گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.55K photos
3.7K videos
608 files
5.53K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی…
هەروەها دووپاتیشی کردەوە کە با هەر کەس باش بزانێت کە گەریلا بە زۆر لە هیچ شوێنێک ناکشێتەوە ، ساڵی ١٩٩٥ بە رێکەوتن لەگەڵ لایەنەکانی باشووری کوردستاندا پەکەکە لەو هەرێمانەی کە ئێستا هەیە جێگر بووە و ساڵی ٢٠١٣ لەسەر داوای پەدەکە و حکومەتی هەرێم و شەخسی مەسعود بارزانی هێزەکانمان لە باکوور کشاندەوە بۆ باشووری کوردستان، لەم کاتەدا بۆچی هەبوونی پەکەکە لە باشوور دەورژێنن؟ ئەمە پیلانێکی مەترسیدارە.

لە مەتینا هەرسات مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ هەیە

لەسەر مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ موراد قەرەیلان هۆشداری داو ڕایگەیاند: لە مەتینا هەر سات هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ هەیە و بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان دەکەم لە دژی ئەمە دەستێوەردان بکەن، بەتایبەتی کەنەکە ، یەنەکە، گۆڕان، زەحمەتکێشان، کۆمەڵی دادگەری، یەگرتوو، شیوعی، بانگەوازی کەسانی دیموکرات و وڵاتپارێز دەکەم و ئەکەسانەی کە نایانەوێت خوێنی کەسانی بێ گوناح بڕژێت، پێش لە هەڵگیرسانی شەڕ بگرن، ئێمە گیانی خۆمان بۆ کوردستان بەخشیوە و نە ئێمە و نە رێبەرەکەمان نامانەوێت شەڕی کوردان بکەین، بەڵکوو شەڕی داگیرکەران و دوژمنانی کوردان دەکەین، بەرخۆدانی ٤٦ ڕۆژەماندا ئەوەمان سەلماندووە و بە خۆباوەڕین کە دوژمنان تێکدەشکێنین و لەمپێناوەشدا بە بڕیارین.

خەڵکی بادینان دەزانن ئێمە کێین و چۆن دەژین

لەسەر قسەی هەندیک بەرپرسی پەدەکە کە دەڵێن ” پەکەکە بەکرێگیراوە”، قەرەیلان ڕایگەیاند : ئەمە بێ ویژدانی و گاڵتەکردنە بە عەقڵی گەل، ئایا پەکەکە بەکرەگیراوی ئێرانە؟ ماوەی لەمەوپێش چوار هەڤاڵمان لە سەڵماس لە لایەن ئەوانەوە شەهید کرا،ئایا بەکرێگیراوی عێراق یان تورکیاین؟ ئەم قسانە بێویژدانین، لە کاتێکدا ڕۆژانە لە شەڕی داگیرکەراندا شەهید دەدەین، ئێمە گیان و هەبوونی خۆمان پێشکەش بە گەلەکەمان کردووە و وازمان لە ماڵ و دارایی دونیا هێناوە، خەڵکی بادینان باش دەزانێت کە ئەو کەسەی ئەو قسەی کردووە، کییە و چۆن ژیان دەکات و ئێمە کێین و چۆن دەژین ، تورکیا وڵات وێران دەکات و دارستانەکان دەبڕێتەوە و تاڵانی دەکات لە دژی تورکیا هیچ ناڵێن و پەکەکە تاوانبار دەکەن ئەمە بێ ویژدانییە، ئەو هاووڵاتیانەی کە ماڵ و موڵکیان دەسووتن و بۆردۆمان دەکرێن لە بادینان، بیریان لەوە کردووەتەوە ئایا ئەگەر پەکەکە لە ناو بچێت، دەوڵەتی تورک چی بەسەر ئەواندا دێنێت؟

