گذار دموکراتیک
1.63K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
نەورۆز، بووژانەوەیە


لە نێو چیرۆکە کۆنەکاندا دەگوترێت کە خوەداوەندی میترا لە یەکەم شەو و لە هەمان کاتدا درێژترین شەوی زستان واتا 'یەلدا' بە تیر و کەوان و مەشخەڵێکی ئاگرین، لە دایک دەبێ



#کاوەندا_ئەژین



🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
نەورۆز، بووژانەوەیە لە نێو چیرۆکە کۆنەکاندا دەگوترێت کە خوەداوەندی میترا لە یەکەم شەو و لە هەمان کاتدا درێژترین شەوی زستان واتا 'یەلدا' بە تیر و کەوان و مەشخەڵێکی ئاگرین، لە دایک دەبێ #کاوەندا_ئەژین 🆔 @GozarDemocratic


نەورۆز، بووژانەوەیە



#کاوەندا_ئەژین




لە نێو چیرۆکە کۆنەکاندا دەگوترێت کە خوەداوەندی میترا لە یەکەم شەو و لە هەمان کاتدا درێژترین شەوی زستان واتا 'یەلدا' بە تیر و کەوان و مەشخەڵێکی ئاگرین، لە دایک دەبێ. میترا بۆ شەڕ لە گەڵ تاریکی و داهێنانی ڕووناکی، لە گەڵ ئەهریمەن خودای تاریکی و ڕەشایی بە شەڕ دێ. لەم شەڕەدا میترا دەکوژرێ، ئەو دەگەڕێتەوە بۆ ژێر زەوین و بە درێژایی زستان خەریکی کۆ کردنەوەی هێزی خۆی دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمی بەهار کە وەکو ڕۆژی نەورۆز دەناسرێت، دایکی سروشت دیسانەوە، میترا دەزێنێتەوە. دیسان شەڕی میترا و ئەهریمەن دەس پێ دەکات و ئەم جارە میترا بە یارمەتی دایکی سروشت، شکست بە ئەهریمەن دادەنێ. ئەهریمەن شکست دەخوات و ڕووناکی کە بە شەڕی میترا لە گەڵ تاریکی بە هێزتر بوووەتەوە، دەست بە بووژانەوەی سروشت دەکات. لەم ڕۆژەدا، شەو و ڕۆژ یەکسان دەبن. کوردەکان لە سەردەمی هووریەکان هەتا کاسیتەکان، ئەم ڕۆژە وەکو جێژنی میترا دەناسن و پیرۆزی دەکەن. ئێدی میترا بۆ ئەوان، هەم ئاین بووو هەم ناسنامە. میترا وەکو خوەدای باشی، لە زەرتۆشتیش دا جێگای خۆی دەداتە ئەهورا مەزدا و کوردان ئەمڕۆ وەکو چیرۆکی 'کاوەی ئاسنگەر' دەیناسن. میترا کە لە ئاوێستاشدا وەکو خوەداوەندی پارێزەری ئاشتی، باشی، خۆر، یەکگرتنی کۆم و قەبیلەیان و تێکۆشان، پێناسە دەکرێ، دەبێتە تەمەن درێژترین خوەداوەندی سەر زەوی.


میتۆلۆژیەکان یان ئەو چیرۆکە کۆنانە، بەشێکی زۆرینەی ڕاستی کۆمەڵگاکان وسەردەمەکانیان بەیان دەکەن. ئەم چیرۆکە زۆر شتمان فێر دەکا، ئەمەی کە دایکمان سروشتە و ئێمە بە مردن تەنیا دەگەڕینەوە بۆ لای دایکمان، نەک لە ناو دەچین، پێناسەی خوەداوەندی تێکۆشەر بووونی میترایە، پێمان ئەڵێ کە تاریکی بۆ هەمیشە لە کەمینمانە و شەڕ لە گەڵی هیچ بەربەستێک تەنانەت مردنیش ناناسێت.


