پهكهكه چ دهكات له باشووری كوردستان؟!
كورته وهڵامێك بۆ عهقڵی كۆلهواریی پارچهگهرای ههندێك نووسهر و رۆشنبیر!!!
ههبوونی پهكهكه له باشووری كوردستان ههر تهنیا داگیركاران و حزبه دهسهڵاتخوازه ستهمكار و وابهستهكانی باشوری سهغڵهت و تهنگهتاو نهكردووه، كۆمهڵێك رۆشنبیر و نووسهریشی سهغڵهت و تهنگهتاو كردووه. ئهو جۆره رۆشنبیر و نووسهرانه نهدهتوانن خۆیان له ژێر ههژموونی "عهقڵییهتی لۆزانچێتی" و میللیگهرای سهرهتایی پارچهگهرای حزبهكان رزگار بكهن، نه دهشتوانن شتێكی نوێ بۆ باشوور تهرح و پێشكهش بكهن. سهری زمان و بنی زمانیان ئهوهیه "پهكهكه چ دهكات له باشوور؟" له سهغڵهتی و تهنگهتاوی ئهو نووسهر و رۆشنبیرانه تێدهگهم كه نهدهتوانن پهكهكه قهبوڵ بكهن، چونكه ئهگهر قهبوڵی بكهن دهكهونه ژێر بهرپرسیارێتی نهتهوهیی و نیشتمانی مهزنهوه،نه دهشتوانن رهتیبكهنهوه، چونكه پهكهكه راستینهیهكی ههموو كوردستانه و رۆڵ و كاریگهرییهكهی دهبینن. بۆیه ناچار به عهقڵییهتی پارچهگهرایی و لۆزانچێتی خۆیانهوه پهكهكه وهك بزووتنهوهی باكووری كوردستانی دهبینن و دهڵێن له باشوور چ دهكات؟! بهڵام قهت جورئهتیان نییه بڵێن سوپای داگیركاری توركیا و ئێران لێره چیدهكات؟! ئایا نابینن خیانهت لهم وڵاته بۆته بزنس و به دامهزراوه بووه؟!! كاكی نووسهر و رۆژشنبیر، پهكهكه هیچی نهكردبێت تۆی له قاعیده و داعش پاراستووه و دهپارێزێت. ئهمڕۆ پهكهكه له قهندیل و چیاكانی تری كوردستان نهبێت، بهیانی پڕی دهبێ له قاعیده و داعش و جهبههتولنسهره.
پهكهكه بزووتنهوهیهكی ئازادیخوازی كوردستانی دژه لۆزانی و دژه پارچهگهرێتییه، جا پهسندی دهكهیت یان نایكهیت، تۆ سهربهستی، بهڵام ههرچییهك بكهیت ناتوانیت ئهو ناسنامهیهی پهكهكه نادیده بكهیت و به میزاجی خۆت و بۆ ئهوهی زیان به پهزهكان نهگهیهنێت ناتوانیت نكۆڵی لهم حهقیقهته بكهیت. نكۆڵیكردن له ههر راستی و حهقیقهتێك رهگێكی بۆ فاشیزم دهگهڕێتهوه.
نووسهری مهزنی ئهڵمانی "پرتۆڵد برێخت" دهڵێت: "ئهوهی له حهقیقهت ناگات گێله، ئهوهی تێیدهگات و خۆی له گێلی دهدات تاوانباره".
✍ #حهسهن_جودی
🆔 @GozarDemocratic

Telegram
attach 📎
گذار دموکراتیک
Photo
لەیلا قاسم بۆ هەمیشە بوو بە بوکی کوردستان و ئازادیی لە ئامێز گرت
کاتێک باس لە ژنە تێکۆشەرەکانی باشووری کوردستان دەکرێت، هەرزوو لەیلا قاسم، وەک یەکێک لە درەوشاوەترین مێژووی خۆڕاگریی ژنان و جەسارەت لە ئاوەزماندا دێتە مەیدان، چونکە ئەو یەکەم ژنی باشوور بوو لەسەر بیروباوەڕی سیاسی لەسێدارەدرا، لەیلا، تووانی لە ماوەی ژیانیدا بۆ گەلەکەی بە تێکۆشانێکی بێ وێنە، مێژوویەکی پڕ لە سەربەرزی بۆ خۆی و ژنان تۆمار بکات.
