گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.55K photos
3.7K videos
608 files
5.53K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
Video
لە لاهەی هۆلەندا پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیدانەکرا



ئەمرؤ لە شاری لاهەی هۆلەندا بە دەسپێشخەری کۆمیتەی پژاک و بەشداری کوردستانیان و دۆستەکانیان بە ئامانجی ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران لە دژی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییەک بەڕێوە چوو.



لە درێژەی چالاکییەکانی ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی کوردستان-پژاک، لە دەرەوەی وڵات بۆ ئیدانەکردنی کردنی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران لە دژی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وڵاتی هولەند، ئەمرۆ، ٢٠ی شوبات لە شاری لاهە (دنهاخ) و لە بەردەم پارلەمانی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی بەڕێوەبرد. ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتپارێزانی هەرچوارپارچەی کوردستان و دۆستەکانیان لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار بوون.

خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە سرودی شۆڕشگێرانە دەستی پێکرد. دواتر جوامێرماراو لە سەر ناوی کۆمیتەی پژاک لە وڵاتی هولەند، قسە و باسێک پێشکەش بە بەشداربوانی چالاکییە ناڕەزایەتییە کرد. لە درێژەدا کورتە وتارێک بە زمانی هولەندی خوێندرایەوە.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم لەدژی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ڕژیمی ئێران کۆتایی هات.

ANF



🆔 @GozarDemocratic
پلاتفرم هورام: روز زبان مادری، روز تصمیم‌گیریست برای تشکیل خود‌مدیریتی هورامان


پلاتفرم هورام با صدور بیانیه‌ای به مناسبت ششمین سالروز تأسیس خود و روز جهانی زبان مادری از روشنفکران، فعالان و میهن‌دوستان هورامی می‌خواهد برای اعلام خودمدیریتی هورامان خود را سازماندهی کنند.

پلاتفرم هورام در ششمین سالروز تشکیلش که مصادف با روز جهانی زبان مادریست بیانیه‌ای داده و در آن اعلام می‌نماید: در چهار‌چوب خلق‌های دمکراتیک، روز زبان مادری روز تصمیم‌گیری برای تشکیل اداره خودمدیریتی هورامان است.
متن بیانیه پلاتفرم هورام به این شرح است:
"بیانیه پلاتفرم هورام به مناسبت ٢١ فوریه؛ ششمین سالروز تأسیس پلاتفرم هورام و روز زبان مادری
در ششمین سالروز تأسیس پلاتفرم هورام که مصادف است با روز جهانی زبان مادری، در وضعیتی هستیم که همه جهان نزدیک به دو سال است با یکی دیگر از مشکلات دست نظام سرمایه‌داری مثل پاندومی کرونا مشغول شده است. از طرفی دیگر به علت خیانت، فساد، بی انگیزه‌گی و ناکارآمد بودن قسمت اعظمی از جناح‌ها و طرف‌های کورد در جنوب کوردستان، خلقمان در وضعیت مشقت‌باری افتاده، طوری که تأثیر سایه بحران‌های جهانی و اقلیمی روی مبارزه و تلاش را به صورت همه‌جانبه سنگین کرده است.
ضمن این همه مشکلات، جبهه آزادی خلقمان به رهبری آقای اوجالان توانسته در همه قسمت‌ها و طرف‌ها تنها را امید احقاق حقوق و رسیدن به آزادی خلقمان باشد. پلاتفرم هورام هم مثل تشکیلاتی مستقل در چهارچوب سیاستهای جامعه‌ی دمکراتیک و آزاد شرق کوردستان (کودار) و کنفدرالیسم جوامع کوردستان (ک.ج.ک) که تشکل سیستم کنفدرالیسم دمکراتیک است، به مبارزه و تلاش خویش ادامه ‌دهد.
روز زبان مادری، روز تأسیس اولین تشکل سیاسی، فرهنگی و اجتماعی منطقه هورامان با پیشاهنگی و عظمت زنان و جوانان است.
مصادف شدن این روزها برای ما هورامی‌ها، نشان بیداری و احساس خطر بزرگ بر روی نابودی و محو بخش مهمی از هویت خلقمان که امروز همچون هورامی و هورامان شناخته شده است.
ازهمین رو پلاتفرم هورام برای محافظت بخش مهمی از زبان و هویت خلقمان در چهارچوب جامعه دمکراتیک برای سازماندهی خلق هورامان و برای کسب حق و حقوقشان به ویژه برای تأسیس سیستم خودمدیریتی که از طرف مردم منطقه اداره شود خود را سازماندهی نموده و مبارزه می‌‌نماید.
در پایان به عنوان پلاتفرم هورام ضمن تبریک ششمین سالگرد تأسیس پلاتفرم‌مان‌، روز زبان مادری را هم به خلقمان به ویژه مردم هورامان تبریک می‌نماییم. درخواست ما از فعالین، دلسوزان و میهن‌دوستان هورامی این است در چهارچوب جامعه دمکراتیک برای راه‌اندازه سیستم خودمدیریتی که هدفش محافظت و شناساندن زبان و هویتمان است خود را سازماندهی کنند. متاسفانه علاوه بر وجود سیستم متجاوز رژیم ایران، فقدان مدیریت دلسوز و دمکراتیک در جنوب کوردستان مسئولیت ما را در هر دو بخش هورامان سنگینتر کرده است. جای خود دارد علاوه بر انتقاد از سیستم تمرکز گرای جنوب کردستان، مردم هورامان روز زبان مادری را به روز برجسته کردن خواستهایشان تبدیل کنند که یکی آنها‌ خواندن و نوشتن به زبان مادریست. موجودیت یک رژیم متجاوز و حکومت ضددمکراتیک در جنوب کوردستان و خطر نابودی و محو زبان هورامی، از آحاد خلقمان می‌خواهیم تا هر روز از زندگیمان را به روز زبان مادری تبدیل و از حقوقمان دفاع کنیم."



