گذار دموکراتیک
فەرماندەیەکی جەنگی خابوور: بە دڵنیاییەوە گەریلا لەم شەڕەدا سەردەکەوێت 🆔 @GozarDemocratic
فەرماندەیەکی جەنگی خابوور: بە دڵنیاییەوە گەریلا لەم شەڕەدا سەردەکەوێت
دەڤریم هەژار یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور رایگەیاند، سوپای تورک سەرباری هەموو توانا و ئیمکانیەتەکانی سوپایەک، کە لەبەردەستیدایە، هێشتا بە گەریلا ناوێرێت و بە دڵنیاییەوە لەم شەڕەدا سەرکەوتن بۆ گەریلا دەبیت.
دەڤریم هەژار یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور وتی، "هەزاران سەرباز دەچەنە سەر یەک تیمی گەریلا و ئەوەش ترسی سوپای تورک دەسەلمێنێت و نیشانەى هەموو هەوڵ و توانایانە".
بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. هێزەکانی یەژاستار لەو بەرخودانەدا بە بەرپرسیارییەکی زۆر گەورەوە دەجوڵێنەوە و لە بەرەکانی شەڕدا دەجەنگن و گورزی قورس لە دوژمن دەدەن.
دەڤریم هەژار یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار لەبارەی تاکتیکی سەردەمی نوێی گەریلاوە وتی، "لە کوێ بێت و کەی بێت هیچ جیاوازیی نییە خۆی دەردەخات و گورزی لێدەدات و دوژمن هەرگیز پێی نازانێت. گەریلا بە شێوازێک لە دوژمن دەدات، کە دوژمن لە بەریەک هەڵدەوەشێنن و بە تەواوی شپرزە و سەرگەردانیان دەکەن. لەبەر ئەوەش سوپای تورک ٥ هەزار کەس دەنێرێتە سەر ٥ کەس. گەریلا ئیرادە و ورەیەکی بەهێزی هەیە، کە بە هیچ شتێک تێکناشکێت. ئایدۆلۆژیای رێبەرایەتی تێکناشکێت. ئێمەش سوود لەو ئایدۆلۆژیایە وەردەگرین و ئێمە هێزی ئەو هێڵە لە شەڕەکەماندا نیشان دەدەین. زیرەکترین و هۆشمەندترین تەکنیک هۆش و ئاوەزی مرۆڤە و ئێمە ئەمڕۆ بەوە شەڕ دەکەین".
فەرماندە هەژار باسی لە ئیرادە و ورەی گەورە و بەهێزی گەریلا لە شەڕ و بێچارەبوونی هێزە داگیرکەرەکان کرد و وتی، "مرۆڤ کاتێک دەکەوێتە ناو شەڕ راستیی خۆی دەرخات. لەبەر ئەوەى خاکی کوردستان و ئەو مرۆڤانەی لێرە گەورە بوون، لە هەناوی خۆیاندا کەسانی دەوڵەتمەندن، لە شەڕیشدا ئەو ورە و لێهاتووییەیان دەردەکەوێت. دوژمن هەموو جارێک دەترسێت و هەر دەشبێت بە بەردەوامی بترسێت. کاتێک هێرشە قورس و چڕە ئاسمانییەکانیش ئەنجام دەدەن، من ترسی دوژمن زۆر زیاتر لە کاتی ئاسایی دەبینم. لەو ئۆپراسیۆنەدا سەربازێکی ئازا رووبەڕوومان نەبوویەوە، کە ئازایانە شەڕمان لەگەڵ بکات. یەک سەربازی ئازا و بوێریان نییە، کە بتوانێت بێتە بەردەم جەنگاوەرانی رێبەرایەتی و رووبەڕوویان ببێتەوە. دوژمن دەڵێت، لە دوو مانگ دا ئەنجام بەدەست دەهێنن، بەڵام ئەوە گەریلایەیە کە دیاری دەکات، ئەوە تا کەى درێژە بکێشێت".
هەژار لە کۆتایی وتەکانیدا لەسەر ئیرادەی گەریلا لەو شەڕەدا وتی، "شەڕی ئێمە بە جۆرێکە کە کۆتایی پێ نایەت و لە بن نایەت. دوژمن بە دڵنیاییەوە تێکدەشکێت. هێڵی رێبەرایەتی لە بەرامبەر فاشیزمدا سەر دەکەوێت. ئەو هێرشە بە سەرفیرازی و سەرکەوتنی خابوور بە ئاکام دەگات. تاوەکو ئۆپراسیۆنەکە درێژە دەکێشێت ترسی دوژمن و رووخانی ورەیان زیاتر دەبێت. بانگەشەى ئێمەش ئەوەیە، کە لەسەر هێڵی پەکەکە و پاژک شەڕ دەکەین و سەرفیراز و سەرکەوتو دەبین".
