمانیه از سال ۲۰۰۶ افتتاح شده است. ما در این دفتر جزئیات بمباران‌های ترکیه به باشور کوردستان را مستند می‌کنیم. ما جزئیات و مدارک مرتبط با بمباران‌های ترکیه در باشور کوردستان را مستند می‌کنیم؛ تعداد تلفات، مجروحان، روستاهای تخلیه شده، افراد آواره شده، تعداد اتش‌سوزی‌های ایجاد شده در جریان بمباران‌ها، ضرر و آسیب‌ها و تاثیرات این حملات بر افراد منطقه از جمله مسائلی هستند که در گزارشهای ما مستند می‌شوند. علاوه بر این موارد، از حقوق فعالان مدنی، مدافعان حقوق بشر، روزنامه‌نگاران و افرادی که با سرکوب و فشار مواجه می‌شوند، دفاع می‌کنیم. ما تمام موارد نقض حقوق بشر، فشار و سرکوب‌ها را مستند کرده و گزارش می‌دهیم.

ترکیه غیرنظامیان و بیمارستان‌ها را هدف قرار می‌دهد

کامران در بخش دیگری از گفتگوی خود به فعالیت‌های ترکیه در باشور کوردستان اشاره کرده و اظهار داشت: ترکیه ادعا می‌کند که در منطقه کوردستان از امنیت منطقه دفاع می‌کند. این منطقه از زاخو تا هولیر، از منطقه کیلاشین تا سیدکان گسترش دارد. در نوار مرزی ۴۲ پایگاه نظامی ترکیه قرار دارند. ۸۰ هوایپمای بدون سرنشین İHA/SİHA را در منطقه مستقر کرده است. از زمان آغاز فعالیت‌های ما در منطقه در سال ۲۰۱۵ تا کنون، ۱۱۶ غیر نظامی با حملات ارتش ترک جان خود را از دست داده‌اند. ۱۳۹ شهروند غیرنظامی مجروح شده‌اند. ۱۴۸ روستا کاملا تخلیه شده‌اند. ترکیه تنها نیروهای پ.ک.ک را مورد هدف قرار نمی‌دهد. بلکه تمام کوردها را هدف قرار می‌دهد. ترکیه ادعا می‌کند که تنها نیروهای پ.ک.ک را هدف قرار می‌دهد، اما درست نیست، زیرا در طول این مدت غیرنظامیان هم هدف قرار گرفته‌اند. برای نمونه، ترکیه در ۱۷ اگوست، در جریان یک حمله هوایی بیمارستانی را در شنگال مورد هدف قرار داد و در جریان این حمله هم مجروحین یگان‌های مقاومت شنگال و هم کارمندان بیمارستان هدف قرار گرفتند. یگان‌های مدافع شنگال بخشی از ارتش عراق هستند، یگان‌های مقاومت شنگال پ.ک.ک نیستند. در این بیمارستان ۱۳ بیمار مبتلا به کوید-۱۹ هم بستری بودند.

اردوغان هولیر را بخشی از ترکیه می‌داند

کامران عثمان در بخش دیگری از گفتگوی خود با خبرگزاری مزوپوتامیا اظهار داشت که ترکیه به منظور اشغال باشور کوردستان دنبال فرصت بوده است، در اصل اردوغان خاک هولیر را به عنوان بخشی از ترکیه و خاک خود می‌داند. هدف ترکیه این است که مرزهای میثاق ملی را بازترسیم کند تا رویاهای نئوعثمانیگری خود را تحقق ببخشد. کامران عثمان در بخش دیگری از این گفتگو اظهار داشت که بر اساس پیمان ژنو و بسیاری از پیمان‌های بین‌المللی دیگر بمباران بیمارستان حمله به نظامیان جزو جنایات جنگی قلمداد شده و در ادامه افزود: این نخستین بار نیست که ترکیه دست به این اقدامات می‌زند. سال گذشته و سال‌های قبل هم ترکیه دست به این جنایات زده است. در منطقه برواری به دو مدرسه حمله کرده است. این مدارس از آن زمان تا کنون بازگشایی نشده‌اند. حملات صورت گرفته بر اساس پیمان‌های بین‌المللی جزو جنایات جنگی محسوب می‌شوند. و این در حالی است که طبق این معاهدات بین‌المللی حتی باید نظامیان دشمن هم مداوا شوند. جنگ نمی‌تواند هیچ مسئله‌ای را حل کند، بر عکس مسائل و مشکلات دیگری را رقم می‌زند. دولت ترک ۴۰ سال است که علیه کورد می‌جنگد. خطاب من به ترکیه این است که لازم است فرایند جدیدی برای دست‌یابی به صلح برقرار شود. ما دوباره می‌گوییم که ترکیه دست به اشغالگری نزند. اشغالگری نمی‌تواند هیچ مسئله‌ای را حل کند.



