گذار دموکراتیک
1.63K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
🔹 نجواهای یک کارگردان عصیانگر؛ خلیل داغ (٢)

🔻 همانند گریلاهای کورد که راه منتهی به آزادی خلق کورد را در کوره‌‌راه‌های جنگل‌های کوردستان‌ گشوده‌اند، باید سینماگران کورد نیز باید برای ورود به جنگل، این مسیر دشوار را در پیش بگیرند

بیشتر بخوانید...

🔗 بخش اول را اینجا بخوانید

🌍 https://bit.ly/2JTf3cm
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشی سێهەم و کۆتایی

ژیان و تێکۆشانی هەڤاڵ
#سیامەند_موعینی کوڕی شەهید #سولەیمان_موعینی، پێشمەرگەی دێرین، چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ و لە ئێستادا هاوسەرۆکی #پژاک لە بەرنامەی تاراوگە


🆔
@GozarDemocratic
🔹نیروهای مدافع خلق کوردستان: یاد و خاطره شهیدان زاگرس را زنده نگاه می‌داریم

🔻 ه.پ.گ در بیانیه‌ای مشخصات ۵ گریلا را که سال گذشته در کوهستان‌های زاگرس به شهادت رسیده‌ بودند منتشر کرد. بنابر این بیانیه فرمانده ه.پ.گ مسعود سیداحمدی اهل مهاباد با کد سازمانی «آوات مهاباد» در زاگرس به شهادت رسیده است.

بیشتر بخوانید...

🌍 https://bit.ly/39Usxz3
پاراستنی دارستانه‌كانی زاگرۆس ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌


بە درێژایی مێژوو سروشت بە ئەندازەی ئەم سەردەمە تووشی تاڵان و کاولکاری و کارەسات نەبووەتەوە، سیستەمی هەلپەرست و تاڵانچی سەرمایەداری بە مەبەستی کەڵەکە کردنی سەرمایە بۆ چرکەیەکیش دەست لە قڕکردن و لە ناو بردنی سروشت هەڵناگرێت. بەشێکی هەرە زۆری دارستان و زەوییە چاندنی و شیناییەکانی دونیا بوونەتە بیابانێکی وشک و قاقڕ.. ئەم بێ عەداڵەتی و دەستدرێژیانە بە بیانووی مڵکی گشتی بۆ دەوڵەتەکان بە ئەرێکردنی یاسا رەوایی پێدراوە. دەوڵەتی ئێرانیش زیاتر لە هەر دەوڵەتێکیتر بە هۆی نەبوونی رێوەبەری کارامە و رێوەبردنێکی راست وڵاتیان بەروە کاولبوونێک بردووە کە زیندووکردنەوەی زۆر ئەستەمە.

جیاواز لە قۆرغکردنی سروشت لە لایەن رێكخراو و دامه‌زراوه‌ دەوڵەتییەکان، بەبی هیچ چاودێرییەک رێگای لە بەر دەم پاوانخواز و دەست و پێوەندەکانی دەوڵەت و دۆست و خزمی بەرپرسان و کاربەدەستانی حکوومیش بۆ داگیرکردنی دارستان و بوورەکانی کردۆتەوە. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش وێڕای هەبوونی دەیان رێکخراووەی ژینگە پارێزی و کەسانی چالاکی ئەو بوارە. کە لە هەموو ئێراندا پێشەنگایەتی هێڵی پاراستنی ژینگە دەکەن، دیسان بە گشتی رۆژهەڵات و بە تایبەت مەریوان، کەسانێک هەن کە بە بیانوی هەژاری بەڵام لە ژێرەوە بە پشتیوانی و بە یارمەتی خودی دەسەڵات سەریان کردۆتە بڕینی دارستانەکان و بێ شەرمانە خزمەتی داگیرکاری و دژایەتی نیشتمان دەکەن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ر‌ژێم له‌ سه‌ر ناوی دروست كردنی هه‌لی كار و وه‌به‌رهێنان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاماری له‌ راده‌به‌ده‌ری بێ كاری و پڕكردنی گیرفانی كارمه‌ندانی بێ مووچه‌ ماوه‌ی كۆمه‌ڵێ گرووپی زه‌ویخۆر و هەڵپەرەستی به‌رداوه‌ته‌ گیانی دارستانه‌كانی زاگرۆس. و له‌ راستی دا سییه‌كانی نیشتمان به‌ كۆرۆنای زه‌ویخۆری كاول ده‌كا.

