گذار دموکراتیک
1.63K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
دەرگای ئیمڕالی بە بەرخۆدان شکێنرا – ٢٧


دەوڵەتی تورک لە مانگی تەموزی ٢٠١١دا دەرگای ئیمڕالی لەبەرانبەر پارێزەران داخست و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ کرد. ئەوەش تۆڕەیی کوردی زیاتر کرد. لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا سەرلەنوێ بەرخۆدان دەستیپێکرد.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
دەرگای ئیمڕالی بە بەرخۆدان شکێنرا – ٢٧ دەوڵەتی تورک لە مانگی تەموزی ٢٠١١دا دەرگای ئیمڕالی لەبەرانبەر پارێزەران داخست و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ کرد. ئەوەش تۆڕەیی کوردی زیاتر کرد. لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا…
دەرگای ئیمڕالی بە بەرخۆدان شکێنرا – ٢٧


دەوڵەتی تورک لە مانگی تەموزی ٢٠١١دا دەرگای ئیمڕالی لەبەرانبەر پارێزەران داخست و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ کرد. ئەوەش تۆڕەیی کوردی زیاتر کرد. لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا سەرلەنوێ بەرخۆدان دەستیپێکرد.



تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٠ یەک بە یەک سزا بەسەر ئەندامانی گروپی ئاشتیدا سەپێنرا کە لە خابوورەوە چوونە باکووری کوردستان. لەوبارەیەوە کەجەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٠دا ڕایگەیاند، ئاکەپە هەموو هەنگاوێکی بۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسی کە لەلایەن عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئەوانەوە نراوە، پووچەڵ کردەوە، وڵامی نەدایەوە و لەبەرئەوەش قۆناغی بێچالاکی کە لە ١٣ی نیسانی ٢٠٠٩ بە شێوەیەکی تاکلایەنە ڕاگەیەنراوە، کۆتایی پێدەهێنن.

دوای ئەو ڕاگەیەنراوە، لەبارەی فراوانبوونی شەڕ و ئامارەی شەڕ کە قوڕس ببوو، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ڕۆشنبیران، کەجەدە و بەدەپە داوای ئاگربەستی دوولایەنەیان کرد. هەروەها عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیش بۆ ئەوەی هاوکاری دیالۆگ و دانوستان بکات، پێشنیازێکی ئاڕاستەی کەجەکە کرد کە جارێکیتر دەست بە قۆناغی بێچالاکی بکات. دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەش جارێکتر بڕیاری بێچالاکی ڕاگەیاند و بۆ ئەوەی ئاگربەستە هەمیشەیی ببێت 'پلانی ئاشتی' راگەیاند.

کاتێک شاندی دەوڵەت لە ئیمڕالی بوو، کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی پلانی ئاشتی کەجەکە و سەردانی شاندی دەوڵەتی بۆ لای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمڕالی. لە کاتێکدا کە شاندی دەوڵەتی سەرقاڵی چاوپێکەوتنەکاندا، ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٠ لە گوندی پەینیسی جۆلەمێرگ کاتێک ئۆتۆبوسێک بەرەوە گوندەکە دەچوو تەقینەوەیەک ڕووویدا. لە ئەنجامدا ٩ کوردی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، سەرەنجڕاکێش بوو کاتێک لەنێوان نوێنەرانی دەوڵەتی تورک و ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجامدەدرا، تەقینەوەکە ئەنجامدرا. ئۆجالان دوای ئەقەینەوەکە لە ڕێگای پارێزەرەکانیەوە وتی،"بەو تەقینەوەیە چاوپێکەوتنەکان کۆتاییان پێهێنرا و بۆردومانکران. چاوپێکەوتنەکان زۆر باش بەڕیوەدەچوون و هیوام هەبوو."