لە هەر سەردەمێکدا ئەم ناسنامە، بە شێوە و ناوێک لە گۆشەیێک لە سەر ئەم خاکە دەڕووێت و باڵا دەکات. گەلێک جار پەل و پۆی شکێندراوە و بە گژیدا چوونە، لەق و دەماریان بەستۆتەوه، هەر جارەو ناوێکی پێچەوانەیان لێ داناوە. بەڵام یەک ڕاستی هەیە کە هێزی ڕەشی، یان هێشتا سەری لێ سووڕە، یانیش هەر پێ نەزانیوە، ئەویش ئەوەیە کە گەلی کورد خۆی بە ئەوینداری ڕووناکی، یەکسانی، هاوبەشی و یەکگرتن دەناسێ، واتا خۆی بە گەلی نەورۆز دەناسێ و لە پێناویشیدا ترسی خۆی کردوە بە غەزەب، ڕق و تۆڵە. لە هەر قۆناخێکی مێژووی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیدا بۆ پاراستنی ئەوەی وەکو نرخ و بەرهەمی ژیانی خۆی ناسیوە، بەرخۆدانی بۆ کردووە. واتا بەرخۆدان بووە کولتوری ئەم میللەتە، بووە بە کاراکتەریان. لە مانیتی، مەزدەکی، خۆڕەمی و ...  بگرە تا ئەمڕۆ لە فەلسەفەی ئاپۆگەریدا شەڕڤانەکانی ڕووناکی و حه‌قیقه‌ت لە بەرانبەر سەپاندنی حوکمی تاریکیدا ڕادەست نەبووون و سوورن، سوور بە هێزترین ڕەنگی ئاگر و ڕۆشنائیە. ڕیشەیان لە چیادا چەقاندووە و بوون بە گەلێکی چیایی. ئۆجاخی ئاگرینی نەورۆزیان کە سەمبۆلی خۆزانینە لە چیاکاندا، کە لە کولتوری ئەواندا بووە بە وارگەی خوداوەندان، داگیرساندوە و تین و گڕیان گەیاندووە بە هەموو گوند و شارەکانی دەوروبەریشیان. بەم گڕ و تینە نەک تەنیا خۆیان بەڵکو ئەرمەنی، فارس، تورک و... یان هێناوەتە لای یەک و داب و نەڕیتی میترائیان کردووە بە بزاڤێکی گەردونی. کورد بەم ناسنامەوە کاریگەریەکی مەزنی لە سەر باوەڕی و کلتووری هەرێمەکە داناوە و بووە بە پێشەنگ و نوێنەری گەلانی هەرێمەکە.


لە کەسایەتی کاوەی هاودەم  "مەزڵوم دۆغان" دا بڕوا و بۆچوونی بەرخۆدان کە هەمان ژیانە، سەرکەوتووانە زێهنیەتی گەلانی بە ڕووی ئەوەی هەمیشە وەکو مەحاڵ نیشانیان داوە، کردووە و ئەمە ئەگەرچی سەراسەر پڕ بێ لە دژواری، بەڵام بەرەو ڕاستی دەیانبات. هەڤاڵ "مەزڵوم" لە بەرانبەر بێ پێوانترین شەڕی ڕژیمی ئەهریمەن سفەتی تورکیە دا، لە یەکەمین ڕۆژی بەهاری ساڵی ١٩٨٢دا، بە چالاکیەک لە گرتوخانەی "ئامەد" کردی، ڕەگەزی ژیانی بەشەڕەفی لە پێش چاوی جیهان دیسانەوە شێوەیەکی نوێ بەخشی و هێڵی گەلی ڕۆناکتر کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە سەر شەهید مەزڵوم ئەڵێ: "مەزڵوم نەمرد، ئەو بوو بە بیانوی شەڕی ئێمە". هەروەها لە شوێنێکی تردا ئەڵێ: نەورۆز بە شەڕ و سیاسەتی گەورە درووست دەبێت. هەڤاڵ "کەماڵ و خەیریش" کە بە ڕەگەز تورک بوون، لە ناو ئەم هێڵەدا، بوون بە زمانی داخوازی یەکبوونی گەلان بۆ ئازادی. "زەکیەکان، ڕەهشانەکان" و سەدان شەڕڤانی تر، پارێزەری ئەم مەخشەڵیانە کرد و نەیانهێشت بڕوا و هێوا بە سەرکەفتنی ڕۆژێکی نوێ لاواز ببێت. لە بەرانبەر پیلانگێڕی و ڕێخستن کردن لە پێناو پاکتاو کردنی ئەو شەڕڤانانەی کەوا نزیکترین و ڕاستترین هاوڕێتی لە گەڵ فەلسەفەی ڕۆناکایی دەژین، گەورەترین شەڕ و بەرخۆدانیان کرد. شەڕ و ڕادەست نەبوونی ئەوان بەربەست، هێرش و تارمایی گۆڕەپانی سیاسەت و شەڕی بێ واتا دەکرد.    