ANF
🆔 @GozarDemocratic

پەدەکە لە هەولێر سێ نوێنەری پەیەدە و خۆبەڕێوبەری دەستگیرکرد
هێزەکانی پەدەکە سێ نوێنەری پەیەدە، و خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە کاتی پێشوازی کردنیان لە مێوانێکیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، دەستگیر کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕۆژنیوزیان داوە، ئەمڕۆ مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی چووبوون بۆ فڕۆکە خانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازی کردن لە میوانێکیان، کە لە فڕۆکەخانە لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە ئەم سێ کەسە دەستگیر کراون.
بەرپرسانی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستنیشانیان کردووە کە لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەیان هیچ شتێکیان پێ ڕانەگەێنراوە و لەمبارەیەوە ئەوان لە هەوڵدان پێوەندی بە بەرپرسانی پەدەکەوە بگرن.
ڕۆژنیوز

Telegram
attach 📎
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بانگەوازی ئەڕا مەردم هەرێم داڵاهوو
قسەیل گەریلای یەکینەیل پارێزین رووژهەڵات کوردستان #یەرەکە #دیاکۆ_کەلهور ک خوەی خەڵک هەرێم داڵاهووە رۊ وە مەردم ئەوردا
دیاکۆ کەلهور خوازیار ئەوەس ک مەردم خوەیان دەسوەکار بن و ئاشتی و ئاشتەوایی بارنە ئارا و چەوڕێ دەوڵەت نەون چۊگە خوەیان لە هەڵخزانن ئی شەڕە دەس داشتنە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنیوزیان داوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەتەکانی لە ڕێگەی هەولێرەوە دەباتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەو چەتانەی بردبوونی بۆ ئازەربایجان، ئیدلب و لیبیا، بە فڕۆکە لە سەر ئاسمانەوە دەیانباتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەوێشەوە ڕەوانەی دەڤەری حاجی ئۆمەران و ناوچەی سۆران و بادینانیان دەکات.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، گروپە چەتەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، لەژێر کۆنترۆڵی دەزگای سیخوڕیی میت و کاربەدەستانی پەدەکە-دا دابەش دەکرێن و دەنێردرێنە ئەو هەرێمانە، هەروەها ئاشکرایان کردووە کە بۆ ئەوەی چەتەکان نەناسرێنەوە، جلی هێزەکانی زێرەڤانی لە بەریان دەکرێت، باس لەوەش کراوە کە لەناو ئەو چەتانەدا، هەندێک کوردیش هەن کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە پەروەردەکراون.
rojnews

ئەمڕۆ لەندەن :
بە دەستپێشخەری ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ھەمبەر سەفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، چالاکی بە مەبەستی بایکۆت کردنی ١٣ ھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی کۆماری سێدارە بەڕێوە چوو.

ئەمڕۆ ستۆکهۆڵم :
بە دەستپێشخەری ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) چالاکی بە مەبەستی بایکۆت کردنی ١٣ ھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی کۆماری سێدارە بەڕێوە چوو.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، تکایە چاو و گوێتان بکەنەوە، بزانن بنەماڵەی بارزانی خەریکی هاوکاری و بەڕێوەبردنی چ پلانێکی قێزەون و سوکن لە دژی خاک و شۆڕشوانەکانی کوردستان
تورکیا ھەزار چەکداری سوری لە لیبیا و ئەرمینیاوە ھێناوەتە ھەرێمی کوردستان و شەڕی پەکەکەیان پێدەکات
🆔 @GozarDemocratic
تورکیا ھەزار چەکداری سوری لە لیبیا و ئەرمینیاوە ھێناوەتە ھەرێمی کوردستان و شەڕی پەکەکەیان پێدەکات
🆔 @GozarDemocratic
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە
موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی تورکیا هاتن داوایانکرد کە لە تورکیا ئاگربەست ڕابگەێنن و لە پارچەکانی دیەکەی کوردستان چیمان دەوێت بیکەین، بەڵام ئێمە قەبووڵمان نەکرد.

قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی…

لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەیکی تایبەتی سترێک تیڤیدا، موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و پیلان و مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد کرد.
هێرشی قڕکردنی کوردان بە گۆشەگیری سەر ئیمراڵییەوە دەستیپێکرد
قەرەیلان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی پاکتاوکردنی لەسەر کوردان بە گۆشەگیری ڕەها و ئەشکەنجەیەکی قورس لەسەر ڕێبەر ئۆجالان لە ئیمراڵیەوە دەستپێکردووە و زیات لە ١٠هەزار کادێری پەکەکە لە زیندانەکانی تورکیادان و لە باکووری کوردستان لە هەرێمەکانی دێرسیم، ئامەد، گارزان، وان، مێردین و بۆتان دەوڵەتی تورک دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە و زیاتر لە سێ ساڵیشە لە باشووری کوردستان لە چوارچێوەی سیاستی لە ناوبردنی کوردان لە باشووری کوردستان دەستی بە هێرشێکی داگیرکاری کردووە.
