گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.54K photos
3.69K videos
607 files
5.52K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
ساڵیادی هونەرمەند و فەرماندە هۆزان مزگینە

لە پەروەردەی دۆڵی بیقاعی لوبنانەوە بۆ ئەوروپا، لەوێیەوە گەڕانەوە بۆ چیاکان، دوای ئەوەی سیخوڕەکان هەواڵی لەسەر دەدەنە دەوڵەتی تورک و دەوڵەت بەهێز گەمارۆی دەدات، هونەرمەند و شۆڕشگێڕ هۆزان مزگین خۆی ڕادەستناکات و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.





🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
ساڵیادی هونەرمەند و فەرماندە هۆزان مزگینە لە پەروەردەی دۆڵی بیقاعی لوبنانەوە بۆ ئەوروپا، لەوێیەوە گەڕانەوە بۆ چیاکان، دوای ئەوەی سیخوڕەکان هەواڵی لەسەر دەدەنە دەوڵەتی تورک و دەوڵەت بەهێز گەمارۆی دەدات، هونەرمەند و شۆڕشگێڕ هۆزان مزگین خۆی ڕادەستناکات و بە…
ساڵیادی هونەرمەند و فەرماندە هۆزان مزگینە

لە پەروەردەی دۆڵی بیقاعی لوبنانەوە بۆ ئەوروپا، لەوێیەوە گەڕانەوە بۆ چیاکان، دوای ئەوەی سیخوڕەکان هەواڵی لەسەر دەدەنە دەوڵەتی تورک و دەوڵەت بەهێز گەمارۆی دەدات، هونەرمەند و شۆڕشگێڕ هۆزان مزگین خۆی ڕادەستناکات و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.



غوربەت ئایدن ناسراو بە هۆزان مزگین، یەکێک لەو هۆنەرمەندانەیە کە هونەری شۆڕشگێریی نەتەوەیی پێشخستووە و لە ڕێگەی هونەرەوە کۆمەڵگای بە ڕێکخستن کردووە.

هونەرمەند مزگین ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بلەیدەر سەربە ئێلح لەدایکبوو، پێش کودەتای ١٩٨٠ بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو، لە شاری ئێلح ئەو کاتە بزوتنەوە و سەندیکا کرێکارییەکان خەباتێکی بەهێزیان بەڕیوەدەبرد، ئەو کاتە مەزڵوم دۆغان یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە پڕوپاگەندەی بۆ پەکەکە دەکرد و ماڵ بە ماڵ دەگەڕا و پەکەکەی دەناساند، هەر ئەو کاتە هۆزان مزگین لەگەڵ گروپێک لە گەنجان بەشداری پەکەکە دەبێت و دەبێتە یەکەم ژن کە لەو هەرێمەدا بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە ببێت.



شەهید مزگین بۆ خولێکی پەروەرەدەی ئایدۆلۆژی بزوتنەوەی ئاپۆیی ڕوو لە کامپی پەروەردەیی "بیقاع" لە لوبنان دەکات، دوای پەروەردە، بۆ ڕێکخستنی خەباتی چاند و هونەر لەگەڵ هۆزان سەفکان دەچێتە ئەوروپا و لەوێ پێکەوە بەردی بناغەی "هونەرکۆم" و "گروپی بەرخۆدان" دادەنێن.



هۆزان مزگین لە ماوەیەکی کەمدا توانی لە ئەوروپا هەموو ئەو گروپە هونەرییانەی کە هونەری شۆڕشگێڕیی پێشدەخەن یەکبخاتەوە، توانیشی زۆر بەرهەمی نەمر وەک؛ چەمی هێزل، لۆ هەڤاڵۆ، گۆندینۆ هاوار" تۆمار بکات، کە بەکارهێنران بۆ بانگەشەی شۆڕش، مزگین بەهۆی سرودەکانییەوە لە تورکیا قاچاخ بوو، بەڵام گەل بە نهێنی گوێیان لە سرودەکانی دەگرت.