ANF




🆔 @GozarDemocratic
کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: پەروەردە بە زمانی دایک، ڕەواترین داواکاریە


کەجەکە: داواکاری بۆ پەروەردە بە زمانی دایک، رەواترین داواکاریە. مۆدێلی پەروەردەی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ گەلانی هەرێمەکە وجیهان، تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە، زمان، نمونەی بێ وێنە و بەهێز و ئیرادەی جەوهەریە.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: پەروەردە بە زمانی دایک، ڕەواترین داواکاریە کەجەکە: داواکاری بۆ پەروەردە بە زمانی دایک، رەواترین داواکاریە. مۆدێلی پەروەردەی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ گەلانی هەرێمەکە وجیهان، تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە، زمان، نمونەی بێ وێنە…
کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: پەروەردە بە زمانی دایک، ڕەواترین داواکاریە


کەجەکە: داواکاری بۆ پەروەردە بە زمانی دایک، رەواترین داواکاریە. مۆدێلی پەروەردەی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ گەلانی هەرێمەکە وجیهان، تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە، زمان، نمونەی بێ وێنە و بەهێز و ئیرادەی جەوهەریە.


کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەو زمانەی کە لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە کرد و وتی، ئاستەنگیەکانی بەردەم پەروەردە بە زمانی دایک کێشەیەکی گشتی جیهانیە و پێویستە چارەسەر بکرێت.

راگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی جیهانی زمانی دایک، سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ کە هیوای ئازادی گەلێکە کە کەلتور، ناسنامە، زمان و هەبوونی قەدەغەکراوە و بەهۆی پشتگوێ خستنیان تێکۆشان گەیشتووەتە ئاستێکی بێ هەمپا و لەو ڕیگایەدا هیچ ئاستەنگیەکی نەناسی، لە شەهیدە نەمرەکانمان کە لە رێگای هەبوون، زمان، بەها و ئازادی گەلی خۆیان ، مردنیان وەک کۆتایی نەبینی و خۆیان گەیاندە پلەی نەمری، هەروەها لە گەلە قارەمانەکەمان کە لەگەڵ هەموو قەدەغە، فشار، چەوساندن، ئەشکەنجە و کوشتنێک، گۆرانیان بە زمانی کوردی چڕی، چیرۆکی قارەمانێتیان گێڕایەوە، دەنگی هەلهەلەکانیان بەرزکردەوە و لەبەرانبەر نەیاران چۆکیان دانەدا، پیرۆز بێت.

زمان بە تەنها ڕێگایەکی گواستنەوە نییە، لە هەمانکاتدا بۆ گەلێک ئامێرێکی گرنگە بۆ ژیان، ناسنامە و کەلتور و پڕۆژەکانی. هەر زمانێک خاوەنی مێژوو، کەلتور، وێژە، هونەر و فەلسەفەی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیەتی.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی پەروەردە، کەلتور و زانست (یونسکۆ)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان، ٪٤٠ی دانیشوانی سەر زەوی لە پەروەردەی زمانی دایک یان ئەو زمانەی کە لێی تێدەگەن، بێبەشن. لە جیهاندا دوو هەفتە جارێک، زمانێک لەگەڵ ناوەڕۆک و پایەکانی کە لەسەری دامەزراوە، لەناودەچێت. ئەمڕۆ لەناو نزیکەی ٧ هەزار زماندا لە سەر زەوی، ٢ هەزار و ٤٧٤ زمان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. لە ساڵی ١٩٥٠ و تا ئێستا، ٢٣٠ زمان نەماون یاخود لەناوچوون. لەبەرئەوەی ئەو راستیە هەیە کە لەگەڵ لەناوچوونی هەر زمانێک، کەلتورێک دەمرێت، پەروەردە بە زمانی دایک، کێشەیەکی گشتی جیهانیە و پێویستە بە زوترین کات چارەسەر بکرێت.