گەریلا هیچ موشەک و چەکی قورسی لەدژی پێشمەرگە بەکار نەهێناوە

لەسەر ڕووداوەکەی ٥ی ئەم مانگە لە مەتینا، قەرەیلان دووپاتی کردەوە کە لەو ڕووداوەدا گەریلا هیچ جۆرە چەکێکی قورس و موشەکی بەکار نەهێناوە و لەوکاتەدا پێنج بۆ شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو هەرێمەدا سووڕاونەتەوە و ئەمە پیلانێک بووە و ئەو پێشمەرگانەی بوونە قوربانی ، شەهیدن و سەرەوخۆشی لە خانەوادەیان کرد و داوای کرد کە بۆ ئاشکرا بوونی ئەو ڕووداوە شاندێكی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا موراد قەرەیلان جەختی کردەوە کە ” گەلی کورد لە پێواژۆی مان و نەماندایە چوونکە دەوڵەتی تورک بڕیاری لە ناوبردن و قڕکردنی کوردانی داوە، پێویستە هەمووکەس بە لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕاستییە ، مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکات، ئەگەر لەم کاتەدا یەکێتی نەتەوییش دروست نەبێت بەلانی کەمەوە با زیان بە یەک نەگەێنین، لەوانەیە کەم و کوڕی ئێمەش هەبێت و لەو پێناوەدا پێویستە هاوکاری یەکتر بین، ئێمە لەژدی سیاسەتی لە ناوبردنی کوردان شەڕ دەکەین و پێداگرین لەسەر وەستانەوە لە دژی دەوڵەتی تورک و بەبڕیارین لەسەر سەرکەوتن، لەم پێناوەشدا پێویستە هەرکەس پشتیوانیمان لێبکات.


ڕۆژنیوز


🆔
@GozarDemocratic
جمعی از نویسندگان، روزنامه نگاران و فعالین  سیاسی، مدنی و زیست محیطی کورد خواستار خویشتنداری طرفین و حل مسالمت آمیز بحران متینا شدند.

همانگونه که مستحضرید، تغییر و تحول سریع و شگرفی پیش روی منطقه قرار دارد و کوردها نیز خواه ناخواه تحت تاثیر آن قرار خواهند گرفت. کمتر از دو سال دیگر قرارداد لوزان صد ساله خواهد شد و از هم اکنون رژیم فاشیستی و نو عثمانی ترکیه خود را آماده نموده بسیاری از مناطق تحت سیطره خود در گذشته را، بار دیگر اشغال نماید. نشانه های این سیاست نو استعماری ابتدا در اختلاف عربستان و قطر و اعزام نیروهای جنگی ترکیه به قطر و سپس حمایت این کشور از تروریستهای اسلام گرای سلفی در سوریه و اعزام ده ها هزار تروریست به لیبی و آذربایجان ...خود را نشان داده است.
کاملا واضح است که ترکیه در دوران زمامداری اردوغان بار دیگر سیاست توسعه طلبانه دوران عثمانی را در پیش گرفته است و بدون شک کوردها و کشورهای منطقه از جمله مناطق آذری نشین ایران نیز مصون از اهداف شونیستی ترکیه نخواهند ماند. ترکیه هم اکنون در حال سازماندهی پانترکها است و با ارائه نقشه جعلی ترکیه بزرگ خواستار الحاق تبریز، آذربایجان، زنجان و اشغال مناطقی از کوردستان ایران است و این مسئله نیازمند عزم راسخ کوردها، ایران و دولت های منطقه در مقابله با آن می باشد.
موضع تند و خصمانه این کشور در برخورد با رفراندوم و حمایت از داعش در حمله به کوردستان عراق نشان داد که زمامداران ترکیه از هیچ فرصتی برای نابودی و تضعیف کوردستان عراق فروگذار نخواهد کرد. چرا که ترکیه تمام جریانات و احزاب کوردی و دستاوردهای ملت کورد را به چشم تهدید مینگرد و تفاوت چنانی نمیکند پ ک ک باشد یا پارتی و یا هر حزب یا جریان دیگری؛ و به این امر واقف است که اگر موفق به شکست پ ک ک در کوهستان ها شود اشغال شهرهای کوردستان عراق نیز چندان دشوار نخواهد بود. تجربه بیش از چهار دهه مبارزات کوردها با ترکیه نشان می دهد که هر زمان این کشور در جنگ با کوردها از اهدافش بازمانده و متحمل شکست های خفت باری شده، با تعمیق اختلاف میان احزاب کوردی به دنبال ایجاد جنگ داخلی میان طرفین و تضعیف هر دو سو در یک جنگ خونین و بی سرانجام بوده است. بدون شک جنگ  داخلی به سود هیچ جریان کوردی نیست. با توجە بە تجربیات تلخ جنگ داخلی بین احزاب کوردی صرفنظر از نتیجه آن، هیچ جریانی پیروز این جنگ  نخواهد بود، بازنده این نبرد تنها ملت  کورد و نابودی دستاوردهای آنان  خواهد بود. زیرا این درگیریهای غیرمسئولانه تنها کام دشمنان ملت کورد را شیرین خواهد کرد. 
بر این اساس امضا کنندگان ذیل خواستار خویشتنداری طرفین و حل مسالمت آمیز بحران متینا می باشیم و خواستاریم که از اقدامات غیر ضروری که سبب ایجاد اختلافات تازه گشته و نبرد حق طلبانه کوردها را تضعیف کرده و به سود دولت اشغال گر و فاشیست ترکیه است اکیدا پرهیز شود.