ANF



🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گوێ لە وتەکانی دکتۆر مەحمود بگرن دەربارەی سەربەخۆیی و ماڵی بارزانی


🆔 @GozarDemocratic
4_5863815374876705996.pdf
957.3 KB
4_5863815374876705996.pdf

نقشەراە پژاک و کودار

در پاسخ بە انتقادات رفیقانە

در مواجهە با هرزەنگاریهای خط خیانت


اهون چیاکو


🔸 ڕێگا و ڕێباز (راە و روش)

https://t.me/regaurebaz
نام و نام خانوادگی: محمد علیزاده

کد سازمانی: هَلو مهابادی

محل و سال تولد: مهاباد

نام مادر – نام پدر: آمی - علی

تاریخ و محل شهادت: ١۴ آگوست ٢٠٢١ / جودی




🆔 @GozarDemocratic
دیاردەی کۆچبەری سیاسەتێکە


هێدی ڕەوەند


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
دیاردەی کۆچبەری سیاسەتێکە هێدی ڕەوەند 🆔 @GozarDemocratic
دیاردەی کۆچبەری سیاسەتێکە


هێدی ڕەوەند


لە قۆناغێکی وەها هەستیار و مێژووییدا کە دەرفەت و ئیمکانی سەرکەوتنی شکۆدار، واتا رزگاربوون لە بن دەستی و بێ دەرەتانی لە ئارادایە و لە هەمان کاتیشدا ئەگەری تواندنەوەی هەمەلایەنەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی و تەنانەت جەستەییش هەیە، هەڵاتن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی و کۆچکردن بۆهەندەران چۆن دەبێت سەیر بکرێت و هەڵسەنگێندرێت؟ لەدۆخێکی وەهادا، کە دۆستە نێونەتەوەییەکانی کورد ، لە زیاتری ١٤ وڵاتی ئەوروپا بۆ پشتگیری جەستەیی، سیاسی، دیپڵۆماسی و راگەیاندنی لە خۆڕاگری و تێکۆشانی سەردەمیانەی گەریلا چالاکن و هەوڵە گێچەڵکارانە و شەڕفرۆشیەکانی چەکدارانی PDK شەرمەزار دەکەن. بەشێک لە جەوانانی کوردیش هەوڵی هەڵاتن وخۆدزینەوە لە ئەرک وبەرپرسیارێتی مێژوویی دەدەن، کە لە حاڵەتەوە بووەتە بەدیاردە. هەروەها لە تاکەکەسەوە گوازراوەتەوە بۆ ئاستی خێزانی و کۆچی بە کۆمەڵ.

لە ساڵی ٢٠٠١ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە باشترە بڵێین دەوڵەتە یەکگرتووەکان، رۆژی ٢٠ی حوزەیرانی وەک رۆژی جیهانی پەنابەران دەستنیشان کرد. واتا مۆدێڕنیتەی کاپیتالیسم خۆی وەک خەمخۆرو دڵسۆزی ئەمجۆرە رووداو-دیاردانە دەناسێنێت.