لەگەڵ پێشکەوتنی کاپیتالیزم، سیاسەتی فەرمی دەوڵەتان، لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، لەبەرانبەر هەبوونی زمان، مەترسیەکی گەورەیە. لە سەرەتای سەدەی ٢٠دا، زۆر دەڤەری جیهان بەهۆی دەوڵەت – نەتەوەی یەکدەستەوە، زۆر وڵات بوون بە گۆڕستانی زمانەکان. دەوڵەت – نەتەوە بە سیاسەتی قڕکردنی زمان و کەلتور، لە هەموو کایەکانی ژیان، یەک زمانی لەسەر گەلان وەک ناچاریەک سەپاندووە. رێگای سەرەکی لەناوبردنی کۆمەڵگا، قەدەغەکردنی زمانی ئەو کۆمەڵگایەیە. بێ گومان بۆ کۆمەڵگایەک گەورەترین وێرانبوون، بە زمانی خۆی قسەنەکردن، لەبیرکردنی زمانی خۆی و دوورکەوتنەوە لە زمانی خۆیەتی. ئاشکرایە کە کۆمەڵگایەک زمانەکەی لەبیربکات، بێگومان و بە مسۆگەری کەلتوری خۆی، مێژووی خۆی، ناسنامەی خۆی و لە کۆتاییدا بیری خۆی لەدەست دەدات. ئەمە قڕکردنی کۆمەڵگایە کە لەلایەن دەوڵەت نەتەوەوە، بە بەردەوامی بەڕێوەدەبرێت.

داگیرکەران بە ئامانجی ئەوەی بتوانن، هەبوونی گەلی کورد لەناو ببەن، بە سەدان ساڵە هێرشی دڕندانە بەڕێوەدەبەن، بەندی ٤٢ی دەستوری بنەڕەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە بیر لە "یەک نەتەوە، یەک زمان" دەکاتەوە، پەروەردەی بە زمانی کوردی قەدەغە کردووە و دەڵێت، "جگە لە تورکی هیچ زمانێکی دیکە نییە و ناتوانرێت هیچ زمانێکی دیکە لە دەزگا پەروەردەییەکان و فێرکردنەکاندا، فێری هاوڵاتیانی تورکیا بکرێت" ئەوەش لەلایەن هزری دەوڵەت نەتەوە کە بە دەستی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دروستکراوە، لەناوبردنی گەلان و زمانی ئەوانە. لە تورکیا کە ناوەندی گەلانە، لە ساڵی ٢٠٢١ و تا ئێستاش گەلان نە لە قۆتابخانە و نە لە هیچ دەزگایەکی فەرمی ناتوانن بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن. تی ڤی، ئاژانسی هەواڵ، گۆڤار، رادیۆ، چاپخانە و قوتابخانەی سەرەتایی داخران، قوتابخانەی سەرەتایی عەلی ئەڕەل لە ساڵی ٢٠١٥ کرایەوە، لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦دا، لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا داخرا. پەیکەری نووسەر و شاعیری کورد شکێنرا، تابلۆی نیشانەی پڕ زمانی لێکرایەوە، دەرگای کۆمەڵە و ئینستیتوکان داخران. یونسکۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا رایگەیاند، لە تورکیا ١٥ زمان لەلێواری لەناوچووندان و ٣ زمانیش لەناوچوون. بەڵام لە راپۆرتی خۆیدا کە چەند رۆژی پێشوو بڵاویکردەوە ئەو دۆخەی فەراموش کرد و هەوڵیدا باسی ئەوە بکات کە بۆ هەموو منداڵان کە بگەن بە پەروەردە، جگە لە هەندێک ئاستەنگی تەکنیکی، هیچ ئاستەنگێکی دیکە نییە و بەم راپۆرتە لە بەرانبەر گەلان، فاشیزمی سەر زمان و پەروەردەی بە رەوا بینی.
گذار دموکراتیک
کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە: پەروەردە بە زمانی دایک، ڕەواترین داواکاریە کەجەکە: داواکاری بۆ پەروەردە بە زمانی دایک، رەواترین داواکاریە. مۆدێلی پەروەردەی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ گەلانی هەرێمەکە وجیهان، تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە، زمان، نمونەی بێ وێنە…
ئەمەش ' برایەتی مستیلەی' نێوان مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەوڵەت نەتەوەی کە لە ئەنجامدا کاپیتالیزم بە دەنگێکی بەرز دەڵێت، 'شەڕیش هەڵدەگیرسێنم ، بانگەوازی ئاشتیش دەکەن' و 'راستی و هەڵەش دەخوڵقێن' ئاشکرا کرد، هەمان دەوڵەتی تورک لە لایەک بەهۆی ئەو هەموو کۆچبەرەی کە لەم ساڵانەی دواییدا وەریگرت، بەڵام تا ئێستاش لە عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی کە داگیری کردووە، بە ناوی خزمەتی پەروەردە لەبەرچاوی جیهان، موفەرەداتی تورکی لە رێگەی وەرگێڕی عەرەبی لەسەر سەدان هەزار منداڵی کورد و عەرەب دەسەپێنێت و ئەوان دووچاری سیاسەتی قڕکردنی زمان و کەلتوریان دەکات.