لەیلا قاسم حەسەن، یەکێکە لە ژنە تێکۆشەرەکانی باشوری کوردستان، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە، ٤٦ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا، لەسەر بیروباوەڕی سیاسی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لەسێدارەدرا، بەوەش بووە یەکەم ژنی باشووری کوردستان کە لە سەر دەستی جەلادەکانی ڕژێمی بەعسی ئەوکاتە لە سێدارە بدرێت.
لەیلا قاسم، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٧٠ لە ڕێگای برا گەورەکەیەوە لەگەڵ بزوتنەوەی سیاسی نەتەوەکەی ئاشنا دەبێت و لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان خەبات و تێکۆشانی دەستپێدەکات، هەرزوو توانی ئەو قسە و باسانەی کە ژن ناتوانێت تێکۆشان بکات ڕەتبکاتەوە و بیسەلمێنێت ئەوە زهنیەتی کۆمەڵگایە ئەو بیرەی دروستکردووە، ئەگەرنا ئیرادە هەبێت هیچ شتێک مەحاڵ نییە، لەیلا قاسم، دواتر لەگەڵ جەواد ھەمەوەندی کە خۆشەوستی بووە، پێکەوە خەبات و چالاکییان لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگە کردووە.
قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەند بووە، دوای ئەوەی خانەنشین کراوە، لە ساڵی ١٩٧١ لە خانەقین ماڵیان گواستووەتەوە بۆ بەغدا، لەیلاش هەر لەوێ لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لەپاڵ خوێندندا لە ڕێکخستنەکانی ئەوکاتەی پێشمەرگەدا کاری کردووە و هەوڵی بەدیهێنانی ئازادی بۆ کوردستانداوە.
لەگەڵ بەردەوامی کارو خەباتی لەیلا لەو سەردەمەدا، ڕژێمی ئەوکاتەی عێراق هەوڵەکانی بۆ سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی ڕێکخستنەکانی کورد چڕ کردووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا لە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤دا لەیلا قاسم و چوار لە ھاوڕێکانی بە ناوەکانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران)، لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفراواندا دەستگیرکران.
دوای دەستگیرکردنیان ڕۆژنامەی الصورە-ی زمانحاڵی ڕژێمی بەعس، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوخۆیی عێراق، لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێرەشێوێن ناوبرد، لەگەڵ ئەوەی لەزینداندا ئازار و ئەشکەنجەی زۆری لەیلا دەدرێت بۆ ئەوەی نهێنییەکان ڕێکخستن بدرکێنێت، بەڵام جەللادەکان نەیانتوانی هیچ دانپێدانانێکی لێوەربگرن.
لەبارەی ئازایەتی و بیری نەتەوەیی ئەو ژنە کوردە ڕێزان عەزیز، یەکێک خزمەکانی و نووسەر و کەسایەتیی خانەقین، دەڵێت کاتێک "لەیلا قاسم لە زینداندا بووە و دایکی سەردانی زیندانی ئەبوغورێبێ کردووە، لەوێ لەیلا قاسمی بینیوە و داوای لێکردووە دەستێک جلی کوردی بۆ ببەن، دایکیشی بەپەلە گەڕاوەتەوە و جلە کوردییەکانی بۆ بردووە، لەیلا وتوویەتی: جلە کوردییەکانم بۆ ئەو ڕۆژانەیە لە بەری بکەم کە دەبمە بوکی کوردستان لەگەڵ جەواددا لەسێدارە دەدرێم، بەشێک لە قژەکەشم ببڕن و بە کێلی قەبرەکەمەوە هەڵیبواسن و با ئەوکاتەی کوردستان ئازاد بوو قژەکەم بە هەوای ئازادی کوردستان بشنێتەوە ڕوحم ئاسودە دەبێت".
ڕێزان عەزیز دەشڵێت: لەیلا قاسم بۆ کورد کەسایەتییەکی کەم نییە و یەکەمین ژنە لەو سەردەمە لەسەر بیروباوەڕی سیاسی لەسێدارە درابێت.
لەبارەی ئازایەتی لەیلاوە دەشوترێت لەکاتی ئەشکەنجەدان و لێپرسینەوە لەگەڵی لەلایەن دەزگای ھەواڵگری بەعس-ەوە بە ئازایەتییەوە، پێی ڕاگەیاندوون کە "بە کوشتنی من ھەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیاردەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم".
ڕژێمی بەعس، بۆ چاوترساندنی گەلی کورد و گەنجان بە تایبەت، لە دوای دادگایەکی نادادپەروەرانە و لەکاتێکدا ھێشتا دوو ھەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ لەیلا قاسم و هاوڕێکانی دەرکرد، هەر بۆیە لە کاتژمێر ٧ی سەرلە بەیانی ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ١٩٧٤ لەیلا و چوار ھاوڕێکەی لەسێدارەدران.