لە روانگەی ئێمەوە ئەو کارە دەست درێژییه‌ له‌ سه‌ر سامانی گشتی كۆمه‌ڵگا و کارێکی دوور لە ئەخلاق و پێوانە ئینسانی و نیشتمانییەکانە. سیاسه‌ته‌كانی نیۆلیبرالی ده‌وڵه‌تی رۆحانی له‌ بواری ئابووریدا به‌ به‌ستێنی سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه‌ ده‌زانین. داوا لە هەموو رێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت دەکەین بێ هیچ چاوپۆشییەک رووبه‌رووی ئەو کردەوە دژە نیشتمانییە ببنەوە. له‌ هه‌مان كاتدا له‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌خوازین هه‌لوێستی گونجاویان سه‌باره‌ت به‌و تاڵانانه‌ هه‌بێت.

کۆمیتەی ژینگەی #KODAR

10/04/2020

www.kodar.info


🆔 @GozarDemocratic
لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدادیک بوونی گەلی کوردە



#ئەوین_نەژدەت، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(#پەژاک) لە بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات ٤ی نیسان، رۆژی لەدایکبوونی #رێبەر_ئاپۆ و ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی هەڵسەنگاند.ئەوین نەژدەت لەم بەرنامەیەدا لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆی وەکوو لەدایکبوونی گەلی کورد پێناسە کرد


🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدادیک بوونی گەلی کوردە #ئەوین_نەژدەت، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(#پەژاک) لە بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات ٤ی نیسان، رۆژی لەدایکبوونی #رێبەر_ئاپۆ و ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی هەڵسەنگاند.ئەوین نەژدەت لەم بەرنامەیەدا…
لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدادیک بوونی گەلی کوردە



#ئەوین_نەژدەت، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(#پەژاک) لە بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات ٤ی نیسان، رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ و ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی هەڵسەنگاند.ئەوین نەژدەت لەم بەرنامەیەدا لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆی وەکوو لەدایکبوونی گەلی کورد پێناسە کرد و سەبارەت بە سێ قۆناغی لە دایکبوونی سەرۆک ئاپۆ و گۆڕانکاریگەلێک کە رێبەر ئاپۆ لە دۆخی ژنانی دا پێکهێنا و هەروەها بنەماکانی دامەزراندنی پەژاک هەڵسەنگاندنی کرد و لە کۆتاییدا بۆ پیرۆز کردنی ٤ی نیسان بانگەوازی لە گەلی کورد کرد.

ئەوین نەژدەت ئەندامی مەجلیسی پەژاک، لە سەرەتای بەرنامە دا ئەم رۆژەی لە رێبەر ئاپۆ، دایکە عۆوەیش و سەرجەم دایکی شۆڕشگێڕان و گەلی وڵاتپارێز و سەرجەم هاوڕێیانی و بیسەرانی رادیۆ دەنگی وڵات بەتایبەت گیراوانی رێگای ئازادی پیرۆز کرد.

"لەدایبوونی رێبەر ئاپۆ ژیانەوەیەکە بۆ گەلی کورد"

