Forwarded from kjar جامعه زنان آزاد شرق کوردستان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ارسالی جوانان میهن دوست مهاباد
🔲 لاوانی شۆرشگێر و ولاتپارێزی شاری #مەهاباد لە ژێر ناوی کومیتەی شەهید خوشمێر قوتور بە چالاکیەك حەفتاویەكەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی رێبەر #ئاپ‌و و شانزەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاکیان پیر‌وز کرد.
▪️جوانان انقلابی و میهن دوست #مهابادی تحت عنوام کمیته شهید #خوشمهر_قطور در فعالیتی تبلیغاتی هفتاد و یکمین سالروز میلاد رهبر #عبدالله_اوجالان و شانزدهمین سالروز تاسیس #پژاک را گرامی داشتند.
▪️صدای ویدئو بخاطر دلایل امنیتی دستکاری شده است.
☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
⬇️⬇️⬇️
🆔@kjar_2014

چواری نیسان بە جۆشەوە پیرۆز بکەین، چواری نیسان لەدایک بوونی رێبەرایەتی گەلی شۆڕشگێڕە!
بژیی رێبەرایەتی گەلی شۆڕشگێڕ:
بە سێ کاراکتەرەوە (فیۆداڵی، بۆرژوایی بچووک و بۆرژوا) نەتەنیا ناتوانین، شۆڕش بکەین، بگرە بۆ ئەوەی شۆڕش بکەین، پێویستە شۆرشیان لە بەرابەر بکەین.
بەم کاراکتەرانەوە رێبەرایەتی شۆڕش ھەر ناکرێت و بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد کە خاوەنی دۆزی دەگمەنین، ھەر ناکرێت!
کارکتەری فیۆداڵ:
_ کاراکتەری فیۆداڵ لەبەرابەری گەلەکەی، خۆی گەورەتر دەبینێ و لەبەرابەری فیۆداڵی نەتەوەی سەردەست خۆی بچووک دەبینێت، گەل تەنیا وەک ئامرازێک دەبینێت و خاوەن ھێزی نابینێت و بۆیە بەدوای ھێزێکی دەرەکییە. هەرچەند لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی سەردەمی فیۆداڵیش کۆتایی پێهاتبێت، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن لە بواری کولتوری و زیهنی هەڵگری ئەو کارکتەرەن و دەیانەوێت خۆیان وەک رێبەری گەل و شۆڕش بنوێنن!
ئەو کاراکتەرە گەل وەک رەعیەت دەبینێت و لەسەرەوە سەیری دەکات، دەتوانێت گەل بە کوشت بدات، بەڵام ناتوانێت ئازاد و بەختەوەری بکات و....
کاراکتەری بۆرژوای بچووک:
_ کارکتەری بۆرژوای بچووکیش (وردە بۆرژوا) لە کاتی ئاسایی‌دا رادیکاڵ و زۆربڵێیە (لافازان)، بەڵام لە کاتی زەحمەتیدا زوو مەیدان بەجێ دەھێڵێ و گەل بۆ دوژمن دەھێڵێتەوە، ئەوجار بەجێگای تەحلیلی خۆی و دانپێدانان بە لاوازیەکانی خۆی و قەرەبووکردنەوەیان، شکستەکەی بە بەھێزی دوژمن و خەتای گەل پاساو دەداتەوە.
سەرەتا زۆر شتی گەورە دەڵێت و دەخوازێت، بەڵام بە شتی بچووک زوو رازی دەبێت. لە دروشم و قسەدا رادیکاڵە، بەڵام لە کردەوەدا لە ئاکامی ترسنۆکی و بەرژەوندی تەسک، سازشکارە.
ئەم کاراکتەرەش لەبەرانبەر تاکی نێو گەلی خۆی، خۆی زۆر موبالغه دەکا و پای ناخاتە سەر عەرز، بەڵام لەبەرانبەر تاکی نەتەوەی سەردەست، دەست و پای خۆی ون دەکات و دەکەوێتە زمانە چرکە.
ئەگەر بە زمانەکەی خۆی ھەزارجار ھەڵە و پرش و بڵاو قسە بکات ئاساییە، بەڵام خوانەکا وشەیەکی ھەڵە بۆ زمانی سەردەست بە زمانی‌دا بێت، ئاسمان دەڕوخێت.
لەبەر ئەوەش بۆ جوان قسەکردن بە زمانی نەتەوەی سەردەست، ئەوەندە ئەنەرژی مەسرەف دەکات، ئیدی زمانەکەی خۆی یان خراپ دەکات، یان لەناوی دەبات.
یان لە ترسی ئەوەی کە ھەڵە قسەنەکات و لەھجەی نەبێت، لەگەڵ ئەوەی تا ئاستێک زمانی نەتەوەی سەردەستیش دەزانێت، ھیچ خۆی لێ نادات.
ھەردووشی کەسایەتی لاواز و بێ باوەڕ بەخۆ دەکات، کە بۆ ھەرشتێک دەبێت، ئیلا بۆ شۆڕش و رێبەرایەتی شۆرش نەبێت.
ئەڵبەت مەبەست ئەوە نییە کە با مرۆڤ ھەڵە بە زمانێک قسەبکات و ھەوڵ نەدات درووست قسە بکات، مەبەست بووارە دەروونیەکەیە کە پێویستە تێپەر ببێت.
ھاوکات ئەم کاراکتەرە شکستخواردووە، لە دوژمن و داگیرکەر توندتر بەرپەرچی ئالترناتیڤە نوێیەکان دەداتەوە. کاتێک پژاک دامەزرا ئێمە لە کاردانەوەکاندا، ئەمەمان بەباشی بینی!
لەبەر ئەوەی دەترسێت بە سەرکەوتنی ئالترناتیڤی نوێ پەردە لەسەر بێلیاقەتی ئەو لاببردرێت و...
کاراکتری بۆرژوا:
_ کاراکتەری بۆرژوا قازانج لە سەر ھەموو شتێکەوە دەبینێت و ئەگەر کاراکتەری فیوداڵ و بۆرژوای بچووک کەمێک ئینتیمای نەتەوەیی، نیشتمانی و کۆمەڵایەتی ھەبێ، کاراکتەری بۆرژوا تەنیا ئینتیمای بۆ قازانج و پارە ھەیە و ئەگەر جارنەجار باس لە نیشتمان، نەتەوە و کۆمەڵگاش بکات، تەنیا بۆ خەڵەتاندنی دڵ و ھەست و مێشکی گەلە لە چوارچێوەی قازانجدا و....
_ بژیت رێبەرایەتی گەلی شۆرشگەر _
✍ #ئەهوەن_چیاکۆ
🆔 @GozarDemocratic

Telegram
attach 📎
حه‌فتا و یه‌ك به‌هار
له‌ته‌مه‌نی رێبه‌رێكی بیرمه‌ند، بیرمه‌ندێكی شۆڕشگێڕ، شۆڕشگێڕێكی به‌رخۆدانڤان
پووختهیهك له ژیانی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان (كرۆنۆلۆژیا)
✍ #حه‌سه‌ن_جودی

گذار دموکراتیک
حه‌فتا و یه‌ك به‌هار له‌ته‌مه‌نی رێبه‌رێكی بیرمه‌ند، بیرمه‌ندێكی شۆڕشگێڕ، شۆڕشگێڕێكی به‌رخۆدانڤان پووختهیهك له ژیانی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان (كرۆنۆلۆژیا) ✍ #حه‌سه‌ن_جودی 🆔 @GozarDemocratic