امضا کنندگان:

سیاوش حیاتی ،کرماشان
باقر پیری ،سنە
موسی امیدی ،ایلام
محسن رضوی ،بوکان
احسان نیک پی ،ایلام
یوسف حاجی خۆش ،اشنویە
سید اسماعیل محمودیان ،اشنویە
رحیم فتوحی ،اشنویە
قاسم ارژنگ ،صحنە
رحیم فرهمند ، تهران
فرهاد فتاحی ،کرماشان
کریم علیزادە ،اشنویە
علی والایی ، سەرپل ذهاب
کامبیز ابراهیم زادە ، مهاباد
نریمان معتمدی ،دەگلان
محسن چراغی ، ایلام
توفیق نیازی ، ایلام
ایوب میلان ،خوی
جبرئیل اسماعیلی ، خوی
مولود خوانچەزرد ، بوکان
ناصر باخویشی ،مریوان
کاوە کوردستانی ،مریوان
منصور مشیری ، خوی
محمد محمدلوو ،خوی
فرهاد حسین پور ، اورمیە
نسرین باوندپور ، ایلام
قادر رسول فات ، اشنویە
حەسەن لور ، خرماباد
دیانوش چراغی ، خرماباد
شهریار احمدی ، نقدە
امید مصطفی پور ، نقدە
ابراهیم احمدپور ، بانە
خالد ئەویندار ، پیرانشهر
سعید زکی ،پیرانشهر
جواد مرادی ، ایلام
عباس محمدزادە ،ایلام
سید محمود محمدی ، مهاباد
وحید لطیف نژاد ، ایلام
حسن کریمی ، جوانرود
اردشیر غلامی پور ، کرماشان
ملا حامد محمدی ، بانە
زانا قزوینی ،کنگاور
روح اللە لطیف نژاد ،ایلام
نجف مهدی پور.ایلام
سعید دارایی.ایلام
روناک زینی وندکلهر.کرماشان
حسین رضایی.خوزستان
بهروز زارعی ،سنە
رئوف کریمی ،بانە
عبدوالخالق ابراهیمی ،بانە
فواد ساوان ،بانە
سعدالله جهانگیری
عبداللە سهرابی
برهم پیروزی ،بانە
اسعد غفوری،سنە
غفور صالحی، بانە
اسکندر حق طلب ، سنە
خالید ابراهیمی ،بانە
غفور علیمحمدی ،بانە
بهروز زارعی ، سنە
یداللە ولیان ، کرماشان
روزبە اکرادی ، کرماشان
مراد نظری ، اشنویە




🆔
@GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زەینەب موراد: بەدەمەوە هاتنی لایەنەکان ئەرێنییە بۆ داواکارییەکانی ئێمە

هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند، ئامانج و داواکاری سەرەکییەکەی ئێمە لە سەرجەم لایەنەکان ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی بوو.




🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
زەینەب موراد: بەدەمەوە هاتنی لایەنەکان ئەرێنییە بۆ داواکارییەکانی ئێمە هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند، ئامانج و داواکاری سەرەکییەکەی ئێمە لە سەرجەم لایەنەکان ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی…
زەینەب موراد: بەدەمەوە هاتنی لایەنەکان ئەرێنییە بۆ داواکارییەکانی ئێمە

هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند، ئامانج و داواکاری سەرەکییەکەی ئێمە لە سەرجەم لایەنەکان ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی بوو.