کۆچبەری و هەڵاتن لە زێد و نیشتمان، وەک یەکێک لە بنەڕەتیترین کێشەکانی سەدە ی ٢١، کە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین و جیهانی تووشی کارەسات کردووە. پێویستی بە هەڵسەنگاندن و شرۆڤەیەکی دەروونناسی و کۆمەڵناسی بەرفراوان هەیە. هەڵاتن لە نیشتمان دەبێتە هۆی کارەساتی مرۆیی و گۆڕینی دیموگرافی و تێکدانی ئە و ژینگانەی کە چۆڵ دەکرێن. بەتایبەتی لە کوردستان و کۆمەڵگای کوردەواریدا ئەم مەترسییە گەیشتۆتە لوتکە. ئارمانج لە ورووژاندنی ئەم بابەتە سەرنج خستنە سەر مێژوو هۆکارەکان بە کورتی و راشکاوانە. هەروەها راڤەکردن و خەسارناسی کاریگەرییە دەروونی، کەسایەتی وکۆمەڵایەتیەکانی هەڵاتن لە سەر تاک -کۆمەڵگایە. لەکۆتاییشدا دەستنیشانکردنی رێبازەکانی چارەسەریی وچۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی سەردەمیانەیە.

مێژووی کۆچکردن و هەڵاتن لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەکان، کە نارازیان و سەرهەڵدێرانی دژبەری دەسەڵات دوای تۆپباران کردنی پارلەمان لەلایەن حەمە عەلیشاوە، لەژێر ناوی قۆناغی نوێخوازی بە کۆچکردن بۆ هەندەران بەتایبەت بۆ تورکیە و پاریس لە ساڵی ١٢٧٨ی هەتاوی دەگەڕێتەوە. خولی دیکەی کۆچکردن لە سەردەمی رەزاشای پەهلەوی لەژێر ناوی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی-ئابووری بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆ و گەشتیاران پەرەی سەند. پاش دزینی شۆڕشی گەلان لە لایەن کۆماری سێدارەوە بەهۆی بیرو باوەڕی سیاسی و نەتەوەیی شەپۆلی کۆچبەری بەرەو ئەمریکا، کانادا و ئۆسترالیا درێژەی پێدرا. لە دەیەی رابردووشدا بەهۆی گێژاوی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کارەساتە سروشتیەکان و … هتد، وەک بیانووی هەڵاتن لەلایەن تاکی نا بەرپرسیارەوە پەیڕەو دەکران .