لەکاتێکدا شەڕێكی قورس لەگەڵ تورکیا دەکەین کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ لۆژیکیە؟
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا قەرەیلان بە گرنگییەوە ڕایگەیاند بەردەوام لە سەر ئەو هەرێمانەی گەریلای لێیە و شەڕی تێدا دەقەومێت، ٣٠فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگەڕێن، ئایا لە کاتێکی وەهادا لۆژیکی و عاقڵانەیە کە گەریلا هێرش بکاتە سەر پێشمەرگە و بەریەکی دیکەی شەڕ بکاتەوە؟ ئەمە پیلانی دوژمنە و تەنها خزمەت بە دوژمنان دەکات و لەم کاتەدا شەڕی کوردان هەڵەیەکی گەورەیە و ئێمە قەت بیر لە کوردکوژی ناکەینەوە.
قەرەیلان ڕووی لە پەدەکە وتی پێنج کیلۆمەتر دوورتر لەو شوێنەی پەدەکە لە مەتینا هێزی بۆ ڕەوانە کردووە شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورکدا هەیە، ئایا لە پشتەوە، ڕەوانە کردنی زیاتر لە سەدان زرێپۆش و بە هەزاران چەکدار بۆ ئەو شوێنەی کە ٢٥ساڵە گەریلای لێێە و ڕاشکاوانە پشتیوانی کردن لە سوپای داگیرکری تورک چ کوردایەتییەکە؟
سوپای تورک سەگ و کورد وەک یەک سەیر دەکات
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا سوپای داگیرکەری تورک تەنگەتاو بووە و تووشی شکستی گەورە بووە، ئەمە جێگەی سەربەرزیی و شانازییە کە وێرای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورک هەر جۆرە چەک و تکنۆلۆجیاێک بەکار دێنێت بەڵام دیسان سوپاکەیان دۆڕیوە، ئەگەرچی لە مێژووی کورداندا لە قەڵای دم دم بەرخۆدانییەکی ماوەدرێژ کراوە بەڵام لەو کاتەدا دوژمن ئوندە ئێستا دەوڵەتی تورک خاوەن چەکی پێشکەوتوو نەبوو، بۆیە ئەم ٤٦ ڕۆژە کە گەریلا بەرخۆدانی کردووە لە مێژووی کورداندا بێ وێنە بووە.
لەسەر شێوازی شەڕ و مامەڵەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ کورداندا قەرەیلان ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورک بە ڕێگەی سەگ و هەندێک کوردی بەکرێگیراوەوە کە کامێرایان پێیانەوە بەستووە دەیاننێرنە ناو تۆنێلەکان و بۆ خۆیان ناوێرن نزیک ببنەوە، مامەڵەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ کورداندا وەهایە کە سەگ و کورد بۆیان وەکوو یەکن.
پەکەکە لە شەڕی دەوڵەتی تورک ناترسێت بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسێت
سەبارەت بە بڕیاری پەدەکە لە سەر هەڵگیرسانی شەڕ لە دژی پەکەکە، قەرەیلان سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە ” لەسەر داوای خلوسی ئاکار کە داوای لە پەدەکە کردبوو کە پێشمەرگەش بەشداری شەڕ لە دژی گەریلا بکەن، لە ٢٠ی مانگی ٥ی ئەمساڵ پەدەکە لە پاش کۆبوونەوەیەک بڕیاریان دابوو کە بەشداری شەڕ بکەن، پەکەکە لە شەڕی دەوڵەتی تورک ناترسێت و بەرخۆدانی ٤٦ڕۆژەی گەریلاکان ئەوەی سەلماندووە، ترسی ئێمە شەڕی کورد بە کوردە و خۆمانی لێ بەدوور دەگرین، پەدەکە دەڵێت پەکەکە لاواز بووە بۆیە دەرفەتە کە لە پشتەوە لێیان بدەین، بەڵام ئەمە خەیاڵێکی خاوە، چونکە پەکەکە بۆ ئەوان لە ناو ناچێت و ئەم بڕیارە بۆ داهاتووی خۆدی پەدەکە مەترسیدارە.
تورکیا داوای کرد لە باکوور ئاگربەست بکەین و لە پارچەکانی دیکە سەربەست بین
لە درێژەی قسەکانیدا قەرەیلان بابەتێکی گرنگی ئاشکرا کرد و وتی: ماوەیک پێش ئێستا دەوڵەتی تورک بە نوێنەرایەتی ئەردۆغان شاندێکی هەناردە لامان و لەگەڵمان کۆبوونەوە، داوایان لێمان کرد کە لە باکوور ئاگربەست ڕابگەێنین و لە پارچەکانی دیکەی کوردستان چی دەکەن بیکەن و دژایەتیتان ناکەین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە، چونکە ئەمە پیلانێک بوو و دەیانویست ئێمە شەڕ لە دژی ئەوان نەکەین و شەری کوردان بکەین ، ئەمە مێژووی تورکیایە و باش دەیناسین.