دوای خەباتەکانی لە ئەوروپا ڕووی لە کوردستان کرد و وەک فەرماندەی ئەیالەت چووە مێردین، دوای ئەوەش چووە ئەیالەتی گارزان و وەک یەکەم ژنە فەرماندەی ئەیالەت لەگەڵ شەڕی چەکداری خەباتێکی بەرفراونی بانگەشەیی بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی بگەیەنێتە ژنانی گارزان، زۆرجار بە لەسەرکردنی سەرپۆش، خەباتی ڕێکخستنیی بەڕیوەدەبرد.

هۆزان مزگین کە وەک ژنە فەرماندەیەکی هونەرمەند لە هەرێمەکە دەنگی دابووەوە، دەبێتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و نۆکەرەکانی، لە ١١ی گوڵانی ١٩٩٢ـدا کاتێک بۆ ئەرکێک لە گارزان بەرەو تاتوان دەچێت، لە ماڵێک کە لەلایەن سیخوڕەکانەوە چاودێریی دەکرێت گەمارۆ دەدرێت، هۆزان مزگین بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دووژمن، بە دەمانچە خۆی شەهید دەکات و خۆی بە دەستەوە نادات.



دیلان گارزان، هاوڕێی هۆزان مزگین کە لە ئەیالەتی گارزان لەگەڵیدا بووە، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بۆ ڕۆژنیوز، لەسەر کەسایەتی و شێوازی تێکۆشانی دەدوێت و دەڵێت: فەرماندەیەکی سەربازیی و هونەرمەندێکی ئافرێنەر بوو کە سنووری نەدەناسی، لە کاتی خەباتی ڕیکخستنی لە گارزان لە ماڵەکان بە وتنەوەی سرود و هەڵبەست، هەستی نەتەوەیی خەڵکی گەش دەکردەوە، هونەری هی گەل و شۆڕش بوو، کە دەچووە شوێنێک خەڵکی کۆدەکردەوە و ماڵەکانی دەکردە گۆرەپانی شایی، ئێستاش دەنگی لە ماڵەکان بە کاسێت هەیە.


سرودەکانی بۆ گەل و هەڤالانی پەروەردە بوو

گارزان هەروەها دەڵێت: سرودە شۆڕشگێرییەکانی هەست و زانایی نەتەوەیی و وڵاتپارێزیی پێشدەخست، کاریگەریی لەسەر گەل و هاوڕێیەکانی دانابوو، هەر سرودێکی بۆ ئێمە و کۆمەڵگا پەروەردەیەک بوو.



فەرماندەیەکی ژیری شەڕ بوو

دیلان گارزان دەشڵێت: لە مەیدانی شەڕ و فەرماندەییدا ژنێکی پێشەنگ بوو، یەکەم ژنی فەرماندەی ئەیالەت بوو، لە مێردین و گارزان، هاوکات کە فەرماندەیی شەڕی دەکرد، کۆمیتەکانی گەلی دادەمەزراند و گرنگیی بە زیادکردنی ژمارەی خەباتکارانی دەدا، گۆڕانگاریی بە بنەما دەگرت و دەیتوانی خۆی لەگەڵ هەلومەرجەکان بگونجێنێت.



شەڕ، ڕێکخستن و هونەری هاوبەش بەڕێوە دەبرد

گارزان وتی: هەڤاڵ مزگین تێکۆشانێکی هاوبەشی بەڕێوەدەبرد و نەیدەوت؛ شەڕ، سیاسەت و هونەر لەیەک جودان، بۆیە خەباتی شەڕ، ڕێکخستن و هونەری هاوبەش بەڕێوە دەبرد.



ڕادەستبوونی قبوڵ نەکرد

دیلان گارزان لەسەر شەهیدبوونی هۆزان مزگین دەڵێت: لە گوڵانی ساڵی ١٩٩٢ـدا هەڤاڵ مزگین بۆ ئەرکێک دێتە تاتوان و دەچێتە ماڵی وڵاتپارێزێک، بەڵام کسانی نۆکەر و سیخوڕ زانیاریی دەدەنە دەوڵەت و ماڵەکە گەمارۆ دەدرێت، دەیانویست بە دیل بیگرن، بەڵام هەڤاڵ مزگین ڕادەستبوونی قبوڵ نەکرد و خۆی شەهیدکرد.