ئەم چیرۆکە ڕاستە تاکوو ئەمڕۆ لە کوردستاندا، دەرەوەی نوێ بوونە
گذار دموکراتیک
نەورۆز، بووژانەوەیە لە نێو چیرۆکە کۆنەکاندا دەگوترێت کە خوەداوەندی میترا لە یەکەم شەو و لە هەمان کاتدا درێژترین شەوی زستان واتا 'یەلدا' بە تیر و کەوان و مەشخەڵێکی ئاگرین، لە دایک دەبێ #کاوەندا_ئەژین 🆔 @GozarDemocratic
وەی سروشت و کاریگەریەکەی لە سەر تەواوی لایەنەکانی کلتووری کۆمەڵگا وەکوو پەیوەندی، کێشە و چارەسەریەکانی، ڕوویەکی سیاسیشی بە خۆوە گرتووە و ئێستاش بە هێزترین و جوانترین سەردەمی خۆی دەژی. گەلێکی زانیار، بۆ نەورۆز، کە جێژنی سەرکەوتنە لە بەرانبەر داگیرکەریدا، بە ڕێنیشاندەری ڕێبەر ئاپۆوە نەک تەنیا بوون بە خاوەن هێزی خۆپاراستن و پارتی، بەڵکو ئەمڕۆ بەرەی گەلان لە هەرێمەکەدا ئاوا ده‌کەن. بەرەێک لە هەموو ئایین، چین، نەتەوە، ڕەگەز و هەر تایبەتمەندیەک کە تا ئەمڕۆ جیاوازی ناوبەینیان کردبوو بە هۆکاری یەک کوشتن، خۆ کوشتن و کۆمکوژی. ئەگەرچی دوژمنانی، بە پێداگری لە بە کار هێنانی هەر چەشنە ڕێباز و ڕێگای داگیرکەری دەیانهەوێ ئەم گەلە بە سنوور بکەن، بەڵام ئەوان باشتر لە هەمیشە تێکۆشانی سەرخستنی دیپلۆماسی و سیاسەتی ئازاد بۆ پێکەوە ژیان، لە مەیدانەکانی نەورۆزدا بە ڕێوە دەبەن.


هەرچەندە هێرش و پێداگری بۆ کوشتن و لە ناوبردن، بە سەر گشتی کورستاندا، تەواوی هەرێمەکەی تووشی ژان و قەیرانی پێش تێکشکان دەکات، بەڵام میللەت لەم جۆگرافیایەدا، بێ هیچ شک و گومانێک پاڵی داوەتە پاڵی شەڕڤانەکانی ئەم سەردەمەی لە بەرخۆدانی ڕووناکی و بە سەدان ڕاستی و دەرفەتی ژیانەوە دەخۆڵقێنێت. گەلێک کە ڕوون بووەتەوە و ڕاستی خۆی و ئەو هێزەی وا لە ڕێخستن کردن و پاراستنیدا بە هەمو هێزیەوە چاو نەترسانە شەڕ دەکات بۆی گرینگ نییە دونیای دەسەڵاتدار چاوی گرتبێت و بێپەروا هێرشی لە سەر بکات. ئەو دونیای کۆمەڵگاکان بە شەڕی بەرخۆدانی خۆیەوە زیندوو دەکاتەوە و دونیای دژبەری بێکاریگەر دەکات. دونیایەک کە ئەمساڵ نەورۆزی بە هی خۆی زانی و لە شەخسی عەفرین دا خاوەنداری لە ویستی ئازادی خۆی کرد. ئەمساڵ هیوا بە سەرکەفتن زۆرترە و ساڵی لە پێشمان ڕووناکتر دیارە.    