گەریلا ٢٥ ساڵە بە ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنەکانی باشوور لەو هەرێمانە جێگر بووە

هەروەها دووپاتیشی کردەوە کە با هەر کەس باش بزانێت کە گەریلا بە زۆر لە هیچ شوێنێک ناکشێتەوە ، ساڵی ١٩٩٥ بە رێکەوتن لەگەڵ لایەنەکانی باشووری کوردستاندا پەکەکە لەو هەرێمانەی کە ئێستا هەیە جێگر بووە و ساڵی ٢٠١٣ لەسەر داوای پەدەکە و حکومەتی هەرێم و شەخسی مەسعود بارزانی هێزەکانمان لە باکوور کشاندەوە بۆ باشووری کوردستان، لەم کاتەدا بۆچی هەبوونی پەکەکە لە باشوور دەورژێنن؟ ئەمە پیلانێکی مەترسیدارە.
لە مەتینا هەرسات مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ هەیە
لەسەر مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ موراد قەرەیلان هۆشداری داو ڕایگەیاند: لە مەتینا هەر سات هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ هەیە و بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان دەکەم لە دژی ئەمە دەستێوەردان بکەن، بەتایبەتی کەنەکە ، یەنەکە، گۆڕان، زەحمەتکێشان، کۆمەڵی دادگەری، یەگرتوو، شیوعی، بانگەوازی کەسانی دیموکرات و وڵاتپارێز دەکەم و ئەکەسانەی کە نایانەوێت خوێنی کەسانی بێ گوناح بڕژێت، پێش لە هەڵگیرسانی شەڕ بگرن، ئێمە گیانی خۆمان بۆ کوردستان بەخشیوە و نە ئێمە و نە رێبەرەکەمان نامانەوێت شەڕی کوردان بکەین، بەڵکوو شەڕی داگیرکەران و دوژمنانی کوردان دەکەین، بەرخۆدانی ٤٦ ڕۆژەماندا ئەوەمان سەلماندووە و بە خۆباوەڕین کە دوژمنان تێکدەشکێنین و لەمپێناوەشدا بە بڕیارین.
خەڵکی بادینان دەزانن ئێمە کێین و چۆن دەژین
لەسەر قسەی هەندیک بەرپرسی پەدەکە کە دەڵێن ” پەکەکە بەکرێگیراوە”، قەرەیلان ڕایگەیاند : ئەمە بێ ویژدانی و گاڵتەکردنە بە عەقڵی گەل، ئایا پەکەکە بەکرەگیراوی ئێرانە؟ ماوەی لەمەوپێش چوار هەڤاڵمان لە سەڵماس لە لایەن ئەوانەوە شەهید کرا،ئایا بەکرێگیراوی عێراق یان تورکیاین؟ ئەم قسانە بێویژدانین، لە کاتێکدا ڕۆژانە لە شەڕی داگیرکەراندا شەهید دەدەین، ئێمە گیان و هەبوونی خۆمان پێشکەش بە گەلەکەمان کردووە و وازمان لە ماڵ و دارایی دونیا هێناوە، خەڵکی بادینان باش دەزانێت کە ئەو کەسەی ئەو قسەی کردووە، کییە و چۆن ژیان دەکات و ئێمە کێین و چۆن دەژین ، تورکیا وڵات وێران دەکات و دارستانەکان دەبڕێتەوە و تاڵانی دەکات لە دژی تورکیا هیچ ناڵێن و پەکەکە تاوانبار دەکەن ئەمە بێ ویژدانییە، ئەو هاووڵاتیانەی کە ماڵ و موڵکیان دەسووتن و بۆردۆمان دەکرێن لە بادینان، بیریان لەوە کردووەتەوە ئایا ئەگەر پەکەکە لە ناو بچێت، دەوڵەتی تورک چی بەسەر ئەواندا دێنێت؟
گەریلا هیچ موشەک و چەکی قورسی لەدژی پێشمەرگە بەکار نەهێناوە
لەسەر ڕووداوەکەی ٥ی ئەم مانگە لە مەتینا، قەرەیلان دووپاتی کردەوە کە لەو ڕووداوەدا گەریلا هیچ جۆرە چەکێکی قورس و موشەکی بەکار نەهێناوە و لەوکاتەدا پێنج بۆ شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو هەرێمەدا سووڕاونەتەوە و ئەمە پیلانێک بووە و ئەو پێشمەرگانەی بوونە قوربانی ، شەهیدن و سەرەوخۆشی لە خانەوادەیان کرد و داوای کرد کە بۆ ئاشکرا بوونی ئەو ڕووداوە شاندێكی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا موراد قەرەیلان جەختی کردەوە کە ” گەلی کورد لە پێواژۆی مان و نەماندایە چوونکە دەوڵەتی تورک بڕیاری لە ناوبردن و قڕکردنی کوردانی داوە، پێویستە هەمووکەس بە لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕاستییە ، مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکات، ئەگەر لەم کاتەدا یەکێتی نەتەوییش دروست نەبێت بەلانی کەمەوە با زیان بە یەک نەگەێنین، لەوانەیە کەم و کوڕی ئێمەش هەبێت و لەو پێناوەدا پێویستە هاوکاری یەکتر بین، ئێمە لەژدی سیاسەتی لە ناوبردنی کوردان شەڕ دەکەین و پێداگرین لەسەر وەستانەوە لە دژی دەوڵەتی تورک و بەبڕیارین لەسەر سەرکەوتن، لەم پێناوەشدا پێویستە هەرکەس پشتیوانیمان لێبکات.