- عه‌بدوڵڵا عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له 4ی نیسانی ساڵی 1949دا له گوندی ئاماره(ئۆمه‌رلی) سه‌ر به شارۆچكه‌ی خه‌لفه‌تی ی پارێزگای ئورفه له‌دایكبووه. ناوی دایكی عویش یان عائیشه‌یه. ئۆجه‌لان نازناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری هۆزی به‌رازییه‌وه هاتووه، كه باپیره گه‌وره‌یان له‌دژی عوسمانییه‌كان له ململانێ و شه‌ڕدا بووه.
- گوندی ئاماره و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری فره ئه‌تنیكی و فره كولتووروی تێدا بڵاوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر رامان و بیركردنه‌وه‌ی رێبه‌ر ئۆجه‌لان هه‌بووه.
- خوێندنی سه‌ره‌تایی له گوندێكی ئه‌رمه‌نیی نزیك به گونده‌كه‌یان به‌ناوی "جه‌بین" ته‌واو ده‌كات. بێ ئه‌وه‌ی زمانی توركی بزانێت، كه خوێندن به زمانی توركی بووه و ئێستاش هه‌ر به توركییه.
- له‌نێوان گونده‌كه‌ی خۆیان و گونده‌كه‌ی قۆناخی سه‌ره‌تایی لێ ده‌خوێند دوو كاتژمێر به پێ له‌یه‌كتر دوورن، رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به پێ هاتوچۆی كردووه. لهرێگاشدا له‌كاتی نوێژدا نوێژه‌كانی به جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه هاوڕێكانی كردووه.
- له منداڵی‌دا زۆر په‌یوه‌ستی عیباده‌تی ئایینی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوڕێی نوێژ ده‌كه‌ن و ئه‌ویش وه‌ك ئیمام پێشنوێژییان بۆ ده‌كات.
- دوای ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی، له شارۆچكه‌ی "نیزیپ" قۆناخی ناوه‌ندی ده‌خوێنێت و سێ ساڵی خوێندنی ناوه‌ندیشی له نیزیپ ته‌واو كرد.
- له ساڵی 1965 ده‌چێته دواناوه‌ندی پیشه‌یی تۆماری تاپۆ(التسجیل العقاري) له ئه‌نقه‌ره و ساڵی 1969 دواناوه‌ندیی ته‌واو ده‌كات. یه‌ك ساڵ وه‌ك فه‌رمانبه‌ری له فه‌رمانگه‌ی تاپۆ له ئامه‌د و ئه‌رغه‌نی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات. كاری تۆماریی تاپۆ ده‌كات.
- له ساڵانی 1969- 1970دا هه‌م له كاری فه‌رمانبه‌رێتی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌میش به‌شدار له تاقیكردنه‌وه‌ی چوونه زانكۆ ده‌كات و له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌چێته زانكۆ.
- له ساڵی خوێندنیی 1970-1971دا ده‌بێته خوێندكار له كۆلیژی ماف له ئه‌سته‌نبوڵ.
- له پاییزی ساڵی 1971دا ناوی خۆی بۆ كۆلیژی زانسته سیاسییه‌كانی ئه‌نقه‌ره تۆمار ده‌كات. به‌مه‌ش له كۆلیژی مافه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆلیژی زانسته سیاسییه‌كان له ئه‌نقه‌ره.
- له 30 ئاداری 1972دا سه‌ركرده‌ی چه‌پ ماهیر چایان و 10 له هاوڕێیانی له قزلده‌ره ده‌كوژرێن. یه‌كێك له‌و رووداوانه‌یه كه زۆر پێی كاریگه‌ر بووه.
- له 7ی نیسانی ساڵی 1972دا له‌به‌رامبه‌ر به‌ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌ی چه‌پ "ده‌نیز گه‌زمیش" له‌گه‌ڵ دوو لههاوڕێیانیدا؛ به ئامانجی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و بڕیاڕی لهسێدارهدانهدا به پێشه‌نگیی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌م به‌یاننامه بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌میش ده‌ست به بایكۆتكردن ده‌كرێت. به‌م هۆیه‌وه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستگیر ده‌كرێت.
- له 6ی مایسی 1972دا ده‌نیز گه‌زمیش و حوسێن ئینان و یوسف ئه‌سڵان له سێداره ده‌درێن. به‌و رووداوه زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت.
- له نه‌ورۆزی ساڵی 1973دا له ئه‌نقه‌ره له‌كه‌نار رووباری چوبووكدا له‌گه‌ڵ شه‌ش له هاوڕێیانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سته‌واژه‌ی "كوردستان داگیركراوه" ده‌خاته‌ڕوو و كار بۆ دروستكردنی یه‌كه‌م گروپی رێكخستنی ده‌كات.
- له 18ی مایسی 1973دا سه‌ركرده‌ی چه‌پ ئیبراهیم كایپاككایا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌كوژرێت. رێبه‌ر ئاپۆ زۆر پێی كاریگه‌ر ده‌بێت.
- له 1974دا ده‌بێته سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندنی باڵای دیموكراتی ئه‌نقه‌ر - ئادیۆد(ADYÖD) .
- له سه‌ره‌تای ساڵی1976دا یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی رێكخستنی له گه‌ڕه‌كی(دیكمان) به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ڤاڵ حه‌قی قه‌راریش ده‌بێته یاریده‌ده‌ری رێبه‌ر ئاپۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گروپه‌كه‌یان.
- له ئاداری ساڵی 1977دا تا مانگی مایسی هه‌مان ساڵ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه به رێكخستنه‌كانی گروپه‌كه ده‌كات. به‌و كۆبوونه‌وانه ده‌گووترێت "كۆبوونه‌وه ماراسۆنییهكان(الاجتماعات الماراثونية).
- له 26-27ی مانگی یازده‌ی ساڵی 1978دا گروپه‌كه كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و پارتی كرێكارانی كوردستان داده‌مه‌زرێت.
- له 3ی ته‌مموزی ساڵی 1979دا رێبه‌ر ئۆجه‌لان سنووری باكووری كوردستان (توركیا) ده‌رباز ده‌كات و ده‌چێته كۆبانێ (سوریا)
- له ماوه‌ی نێوان 1980 تا 1998 له ئه‌كادیمیای مه‌عسوم قۆرقماز له بیقاع و خوێندنگه‌كانی دیكه‌دا نزیكه‌ی 18هه‌زار تا بیست هه‌زار كادیری په‌روه‌رده كردووه و له‌بواری فیكری، سیاسی و گه‌ریلایی پێیگهیاندوون.
- تا ئێستا ژماره‌ی په‌رتووكه‌كانی رێبه‌ر ئۆجه‌لان – ئه‌وه‌نده‌ی وه‌كو لیست كۆمكردۆ

ته‌وه و له‌لای منه - له 250 په‌رتووك تێپه‌ڕیوه. هه‌وڵده‌ده‌م بڵاوی بكه‌مه‌وه. مسۆگه‌ر هێشتا زۆری تریش ماوه كه ده‌ستم پێینه‌گه‌یشتووه. ئه‌و په‌رتووكانه چه‌ند به‌شێكن: هه‌ندێكیان خۆی به‌ده‌ست نووسیویه‌تی. هه‌ندێكی تریش ئه‌و وانه و موحازهرانهیه كه له ماوه‌ی بیست ساڵی نێوان 1980 تا 1998پێشكه‌شی كردوون و به ده‌نگ و ره‌نگ تۆماركراون و پاشان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی به‌شی راگه‌یاندنی ئه‌كادیمیاوه خراونه‌ته سه‌ر كاغه‌ز و بوونه‌ته كتێب. هه‌ندێكی تریشیان بریتیین له‌و گشتینامه و ئاخاوتنی ته‌له‌فۆن یان جیهازی بێته‌ل له‌گه‌ڵ فه‌رماندارێتی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنی ئه‌وروپا قسه‌ی كردووه و تۆماركراون و كراون به كتێب. هه‌ندێكی تریشیان بریتین له‌و نامانه‌ی ناردوونی بۆ كه‌سایه‌تی و لایه‌نی دیكه، یان ئه‌و دیالۆگ و گفتوگۆیانه‌یه كه رۆژنامه‌وانان و رووناكبیران له‌گه‌ڵیان كردووه. ئه‌وانه‌ش كراون به كتێب. له ئیمراڵیش تاكو ئێستا نزیكه‌ی ده هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی نووسیوه.
- تا ئێستا چه‌ندین جار هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه. به‌ڵام هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حمایه‌ی زۆر بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به ته‌دبیر و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد. ئه‌گه‌رنا من بۆخۆم بینیومه زۆر جار ته‌نیا خۆی و شۆفێره‌كه‌ی بوون، یان خۆی و شۆفێر و یه‌ك كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو.
- خۆی ژیانی خۆی بۆ سێ جار له‌دایكبوون پۆلین ده‌كات: له‌دایكبوونی یه‌كه‌م: له‌دایكبوونی سروشتییه و تا ده‌گاته دامه‌زراندنی په‌كه‌كه. له‌دایكبوونی دووه‌م: به دامه‌زراندنی په‌كه‌كه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته پیلانگێڕی نێوده‌وڵةتی 15ی شوباتی ساڵی 1999. له‌دایكبوونی سێیه‌م: له زیندانی ئیمراڵی و به وه‌رچه‌رخانی فیكری و پارادایمی و ستراتیژی په‌كه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاده‌گاته رۆژی ئه‌مڕۆ.
- ژیانی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌مووی بۆته به‌شێكی گرنگ له مێژوو و ژیانی ئێستا و داهاتووی خودی په‌كه‌كه و گه‌لی كوردستان و مرۆڤایه‌تی.
- له 15ی شوباتی ساڵی 1999وه، بیست و یه‌ك ساڵه، له زیندانی تاكه‌كه‌سی و له‌ژێر گوشارێكی توندی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه، له‌نێو به‌رخۆدانێكی مه‌زن و بێ وێنه‌دا به ئومێدی ئازادی گه‌له‌كه‌ی و گه‌لان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ژیانی ئازادیخوازانه‌ی له زیندانی ئیمراڵی ده‌گوزه‌رێنێت.