لە ئێران ماسۆستا #فەرزاد_کەمانگەری خەڵکی کامیاران کە لە ساڵی ٢٠١٠دا بە بیانوری ' دوژمنایەتی خوا' لەگەڵ چوار هاوڕێی لەسێدارەدرا، هەروەها چەند رۆژ لەمەوبەر، بە بیانوی ' ئاسایشی وڵاتی خستوەتە مەترسیەوە ' سەپاندنی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەر ژنێک بە ناوی #زارا_محەمەدی لە شاری سنە کە منداڵانی فێری زمانی کوردی دەکرد، لە کەسایەتی زمانی کوردیدا، یەکێک لە نمونە هەرە دڕندانەکانی دوژمنایەتی دەوڵەتی ئێرانە لە بەرانبەر کوردان. لە دەرەوەی ئەو نمونانەی کە بۆ رای گشتی ئاشکرا کراون، سەدان ساڵە لە جۆگرافیای کوردستان بە هەزاران کەسمان کە خاوەنداریان لە زمان و کەلتوری خۆی کردووە، بێ جیاوازی منداڵ، ژن، گەنج، پیر، بە هەزاران کەس کوژراون.

لەم شەرت و مەرجە نایەکسانەدا کە لەناوبردن بەسەر کورددا دەسەپێنرێت و لە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیدا لەسەر مافی پەروەردە بە زمانی دایک هیچ جێگایەک بە کورد نادرێت، ئەوەی کە پێویستە بکرێت، لە هەموو رووەکانی ژیان و یاساکاندا ، لە هەموو کاتێک زیاتر ، خاوەنداریکردنی لە تێکۆشان و بەرەوپێشەوە بردنی هەبوون، ناسنامە و زمانە.

لەسەر بناغەی مۆدێلی پەروەردەی رۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، بۆ هەموو گەلان کە لە هەرێم و جیهان تێکۆشانی هەبوون، ناسنامە و زمان بەڕێوەدەبەن، نمونەیەکی بێ وێنە و هێزی جەوهەری و ئیرادەی جەوهەریە. نیشانەی بەهێزی، بە بنەما وەرگرتنی یەکسانی، ئازادی، مافی منداڵان، دیموکراسی و مافی مرۆڤە و لە بەرانبەر ئەو ژیانەی بەسەرماندا سەپێنراوە، دەرخستەی ئەنجامدانی ژیانێکی دیکە، ژیانی فرە زمانی و فرە کەلتوریە.

ئێمە وەک کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، جارێکی تر رایدەگەیەنین کە، مافی پەروەردەیی زمانی دایک، بە شێوەیەکی یەکسان، سوود وەرگرتنە لەم مافە گەردونیە. لەم واتایەدا، داواکاری پەروەردەیی بە زمانی دایک، لە هەموو داواکاریەکانی دیکە رەواترە. پێویستە ئێمە لەبیری نەکەین کە نەک بەهۆی ئەوەی زمانێک کە ئەوانەی قسەی پێدەکەن کەمن، بەڵکو بەهۆی ئەوەی ئێمە قسەی پێناکەین و لەپێناویدا تێناکۆشین، بۆیە دەمرێت. بۆیە پێویستە گەلەکەمان لە هەموو جێگایەک قسەکردنی و نووسین بە زمانی کوردی، وەک چالاکی نەمری زمانی دایک ببینێت، لە هەموو جێگایەک، تێکۆشان بۆ ئاسایشی پەروەردەیی بە زمانی دایک و نەهێشتنی ئاستەنگیە یاساییەکان لە بەردەم بەکارهێنانی زمانی دایک تێکۆشانێکی بەهێز و بەردەوام بەڕێوەببات و هیچ کاتێک رێگا بە سیاسەتی تواندنەوەی یەک زمان نەدات. ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە گەلەکەمان و هەموو گەلانی تێکۆشەر پیرۆز بێت."



ANF



🆔 @GozarDemocratic
چالاکی کوردان و ئازادیخوازان بۆ پشتگیری لە عەفرینی داگیرکراو و دژی سیاسەتی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی دەوڵەتانی جیهانی

دۆسڵدۆرف
20/02/2021


🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چالاکی کوردان و ئازادیخوازان بۆ پشتگیری لە عەفرینی داگیرکراو و دژی سیاسەتی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی دەوڵەتانی جیهانی

هامبۆرگ
20/02/2021


🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Sonda me bi xwîne emê herin Efrinê


سوێند بە خوێن، دەچێنەوە بۆ عەفرین


🆔 @GozarDemocratic
ئاگرەکەی سێی ڕەشەمێی ڕۆژهەڵات هێشتا دەگەشێتەوە


ڕۆژی ٣ی ڕەشەمێ ١٩٩٩، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی بە دیلگرتنی ڕێبەر ئۆجالان ئاگرێکیان کردەوە کە هێشتاش دەگەشێتەوە و سەرکوتەکانی دەسەڵاتیش کە هێشتا بەردەوامە، نەیتوانیوە بیکوژێنێتەوە.