جمعی از نویسندگان، روزنامه نگاران و فعالین سیاسی، مدنی و زیست محیطی کورد خواستار خویشتنداری طرفین و حل مسالمت آمیز بحران متینا شدند.
همانگونه که مستحضرید، تغییر و تحول سریع و شگرفی پیش روی منطقه قرار دارد و کوردها نیز خواه ناخواه تحت تاثیر آن قرار خواهند گرفت. کمتر از دو سال دیگر قرارداد لوزان صد ساله خواهد شد و از هم اکنون رژیم فاشیستی و نو عثمانی ترکیه خود را آماده نموده بسیاری از مناطق تحت سیطره خود در گذشته را، بار دیگر اشغال نماید. نشانه های این سیاست نو استعماری ابتدا در اختلاف عربستان و قطر و اعزام نیروهای جنگی ترکیه به قطر و سپس حمایت این کشور از تروریستهای اسلام گرای سلفی در سوریه و اعزام ده ها هزار تروریست به لیبی و آذربایجان ...خود را نشان داده است.
کاملا واضح است که ترکیه در دوران زمامداری اردوغان بار دیگر سیاست توسعه طلبانه دوران عثمانی را در پیش گرفته است و بدون شک کوردها و کشورهای منطقه از جمله مناطق آذری نشین ایران نیز مصون از اهداف شونیستی ترکیه نخواهند ماند. ترکیه هم اکنون در حال سازماندهی پانترکها است و با ارائه نقشه جعلی ترکیه بزرگ خواستار الحاق تبریز، آذربایجان، زنجان و اشغال مناطقی از کوردستان ایران است و این مسئله نیازمند عزم راسخ کوردها، ایران و دولت های منطقه در مقابله با آن می باشد.
موضع تند و خصمانه این کشور در برخورد با رفراندوم و حمایت از داعش در حمله به کوردستان عراق نشان داد که زمامداران ترکیه از هیچ فرصتی برای نابودی و تضعیف کوردستان عراق فروگذار نخواهد کرد. چرا که ترکیه تمام جریانات و احزاب کوردی و دستاوردهای ملت کورد را به چشم تهدید مینگرد و تفاوت چنانی نمیکند پ ک ک باشد یا پارتی و یا هر حزب یا جریان دیگری؛ و به این امر واقف است که اگر موفق به شکست پ ک ک در کوهستان ها شود اشغال شهرهای کوردستان عراق نیز چندان دشوار نخواهد بود. تجربه بیش از چهار دهه مبارزات کوردها با ترکیه نشان می دهد که هر زمان این کشور در جنگ با کوردها از اهدافش بازمانده و متحمل شکست های خفت باری شده، با تعمیق اختلاف میان احزاب کوردی به دنبال ایجاد جنگ داخلی میان طرفین و تضعیف هر دو سو در یک جنگ خونین و بی سرانجام بوده است. بدون شک جنگ داخلی به سود هیچ جریان کوردی نیست. با توجە بە تجربیات تلخ جنگ داخلی بین احزاب کوردی صرفنظر از نتیجه آن، هیچ جریانی پیروز این جنگ نخواهد بود، بازنده این نبرد تنها ملت کورد و نابودی دستاوردهای آنان خواهد بود. زیرا این درگیریهای غیرمسئولانه تنها کام دشمنان ملت کورد را شیرین خواهد کرد.
بر این اساس امضا کنندگان ذیل خواستار خویشتنداری طرفین و حل مسالمت آمیز بحران متینا می باشیم و خواستاریم که از اقدامات غیر ضروری که سبب ایجاد اختلافات تازه گشته و نبرد حق طلبانه کوردها را تضعیف کرده و به سود دولت اشغال گر و فاشیست ترکیه است اکیدا پرهیز شود.
