گذار دموکراتیک
1.62K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
Photo
کۆڕەو، ٢٩ ساڵ پێش ئێستا لەبەر زوڵم و ئێستاش لەبەر بێکاریی و نایەکسانیی



٢٩ ساڵ پێش ئێستا ملیۆنان کەس لە باشوری کوردستان بەهۆی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعسەوە ئاوارەبوون، لە ئەنجامی بەرخۆدانێکی گەورەشدا بەهیوای ژیانێکی ئازاد گەڕانەوە سەر خاکەکەیان، بەڵام دوای ٢٩ ساڵ ئەمڕۆ سەدان هەزار کەس بەهۆی کێشەی ئابوریی و نایەکسانییەوە، ڕوو لە دەرەوەی وڵات دەکەن و ڕێگای مەرگ تاقی دەکەنەوە.




لە سەدەی ٢٠دا گەلێک کارەساتی مرۆیی بەسەر گەلی کورد-دا هاتن، بەڵام کەمیان وەک کۆڕەو توانیی ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بجوڵێنێت، ئەگەرچی دڕندەیی وڵاتانی داگیرکەریش دژی کورد هەرچەند زۆربێت، بەڵام هۆکارێکی سەرەکیی ڕەواندنەوەی مەترسییەکان یەکگرتووییە، کە ئەمە هێشتا کوردی وەک پێویست بەخۆیەوە نەیبینیەوە، بۆیەش کۆڕەو چەند بارە بووەوە.



كۆڕەو تەنها چەمكێک نەبوو بۆ ڕەوی زیاتر لە ملیۆنێک مرۆڤ، بەڵكو ترس لە كۆمەڵكوژی و قڕكردن ڕەهەندێكی سەرەكی بوو، ئەو كۆڕەوە ملیۆنییەی کە ساڵی ١٩٩١ بەسەر باشوری کوردستاندا هات، کوردی لە باشوری کوردستان گەیاندە ناوەندە جیهانییەکان، ئەگەرچی بەرنامە بۆداڕێژراو نەبوو، بەڵام ستەمی ڕژێمی بەعسی لەسەر گەلی کورد زیاتر بەدنیا ناساند و دەنگی دایەوە.

ئەوەش وایکرد وڵاتانی زلهێز هەرزوو کۆمەڵێک بڕیار بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکی دیکە لەسەر کورد دەربکەن، کە دیارترینیان بڕیاری ٦٨٨ و ڕاگەیاندنی هێڵی ٣٦ بوو، ئەوەش جۆرێک لە زامنیی دایە گەلی کورد و وایکرد لە سەرەتاکانی مانگی چواری ١٩٩١ـەوە کۆچی پێچەوانەی ئاوارەکانی باشوری کوردستان دەستپێبکاتەوە، کە دەکاتە ٢٩ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ.

لێرەدا گوزەرێکی خێرا بە ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەدا دەکەینەوە و هەندێک لە دیوەکانی کۆڕەو بەبیردەهێنینەوە، بۆ ئەوەی تێبگەین لەوەی بۆچی کۆڕەو ڕوویدا و چی وایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێتە سەرخەت و بڕیار لە بەرژەوەندیی کورد دەربکات.

لە ئەنجامی ڕاپەڕینی ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ی باشوری کوردستان کە چەخماخەکەی لە ڕانیەوە لێیدا و لە کەرکوک گیرسایەوە، خاکی باشوری کوردستان لەدەستی ڕژێمی بەعس دەرهێندرا، بەڵام دوای ٨ ڕۆژ لە کۆتایی ڕاپەڕین، ڕژێمی بەعس بە هێزێکی زۆرەوە ڕوویکردەوە باشوری کوردستان.

ئەوەش باشوری کوردستانی ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی گەورە کردەوە و لە ٢٨ی ئازارەوە خەڵک بەناچاریی ئاوارەی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بوون، نزیکەی ٣ ملیۆن کەس بۆ ڕزگاربوون لە هێرشی دڕندانەی ڕژێمی بەعس ملی ڕێگایەکی هات و نەهاتیان گرتەبەر.

دەوڵەتی ئێران سنوورەکانی بەڕووی ئاوارەکانی باشوری کوردستاندا کردەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک بۆ ماوەیەک دەروازەکانی بەڕووی خەڵکی ئاوارەدا داخست و ڕێگای پێ نەدان بپەڕنەوە بۆ سنوورەکانی باکوری کوردستان، بەو هۆیەشەوە سەدان کەس لەبەر سەختی بارودۆخی تەندروستیی و برسێتیی گیانیان لەدەستدا.



کوڕەو لە دۆخێکی سەختی کەشوهەوادا بوو، ئەو ڕۆژانەی کە خەڵک بەپێ ڕێگای ئاوارەییان گرتبووە بەر، بەفر و بارانێکی زۆریش دادەباریی، باران و برسێتیی و نەبوونی شوێن و ڕێگای پێویست و ماندوێتیی ڕێگایەکی دوور و بوونی مین-ێکی زۆری شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچە سنوورییەکان، بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس، کە زۆرینەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵ بوون.

هەرچەندە پێشتر تاوانیی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بەسەر گەلی کورد-دا هاتبوو قوربانی زۆرتری تێدا درابوو، کارەساتی دڵتەزێنتری لێکەوتبووەوە، بەڵام ویژدانی وڵاتە زلهێزەکانی وەک پێویست نەهەژاندبوو بۆ ڕاگرتنی ئەو ستەمی ڕژێمی بەعس لەسەر گەلی کورد، بەڵام کۆڕەو ئەگەرچی پلان بۆداڕێژراویش نەبوو، توانی دەنگدانەوەیەکی گەورە بەدوای خۆیدا بهێنێت.

دیمەنە تراژیدییەكانی كۆڕەو، ویژدانی مرۆڤایەتیان دەهەژاند، كاریگەری زۆری كردە سەر ڕای گشتی جیهان، ڕۆژی ٥ی نیسانی ١٩٩١ واتە تەنها حەوت ڕۆژ دوای دەستپێكردنی كۆڕە و، بریاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەركرا، بەمەش قۆناغیكی نوێ لە ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لە عێراق هاتەكایەوە.



بڕیارەكە داوای وەستاندنی زوڵم و سەركووتكردن و ئەنجامدانی دانووستان و گفتوگۆی كراوەی دەکرد، كە زامن بێت بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و مافە سیاسییەكان بۆ هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراق-دا.

بەڵام وڵاتانی زلهێز وەک بڵێی ئەو دۆخەیان قۆستبێتەوە بۆ دابڕاندنی کەرکوک لە باشوری کوردستان، بەناوی ناوچەی ئارام و دژەفڕینەوە کە بەهێڵی ٣٦ ناسرابوو بۆ پاراستنی كورد لە دەستدرێژی هێزەكانی عێراق، سەرجەم ناوچەکانی ماددەی ١٤٠یان لە باشوری کوردستان جیاکردەوە، هەرچەند پاشتریش زۆر هەوڵدرا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێڵی٣٦ بۆ ٣٤ بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجامبوون.

دەرکردنی ئەو بڕیارانە ئاهێکی بەدڵی کورد-دا هێنایەوە و ئیدی کۆچی پێچەوانە دەستیپێکردەوە، لە سەرەتاکانی مانگی چوارەوە هێدی هێدی خەڵک دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ سەر شوێن و جێگای خۆیان و تا ن
گذار دموکراتیک
Photo
اوەڕاستی مانگی پێنج ی ١٩٩١ زۆرینەی ئاوارەکانی باشوری کوردستان گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

كۆڕەو وێڕای ئەوەی كارەساتێكی مرۆیی بوو، لەهەمان كاتیشدا جووڵەیەكی بەكۆمەڵی نەتەوەیەک بوو كە زۆر ئاماژەی گەورەی تێدا بوو، کە دیارترینیان خۆدەربازكردن بوو لە كۆت و بەندی دەسەڵاتێكی دژ بە ئازادی و ئەزموونەكانی ئەنفال و كیمیاییباران و هەڵبژاردنی ڕێگای ئازادیی، بۆ ئەوەی خۆیان لە كارەسات بپارێزن و چەند بارە نەبنەوە.

دوای ٢٩ ساڵ کۆڕەو بە شێوەیەکی جیاواز بەردەوامە

٢٩ ساڵ پێش ئێستا زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس خەڵکی باشوری کوردستانی ناچار بە کۆڕەو کرد، لە ئەنجامی بەرخۆدان و تێکۆشانێکی سەختیشدا خاکی باشوری کوردستان ئازادبوو و خەڵک بەهیوای ژیانێکی ئازاد گەڕایەوە سەر خاکەکەی، بەڵام ئەمجارە ڕووبەڕووی کێشەی جۆراوجۆر بووەتەوە، ئەمەش جارێکی دیکە ملی کۆڕەوێکی دیکەی بە خەڵک گرتەوەبەر، سەرەکیترین پاڵنەرەکانی کۆڕەوی ئەم سەردەمەش بریتین لە: بێکاریی، نایەکسانیی، دەسەڵاتداریی و هەتا دوایی..

خەڵک هەر لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و تا ئێستاش ئەم کۆچە بەردەوامە، بەتایبەتیش گەنجانی باشوری کوردستان بەهۆی ئەوەی دواڕۆژیان لێرە ڕوون نییە، هەموو ئەستەمەکان تاقیدەکەنەوە بۆ گەیشتنە ئەوروپا.