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
Photo
ئاگرەکەی سێی ڕەشەمێی ڕۆژهەڵات هێشتا دەگەشێتەوە


ڕۆژی ٣ی ڕەشەمێ ١٩٩٩، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی بە دیلگرتنی ڕێبەر ئۆجالان ئاگرێکیان کردەوە کە هێشتاش دەگەشێتەوە و سەرکوتەکانی دەسەڵاتیش کە هێشتا بەردەوامە، نەیتوانیوە بیکوژێنێتەوە.



ڕۆژی ٩ی مانگی ١٠ی ١٩٩٨، گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە زۆرێک لە نەتەوە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆربەی ئازادیخوازانی جیهان بە ڕێبەری خۆیانی دەزانن، دەستپێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ گەیشتە لوتکە و ڕێبەر ئۆجالان لە پیلانگێڕییەکی بەربڵاو بە بەشداریی زۆربەی دەزگا سیخوڕییەکانی ناوچەکە و جیهان، بە دیل گیرا.

هەر لە ڕۆژانی دەستپێکی گەلەکۆمەوە ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و جیهان دەستیپێکرد، بە دەیان کەس دژی ئەو گەلەکۆمەیە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و گیانیان بەختکرد، لەگەڵ بە لوتکە گەیشتنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی، ناڕەزایەتییەکانیش گەیشتە لوتکە و بە هەزاران کەس لە کوردستان، ناوچەکە، ئەوروپا، ئەمریکا، ڕوسیا و شوێنەکانی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان.

سەرەڕای ئەوەی ئەو کاتانە لەژێر فشار و سەرکوتی دەسەڵاتی ئێران، بێدەنگییەکی قووڵ باڵی بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کێشابوو، بەڵام گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالان، شتێک نەبوو کە ئەو فشار و بێدەنگییە بیشارێتەوە.

هەرچەند، چەند ساڵێک بوو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشنای کار و چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، بوون و تا ڕادەیەک هزر و فەلەسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان ناسیبوو، بەڵام ڕێکخستنێکی ئەوتۆ لەناو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نەبوو کە ئەو ناڕەزایەتییانە دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی بەڕێکخستن بکات.

یەکەم کەس کە دژی ئەو گەلەکۆمە چالاکیی فیدایی ئەنجامدا، گەنجێکی خەڵکی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، کە هەر ڕۆژێک دوای ١٥ی شوبات ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی بەختکرد.

دوای ئەوەش ناڕەزایەتیی و گردبوونەوە لە چەندین شار دەستیپێکرد و بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی چالاکییەکان و خۆپیشاندانەکان، لە باکووری کوردستان و ئەروپا، رۆژی ١ی ڕەشەمێ ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی واتا ٢٠ی شوباتی ١٩٩٩، کوردەکان و دۆستانیان لە تارانی پایتەختی ئێران دوای چەندین ڕۆژ پێداگری، بە وەرگرتنی مۆڵەت لە بەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک و هەروەها نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران، ناڕەزایەتییان دەربڕی.


ڕۆژنامەی ‘هەمشەهری’ی ئێران لە ژمارەی ١٧٧١ی خۆیدا لەو بارەوە نووسیویەتی: “نزیکەی پێج هەزار کەس لەم خۆپیشاندانە بەشدارییان کرد و دژی دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوکارییان لەگەڵ میتی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دروشمیان بەرزکردەوە، هەروەها کوشتنی کوردەکانیان لەلایەن دیپلۆماتەکانی ئیسرائیلەوە لە ئەڵمانیا شەرمەزارکرد، داواشیانکرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بە توندی ڕووبەڕووی ئەم تاوانە ببێتەوە، خۆپیشاندەران پشتیوانیی خۆیان لە ڕێبەری گشتی پارتی کرێکارانی کوردستان دەربڕی و دەستگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزارکرد، داواشیانکرد دۆزی کورد لە ڕێگای ناوەندە نێونەتەوەییەکانەوە چارەسەر بکرێت”.

هەرچەند مۆڵەتێک لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ خۆپیشاندان نەدرابوو، بەڵام لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان بەردەوام بوو و بە گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵات لە سەربانی ناوەندە ئەمنییەکان و شوێنە ئیدارییەکانەوە دەسترێژی گولـلەیان لە خەڵک کردووە و ژمارەیەکی زۆر کوژراون و برینداربوون، بە شێوەیەک کە ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە خوێنی سەر شەقامەکانی شۆردووەتەوە.