دوای لە سێدارەدانی لەیلا قاسم لە سەرتاپای کوردستان، ھەزاران منداڵی کورد بە ناوی لەیلاوە ناونران و چەندین شوێنی وەک پارک وخوێندگا بەو ناوە ناسێنرا، هەروەها بە هەزاران گەنج بە ئەوینی تێکۆشانی لەیلاوە ڕوویان لە چیاکان کردووە، لەیلا قاسم بووەتە هەوێنی چیرۆک و داستان و ھەڵبەستی شاعیرانی گەورەی کوردی وەک جگەرخوێن و هێمن و شێرکۆ بێکەس و زۆر شاعیری دیکە.
لەو بارەیەوە هێمنی شاعیر لە پیاهەڵدانێکیدا بۆ لەیلا دەڵێت:
بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێڕی! بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میداڵی ئیفتخارە کە بوومە قارەمانی میللەتی خۆم
بۆچوونی

ژنانی چالاکوان لە سەر لەیلا قاسم:
ئارین زانا، ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی کوردستان، دەڵێت: لەیلا قاسم بووە ئەو سیمبولە جوانەی کە هەزاران کچ و کوڕی ئەم وڵاتە کردیانە نموونە بۆ خۆیان و لە سەر ڕێی ئەو ڕێیان گرتەبەر و بوو بە ئیلهام بۆ هۆنراوەی شاعیران، لەیلا بووە بووکی کوردستان و سەربەرز ئازادی لە ئامێز گرت و مەشعەلی عەشقی گەیاندە لەیلاکانی دوای خۆی.
هەروەها بەسێ ئەرزنجان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، بە نمونەیەکی گرنگی تێکۆشانی ژنان پێناسەی دەکات و لەو بارەیەوە وتوویەتی: لە باشوری کوردستان زانست و تێکۆشانی ئازادیی ژن هەر ڕۆژ زیاتر پێشدەکەوێت، هەروەک دەزاندرێت لە مێژووی باشوری کوردستان-دا ژنانی کورد لە بەرخۆدانی دژی ڕژێمی سەدام-دا بە وڵاتپارێزیی، فیداکاریی و چاونەترسیی گەورە جێیان گرتووە و ڕەنجیان داوە، لەیلا قاسم بە کرداری چاونەترسانە و گیانفیدایانەی، بە خۆشەویستی و دڵسۆزیی خۆی بۆ وڵات، ژنانی کورد و هەموو ژنان بووەتە نمونە، سەدان ژن وەک لەیلا قاسم لە ڕاپەرین، لە ژیان و لە شەڕدا بەرخۆدانیان کردووە.
ROJNEWS

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە زیندانەکانی ئێرانەوە بەرەو ڕیزەکانی #YRK
گەریلا #بێریڤان_هەژار کە لە تەمەنێکی بچوکدا لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت و ئەشکەنجە دەکرێت، دەڵێت "بەرخۆدانی #شیرین_عەلەمهولی بۆ من بنەما بوو، هەرچی دەبێ باببێت، من هەرگیز تەسلیمی دوژمن نابم."

بایک: دەبێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکەى زینی وەرتێ بهێنرێت –بەشی یەکەم -
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، یەکێتی کوردان بە پیرۆز دەزانن. راشیگەیاند، دەبێت پەدەکە کێشەى زینی وەرتێ دوانەخات و لە زووترن کاتدا کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنێت و هەر هێزێک بکشێتەوە بۆ شوێنێ پێشووی خۆی.

بایک: دەبێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکەى زینی وەرتێ بهێنرێت –بەشی یەکەم - جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، یەکێتی کوردان بە پیرۆز دەزانن. راشیگەیاند، دەبێت پەدەکە کێشەى زینی وەرتێ دوانەخات و لە زووترن کاتدا کۆتایی بەو ئاڵۆزییە بهێنێت و هەر…

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاندووە، دۆخەکە بۆ کورد هاوشێوەى قۆناغی جەنگی جیهانیی یەکەمە و نابێت جارێکیتر بدۆڕێت و داوایکردووە یەکێتی بەدی بێت. بایک راشیگەیاند "رێبەر ئاپۆ لە بابەتى زینی وەرتێ دا مەترسییەکى گەورەی بینیوە، بۆیە هۆشیاریی داوە و لەو رێگەیەوە ئەرکی نەتەوەیى و مێژوویی خۆی بەجێهێناوە. رایگەیاند 'نابیت لە ناو کورداندا شەڕ روو بدات، کورد لە دژی دوژمن تێبکۆشن، یەکێتیی خۆی و کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات، هێزی سەربازیی خۆی لە ژێر چەتری فەرماندەییەکدا بکەن بە یەک. لە پێش هەموو شتێکەوە بۆ ئێمە و دەبێت ئەو حیزبانەی بۆ کوردان تێدەکۆشن، هەموویان ئەوە ببیننن و لێی تێبگەن".