هاوسەرۆکی کەنەکە، زەینەب موراد، لە چاوپێکەوتنێکى تایبەت بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند، “لەگەڵ زۆربەی حزب و لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرایەتیی ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە جیاجیاکان چاوپێکەوتنمان ئەنجامداوە، وەک ژمارە ناتوانم بڵێم لەگەڵ چەند لایەن کۆبووینەتەوە، چونکە زۆرن، بەڵام لایەنی جیاجیامان بینیوە، لە هەرە ڕاستەوە بۆ هەرە چەپ و لەگەڵ پێکهاتەکانی وەک کلدانی، سریانی، ئاسووریی و کاکەیی کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە، ئامانجە سەرەکییەکەمان گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی ئێستای باشوری کوردستان و بەتایبەت مەترسییەکانی لەشکرکێشیی دەوڵەتی تورکیا، چونکە ڕۆژ بەڕۆژ دەبینین داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا فراوانتر دەبێت و پیلانەکانی فراوانتر دەکات، بۆیە بەپێویستمان زانی هەڵوێستێکی نەتەوەیی یەکگرتوو لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییە پێکبێت”، دەشڵێت، “ئێمە تەئکید لەسەر هەبوونی دیالۆگ دەکەینەوە، چونکە هیچ کێشەیەک لە خزمەتی گەلی کورد نییە، ئەمڕۆ تورکیا ئەگەر لەو چیایانە تێبپەڕێت هەتا کەرکوک ڕاناوەستێت”.



ئاماژەى بەوەشکرد، “ئامانج و داواکارییە سەرەکییەکەی ئێمە ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی بوو، هەر کەسێک لەو دۆخە مەترسیدارە ئاگادارە، لایەنەکانیش بەپێویستیان زانی کە ئێمە خاوەن هەڵوێست بین، بەڵام هەڵوێستەکانمان دەبێت یەکگرتوو یەکڕیزبێت”.

ئەوەشى خستەڕوو، “وەک وتم بەدەمەوەهاتنی هەموو ئەو لایەنانەی تائێستا بینیومانن ئەرێنیی بووە، پشتگیریی لە هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەکەن و بەپێویستی دەزانن، کە هەموومان بەیەکدەنگ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد ببێتە وەڵامدەر بۆ ئەو هێرشانە و بۆ داگیرکارانی گەلی کورد”.

باسی لەوەشکرد، “ئێمە چەند پارچە پارچە بین زیاتر لاوازدەبین، نەیارانمان دەتوانن ئامانجەکانیان بەدیبهێنن، بۆیە ئێمە هەر هەنگاوێک بەئاراستەی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بنێین، نەیارانمان زیاتر هەوڵی پەرتەوازەکردنی ناوماڵی گەلی کورد دەدەن”.

ڕاشیگەیاند، “ئێمە هیچ جیاوازییەک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان ناکەین، داواکاریی دیداریشمان بەبێ جیاوازیی ناردووە بۆ هەموو لایەنەکان، بەداخەوە هەندێک تائێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە، بەتایبەت ئێمە لە هەولێر زۆر هەوڵماندا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەین، بەڵام بەداخەوە تائێستاش وەڵامی داواکارییەکەی ئێمەیان بۆ ئەنجامدانی دیدار نەداوەتەوە”.

لەبارەى وەڵام نەدانەوەى پارتى بۆ داواکارییەکەیان، دەڵێت، “هۆکارەکەی بەلای ئێمەوە نادیارە، هەتا ئێستا هیچیان پێ نەوتووین، بەڵام ئێمە بەنیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەو دۆخە، دەبینین هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان زیاتر زەقبن، دەوڵەتی تورکیاش هەموو بۆشاییەک بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ناکۆکییەکان ببنە پێکدادان و شەڕێکی ناوخۆیی”.

وتوشیەتى، “هیچ کەسێک ئەو بارودۆخەی پێ باش نییە، بە مەترسییەکی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و دۆخی ناوچەکە بەگشتیی دەبینرێت، ئێمە و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش لەوباوەڕەداین کە ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوە نییە پێکدادانی ناوخۆیی دروستببێت”.

تیشکى خستۆتەسەر، “پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەین ئەگەر ناکۆکیی و کێشە و گرفت هەیە دەتواندرێت بە کردنەوەی کەناڵی دیالۆگ چارەسەربکرێت، ئێمەش لەمڕووەوە زۆر هەوڵمانداوە کە لایەنە ناکۆکەکان بێنە سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە دوژمنامان زۆر دڕەندەن بەتایبەت دەوڵەتی تورکیا”.

ڕونیشیکردۆتەوە، “بێگومان تائێستا ئێمە ناتوانین لایەنی تۆمەتبار دیاریی بکەین، بەڵام گواستنەوەی هێز بۆ ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورکیا هەوڵی داگیرکردنی دەدات جێگەی پرسیارە، بۆچی لەمکاتەدا هێز دەبرێتە ئەو ناوچەیە، بەبێ ئەوەی هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی گەریلا هەبێت”.