مرۆڤ بەرهەمی ژینگەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگایەکە، کە تێدا دەژیی و بە تێپەڕبوونی کات گەشەی جەستەیی، دەروونی و ژیری (عەقڵی) دەستێنێ. بۆیە پێویستە مژاری تاک-کۆمەڵگا لە بواری دەروونناسی و کۆمەڵناسیدا هەڵسەنگێندرێت. چونکە تاک -کۆمەڵگا کاریگەریی ئەرێنیی و نەرێنییان لەسەر یەکتر هەیە و تەواوکەری یەکترن. تاک-کۆمەڵگا، کە لە ئەنجامی سیاسەتی سەرکوتکاری، نکۆڵی و قڕکردنی دەوڵەتانی داگیرکەردا، لەناسنامە، فەرهەنگ، زمان و شۆناسی مێژوویی خۆی دوور دەخرێنەوە، بە هۆی نەناسینی نرخە مێژوویی و کۆمەڵایەتیەکان، خۆ بچووک و کەمنرخ دەبینێت. بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە زمان، شۆناس و فەرهەنگی خۆی هاوشێوەی چینی سەردەست یا گەلانی تر لێی بکات. لە ناخیدا حەز و خۆشەویستی بە خودی خۆی، گەل و نیشتمانی دەپووکێتەوە. تاک و کۆمەڵگا لە دۆخێکی وەها دا ناتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن. بە هۆی نا وشیاری سیاسی،نەتەوەیی،کۆمەڵایەتی و رێکخستنی ، خۆیان دەسپێرنە دەستی چارەنووسی نادیار. دەتوانرێ وەک کۆیلەی دڵخواز ناوی لێ بکرێت. ئەم جۆرە تاک و کۆمەڵگایە تووشی بێ واتایی و دوورکەوتنەوە لە ڕاستی و هەبوونی خۆی دەبێت. بە هۆی ترس لە پاوانخوازی دام و دەزگا داپڵۆسێنەرە سەربازیی و ئەمنییەکانی دەسەڵاتداران. ئیرادەی تاک و کۆمەڵگا تێکدەشکێندرێت و تاک هێزی بێرکردنەوەی تەندورست و ئازادی لێی زەوت دەکرێت و تووشی لەخۆ بێگانە بوون دەبێت. دەسەڵاتداران بەشێوازی سیستماتیک و پیلان بۆ دارێژراو، لەژێر ناوی ئایین، پیرۆزی و سەروەریی دەوڵەت لە رێگای دام و دەزگا و رێکخراوە حکوومییەکانیان هەوڵدەدەن هاووڵاتییەکی خۆپەرەست و دەستەمۆ بخولقێنن. بەم شێوەازە هەژموونی و پێگەی ناڕەوای خۆیان بە سەرتاک و کۆمەڵگادا بسەپێنن. تاک لە وەها دۆخێکی کۆمەڵایەتیدا هەموو نرخ و بەها ئەخلاقی، ویژدانی-ئینسانی و کۆمەڵایەتییەکانی بن پێ دەکات و دەبێتە کۆیلەی حەز و ئاژوە رەها و رەمەکیەکانی.
گذار دموکراتیک
دیاردەی کۆچبەری سیاسەتێکە هێدی ڕەوەند 🆔 @GozarDemocratic
لە وەها کۆمەڵگایەکدا پەیمان و پێوەری کۆمەڵایەتی بۆ تاک نابنە پێوەری ژیان بەڵکوو یاساکانی دارستان (هێز،خێرایی، دەسەڵات)لە پێناو خۆتێرکردن وخۆپاراستنی رەمەکی بە بنەما دەگیردرێت . بۆیە دڕندە ئاسا و بێ تێربوون پەلاماری هاوشێوەکانی و ژینگە دەدات.

پێش هەڵسەنگاندنی هۆکارەکان، باشترە ئاماژەیەکی کورت بە رێژەی کۆچبەری لە ئێران-رۆژهەڵات، باشوور-عێراق، رۆژئاوا-سووریە، هەروەها رێژەی بێکاری لە باشووری کوردستان بدەین کە بەگوتەی کاربەدەستانی، گوایە هەرێمێکی ئازاد و سەربەخۆیە.



رێژەی کۆچبەری وبێکاری لە هەرێمی کوردستان:

لە ماوەی ٣ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ـدا رێژەی چوونە دەرەوەی تاکی کورد پێنج هەزار کەس بووە، کە ٥٠ کەسیان خنکاون، هەروەها رۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٥٠ کەس لە رێگای کونسوڵخانەی تورکیەی داگیرکەرەوە، داوای ڤیزای چوون بۆ ئەو وڵاتە دەکەن کە زیاتر لە ٣٠ ٪ یان ناگەڕێنەوە. دەتوانین ئەم جۆرە کۆچکردنە ناوبنین کۆچی نائۆمێدی بنەماڵەکان. بەگشتی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ـدا، لە هەرێم و عێراق دا بە گوێرە راگەینداروی فەرمی لووتکە؛٥٤ هەزار و ٢٤٠ هاوڵاتی بەرەو هەندەران کۆچیان کردوە، کە زۆربەیان بە رەچەڵەک کوردن و زۆرینەیان تەمەنیان لە ١٨ ساڵ بە سەرەوەیە. کۆچ پێکردنی گەنجان لە باشووری کوردستان بە رێگای قاچاخچییەکانی سەر بە دەسەڵات لە ئەستەمبوڵ بە شێوەیەکی پیلان داڕێژراو ئەنجام دەدرێت. واتا بۆ دەرپەڕاندنی گەنجی ناڕازی رێگایان بۆ خۆش دەکەن.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان تەنیا لە ساڵی ٢٠١٥ـدا ، ٥٩٦ هەزار و ٢٧٣ هاووڵاتی عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئۆروپایی و ئامریکایی کردووە. هەروەها لە ساڵانی ٢٠١٤ (٦٨٠٠٠) هاووڵاتی، ٢٠١٥ (١٨٦٠٠٠ )، ٢٠١٦ ( ١٦٠٠٠٠)، ٢٠١٧ (٩٢٠٠٠ )، ٢٠١٨ (١٠٥٠٠٠)، ٢٠١٩ (٥٣٢٤٠) هاووڵاتی لە گشتی هەرێم و عێراق، نیشتمان و زێدی خۆیان بەجێهێشتوە کە زۆربەیان گەنجی کورد بوون و خوێندنیان تەواوکردوە. لە ئەنجامی ٣٠ ساڵ حوکمڕانی بە ‌عەقڵیەتی تەسکی بنەماڵەیی-عەشایری و حزبایەتی کلاسیک، بەخولقاندنی قەیرانی دەستکردی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی نەبوونی پلان و ستراتیژێکی دیاریکراو نەبوونی دەستوور و پەیمانێکی کۆمەڵایەتی کە بتوانرێت سنوورێکی دیاریکراو بۆ چۆنییەتی کاروخەبات و دەسەڵاتی حکومەت و دەزگا حزبی و ئەمنییەکان دابنێت. لە وەها حوکمڕانییەک کە بە شێوەی کۆمپانیای بازرگانی و گرووپی مافیای چەکدار دەسەڵاتی رەهایان بە دەستەوەیە، تاک و کۆمەڵگایەکی سەرلێشێواو، پەرتەوازە، پووکاو، هیوابڕاو لەناو گێژاوێکی نادیار بە مەبەستی خۆ رزگارکردن هەوڵی هەڵاتن بۆ هەندەران وەک چارەنووسێک بۆ خۆیان دەبینن .



ئارمانج لە سیاسەتی کۆچبەرکردن

مۆدێرنیتەی کاپیتالیسم بە ئارمانجی بەدەستهێنانی هێزی کاری هەرزان، حاکمیەت لە سەر رێگا بازرگانی و بازرگانییەکان بە رێگای شەڕ و گێژاو خولقاندن، هەوڵی کۆچبەرکردنی تاک-کۆمەڵگا دەدات. هەروەها داگیرکەران بە رێبازەکانی بێکار هێشتن و پەرەپێدانی فەرهەنگی مشەخۆریی لەناو کۆمەڵگا، گەنجان بۆ لەخۆ بێگانەبوون، خۆچواندن و تەقلید کردنی فەرهەنگی بێگانە، تووشکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، تاکەکەسخوازی و لیبرالیزم، خولقاندنی دونیای وەهمی و شاشەیی. هەوڵی پەرتەوازەکردن و کۆچکردنی گەنجان وەک تاکە هێز و دینامیکی سەرهەڵدێر لە دەسەڵات دەدەن، داگیرکەرانی کوردستان بە تایبەت تورکیە لەهەمان کاتدا دیاردەی کۆچبەری وەک چەکێکی سیاسی لە بەرامبەر وڵاتانی ئەوروپایی بەکاردێنن.

رێژەی بێکاری لە هەرێم گەیشتوەتە زیاتر لە ٢٥٪، کە زۆربەیان کەسانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن.