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشی یەکەم
پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخستنەکانی #پژاک لە #ئەوروپا بۆ ٤-ی نیسان ( ١۵-خاکەلێوە).
خەباتکاران و وڵاتپارێزانی پژاک ئەمساڵ لەبەر بارودۆخی هاتنی کۆرۆنا، بەم شێوەیە حەفتاویەكەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی رێبەر #ئاپ‌و و شانزەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاکیان پیر‌وز کرد.
#پژاک_پرس

كێشه ئیكۆلۆژیهكانی كۆمه‌ڵگا
ئاشكرایه كه ئیندوستریالیزم هه‌م به‌شێكی كێشه‌ی ئیكۆلۆژییه، هه‌میش هۆكاره سهرهكیهكهیهتی. هەر بۆیە شرۆڤه‌كردنی له‌ژێر سه‌ره دێڕێكی جیاوازدا له‌وانه‌یه دووباره‌بوونه‌وه بێت

كێشه ئیكۆلۆژیهكانی كۆمه‌ڵگا ئاشكرایه كه ئیندوستریالیزم هه‌م به‌شێكی كێشه‌ی ئیكۆلۆژییه، هه‌میش هۆكاره سهرهكیهكهیهتی. هەر بۆیە شرۆڤه‌كردنی له‌ژێر سه‌ره دێڕێكی جیاوازدا له‌وانه‌یه دووباره‌بوونه‌وه بێت 🆔 @GozarDemocratic
كێشه ئیكۆلۆژیهكانی كۆمه‌ڵگا
کێشە کۆمەڵایەتییەکان:
(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
٦ــ كێشه ئیكۆلۆژیهكانی كۆمه‌ڵگا
ئاشكرایه كه ئیندوستریالیزم هه‌م به‌شێكی كێشه‌ی ئیكۆلۆژییه، هه‌میش هۆكاره سهرهكیهكهیهتی. هەر بۆیە شرۆڤه‌كردنی له‌ژێر سه‌ره دێڕێكی جیاوازدا له‌وانه‌یه دووباره‌بوونه‌وه بێت. به‌ڵام ئیكۆلۆژی دۆخێكه له ئیندوستریالیزم واتادارتره، كۆمه‌ڵایه‌تی و بهكێشهتره. هه‌رچه‌نده وه‌ك دەستەواژە واتای زانستی ده‌وروبه‌ر بێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا زانستی شیكاركردنی په‌یوه‌ندی توندی نێوان په‌ره‌سه‌ندنی كۆمهڵگاو ژینگه‌كه‌ی ده‌وروبه‌رێتی. كاتێك كێشه‌كانی ژینگه زه‌نگی كاره‌ساتی لێدا، به‌گرانی بوو به رۆژه‌ڤ: هه‌رچه‌نده واتای مه‌ترسیداریش له‌خۆوه بگرێت، به‌ڵام كرا به‌لقێكی جیاوازی لێكۆڵینه‌وه. چونكه ئه‌ویش وه‌ك ئیندوستریالیزم كێشه‌یه‌ك نییه كۆمه‌ڵگا ئافراندبێتی، به‌ڵكو وه‌ك دوا كرده‌وه‌ی پاوانه‌كانی شارستانیه‌ت، به‌شێوه‌ی به‌رفراوانترین كێشه له‌رۆژه‌ڤی مێژوو، جیهان و كۆمه‌ڵگادا جێگیر بووه.
له‌وانه‌یه هیچ كێشه‌یه‌ك هێنده‌ی كێشه ئیكۆلۆژیه‌كان سه‌باره‌ت به جێگیركردنی رووی راسته‌قینه‌ی سیسته‌مه‌كانی (تۆڕه رێكخراوه‌كان) قازانج-سه‌رمایه له رۆژه‌ڤی ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا گرنگ و خاوه‌ن قورسایی نه‌بێت. ئاماری سیسته‌می شارستانیه‌ت قازانج-سه‌رمایه (وه‌ك كۆی ته‌واوی پاوانه سه‌ربازی، ئابووری، بازرگانی و ئایینه‌كانی درێژایی مێژوو) ته‌نیا هی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نییه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ( بێ ئه‌خلاقی، بێ سیاسه‌تی، بێكاری، هه‌ڵاوسانی ئابووری، له‌شفرۆشی ...هتد)، به‌ڵكو بۆته ئاماری هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی سه‌ر ژینگه‌و ژیانی ته‌واوی ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی تێیدا ده‌ژین. له‌م راستیانه زیاتر، به‌چی دوژمنایه‌تی پاوانخوازی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا بسه‌لمێنین؟
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی ته‌واوی زینده‌وه‌ره‌كانی دیكه كۆمه‌ڵگای مرۆڤ وه‌ك سروشتێك بناسرێت كه به‌شی ژیری و نهرماییهكهی به‌رزتره، به‌ڵام له‌دوا شیكاردا دیسان هه‌بوونێكی زیندووه، دونیاییه. به‌رهه‌می په‌ره‌سه‌ندنی جیهانی رووه‌ك و گیانله‌به‌ران و كه‌شێكه كه زۆر به‌وردی و هه‌ستیارانه رێكخراوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاتمۆسفهرو كه‌شوهه‌وای دونیاكه‌مان كۆی ته‌واوی ئه‌و سیسته‌مانه‌یه كه جیهانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵان پێیه‌وه گرێدراوه، بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤیش په‌سه‌ندكراوه. ئه‌م سیسته‌مانه زۆر هه‌ستیارن. زۆر به‌توندی گرێدراوی یه‌كترن، وه‌ك بڵێی زنجیرێك پێكدێنن. وه‌ك چۆن له كاتی پچڕانی ئه‌ڵقه‌یه‌ك زنجیرەکە بێ رۆڵ ده‌بێت، كاتێك ئه‌ڵقه‌یه‌كی گرنگی په‌ره‌سه‌ندنیش بپچڕێت، كاریگه‌ریه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ته‌واوی په‌ره‌سه‌ندن ده‌ست لێبهرنهدراوو ناچاری ده‌بێت. ئیكۆلۆژیا زانستی ئه‌م پهرهسهندنانهیه. له‌به‌رئه‌م هۆكارانه‌شه كه زۆر گرنگه. به‌هۆی هه‌ر فاكته‌رێكه‌وه سیسته‌می ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بشكێنرێت، سه‌رله‌نوێ ده‌توانرێت به‌ده‌ستی مرۆڤ رێكبخرێته‌وه. چونكه راستینه‌ی كۆمه‌ڵگا راستییه‌كه به‌ده‌ستی مرۆڤ ئاواكراوه. به‌ڵام ژینگه به‌مجۆره نییه. ئەگەر به‌هۆی ره‌فتاری هه‌ندێك گروپەوە كه له‌ناو كۆمه‌ڵگا دهركهوتوونهو له‌میانه‌ی پاوانی قازانج-سهرمایەوە خۆیان له‌سه‌رووی كۆمه‌ڵگا رێكخستووه، دابڕانی جددی له ئه‌ڵقه‌كانی ژینگه رووبدات، ئەوا زنجیره‌ی كاره‌ساته سروشتیه‌كان، كۆمه‌ڵگاشی له‌ناودا، له‌وانه‌یه ته‌واوی ژینگه رووبه‌ڕووی قیامه‌ت بكاته‌وه.
پێویسته له‌بیری نه‌كه‌ین كه ئه‌ڵقه‌كانی ژینگه له‌میانه‌ی گەشەو په‌ره‌سه‌ندنێكی ملیۆنان ساڵیه‌وه پێكهاتوون. به‌گشتی وێرانكاریه‌كانی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌م دواییه، به‌تایبه‌تیش هی ئه‌م دووسه‌د ساڵه‌ی دوایی، له‌م ماوه زه‌مه‌نییه كورته‌دا به‌هه‌زاران ئه‌ڵقه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ملیۆنان ساڵییان پچڕاندووه. په‌رچه‌كرداری شكاندن ده‌ستی پێكردووه. به‌ڵام نازانرێت چۆن ده‌وه‌ستێنرێت. ئه‌و پیسبوونه‌ی زیادبوونی راده‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن (Co2) و گازه‌كانی دیكه له ئهتمۆسفهردا خولقاندوویانه، وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت به‌م دۆخه‌ی ئێستای سه‌دساڵ ته‌نانه‌ت هه‌زار ساڵیش پاك نابێته‌وه. له‌وانه‌یه وێرانكاریه‌كانی جیهانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵان هێشتا ئه‌نجامه‌كانی ته‌واو بهدهرنهكهوتوون. به‌ڵام ئاشكرایه کە لە هەردوو دونیاش به‌لای كه‌مه‌وه هێنده‌ی ئاتمۆسفهر زه‌نگی مه‌ترسی لێده‌دات. به‌هۆی پیسبوونی ده‌ریاو رووباره‌كان هه‌رله‌ئێستاوه چۆله‌وانی و وشكهه‌ڵاتنی خاك بهسنوورهكانی كاره‌سات گه‌یشتووه. ته‌واوی نیشانه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به‌م دۆخ و ئاراسته‌ی ئێستاوه، قیامه‌ت له ئاكامی ناهاوسه‌نگی سروشتی روونادات، به‌ڵكو به‌ده‌ستی گروپێكه‌وه كۆمه‌ڵگای تێدهئاخنرێت كه به‌شێوه‌ی چه‌ند تۆڕێك خۆیان رێكخستووه. هه‌ڵبه