هەروەها، “پەکەکە هەبێت یان نەبێت تورکیا هەر پیلانی خۆی جێبەجێ دەکات، خۆ لیبیا و کەرەباخ و ئەرمینیا پەکەکە نەبوو، ئەوە تەنها بیانوویەکە تورکیا بۆخۆی بەکاریدەهێنێت، بەڵام ئێمە پێمانوایە مافی هەر هێزێکی کوردییە کار و خەباتی خۆی لە هەرپارچەیەکی کوردستان ئەنجامبدات، وەک چۆن ئێمە لە سەدەی ڕابردوودا بینیمان هێزە کوردییەکانی باشوری کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هەبوون”.

لەبارەى هەڵوێستى لایەنەکانى دیکەى هەرێم، جگە لە پەدەکە، دەڵێت، “هیچ کەسێک لەو دۆخەی ئێستا ڕازی نییە و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بە مەترسیی دەزانن، بەڵام ئەرکی ئێمەیە چۆن بتوانین بە هەماهەنگیی دژی ئەو بارودۆخە ببینەوە، چونکە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا هیچ بەربەستێک لەبەردەمی خۆی ناناسێت”.
گذار دموکراتیک
زەینەب موراد: بەدەمەوە هاتنی لایەنەکان ئەرێنییە بۆ داواکارییەکانی ئێمە هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند، ئامانج و داواکاری سەرەکییەکەی ئێمە لە سەرجەم لایەنەکان ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی…
سەبارەت بەوەى دەبێت، لایەنەکانى دیکە هەڵوێستیان چى بێت، ئاماژەى بەوەکردووە، “پێموایە هەڵوێست تەنها بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نابێت، دەبێت بە پراکتیکیی هەنگاوی بۆ بهاوێژرێت، دەبێت سەرەتا کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانمان تێپەڕێنین و زەمینە بۆ دیالۆگێکی گشتگیر خۆشبکەین”.

دەشڵێت، “ئێمە داواکارین، هەروەک لە پەیامەکەی چەند ڕۆژی رابردووشماندا جەختمان لێکرەوە، دەبێت پرۆسەی دیالۆگ و گفتوگۆ بەردەوامبێت و زەمینەسازیی بۆ بکرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین، هەرکەس ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ هاتنەئارای ئەو پرۆسەی دیالۆگە، چونکە پێکدادان لە نێوان دوو هێزی کوردیی ناکەوێتە خزمەتی هیچ لایەکمان”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢٠ی ٥ی ٢٠٢١ەوە شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە هاتوونەتە باشوری کوردستان و زنجیرەیەکی بەرفراوان کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ بەشێکى زۆر لە لایەنەکان و پێکهاتەکان و کەسایەتیەکان ئەنجامداوە.


ڕۆژنیوز



🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی…
موراد كارایلان 10-6-2021
<unknown>
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە

موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی تورکیا هاتن داوایانکرد کە لە تورکیا ئاگربەست ڕابگەێنن و لە پارچەکانی دیەکەی کوردستان چیمان دەوێت بیکەین، بەڵام ئێمە قەبووڵمان نەکرد.


ته‌واوی گفتوگۆی هه‌ڤاڵ موراد قارەیلان له‌ كه‌ناڵی ستێرك tv بە شێوازی MP3



🆔 @GozarDemocratic
ئەگەر تۆزێک ئەخلاق وشەهامەتت هەبێت جنێو بەجەمیل بایک نادەیت کە دوای 40 ساڵ ، ساڵی ڕابردوو دایک و باوکی چوونە قەندیل ولەوێ یەکتریان بینی ، ئەگەر یەک تۆز ئەخڵاق و شەهامەتت هەبێت ڕووبەڕووی قەندیل ناوەستیت و تەقە لەخوشک و براکانت ناکەیت، ئەگەر کوڕی دایکی خۆتی و شیرت حەڵاڵە ڕووبەڕووی هێزێک ناوەستیتەوە ، کە بیست و پێنج ساڵەسەرۆکەکەی لەپێناو تۆ لەزیندانە، من لەژیانمدا بەکەس سەرسام نەبووم جگە لەدایکم ، بەڵام پەکەکە موراڵ و شوناسی کوردە.