بەپێی دوایین سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٩، زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس لە باشوری کوردستان دەژین، لەو ژمارەیەش بەپێی سەرژمێرییەکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی، زیاتر ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی باشوری کوردستان لە وڵاتانی ئەوروپان.

هەردی ئەحمەد، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنیی لەبارەی هۆکاری کۆچی گەنجانی باشوری کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: خەڵک لە باشوری کوردستان بەهیوابوون لەژێر حکومڕانیی دەسەڵاتی کوردیدا ژیانێکی شایستە بژین، بەڵاو ئەزموون دەریخست ئەوان لەجێی ئومێدی خەڵک نەبوو، سەرەڕای ئەوەی خەڵک هەموو ڕێگایەکی مەدەنییشی تاقیکردەوە بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان و بێ ئەنجامبوو، بۆیە بەناچاریی سەری خۆیان هەڵگرت.



لە كاتی كۆڕەوەكەدا هەموو كوردان لە هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەوروپاوە هاتنە دەنگ و كێشە لاوەكییەكانیان خستە لاوە، کە دەکرێت کۆڕەو وەک وێستگەیەکی دیکەی یەک هەڵوێستیی کورد تەماشا بکرێت، چونکە چالاکییە مەدەنییەکانی کوردان لە سەرانسەری ئەوروپا وڵاتانی ناچار بە هەڵوێست و بەدەمەوەهاتن کرد، ئەمەش دەمانگەیەنێتەوە ئەو خاڵەی "بە یەکگرتوویی دەتوانین ئامانجەکانمان بەدیبهێنین و داکۆکی لە مافەکانمان بکەین".

گەرچی كۆڕەو سیمبولی چەوساندنەوەی نەتەوەیەکە، بەڵام نە کۆڕەو و نە ئەنفال و نە کیمیاباران و نە کیمیابارانی سەردەشت و نە کۆمەڵکوژی قامیشلۆ و هیچکام لەو کارەساتانەی لە مێژوودا بەسەر گەلی کورد-دا هاتوون، نەبوونە وانەیەکی مێژوویی بۆ گەلی کورد، تا بۆ ڕێگرییکردن لە دووبارەبوونەوەی یەکبگرن، هەر ئەمەش ئەو هەلەی ڕەخساند کە لە سەدەی ٢١یشدا دیسانەوە ئەم کارەساتە لە شەنگال دووبارە ببێتەوە.



ساڵی ٢٠١٤ لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی شەنگال، سەدان هەزار کوردی ئێزدیی بەناچاریی ئاوارەی چیای شەنگال بوون بۆ خۆدەربازکردن لە دڕندەیی چەتەکانی داعش، سەرباری ئەوەش هەزاران ژن و پیاو بەدەستی چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژکران و پێنج هەزار ژنی ئێزدییش بەدیل گیران.

کۆڕەوی مەزنی باشوری کوردستان جگەلەوەی بووە هۆکارێکی بەهێز بۆ دروستبوونی ستاتۆی هەرێمی کوردستان، هاوکات بووە دەروازەیەكیش بۆ خستنەڕووی تەواوی جینۆساید و تراژیدیا جەرگبڕەكانی خەڵكی كوردستان، كە ڕژێمی داگیركەری بەعس لە قۆناغە جیاجیاكانەوە دژ بەم گەلە ستەم دیدەیە ئەنجامی داون، لەپاڵ ئەوەشدا ڕیزەکانی کوردیشی تا ئاستێکی زۆر یەکخست، کە دەکرێت ئەمە وەک وانەیەکی مێژوویی لێکدانەوەی بۆ بکرێت، چونکە ئەو دوژمنایەتییەشی کە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک دەیکاتە سەر سێ پارچەی کوردستان، هیچی کەمتر نییە لەو زوڵم و ستەمەی ڕژێمی سەدام بەسەر گەلی کورد-دا هێنای، ئەمە دەمانگەیەنێت بەوەی ئەگەر کورد دەستی لەناو دەستی یەکتربێت، ئەوا دەتوانێت ڕووبەڕووی داگیرکەران بووەستێتەوە و سۆزی نێودەوڵەتییش بۆ دۆزەکەی ڕابکێشێت، بەڵام ئەگەر وەک ئەمڕۆ هەریەکەیان لە ئاوازێک بخوێنن، ئەوا دوورنییە ئەوەشی لە ئەنجامی کۆڕەودا بەدەستیان هێنا، لەدەستیان بچێت.




ROJNEWS



🆔 @GozarDemocratic
▪️کەمپەینی هاوکاری خۆشک و برا بۆ گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان :


هاونیشتمانی بەرێز لە دەرەوەی وڵات، هەر وەها کە دەزانن بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کرۆنا، جیهان بە گشتی لە قۆناخێکی دژوار ژیان بە سەر دەبات. مخابن گەلەکەمان لە بەر هۆکاری هێرشی داگیرکەران و باڵادەستی سیستەمی بێگانە لە زۆر مافی سەرەتایی ژیان بێ بەش کراوە. لە بەر نەبوونی کار و پشتیوانی دەۆڵەتی، لەم کاتانەدا زۆر ماڵباتی گەلەکەمان لە بەر لاواز بوونی ئابووریان ژیانێکی دژوار بە سەر دەبەن. وەک ئەرکێکی ئینسانی و نەتەوەیی، ئەم قۆناخە پێویستی بە هەڵمەتێکی نیشتمانی هەیە. بۆیە کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردان لە ئەرووپا ( کەجەدەکە ) کەمپەینێکی لە ژێر ناوی کەمپەینی (خۆشک و برا) بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان رێکخستوە. لە سەر ئەم بنەما هەندێک ماڵباتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناخێکی زۆر دژوار ژیان بە سەر دەبن. بۆ ئەوە ببینە هیوایەک بۆ خۆشک و براکانمان، داوا لە ئێوە دەکەین هەر کەس یا ماڵباتێک، ماڵباتێک هاوکاری بکات.

▪️شێوەی هاوکاری و میکانیزمی کەمپەینەکە بەم شێوەیە:

١- لە لایەن ئەنجۆمەن یا شۆرای هەر گۆند و شارێک، کەسانێک وەک خاوەن پێداویستی دیاری کراون.

٢- هەر ماڵبات یا کەسێک لە ئەرووپا، ماڵباتێک دەگرێتە خۆ. راستەوخۆ پەیوەندیان لە گەل یەک دەبێت.

٣- ئەم کەمپەینە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت. هەر مانگێک ١٠٠ یۆرۆ یا دۆڵار یا پۆند دیاری کراوە.

٤- ئەو کەسانە کە دەیانەوێت هاوکاری بکەن، بەلام نایانەوێت راستەوخۆ پەیوەندی بەو ماڵباتانە بگرن، دەتوانن لە رێگای ئەندامانی مانگی سووری کوردستان یا ئەندامانی فەرمی کەجەدەی ئەرووپا هاوکاریەکانیان بگەینن، بەلام پێویستە ناو و ژمارەی ئەو ماڵباتە وەک ئارشیڤ و میکانیزمی رێکخستنی وەربگرن.

٥- ئەو کەس و ماڵباتانەی کە بارودۆخیان باشە، دەتوانن دو یا سێ ماڵبات بگرنە ئەستۆی خۆیان.

٦- هیچکس بە هیچ مەبەستێک نابێت زانیاری، وێنە یا ناونیشانی ئەو ماڵباتانە بلاو بکاتەوە.

٧- هەر کەس دەیەوێت بەشداری کەمپەینی (خۆشک و برا) رۆژهەڵاتی کوردستان ببێت. دەتوانێت بەم ژمارە تەلەفۆنانەی ناوەندی کەمپەین ئەمڕۆ یا لە زووترین کات پەیوەندی بگرێت.

سەرکەوتن



◾️انقلاب روژآوا
https://t.me/enqelabrojava
ناسنامەی سێ ژنە شەهیدی ئەمڕۆی کامپی مەخمور ئاشکرا کرا



لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییەکانی دوڵەتی تورکدا بۆ سەر کامپی مەخمور، سێ ژن شەهیدبوون و ناسنامەیان ئاشکرا کرا.

ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی دەوڵەتی تورک، لە کاتژمێر ٠١:٣٠ هێرشیان کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لە ئەنجامیدا سێ ژنی گەنج شەهیدبوون، کە لە ئاژەڵداریی گەڕابوونەوە.

لە بۆردوومانەکەدا دوو ژنی گەنج ڕاستەوخۆ شەهیدبوون و یەکێکیش بە سەختی برینداربوو، هاوڵاتیانی کامپەکە خۆیان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی دوو شەهیدەکەیان گەڕاندەوە کامپەکە، وێڕای هەوڵدانی هەموو پزیشکەکان، بریندارەکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.

شاندێکی حکومەتی عێراق چوونە شوێنی ڕووداوەکە

دوای بۆردومانەکە شاندێکی حکومەتی عێراق چوونە شوێنی ڕووداوەکە، دواتر سەردانی بریندارەکەیان کرد و دوای نووسینی ڕاپۆرتی خۆیان بۆ حکومەت، بەبێ هیچ لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی کامپەکەیان جێهێشت.