چاوپێکەوتنەکان کە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی پەینیس ڕاگیران، کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ دیسا دەستیان پێکردەوە. لەنێوان لایەنەکاندا قۆناغی دیالۆگ بەرەوە پێشەوە دەچوو. لەبەرئەوەی لە هەمانکاتدا کە چاوپێکەوتنەکان لە ئیمڕالی ئەنجامدەدران، لەنێوان بەرپرسانی تورک و بەرپرسانی پەکەکە بە ناوی 'دانوستانەکانی ئۆسلۆ' چاوپێکەوتن ئەنجام دەدران. ڕێبەری گەلی کورد زۆر بە هەستیاری دەجووڵایەوە و ڕووداوەکانی ٢٠١١ نیشانەی ئەو هەستیاریەی ڕێبەر ئاپۆ بوو کە دەیوت: "لێرە چاوپێکەوتنەکانی بەردەوامن. ئێمە لە قۆناغی پێشنیازی پراکتیکداین. لە چوارچێوەی پێشنیازی پراکتیکیدا پێویستە تا هاوین چاوەڕێ بین. ئێمە شانسێکی تر بە دیالۆه و دانوستانەکان دەدەین. ئەگەر ڕێبازی پراکتیکی تا ٢٠١١ بەردەوام بێت، ئەوا ئەو ساڵە دەبێتە ساڵی گەشبوونی چارەسەری. ئەگەر بەم ڕێبازە دیالۆگ و دانوستانەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبێت، دوای نیوەی ساڵی ٢٠١١١ قۆناغی بەرخۆدانی گشتی و بەدەستهێنانی ئازادی دەستپێدەکات."

'ئەوەی لەدەستم بێت دەیکەم'

تورکیا لە نیوەی ساڵی ٢٠١١دا لە قۆناغی هەڵبژاردنی گشتی ١٢ی حوزەیراندابوو. کەجەکە بریاری بێچالاکی کە ١ی حوزەیران رایگەیاندبوو بۆ ئەوەی دەرفەتێکی تر بە سیاسەت بدات، تا ١٥ی حوزەیران درێژ کردەوە. لە ڕاگەیەنراوێکی کە لەو ڕۆژانەدا پێشکەش کرا، بەپێی بۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد، ئەو شانسە کۆتایی هاتبوو: "دوای ١٥ی حوزەیران هیچ دواخستن و درێژکردنەوەیەک نابێت. ئەمە ڕوونە. ١٥ی حوزەیران دوایین دەرفەتە. ١٢ ساڵە من لێرە بۆ چارەسەری دیموکراتی – ئاشتی هەوڵ دەدەن. هەوڵ دەدەم ڕێگری لە مەترسیەکان بکەم. دوای قسەکانی سەرۆکوەزیر لە ئامەد لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ چارەسەری، قۆناغێکی مەترسیدار دەستیپێکردنوو، ئەگەر جارێکیتر بەو شێوەیە بێت، وەک وتم دەکشێمەوە. با گەلەکەشمان ئەمە بزانێت."