هەزاران کەس تەرمەکەیان بەڕێکرد

دیلان وەها بەردەوامیی بە قسەکانی دەدات: دوای شەهیدبوونی، هەزاران کەس کۆبوونەوە و لە مەراسیمێکی بەشکۆ تەرمەکەیان بەخاک سپارد، دوای ئەوە گۆڕانکارییەکی گەورە لەناو خەڵکی ناوچەکە دروست بوو، زیاتر خۆیان لە بزوتنەوەی ئازادی کوردستان نزیک کردەوە.

ناوی هەزاران کچی کورد نرا مزگین

لە بەردەوامیدا دیلان گارزان دەڵێت: دوای شەهیدبوونی هۆزان مزگین، هەزاران کەس ناوی مزگین
گذار دموکراتیک
ساڵیادی هونەرمەند و فەرماندە هۆزان مزگینە لە پەروەردەی دۆڵی بیقاعی لوبنانەوە بۆ ئەوروپا، لەوێیەوە گەڕانەوە بۆ چیاکان، دوای ئەوەی سیخوڕەکان هەواڵی لەسەر دەدەنە دەوڵەتی تورک و دەوڵەت بەهێز گەمارۆی دەدات، هونەرمەند و شۆڕشگێڕ هۆزان مزگین خۆی ڕادەستناکات و بە…
یان لەسەر مناڵەکانیان نا و زۆرێک لە ژنانی شۆڕشگێڕ ئەو ناوەیان بۆ خۆیان هەڵبژارد.

لە کۆتاییشدا دیلان مزگین دەڵێت: ئێستا مەزارەکەی هەڤاڵ مزگین لە تاتوانە و خەڵک سەردانی دەکەن، هەرچەند پڕکردنەوەی جێگای زۆر زەحمەتە، بەڵام وەک هاوڕێیانی تێکۆشانی، لەو ڕێگایە بەردەوام دەبین.



ROJNEWS



🆔 @GozarDemocratic
🔹"رخدادهای پهره، ماهیت نظام قضایی رژیم استعمارگر جمهوری اسلامی ایران را برملا می‌کنند"

🔻 جنایت تیرباران کردن جوانان بلوچ در مقابل چشمان مادرشان، سوزاندن کولبران در ماشینهای باری، ربودن و تجاوز بە دختران بلوچ شباهتی پایەای بە جنایات روزمرە در دیگر استان‌ها با مشخصە اقلیت قومی، دینی و ملیتی چون خوزستان، ترکمن صحرا و کوردستان دارد.

بیشتر بخوانید ...

🌍 https://bit.ly/2Aac2m6
هەپەگە لەبارەی سیخوڕێک بەناوی جۆتیار موحسین حسێن زانیاری بڵاوکردە


هەپەگە لەبارەی سیخوڕێک بەناوی جۆتیار موحسین حسێن زانیاری بڵاوکردەوە کە بەهۆی ئاشکراکردنی ژمارەیەک هەرێم بۆ دەوڵەتی تورک بووەتە هۆکاری ئەوەی کە فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکان بۆردومان بکەن.



ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێویەیە:

"کەسێک بە ناوی جۆتیار موحسین، تاوانی سیخوڕی ئەنجامداوە و زانیاری لەبارەی جێگەی گەریلاکانمانی داوەتە دەوڵەتی تورک و فڕۆکەکانیش هەرێمەکەیان بۆردومان کردووە و لە لایەن گەریلاکانمانەوە دەستگیرکراوە. ئێمە وەک پەکەکە هێزی فیدایی گەلی کوردستان بۆ پاراستنی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری و بەها بنەڕەتیەکان تێدەکۆشین. با گەلە هێژاکەمان لە باشووری کوردستان باش بزانێت کە ئێمە کەسە بێتاوانەکان دەستگیرناکەین و بێهۆکار زیان بە کەس ناگەیەنین. هەڵوێستمان هەموو کاتێک بە گوێڕەی دڵسۆزی و ڕاستی گەلی کوردە.