مللەتێک کە لەگەڵ ڕاستیەکانی خۆیدا ژیا و لەگەڵ خۆی هێنای تا دوێنێ، ئەمڕۆ و دەیبات تا سبەینێیەکان، گەرەنتی سەرکەوتنە لە شەڕ لەگەڵ تاریکی و ئەستەم؛ کە هەمان نەزانی و سەر دانەواندنە لە بەرانبەر ئەوەی وەکو چارەنوس بە سەریدا دەسەپێندرێت. ئەم ساڵ گەلی کورد لە بەرانبەر هەر جۆرە سەرکووت کردن و زۆرداری سەردەستان بێدەنگ نەبوو. نەک تەنیا لە کوردستاندا بەڵکو لە تەواوی دونیا، لە ناو تەواوی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا، ئەوەی وا نەختێ بڕوای بە ڕووناکی مابوو هاتە خرۆش و دەستیانی دایە دەستی تەنیایەکانی یەکترەوە. ئەم نەورۆزە، نەورۆزی سەرهەڵدان لەدژی داگیرکاریی و نەورۆزی سەرکەوتنە.


www.kjar.online



🆔 @GozarDemocratic
کرونا ویروس اگر دست ساز هم نباشد، بدون تردید محصول انسان سودجو، قدرت طلب و غافل است. بعید نیست کە عکس‌العمل و اردە خوددفاعی طبیعت، در برابر هجمەای کە از ناحیە سرمایداری بر آن وارد میشود، باشد. در این صورت چگونە بە خود حق خوددفاعی قائلیم، بایستی این حق را بە طبیعت نیز، روا بداریم.


 


کارخانەها خاموش گشتەاند، ترافیک ماشینها و تراکم جمعیتی وجود ندارد. بازاها تعطیل و سوداگری در خاموشی، کشتارگاهای طیور، جاندارن دریایی و سایر حیوانات، مانند قبل فعال نیستند. در بانکها بستە و بطور نصبی هم باشد جنگها متوقف و سلاحها خاموشند. دانشگاها و مدارس، مراکز آسمیلاسیون ارزشهای انسانی، معبدها و اماکن جهل، بی‌بصیرت کنندە و اغفالگر هم، بعد از سالها مجبور بە سکوت گشتەاند. کسی مانند قبل تن نمی‌فروشد و تن نمی‌خرد، رنج نمی‌فروشد و رنچ نمی‌خرد و...


 


شاید در طول چند قرن، نخستین بار است کە کرە زمین بە این اندازە نفس راحت میکشد. پس هرچند بعنوان انسانیت ضرر و زیانی متحمل میشویم، تنگ نظر نباشیم و این حق عکس‌العمل و خوددفاعی رابە طبیعت روا بداریم. بیگمان از خود و اطرافیان نیز، بعنوان بخشی از طبیعت حفاظت نماییم، تا زیان بیشتر بە سرمایداری و ضرر کمتر بە انسانیت وارد شود.


 


در واقع این وضعیت هم سپری خواهد شد، مهم آن است کە از آن درس بگیریم و در حیات پسا کرونا راست و صحیح زندگی کنیم. آب بە آسیاب سرمایداری و استعمار نریزیم، دست از تخریب محیط‌ زیست برداریم، زن را مانند شی جنسی و خدمتکار خانگی و... نبینیم و برای برساخت جامعەای تلاش نماییم کە در آن اسباب حیات از آن همگان باشد و بجای پدیدە یاری دهندە و یاری شونده، خدمات عمومی، یکسان، با کیفیت و دموکراتیک مبنا باشد.



#اهون_چیاکو



🆔 @GozarDemocratic
‍ ‏
کۆرۆنا ئەگەر دەسکردیش نەبێت، بەرهەمی مرۆڤی قازانج خواز و غافڵە، کاردانەوە و ویستی خۆپارێزی سروشت لە بەرانبەر ئەو هەموو هێرشەیە دەکرێتە سەری، چۆن ماف بە خۆپارێزی خۆمان دەدەین، پێویستە ئاوا ماف بە خۆپارێزی سروشتیش بدەین.