ڕێگای ئیمڕالی لەبەرانبەر پارێزەران داخرا

ڕژێمی ئاکەپە دوای هەڵبژاردنەکانی ١٢ی حوزەیران دەسەڵاتەکەی گەرەنتی کرد و دەستی بە گۆشگەیری قوڕس لە ئیمڕالی کرد، بۆ پلانگێڕی نوێ و شەڕی کوردستان دەستی بەکار کرد. بیانووی ئەردۆغان و دارودەستەکەی ئەوەبوو کە چاوپێکەوتنەکانی ئۆسلۆ ئاشکراکراون. سەرەتا ڕێگری لە چاوپێکەوتنەکانی پارێزەرانکرا کە خۆی تا تەموزی ٢٠١١ هەندیک جار چاوپێکەوتن ئەنجامدەدران. پارێزەرانی نووسینگەی مافی سەدە کە دوایین جار ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو، تا ئایاری ٢٠١٩ نەیانتوانی لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. بە بیانووی شکانی کەشتی بە سەدان جار ڕێگری لە چاوپێکەوتنەکان کرا، ئەمجارە بە بیانووی'سزای دیسیپلین' ڕێگری کرا.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ نیوەی ساڵی ٢٠١١، دوای ڕێگریکردنی چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ
گذار دموکراتیک
دەرگای ئیمڕالی بە بەرخۆدان شکێنرا – ٢٧ دەوڵەتی تورک لە مانگی تەموزی ٢٠١١دا دەرگای ئیمڕالی لەبەرانبەر پارێزەران داخست و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ کرد. ئەوەش تۆڕەیی کوردی زیاتر کرد. لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا…
ڕێبەری گەلی کورد کە بەو ڕێگایە دەنگی خۆی بە کورد و جیهان دەگەیاند، لە هەموو جێگایەک بە ناوی 'ئۆپەڕاسیۆنی کەجەکە' هەنگاو بە هەنگاو دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی گرتن کرا و بەو ڕێگایە تەڤگەری ئازادی کورد ناچار دەکرا کە دەست بە شەڕ بکات. هەنگاوی پاییزی ٢٠١١ بە ناوی 'شەڕی شۆڕشگێری گەل' دەستیپێکرد و بەهار و هاوینی ٢٠١٢ شەڕەکە فراوان بوو و لە هەموو کوردستان بڵاوبووەوە و ئەوەش بووە ڕۆژەڤی تورکیا و هەرێمەکە. لەم کاتەدا لە باکووری کوردستان دوو ناوچە بوونە گۆڕەپانی شەڕ: شەمزینان و چەلێ. نەک هەر لەو جێگایانە، گەریلاکانی ئازادی لە بۆتان، ئامەد، دەرسیم و سەرهادیش ناوچە و هەرێمەکانیان کۆنتڕۆڵ کرد.

بەرخۆدانی ١ی ئازاری ٢٠١٢

تەڤگەەری ئازادی کورد، لەگەڵ بەڕێوەبردنی شەڕ، بە دیپلۆماسی و دیاسپۆرا بۆ شکاندنی گۆشەگیری بڕیاری چالاکیەکانی دەدا. ١٥ کەس لە ئەندامانی 'دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان' کە سیاسەتمەدار، پارێزەر و ڕۆژنامەنووس بوون، ١ی ئازاری ٢٠١٢ لە St. Maurice لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بە ئامانجی داواکاری بۆ ئازادی ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن بە شێوەیەکی هەمیشەیی کرد.

بەرلە چالاکیە مێژووییەکە لە ستراسبۆرگ کوردەکان بانگەوازیان ئاڕاستەی کۆنسەی ئەوروپا، سی پی تی، پەرلەمانی ئەوروپا، دادگای مافەکانی مرۆڤ و یەکێتی ئەوروپا کرد کە دەست بە جووڵە بکەن و دەست بە مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ کرد . سەرەتا لە وڵاتە جیاوازەکان ٣٥٠ کورد بەشداریان لە مانگرتنەکان کرد. تا ساڵی ٢٠١٢ واتە ٧ مانگ بوو هیچ زانیاریەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کوردەوە نەبوو. بۆیەش پێویستی بە بەرخۆدانێکی کاریگەر بوو. لە ١ی ئازار بەدواوە، هارون یڵماز، کەریم سیڤری، ئەمینە بەنەک، نیگار ئەنایەت، ئەڕۆل پۆڵات، حەسەن ئاجار، ئەحمەد کلچ، ئونەر ئولوداغ و گونول کایا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

لەو نێوەندەدا بە ئامانجی پشتگیریکردن لە چالاکوانە کوردستانیەکان، کوردستانیان و گەلانی تریش لە سەرتاسەری ئەوروپا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. کاتێک نزیکەی ٣٠ – ٤٠ رۆژ بەسەر مانگرتەنەکان تێپەڕی، بەرپرسانی ئەوروپا کە زانییان بڕیارە دراوە و پاشگەزبوونەوە نییە، بەڵێنیاندا کە گۆشەگیری ئیمڕالی بشکێنن. دواتر لەسەر بانگەوازی سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و بانگەوازەکانی کەجەکە ١٥ی چالاکوان دوای ٥٢ کاتژمێرلە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند کە چالاکیەکان کۆتاییان پێهاتووە.