بەڵام هەندێک کەسی لاوازی وەک جۆتیار موحسین بۆ چەند قوڕوشێک دەستیان بە خوێنی گەریلا سوور دەکەن و ڕاستیەکانی پێچەوانە دەکەنەوە. بەرپرسیاری ئەو دۆخەی جۆتیار موحسین دەکەوێتە ئەستووی ئەو کەسانەی کە کاری سیخۆڕیان بەسەردا سەپاندووە و خستوویانەتە ناو ئەم کارە قێزەونە. خانەوادەی جۆتیار و کەسوکاری و گەلی هێژای بەهدینان کە لەم دۆخە نیگەرانن، پێویستە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە جۆتیاریان خستووەتە ناو ئەم دۆخە و یەخەی ئەوان بگرن. جۆتیار حسێن لە هۆزی بەرواریە. چەندین ساڵە ئێمە و هۆزی بەرواری لەناو یەکتریداین و هیچ کاتێک خرابەمان لەوان نەبینیەوە. بەڵام هەندێک کەس کە لەگەڵ میتی تورک کار دەکەن، هەوڵ دەدەن گەنجان بکەنە سیخوڕ. گەلی هێژای بەهدینان و هۆزی بەرواری پێویستە بەو کەسانە هەڵنەخەڵەتێن و خاوەنداری لە گەنجەکانیان بکەن. ئەو ڕاوکەرانەی مرۆڤ لەبەرانبەر پارە، دەستیان بە خوێنی گەنجانی کورد سوور دەکەن. گەلی بەهدینانمان کە لە خەبات و تێکۆشانی ئازادی کورددا باجی گەورەیان داوە، پێویستە ئاگاداری ئەو کەسانە بن و ڕۆڵەکانیان لەناو چنگی ئەو کەسانە ڕزگار بکەن.

پێویستە گەلی هێژای باشووری کوردستان لەدژی ئەو کەسانەی هاوکاری دوژمنی داگیرکەر و قڕکەر دەکەن، کاری هەواڵگیریان لەگەڵدا دەکەن، لە بەرانبەر پارە خۆیان دەفرۆشن و سیخۆڕی لەسەر ڕۆڵەکانی ئەم گەلە دەکەن و کورد بە دەستی کورد بە کوشتن دەدەن، خاوەن هەڵوێست بن."


ANF



🆔 @GozarDemocratic
🔹 دوران کالکان: ما به روح پروتکل پایبند هستیم (بخش نخست)

🔻 دوران کالکان اعلام نمود که حرکت آنان پایبند به روح، ذات و معیارهای پروتکل ١٩٨٢-١٩٨٣ پایبند بوده و در این باره گفت: این موضوع می‌تواند به منبعی برای کنگره ملی تبدیل شود، اگر یک قدم در این باره برداشته شود ما با دو قدم به جلو به آن پاسخ می‌دهیم.

بیشتر بخوانید ...

🌍 https://bit.ly/3fA69PD


🆔 @GozarDemocratic
په‌كه‌كه‌ چ ده‌كات له‌ باشووری كوردستان؟!


كورته‌ وه‌ڵامێك بۆ عه‌قڵی كۆله‌واریی پارچه‌گه‌رای هه‌ندێك نووسه‌ر و رۆشنبیر!!!

هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ باشووری كوردستان هه‌ر ته‌نیا داگیركاران و حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌ سته‌مكار و وابه‌سته‌كانی باشوری سه‌غڵه‌ت و ته‌نگه‌تاو نه‌كردووه‌، كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و نووسه‌ریشی سه‌غڵه‌ت و ته‌نگه‌تاو كردووه. ئه‌و جۆره‌ رۆشنبیر و نووسه‌رانه‌ نه‌ده‌توانن خۆیان له‌ ژێر هه‌ژموونی "عه‌قڵییه‌تی لۆزانچێتی" و میللیگه‌رای سه‌ره‌تایی پارچه‌گه‌رای حزبه‌كان رزگار بكه‌ن، نه‌ ده‌شتوانن شتێكی نوێ بۆ باشوور ته‌رح و پێشكه‌ش بكه‌ن. سه‌ری زمان و بنی زمانیان ئه‌وه‌یه‌ "په‌كه‌كه‌ چ ده‌كات له‌ باشوور؟" له‌ سه‌غڵه‌تی و ته‌نگه‌تاوی ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبیرانه‌ تێده‌گه‌م كه‌ نه‌ده‌توانن په‌كه‌كه‌ قه‌بوڵ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی بكه‌ن ده‌كه‌ونه‌ ژێر به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مه‌زنه‌وه‌،نه‌ ده‌شتوانن ره‌تیبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ راستینه‌یه‌كی هه‌موو كوردستانه‌ و رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌بینن. بۆیه‌ ناچار به‌ عه‌قڵییه‌تی پارچه‌گه‌رایی و لۆزانچێتی خۆیانه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی باكووری كوردستانی ده‌بینن و ده‌ڵێن له‌ باشوور چ ده‌كات؟! به‌ڵام قه‌ت جورئه‌تیان نییه‌ بڵێن سوپای داگیركاری توركیا و ئێران لێره‌ چیده‌كات؟! ئایا نابینن خیانه‌ت له‌م وڵاته‌ بۆته‌ بزنس و به‌ دامه‌زراوه‌ بووه‌؟!! كاكی نووسه‌ر و رۆژشنبیر، په‌كه‌كه‌ هیچی نه‌كردبێت تۆی له‌ قاعیده‌ و داعش پاراستووه‌ و ده‌پارێزێت. ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل و چیاكانی تری كوردستان نه‌بێت، به‌یانی پڕی ده‌بێ له‌ قاعیده‌ و داعش و جه‌بهه‌تولنسه‌ره‌.
په‌كه‌كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی كوردستانی دژه‌ لۆزانی و دژه‌ پارچه‌گه‌رێتییه‌، جا په‌سندی ده‌كه‌یت یان نایكه‌یت، تۆ سه‌ربه‌ستی، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بكه‌یت ناتوانیت ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ نادیده‌ بكه‌یت و به‌ میزاجی خۆت و بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ په‌زه‌كان نه‌گه‌یه‌نێت ناتوانیت نكۆڵی له‌م حه‌قیقه‌ته‌ بكه‌یت. نكۆڵیكردن له‌ هه‌ر راستی و حه‌قیقه‌تێك ره‌گێكی بۆ فاشیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
نووسه‌ری مه‌زنی ئه‌ڵمانی "پرتۆڵد برێخت" ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌ حه‌قیقه‌ت ناگات گێله‌، ئه‌وه‌ی تێیده‌گات و خۆی له‌ گێلی ده‌دات تاوانباره‌".



#حه‌سه‌ن_جودی


🆔 @GozarDemocratic
لەیلا قاسم بۆ هەمیشە بوو بە بوکی کوردستان و ئازادیی لە ئامێز گرت

🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
Photo
لەیلا قاسم بۆ هەمیشە بوو بە بوکی کوردستان و ئازادیی لە ئامێز گرت



کاتێک باس لە ژنە تێکۆشەرەکانی باشووری کوردستان دەکرێت، هەرزوو لەیلا قاسم، وەک یەکێک لە درەوشاوەترین مێژووی خۆڕاگریی ژنان و جەسارەت لە ئاوەزماندا دێتە مەیدان، چونکە ئەو یەکەم ژنی باشوور بوو لەسەر بیروباوەڕی سیاسی لەسێدارەدرا، لەیلا، تووانی لە ماوەی ژیانیدا بۆ گەلەکەی بە تێکۆشانێکی بێ وێنە، مێژوویەکی پڕ لە سەربەرزی بۆ خۆی و ژنان تۆمار بکات.