تەرمی شەهیدەکان بەخاکسپێردران

وێڕای مەترسییەکانی کۆرۆنا، هاوڵاتیانی کامپەکە بۆناشتنی تەرمی شەهیدەکان لەبەردەم نەخۆشخانە گردبوونەوە، دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکان بە مەراسیمی جەماوەری هەرسێ شەهیدەکە بەخاکسپێردارن.

دوای بەخاکسپاردنەکە، ئەنجومەنی گەلی مەخمور ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە، تێیدا بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێم و عێراقیان شەرمەزارکرد.

ڕاشیانگەیاند، ئەم هێرشە تەنها بەرامبەر مەخمور نەبووە و دژی هەموو کورد بووە.

داواشیان کرد، بۆ ئەوەی هێرشی وا دووبارە نەبێتەوە "بانگ لە تەواویی لایەنەکان و گەلی کورد دەکەین، هەرچی زووە یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن".

بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامردن – بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

ناسنامەی شەهیدەکان بەمشێوەیە:

هاڤڤا ئاكدۆگان لە دایکبووی ١٩٨٨

عەزیمە ئاكدۆگان لەدایکبووی ١٩٨٧

عائیشە ئەحمەد فەرحان لە دایکبووی ٢٠٠٣



ROJNEWS




🆔 @GozarDemocratic
بێ رێزی کردن بە تەرمی شەهید عەگید ئیپەک ئیدانە دەکەین


مرۆڤ بوون پەیوەستە بەو پێوەرە ئەخلاقیانەوە کە لە ئاژەڵبوونی جودا دەکاتەوە، تەنانەت لە شەڕیشدا پیوانی شەڕ و ئەخڵاقی شەڕ هەیە. بێ حورمەتی بە دیل و جەنازە لە شەڕدا دوور لە مرۆڤبوون و هەتا دوایی ترسنۆکی و کردەوەیەکی بێ ئەخلاقییە.


دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورکیە کە چاوی ناحەزی بە هەبوونی کورد هەڵنایە، ئەمە بۆ دەیان جارە کە ئەو پەڕی بێ ڕێزی بە جەنازەی شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان دەکات، لە جل و بەرگ داماڵینی شەهیدانی هەڤاڵی ژنەوە وەک شەهید ئەکین، بگرە هەتا بۆمبارانکردنی مەزاری شەهیدان و بڕینی سەری جەنازەی شەهید رۆژدا ماکۆ وبەدەیان و سەدان کاری قیزەونی لەم شێوانە، ئەم جارەیش بەو پەڕی بێ ئابڕویی و بێ شەرمییەوە سوکایەتیان بە جەنازەی شەهید عەگید ئیپەک کرد. هەرچەند ئەم یەکەم کارە یەکەم جار نییە، بەڵکو بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی تورکیە لە هەمبەر شۆڕشگێڕانی کورد و نەتەوەکانی تر کردوەوەی لەو بابەتەیان کردووە. ئێستایش مەزاری شێخ سەعید و هەژمارێک لە پێشەنگانی کورد نادیارە. کۆمەڵگا یا نەتەوەیەک بە بەها و مەعنەویاتەکانییەوە کۆمەڵگایە و شەهیدیش لە سەرووی هەموو بەها نەتەوەییەکانەوە دێت، بۆیە داگیرکەران لە کەسایەتی شەهید عەگید و شەهیدانی تردا بێحورمەتی بە گەلی کورد و هەموو نرخە پیرۆزەکانی دەکات .


با دەوڵەتی فاشیستی تورکیە باش بزانێت کە ئەو بێرێزییانە، چاوەڕوان نەکراو نییە لە کەسایەتی بچوک و ترسنۆکی بەرپرسانی ئاکەپەو مەهەپە. کردەوی وا تەنیا لە کۆمەڵە کەسانێک دەوەشیتەوە کە لە سێبەری بەرهەڵستکارەکەیان دەترسن، هەر ئەوە بۆ خۆی گەورەترین سەرکەوتنە بۆ کەسایەتی و تەڤگەری ئازادی کورد و کوردستان، هەر وەها ئەو کردەوانە نەک تەنیا کاریگەری لە سەر کەمکردنەوەی هیز و ئیرادە و باوەڕی گەلی کورد و شەروانی ئازادی نەبووە و نابێت بەڵکو بە پێچەوانەوە کین و نفرەت لە دڵ هەر کوردێکی خاوەن ویژدان لە بەرانبەر داگیرکەراندا زیاتر و ئاگری تۆڵە و تێکۆشان گوڕتر دەکات و بە دڵنییاییەوە دەڵێن کە سەرکەوتن بۆ شەهیدان و گەل و وڵاتی شەهیدانە. با هەموو گەنجانی کورد چ کوڕ و چ کچ لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە رۆحی عەگیدانەوە، شۆڕشی کوردستان بەهێزتر بکەن و ئەوەش بە پەیوەست بوونیان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا مسۆگەر دەبێت.


لە گەل ئیدانە کردنی ئەو بێ رێزیانە بە رۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان، وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هەڵویستی شۆڕشگێڕانەی دایکی شەهید عەگید، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی دایک و بنەماڵەی شەهید عەگید، هەر وەها رێبەر ئاپۆ گەلی کورد و هەموو هەڤاڵانی دەکەین و بەڵێنی خۆمان دوپات دەکەینەوە کە تا دوایین دڵۆپی خوێنمان لە سەر رێبازی شەهیدان کە بیرۆکەی رێبەر ئاپۆیە بە بێ وچان تێبکۆشین و خەبات بکەین.

کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – #PJAK
16/04/2020



www.pjak.eu


🆔 @GozarDemocratic
عەلی كەریمی: ئێمە لە كوردستاندا بۆچی دەبێت میلیشیا مەسرەف بكێشین و بیانكەین بە هاوپەیمانی توركیا



دوای ئەوەی پارتی بەفەرمی دانینا بەوەی هێزی رۆژ سەر بە ئەوانن عەلی كەریمی رایدەگەیەنێت، ئێمە لە كوردستاندا بۆچی دەبێت میلیشیا مەسرەف بكێشین و بیانكەین بە هاوپەیمانی توركیا


عەلی كەریمی نووسەرو سیاسەتمەداری رۆژهەڵاتی كوردستان لەبارەی ئەو هێزەی پێشمەرگەی رۆژ كە براونەتە لیبیا بە ”میللەت"ی راگەیاند، ئێمە لە 2014ەوە هاواردەكەین كە ئەو هێزانەی كە پارتی لە زاخۆ و دهۆك و هەولێر دروستیدەكات بەناوی هێزی پێشمەرگەی رۆژ و نازانم چەند هێزێكی دیكە ئەمە بەراستی پیلانێكی دیكەی پارتییە بۆ شەڕی براكوژی لەناو رۆژئاوای كوردستان.

وتیشی، پێشمەرگەی رۆژ لەلایەن پارتییەوە بەناوی كوردی رۆژئاواوە دروستكران لە دژی یەپەگە و خۆسەری كانتۆنەكانی رۆژئاوا لە ئێستادا ئەوانە هێزێكی بەكرێگیراون لەژێردەستی توركیادان و بۆیە ئەمرۆ بۆ هاوڵاتیانی كوردستان رونبووەوە كە ئێمە لە 2014 مەترسی ئەم هێزانەمان خستەڕوو كە وتمان ئەمانە دەبن بەكرێگیراو كۆیلەی توركیا لەكۆتایدا.

جەختیشكردەوە، ئەوەتا لە ئێستادا توركیا ئەو هێزەی كە پارتی مەشقیپێكردو دروستیكرد كە كوردی بێ تاوانن دەیاننرێت بۆ لیبیا و بەگوشتی دەدات لە بەرژەوەندی خۆیدا.

عەلی كەریمی لەبارەی راگەیەندراوەكەی ئەمرۆی پارتی وتیشی، ئەوەتا پارتی خۆی لە راگەیەندراوەكەیدا دانیناوە بەوەی كە هێزی رۆژ سەر بە ئەوانن جەختیشكردەوە باشە ئێمە لە كوردستاندا بۆچی دەبێت میلیشیای بنەماڵەی بارزانی مەسرەف بكێشین و بیانكەین بە هاوپەیمانی توركیا.




🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from Aryen TV
🔸کەنەکە داوایەکی بەپەلە لە پارتی و یەكێتی دەکات

🔻کەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات، کە هێزەکانیان بکشێننەوە، دەشڵین، ئەوان لە هەوڵداندان بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە، داوای هەوڵی ئەرێنیش لە تەواویی لایەنەکانی چوارپارچەی کوردستان و میدیاکان و نووسەران و چالاکوانان دەکەن.
دەربارەی ئاڵۆزییەکانی زینێ وەرتێ، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

shorturl.at/blyKL

@aryentvnews
"دۆخی زینی وەرتێ ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پیلانەکانی دەوڵەتی تورک"


نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی باشوری کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دۆخی زینی وەرتێ ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پیلانەکانی دەوڵەتی تورک بەتایبەتیش پیلانی هێرشکردنە سەر قەندیل، جەختیش دەکەنەوە کە "دەبێت هێزەکانی یەکێتی و پارتی لەو ناوچانە بکشێندرێنەوە".

بەشێک لە نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی زینی وەرتێ و کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچانە قسەیان بۆ ڕۆژنیوز کرد.

نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس پێیوایە هەر شەڕێک لە زینی وەرتێ ڕووبدات، ڕێ لە بەردەم دەستێوەردانی هەرێمیش دەکاتەوە و دەڵێت: بەتایبەتیش دەوڵەتی تورکیا، پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەمیشە ڕێخۆشکەر بووە بۆ هاتنی سوپای تورکیا، تەنانەت لە چیای کۆلیتار و ئەو ناوچانە بنکەی بۆ ئامادەکردوون، بۆیە ئەمەی ئێستاش مەترسیی دروست دەکاتەوە کە ڕێخۆشکەر بێت بۆ پیلانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل.



ئەو ڕۆژنامەنووسە دۆخی زینی وەرتێ بە "بەشێکی دیکەی ئاسەوارەکانی شەڕی ناوخۆ" ناودەبات و دەڵێت: هاوشێوەی ڕێگرییەکانی بالیسان، ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەی شەڕی ناوخۆ لە کوردستان نەوەستاوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بکەرانی شەڕی ناوخۆ هێشتا لە هەرەمی سەرەوەی دەسەڵاتن لە باشوری کوردستان.

نیاز عەبدوڵا داواش دەکات کە خەڵک شەڕ بۆ ئەو دوو حزبە نەکات و دەڵێت: دەبێت خەڵک شەڕ بۆ ئەم دوو حزبە نەکات، دەبێت ئەزموونی شەڕی ناوخۆی ساڵانی ڕابردوو بهێنینەوە پێشچاو کە ڕۆڵەی کورد بووەتە قوربانیی و ئەوانیش لە هەرەمی سەرەوەی دەسەڵات ماون و بازرگانیی لەگەڵ دوژمنان دەکەن، جگەلەوەش یەکێتی و پارتی دەبێت بەخۆیاندا بچنەوە، دەیانەوێت لەمە زیاتر چی بکەن و بەکوێ بگەن؟



هەروەها لەتیف فاتیح فەرەج، نووسەر و چاودێری سیاسیی جەخت دەکاتەوە، کە "دەبێت ئەو هێزانەی پارتی و یەکێتیی کە براون بۆ زینی وەرتێ بکشێندرێنەوە" و وتی: چونکە نە ئەو ناوچەیە مەترسیدارە و نە هیچ کێشەیەک لەوێ هەیە، بردنی ئەو هێزانە تەنها گێچەڵکردنە بە خەڵکی ئەو ناوچانە و دروستکردنی پشێوییە.

ئەوەشی وت: دەوڵەتی تورکیا ڕەنگە فاکتەرێکی پشت ئەم دۆخە بێت بە ئامانجی تێکدانی پەیوەندیی لایەنەکان، باشوری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بەملاوە تورکیا و ئێران دەستێوەردانی زۆریان تێدا کردووە، تەنانەت دەستیان لە شەڕی ناوخۆی ساڵانی نەوەدەکان هەبووە، بۆیە ئێستاش تورکیا ڕۆڵێکی گەورەی لەو دۆخەدا هەیە.



ROJNEWS


🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتەکانی شەهیدی سەرکردە #دیار_غەریب "هەڤاڵ هەڵمەت" سەبارەت بە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان



🆔 @GozarDemocratic
هەرێمی پاراستنی میدیا و گەریلا، هێزی بەربەستی سەرکەوتنی هەموو ئامانجەکانی داگیرکەری لەسەر کوردستان و هێزی لەقاودانی بەکرێگیراوێتی و سەرخستنی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی، بەسەر بەرژەوەندی تەسکی عەشیرەتی، بنەماڵەتی، مافیایی و...، بۆیە بە خەستی کراوەتە ئامانج. لە هەر ئەگەرێکدا، ووشیاری و یەک دەنگی گەل و ئیرادەی لەبن نەھاتووی گریلا دەیباتەوە.



#ئەهوەن_چیاکۆ



🆔 @GozarDemocratic
🔹دبیر کل وزارت پیشمرگ: هر نیروی کوردی برای جنگ به لیبی رفته باشد مزدور است

🔻جبار یاور دبیر کل وزارت پیشمرگ اقلیم کوردستان اعلام کرد، لشکر روژ بخشی از وزارت پیشمرگ نیست بلکه با فرماندهی زیروانی (نیروی ویژه پ.د.ک) مرتبط هستند. همچنین می‌گوید، هر نیروی کوردی که به جنگ لیبی رفته باشد به عنوان مزدور از او نام برده می‌شود.

بیشتر بخوانید...

🌍 https://bit.ly/2RDgfVt
Em bi yek deng li hemberî êrişan helwest bigrin.pdf
284.1 KB
بانگەوازی پارت و ڕێکخراو و ڕێکخستنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی لەدژی پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک


🆔 @GozarDemocratic
ناتوانین بنەماڵەیەک کە ژن تێیدا رووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە، بە بنەماڵە لەقەڵەم بدەین


#رۆزەرین_کەمانگەر، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری بەرنامەی راڤین لە تەلەڤیزیۆنی ئاریەن تیڤی بوو و سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژ بریتی لە: دۆخی رێبەر ئاپۆ، سیاسەتەکانی پشتی پەردەی رژێمی داگیرکەری ئێران بەرامبەر بە هەبوونی کۆرۆنا




🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
ناتوانین بنەماڵەیەک کە ژن تێیدا رووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە، بە بنەماڵە لەقەڵەم بدەین #رۆزەرین_کەمانگەر، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری بەرنامەی راڤین لە تەلەڤیزیۆنی ئاریەن تیڤی بوو و سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژ بریتی لە: دۆخی رێبەر ئاپۆ،…
ناتوانین بنەماڵەیەک کە ژن تێیدا رووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە، بە بنەماڵە لەقەڵەم بدەین


#رۆزەرین_کەمانگەر، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری بەرنامەی راڤین لە تەلەڤیزیۆنی ئاریەن تیڤی بوو و سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژ بریتی لە: دۆخی رێبەر ئاپۆ، سیاسەتەکانی پشتی پەردەی رژێمی داگیرکەری ئێران بەرامبەر بە هەبوونی کۆرۆنا، دەرکردنی کارمەندانی تەندروستی لە لایەن دەوڵەتی ئێران، دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی و کۆڵبەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆربوونی رێژەی تووندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان لە دوای دەرکەوتنی کۆرۆنا و هەروەها کردەوەی دژەمرۆڤانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بەرامبەر بە تەرمی شەهیدان، هەڵسەنگاندنی کرد.

"خەڵک ئیدی لەم شتەدا مسۆگەرە کە بێ رێبەر ئاپۆ ژیان نابێت"

رۆزەرین کەمانگەر لە سەرەتای بەرنامەدا باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورکیا هەمیشە لە بەرامبەر زیندانیانی سیاسی بەتایبەت رێبەر ئاپۆ خەمسارد بووە و سەبارەت بە دۆخی رێبەر ئاپۆ جەختی لەسەر پێداگری گەل کردەوە بۆ زانیاری گرتن لە دۆخی رێبەر ئاپۆ و وتی:" سیاسەتەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ زۆر جیاوازە. ئێمە ئەوەمان بینی کە لە هەر قۆناغ و هەلومەرجێکدا گەل خاوەندارێتی لە رێبەری خۆی کرد و دەکات. بە سەرهەڵدانەکانیان، بە رۆژووەکانیانەوە، واتا بە هەموو شێوازێک خەڵک ئیدی لەم شتەدا مسۆگەرە کە بێ رێبەر ئاپۆ ژیان نابێت. ئەوەیکە هێزی چارەسەرییە رێبەر ئاپۆیە؛ کەواتە مافی ئەو گەلە هەیە کە ئاگاداری دۆخی رێبەر ئاپۆ بن. ئێستاکە لە هەلومەرجێکی وەهادا دۆخەکە زۆر هەستیارترە. لە دۆخێکی وەهادا کە هەموو زیندانیان سیاسی رووبەڕووی مەترسین، سەرۆکایەتیش لە ناویدا؛ خەڵک نیگەرانی ئەمەن. ئێمە ئەوە دەزانین کە گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکیاوە هەر جار زیاتر دەبێت. لە دۆخێکی وەهادا پێویستە بە شێوازێک زانیاری سەبارەت بە دۆخی رێبەر ئاپۆ بە پارێزەرانی بدرێت کە بۆ گەلی راگەیێنن. ئەمە ئەرکی سەرەکی دەوڵەتە، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆی نیشان بدات. ئەگەر باس لە دۆخی سەرۆک ئاپۆ نەکرێت، ئەوە پێشێل کردنی یاساکانە کە دەوڵەتی تورکیا خەریکە یاساکانی خۆیشی پێشێل دەکات. هەڵبەتە کە بۆ ئەوە خەڵک بێدەنگ راناوەستێت. گەلی کورد هەر لە باکووری کوردستانەوە بگرە هەتا هەر سێ بەشەکانی تری کوردستان و دەرەوەی وڵات هەرکاتێک بۆ رێبەری خۆیان لەسەر پێ بوون. هەر کۆمەڵگایەکی کوردی و نەتەنیا کوردیش کۆمەڵگاکانی تریش بە ئەرکی خۆیانی دەزانن کە پێویستە لەم دۆخەدا زیاتر پێداگر بن بۆ ئەوەی ئاگاداری و زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی رێبەر ئاپۆ بگرێت."