لە قۆناغی مانگرتن لە خواردندا، کۆمیتەی پشتگیری لە چالاکیەکە ١٤ هەزار ئیمزای کۆکردبووە و ڕادەستی کۆنسەی ئەوروپا کرا. لە کاتی چالاکیەکەدا لە وڵاتانی تر ئەوروپا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی، پەرلەمانتار، نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی و پارتە سیاسیەکان پشتگیریان کرد و ٥٢ ڕۆژ نزیکەی ١٠ هەزار کەس چوونە ستراسبۆرگ و بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە دەوری بەرخۆدان کۆبوونەوە.

بەرخۆدانی کوردان لە ستراسبۆره بەوەوە سنوردار نەبوو، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا دەست بە چالاکی ماوەدرێژ کرا. بەو چالاکیە بە ناوی 'ئیشکگری ئازادی' کە تا ئێستاش بەردەوامە، بە ئامانجی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوام دەبێت. چالاکیەکە کە وەک درێژمەوداترین چالاکی لە وڵاتانی ئەوروپا تۆمارکراوە، هەموو هەفتەیەک ٥ کوردستانی کە لە دەڤەرە جیاوازەکانی ئەوروپاوە دەچن و چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن. تا ئێستا ٨ ساڵ بەسەر چالاکیەکە تێپەڕێوە، بە هەزاران برۆشوور بڵاوکراونەتەوە و بە هەزاران چاوپێکەتن ئەنجامدراون.

ئۆتۆبۆسی ئازادی بۆ ئۆجالان

دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان لە ٦ی ئەیلولی ٢٠١٢ەوە لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستی بە کەمپینەکەی کرد. کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بە دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان و هەموو زیندانیان سیاسی' دەستپێکرا، لە هەموو ئەوروپا دەستیپێکرد و دواتر لە تورکیا و چوار پارچەی کوردستان بڵاوبووەوە. کەمپینەکە سێ ساڵ بەردەوام بوو، وەک کەمپینێک کە زیاترین ئیمزا کۆکرایەوە لە مێژوودا تۆمارکرا، نووسەرە بەناوبانگەکانی جیهان، سیاسەتمەداران، ١٠ هەزار ٣٢٨ هەزار و ٦٢٣ کەمپینەکەیان ئیمزا کرد. ئیمزاکان کە کۆکرانەوە لەلایەن شاندێکەوە ١٣ی شوباتی ٢٠١٥ ڕادەستی کۆنسەی ئەوروپا کران.

بەرنامەی ئەو ساڵەی کوردان لە ئەوروپا بە تەنها ئەوە نەبوو. لە مانهایمی ئەڵمانیا ٨ی ئەیلولای ٢٠١٢ لە فیستیڤاڵی کەلتوری نێودەوڵەتی کورددا 'گەشتی ئۆتۆبۆسی ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد. ئۆتۆبۆسەکە ٧٨ ڕۆژ لە ٩٢ شار گەڕا، بە برۆشوور و بڵاوکراوەکان، زانیاری لەبارەی دۆخی ئۆجالان بڵاوکرایەوە و هەروەها ئاماژە بە داواکاریەکانی گەلی کورد کران. ئۆتۆبۆسەکە هەروەها کاری بۆ کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزای ' ئازادی بۆ ئۆجالان و هەموو زیندانیە سیاسیەکان' دەکرد. ئۆتۆبۆس لە وڵاتانی ئەورۆپا بە هەزاران ئیمزای کۆکردەوە و لە گەڵ ملیۆن کەس دیالۆگی ڕاستەوخۆیان دروست کر.