امضا کنندگان:
سیاوش حیاتی ،کرماشان
باقر پیری ،سنە
موسی امیدی ،ایلام
محسن رضوی ،بوکان
احسان نیک پی ،ایلام
یوسف حاجی خۆش ،اشنویە
سید اسماعیل محمودیان ،اشنویە
رحیم فتوحی ،اشنویە
قاسم ارژنگ ،صحنە
رحیم فرهمند ، تهران
فرهاد فتاحی ،کرماشان
کریم علیزادە ،اشنویە
علی والایی ، سەرپل ذهاب
کامبیز ابراهیم زادە ، مهاباد
نریمان معتمدی ،دەگلان
محسن چراغی ، ایلام
توفیق نیازی ، ایلام
ایوب میلان ،خوی
جبرئیل اسماعیلی ، خوی
مولود خوانچەزرد ، بوکان
ناصر باخویشی ،مریوان
کاوە کوردستانی ،مریوان
منصور مشیری ، خوی
محمد محمدلوو ،خوی
فرهاد حسین پور ، اورمیە
نسرین باوندپور ، ایلام
قادر رسول فات ، اشنویە
حەسەن لور ، خرماباد
دیانوش چراغی ، خرماباد
شهریار احمدی ، نقدە
امید مصطفی پور ، نقدە
ابراهیم احمدپور ، بانە
خالد ئەویندار ، پیرانشهر
سعید زکی ،پیرانشهر
جواد مرادی ، ایلام
عباس محمدزادە ،ایلام
سید محمود محمدی ، مهاباد
وحید لطیف نژاد ، ایلام
حسن کریمی ، جوانرود
اردشیر غلامی پور ، کرماشان
ملا حامد محمدی ، بانە
زانا قزوینی ،کنگاور
روح اللە لطیف نژاد ،ایلام
نجف مهدی پور.ایلام
سعید دارایی.ایلام
روناک زینی وندکلهر.کرماشان
حسین رضایی.خوزستان
بهروز زارعی ،سنە
رئوف کریمی ،بانە
عبدوالخالق ابراهیمی ،بانە
فواد ساوان ،بانە
سعدالله جهانگیری
عبداللە سهرابی
برهم پیروزی ،بانە
اسعد غفوری،سنە
غفور صالحی، بانە
اسکندر حق طلب ، سنە
خالید ابراهیمی ،بانە
غفور علیمحمدی ،بانە
بهروز زارعی ، سنە
یداللە ولیان ، کرماشان
روزبە اکرادی ، کرماشان
مراد نظری ، اشنویە

زەینەب موراد: بەدەمەوە هاتنی لایەنەکان ئەرێنییە بۆ داواکارییەکانی ئێمە
هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند، ئامانج و داواکاری سەرەکییەکەی ئێمە لە سەرجەم لایەنەکان ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی بوو.

زەینەب موراد: بەدەمەوە هاتنی لایەنەکان ئەرێنییە بۆ داواکارییەکانی ئێمە هاوسەرۆکی کەنەکە ڕایگەیاند، ئامانج و داواکاری سەرەکییەکەی ئێمە لە سەرجەم لایەنەکان ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی…

هاوسەرۆکی کەنەکە، زەینەب موراد، لە چاوپێکەوتنێکى تایبەت بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند، “لەگەڵ زۆربەی حزب و لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرایەتیی ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە جیاجیاکان چاوپێکەوتنمان ئەنجامداوە، وەک ژمارە ناتوانم بڵێم لەگەڵ چەند لایەن کۆبووینەتەوە، چونکە زۆرن، بەڵام لایەنی جیاجیامان بینیوە، لە هەرە ڕاستەوە بۆ هەرە چەپ و لەگەڵ پێکهاتەکانی وەک کلدانی، سریانی، ئاسووریی و کاکەیی کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە، ئامانجە سەرەکییەکەمان گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی ئێستای باشوری کوردستان و بەتایبەت مەترسییەکانی لەشکرکێشیی دەوڵەتی تورکیا، چونکە ڕۆژ بەڕۆژ دەبینین داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا فراوانتر دەبێت و پیلانەکانی فراوانتر دەکات، بۆیە بەپێویستمان زانی هەڵوێستێکی نەتەوەیی یەکگرتوو لەبەرامبەر ئەم داگیرکارییە پێکبێت”، دەشڵێت، “ئێمە تەئکید لەسەر هەبوونی دیالۆگ دەکەینەوە، چونکە هیچ کێشەیەک لە خزمەتی گەلی کورد نییە، ئەمڕۆ تورکیا ئەگەر لەو چیایانە تێبپەڕێت هەتا کەرکوک ڕاناوەستێت”.