لە ساڵی ٢٠١٣ رێژەی بێکاری لە هەرێم ٧٪ بووە، کە دوای سێ ساڵ، واتا ساڵی ٢٠١٦ ئەم رێژەیە دەگاتە ١٤.٣ ٪، شیمانە دەکرێت کە رێژەی بێکاری لەم ساڵدا (٢٠٢١ ) لە ٢٥ ٪ تێپەڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ستانداردی جیهانی نابێ رێژەی بێکاری لە وڵاتان ٥٪ تێپەڕ بکات. تەنیا بە لەبەر چاوگرتنی زیادە داهاتی حکومەتی هەرێم کە مانگانە ٩٥ ملیارد دینارە و ئەگەر پارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانیشی لەسەر زیاد بکەین کە ١٨٨ ملیار دینارە و کۆی گشتی زیادە داهاتی مانگانەی حکومەت دەگاتە زیاترلە ٢٨٣ ملیار دینار. سەرەڕای ئەم ڕێژەیە، حکومەت رای دەگەینێت کە ٢٨ ملیارد دینار قەرزدارە. لێرەدا تاک-کۆمەڵگا بە تایبەتی جەوانان پێویستە سەرهەڵدێرانە پرسیار بکەن، زیادە داهاتی مانگانە چی بەسەر دێت؟ سەرەڕای ئەمە، ٢٨ ملیار دینار قەرزداربوونی حکومەت بۆچی و لەپێناو چی سەرف کراوە؟ نە، هەڵاتن و خۆگێل کردن و خۆدزینەوە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نەتەوەیی-کۆمەڵایەتی بە کۆچکردن بۆ هەندەران.



رێژەی بێکاری لە ئێران:
گذار دموکراتیک
دیاردەی کۆچبەری سیاسەتێکە هێدی ڕەوەند 🆔 @GozarDemocratic
کۆچبەری پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەسەڵاتدارانە دژبە تاک و کۆمەڵگا. هەر دەوڵەتێک لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی خۆی و تەسلیم وەرگرتنی تاک و کۆمەڵگا، پەرە بە دیاردەی کۆچبەری دەدات. سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی رژێم بووەتە هۆکار کە داخوازی کۆچکردنی گەلانی ئێران بۆ هەندەران لەسەدا ٦٥ بەرز ببێتەوە، دیاردەی کۆچبەری لە ئێران زیاتر لە ٩ میلیۆن کەس دەبێت، کە ٢٩.٢ ٪ ئەم رێژەیە لە پێکهاتەی مرۆڤی ئێران پێکدێێت.



رێژه ی کۆچبه ری له روژئاوا-سووریه:

لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦ ملیۆن کۆچبەر و پەنابەری سووریا روویان لە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت وڵاتانی ئۆردۆن، تورکیە، عێراق کردووە. هەروەها بەدەیان هەزار کۆچبەری نایاسایی خەڵکی سوریە هەیە کە لە چ شوێنێکدا تۆمار نەکراون.



هۆکارەکانی کۆچکردن بۆ هەندەران:

گێژاو و قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان کە دەسەڵات و سیستەمی حوکمرانی گەندەڵ وتاڵانکار. بە قورخکاری سەرچاوە کانی وزە و جومگەکانی دەسەڵات دەیخولقێنن، هەوڵی دەرپەراندن و دەرکردنی گەنجان دەدەن بە ئارمانجی بەلارێدابردن و بێکاریگەر کردنیانە. هۆکارەکانی کۆچکردن لە رادەبەدەرە. بەڵام دەکرێت چەندین هۆکاری سەرەکی دەستنیشان بکرێن.