بەرخۆدانی ١٢ی ئەیلول

بەرخۆدا
گذار دموکراتیک
دەرگای ئیمڕالی بە بەرخۆدان شکێنرا – ٢٧ دەوڵەتی تورک لە مانگی تەموزی ٢٠١١دا دەرگای ئیمڕالی لەبەرانبەر پارێزەران داخست و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ کرد. ئەوەش تۆڕەیی کوردی زیاتر کرد. لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا…
نێکی تر ١٢ی ئەیلول دەستیپێکرد و فراوان بوو و وەک گورزێک لە دەرگای ئیمڕالی درا. گروپێک لە زیندانیان لە زیندانەکانی تورک، بە داواکاری تەندروستی و ئاسایش و ئازادی ئۆجالان ڕایانگەیاند کە دەستیان بە مانگرتن کردووە. ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی زیندانیان پەکەکە و پاژک کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا دەکرد زیاتر دەبوون، لە هەمانکاتدا لە کوردیستان و لە هەموو پارچەکان و لە تورکیا و ئەوروپا خوەپیشانی جەماوەری دەستیان پێکرد.

چالاکی مانگرتن و قۆناغی بەرخۆدان کە ٦٩ ڕۆژ بەردەوام بوو بە پەیامی ڕێبەر ئۆجالان 'چالاکی سەرکەوت' کۆتایی هات، لە ئیمڕالی سەرلەنوێ مێزی دانوستانەکان دانرا. کۆتایی ساڵەکە ناوی ئەو بەرپرسانەی لە ئاستی سەرەوەدا، دەستیان بە چاوپێکەوتن کرد لە ئیمڕالی بۆ ڕای گشتی ئاشکراکرا. ئەردۆغان سەرۆک وەزیری تورک لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٢ دا لە تە رە تە قسەی کرد و بێ ئەوەی ناوی ڕێبەری گەلی کورد بهێنێت وتی، "ئێمە لەگەڵ ئیمڕاکی دانوستان دەکەین."

قۆناغێک بە سەردانی ٣ی کانونی دووەم دەستیپێکرد

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شاندێکی بەدەپە کە لە ئایلا ئاکات، ئالتان تان و ئەحمەد تورک پێک دەهات سەردانی ئیمڕالیان کرد. ئەو کوردانەی کە ئەو کاتە بەهۆی گۆشەگیری ئیمڕاکی خۆشحاڵ ببوون، پرسەیان دانا. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ژنە شۆرشگێرە کوردەکان لە پاریس شەهید کران. هەرسێ ژنە شۆرشگێرەکە لە ئامەد بە بەشداریکردنی سەدان هەزار کەس لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردران، دواتر کەجەکە گلادیۆی تورک بە پشتگیری پاشخانی نێونەتەوەیەی وەک بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکە لەقەڵەمدا.

کەجەکە و پێکهاتەکانی لەدژی ناوەندە قڕکەر و داگیرکەر و فاشیتەکان کە لەبەرانبەر چارەسەری دیموکراتیکی کورد ببوونە ئاستەنگ، بانگی تێکۆشانیان کرد، گولتەن کشاناک هاوسەرۆکی بەدەپە وتی، "ئەگەر بڵێن ئێمە هەم چاوپێکەوتن دەکەین و هەم کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەین، خۆیان هەڵدەخەڵەتن."


دواتر: ٢٠١٢ - ٢٠١٩




ANF





🆔 @GozarDemocratic
دوو ساڵی هەستیار و قەیراناویی ئیمراڵی -٢٨-


شۆڕشی کوردستان لە ساڵانی پێش ٢٠١٣دا چووە قۆناغێکی نوێوە. بە رۆڵی سەرەکیی رێبەری گەلی کورد قۆناغێکی هەستیار و گرنگ بەرێوەچوو. دوای ٥ی نیسانی ٢٠١٥ قۆناغی نوێی گۆشەگیری و ئەشکەنجە دەستیپێکرد.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
دوو ساڵی هەستیار و قەیراناویی ئیمراڵی -٢٨- شۆڕشی کوردستان لە ساڵانی پێش ٢٠١٣دا چووە قۆناغێکی نوێوە. بە رۆڵی سەرەکیی رێبەری گەلی کورد قۆناغێکی هەستیار و گرنگ بەرێوەچوو. دوای ٥ی نیسانی ٢٠١٥ قۆناغی نوێی گۆشەگیری و ئەشکەنجە دەستیپێکرد. 🆔 @GozarDemocratic
دوو ساڵی هەستیار و قەیراناویی ئیمراڵی -٢٨-