"رژێمی داگیرکەری ئێران بە سیاسەتەکانی خەڵک دەعوەتی مردن دەکات"

رۆزەرین کەمانگەر باسی لە سیاسەتەکانی پشتی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و سەرنجی راکێشا سەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و گووتی:" ئەم ڤایرۆسە، ڤایرۆسێکی جیهانییە و سیاسەتیشی لە پشتە. لە ئێرانیشدا بەهەمان شێوازە. ئێمە دەبینین کە کۆمەڵگایەک کە تەندروستییەکەی لە گەرەنتی دابێت، ئەو کۆمەڵگایە باشتر بەڕێوە دەچێت. دەوڵەتیش یەکێک لە سیاسەتە بنەڕەتییەکانی بۆ ئەوەی بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بێت ئەوەیە کە ئەو کۆمەڵگایە بە هەر شێوازێک بەخۆیەوە گرێبدات و لە ژێر دەسەڵاتی دابێت. باس لەوە دەکرێت کە دەوڵەتی ئێران کەرەنتینەی رانەگەیاند بەڵام، پێش ئەوە دەوڵەتی ئێران نکۆڵی لەوە کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی هەبێت. کێشەی سەرەکی ئەم ماوەیەی دەوڵەتی ئێران شاردنەوەی راستییەکان بوو بۆ ئەوەی کە پێگەی نەکەوێتە مەترسییەوە و بۆ ئەوەیکە نیشانی بدات کە ئێمە بە هەر شێوازێک وڵاتێکی ئارامین و لە هەر بوارێکەوە تەگبیرمان هەیە. دواتر بینیمان کە هەمان ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد بە هۆکاری سەرنەکەوتنەکانی لە بواری سیاسیدا. هۆکاری سەرنەکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی گەڕاندەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا. هەروەها یەکەمین شار کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو شاری قۆم ((یەکێک لە ناوەندەکانی ئایدیۆلۆژیای حکومەتەکەی)) بوو کە دەیزانی کە بە داننان بە هاتنی کۆرۆنا ئایدیۆلۆژیایەکەی دەکەوێتە مەترسییەوە بۆ ئەمەش ناچاربوو کە بیشارێتەوە. دەوڵيتی ئێران بڕوای بە تەگبیرە سەرەتاییەکان کە هەموو وڵاتان گرتبوویان، نەبوو. ئێستاکەش هەمان سیاسەت بەردەوام دەکات. دەوڵەتی ئێران بەو سیاسەتەی کە خەریکە ئێستا بەڕێوەی دەبات، خەڵک دەعوەتی مردن دەکات. پێش کۆرۆناش دەوڵەتی ئێران لە دۆخی سوور دابوو و کۆمەڵگاشی خستببوە ناو ئەم دۆخەوە. کۆمەڵگای ئێران بە هەموو شێوازێک رووبەڕووی کێشەی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە. کۆرۆناش تەواوکەری سیاسەتەکانی ئێران بوو. سیاسەتەکانی ئێستای ئێران بۆ ئەوەیە کە هێندێک لە گەندەڵییەکانی خۆی پەردەپۆش بکات."

دەوڵەتی ئێران بۆ ئەوەی زنیاری راستەقینە بڵاو نەبێتەوە کارمەندانی تەندروستی دەردەکات

رۆزەرین کەمانگەر لە درێژەی بەرنامەکەدا رێز و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی
گذار دموکراتیک
ناتوانین بنەماڵەیەک کە ژن تێیدا رووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە، بە بنەماڵە لەقەڵەم بدەین #رۆزەرین_کەمانگەر، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری بەرنامەی راڤین لە تەلەڤیزیۆنی ئاریەن تیڤی بوو و سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژ بریتی لە: دۆخی رێبەر ئاپۆ،…
دوکتۆران و پەرەستاران و ئەو کەسانە کرد کە گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پاراستنی گیانی خەڵک و هەروەها باسی لە سیاسەتەکانی دەوڵەت کرد کە ئەو کەسانە لەسەر کارەکانیان دەردەکات و وتی:" ئەو کەسانەی کە لەم ماوەیەدا هەر لێدوانیان دەدا بەدوور لەم شتە بوون بەڵام، پەرەستاران و دوکتۆران بوون کە راستەوخۆ لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە دەست و پەنجەیان نەرم دەکرد. هەر ئەو کەسانەبوون کە ٢٤کاتژمێر نەدەخەوتن و لە هەوڵدان دابوون کە کۆمەڵگاکەیان رزگار بکەن. لە کۆمەڵگایەک دا تەندروستی و پەروەردە دووشتی هەرە گرنگن. پەرەستاران و دوکتۆران هەردوو ئەرکیشیان لەسەر شانە. ئەم دووشتانەشن کە دەوڵەت خەریکە خۆی لەسەر بەڕێوە دەبات. دەوڵەت نایهەوێت کە زانیاری راستەقینە بچێتە دەرێ بۆیە کەسانێک کە ئەو کارە دەکەن لەسەر کارەکانیان دەر دەکات؛ کێ ئەو کارانە دەکات پەرەستاران و دوکتۆران و پێرسونێلەکانن. دەوڵەتی ئێران بۆ ئەوەی راستییەکان بشارێتەوە دەڵێت کە ئەوانە بوختان دەکەن و دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگا بترسێنن، بەمهۆیەشەوە لەسەرکارەکانیان دەردەکات."

دەوڵەتی ئێران بە زانابوونەوە زیندانیانی سیاسی ئازاد ناکات

رۆزەرین کەمانگەر لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە گرنگی دۆخی زیندانیان سیاسی لە ئێراندا کرد و وتی کە زندانیانی سیاسی هەموو کاتێک رووبەڕووی هەرجۆرە کێشە و مەترسی لە لایەن دەوڵەتەوە بوونەتەوە و سەبارەت بەم بابەتە گووتی:" لێدوانێک درا کە پێویست بوو لەم هەلومەرجەدا زیندانیان ئازاد بکرێن کە لە سەراسەری جیهان تا ئاستێک پێکهات. ئێران نەیدەویست کە وڵامی ئەم لێدوانە بداتەوە بەڵام، ناچار مایەوە کە بیکات بەڵام، کێی ئازاد کرد و کێ لە زیندان دا مەیەوە؟! زیندانیانی سیاسی هەر رۆژ لێدوان دەدەن و باس لە دۆخی نالەباریان دەکەن. ئێران بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە زیندانیان لە زیندانەکان دەردەخات کەسانێکی ئازاد کرد کە کۆرۆنای کۆمەڵگان. بۆ ئەوەی کە بنەمای ئەخلاقی کۆمەڵگا بشێوێنی ئەو کەسانە دەردەخەی، ئەو کەسانە دەچنەوە ناو کۆمەڵگا و دووبارە ئەو کۆمەڵگایە رووەو لەناوچوون دەبەنەوە. بەڵام زیندانی سیاسی کێیە؟ ئەوەی کە بیرۆکەی هەیە و خوازیارە وڵاتەکەی رزگار بکات، ئەو کەسەی کە دژبەری دەسەڵاتە، ئەوەی کە دەیهەوێت پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگایەکەی بکات. بێ گومان کە ئەم کەسانە لە زیندانەکانی دەرناخات. بە هەر شێوازێکیش بێت حەولی ئەوە دەدات کە کۆرۆناش بخاتە ناو ئەو زیندانانەوە. لە تورکیاش دۆخی زیندانیانی سیاسی بە هەمان شێوەیە. ئەم سیاسەتانە لە هەردوو وڵاتیش بۆ ئەمەیە کە بنەما ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا لە ناوببرێت. پێش لە ئێستاش دۆخی زیندانیان سیاسی نالەبار بوو بەم دۆخی کۆرۆناشەوە زیاتر دۆخیان خراپتر بووە."

" کۆڵبەران بۆ ئەوەی کە پاروویەکیشیان هەبێت کە نمرن، ناچارن گیان بدەن"

رۆزەرین کەمانگەر لە قسەکانیدا باسی لە دۆخی نالەباری کۆڵبەران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا کرد و وتی:" کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان ئێستا لە لوتکەی هەژاربوون دا دەژی. کۆڵبەران لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەردەوام رووبەڕووی کوشتن بوونەتەوە و هیچ کاتێک ژیانێکی ئاساییان نەبووە. کۆڵبەران بۆ ئەوەی کە پاروویەکیشیان هەبێت کە نمرن، ناچارن گیان بدەن. تۆ دەڵەی کە لەماڵەوە دانیشە، هەڵبەتە ئەگەر ماڵێک هەبێت؛ لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا لافاو هات و بەو هۆیەوە زۆر کەس بێ ماڵ مان، ئێستا ئەگەر ماڵێکیش هەبێت؛ لەم ماڵەدا پێویستە شتێک هەبێت کە بیخۆن و بتوانن پێداویستییە ژیانییەکانیان دابین بکەن، نییە بۆ ئەمەش ناچار دەبن کە دەرکەون و بچن کۆڵبەری بکەن. لەم دۆخەشدا هەم پێویستە مەترسی کۆرۆنا رەچاو بکەن هەمیش فیشەکی رژێم. کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان ئێستا لە دۆخێکدایە کە لە هەر بوارێکەوە رووەو مردن دەڕوات. ئەو کەسانە دەڵێن کە ئامادەم بە کۆرۆنا بمرم بەڵام، با شەرمەزاری بنەماڵەکەم نەبم هەتاکوو پووڵێک ببەمەوە بۆ ماڵەوە؛ هەڵبەتە ئەگەر گەڕانەوەیەکی ئەم کۆڵبەرە لەسەر سنوورەکان هەبێت. هەژاری وای لە کۆمەڵگا کردووە کە بەرەو مردن بڕوات نەک کۆرۆنا."