ئاماژەى بەوەشکرد، “ئامانج و داواکارییە سەرەکییەکەی ئێمە ئەوەیە هەڵوێستێکی نەتەوەییمان هەبێت لە بەرامبەر لەشکرکێشیی تورکیا، خۆشبەختانە بەدەمەوەهاتنیان ئەرێنیی بوو، هەر کەسێک لەو دۆخە مەترسیدارە ئاگادارە، لایەنەکانیش بەپێویستیان زانی کە ئێمە خاوەن هەڵوێست بین، بەڵام هەڵوێستەکانمان دەبێت یەکگرتوو یەکڕیزبێت”.
ئەوەشى خستەڕوو، “وەک وتم بەدەمەوەهاتنی هەموو ئەو لایەنانەی تائێستا بینیومانن ئەرێنیی بووە، پشتگیریی لە هەوڵەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەکەن و بەپێویستی دەزانن، کە هەموومان بەیەکدەنگ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد ببێتە وەڵامدەر بۆ ئەو هێرشانە و بۆ داگیرکارانی گەلی کورد”.
باسی لەوەشکرد، “ئێمە چەند پارچە پارچە بین زیاتر لاوازدەبین، نەیارانمان دەتوانن ئامانجەکانیان بەدیبهێنن، بۆیە ئێمە هەر هەنگاوێک بەئاراستەی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بنێین، نەیارانمان زیاتر هەوڵی پەرتەوازەکردنی ناوماڵی گەلی کورد دەدەن”.
ڕاشیگەیاند، “ئێمە هیچ جیاوازییەک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان ناکەین، داواکاریی دیداریشمان بەبێ جیاوازیی ناردووە بۆ هەموو لایەنەکان، بەداخەوە هەندێک تائێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە، بەتایبەت ئێمە لە هەولێر زۆر هەوڵماندا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەین، بەڵام بەداخەوە تائێستاش وەڵامی داواکارییەکەی ئێمەیان بۆ ئەنجامدانی دیدار نەداوەتەوە”.
لەبارەى وەڵام نەدانەوەى پارتى بۆ داواکارییەکەیان، دەڵێت، “هۆکارەکەی بەلای ئێمەوە نادیارە، هەتا ئێستا هیچیان پێ نەوتووین، بەڵام ئێمە بەنیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەو دۆخە، دەبینین هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان زیاتر زەقبن، دەوڵەتی تورکیاش هەموو بۆشاییەک بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ناکۆکییەکان ببنە پێکدادان و شەڕێکی ناوخۆیی”.
وتوشیەتى، “هیچ کەسێک ئەو بارودۆخەی پێ باش نییە، بە مەترسییەکی گەورە لەسەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و دۆخی ناوچەکە بەگشتیی دەبینرێت، ئێمە و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش لەوباوەڕەداین کە ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوە نییە پێکدادانی ناوخۆیی دروستببێت”.
تیشکى خستۆتەسەر، “پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەین ئەگەر ناکۆکیی و کێشە و گرفت هەیە دەتواندرێت بە کردنەوەی کەناڵی دیالۆگ چارەسەربکرێت، ئێمەش لەمڕووەوە زۆر هەوڵمانداوە کە لایەنە ناکۆکەکان بێنە سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە دوژمنامان زۆر دڕەندەن بەتایبەت دەوڵەتی تورکیا”.
ڕونیشیکردۆتەوە، “بێگومان تائێستا ئێمە ناتوانین لایەنی تۆمەتبار دیاریی بکەین، بەڵام گواستنەوەی هێز بۆ ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورکیا هەوڵی داگیرکردنی دەدات جێگەی پرسیارە، بۆچی لەمکاتەدا هێز دەبرێتە ئەو ناوچەیە، بەبێ ئەوەی هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی گەریلا هەبێت”.
هەروەها، “پەکەکە هەبێت یان نەبێت تورکیا هەر پیلانی خۆی جێبەجێ دەکات، خۆ لیبیا و کەرەباخ و ئەرمینیا پەکەکە نەبوو، ئەوە تەنها بیانوویەکە تورکیا بۆخۆی بەکاریدەهێنێت، بەڵام ئێمە پێمانوایە مافی هەر هێزێکی کوردییە کار و خەباتی خۆی لە هەرپارچەیەکی کوردستان ئەنجامبدات، وەک چۆن ئێمە لە سەدەی ڕابردوودا بینیمان هێزە کوردییەکانی باشوری کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هەبوون”.
لەبارەى هەڵوێستى لایەنەکانى دیکەى هەرێم، جگە لە پەدەکە، دەڵێت، “هیچ کەسێک لەو دۆخەی ئێستا ڕازی نییە و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بە مەترسیی دەزانن، بەڵام ئەرکی ئێمەیە چۆن بتوانین بە هەماهەنگیی دژی ئەو بارودۆخە ببینەوە، چونکە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا هیچ بەربەستێک لەبەردەمی خۆی ناناسێت”.