بارەگای هێمن مامەند
11_6_2021
تێبینی. حەزم دەکرد وێنەیەکی ئۆجەلان دابنێم ،بەڵام بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداری ناهێلێت و فیس بووکەکەم دەوەستێنێت



🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە

موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی تورکیا هاتن داوایانکرد کە لە تورکیا ئاگربەست ڕابگەێنن و لە پارچەکانی دیەکەی کوردستان چیمان دەوێت بیکەین، بەڵام ئێمە قەبووڵمان نەکرد.


بە دیمەن، ته‌واوی گفتوگۆی هه‌ڤاڵ موراد قارەیلان له‌ كه‌ناڵی ستێرك tv



🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
غالب محەمەد: پێشمەرگە پێویستە لەو ناوچانەبێ کە داعشی تێدایە نەک لە قەندیل


🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عەلی باپیر: پێناسەی تیرۆر بەسەر پەكەكەدا ناچەسپێت، چونكە بەرگری لە مەزڵومییەتی میلەتێك دەكات.


🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from Aryentv
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💢ژمارەیەک نووسەر و چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر ڕووداوەکانی ناوچەی مەتینا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد کێشەکان بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.

@aryentvnews
Forwarded from Stêrk TV (Sterk Kurdish TV)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Endamê Serkirdayetiya #YNK'ê Sadî Ehmed Pîre diyar kir ku armanca Tirkiyê dagirkerina herêmê ye û got:

'Divê peymana 50'î salî ya bi Tirkiyê re were betalkirin'

#KDPguhBideKurdan #KDPGosBideKurdan #TurkeyIsInvadingKurdistan
پەرلەمانتارانی عێراق هۆشداریی دەدەن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن توركیاوە



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداریی دەدات لەوەی ئەو چەكدارانەی توركیا هێناونێتییە ناوچەی بادینان و حاجی ئۆمەران، تاوانی جەنگ بەرامبەر خەڵكی مەدەنی ئەنجام بدەن، پەرلەمانتارێکیش، سەرسوڕمانی خۆی نیشاندەدا لە بێدەنگیی حكومەت لەبەرامبەر تاوانەكانی دەوڵەتی تورك.



🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
پەرلەمانتارانی عێراق هۆشداریی دەدەن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن توركیاوە ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداریی دەدات لەوەی ئەو چەكدارانەی توركیا هێناونێتییە ناوچەی بادینان و حاجی ئۆمەران، تاوانی جەنگ بەرامبەر خەڵكی مەدەنی ئەنجام بدەن، پەرلەمانتارێکیش،…
پەرلەمانتارانی عێراق هۆشداریی دەدەن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن توركیاوە



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداریی دەدات لەوەی ئەو چەكدارانەی توركیا هێناونێتییە ناوچەی بادینان و حاجی ئۆمەران، تاوانی جەنگ بەرامبەر خەڵكی مەدەنی ئەنجام بدەن، پەرلەمانتارێکیش، سەرسوڕمانی خۆی نیشاندەدا لە بێدەنگیی حكومەت لەبەرامبەر تاوانەكانی دەوڵەتی تورك.


سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دەوڵەتی داگیركەری توركیا بە فڕۆكە چەتە لە عەمانەوە دەگوازێتەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر و لەوێوە بۆ ناوچەی حاجی ئۆمەران لە شارۆچکەی سۆران و ناوچەی بادینان لەنزیك پارێزگای دهۆك.

لەسەر ئەو پرسە، وەحدە مەحمود، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیكردەوە، ئەو پرۆسەی توركیا دەستیپێكردووە و مەترسیدارە و هۆشداریدا لەوەی ئەگەری هەیە ئەو چەكدارانەی توركیا هێناونێتییە ناوچەكە تاوانی جەنگ بەرامبەر خەڵكی مەدەنی ئەنجامبدەن.

وەحدە، داوادەكات، دامودەزاگا حكومییەكان و مستەفا كازمی، فەرماندەی هێزەچەكدارەكانی عێراق، لیژنەیەكی تایبەت پێكبێنن بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی توركیا كە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە.

ئەو پەرلەمانتار، بانگهێشتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد بۆ بینینی پێشێلكارییە گەورەكانی توركیا بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی.