"حوجرەی سەرەکی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە لایەن بنەماڵەی دیموکراتیکەوە درووست دەبێت"

رۆزەرین کەمانگەر لە درێژەی بەرنامەدا وەکوو کاریگەرییەکانی دەرکەوتنی کۆرۆنا باسی لە زۆربوونی رێژەی توندوتیژی لەسەر ژنان و منداڵان کرد و هەژاری کۆمەڵگای وەکوو هۆکاری سەرەکی ئەم توندوتیژییانە ناوزەد کرد و لەم بارەیەوە جەختی لەسەر بنەماڵەی دیموکراتیک کرد و وتی:" بنەماڵەیەک کە دەوڵەتی ئێران دەیهەوێت، بنەماڵەیەکە کە لە بچووکەوە هەتا گەورەکان هیچ پەیوەندییەکیان لە نێواندا نەبێت. بۆ ئەوەی کە کەس خۆی لە کاری ئەوەیتردا هەڵنەقورتێنێت. بنەماڵەیەک کە ئێمە باسی لێدەکەین ئەوەیە کە لە کاتێکی وەهادا کە ناتوانن بچنە دەرێ دەتوانن بە هاسانی پەیوەندییەکانیان پتەو بکەن. لە بنەماڵەی کورد دا دابڕانێکی زۆر لە نێو خێزاندا بەدی ناکرێت کە ئەمە ئەسڵی بنەماڵەیە. کێشەیەک کە بەردە
وام لەنێو کۆمەڵگادا هەبووە ئەوە بووە کە دایک و باوکەکان لە منداڵەکانیان تێناگەن؛ ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەک دانیشن و لە یەکتر تێبگەن. حوجرەی سەرەکی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە لایەن بنەماڵەی دیموکراتیکەوە درووست دەبێت. ئەگەر ئەندامانی بنەماڵەیەک هەموو لە یەک ئاست دابن، ئەو کاتە ئەو بنەماڵەیە دەبێتە بنەماڵەیەکی دیموکراتیک. ئەو کاتە ژنانیش رووبەڕووی توندوتیژی نابنەوە. ناتوانین بە بنەماڵەیەک کە ژن تێیدا رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە، بڵەین کە ئەو بنەماڵەیە هەشە. ئەم دۆخەی ئێستا بوارێکە کە هێندێک دیموکراتیک بوون لەناو بنەماڵەکاندا درووست بێت و پەیوەندییەکان چڕوپڕتر ببێتەوە."

"شەهیدێک کە لە باکوورە، هی هەر چوار بەشی کوردستانە"

رۆزەرین کەمانگەر لە کۆتایی بەرنامەکەدا باسی لە کردەوەی دژەمرۆڤانەی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە تەرمی شەهیدان کرد و ئەم کردەوەی وەکوو شەڕی تایبەتی دەوڵەتی فاشێستی تورکیا لەبەرامبەر بە کۆمەڵگای کورد لە باکووری کوردستان بەناو کرد و گووتی:" ئەم کردەوەی دەوڵەتی تورکیا بۆ شکاندنی هێزی خۆڕاگری و چاو ترسێن کردنی گەل بوو. بۆ ئەوەی کە بڵێت ئێوە ئەگەر لە دژی من راوەستن، وڵامەکەی منیش ئەوەیە. هەڵبەتە کە ئەم کردەوە و سیاسەتانەی کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد دەیکات؛ نوێ نییە. زۆر جار خەڵکی کوردستان رووبەڕووی ئەم شتانە بووەتەوە؛ لە شەڕەکانی لە هەر قۆناغێکدا بگرە هەتا هەموو سیاسەتەکانی؛ ورەی خەڵک هەر بەرزتر بۆتەوە، هەڵوێستی گەل و بەتایبەت هەڵوێستی دایکی شەهید، وڵامێکی مەزن بوو بۆ دەوڵەتی فاشیستی تورکیا. ئەم کردەوەی دەوڵەت نیشانەی بندەست بوون و بێهێز بوونی دەوڵەتە. هەڵوێستی کوردان لە هەر چوار بەشی کوردستان ئەوەی نیشانی دەوڵەتی فاشیسی تورکیادا کە ئەوەیکە جارێکی تر بندەکەوێت و رووڕەش دەبێت؛ تۆی. وتەکانی دایکی شەهید عەگید کە دەڵێت:" عەگید هەر لە کاتی لەدایک بوونیەوە هەتا ئێستا هەر قارەمانە، شەهادەتی عەگید بۆ من سەربەرزییە" هەڵوێستێکی یەکجار گەورەیە. ئەو شەڕە تایبەتە بەواتای ئەوە نییە کە خەڵک هێزی خۆی لەدەست داوە. دایکانی کوردستان گەیشتوون بەم زانابوونە کە هەر منداڵێکی گریلا، منداڵی خۆیەتی. شەهیدێک کە لە باکوورە تەنیا هی بنەماڵەیەک نییە بەڵکو، هی هەر چوار بەشی کوردستانە. ئەم خەڵکە، خەڵکێک نییە کە بەم شتانەوە راوەستێت. هەر شەهیدێک بۆ هەر بنەماڵەیەک، بۆ هەر دایکێک و بۆ هەر کۆمەڵگایەک نیشانەی بەرز کردنی خۆڕاگرییە. دەستی ئەو دایکانە ماچ دەکەین کە بە ورە و سەربەزی خۆیان ورە بەتەواوی کۆمەڵگا دەدەن."



www.kjar.online



🆔 @GozarDemocratic[
وارثان تاریخ‌ساز

#اوین_نژدت – عضو مجلس #پژاک

همه‌ی ما با هیجان شورانگیزی خود را آماده کردیم، یکی از روزهای زیبای بهاری بود، ما و طبیعت تنوع و تغییر جدیدی را تجربه می‌کردیم، شکوفایی طبیعت ما را بیشتر به وجد آورده بود و چهره‌ی متبسم رفقا نیز بر زیبایی طبیعت صد‌چندان می‌افزود. بعد از پایان یافتن تدارکات، به سوی سالن به راه افتادیم، هنوز وقت داشتیم، بی‌صبرانه در انتظار رفقا و سایر میهمانان بودیم تا به آنان خوشامدگویی کنیم. در زمان مقرر رفقا در سالن حاضر شدند. اغلب هنگام گردهم آمدن رفقا، همهمه و صدای خنده و صحبت رفقا با یکدیگر فضا را پر می‌کرد. اما آن روز سکوتی آرامش‌بخش حکمفرما بود. صدای تپش قلب‌ها را می‌توانست شنید. صحنه‌ی سالن نیز با سلیقه و دقت بسیاری طراحی شده بود. پرچم، پوستر و عکس رفقایی که به کاروان شهدا پیوسته بودند، زیبایی و ابهت خاصی به سالن بخشیده بوده و همه‌ی ما به نبود رفقایی که باید در کنارمان می‌بودند، می‌اندیشیدیم و بی‌گمان سربلند بودیم از اینکه این موفقیت و دستاورد را مدیون آنان هستیم.



🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
وارثان تاریخ‌ساز #اوین_نژدت – عضو مجلس #پژاک همه‌ی ما با هیجان شورانگیزی خود را آماده کردیم، یکی از روزهای زیبای بهاری بود، ما و طبیعت تنوع و تغییر جدیدی را تجربه می‌کردیم، شکوفایی طبیعت ما را بیشتر به وجد آورده بود و چهره‌ی متبسم رفقا نیز بر زیبایی طبیعت…
وارثان تاریخ‌ساز

#اوین_نژدت – عضو مجلس #پژاک

همه‌ی ما با هیجان شورانگیزی خود را آماده کردیم، یکی از روزهای زیبای بهاری بود، ما و طبیعت تنوع و تغییر جدیدی را تجربه می‌کردیم، شکوفایی طبیعت ما را بیشتر به وجد آورده بود و چهره‌ی متبسم رفقا نیز بر زیبایی طبیعت صد‌چندان می‌افزود. بعد از پایان یافتن تدارکات، به سوی سالن به راه افتادیم، هنوز وقت داشتیم، بی‌صبرانه در انتظار رفقا و سایر میهمانان بودیم تا به آنان خوشامدگویی کنیم. در زمان مقرر رفقا در سالن حاضر شدند. اغلب هنگام گردهم آمدن رفقا، همهمه و صدای خنده و صحبت رفقا با یکدیگر فضا را پر می‌کرد. اما آن روز سکوتی آرامش‌بخش حکمفرما بود. صدای تپش قلب‌ها را می‌توانست شنید. صحنه‌ی سالن نیز با سلیقه و دقت بسیاری طراحی شده بود. پرچم، پوستر و عکس رفقایی که به کاروان شهدا پیوسته بودند، زیبایی و ابهت خاصی به سالن بخشیده بوده و همه‌ی ما به نبود رفقایی که باید در کنارمان می‌بودند، می‌اندیشیدیم و بی‌گمان سربلند بودیم از اینکه این موفقیت و دستاورد را مدیون آنان هستیم.