سەبارەت بەوەى دەبێت، لایەنەکانى دیکە هەڵوێستیان چى بێت، ئاماژەى بەوەکردووە، “پێموایە هەڵوێست تەنها بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نابێت، دەبێت بە پراکتیکیی هەنگاوی بۆ بهاوێژرێت، دەبێت سەرەتا کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانمان تێپەڕێنین و زەمینە بۆ دیالۆگێکی گشتگیر خۆشبکەین”.
دەشڵێت، “ئێمە داواکارین، هەروەک لە پەیامەکەی چەند ڕۆژی رابردووشماندا جەختمان لێکرەوە، دەبێت پرۆسەی دیالۆگ و گفتوگۆ بەردەوامبێت و زەمینەسازیی بۆ بکرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین، هەرکەس ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ هاتنەئارای ئەو پرۆسەی دیالۆگە، چونکە پێکدادان لە نێوان دوو هێزی کوردیی ناکەوێتە خزمەتی هیچ لایەکمان”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢٠ی ٥ی ٢٠٢١ەوە شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە هاتوونەتە باشوری کوردستان و زنجیرەیەکی بەرفراوان کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ بەشێکى زۆر لە لایەنەکان و پێکهاتەکان و کەسایەتیەکان ئەنجامداوە.
ڕۆژنیوز
🆔 @GozarDemocratic
دەشڵێت، “ئێمە داواکارین، هەروەک لە پەیامەکەی چەند ڕۆژی رابردووشماندا جەختمان لێکرەوە، دەبێت پرۆسەی دیالۆگ و گفتوگۆ بەردەوامبێت و زەمینەسازیی بۆ بکرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین، هەرکەس ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ هاتنەئارای ئەو پرۆسەی دیالۆگە، چونکە پێکدادان لە نێوان دوو هێزی کوردیی ناکەوێتە خزمەتی هیچ لایەکمان”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢٠ی ٥ی ٢٠٢١ەوە شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە هاتوونەتە باشوری کوردستان و زنجیرەیەکی بەرفراوان کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ بەشێکى زۆر لە لایەنەکان و پێکهاتەکان و کەسایەتیەکان ئەنجامداوە.
ڕۆژنیوز
🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی…
موراد كارایلان 10-6-2021
<unknown>
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە
موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی تورکیا هاتن داوایانکرد کە لە تورکیا ئاگربەست ڕابگەێنن و لە پارچەکانی دیەکەی کوردستان چیمان دەوێت بیکەین، بەڵام ئێمە قەبووڵمان نەکرد.
تهواوی گفتوگۆی ههڤاڵ موراد قارەیلان له كهناڵی ستێرك tv بە شێوازی MP3

ئەگەر تۆزێک ئەخلاق وشەهامەتت هەبێت جنێو بەجەمیل بایک نادەیت کە دوای 40 ساڵ ، ساڵی ڕابردوو دایک و باوکی چوونە قەندیل ولەوێ یەکتریان بینی ، ئەگەر یەک تۆز ئەخڵاق و شەهامەتت هەبێت ڕووبەڕووی قەندیل ناوەستیت و تەقە لەخوشک و براکانت ناکەیت، ئەگەر کوڕی دایکی خۆتی و شیرت حەڵاڵە ڕووبەڕووی هێزێک ناوەستیتەوە ، کە بیست و پێنج ساڵەسەرۆکەکەی لەپێناو تۆ لەزیندانە، من لەژیانمدا بەکەس سەرسام نەبووم جگە لەدایکم ، بەڵام پەکەکە موراڵ و شوناسی کوردە.
بارەگای هێمن مامەند
11_6_2021
تێبینی. حەزم دەکرد وێنەیەکی ئۆجەلان دابنێم ،بەڵام بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداری ناهێلێت و فیس بووکەکەم دەوەستێنێت
🆔 @GozarDemocratic
بارەگای هێمن مامەند
11_6_2021
تێبینی. حەزم دەکرد وێنەیەکی ئۆجەلان دابنێم ،بەڵام بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداری ناهێلێت و فیس بووکەکەم دەوەستێنێت
🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قەرەیلان پەردە لە سەر داوایەکی مەترسیداری تورکیا هەڵدەداتەوە
موراد قەرەیلان دەستنیشانی دەکات کە ئەوان لە شەڕی تورکیا ناترسن، بەڵکوو لە شەڕی کوردان دەترسن بەرخۆدانی ٤٠ڕۆژەی گەریلا ئەوەی سەلماندووە، تورکیا دەیەوێت شەڕی کوردان دروست بکات، بەو بۆنەشەوە شاندێکی تورکیا هاتن داوایانکرد کە لە تورکیا ئاگربەست ڕابگەێنن و لە پارچەکانی دیەکەی کوردستان چیمان دەوێت بیکەین، بەڵام ئێمە قەبووڵمان نەکرد.
بە دیمەن، تهواوی گفتوگۆی ههڤاڵ موراد قارەیلان له كهناڵی ستێرك tv