ته سروشتیش وه‌ڵامی ئه‌م رووداوانه ده‌داته‌وه. چونكه ئه‌ویش زیندووه‌و خاوه‌ن ژیرییه. چونكه توانا‌و هێزه‌كانی به‌رگه‌گرتنی سنوورێكی خۆیان هه‌یه. له‌كات و شوێنی خۆیدا به‌رخودانی خۆی پیشانده‌دات. به‌ڵام كاتێك شوێن و كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هات سه‌یری فرمێسكه‌كانی مرۆڤ ناكات. چونكه هه‌موویان به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌و خیانه‌ته‌ی له‌و به‌هاو به‌هره‌یان كردووه كه پێشكه‌شیان كراوه. ئایا به‌مجۆره پێشبینی قیامه‌ت نه‌كرابوو؟
لێره‌دا ئامانجم زیادكردنی سیناریۆیه‌كی نوێی كاره‌سات نییه؛ به‌ڵام وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، کهمسۆگهر پێویسته به‌رپرسیارێتی هه‌بێت و له‌میانه‌ی چه‌مكی ئه‌ركی ئه‌خلاقی و سیاسیمانه‌وه كه هۆكاری هه‌بوونمانه، به‌گوێره‌ی به‌هره‌و توانا‌مان ئه‌ركمان گووتن و ئه‌نجامدانی پێویستیه‌كانه.
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆر شت سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی نهمرودو فیرعه‌ونه‌كان ده‌گووترێت كه خۆیان لهقهڵاو ئههرامهكانیاندا قایم كردبوو. هۆیه‌كه‌ی ئاشكرایه. هه‌رچۆنێك بێت نهمرودو فیرعه‌ونیش وه‌ك كه‌س و سیسته‌م، هه‌ریه‌كه پاوانێك بوون كه خاوه‌ن بانگه‌شه‌ی ئیلاهی بوون. به‌ڵێ شكۆدارترین نموونه‌ی پاوانه‌كانی سه‌رمایه‌داری چاخی یه‌كه‌مین(كۆن) بوون كه به‌رده‌وام به‌دوای قازانجدا هه‌ڵپه‌یان بوو. ئای كه چه‌ند به‌و پاوانانه ده‌چن كه ئێستا له پلازای شاره‌كاندا جێگیربوون! بێگومان ئه‌گه‌ر لهناوهڕۆكیشدا نه‌بێت، به‌ڵام له‌شێوه‌دا جیاوازییان لە نێواندا هه‌یه. سه‌رباری ته‌واوی شكۆمهندیهكهیان به‌ڵام قه‌ڵاو ئه‌هرامه‌كان ناتوانن كێبڕكێ له‌گه‌ڵ پلازاكانی رۆژی ئه‌مڕۆماندا بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته له‌بواری ژماره‌وه هه‌رگیز ناتوانن پێشبڕكێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌نه‌وه، ژماره‌ی ته‌واوی نهمرودو فیرعه‌ونه‌كان چه‌ند سه‌دێك تێپه‌ڕناكات: به‌ڵام ژماره‌ی نهمرودو فیرعه‌ونه هاوچه‌رخه‌كان هه‌رله‌ئێستاوه سه‌دان هه‌زاری تێپه‌ڕكردووه. له‌چاخه كۆنه‌كاندا مرۆڤایه‌تی قورسایی چه‌ند نهمرودو فیرعه‌ونێكی پێ هه‌ڵنه‌گیرا، هێنده‌ی به ده‌ستیانه‌وه ناڵاند. كه‌واته تاكه‌ی قورسایی سه‌دان هه‌زارانیان هه‌ڵده‌گرێت كه ژینگه‌و كۆمه‌ڵگایان دووچاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه كردووه؟ ئه‌و ئاخ و ئێشوئازارانه چۆن ساڕێژدهكهن كه شه‌ڕ، بێكاری، برسێتی و ههژاریهكهی رێگایان له‌پێش كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنایان؟
كاتێك ده‌ڵێین كۆمه‌ڵگای مێژوویی یه‌كپارچه‌یه، له‌ژێر رۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی پلە بە پلە (تەدریجی) وە ویستمان ئاماژه به‌م راستیانه بكه‌ین. ئایا ئه‌مانه راستیه‌كی بێبایه‌خ و كه‌م ناوازه‌بوون؟
زانستی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له رێگای بونیاده پۆزێتیڤیستهكهیهوه بڕوای زۆری به‌خۆی هه‌بوو. دۆزینه‌وه دیارده‌ییه مه‌زنه‌كانی خۆی به‌هه‌موو شتێك دانا. حه‌قیقه‌تی ره‌های به زانیارییه رووكه‌شییه‌كانی سه‌باره‌ت به دیارده‌كان دانا. له‌وه دڵنیابوو كه قۆناخی پێشكه‌وتنی ناكۆتا ده‌ستی پێكردووه. به‌ڵام پێشبینی نه‌كردنی كاره‌ساته‌كانی ژینگه كه له‌به‌ر چاوانی بوو پێویستە چۆن شرۆڤه بكرێت؟ ئه‌ی نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و پراكتیزه نه‌كردنیان سه‌باره‌ت به‌ته‌واوی كاره‌ساته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌م چوارسه‌د ساڵه‌ی دوایی كه کارەساتەکانی ته‌واوی مێژوویان تێپه‌ڕكردووه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه شه‌ڕ، به چی شرۆڤه ده‌كرێت؟ ئه‌مه له‌ولاوه دابنێین شه‌ڕی به‌ربه‌ست نه‌كردووه كه به‌سیفه‌تی ده‌سه‌ڵات بۆ ناو ته‌واوی مهمیلهكانی كۆمه‌ڵگا دزه‌ی كردووه، ئه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامنه‌دانی ده‌ست نیشانكردن و چه‌سپاندنی ئەم واقیعە چی ده‌ڵێت؟ ئاشكرایه كه له‌سه‌رده‌می گه‌وره‌ترین هه‌ژموونگه‌رایی باڵاده‌ستی پاواندا به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌زنده‌كان له‌میانه‌ی ئه‌و بونیاده‌ی كه هه‌ره زۆر له‌ژێر گه‌مارۆی ئایدیۆلۆژیدایهو بۆ خزمه‌تكردنی سیسته‌م گونجاوه، زانست نه‌یده‌توانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه. ئه‌و زانسته‌ی بونیاد، ئامانج و شێوازه‌كه‌ی له‌پێناو راگه‌یاندنی مه‌شروعیه‌تی سیسته‌م بوو، بگره هێنده‌ی ئایینه‌كانیش به‌كاریگه‌ر نه‌بوون. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش مایه‌ی تێگه‌یشتن بێت كه هیچ زانستێك نییه ئایدیۆلۆژی نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته بزانرێت مه‌عریفه‌و زانستی كامه كۆمهڵگاو چینه تا به‌گوێره‌ی ئه‌وه هەڵوێستی خۆی دیاری بكات. ئیكۆلۆژی وه‌ك یه‌كێك له زانسته نوێكان ئه‌گه‌ر پێگه‌ی خۆی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دیاری بكات، نه‌ك ته‌نیا هی ژینگه، به‌ڵكو ده‌شێت ببێته هێزی چاره‌سه‌ری سروشتی كۆمه‌ڵگاش.
بەردەوامە...
www.kjar.online