ناڕەزایەتییەکان کە سەرەڕای سەپاندنی کەشوهەوای سەربازی بەسەر هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە ئورمیە تا ئیلام، دەستیپێکردبوو، بەڵام لە ڕۆژی ٣ی ڕەشەمێ ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی (بەرامبەر ٢٢ی ٢ی ١٩٩٩) لە ڕۆژێک وەکو ئەمڕۆدا، گەیشتە لوتکە و شەقامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و خۆپیشاندانێکی گەورە و بەرفراوان لە شاری سنە ئەنجامدرا.

هەرچەند هیچ ڕێکخستنێک لە پشت ئەم خۆپیشاندانەوە نەبوو و مۆڵەتیشی بۆ وەرگیرابوو، بەڵام چەند کاتژمێر پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە مۆڵەتەکەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی دەسەڵاتەوە (لە سەرەمی سەرۆک کۆماریی محەمەد خاتەمی) هەڵوەشایەوە و لە تەلەفزیۆندا هەڕەشە لە خەڵک کرا کە نەیەنە ناو شەقامەکان و وتیان هەر چەشنە گربوونەوەیەک بە توندی سەرکوت دەکرێت.

بەڵام هەزاران کەس بێ گوێدانە هەڕەشەکانی دەسەڵات و کەشوهەوای سەربازیی سەپێندراو بەسەر شارەکاندا، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان ڕژانە شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندەران وێنەی ڕێبەر ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە و ئاڵای (کەسک و سوور و زەرد)ـیان بەرزکردەوە و دروشمی سەرەکیشیان، “باکوور باشوور، ڕۆژهەڵات، یەك وڵات و یەک خەبات” بوو.
گذار دموکراتیک
Photo
هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵات لە شاری سنە کە لە ناوەندەوە فەرمانیان پێکرابوو، ڕووی چەکەکانیان لە خۆپیشاندەرانکرد و بە شێوەی ڕاستەوخۆ خەڵکیان کردە ئامانج و دایانە بەر دەستڕێژی گولـلە.

هەرچەند هەتا ئێستاش ئامارێکی فەرمی لەو بارەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی دەسەڵاتەوە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئامارە نافەرمییەکان بە لانیکەمەوە ٥٠ کەس لە سەر شەقامەکان و ٢٠ کەسیش لەناو زیندانە ئەمنییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و بە سەدان کەسیش برینداربوون.

دوای ئەوەش هێزە ئەمنییەکان هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد و بە سەدان کەسی دیکەیان لە شەقامەکان و لەناو مەڵەکاندا دەستگیرکرد و گواستیانەوە بۆ زیندانە ئەمنییەکان، هەندێک لە شایەتحاڵەکانی ئەو سەرهەڵدانە خوێناوییە باس لەوە دەکەن؛ زیندانە ئەمنیی و کاتییەکان ئەوەندە پڕ بوون کە زۆرێک لە دەستیگیرکراوەکان بەبێی هیچ لێپرسینەوەیەک ڕاپێچی زیندانە گشتییەکانی دەسەڵات کراون.

سەرکوتەکانی دەسەڵاتی ئێران تەنیا سنووردار بە شار سنەوە نەبوو، لە ‘کامیاران و کرماشان’یش هەر ئەو ڕۆژانە سەدان کەس دەستگیرکران، لە ئورمیە و ئیلامیش بە دەیان کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و برانە زیندانە ئەمنییەکان و ئەشکەنجەدران.

زۆرێک لە دەستگیرکراوەکان، دوای ئەوەی لە زیندانی ناوەندە ئەمنییەکان بە توندی ئەشکەنجە دران، گوازرانەوە بۆ زیندان و لە دادگا فۆرماڵیتەکاندا سزای قورسیان بەسەردا سەپا.

سەرهەڵدانی ٣ی ڕەشەمێ شاری سنە، بە یەکێک لە خوێناویترین سەرهەڵدانەکان لە کاردانەوە بەرامبەر دەستگیرکردنی ڕیبەر ئۆجالان دەناسرێت، کە لەوانەیە لە هیچ شوێنێک نمونەی نەبووبێت، ئەو ئاگرەی ڕۆژی ٣ی ڕەشەمەی ٩٩ کرایەوە، هێشتا دەگەشێتەوە و لە گەورەبووندایە.

لەو ڕۆژە بەدواوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە نزیکەی دوو دەیە بێدەنگیی سیاسیی بەخۆیەوە بینیبوو، گۆڕا و جوڵەی سیاسی و مەدەنی لە هەموو شارەکان دەستیپێکرد، کە تا ئێستاش بەردەوامە و خەڵک و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی بەداوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بەردەوامن لە کار و چالاکیی و سەرەڕای هەموو فشار و سەرکوتکارییەکان دەستیان لە تێکۆشان هەڵنەگرتووە.