ئەوین نەژدەت چواری نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆی وەکوو رۆژی لەدایکبوونی تەواوی گەلی کورد بەناو کرد و وتی:" گەلی کورد چواری نیسان وەکوو جێژنێک دەبینێت و پیرۆزی دەکات، ئەمڕۆژە بۆ گەلی ئێمە لە بنەمادا رۆژی لەدایکبوونی خۆیەتی. پێش ئەوەی رێبەر ئاپۆ بێتە دونیا و دەست بە تێکۆشانێکی بەرفراوان بکات؛ لە سەرجەم کوردستان هێزە داگیرکەرەکان سەرهەڵدان و راپەڕینەکانی پێشوویان تێکشکاندبوو و رێبەرەکانیان لەناوبربوون. لەنێو گەلی کوردیشدا بێ بڕوایی، پارچەبوون و بێ هیوابوون لە ئاستێکی زۆردابوو. ژنانی کورد لە دۆخێکدان کە ناتوانن هەناسە بکێشن، هەبوونی نەتەوەیی ئەوان نکۆڵی لێدەکرێت و هەرکە دەچێت دۆخی ئابووری کوردستان نالەبارتر دەبێت هەموو ئەمانە لەنێو خێزان و کۆمەڵگاشدا دۆخێکی قەیراناوی دەخوڵقێنێت. کاتێک ئێمە باسی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ دەکەین بەواتای دەرکەوتن لە هەموو ئەم دۆخانە دێت؛ لە بنەمادا ژیانەوەیەکە بۆ گەلی کورد. بە هاتنی رێبەر ئاپۆ هێڵێکی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژیانە، سیاسیانە، فەلسەفیانە، کۆمەڵایەتییانە و فیکریانە دەستپێدەکات. بۆ ئەمەیە کە گەلی کورد ئەمڕۆژە ئەوەندە بە گرنگ دەبینێت و لە هەموو کوردستاندا ئەمڕۆژە پیرۆز دەکرێت. ئەگەر رێبەر ئاپۆ بەم تێکۆشانەیەوە دەرنەکەوتبا پێشکەوتنکانی ئەمڕۆی گەلی کورد پێکنەدەهات."

"لەدایک بوونی رێبەر ئاپۆ، لە دایکبوونێکە کە لەگەڵ خۆی گۆڕانکاری جددی و بەرفراوان دێنێت"

نەژدەت سەبارەت بەوەیکە رێبەر ئاپۆ لە دایکبوونی خۆی وەکوو سێ قۆناغ بەناو دەکات، بەمشێوەیە ئاماژەی بەم سێ قۆناغە کرد:" لەدایک بوونی رێبەر ئاپۆ، لە دایکبوونێکە کە لەگەڵ خۆی گۆڕانکاری جددی و بەرفراوان دێنێت. سەرۆک ئاپۆ هەر لە سەرەتای لە دایکبوونی جەستەیی خۆی و لە منداڵییەوە دەست بە خۆ پەروەردە کردن دەکات و بەردەوام لەنێو ناکۆکی بەرفراوان دایە. دۆخێک کە کۆمەڵگا تێیدایە پەسەند ناکات و ناتوانێت لەگەڵ ئەم دۆخە رابێت و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە بەشتی جیاوازتر بگات؛ بەمشێوەیە لەدایکبوونی یەکەمی کامڵ دەکات. رێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتای ژیانی لەگەڵ داب و نەریتی باوی کۆمەڵگا و کۆنەپارێزییەکانی لەنێو ناکۆکی دایە و پەسەندیان ناکات. کاتێک کە سەرۆکایەتی دەگاتە سەردەمی گەنجایەتی خۆی فیکر و فەلسەفەی سۆسیالیزم دەناسێت. سەرۆکایەتی ئەم قۆناغە وەکوو لەدایک بوونی دوویەمی خۆی پێناسە دەکات لەبەر ئەوەی لەم قۆنا‌غەدا دەیهەوێت وڵامی ئەو لێگەڕینانەی بداتەوە کە تا ئەوکاتە لەگەڵی بووە. بۆ کێشەی نەتەوەیی کوردیش وڵامێک دەدۆزێتەوە و رووەو تێکۆشانی نەتەوەیی دەچێت؛ ئەم قۆناغە لە ١٩٧٣ تا ١٩٩٩ بەردەوام دەبێت. لە قۆناغی دوای ١٩٩٩ بەدواوەش سەرۆکایەتی بۆ چارەسەری کێشەی کورد و خۆگەیاندن بە راستی حەقیقەتی کۆمەڵگا لەنێو لێهوربوونێک دایە. لەم قۆناغەدا بە پارادایمێک کە پێشیخست گەلی کوردیش لە دایکبوونەوەی سێیەمی پێکهێنا.