كێشه‌ی دانیشتوان، خێزان، ژن و ره‌گه‌زپەرستی كۆمه‌ڵگا
لە روانگەی بایۆلۆژیەوە هەڵسەنگاندنی ژن وه‌ك ره‌گه‌زێکی جیاواز، له‌سه‌رووی ئەو هۆكارانەوە دێت کە نابینایی سه‌باره‌ت به راستینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دێت
کێشە کۆمەڵایەتییەکان:
(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
🆔 @GozarDemocratic
لە روانگەی بایۆلۆژیەوە هەڵسەنگاندنی ژن وه‌ك ره‌گه‌زێکی جیاواز، له‌سه‌رووی ئەو هۆكارانەوە دێت کە نابینایی سه‌باره‌ت به راستینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دێت
کێشە کۆمەڵایەتییەکان:
(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
كێشه‌ی دانیشتوان، خێزان، ژن و ره‌گه‌زپەرستی كۆمه‌ڵگا لە روانگەی بایۆلۆژیەوە هەڵسەنگاندنی ژن وه‌ك ره‌گه‌زێکی جیاواز، له‌سه‌رووی ئەو هۆكارانەوە دێت کە نابینایی سه‌باره‌ت به راستینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دێت کێشە کۆمەڵایەتییەکان: (لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای…
كێشه‌ی دانیشتوان، خێزان، ژن و ره‌گه‌زپەرستی كۆمه‌ڵگا
(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
٧ــ كێشه‌ی دانیشتوان، خێزان، ژن و ره‌گه‌زپەرستی كۆمه‌ڵگا
لە روانگەی بایۆلۆژیەوە هەڵسەنگاندنی ژن وه‌ك ره‌گه‌زێکی جیاواز، له‌سه‌رووی ئەو هۆكارانەوە دێت کە نابینایی سه‌باره‌ت به راستینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دێت. جیاوازی ره‌گه‌ز به‌ته‌نیا سه‌ربه‌خۆ نابێته هۆكاری هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌كو چۆن دوالیزمی هیچ گه‌ردیله‌یه‌كی ناو هه‌بوونه‌كانی گه‌ردوون وه‌ك كێشه تاوتوێ ناكرێت، دوالیزمه‌كه‌ی هه‌بوونی مرۆڤیش وه‌ك كێشه نابینرێت. به‌ڵام ته‌نیا ده‌شێت له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فیه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری "بۆچی هه‌بوون و ژیان دوالیزمه؟" بدرێته‌وه. ده‌شێت شیكاری ئۆنتۆلۆژی (زانستی هه‌بوون) له وه‌ڵامی پرسیاری (كێشه نییه) بگه‌ڕێت. وه‌ڵامی من به‌م جۆره‌یه: له‌ده‌ره‌وه‌ی دوالیزم، به‌چه‌شنێكی دیكه هه‌بوون و ژیان نه‌ده‌بوو. دوالیزم شێوازی فه‌راهه‌مكردنی هه‌بوونه. ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له‌دۆخی ئێستادا نه‌بن، ته‌نانه‌ت ناتوخم (بێ هاوتا)بن، له‌م دوالیزمه رزگاریان نابێت. ئه‌مه‌یه ئه‌و بوویهرهی به‌جووت ره‌گه‌زی (نێره‌مووك) ناوده‌برێت. پێویسته نه‌شڵه‌ژێین و سه‌رسوڕماو نه‌بین. به‌ڵام دوالیزمه‌كان به‌رده‌وام مه‌یلیان به‌لای دروستكردنی جیاوازیهوهیه. هه‌روه‌ها له‌م مه‌یله دوالیزمه‌دا ده‌توانرێت به‌دوای به‌ڵگه‌ی ژیری ره‌های گه‌ردوون (geist)دا بگه‌ڕێن. هه‌ردوولایه‌نی دوالیزم نه‌باش، نهخراپن: ته‌نیا له‌یه‌كتر جیاوازن، ناچارن جیاواز بن. ئه‌گه‌ر دوالیزمه‌كان وه‌ك یه‌كتریان لێبێت، هه‌بوون فه‌راهه‌م نابێت. بۆ نموونه: له‌رێگای دوو ژن به‌یه‌كه‌وه، یان دوو پیاو كێشه‌ی زۆربوونی هه‌بوونی كۆمه‌ڵگا شیكار ناكرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ پرسیاری"بۆچی ژن یاخود پیاو؟" بێ به‌هایه یاخود هه‌ر به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بگه‌ڕێین، ده‌توانرێت وه‌ڵامێكی فه‌لسه‌فی به‌م جۆره‌ی بدرێته‌وه، گه‌ردوون ناچاره ( ئاره‌زووی وه‌هایه، مه‌یلی وه‌هایه، ئه‌قڵی وا ده‌خوازێت) به‌مجۆره پێكبێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێكردنی ژن وه‌ك چڕبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ته‌نیا واتادارنییه، به‌ڵكو لە هەمانکاتدا سه‌باره‌ت به شیكاركردن و تێپه‌ڕكردنی گرێكوێره‌كانی كۆمه‌ڵگاش بایه‌خێكی مه‌زنی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی روانگه‌ی پیاوسالاری جۆرێك له لێخۆشبوونی به‌ده‌ستهێناوه، شكاندنی ئه‌و نابیناییهی سه‌باره‌ت به ژن له ئارادایه، به واتایه‌ك له واتاكان هاوشێوه‌ی پارچه‌كردنی ئه‌تۆمه. بۆ شكاندنی ئه‌م كوێرایهتیهش پێویستی به پیشاندانی هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی رۆشنبیری و رووخاندنی پیاوێتی باڵاده‌ست هه‌یه. هه‌رچی له‌به‌ره‌ی ژندایه، به‌و ڕاده‌یه‌ی شیكاركردنی ئه‌و ژنه پێویسته كه له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاواكراوه، ته‌نانه‌ت كردوویه‌تی به شێوازی هه‌بوونی خۆی، له هه‌مانكاتدا رووخاندنیشی پێویسته. ئه‌و بێ ئومێدی (پراكتیزهنهبوونی ئۆتۆپیا، به‌رنامه‌و پره‌نسیپه‌كان)یه‌ی له‌سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی ته‌واوی تێكۆشانه‌كانی ئازادی، یه‌كسانی، دیموكراتی، ئه‌خلاقی، سیاسی و چینایه‌تیه‌كان جێگای باسه، شوێنپه‌نجه‌ی شێوه‌ی په‌یوه‌ندی (نێوان ژن و پیاو) باڵاده‌ستی (ده‌سه‌ڵاتداری) له‌خۆوه ده‌گرێت كه نه‌شكێنراوه. سەرجەم ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ته‌واوی نایه‌كسانی، كۆیلایه‌تی، سته‌مكار، فاشیست و ملیتاریستهكان تێر خۆراك ده‌كات، سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی له‌م شێوه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیه‌وه وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر خوازیارین ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ندو ماقوڵانه له زاراوه‌كانی یه‌كسانی، ئازادی، دیموكراسی و سۆسیالیزم باربكه‌ین كه بێ هیوایی ناخوڵقێنێت، ناچارین تۆڕی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه شیكارو پارچه‌پارچه بكه‌ین كه له‌ده‌وروبه‌ری ژن چێنراوه‌و هێنده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگا-سروشت كۆنه. جگه له‌مه هیچ رێگایه‌كی دیكه به‌ره‌و دیموكراسی، یه‌كسانی و ئازادیه‌كی راسته‌قینه‌و ئه‌خلاقێكی دوور له دووڕوویی ناچێت.
له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی پلهدارییهوه واتای ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات له ره‌گه‌زپەرستی باركراوه. ئه‌مه‌ش له‌نزیكه‌وه گرێدراوی جیابوونه‌وه‌ی چینایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه. ته‌واوی لێتوێژینه‌وه شوێنه‌وارناسی، ئه‌نترۆپۆلۆژی و تێڕوانینه هه‌نووكه‌ییه‌كان پیشانیده‌ده‌ن كهقۆناخێك هه‌بووه ژن سه‌رچاوه‌ی دەستڕۆیی (ئۆتۆریتە)بووه‌و ئه‌م قۆناخه‌ش درێژخایه‌ن بووه. ئه‌م كاریگه‌رییه، كاریگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نییه كه له‌سه‌ر زێده-به‌رهه‌م ئاواكراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ریه‌كه سه‌رچاوه‌ی خۆی له سوودبه‌خشی و وه‌چه‌خستنه‌وه (زاوزێ) و هێزه‌كانی هه‌بوون (ژیان) وه‌رده‌گرێت. ژیری سۆزداری كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی له ژن‌دا زیاتره، رایه‌ڵه‌ی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئ

هم ئافراندن (هه‌بوون)ـه دا هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق و به‌رچاو جێنه‌گرتنی ژن له‌ناو شه‌ڕه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌ر زێده-به‌رهه‌م ئاواكراوه، په‌یوه‌ندییان به پێگه‌و شێوازی هه‌بوونه كۆمهڵایهتیهكهیەوە هه‌یه.
دۆزینه‌وه مێژوویی و تێبینیه هه‌نووكه‌ییه‌كان روونیده‌كه‌نه‌وه كه پیاو رۆڵی پیشه‌نگایه‌تی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی گرێ‌دراو به سیسته‌می ده‌وڵه‌تی و پله‌داری بینیوه. له‌م پێناوه‌شدا پێویستی به‌تێپه‌ڕاندن و شكاندنی كاریگه‌ری ژن هه‌بوو، كه تا دوا قۆناخی كۆمه‌ڵگای نیولیتیك به‌هێزبوو. دیسان دۆزینه‌وه مێژوویی و چاودێرییه رۆژانه‌ییه‌كانمان ده‌یسه‌لمێنن كه له‌م باره‌یه‌وه تێكۆشانی درێژخایه‌ن، هه‌مه‌لایه‌ن و مه‌زن ئه‌نجامدراوه. به‌تایبه‌تیش میتۆلۆژیای سۆمه‌ر كه لەم بارەیەوە وه‌ك یادگای مێژوو و سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌م لایه‌نه‌وه تابڵێی رۆشنكهرهوهیه.
مێژووی شارستانیه‌ت له‌هه‌مانكاتدا مێژووی دۆڕاندن و ونبوونی ژنیشه. ئه‌م مێژووه به خوداوه‌ندو به‌نده‌كانیه‌وه، حوكمڕان و رهعیهكانیهوه، ئابووری، زانست و هونه‌ره‌كه‌یه‌وه مێژووی پته‌وبوونی كه‌سایه‌تی پیاوی ده‌سه‌ڵاتداره. له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ دۆڕاندن و ونبوونی ژن، به‌ناوی كۆمه‌ڵگاوه كه‌وتن و دۆڕانێكی مه‌زنه. كۆمه‌ڵگای ره‌گه‌زگه‌را به‌رئه‌نجامی ئه‌م كه‌وتن و دۆڕاندنهیه. پیاوی ره‌گه‌زپه‌رست كاتێك فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌سه‌ر ژن ئاوا كرد، هێنده ئاره‌زوومه‌نده كه هه‌مووجۆره په‌یوه‌ندیه‌كی سروشتی ده‌كات به نمایشێكی باڵاده‌ستی. دیارده‌یه‌كی بایۆلۆژی وه‌ك په‌یوه‌ندی زایه‌ندی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی لێ باركراوه. ئەو پەیوەندییە زایەندییەی پیاو لەگەڵ ژنی دەبەستێت بە هەوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن ئەنجامیدەدات. له‌م لایه‌نه‌وه خوو و راهاتنێكی به‌هێزی ئاواكردووه. لەم لایەنەوە چه‌ندین گوته‌ی داهێناوه، چه‌ندین چیرۆك و وشه‌ی وه‌ك "خراپم كرد"، "ئیشیم ته‌واوكرد"، "ماچه (حولحولی)"، "جاشولكه له سكی و قامچی له‌سه‌ر پشتی كه‌م مه‌كه!"، "له‌شفرۆشی، قه‌حپه"، "كوڕێكی كچانه"، "ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ت سه‌ربه‌ست كه‌یت راده‌كاته لای ده‌هۆڵچی یان زوڕنا ژن"، "زوو سه‌ری گرێده" باس ده‌كرێت. زۆر ئاشكرایه كه په‌یوه‌ندی زایه‌ندی و ده‌سه‌ڵات چۆن و تا چ راده‌یه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگا به‌كاریگه‌ره. راستییه‌كی سۆسیۆلۆژییه كه له رۆژی ئه‌مڕۆشماندا "مافی كوشتن"یشی له‌ناودا، هه‌ر پیاوێك خاوه‌ن مافێكی بێ سنووره له‌سه‌ر ژن. ئه‌م "ماف"انه رۆژانه جێبه‌جێده‌كرێن. په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر كاره‌كته‌ری ده‌ست بۆ بردن و لاقه‌كردنی هه‌یه.