شۆڕشی کوردستان لە ساڵانی پێش ٢٠١٣دا چووە قۆناغێکی نوێوە. بە رۆڵی سەرەکیی رێبەری گەلی کورد قۆناغێکی هەستیار و گرنگ بەرێوەچوو. دوای ٥ی نیسانی ٢٠١٥ قۆناغی نوێی گۆشەگیری و ئەشکەنجە دەستیپێکرد.



لەو رۆژانەدا، کە بەرپرسانی دەوڵەت دوای چەندین ساڵ دیسانەوە لە دەرگای ئیمراڵییان دایەوە، نەک تەنها لە پاریس ٣ ژنە شۆڕشگێڕی کورد تیرۆر کران، بەڵکو هێرشێکی قورس و چڕی ئاسمانی کرایە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لە هێرشی سوپای تورکدا لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢دا لە ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی ئامەددا، ئەرتەم کارابولوت ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی هەپەگە و ٩ گەریلا شەهید بوون.

لە لایەک لە پاریس ٣ ژنە شۆڕشگێڕ تیرۆرکران، کە ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکەی تیادا بوو، لەلایەکی ترەوە هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر گەریلا زۆر زیادیان کرد و ئەوانەش نیگەرانییان لەلای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دروستکردبوو. لەو رۆژانەدا و دوای چەندین ساڵ و کاتێک دەوڵەتی تورک رێگای دا بنەماڵە برۆن بۆ ئیمراڵی، رووی هەموو کەس وەرچەرخا بۆ سەر ئەوە، کە ئۆجالان لەسەر کۆمەڵکوژیی پاریس چی دەڵێت.

محەمەد ئۆجالان ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ رۆیشت بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنەکەى خۆی لەگەڵ رێبەری گەلی کورددا بەمشێوەیە بە رۆژنامەنووسان راگەیاند، "لەسەر کوژرانی ٣ ژنە کوردی سیاسەتمەدار لە فەرەنسا خەمگین و نیگەران بوو و ئیدانەی کرد. ئەو کۆمەڵکوژییەی بە کۆمەڵکوژیی دووەمی دێرسیم ناو برد. وتی، چی دەبێت با ببێت، دەبێت بە خێرایی بەرپرسیارانی ئەو کۆمەڵکوژییە ئاشکرا بکرێن. وتی، ئەگەر ئەو کۆمەڵکوژییە لە ماوەیەکى کورت دا روون بکرێتەوە سوودی بۆ پرۆسەکە دەبێت "ئەوە ئاماژەی کۆمەڵکوژییە". لەبەر ئەوە خەمگین بوو. سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکان کرد. وتی، ئەگەر لەم رۆژانەدا هاوسەرۆکانی دەبەپە بچن بۆ لای، لەبارەى پرۆسەکەوە راگەیاندراو دەدات".

هەمان رۆژ راگەیاندراوی هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لە ئاژانسەکان و ماڵپەڕەکاندا بڵاوبوویەوە و تیایدا هاتبوو "کۆمەڵکوژی درێژەپێدانی سیاسەتی پاکتاوکردن و هێرشە بۆ سەر رێبەرایەتیمان، بزووتنەوەی ئازادیمان و گەلی کوردستان. ئاکەپە شەڕی دەروونی دەکات. هەڵوێستی دەوڵەتی فەرەنسا نیگەرانی دروست دەکات. ئاکەپە بە سیاسەتی هێرش ئاژاوەگێڕی و تێکدەری لە پرۆسەکەدا دەکات. گەلەکەمان دەبێت بە بەرخودان ئیرادەی خۆی بخاتەڕوو و بیچەسپێنێت".