"رێبەر ئاپۆ بە تایبەت بۆ ژنان رێگایەک دەگرێتە بەر کە لە ئەنجامدا دەگات بە شۆڕشی ژن"

نەژدەت لە دریژەی بەرنامەدا بەمشێوەیە باسی لە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ بۆ شۆڕشی ژن کرد:" پێش ئەوەی سەرۆکایەتیش دەست بە تێکۆشان بکات لە زۆر شوێنی جیهان و بە تایبەت لە وڵاتانێک کە تێیدا بیری سۆسیالیزم پێشکەوتووە، ژنان لەنێو جموجۆڵێکی بەرفراوان دان و لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سەربازی و ...هتد زۆر چالاکن. لە کوردستاندا تێکۆشانێک کە زۆر بانگی ژن بکات و بتوانێت راستی ناسنامەی ژن دەرخات، نەبوو. بانگەوازییەکیش کە بزووتنەوە سۆسیالیستەکان بۆ ژنانی دەکەن بانگەوازی چینایەتییە و لەسەر بنەمای ناسنامەی راستی ژنان نییە و بۆ ژنان بەڵێنی یەکسانی و ئازادی ناهێنێت؛ ژنان بەشداری شۆڕش دەکەن نەک ئەوەیکە شۆڕش بۆ ژن بکەن. ژنانیش تا ئاستێکی بەرفراوان بەشدارییان لەم شۆڕشانەدا کرد و تێکۆشانیشیان کرد بەڵام، لە ئەنجامدا گۆڕانکارییەکی لەبواری دۆخی کۆمەڵایەتی و ژندا ئاوا نەکرد. رێبەر ئاپۆ بە تایبەت بۆ ژنان
گذار دموکراتیک
لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدادیک بوونی گەلی کوردە #ئەوین_نەژدەت، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(#پەژاک) لە بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات ٤ی نیسان، رۆژی لەدایکبوونی #رێبەر_ئاپۆ و ساڵیادی دامەزراندنی پەژاکی هەڵسەنگاند.ئەوین نەژدەت لەم بەرنامەیەدا…
رێگایەک دەگرێتە بەر کە لە ئەنجامدا دەگات بە شۆڕشی ژن. تا ئەو کاتە هیچ کەسێک ئەو رێگایەی نەگرتبووە بەر. بەم هۆیەوەیە کە تا ئێستاکە ژنان بە پێشنیاز و پرۆژەی سەرۆکایەتی و لە هەنامکاتدا بە خەباتێک کە بەڕێوەی برد، لە ئاستێکی بەرزدا ژنان ناسنامەی خۆیان دەزانن و گەیشتوون بە خۆبوون؛ لەسەر چۆنێتی ژیان و بۆچێ ژیان کردن لێهوربوونێکی قووڵیان هەیە. بە تایبەت لە رۆژئاوای کوردستاندا دەبینین کە ژنان لە هەموو رەهەندەکانی کۆمەڵگادا بە ناسنامەی خۆیانەوە بەشدار دەبن. ئەمە وایکرد کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان یەکرەنگ، یەک لایەنە و هێمۆژن نەمێنێت. کاتێک ژن بە رەنگی خۆیەوە بەشداری تێکۆشان دەبێت؛ روانگەی دەسەڵاتداری دەگۆڕدرێت، ویژدانی ئەخلاقی پێشدەکەوێت، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان دەردەخاتە مەیدان. رێبەر ئاپۆ دەزانێت کە بە بەشداری ژن، لایەنێک لە شۆڕشی کۆمەڵایەتی کە کەم دەمێنێت، کامڵ دەبێت. پرۆژەیەک کە لە لایەن رێبەر ئاپۆوە دەستپێکراوە هەتا رۆژگاری ئەمرۆمان بە بەرفراوانی و بە بەهێزییەوە بەردەوام دەکات. ئەمڕۆکە زایەڵەی ئەم تێکۆشانە گەیشتۆتە تەواوی جیهان. هەم ژنانی کورد و هەم ژنانی هەموو جیهان پێویستە ٤ی نیسان وەکوو لەدایکبوونەوەی خۆیان هەڵسەنگێنن."