لە بەرامبەردا، سەرکوتی دەسەڵاتیش لەو ڕۆژە بەدواوە، تادێت بۆسەر کۆمەڵگای مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زیادبووندایە و ڕۆژانە بەدەوامیی پێدەدرێت و ئامانجیان ئەوەیە کە کۆمەڵگایەکی بێدەنگ و گوێڕایەڵ دروست بکەن، بۆیەش لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا نزیکەی ١٥٠ چالاکوان، خوێندکار، ژینگەپارێز و هاوڵاتیی مەدەنییان لە پارێزگاکانی ئورمیە، سنە، کرماشان و ئیلام دەستگیرکردووە، کە هێشتاش چارەنووسی زۆرێکیان نادیارە.

هەرچەند دەسەڵات و دەزگا ئەمنییەکانی ئێران، هاوشێوەی داگیرکەرانی دیکە و دەوڵەتە زلهێزەکان، وایاندەزانی کە بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی خەڵک و دەستگیرکردنی ڕێبەریان، دۆزی کورد لەبیر دەبەنەوە و کوردەکان بێدەنگ دەکەن و لەناویان دەبەن، بەڵام دۆزی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە گەورەبووندایە و لە جیهاندا زیاتر دەناسڕیتەوە.



rojnews



🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو کاتەی دەوڵەتی تورک بانگەشەی درۆینەی ئەوەی دەکرد کە گوایا هەڤاڵ مراد قەرەیڵانی دەستگیر کردووە،
ئێستاش دڵی نەتەوەپەرست و فاشیستەکان بەوە خۆش دەکەن کە هەر دەبێت مراد قەرەیڵان دەستگیر بکەن،
بێگومان هەڤاڵ جەمال یەکێکە لەو مێخانەی کە لە سنگی فاشیزمی تورکی و ئەردۆگانی چەقیوە!

بژی ئیرادەی ئازادی گەریلا
بژی ڕێبەر ئاپۆ


🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە گارە چی روویدا؛ گەریلا بە ڤیدیۆ باسی شەڕەکەى گارە دەکات


دوای هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گارە ڤیدیۆی شوێن پێی سوپای تورک، کەلوپەلەکانیان و ئەو ئەشکەوتەی، کە ١٣ سەربازی تیادا دیل بوو، تۆمار کرا. گەریلاکانی قۆڵی هێرش باسی ٤ رۆژ هێرش و بەرخودانی گارە دەکەن.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
لە گارە چی روویدا؛ گەریلا بە ڤیدیۆ باسی شەڕەکەى گارە دەکات دوای هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گارە ڤیدیۆی شوێن پێی سوپای تورک، کەلوپەلەکانیان و ئەو ئەشکەوتەی، کە ١٣ سەربازی تیادا دیل بوو، تۆمار کرا. گەریلاکانی قۆڵی هێرش باسی ٤ رۆژ هێرش و بەرخودانی…
لە گارە چی روویدا؛ گەریلا بە ڤیدیۆ باسی شەڕەکەى گارە دەکات


دوای هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر گارە ڤیدیۆی شوێن پێی سوپای تورک، کەلوپەلەکانیان و ئەو ئەشکەوتەی، کە ١٣ سەربازی تیادا دیل بوو، تۆمار کرا. گەریلاکانی قۆڵی هێرش باسی ٤ رۆژ هێرش و بەرخودانی گارە دەکەن.



هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گارە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ دا دەستیپێکرد و سوپای تورک ناچار بوو لە بەرامبەر گەریلادا لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ دا بکشێتەوە.

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) رایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورک لە ٤ رۆژدا بۆردومانێکی چڕی لە دژی گارە ئەنجامدا و خواستی لەو رێگەیەوە ناوچەکە چۆڵ بکرێت و بە شێوەیەکی هەمیشەى خۆی تیادا جێگیر بکات و هەم دیلەکانی ژێر دەستی گەریلا وەربگرێت.

نەپەگە رایگەیاند، بە دەیان فڕۆکەى جەنگەی و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی چاودێری و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و ٦ گەریلای پاسەوانی دیلەکان لە نزیک گوندی سیانێ و بە گشتی لە هێرشەکاندا ١٥ گەریلا شەهید بوون. نەپەگە رایگەیاند، ئەوەندەی روون بووەتەوە ٣٧ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژراون. هەروەها گورز لە ٢ کۆپتەری سکۆرسکی دراوە و ناچار بوون لە ناوچەکە بکشێنەوە. لە راگەیاندراوەکەى نەپەگەدا هاتبوو، "بەرخودانی گارە، بەرخودانێکی گەورە و مێژوویی بوو، کە لە دژی تەکنەلۆژیای سەردەم، بە ئافرێنەری و خوڵقکاری و ئیرادەی جەنگاوەری و بە ئایدۆلۆژیایی ئاپۆیی رازێنرایەوە و گەریلا ئەوەی بۆ هەموان سەلماند".