لحظاتی که در انتظار آغاز نشست و ورود رفقای حاضر در کنگره بودیم هر یک از ما در فکر دلیل حضور در این مکان باشکوه بودیم و نگاه‌های عکس‌های آویخته به دیوار حضور ما را معنامند می‌ساخت. تا رسیدن به چنین مراحلی، چه فرازونشیب‌هایی طی کرده بودیم. شاید برای بسیاری از ما به یک رویا و یا یک خیال باورنکردنی می‌ماند. در قلبمان شعله‌ای برافروخته و همه با هم در این مراسم آتش‌افروزی مشتاقانه شرکت داشتیم. رفقای زن به‌دور شعله‌ها بسان پروانه‌ در حال رقص و پایکوبی بودند، غرق در تماشای این رقص، تنوره‌ی (دامنی که سمازنان می‌پوشند)، به چه می‌اندیشیدیم؟ دلیل حضور ما در اینجا چه بود؟ چرا این‌همه زن و مرد گرد هم آمده‌اند؟ شور و شوق وصف‌ناپذیر آنان نشات گرفته از چیست؟ در این لحظات چی حسی داشتیم؟

ما زنان از مسیر دشواری و شرایطی نابسامانی آمده ‌بودیم. در میان فقر، تبعیض، ناله و اَلم چشم به‌دنیا گشوده بودیم. جنگ، کشتار و آوارگی جایی برای آرزو و رویاهایمان باقی نگذارده بود. در نقطه‌ای از جهان به‌دنیا آمده بودیم که وجودمان مایه‌ی ننگ تلقی می‌شد و فرزند دختر به معنای خفت و سرباری بود. در کلاس درس زندگی فقط الفبای “سکوت، اطاعت بی‌چون‌وچرا و سربه‌زیر بودن” را یادمان داده بودند. هنوز به سن بلوغ نرسیده چادری سیاه برروی افکار، احساسات، آرزو و آینده‌مان پوشاندند. جای قدم‌هامان در هیچ کوچه‌ای از زندگی جز روزنه‌هایی تاریک رخشت‌شویی، بچه‌داری و آشپزخانه قابل دید نبود. تقدیر ما زنان تمکین و اطاعت از فرامین مردان بود، حتی اگر از لحاظ سنی از ما بسیار کوچک‌تر باشند. حال اگر کورد هم باشی در کنار تمامی نابرابری‌ها و ستم سیستماتیک می‌باید مطیع حاکمیت مطلقه‌ی نظام اسلامی ایران نیز بود. قدرت مقاومت ما در مقابل قتل‌عام، کشتار، تجاوز، بیدادی و استبداد بسیار محدود بود. چرا که این عرصه نیز همچون سایر عرصه‌ها بر ما بسته بود. از سوی دیگر سوگواری برای عزیزان‌مان نیز خشم حاکمان را برمی‌انگیخت. هلهله‌ی مادران گوش آنان را آزار می‌داد. مادران‌مان فقط به این دلیل که دشمن از اشک ریختن آنان سرمست نشوند، در نهان می‌گریستند و اجازه نمی‌دادند که خاکستر نفرت و کینه‌شان سرد گردد. ما نیز در گهواره‌ی این مادران رنج‌دیده و با صدای ناله‌ها و مویه‌هایشان بزرگ شده بودیم. مادران‌مان از گذشته‌شان می‌گفتند، از روزهایی که زنان مسلح در کوهستان‌ها جنگیده بودند و به نبرد با دشمن شتافته بودند، چکه‌های خون‌شان به گل‌های آلاله و شقایق رنگ مبدل شده بود. مادران‌مان از آن‌ها می‌گفتند، از زنانی‌ که بسیاری از آنان گمنام و بی‌نام و‌نشان در خاک خفته بودند. برای ما جای تاسف بود که پس از آنان به دنیا چشم گشوده و شانس بزرگی از دست داده بودیم.

وقتی چشم به جهان گشودیم، هنوز آواره‌های جنگ برادرکُشی به جا مانده بود و زخم‌های عمیق و التیام‌ناپذیری بر پیکر کوردها برجا مانده بود و آفتاب امید در حال غروب بود. جنگ میان دو کشور استعمارگر ایران و عراق، سرزمین‌مان را به ویرانه‌ای تبدیل کرده بود و هزاران جوان و نوجوان در جبهه‌های مقدم این جنگ هشت ساله قربانی شده بودند. یکی از شهرهای سرزمین‌مان با بمب‌های با بوی سیب زخمی شده بود و پیکر بی‌جان هزاران انسان در کوچه‌ها و جاده‌ها افتاده بود‌. دیگر، سرودها جوانان را به جبهه‌ی مبارزه فرا نمی‌خواند، بلکه موسیقی‌هایی که از رادیو و تلویزیون پخش می‌شد آنها را به سوی فراموش کردن هویت خود می‌خواند. در محافل دوستان به جای کتاب‌های انگلس و مارکس، راهکارهای اندوختن ثروت فراگرفته می‌شد. برای کسب ثروت و رفاه مالی، بایست مراتب ازخودبیگانگی و فقدان معنویات طی می‌شد. در این تابلو هیچ نقش‌و‌نگاری از زنانی‌که سوخته می‌شدند و خودسوزی می‌کردند، وجود نداشت. فریادشان در نطفه خفه می‌شد. آری! ما در چنی
ما در چنین محیط و فضایی زاده شدیم و یا باید به خواب عمیق مرگ فرو می‌رفتیم و یا…!

تا در یکی از روزهای سرد زمستان ۱۹۹۹ هیاهویی همه جا را فرا‌گرفت: “رهبر خلق کورد، عبدالله اوجالان طی توطئه‌ای بین‌الدولی به اسارت گرفته شده بود” خبری که همانند انفجاری مهیب بود. انفجار آتشفشان عواطف و افکارمان. هزاران زن و مرد، جوان و کودک از خواب دیرینه برخواسته و با کینه‌ای عمیق به خیابان‌ها آمدیم و این روز برای ما زنان و کوردهای شرق کردستان آغاز مرحله‌ای بود که هیچ توطئه‌گری نمی‌توانست مانع از آن گردد. ما، صدها جوان اعم از زن و مرد سوگند و عهد انتقام‌گیری این توطئه را بستیم. انتقام از قدرت‌هایی که ما را به نیستی و مرگ محکوم کرده بودند. بنابراین نباید سکوت می‌کردیم و این توطئه را می‌پذیرفتیم. این سوگند، ما را به کوهستان‌های کوردستان، مکان مبارزان رهسپار نمود.

یکی از رفقای زن بر دفتر خاطراتش این‌چنین می‌نویسد؛ تاریخ ۲۰۰۴/۴/۴ در تقویم مبارزه آزادی‌خواهی‌مان در شرق کوردستان صفحه‌ای نوین و آغازی دیگر است. چهارم ماه نیسان(آوریل) مصادف با میلاد رهبرمان، رهبر آپو است. دلیل انتخاب این روز برای تاسیس پژاک این بود که میلاد آزادی و آغاز مبارزات ما همزمان با سالروز میلاد رهبر آپو باشد. شهید زیلان په‌پوله چه زیبا وصف کرده بود این روز را: “تولد نور”. ما زنان حاضر در این سالن به این واقعیت واقف بودیم که تنها مبارزین می‌توانند با گذر از دروازه‌ی پیکار به مسیر صحیح حیات برسند و آزادی نه خواستنی بلکه یافتنی بود.

تعدادی از زنان فعال اجتماعی و خانواده‌های میهن‌دوست نیز در این روز تاریخی همراه ما بودند. دیوان کنگره وارد شد و طبق روال مرسوم پس از یک دقیق سکوت برای احترام به یاد شهدای آزادی، رهنمودهای رهبر آپو در مورد مبارزات خلق کورد و به‌خصوص شرق کوردستان خوانده شد. رهنمود رهبر آپو ما را بیشتر آگاه و مصمم ساخت که نیل به آزادی جز با مبارزه و مقاومت دست یافتنی نیست. رهپر آپو به اهمیت مبارزه‌ی دموکراسی تاکید ویژه‌ای داشت. علاوه براین دموکراسی را یکی از پایه‌های پارادایم مبارزاتی عنوان می‌نمود. به‌گونه‌ای که دموکراسی راستین را با تنها می‌توان با سیستم کنفدرالیسم دموکراتیک به خلق‌های ایران و شرق کوردستان ارمغان کرد. دموکراسی بدون اکولوژی نیز ناتمام است. از این جهت در ابعاد مختلف مبارزه به دیدگاه و برخوردهای محیط زیستی به‌عنوان حفظ مکان اصلی حیات، نیاز بود. در عین حال دموکراسی بر پایه‌ی آزادی زن به معنی رهایی جامعه از بندهای واپسگرایی، ذهنیت دگماتیک و جنسیت‌گرایی بود. رهنمودهای ارزشمند رهبر آپو به ما زنان مبارز نیرو و امید وافری بخشید.

در بخش بعدی نشست کنگره، در مورد پیشرفت‌ها و دستاوردهای سیاسی، نظامی و سازمانی به مباحث مهمی پرداخته شد. در این مباحث به شکلی مفصل در مورد فضای خفقان‌آور حاکم در شرق کوردستان، سیاست‌های زن‌ستیز نظام ایران و همچنین فشارهایی که بر جامعه روا داشته می‌شود، گفتگو شد.