پەیڕەوکردنی سیاسەتی بیوئیقتدار، واتا سیاسەتی برسی هێشتن و نەزان ڕاگرتنی تاک-کۆمەڵگا لەپێناو سڕکردن و بێدەنگ کردنی ماتەوزەی سەرهەڵدێری و راپەڕینی کۆمەڵگا لە بەرامبەر دەسەڵات. کە بۆ ئەم مەبەستە بەخولقاندنی نا ئارامی ئەمنی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەبوونی یاسا و پەیمانێکی کۆمەڵایەتی و سەردەمیانە دوای ٣٠ ساڵ حوکمڕانی هەوڵی ئاسانکاری بۆ هەڵاتنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەدەن .
رژیمە داگیرکەرەکان بە، بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر، هەژاری و بێکاری، نادادپەروەری و گرانی هەوڵی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا دەدەن و لەدژی بە کۆمەڵگابوونی تاک هەوڵی دابڕانی تاک لە کۆمەڵگا دەدەن. هەروەها ئاوڕنەدانەوە و خەمساردی بەرپرسان لە تواناکانی ژنان و گەنجان، نەبوونی پلانێکی سیستەماتیک و ستراتژیک بۆ گەشەپێدانی توانمەندی و لێهاتوویی تاک لە کۆمەڵگا، کۆمەڵگایان تووشی سەرلێشێوان و نەخوەشی دەروونی کردووە. حکومەتی هەرێمیش بە بنەماگرتنی هەمان رێچکەی سیاسەتی داگیرکەران لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی هەڵسووکەوت دەکات.
بە هۆی بەدینەهاتنی بەڵێنەکان لە لایەنی دەسەڵاتەوە، لەگەڵ ئەوەش رۆڵی نەرێنی و چەواشەکارانەی میدیاکان بە تایبەت لە باشوور کە هەوڵی خولقاندنی دونیایکی وەهمی و شووشەیی دەدەن بەکۆمەڵگا. لە ناو خەڵکدا لە لاییکەوە بیرۆکەی ”بەیانی باشتر و خوەشتر نابێ لە ئەمڕۆ” بڵاودەکەنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە وڵاتانی ئەوروپایی وەک شوینی بەدیهاتنی خەونەکانی بەش مەینەتان دەڕازێننەوە و پیشانیان دەدەن هەروەها بە ئازاد و دیموکرات پیشاندانی ئەوروپا بانگەشەی گەیشتن بە ئازادی تاکەکەسی دەکەن.
بێ متمانەبوون بە یەکتر لەناو تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا؛ سەرکردە سیاسیەکان بە یەکتر، مامۆستا-خوێندکار، پێشمەرگە-فەرماندە، فەرمانبەر-کارگێڕ، ئۆپۆزسیۆن –کاربەدەست، رێکخراوە مەدەنیەکان(NGO ) بە حکومەت و دەسەڵات .
خەڵکی کورد بە تایبەت ژنان و گەنجانی تووشی رەشبینی و بێ متمانەیی کردووە. بۆیە گەنجان رێگای مردن هەڵدەبژێرن.

خەسارەتە کۆمەڵایەتیەکانی کۆچ کردن :

سێیەمین شەڕی جیهانی لەسەر بنەمای هەڵوەشانەوەی شیرازەی کۆمەڵگا و پەرەپێدانی فەردپەرەستی، تاڵانکردنێ سەرچاەرکانی وزە و هێزی کاری مرۆیی هەرزان، هەوڵی زاڵبوون بەسەر رێگاکانی بازرگانی و گواستنەوەیە. کە بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن زلهێزە جیهانیەکانەوە، دەتوانین بە شەڕی بیۆلۆژیک ناوزەدی بکەین. بۆیە تاک زیاتر لە هەر سەردەمێک پێویستی بە هاوکاریی دەروونی هەیە .

بە زیاد بوونی دیاردەی کۆچبەری، کە بەرهەمی سیاسەتی جیهانی کردنی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیزمە. دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە و دابەزینی ئاستی پابەندبوون بە بەها و نرخە نیشتمانی و کۆمەڵایەتیەکان. کە لە ئەنجامدا قەیرانی بێ ناسنامەیی و ئایدیۆلۆژیکی لێدەکەوێتەوە و دەببێتە هۆکار بۆ شڵەژاوبوونی دۆخی دەروونی. خەمۆکی و نیگەرانی، هەروەها ترس و دڵەڕاوكێی لەناو تاک -کۆمەڵگا پەرەدەستێنێت. دواتر باری کەسایەتی و دەروونی تاک-کۆمەڵگا بەگشتی تێک دەچێت و کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان زۆرتردەبن.
گۆڕینی دیموگرافیای ئەو شوێنانەی، کە تووشی زۆرترین هەڵاتن و کۆچبەری دەبن. بۆ وێنە لە باشوور، شارەکانی هەولێر، کەرکووک، دووزخورماتوو و داقۆق، زۆرترین مەترسیی گۆڕینی دیموگرافییان لەسەرە.
مەترسی کۆمەڵکوژی سپیی لەسەر تاک- کۆمەڵگا. کۆمەڵگا لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێکی دەرەکی بێ پاراستن و کراوە دەمینێتەوە.