لەیلا قاسم حەسەن، یەکێکە لە ژنە تێکۆشەرەکانی باشوری کوردستان، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە، ٤٦ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا، لەسەر بیروباوەڕی سیاسی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لەسێدارەدرا، بەوەش بووە یەکەم ژنی باشووری کوردستان کە لە سەر دەستی جەلادەکانی ڕژێمی بەعسی ئەوکاتە لە سێدارە بدرێت.

لەیلا قاسم، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٧٠ لە ڕێگای برا گەورەکەیەوە لەگەڵ بزوتنەوەی سیاسی نەتەوەکەی ئاشنا دەبێت و لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان خەبات و تێکۆشانی دەستپێدەکات، هەرزوو توانی ئەو قسە و باسانەی کە ژن ناتوانێت تێکۆشان بکات ڕەتبکاتەوە و بیسەلمێنێت ئەوە زهنیەتی کۆمەڵگایە ئەو بیرەی دروستکردووە، ئەگەرنا ئیرادە هەبێت هیچ شتێک مەحاڵ نییە، لەیلا قاسم، دواتر لەگەڵ جەواد ھەمەوەندی کە خۆشەوستی بووە، پێکەوە خەبات و چالاکییان لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگە کردووە.



قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەند بووە، دوای ئەوەی خانەنشین کراوە، لە ساڵی ١٩٧١ لە خانەقین ماڵیان گواستووەتەوە بۆ بەغدا، لەیلاش هەر لەوێ لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لەپاڵ خوێندندا لە ڕێکخستنەکانی ئەوکاتەی پێشمەرگەدا کاری کردووە و هەوڵی بەدیهێنانی ئازادی بۆ کوردستانداوە.

لەگەڵ بەردەوامی کارو خەباتی لەیلا لەو سەردەمەدا، ڕژێمی ئەوکاتەی عێراق هەوڵەکانی بۆ سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی ڕێکخستنەکانی کورد چڕ کردووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا لە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤دا لەیلا قاسم و چوار لە ھاوڕێکانی بە ناوەکانی (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران)، لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفراواندا دەستگیرکران.



دوای دەستگیرکردنیان ڕۆژنامەی الصورە-ی زمانحاڵی ڕژێمی بەعس، ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوخۆیی عێراق، لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێرەشێوێن ناوبرد، لەگەڵ ئەوەی لەزینداندا ئازار و ئەشکەنجەی زۆری لەیلا دەدرێت بۆ ئەوەی نهێنییەکان ڕێکخستن بدرکێنێت، بەڵام جەللادەکان نەیانتوانی هیچ دانپێدانانێکی لێوەربگرن.

لەبارەی ئازایەتی و بیری نەتەوەیی ئەو ژنە کوردە ڕێزان عەزیز، یەکێک خزمەکانی و نووسەر و کەسایەتیی خانەقین، دەڵێت کاتێک "لەیلا قاسم لە زینداندا بووە و دایکی سەردانی زیندانی ئەبوغورێبێ کردووە، لەوێ لەیلا قاسمی بینیوە و داوای لێکردووە دەستێک جلی کوردی بۆ ببەن، دایکیشی بەپەلە گەڕاوەتەوە و جلە کوردییەکانی بۆ بردووە، لەیلا وتوویەتی: جلە کوردییەکانم بۆ ئەو ڕۆژانەیە لە بەری بکەم کە دەبمە بوکی کوردستان لەگەڵ جەواددا لەسێدارە دەدرێم، بەشێک لە قژەکەشم ببڕن و بە کێلی قەبرەکەمەوە هەڵیبواسن و با ئەوکاتەی کوردستان ئازاد بوو قژەکەم بە هەوای ئازادی کوردستان بشنێتەوە ڕوحم ئاسودە دەبێت".


ڕێزان عەزیز دەشڵێت: لەیلا قاسم بۆ کورد کەسایەتییەکی کەم نییە و یەکەمین ژنە لەو سەردەمە لەسەر بیروباوەڕی سیاسی لەسێدارە درابێت.