"رێبەر ئاپۆ پەژاک وەکوو ئاگرێکی کە رووناکی دەداتە رۆژهەڵاتی کوردستان و زاگرۆس پێناسە دەکات"

نەژدەت لە درێژەی گفتوگۆیەکەدا ئاماژەی بە هەلومەرجێک کرد کە پەژاک تێیدا دامەزرا و وتی:" لە دوای سەدەی بیستەم خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان چڕوپڕ دەبێت. هەوڵدان بۆ پاراستنی هەرێمەکان و مافی گەل لە لایەن بزووتنەوە و خێڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە. ئەمانە بۆ ئێمە میراتی گرنگن و ئێمە خاوەندارێتی لە سەرجەم بوها و شەهیدانی ئەم بزوتنەوانە دەکەین. لەو قۆناغەدا کە تێپەڕیی بوو تا ئاستێک تێکۆشانیش بەڕێوە چووبوو بەڵام، نەیتوانی بوو ببێتە وڵامدەرەوە یاخود ئەو ئاستەی سەرکەوتنی بەدەست نەخستبوو و لە هەمانکاتدا پێویست بوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا میراتێک کە لە رابردووماندا هەبووبوو، وەربگرین و ئەمجارە بە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆوە رێکخستنێک ئاوا بکرێت. دەوڵەتی ئێران بە لەناو بردنی رێبەرانی بزووتنەوەی کوردی وایدەزانی کە ئیتر کۆتایی بە تێکۆشانی کوردان هێناوە و پارچەی کردووە و جارێکیتر رۆژهەڵاتی کوردستان نایەتەوە سەرخۆی و جارێکیتر ئەم گەلە خاوەن رێکخستن نابێت؛ بەمشێوەیە خەیاڵی خۆی خۆش دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٩یانی قۆناغی لەدایکبوونی سێیەمی سەرۆکدا کاتێک رێبەر ئاپۆ یەخسیر گیرا؛ رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرفراوان خاوەندارێتی لە رێبەر ئاپۆ کرد؛ بەسەدان گەنج لەم رێگایەدا دەستبەسەر کران و شەهید بوون. لەم قۆناغەدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە رێکخستنێک هەبوو کە بتوانێت لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەری ئێران تێکۆشان بکات، بتوانێت جارێکیتر رووناکییەک بخاتە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە رێبەر ئاپۆش پەژاک وەکوو ئاگرێکی کە رووناکی دەداتە رۆژهەڵاتی کوردستان و زاگرۆس پێناسە دەکات؛ لەسەر ئەم بنەمایانە لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ ئامادەکاری دامەزراندنی پەژاک دەکرا. بۆ ئەمەش ئەم رۆژە یانی ٤ی نیسان هەڵبژێردرا چونکە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کوردستاندا جێگای هەڵهاتنی خۆرە و هەڵهاتنی خۆری ئێمە یانی رێبەر ئاپۆ و پڕشەنگەکانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان پێویست بوو. ئێمە ویستمان وەکوو پەژاک ژیانەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان دووجار بکەین یانی دوو ئاوابوونان پێک بێنین و مزگێنی رۆژی نوێ و هەڵهاتنی خۆر بۆ گەلەکەمان ببەین؛ بۆ ئەمە ئەم رۆژەمان وەکوو رۆژی دامەزراندنی پەژاک دیار کرد."

"پەژاک لەبواری یەکێتی نوتەوەییەوە هەنگاوی مەزن و گرنگی هەڵێنا"