جەمیل بایک هاسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە وەڵامی پرسیارەکانى ستێرک تیڤی دایەوە و بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەتان پێشکەش دەکەین:
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەکەکە وەک حیزبی شەهیدان پێناسە دەکات و مانگی گوڵانیشی بە مانگی شەهیدان پێناسەکردووە. هاوکات تێکۆشانێکى گەرم و چڕوپڕ بەڕێوەدچێت، بە قوربانیدانی گەورە بەرخودانی گەورە بەڕێوەدەچێت، ئێوە دەتانەوێت بۆ مانگی گۆڵان چێ بڵێن؟
ئێمە لە مانگی شەهیداندا دەڵێێن، مانگی شەهیدان بۆ بزووتنەوەکەمان مانگێکى گرنگە. هەر ئەندامێکى پەکەکە دەبێت لەم مانگەدا لەسەر راستیی شەهیدان لە خۆی بڕوانێت. کەموکوڕییەکان چین، لاوازییەکان چین، دەستنیشانیان بکات و نەهێشتنیان بکاتە بنەمای کار و تێکۆشانی خۆی. لەسەر راستیی شەهیدان سەرلەنوێ خۆبونیاتنانەوە بە بنەما بگرێت، بۆ ئەوەى بتوانێت ئامانجی شەهیدان، ئومێدیان و هەستیان بەدی بهێنێت. چونکە شەهیدان رێبەری ئێمەن، فەرماندەمانن. ئێمەش شەڕڤانەکانى ئەوانین. ئێمە دەمانەوێت داوا و ئامانجەکانیان بەدی بهێنین. لەسەر ئەو بنەمایە لە مانگی شەهیدان نزیک دەبینەوە. بەو بۆنەیەوە لە کەسایەتیی هاوڕێ حەقی قەرار، خەلیل چاڤکون، محەمەد قەرەسونگور، هۆزان مزگین، هاوڕێ فەرهاد کورتای و هەروەها هاوڕێ شیرین عەلەم هولی و هاوڕێکانی، کە لەسێدارە دران، دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان، حوسێن ئینان، سینان جەمیل، ئیبراهیم کایپاک کایا، ئوڵاش باریراکتاش و هەموو شەهدیانى سۆسیالیزم و ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری یادیان دەکەمەوە و رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم.
لە کوردستان تێکۆشان پێشخستن زۆر قورسە، رەنگە لە هەموو وڵاتێک قورسی و دژواریی هەبێت، بەڵام کاتێک مرۆڤ راستیی کوردستان لە بەرچاو بگرێت، لە هەموو وڵاتانى تر دژوارترە. ئەو تێکۆشانە زۆر قورس و دژوارە بە شەهیدان پێشکەوتووە. شەهیدان ئەمەیان بە ئەمڕۆ گەیاندووە، شەهیدان بە تێکۆشانی خۆیان گەلی کوردیان لە خەوی مردن هەستاند، خستیانە سەر پێ، زیندویان کردەوە، گەنجیان کردەوە، کردیان بە نمونە بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت بۆ مرۆڤایەتی. بەڵکو دوژمن پڕوپاگەندە بکات، ئەو پڕوپاگەندەیە لەسەر هەندێک مرۆڤ و کەسی ئێمەش کاریگەری دروست دەکىات. ئەو پڕوپاگەندەیە چییە؟ دەڵێت، ئەوانەى شەهید دەبن، دەمرن و دەڕۆن. بەو شێوەیە رەفتار دەکەن و نزیک دەبنەوە. ئەوە کاریگەریی دەبێت، بەڵام ئەوە راست نییە، چونکە شەهیدان رێیان لە پیلانە داگیرکەرییەکانیان گرتووە. ئامانجەکانی ئەوان مایە پووچ دەکەن، رێگایان پێنادەن قڕکردن بەسەر کورداندا پێشبخەن و ئەنجام بەدەست بهێنن. ئامانجەکانى داگیرکەران بۆ قڕکردن پوچ دەکەنەوە. شەهیدان گەلی کوردیان هەستانەوە سەر پێ و زیندوویان کردەوە. لەبەر ئەوەش هەرگیز شەهادەتەکەیان بە فیڕۆ نەچووە و بە فیڕۆش ناچێت. بۆ ئەوەش مرۆڤ وەک ئەوەى بەبێ هۆ بمرێت لێیان نزیک نابێتەوە. هەر شەهیدبوونێک زیندووبونێکى گەلی کورد دەئافرێنێت. توڕەیی گەلی کورد گەورە دەکات. ئەو تێکۆشانی ئازادییە دیموکراسی گەورەتر دەکات. پێویستە مرۆڤ بەو شێوەیە رەفتار لەگەڵ راستیی شەهیداندا بکات. ئەو شەهیدانەى لە کوردستاندا شەهیدبوون، هیچیان بۆ خۆیان نەویستوە، هیچیان بۆ خۆیان داوا نەکردووە، هەموو توانای خۆیان، گیان و رۆحی خۆیان خستە خزمەت گەلی کورد، خستیانە خزمەت کردستان، خستیانە خزمەت ئازادیی دیموکراسی، خستیانە خزمەت مرۆڤایەتى. ئەو شەهیدانە تەنها شەهیدی گەلی کورد نین، شەهیدی گەلانن، شەهیدی مرۆڤایەتین. شەهیدانی ژن، کە ئازادی بە بنەما دەگرن. ئەو شەهیدانەن، کە هەموو گەلان لە ژێر چەپۆکەى دەسەڵاتداریدا دەردەهێنن. شەهیدانى دادپەروەرین. بۆ ئەوەش دەبێت مرۆڤ لەو شەهیدانە بەوشێوەیە تێبگات و بەو شێوەیە لێیان نزیک ببێتەوە. رێبەر ئاپۆ وتی 'من هاوڕێی شەهیدانم، من وتە

بێژی شەهیدانم' خۆی بەوشێوەیە دەستنیشانکردووە. ئەگەر رێبەر ئاپۆ لەسەر پێیە، رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی بۆ ئەم بزووتنەوەیە و ئە گەلە و مرۆڤایەتى دەکات، لە هەلومەرجی بەشێوەیى ئیمراڵیدا داگیرکەر، قڕکەر، ئیمپریالیست ناتوانێت رادەستی بکات، ئەوە پەیوەندیی بە وتەبێژیی رێبەر ئاپۆوە هەیە. چونکە رێبەر ئاپۆ وتی 'من وتەبێژی شەهیدانم'. ئەوە مانای خۆی هەیە. یانی من لەسەر ئامانجەکەى ئەوان، لەسەر ئومێد و هیواکەى ئەوان، لەسەر داواکانیان، لەسەر ژیانیان، لەسەر هێڵیان و پێوەرەکانی ئەوان رێدەکەم. ئەوەى دەڵێت، من رێبەر ئاپۆ و شەهیدان بە بنەما دەگرم، پەیوەستبوونی من بە رێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە هەیە، ئەوا نابێت بڵێت، من چی بکەم؟ ئەرکی من چییە؟ چونکە شەهیدان ئەرکی هەموو کەسێکیان خستووەتە بەردەم خودی کەسەکان کە چی بکەن، رێگاکەیان رووناک کردووەتەوە. هێزی ئەوەى پێ بەخشیون، کە بتوانن ببنە رێبواری ئەو رێگایە. رێبەر ئاپۆش وتەبێژییانە، رێبەر ئاپۆ هەموو رێنمایی و فەرمانەکانی داوە، هەموو رێگاکانى رووناک کردووەتەوە، گەورەترین بیر و رامانی هەڵوێستی لەم دونیایەدا داوەتە دەستی مرۆڤ کورد، لەبەر ئەوەش کەس ناتوانێت بڵێت، ئەرکم چییە؟ من چی بکەم؟ هەموو کەسێک دەتوانێت لەسەر راستی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان، لە هەموو شوێنێکدا ئەرکی پێویستی سەر شانی خۆی بۆ شەهیدان، بۆ گەلی کورد، بۆ ئازادیی دیموکراسی بەدیبهێنێت. ئەوە کار و رێگا راستەکەیە. ئەگەر بەو شێوەیە لە رێبەر ئاپۆ و شەهیدان نزیک ببنەوە، ئەوا ئەو کاتە بەشێوەیەکى راست و دروست نزیک بوونەتەوە. ئیدی نزیکبوونەوەکانی تر هەڵەن.