مبارزه‌ی آزادی‌خواهی در سایر بخش‌های کوردستان دستاورد و ارزش‌های بزرگی به‌همراه داشته است، کوردها نه تنها به آگاهی هویت ملی خویش دست یافته‌اند بلکه از لحاظ اجتماعی نیز تغییرات بسیاری ایجاد گشته به‌ویژه رسیدن به مراحل خودشناسی و تعریف نو از هویت، بخشی از این دستاوردها است. هویت‌یابی منجر به پیشرفت‌های گسترده‌ای در عرصه‌های سیاسی، نظامی، اجتماعی، فکری و فرهنگی-هنری شده است. بنابراین در شرق کوردستان نیز، نیاز مبرمی به فعالیت سازماندهی در چارچوب مطالبات جامعه بود. در این راستا به لزوم مبارزه و مقابله با برخوردهای غیرانسانی نظام حاکم اشاره شد، از سوی دیگر نیز برای رهایی از مشکلات و بحران‌های اجتماعی که نشات گرفته از سیاست‌های آسیمیلاسیون و استحاله‌ی فرهنگی نظام باز می‌‌گشت، اهمیت مبارزه با تخریبات پیکره‌ی جامعه، زدودن حافظه‌ی تاریخی و اجتماعی و ترور شخصیت و ازخودبیگانگی آشکارتر شد. این موضوع اهمیت و ارزش فعالیت‌های سازمانی را دوچندان می‌ساخت. تاثیرات فرهنگ جنسیت‌گرا و فئودال، همچنین برخوردهای لیبرال و ضد‌اجتماعی نیز می‌بایست از جامعه کمرنگ‌تر گردد تا بتوان بسترهای انقلاب اجتماعی را در جامعه‌ی شرق کوردستان و ایران فراهم نمود. جهت رفع تاثیرات آداب و رسوم دگماتیک و خشن که اغلب زنان را مورد هدف قرار می‌دهد، لزوم برخورد دموکراتیک و میهن‌دوستانه در آیین و مذاهب نیز قلمداد شد، همچنین در برابر فرهنگ سرمایه‌داری که شکاف عمیقی میان زندگی و رنج ایجاد نموده، ارزش برابری، رنج و زندگی کمونال بیان گشت.

وضعیت جوانان با رویکردهای هیرارشیک و ژرنتوکرات که در حال مکیدن و سوءاستفاده از انرژی آنان است، به‌طور مفصل مورد گفتگو و تفسیر قرار گرفت. پویایی و فعال ساختن جوانان در همه‌ی عرصه‌ها یکی از تصمیمات مهم و تاریخی این نشست بود. در این خصوص نیز به اهمیت مشارکت و حضور جوانان به‌ویژه زنان جوان در ص
فوف آزادی و عرصه‌ی گریلایی پرداخته شد. در فضایی که برای فعالیت‌های سیاسی و دموکراتیک جامعه هیچ روزنه‌ای وجود ندارد، با اتکا به کوهستان‌های شرق کوردستان و خلق میهن‌‌دوست، بایستی نیروی گریلا در تمامی مناطق شرق کوردستان حضور یافته و این نیز یکی از تصمیمات تاریخی کنگره بود.

در بخش دیگری از این نشست، فعالیت‌های مطبوعاتی نیز مورد ارزیابی قرار گرفت و در مورد لزوم برجسته بودن نقش زنان در این عرصه گفتگوهایی صورت گرفت. پیش از کنگره، زنان آزادی‌خواه در مطبوعات حضور فعالی داشتند و با چاپ و نشر نشریه‌ی “بهار زنان” که در ماه حزیران(ژوئن) ۲۰۰۳ آغاز شده بود، تاثیرات مهمی دربرداشت. در کنگره بار دیگر درباره‌ی لزوم فعالیت‌های مطبوعاتی که چهره‌ و ادبیات مردسالار مطبوعات را تغییر دهند و بیشتر سیما، سخن و اندیشه‌ی زنان را انعکاس دهد، سخن گفته شد.

در ادامه‌ی نشست تصمیم بر آن شد زنان خود را به‌شکلی مستقل سازماندهی کرده و با هویت سازماندهی ویژه در کل عرصه‌ها شرکت داشته باشد. در این کنگره بسیاری از مبارزین پیشاهنگ و پیشرو زن مشارکت داشتند. شهید “ژیان سوروچ” که در سال ۲۰۰۸ در منطقه‌ی اورمیه همراه با شش تن از رفقایش به شهادت رسید، در این کنگره ارزیابی‌های مهمی در مورد وضعیت زنان و نقشی که باید در فعالیت‌های گریلایی و نظامی ایفا کنند و فعالانه پا به صحنه‌ی سیاست دموکراتیک و اجتماعی نیز بگذارند، نمود. در سیستم زن‌ستیز، جنسیت‌گرا و آنتی‌دموکراتیک نظام اسلامی ایران، عرصه‌ی سیاست مکان فشار، سرکوب و فریب جامعه و فساد بود. این عرصه نه تنها بر زنان آزادی‌خواه مسدود، بلکه حوزه‌ی سرکوب و پایمال تمامی حقوق زنان بود. لذا زنانی که وابسته و بخشی از بدنه‌ی دولت مردانه بودند، علاوه بر تقویت سیاست‌های ضد‌انسانی و خشونت‌بار نظام، مانع از فعالیت‌های دموکراتیک و انسانی زنان نیز می‌شدند. سیاستی که آلوده به سلطه‌گری و ترویج نظام طبقاتی بود، با ذات و سرشت زن و جامعه ناهمخوان و در تعارض است. بدین‌رو زنان مبارز و انقلابی در این کنگره مصمم بودند با سیاست دموکراتیک و جامعه‌محور در برابر رویکرد و کردارهای ناحق نظام مبارزه کنند. در شرق کوردستان زنان در مورد سیاست دموکراتیک چندان بی‌تجربه و فاقد دستاورد نبودند، اما همواره ناچار مانده بودند زیر سایه و تحت کنترل مرد سیاست‌گذاری کنند. این نیز موجب شده بود آن‌گونه که باید نتوانند در تحول اجتماعی چندان نقش‌آفرینی نمایند. در این کنگره به یاد و سپاس‌ از زحمات و رنج‌های زنان مبارزی که گمنام بودند، بر آن شدیم در عرصه‌ی سیاست دموکراتیک هویت زن را برجسته سازیم.

پس از خواندن برنامه که به‌شکلی مختصر تاریخ خلق‌های ایران و شرق کوردستان، مشکلات ایدئولوژیکی، ذهنی، فرهنگی و به‌ویژه تخریبات نظام حاکم ایران را بیان نموده بود، فعالیت‌های سازماندهی در اولویت قرار داده شد. در این میان بخشی از برنامه نیز به مشکلات و رهیافت‌های مربوط به مسئله‌ی زنان، جامعه و جوانان نیز پرداخت. در بخش اساسنامه زمان انتخاب نام رسمی این سازمان بود. در شرق کوردستان حیاتی صحیح و آزادی توسط نیروهای حاکم و سلطه‌گر سلب شده بود، در مقابل این، تنها راه برساخت دوباره‌ی زندگی به‌شکلی آزادنه بود. بدین شیوه بهترین و مناسب‌ترین نام؛ “حزب حیات آزاد کوردستان، پژاک (پارتی ژیانی آزادی کوردستان)” بود. با اعلان نام “پژاک” همه‌ی حضار کنگره به‌پا خاستند و با کف زدن، شعار “زنده باد رهبر آپو” و هلهله این گام تاریخی را تبریک گفتند.

در آن روز پرافتخار، به تاریخ‌ساز بودن این گام آگاه بودیم. خلق‌مان در شرق کوردستان سال‌ها زیر یوغ و شکنجه‌ی نظام حاکم و بحران‌ها متحمل فشارهای عمیقی شده بودند و زمان آن فرا رسیده بود که خورشید بار دیگر از شرق کوردستان بدون غروبی دیگر برآید. با پرتوهای گرمابخش این خورشید نورافشان، پس از تاسیس پژاک و تنظیمات سازمانی به سوی عرصه‌های فعالیتی شرق کوردستان و کوهستان‌هایش راهسپار شدیم. ما زنان مسئولیت بسیار سنگینی بر دوش گرفتیم، در کنار مبارزات رهایی ملی می‌بایست برای التیام زخم‌های عمیق سالیان، مبارزات گسترده‌ای انجام می‌دادیم. این‌گونه صدها تن از زنان مبارز در کوهستان‌های شرق کوردستان تحت عنوان گریلاهای پژاک شروع به فعالیت کردند. بنا‌به مصوبه‌ی کنگره‌ی پژاک، در پاییز سال ۲۰۰۴ نخستین کنفرانس زنان نیز برگزار گشت و طی این نشست اتحادیه‌ی زنان شرق کوردستان “ی.ژ.ر.ک (یکیتی ژنانی روژهلاتی کوردستان)” تاسیس شده و سازمان ويژه‌ی زنان شرق کوردستان فعالیت‌های ایدئولوژیکی، سیاسی، اجتماعی، فرهنگی، اقتصادی و مطبوعاتی زنان را ارگانیزه و سازماندهی نمود. زنان مبارز در سازماندهی پژاک در راستای نیرومند و اراده‌مند ساختن هویت زنان، فعالیت‌هایشان را بی‌وقفه استمرار بخشیدند و در سال ۲۰۱۳ اتحادیه زنان شرق کوردستان با ایجاد بستری گسترده در میان زنان شرق کوردستان و ایران، سازماندهی خویش را به سط