دیمەن و ڤیدیۆی پاشماوەى داگیرکەرییەکە

لە دوای تێکشکاندنی سەربازانی تورک، تەنها هەڵوەشاندنەوە و کاولکاریی دوای بۆردومانەکانیان و کەلوپەل و کەرەستەى سەربازییان لە دوا بەجێماوە و رایانکرد. گەریلا هۆگر مەد ئەو بەردانەى بەهۆی بۆردومانەکانەوە تێکشکاون، ئەو دارانەى بڕوانەتەوە، ئەو کەلوپەل و کەرەستە سەربازییانەی، کە لە داگیرکەران بە جێماون، شوێنێک کە شەڕێکی قورس تیایدا روویداوە و ئەو شوێنانەى سەربازەکانی تیادا کوژراون، نیشان دەدەن.


'هەڤاڵ، رۆکێت بە کار نەهێنراوە، هەموو شوێنێک بە ناپاڵم بۆردومان کراوە"

مەد دەورووبەرەکەی نیشان دەدات و دەڵێت، "هەڤاڵ رۆکێت بەکار نەهێنراوە، هەموو شوێنەکان بە ناپاڵم بۆردومان کراون".

مەد لە ناو تەم و مژدا بە جلوبەرگی تایبەت بە خۆ شاردنەوە بۆ کامێرا قسە دەکات و لەلایەکی تریشەوە دەستێکی لەسەر چەکەکەیەتی.

مەد دەڵێت، "١٠ی شوبات لە ناوچەى گارە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان بە ناوی "پەنجەى هەڵۆ – ٢" دەستیپێکرد. سەرەتا بە دەیان فڕۆکەى چاودێری و بە پێشکەوتوترین بۆمب ناوچەکەیان بۆردومانکرد" و بە دەستی خۆی دەورووبەر نیشان دەدات و دەڵێت، ناوچەکە سەر لە بەیانی بە کۆپتەرە جەنگییەکانی کۆبرا بۆردومانکران.

حساباتەکانیان یەکی نەگرتەوە

شوێنی بۆردومانەکان هێشتا وەک خۆیان دیارن. دارە سوتاوەکان و داڕە بڕاوەکان...

مەد لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی، "دوای ئەوەش خواستیان سەربازەکانیان لە ناوچەکە دابەزێنن، بەڵام ئەو حساباتەى لە ئەنقەرە بۆ ناوچەکەیان کردبوو، لەگەڵ دۆخەکە و راستیەیکەدا یەکی نەگرتەوە. کاتێک هاتن بۆ ناوچەکە و هەوڵیاندا سەربازەکانیان دابەزێنن، رووبەڕووی بەرخودانی گەریلا بوونەوە. لە میدیاکانی خۆیاندا رایانگەیاند، چەند بەرپرسێکی باڵایان کوژراون، بەڵام ئەوە راست نییە و زۆر زیاتر لەوەیان لێ کوژراوە. وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک هەموو کات هەوڵ دەدات بە درۆ کۆمەڵگەى خۆی و رای گشتی فریو بدات. دوای ئەوەى نەیانتوانی ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنن، کە دەیانخواست و لە ناچاریدا وتیان، 'ئۆپراسیۆنەکە بۆ خاڵێک بووە و راهێنانێک بووە بۆ هێرش لە دژی قەندیل' و بەو شێوەیە هەوڵیان دا شکستەکەیان بشارنەوە و لەو رێگەیەوە رای گشتی فریو بدەن".

بە دەستی خۆیان سەربازەکانی خۆیان کوشت

مەد لەبەردەوامیدا کامپی دیلەکانی ژێر دەستی هەپەگەى نیشان دەدات و دەڵێت، "وەک دەبینرێت، ئێرە کامپی دیلەکانی دەستی هەپەگە بوو. وەک لە ڤیدیۆکان و دیمەنەکاندا دەبینرێت ئەوە روون دەبێتەوە، کە هەوڵیانداوە کۆمەڵکوژییەکی گەورە ئەنجام بدەن. سەربازەکانی خۆیان بە دەستی خۆیان کوشتووە. سەرباری ئەوەى هەوڵ دەدەن ئەوانە وەک کەسانی مەدەنی نیشان بدەن، بەڵام ئەوە راستییەکە نییە".

مەد باسی ئەوەیکرد، سەربازانی تورک نەیانتوانی لەم ناوچەیەدا پێ بگیرێت و خۆیان جێگیر بکەن، بۆیە بۆردومانێکی چڕیان لە دژی ئەم ناوچەیە ئەنجامدا و پارچەی بۆمبەکان لە ناوچەکە نیشاندا و وتی:

"هەر ئەو کاتەى هەوڵیاندا سەربازەکانیان دابەزێنن، لەلایەن هەڤاڵانەوە گورزی گەورە و قورسیان لێدرا و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژرا. هەر لەگەڵ دابەزینیاندا تووشی شۆکێکی گەورە بوون. وایان لێکرا، کە نەیاندەزانی چی بکەن. لە ڤیدیۆکانیشدا دەبینرێت، کە ناتوانن لە ناوچەکە بمێننەوە و خۆیان جێگیر بکەن.