دوای ٢١ ساڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ یەکەمین جار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کرد. ئەوەش بە پێی پێوانەی زیندانیە جیاوازەکان ئەنجامدرا. ئەو مافەر کا تا ئێستا لێی زەوتکرابوو، یەکەمجار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێی درا. ڕێبەر ئاپۆ جارێکیتر بانگەوازی بۆ چارەسەر کرد و عەقلی سەلیمی بەکارهێنا. سەرەتا ڕاتان بۆ ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە چییە. دواتر ناوەڕۆکی پەیوەندیە شیبکەنەوە؟
🆔 @GozarDemocratic
⬇️⬇️⬇️

⬆️⬆️⬆️
بزوتنەوەکەمان بەرخۆدان و تێکۆشان دەکات. کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروست دەکات. هەم لەسەر گەلی کورد و لەسەر دۆستانی گەلی کورد و هەم لەسەر دوژمنی گەلی کورد. هەم لەسەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و قڕکەر کاریگەری دروست دەکات. گەلەکەمان زۆر قاڕەمانە، گەلێکە کە بڕیاری بۆ ئازادی و دیموکراسی داوە. لە هەموو دۆخێکدا تێکۆشان دەکات. وابەستەبوونی بە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو دۆخێکدا ئاشکرا دەکات. هاوکاری ڕێبەر ئاپۆ دەکات، بۆیە کاریگەری تێکۆشان و هەم وابەستەبوونی گەل کاریگەری لەسەر دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک دروست دەکات. بە ناچار چاوپێکەوتنیان بە تەلەفۆن سازکرد. پێشتریش ئاماژەم پێکردبوو، نزیکایەتی دەوڵەتی تورک بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی سیاسیە. بیەوێت چاوپێکەوتن ساز دەکات، نەیەوێت سازی ناکات، ساز بکات و نەیکات، سیاسەتێک بەڕێوەدەبات. ئامانجی خۆی هەیە. پێویستە مرۆڤ بەم شێوەیە لێی تێبگات. بۆ ڕێبەر ئاپۆش، بە تەنها ڕێبەری گەلی کورد نییە، ڕێبەری گەلانە. ڕێبەری ئازادی و دیموکراسیە، ڕێبەری کێشەی مرۆڤایەتی و چارەسەریە. بۆیەش کاتێک چاوپێکەوتن ئەنجامدران، ڕێبەر ئاپۆش بەرپرسیاری خۆی بەرانبەر گەلی کورد و گەلانی تر و مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. ئەگەر هوشداری پێویست بێت، هوشداری دەدات. ئەگەر لاوازی و کەموکورتی هەبێت، ئاشکرای دەکات. ئەگەر لە تێکۆشاندا پێشکەوتن هەیە، دەیەوێت گەورەتری بکات. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزە دیموکراتەکان و ئازادی، بۆچوونەکانی دەردەبڕێت. ڕەخنە و پێشنیازەکانی بڵاودەککاتەوە. ئەرکەکەی بەم شێوەیە جێبەجێ دەکات. هەموو کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ئەمە دەڵێت کە نابێت هیچ کەس لەژێر زوڵم و دەسەڵات و کۆیلایەتیدا بژی. پێویستە شەڕی خۆی بۆ ئازادی و دیمکوکراسی بەرەو پێشەوە ببات. هیچ کاتێک کەس مافی کەس نادات، ئەگەر تو خۆی رێکنەخەیتەوە، پەروەردە نەکەی، تێکۆشان نەکەی، هیچ کاتێک ناتوانیت ئازادی و دیموکراسی بەرەو پێشەوە ببەی، وەک تر ئازادی و دیموکراسی لەخۆیەوە دروست نابێت. دەوڵەت و دەسەڵاتیش ناڵێت، ئەمە مافی تۆیە و وەرە با مافەکانتان بدەمێ. هەموو کاتێک بە تێکۆشان دەتوانرێت ئەنجام بەدەستبهێنرێت، ڕێبەر ئاپۆ ئەمە دەڵێت. لێرەدا ئەگەر بە هەڵە نزیکبوون و خۆ هەڵخەڵەتاندن هەبێت، باسی ئەوەش دەکات، وا دەکات لێی تێبگەین. بەم شیوەیە دەیەوێت ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات. بە تەلەفۆن قسەی کرد، ڕاستە گەلی کورد زانیاری لەبارەی ڕێبەرەکەی بەدەستهێنا، باشە. لەبەرئەوەی هەموو کاتێک ڕێبەرەکەیان