لەبارەی ئازایەتی لەیلاوە دەشوترێت لەکاتی ئەشکەنجەدان و لێپرسینەوە لەگەڵی لەلایەن دەزگای ھەواڵگری بەعس-ەوە بە ئازایەتییەوە، پێی ڕاگەیاندوون کە "بە کوشتنی من ھەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیاردەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم".

ڕژێمی بەعس، بۆ چاوترساندنی گەلی کورد و گەنجان بە تایبەت، لە دوای دادگایەکی نادادپەروەرانە و لەکاتێکدا ھێشتا دوو ھەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو، بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ لەیلا قاسم و هاوڕێکانی دەرکرد، هەر بۆیە لە کاتژمێر ٧ی سەرلە بەیانی ڕۆژی ١٢ی گوڵانی ١٩٧٤ لەیلا و چوار ھاوڕێکەی لەسێدارەدران.

دوای لە سێدارەدانی لەیلا قاسم لە سەرتاپای کوردستان، ھەزاران منداڵی کورد بە ناوی لەیلاوە ناونران و چەندین شوێنی وەک پارک وخوێندگا بەو ناوە ناسێنرا، هەروەها بە هەزاران گەنج بە ئەوینی تێکۆشانی لەیلاوە ڕوویان لە چیاکان کردووە، لەیلا قاسم بووەتە هەوێنی چیرۆک و داستان و ھەڵبەستی شاعیرانی گەورەی کوردی وەک جگەرخوێن و هێمن و شێرکۆ بێکەس و زۆر شاعیری دیکە.

لەو بارەیەوە هێمنی شاعیر لە پیاهەڵدانێکیدا بۆ لەیلا دەڵێت:

بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێڕی! بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم

ئەوە پەت نییە میداڵی ئیفتخارە کە بوومە قارەمانی میللەتی خۆم

بۆچوونی
گذار دموکراتیک
Photo
ژنانی چالاکوان لە سەر لەیلا قاسم:

ئارین زانا، ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی کوردستان، دەڵێت: لەیلا قاسم بووە ئەو سیمبولە جوانەی کە هەزاران کچ و کوڕی ئەم وڵاتە کردیانە نموونە بۆ خۆیان و لە سەر ڕێی ئەو ڕێیان گرتەبەر و بوو بە ئیلهام بۆ هۆنراوەی شاعیران، لەیلا بووە بووکی کوردستان و سەربەرز ئازادی لە ئامێز گرت و مەشعەلی عەشقی گەیاندە لەیلاکانی دوای خۆی.

هەروەها بەسێ ئەرزنجان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، بە نمونەیەکی گرنگی تێکۆشانی ژنان پێناسەی دەکات و لەو بارەیەوە وتوویەتی: لە باشوری کوردستان زانست و تێکۆشانی ئازادیی ژن هەر ڕۆژ زیاتر پێشدەکەوێت، هەروەک دەزاندرێت لە مێژووی باشوری کوردستان-دا ژنانی کورد لە بەرخۆدانی دژی ڕژێمی سەدام-دا بە وڵاتپارێزیی، فیداکاریی و چاونەترسیی گەورە جێیان گرتووە و ڕەنجیان داوە، لەیلا قاسم بە کرداری چاونەترسانە و گیانفیدایانەی، بە خۆشەویستی و دڵسۆزیی خۆی بۆ وڵات، ژنانی کورد و هەموو ژنان بووەتە نمونە، سەدان ژن وەک لەیلا قاسم لە ڕاپەرین، لە ژیان و لە شەڕدا بەرخۆدانیان کردووە.




ROJNEWS


🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from Aryentv
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔶 پیرسالاری یا باشتر بڵێین پیرەپیاو سالاری لە ئێراندا

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە زیندانەکانی ئێرانەوە بەرەو ڕیزەکانی #YRK

گەریلا #بێریڤان_هەژار کە لە تەمەنێکی بچوکدا لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت و ئەشکەنجە دەکرێت، دەڵێت "بەرخۆدانی #شیرین_عەلەمهولی بۆ من بنەما بوو، هەرچی دەبێ باببێت، من هەرگیز تەسلیمی دوژمن نابم."



🆔 @GozarDemocratic