کۆرۆنۆلۆژیای و ریزبەندیی رووداوەکانی ئەو کاتە، کە لەلایەن کوردەوە دەوترێت، "پرۆسەى دیالۆگ، کە لە شوباتی ٢٠١٣دا دەستیپێکردبوو بە چاوپێکەوتنی شاندی هەدەپە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥دا کۆتایی پێهات" و بەمشیوەیە بوو:

٣ی شوباتی ٢٠١٣: ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورک لەبارەی پرۆسەکەوە، کە تازە بەتازە دەستیپێکردبوو بە لێدوانەکانی خۆی نیازەکانی دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد و وتی، "تاوەکو چەک دانەنێن، ئەستەمە ئێمە شەڕی خۆمان لە دژی رێکخستنی تیرۆر رابگرین".

٢٣ی شوباتی ٢٠١٣: پەروین بوڵدان، سری سورەیا ئۆندەر و ئاڵتان تان بە ناوی شاندی دەبەپەوە رۆیشتن بۆ ئیمراڵی.

١٣ی ئاداری ٢٠١٣: هەپەگە بۆ نیاز پاکیی خۆی ٨ بەرپرسی دیلکراوی دەوڵەتی تورکی ئازاد کرد.

٢١ی ئاداری ٢٠١٣: نامەی رێبەری گەلی کورد لە نەورۆزی ئامەد خوێندرایەوە، کە زیاتر لە ملیۆنێک کەس ئامادەی ئەو نەورۆزە بوون. نامەکە لێوانلێو بوو لە دەربڕینی مێژوویی و تیایدا هاتبوو، "ئەمڕۆ سەردەمی نوێ دەستپێدەکات. لە قۆناغی بەرخودانی چەکدارییەوە دەرگا بە رووی قۆناغی سیاسەتی دیموکراتیک دا دەکرێتەوە. ئێمە گەیشتووینەتە شوێنێک، کە دەبێت ئیدی چەک بوەستێت و فکر قسە بکات. ئەوە دەستبەردان لە تێکۆشان نییە، بەڵکو دەستپیکردنی تێکۆشانێکی نوێیە...".

٢٣ی ئاداری ٢٠١٣: موراد قەرەیلان هاوسەرۆکی دەستەىبەڕێوەبەری کەجەکە وتی، "بەشێوەیەکی فەرمی و ئاشکرا ئاگربەست رادەگەیەنین".

٣ی نیسانی ٢٠١٣: بولەند ئارینج جێگر و یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی تورک وتی، شاندی ریشسپییەکانیان دەستنیشان کردووە، کە لە ٦٢ کەس پێکهاتوون. دواتر شاندەکە بووە ٧ دەستە و لە زۆریک لە شارەکاندا دەستیان بە زنجیرە کۆبوونەوە کرد. دەوترا شاندەکە دەڕوات بۆ ئیمراڵی، بەڵام ئەوە رووی نەدا.

١٨ی نیسانی ٢٠١٣: گۆڤاری تایم عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی خستە ناو لیستی "گرنگترین ١٠٠ کەسایەتییەکانی جیهان"ەوە.

٢١ی نیسانی ٢٠١٣: دەوڵەتی تورک لە زۆریک لە شوێنە ستراتیژییەکانی باکووری کوردستاندا دەستیکرد بە دروستکردنی بنکەى سەربازی.

٢٥ی نیسانی ٢٠١٣: موراد قەرەیلان هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا بۆ میدیا کوردی، تورکی و جیهانییەکان، کە لەلایەن چەندین رۆژنامەنووس و پەیامنێرەوە دەگواسترایەوە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە ٨ی ئایارەوە بەبێ مەرج دەست بە کشانەوە دەکەن.

٢٥ی ئایاری ٢٠١٣: یەکێک لەو چوار کۆنفرانسە، کە