له چوارچێوه‌ی ئه‌م روانگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا خێزان وه‌ك ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كه‌ی پیاو ئاواكراوه. به درێژایی مێژووی شارستانیه‌ت به‌رده‌وام تۆكمه‌كردن و بهكاریگهركردنی شێوازی كامڵكردنی ئه‌و ده‌زگایه‌ی خێزانی پێده‌ڵێن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به ئامێره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌گه‌یه‌نێت. یه‌كه‌میان؛ خێزان له تەوەرەی پیاوه‌وه ده‌كرێت به‌ده‌سه‌ڵات و بۆ خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌چه‌رخێنرێت. دووه‌میان؛ لە رێگای خێزانەوە كاركردنی بێ سنوور‌و بێ به‌رامبه‌ری ژن ده‌خاته ژێر گه‌ره‌نتیه‌وه. سێیه‌میان؛ منداڵ به‌خێو ده‌كات و پێویستیه‌كانی ژماره‌ی دانیشتوان فه‌راهه‌م ده‌كات. چواره‌میان؛ وه‌ك مۆدێلی رۆڵ بینین، ئاڵووده‌بوون و كۆیلایه‌تی لهناوتهواوی كۆمه‌ڵگادا بڵاوده‌كاته‌وه. به‌م ناوهڕۆكهیهوه له راستیدا خێزان ئایدیۆلۆژیایه‌كه. ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه ئایدیۆلۆژیای خانه‌دانێتی تێیدا چالاك بووه. له‌هه‌ر خێزانێكدا پیاو خۆی به‌خاوه‌نی خانه‌دانێك داده‌نێت. ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه‌ی خانه‌دانێتی زۆر به‌كاریگه‌ره له‌وه‌ی وه‌ك راستینهیهكی گرنگ ده‌رك به‌خێزان بكرێت. خێزانێك چه‌نده ژماره‌ی ژن و منداڵه‌كانی زیاد بێت، پیاو به‌وڕاده‌یه سه‌ربه‌رزه‌و دڵنیایه. به‌م دۆخه‌ی ئێستایه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی خێزان وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئایدیۆلۆژی بایه‌خداره. به‌م ره‌وشه‌ی ئێستایه‌وه ئەگەر ژن و خێزان له‌ژێر سیسته‌می شارستانیه‌ت، واته له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بكێشنه‌وه، ئەوا به‌ناوی سیسته‌مه‌وه شتێكی زۆركه‌م ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام باجه‌كه‌ی ئه‌م شێوازه، شێوازی هه‌بوونێكی ناكۆتای ژنه كه له‌ژێر ئازار، هه‌ژاری، ئاڵوودهو دۆڕاوی دۆخی شه‌ڕێكی به‌رده‌وامی توند‌و ئاست نزمی ئاشكرا‌و راگه‌یه‌نراودا ده‌ناڵێنێت. "پاوانی پیاو" كه وه‌ك زنجیره‌ی دووه‌می پاوان به‌سه‌ر جیهانی ژن‌دا سه‌پێنراوه، وه‌ك بڵێی هاوشێوه‌و هاوته‌ریبی پاوانه‌كانی سه‌رمایه‌یه كه به درێژایی مێژووی شارستانیه‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌یان بردووه. له‌هه‌مانكاتدا كۆنترین و به‌هێزترین پاوانێتی. له‌م خاڵه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بوون (ژیانی)ی ژن وه‌ك كۆنترین جیهانی داگیركراو به‌ره‌و ئه‌نجامی راست و واقیعیترمان ده‌بات. ئه‌گه‌ر له‌باره‌یانه‌وه بڵێین: ژنان كۆنترین گه‌لی كۆڵۆنیكراوە كه نه‌بووه به میلله‌ت (ئوممه‌ت) راستتره.
سه‌رباری ته‌واوی رازاندنهوهكانی لیبڕالیزم، وه‌ك چۆن مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ستاتۆ كۆنه‌كه‌ی نەرووخاندو ژنی بەرەو یه‌كسانی و ئازادی نەبرد، ئه‌ركی دیكه‌شی لێ باركردووه و ژنی خستۆته ژێر باری ستاتۆیهكهوه كه زۆر له‌هی جاران قورستتره. ستاتۆكانی له‌جۆری هه‌رزانترین كرێكار، كرێكاری ماڵه‌وه، كرێكاری بێ به‌رامبه‌ر، كرێكاری نه‌رم و خزمه‌تكاری پیشانیده‌دات كه ره‌وشی قورستتر بووه. له‌سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی ریكلام و كه‌ره‌سته‌یه‌كی مهگازنی راگه‌یاندن قووڵتركراوهتهوه. ته‌نانه‌ت جه‌سته‌كه‌شی وه‌ك ئامرازێكی هه‌مه‌لایه‌نی به‌كارهێنان و قۆستنه‌وه كاڵایه‌كه سه‌رمایه ده‌ستبه‌رداری نابێت. به‌رده‌وام ئامرازی وروژاندن و هاندانی ریكلامكردنه. به‌كورتی، به به‌رهه‌مترین نوێنه‌ری كۆیله‌ی مۆدێرنه. ئایا ده‌توانرێت بیر له كاڵایه‌كی به‌مجۆره بكرێته‌وه كه هه‌م له‌و كۆیله‌یه به‌هادارتره كه زۆرترین قازانج به‌ده‌ست دێنێت، هه‌م ئامرازێكی ئاره‌زووه ناكۆتاكانه؟
كێشه‌ی دانیشتوان له‌نزیكه‌وه گرێدراوی ره‌گه‌زپەرستی، خێزان و ژنه. زۆری ژماره‌ی دانیشتوان، واتای سه‌رمایه‌یه‌كی زیاتره. "ژنێتی یان ژنی ماڵه‌وه" كارگه‌ی زیادكردنی دانیشتوانه. ده‌توانین به‌كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و موڵكه "منداڵ" به‌نرخانه ناوی ببه‌ین كه سیسته‌م پێویستیه‌كی زۆری پێیه‌تی. به‌داخه‌وه له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌می باڵاده‌ستی پاوانخوازدا خێزان خراوه‌ته ناو ئه‌م ره‌وشه‌وه. له‌كاتێكدا باجی ته‌واوی ئێش و ئازار‌و زه‌حمه‌تیه‌كان به‌سه‌ر ژن‌دا ده‌بڕێت، هه‌رچی به‌های موڵكه‌كه‌یه به‌هادارترین دیاری سیسته‌مه. زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان هه‌ره زێده ژن په‌رێشان ده‌كات. له ئایدیۆلۆژیای خانهدانێتیشدا ره‌وش به‌مجۆره‌یه. به‌رچاوترین و شیرین‌ترین ئایدیۆلۆژیای مۆدێرنیته خێزانگهراییه، كه دواقۆناخه خانه‌دانێتی پێی گه‌یشتبێت. ته‌واوی ئه‌م بابه‌تانه به‌زیادیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیای ده‌وڵه‌تگه‌رایی ــ نه‌ته‌وه ده‌بێت به‌یه‌ك. چی له‌پێگه‌یاندنی به‌رده‌وامی منداڵ بۆ ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه به‌هادارتره؟ چونكه زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه، واتای هێزی زیاتره. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی پاوانه‌كانی پیاو و سه‌رمایه‌ی به‌رته‌سك له‌ژێر ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتواندا شاراوه‌یه. زه‌حمه‌تی، خه‌م و په‌ژاره، سووكا