هەروەها، ئەحمەد كەنانی، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: هێرشە سەربازییەكانی توركیا بووەتەهۆی ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە پارێزگای دهۆك، هەروەها ئەنقەرە هەوڵدەدات ناسنامەی كورد و ئەوانەی پەیوەندی بە ناسنامەی كوردەوە هەیە لەناوی ببات.



لەبارەی گواستنەوەی چەدارەكانەوە هەڵوێستی خۆی خستەڕوو، كە حكومەتی هەرێم و توركیا لەسەر حسابی خەڵك و لە پێناو بەدیهێنانی بەژەوەندییە هاوبەشەكانیان ڕێككەوتوون و سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە بێدەنگییە بەردەوامەكانی حكومەت لەبەرامبەر تاوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك.

داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا بەردەومییان هەیە، ڕێکخراوی تیمی ئاشتیپارێزی کرستیان ‘سی پی تی’ لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێی مانگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نوسیدا ئاشکرایکرد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ماوەی پێنج ساڵدا ١٠٣هاوڵاتی شەهید بوون و ١٤٨گوند چۆڵکراون و ٥٠٠ گوندیش هەڕەشەی چۆڵکردنیان لەسەرە.

پێشتر، فادل ئەلفەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوتلەی سادقون، لەسەر هێنانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سوریا، ئازەربایجان و لیبیا بۆ باشووری کوردستان و داواکاریی لە حکومەت، بە ڕۆژنیوزی وتبوو: ئەمە بابەتێکی مەترسیدارە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم لێکۆڵینەوە لەم بابەتەدا بکات.



ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی لەدژی کورد تاوان ئەنجامدەدات و وتی: بەهۆی ئەوەی حکومەتی بەغدا لەدژی ئەو کردەوانە بێدەنگە و هەڵویستی لاواز نیشان دەدات، ئەم تاوانانە بەردەوامە و داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە دەستوبرد، کۆتایی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی عێراق بێنێت.

لە ڕۆژی ٢٣ی مانگی ٤ی ئەمساڵەوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی نوێی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە، لەگەڵ هێرش و داگیکارییەکانی تورکیادا جارێکی دیکە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی جێگیرکردنی هێزی سەربازیی دەدات لەو سنوورانەی کە لەژێر هەیمەنەی گەریلادان.



ڕۆژنیوز



🆔
@GozarDemocratic
“سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دار و تاڵانکردنی ماڵی گوندنشینانی دەستپێکردووە”



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
Photo
“سوپای تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دار و تاڵانکردنی ماڵی گوندنشینانی دەستپێکردووە”



شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمانی هەرێم و عێراق، دوای سەردانیان بۆ بادینان ڕایگەیاند، سوپای تورک هەڵمەتێکی فراوانی سووتاندن و بڕینەوەی دار و درەخت و تاڵانکردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە.

شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمانی هەرێم و عێراق، کە لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی ئەم مانگە سەردانی گوندە سنوورییەکانی بادینایان کرد، بە ئامانجی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە فەیسبووکی خۆی کورتەیەک زانیاریی دەربارەی سەردانەکەیان بڵاوکردەوە.

شنۆ ئەشقی، نووسیویەتی، لەو سەردانەدا لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و ھەریەک لە قائیمقامی زاخۆ و بەڕێوەبەری شارەدێی دەرکار، ھێزی پاسەوانی سنووری شەرانش و بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفا و ژمارەیەک لە کەسایەتی و موختار وجووتیارانی دەڤەرەکە گفتوگۆیان کردووە، سەبارەت بەو زەرەر و زیانانەی بەر ئەو سنوورە کەوتووە.

هەروەها، ڕایگەیاندووە: لەئێستادا سوپای تورکیا بەدرێژایی ١٠-١٥کم لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵانکردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە، تەنها لەم مانگەدا دەیان گوند و دێهات زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە لە بارودۆخێکی ناهەموار و پڕ لەمەترسیی و دڵەڕاوکێ دا دەژین.

هەروەها نووسیویەتی”دواتر لەگەڵ بەرێوەبەری ناحیەیی کانی ماسێ وموختار و گوندنشینانی سنووری ناحیەکە و لیوای چواری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوینەوە، سەرجەم گلەیی وگازەندەو داواکاری هاوڵاتیانمان یاداشت کردووە لەداهاتوویەکی نزیک ئاڕاستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیداری دەکەین”.




ڕۆژنیوز



🆔 @GozarDemocratic