نەژدەت لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە بنەماکانی دامەزراندنی پەژاک و سەبارەت بە گۆڕانکاری گەلێک کە ئاوای کردووە، گووتی:" پەژاک بۆئەوەی بتوانێت لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا خەباتی خۆی دەست پێبکات سەرەتا پێویست بوو ئەو هەڵوەشاندنانەی رژێمی داگیرکەری ئێران لەسەر گەلی بەڕێوە بردووە باش هەڵسەنگێنێت و لە هەمانکاتدا سۆسیۆلۆژیای کۆمەڵگای رۆژهەڵات ببینێت؛ بە هەڵسەنگاندنی ئەمانەوە پێداویستییەکانی گەلی رۆژهەڵات دیار بکات و لەسەر بنەمای فەلسەفەیەکی بەهێزی مێژوویی بتوانێت خەباتە سیاسی و رێکخستنییەکانی بەڕێوە ببات. پێش لەوەی پەژاک دامەزرێت هەڤاڵان لێکۆڵینی بەرفراوانیان لە هەموو بوارەکانەوە سەبارەت بە رۆژهەڵات دەست پێکردبوو. لە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینانە پەژاک بەو ئەنجامە گەیشت کە پێویستە سەرەتا خەباتێکی ناساندنی پەژاک دەست پێبکرێت. پێویست بوو گەل ئەمە دەستنیشان بکات کە بۆ ئەوەی بگات بە ئازادی خۆی دەتوانێت چ هەنگاوێک هەڵێنێت، کام رێ ئەو دەگەیێنێتە ئەم داخوازییەی؛ لەسەر ئەم بنەمایە سیستەمی کۆنفێدرالیزمی دیموکراتیک پرۆژە و سیستەمی هەرە گونجاو دیترا. ئێستاکە ئێمە تێپەڕی ساڵی ١٧یەمی دامەزراندنی پەژاک دەبین؛ هەڵبەتە کە ئێمە هێشتا لە سەرەتای ڕێگاین و رێگای جێگایەک کە پێویستە پێی بگ
ەین لە پێشمانە و زۆر ئەرکی گرنگ لەسەر شانمانە. گەلی رۆژهەڵاتی کوردستانێش کاتێک پرۆژەی پەژاکی دیت و بۆ داخوازییەکانی خۆی گونجاوی دیت، پەژاکی ئەرێ کرد کە ئەم قۆناغە دەتوانین وەکوو رێفراندۆمێک بۆ پەژاک پێناسە بکەین؛ چونکە گەل بە بەشدار بوون و شەهادەت و قارەمانێتییەک کە ئاوا بوو، ئەوەی نیشاندا کە ئەوانیش لەگەڵ ئەم پرۆژەیەن. ئێستاکە تێکۆشانی گەلەکەمان گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر داگیرکاری و ترسێک لە دڵی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بە بەشداربوونی ژنان و گەنجان بۆناو ریزەکانی ئازادیدا درووست بووە. پەژاک لەبواری یەکێتی نوتەوەییەوە هەنگاوی مەزن و گرنگی هەڵێنا. بە خەباتی پەژاک لە بواری یەکێتی نەتەوەییەوە بوارێکی بەهێز بۆ یەکگرتنی نەتەوەکانی تری ئێرانیش رەخساوە."

" ئەرکی ئێمە لە بەرامبەر شەهیدان هەڵبەتە کە بێجگە لە پێکهێنانی شۆڕش، شتێکی تر نییە"

نەژدەت لە کۆتایی بەرنامەکەدا شەهیدانی رێگای ئازادی وەبیرهێنایەوە و بەمشێوەیە بانگەوازی لە گەل کرد:" پەژاک بە وەبیرهێنانەوەی تەواوی شەهیدانی ئازادی و بەتایبەت شەهیدانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، شەهیدانێک کە لە بەرامبەر فاشیزم بە قارەمانانە تێکۆشان و شەڕیان کرد و گیانیان بەخت کرد و شەهیدانی ریزەکانی تێکۆشانی پەژاک تێکۆشانی بەڕێوەدەبات و پێکهێنانی ئامانجەکانی ئەم هاوڕێیانە و گەیشتن بە سەرکەوتن بۆ ئێمە بنەمایە. بە وەبیر هێنانەوەی ئەم شەهیدانە پێویستە ئاستی تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە و ئەرکی ئێمە لە بەرامبەر شەهیدان هەڵبەتە کە بێجگە لە پێکهێنانی شۆڕش، شتێکی تر نییە. لە چواری نیساندا گەلەکەمان لە هەر شوێنێک بە پێشەنگایەتی ژن نەمام دەنێژن؛ هەڵبەتە نەمام چاندن بۆ ژینگەیە و ئەمە بۆ ئەوەیە کە داگیرکارییەک کە لەسەر جوگرافیای کوردستان پێکدێت تا ئاستێک چارەسەر بکەین؛ لە هەمانکاتدا بەرای من پێویستە شتڵێکی تریش بنێشترێت کە هەڵبەتە چاندراوە بەڵام، لە هەر ٤ی نیسانەدا پێویستە شتڵی زیاتر لە مێشکماندا، لە رۆحماندا، لە هەستماندا، لە فیکرماندا و لە بڕواماندا بنێژین و ٤ی نیسان بکەین بە دارستانێکی رامانی ئازادی و یەکێتی. پێویستە لەبەرامبەر ئەو زیهنییەتانەی کە پارچەبوون پێشدەخەن راوەستین و لە دڵی هەر کوردێکدا بێستان و دارستانی ئازادی بچێنین."