بە بناغە وەردەگرن. لەبەرئەوەی هەر پەیوەندیەک دروست بوو. کاتەکە کەمیش بێت، ڕێبەر ئاپۆ چ پێویست بێت، دەڵێت. بۆیەش دەیانەوێت چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت، زانیاری بەدەستبهێنن. بەڵام ئەوەش بە واتای ئەوە نایەت کە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیراوە. مەترسی نەماوە. هەموو کەسێک دەوڵەتی تورک دەناسێت. دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی دژە کوردە. دژی هێزە دیموکراتەکان و دژی ئازادیە. دژی سۆسیالیزمە. بۆیە نازانرێت چی دەکەن. بۆیە پێویستە گەلەکەمان هوشیار بێت. بە هەموو شێویەک وابەستەی ڕێبەر ئاپۆ بێت. ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن کە چۆن ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێی دەکات. پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەرەکەیان بکەن. بە تەنها قسەکردن نەبێت. بە تێکۆشانی خۆیان بە بەرخۆدانی خۆیان پێویستە خاوەنداری لێبکەن. گەلێک کە خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی نەکات، ناتوانێت خاوەنداری لە خۆی بکات. ئەگەر گەلەکەمان ئەمڕۆ بڵێت'بژی ڕێبەر ئاپۆ' بە ڕێبەر ئاپۆ خۆر بەرز بکاتەوە، خاوەنداری لەخۆی دەکات. بۆیە ئەو دروشمە دەڵێنەوە. پێویستە ئەمە هەموو ڕۆژێک بەهێزتر ببێت. ئەو شتەی کە داوا دەکرێت ئەمەیە. ڕێگەی مەترسی بەم شێوەیە دەگیرێت. نەک بە قسەکردن، پێویستە بە تێکۆشان و بەرخۆدان خاوەنداری لێ بکەن. گەلێک کە بە ڕێبەر ئاپۆ خۆی سەربەرز دەکات و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکات، پێویستە ئەم شتە بە بەهێزی بەرەو پێشەوە ببات، بەم شێوەیە، ڕێگری لە مەترسیەکان بکات.
ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان باسی پێویستی یەکێتی نەتەوەیی کرد، ڕێکخستنیش پێشتر ئامادەیی خۆی بۆ ئەم دۆخە دەربرێبوو. بە تایبەتی باسی پرۆتۆکۆلی نێوان و ئێوە و پەدەکە کرد کە لەساڵی ١٩٨٢ ئیمرا کرا. ئێوە بە فەرمی ڕاگەیەنراوتان بڵاوکردەوە و ئاماژەتان پێدا. لەم دۆخەدا گرنگی ئەو ڕێککەوتنە چییە؟
ڕێبەر ئاپۆ هەموو تەمەن و ژیانی خۆی بە زانابوونی گەلی کورد، پەروەردەکردنی گەلی کورد، تێکۆشانی گەلی کورد، ئازادی ودیموکراسی بەخشی. بۆیەش هەموو کاتێک بۆ یەکێتی نەتەوەیی کاری کرد. ژیانی خۆی پێشکەش بەوە کرد. ئەگەر ئەمڕۆ لە سەرتاسەری کوردستان و دەرەوەی کوردستان یەکێتی نەتەوەیی بەرەوپێشەوە چووبێت و گەلەکەمان یەکێتی کوردی بوێت، ئەوە بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بەدی هاتوو. لەوانەیە وەک پرەنسیپ هەندێک کەس ئەو کارەیان کرد بەڵام لە بناغەدا ڕێبەر ئاپۆ ئەم هزرەی لەناو گەلدا بڵاوکردەوە. پارچەبوون کە داگیرکەران لەناو کورداندا دروستیان

کردبوو، رەتکردەوە. لەبەرئەوەش ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی لە ناو کورد دا بەهێز بوو. پێویستە مرۆڤ ئەمە بزانێت. پێشبینیدەکەم کە گەلەکەمان، ئەم شتە باش بزانێت. سەرۆک و پارتە کوردیەکان تر یەکێتی کوردانیان بەرەوپێشەوە نەبرد، پارچەبوونیان کۆتایی پێنەهێنا. بە پێچەوانەوە، ئەو پارچەبوونەی کە داگیرکەران دروستیان کردبوو، کردیانە بناغە. بۆ یەکەمجار ڕێبەر ئاپۆ ئەو پارچەبوونەی هەڵگرت، لە هەموو بەشەکانی کوردستان تێکۆشانی درست کرد، گەریلای دروست کرد و ڕوحێکی نەتەوەیی خوڵقاند. لەسەر ئەو هزرە ڕوحی نەتەوەیی بەهێز بوو. لەناو گەلدا هزری نەتەوەیی دروست بوو. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لەنێوان پارتیە کوردیەکانیشدا یەکێتی دروست بکات. لەبەرئەوەی ئەمڕۆ جەنگی سێیەمی جیهان بەڕێوەدەچێت. ئەم شەڕە لە ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستان بەڕێوەدەبرێت. لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا هەلێکی گەورە لە پێش کورد هەبوو کە بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن. بەڵام لەو کاتەدا یەکێتی کورد دروست نەببوو. کورد نەیتوانی لەو شەڕەدا سوود وەربگرن. بۆ کورد دۆخێکی خراب بوو. ئێستا لە جەنگی سێیەمی جیهانیدا، ئەو ستاتۆیانەی لەسەر جەنگی یەکەمی جیهانی دروست ببوون، دەڕووخێن. ئەمە بۆ کورد زۆر باشە. لەبەرئەوە کورد قبوڵنەدەکرا. لەناوبردنی کوردیان بۆ خۆیان کردبووە بناغە لە جەنگی سێیەمی جیهانیدا، لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا دەرفەتێکی زیاتر دروست بووە.داگیرکەران ئەمە دەبینن و دەیانەوێت ڕێگا لەوە بگرن.لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک دۆخی مەترسیداریش دروست دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، بۆ کورد هەلێکی گەورە دروست بووە و لە هەمانکاتدا مەترسیەکی گەورە هەیە. من دەمەوێت کورد وەک جەنگی یەکەمی جیهانی تێکنەشکێن. بۆ ئەوەی تێکنەشکێن پێویستە یەکێتی خۆیان دروست بکەن. ئەگەر یەکێتی دروست نەکەن، جارێکیتر تێکدەشکێن. دەبێت ئەو تێکچوونە بەو شێوەیە سەخت بێت کە جارێکیتر نەتوانن خۆیان لەسەر پێ بگرنەوە. ئەو مەترسیە بە کورد دەڵێت، هێز لە یەکێتی نەتەوەیی دایە، لەوە زیاتر هیچ ڕێگایەکی تر نییە. ئەگەر کورد خۆی لەو هێزە دووربگرێت، تێکدەشکێت. لەبەرئەوەش پێویستە تێک نەچێت، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەمە تێدەکۆشێت. لە دۆخی ئیمڕالیدا ئەو شتە بە هەموو کەسێک دەڵێت.
ANF
🆔 @GozarDemocratic
ANF
🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from خبرگزاری فرات | فارسی
🔹 پخش اعترافات مزدور جوتیار محسن حسین
🔻 جوتیار محسن حسین مزدور اهل باشور کوردستان مزدور رژیم ترک که برای این سازمان فعالیت کرده است.
بیشتر بخوانید ...
🌍 https://bit.ly/2WNJF55

ANF News
پخش اعترافات مزدور جوتیار محسن حسین
جوتیار محسن حسین که در باشور کوردستان به جاسوسی برای اطلاعات ترکیه میپرداخت و اکنون توسط نیروهای گریلا دستگیر شده است، به همهی جرائمش و چگونگی دادن اطلاعات به رژیم ترکیه اعتراف کرد. ...
Forwarded from خبرگزاری فرات | فارسی
🔹دوران کالکان: به عنوان پ.ک.ک برای مشارکت در اتحاد دمکراتیک آماده هستیم (بخش دوم)
🔻 دوران کالکان اعلام نمود که حرکت آنان پایبند به روح، ذات و معیارهای پروتکل ١٩٨٢-١٩٨٣ پایبند بوده و در این باره گفت: این موضوع میتواند به منبعی برای کنگره ملی تبدیل شود، اگر یک قدم در این باره برداشته شود ما با دو قدم به جلو به آن پاسخ میدهیم.
بیشتر بخوانید ...
🔗 دوران کالکان: ما به روح پروتکل پایبند هستیم (بخش نخست)
🌍 https://bit.ly/2WqzQes

دوران کالکان: به عنوان پ.ک.ک برای مشارکت در اتحاد دمکراتیک آماده هستیم (بخش دوم)
دوران کالکان عضو کمیته رهبری حزب کارگران کوردستان پیام رهبر خلق کورد، عبدالله اوجالان را که با برادرش محمد اوجالان تماسی تلفنی برقرار کرده بود در گفتگویی با خبرگزاری فرات مورد ارزیابی قرار داد. بخش...