یه‌تی پێكردن، ئێشوئازار، تاوانباری، هه‌ژاری و برسێتی گشتی به‌شی ژنه: هه‌رچی شادی و قازانجه دڵخۆشكهرهكهشه هی "به‌گ"ـه‌كه‌ی و سهرمایهدارهكهیه. هیچ سه‌رده‌مێك له‌مێژوودا وه‌ك رۆژی ئه‌مڕۆمان هێزو ئه‌زموونی ئه‌وه‌یان پیشاننه‌داوه كه ژن وه‌ك ئامرازێكی قۆستنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن به‌كاربێنێت. ژن وه‌ك یه‌كه‌مین و دواترین كۆڵۆنی له هه‌ستیارترین ساتی مێژووی خۆیدا ده‌ژیت.
له‌كاتێكدا ژیانێكی هاوبه‌ش كه پابەندی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی باركراو به دیموكراسیخوازی، یهكسانخوازی و ئازادیخوازیهكی ریشه‌یی له‌گه‌ڵ ژن رێكبخرێت، له بهركهماڵترین ئاستدا توانای به‌رقه‌راركردنی جوانی، چاكی و راستی هه‌یه. من خۆم له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ستاتۆیه‌ی له ئارادایه ژیان له‌گه‌ڵ ژن، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی زۆر به‌كێشه ده‌بێت، له هه‌مانكاتدا زۆر قێزه‌ون، خراپ و هه‌ڵه‌ی ده‌بینم. ژیان لەگەڵ ژنێکی ژێر ئه‌م ستاتۆیه‌دا بابه‌تێكه هەر له‌منداڵیه‌وه لێی ترساوم. ئه‌وه‌ی له ئارادایه‌و جێگای باسه ژیانێكه ته‌نانه‌ت رهمهكێكی به‌هێزی وه‌ك زایه‌ندیش ده‌خاته ژێر لێپرسینه‌وه. ره‌مه‌كی زایه‌ند له‌پێناو به‌رده‌وامكردنی ژیانه. یه‌كێك لهسهمهرهكانی سروشته‌و شایسته‌ی پیرۆز بینینه. به‌ڵام پاوانی پیاو و سه‌رمایه تا راده‌یه‌ك ژنیان پیسكردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌م توانا سه‌مه‌ره‌یه‌ی سروشتیشیان بۆ ده‌زگایه‌ك"كارگه‌ی منداڵ" گۆڕیوه كهوتووترین كاڵا به‌رهه‌مدێنێت. له‌كاتێكدا له رێگای ئه‌م كاڵایانه‌وه كۆمه‌ڵگا سه‌راوبن ده‌كرێت، ژینگه‌ش له‌ژێر قورسایی ژماره‌ی دانیشتوان (ئێستا شه‌ش ملیاره: به‌م خێراییه به‌رده‌وام بێت، ده یان په‌نجا ملیار بێت ژینگه چی ده‌كات) سات به سات له‌ناو داڕووخاندا ده‌ژیت. بێگومان ژیان له‌گه‌ڵ ژن و منداڵ له‌ناوه‌ڕۆكدا بوویهرێكی پیرۆزه، نیشانه‌ی كۆتایی نه‌هاتنی ژیانه. وا ده‌كات هه‌ست به‌نه‌مری بكه‌یت. ئایا دەشێ سۆز‌و هه‌ستێكی له‌مه به‌هادارتر هه‌بێ؟ له‌ژێر ئه‌م راستینهیهدا به هه‌موو جۆرێك لهناوجۆشی هه‌نگاونان بۆ نه‌مری ده‌ژیت. به‌تایبه‌تیش ئه‌م ره‌وشه له‌مرۆڤی رۆژی ئه‌مڕۆماندا هه‌روه‌ك شاعیرێك ده‌ڵێت "وه‌چه‌كانمان به‌ڵای سه‌رمانن" به‌ئاستێكی به‌مجۆره گه‌یشتووه. لێره‌وه ناتوانرێت نكوڵی له‌و راستیه بكرێت: جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی هه‌ڵه، قێزه‌ونی و بێ ئه‌خلاقییه گه‌وره‌كه‌ی پاوانخوازێتی پیاو و سه‌رمایه‌ین كه پێچه‌وانه‌ی سروشتی یه‌كه‌م و دووه‌مه.
ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی مرۆڤ ئاواكراوه، ده‌کرێ به‌ده‌ستی مرۆڤیش بڕووخێنرێت. لێره‌دا نه یاسایه‌كی سروشت، نه چاره‌نووسێك، هیچیان جێگای باس نین. ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت رووخاندنی دابه‌شكردن و هه‌ڵاواردنی پاوانه‌كانه كه ده‌ستێكی ژیانی هۆرمۆنی و شێرپه‌نجه‌یی دەستەکانی سیسته‌مه‌كانی تۆڕ، پیاوی به‌هێزو فێڵبازو پاوانه‌كانه. به‌رده‌وام له‌ناخه‌وه هه‌ستم به پێویستی قووڵایی واتاداربوونی سه‌مه‌ره‌ترین جووتی (هێنده‌ی كه زانراوه) ژیانی گه‌ردوون كردبوو. بوێری ئه‌وه‌م پیشاندا سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ژن بیر بكه‌مه‌وه، دواتر له‌باره‌ی كات و شوێن و راده‌ی خراپه‌كاریه‌كانی سه‌ری و چۆنیه‌تی به لاوه‌نانی، گفتوگۆم له‌گه‌ڵ كرد؛ ئه‌وه‌شم خسته پێشه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ ژن‌دا. بێگومان ته‌نیا ئه‌و ژنه‌ی به‌هێزه، ژیره، باشه، جوانه‌و ده‌توانێت بڕیاری راست بدات، به‌مجۆره كاتێك منیش تێپه‌ڕده‌كات و شه‌یدام ده‌كات و ده‌توانێت ببێته موخاتهبم، هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌رووی بژاره‌كانی لێگه‌ڕینی فهلسهفیمهوه دێت. به‌رده‌وام له‌و بڕوایه‌دا بووم كه نهێنیه‌كانی لێشاوی ژیانی گه‌ردوون له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌وه له‌میانه‌ی باشترین، جوانترین و راستترین لایه‌نه‌وه واتاداربێت. به‌ڵام به‌ڕاده‌یه‌ك كه هیچ پیاوێك تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بڕوام به‌ئه‌خلاقی خۆم هه‌بوو كه هه‌رگیز هورمزی نه‌وه‌د هه‌زار مێردهو موڵكی "پیاو و سه‌رمایه" ناكاته هاوبه‌شی شێوازی هه‌بوون و ژیانم. له دۆخێكی وه‌هادا لهفێمینیزم به‌ولاوه ده‌شێت دەستەواژەی "ژنۆلۆژیا" (زانستی ژنناسی) باشتر وه‌ڵامی ئامانجه‌كه بداته‌وه.

بەشی دووەم
پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخستنەکانی #پژاک لە #ئەوروپا بۆ ٤-ی نیسان ( ١۵-خاکەلێوە).
خەباتکاران و وڵاتپارێزانی پژاک ئەمساڵ لەبەر بارودۆخی هاتنی کۆرۆنا، بەم شێوەیە حەفتاویەكەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی رێبەر #ئاپ‌و و شانزەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاکیان پیر‌وز کرد.
#پژاک_پرس
🆔 @GozarDemocratic
پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخستنەکانی #پژاک لە #ئەوروپا بۆ ٤-ی نیسان ( ١۵-خاکەلێوە).
خەباتکاران و وڵاتپارێزانی پژاک ئەمساڵ لەبەر بارودۆخی هاتنی کۆرۆنا، بەم شێوەیە حەفتاویەكەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی رێبەر #ئاپ‌و و شانزەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاکیان پیر‌وز کرد.
#پژاک_پرس
🆔 @GozarDemocratic
بەناوی گروپێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی مەهاباد، بۆکان و پیرانشار ڕۆژبوونی مامۆستای مرۆڤایەتی و بەرخۆدان و سیمبولی ئاشتی، #ڕێبەر_ئاپۆ، و ساڵڕۆژی دامەزراندنی #پژاک پیرۆز دەکەین و هیوای هەرچی زووتر گەیشتنی گەلەکەمان بەئازادی دەخوازین.
ئێمە لە ڕوانگەی ئەوەی کە زانکۆکانیش سەنگەرێکی بەرخۆدان و برەو دان بە زانست و زانیاری و پاراستنی زمان، کەلتور و بە ئیرادەبوونی مرۆڤەکانن، وەکو مامۆستایانی زانکۆ تەواوی هەوڵدانی خۆمان دەکەین بۆ پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆو فەلسەفەی ئازادیخوازی و هاوشانی چەپەرەکانی بەرخۆدانی قەندیل ئامادەی هەموو گیان بەختکردن و فیداکارییەکین.
بژی ڕێبەر ئاپۆ
بژی فەلسەفەی ئازادیخوازی

پیرۆزبایی ماڵباتی وڵاتپارێزان بەبۆنەی ٤-ی نیسان
[4 چوارے نیسان ڕۆژبوونے #ڕێبەر_ئاپۆو دامەرزاندنے #پارتے_ژیانے_ئازادے_ڪوردستان لە هەمووی گەلے ڪورد، هەڤاڵان و دایڪی شه هیدان و شه هیدانے ڕێگایے ئازادے، زیندانیانی سیاسے و هەموو ئینسانے ئازادے خواز پێروز بیت]
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
بــــــــژے #ڕێبەر_ئاپۆ
بـــــژے #گــــــــەریلا