www.kjar.online



🆔 @GozarDemocratic
'کەرەنتینە بێ دابینکردنی ژیانی خەڵک یەکسانە بە برسێتیی'



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
'کەرەنتینە بێ دابینکردنی ژیانی خەڵک یەکسانە بە برسێتیی' 🆔 @GozarDemocratic
'کەرەنتینە بێ دابینکردنی ژیانی خەڵک یەکسانە بە برسێتیی'




خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵمەتێکیان دژ بە خراپیی دۆخی ئابوورییان لەکاتی کەرەنتینەدا ڕاگەیاند و دروشمی "کەرەنتینە بە بێ دابین کردنی ژیانی خەڵکی یەکسانە بە برسێتیی"یان بەرزکردەوە.

جیاواز لەو دۆخە خراپ ئابوورییەی، کە چەندین ساڵە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سایەی دەسەڵاتی حوکمڕاندا بەدەستییەوە دەناڵێنن، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنیان لە ماڵەکانیاندا، بێ هیچ هاوکارییکردنێکی مادیی، کەتوونەتە دۆخێکی زۆر خراپتر و وەک خۆیان باسی دەکەن "ئیدی نان نەما" تا بیخۆن.

هاوڵاتیان لەڕێگای پۆستکردنی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵگرتنی پانکاردی " کەرەنتینە بە بێ دابین کردنی ژیانی خەڵکی یەکسانە بە برسێتیی"، ناڕەزایی لەو دۆخە خراپە ئابوورییە دەردەبڕن، کە تیایدان.

ئەو هاوڵاتییانە، لە وێنەکانیاندا ئاماژە بە هاواری منداڵەکانیان دەکەن بۆ نان و لە زمانی ئەوانەوە دەنووسن"باوکە، ئیدی نان نەما".



rojnews


🆔 @GozarDemocratic
کوردی / فارسی

– تەنیا بە ئازادی کوردستان و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری دەوڵەتی ئێرانی دەتوانین تۆڵەی ئەو ئێشانە بستێنین!

« ئەو رستەی ژێرەوە لە دەقی دفاعیەی تەقی ئەرانی لە نادادگای زەمانی رضا شاه، بەرچاوم کەوت »

– تنها با آزادی کوردستان و پایان دادن بە استعمار دولت ایرانی میتوانیم انتقام این الام و دردها را بگیریم!

« این جمله زیر در متن دفاعیه تقی ارانی، در بیدادگاه زمان رضا شاە، به چشمم خورد »

— شهریور ماه ۱۳۱۶ معاون زندان موقت، که یک نایب اول بود، با چکمه لگدی بمحبوس کردی که زیر شلاق بود زده، پرده گوش این محبوس ابد را پاره کرد —



#اهون_چیاکو



🆔 @GozarDemocratic
پیکر گریلا «عگید» با پست به خانواده‌اش تحویل شد


رژیم نژادپرست و استعمارگر ترکیه پیکر گریلای شهید «عگید ایپک» را که سال ٢٠١٧ در درسیم به درجه شهادت نائل شده بود سه سال به گروگان گرفت. رژیم ترک در اقدامی وقیحانه جنازه این قهرمان کورد را با پست به خانواده‌اش تحویل داد.


🆔 @GozarDemocratic