کارخانەکان خامۆشن، ترافیک و ئیزدحامی خەڵکی نییە، بازاڕ و کوشتارگاکانی ئاژەڵان و پەلەوەران وەک پێشتر چالاک نین، دەرگای بانکەکان داخراوە، ئەگەر ڕێژەییش بێت شەڕەکان ڕاوەستاون و چەکەکان بێدەنگن، مەکتەبەکان، ناوەندەکانی تواندنەوەی نرخەکانی مرۆڤ و گەمژاندن و گەوجاندن بەستراون، هیچ کەس وەک پێشوو لەش نافرۆشێت و لەش ناکڕێت، ڕەنج نافرۆشێت و ڕەنج ناکڕێت و...

بەڵکوو بۆ سەدەیەکە گۆی زەوی و سروشت ئەوەندە پشوویان نەداوە. دەیبا هەرچەند وەک‏ مرۆڤایەتی هەندێ زیانیش ببینین، چاوچنۆک نەبین و ئەم مافی کاردانەوە و خۆپارێزییه بە سروشت بدەین، بێگومان خۆیشمان وەک بەشێک لە سروشت بپارێزین، با زەرەری زۆر بۆ سەرمایەداری و زیانی کەم بۆ مرۆڤایەتی بێت.

بێگومان ئەم دۆخەش دەرباز دەبێت، گرنگ ئەوەیە وانەی لێ وەربگرین و دوای کۆرۆنا ڕاست و دروست بژین، ئاو نەکەین بە ئاشی سەرمایەداری و داگیرکاریدا. دەست لە ئازار گەیاندن بە سروشت و دەستدرێژی بۆسەر ژینگە هەڵگرین. ژن؛ وەک کەرەستەی جنسی و خزمەتکاری نێو ماڵ و زەعیفەو... نەبینین و هەوڵ بۆ کۆمەڵگایەک بدەین کە کەرەستەی ژیان هی هەمووان بێت و لە جێیگەی دیاردەی خێرکەر و خێرپێکراو، خزمەتگوزاری گشتی بنەما بێت.



#ئەهوەن_چیاکۆ


🆔 @GozarDemocratic
پێشبینییەکانی ئۆجالان لەسەر وێرانکاریی سەرمایەداریی و چارەسەرەکانی-٢-




عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشەسازی وەک چەکێک کە لە دەستی هێزەکانی سەرمایەداریی دەبینێت و دەڵێت: ئەو چەکە دژی کۆمەڵگا و ژینگە بەکار دەهێنرێت، ئەگەر پیشەسازیی لە ڕێی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسیدا بەکار بهێنرێت، دەتوانێت خزمەت بە کۆمەڵگا بکات و گۆرانکاریی گەورە دروست بکات.





🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
پێشبینییەکانی ئۆجالان لەسەر وێرانکاریی سەرمایەداریی و چارەسەرەکانی-٢- عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشەسازی وەک چەکێک کە لە دەستی هێزەکانی سەرمایەداریی دەبینێت و دەڵێت: ئەو چەکە دژی کۆمەڵگا و ژینگە بەکار دەهێنرێت، ئەگەر پیشەسازیی لە ڕێی کۆمەڵگای ئەخلاقی…
پێشبینییەکانی ئۆجالان لەسەر وێرانکاریی سەرمایەداریی و چارەسەرەکانی-٢-




عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشەسازی وەک چەکێک کە لە دەستی هێزەکانی سەرمایەداریی دەبینێت و دەڵێت: ئەو چەکە دژی کۆمەڵگا و ژینگە بەکار دەهێنرێت، ئەگەر پیشەسازیی لە ڕێی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسیدا بەکار بهێنرێت، دەتوانێت خزمەت بە کۆمەڵگا بکات و گۆرانکاریی گەورە دروست بکات.






پیشەسازی


لە ئەمڕۆدا کە کێشەکانی ژینگە ڕوودەدەن، سەردەمی پیشەسازی و بێسنووربوونیشی خستووەتەبەر پرسیار، هەرچەند پیشەسازی بەرهەمێکی هەرەکۆنی کۆمەڵگایە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سیستمی سەرمایەداریی، لەدژی کۆمەڵگا و ژینگە وەک چەکێکی مەترسیدار بەکار دەهێنرێت.


عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پیشەسازیی وەکو بەرهەمێکی پیرۆزی عەقڵی مرۆڤ پێناسە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئێمە ناتوانین پیشەسازیی بە تەنها هۆکاری ئەو کارەساتانەی ڕوودەدەن ببینین و دەڵێت: چونکە سیستمی سەرمایەداریی لەسەر بنەمای قازانجی زیاتر، پیشەسازیی بە شێوەی بێسنوور بەکار دێنێت، وایکردووە سروشت و کۆمەڵگا تێکبچن و ئەمە یەکێک لە کێشەکانی سەرەکی ژینگەیە.


ئۆجالان، سەرەڕای ئەوەی ڕەخنە لە پیشەگەرایی دەکات، شێوەی ڕاستی بەکارهێنانی نیشاندەدات و ئاماژە بە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش دەکات و لەسەر پیشەسازیی دەڵێت: شۆڕشی پیشەسازیی ئەوەندەی شۆڕشی کشوکاڵ گرنگە، لەسەر بنەمای مێژووێکی هەزاران ساڵە، لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٨ تا سەدەی ١٩ لە ناوەڕۆکدا زۆر پێشدەکەوێت، خۆی لە قۆناغێک دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی زۆر لەپێش و تا ڕۆژی ئەمڕۆش ماوەیەک لەژێر و ماوەیەک لەژوور بەردەوامە، پێشبینی ناکرێت کە، لە کوێ، چ کاتێک و چۆن دەوەستێندرێت، ئەم شۆڕشە خاوەن تایبەتییەکی وەهایە کە خاوەن عەقڵێکی شرۆڤەکارە و دەیەوێت بەربەستەکانی بەر ڕێگەی بشکێنێت و بێت، کە خۆی بەرهەمی عەقڵێکی شرۆڤەکارە.


 پیشەسازی ئەگەر ڕاست بەکار نەهێنرێت وەک ئەتۆم مەترسیدارە


ئۆجالان، بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ئێستادا پیشەسازی ١٠٠٪ کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سەرمایەداریی دەڵێت: بێگومان سەرمایەداری خۆی بە تەواوەتی دەستکردی ئامێرە پیشەییەکان نییە، بەڵام بۆ ئەوەی بە خێرایی بیانکاتە ئامێرەکانی سەرمایە، ڕاوەستەیان لەسەر کردووە، ئەوانەی بە پێویست زانیوە کردووەتە موڵکی خۆی، بە خێرایی لەدوای یەک و هەرزان بەرهەمهێنان، دەرفەتێکی گەورەی پێشکەتنە بۆ کۆمەڵگا، وەک عەقڵی پیشەیی لە خزمەتی کۆمەڵگادا بەنرخە، کێشە لە خودی پێشەسازیی نییە، لە شێوازی بەکارهێنانیەتی، پیشەسازیی وەک ئەتۆم وایە، کاتێک لە قازانجی پاوەنخوازەکان بەکاردێت، دەتوانێت ببێتە ئامێڕێکی هەڕەشە ئامێز کە لە کارەسات تا شەڕ دەتوانێت هەڕەشە لە ژیان بکات.


پیشەسازی لەخۆیدا دەرفەتێکە


هەروەک لە سەرەوەش ئۆجالان ئاماژەی پێداوە، پیشەسازیی شتێکی خراپ نییە، لە بەردەوامی ئەو باسەش دەڵێت: لەسەر دۆخی ژینگە، ئەمڕۆ نیگەرانی هاوبەش ئەوەیە کە نەک تەنها کۆمەڵگا، ژیانی گیانلەبەر و زیندەوەران بە گشتی هەڕەشەیان لەسەرە، پیشەسازی خۆی دەرفەتێکە، پپیشەسازییەک کە لەگەڵ هۆکارەکانی هەبوونی کۆمەڵگا یەکیگرتووە، ١٠٠٪ جیهانی مرۆڤ و تەنانەت زیندەوەران دەکاتە ژینگەی سێیەم و ڕۆڵێکی دیارکەری دەبێت، ئەو توانایەیە هەیە، ئەگەر وەها بێت، پێویستە مرۆڤ پیرۆزی بکات، بەڵام ئەگەر بە قورسایی بکەوێتە خزمەتی کار-سەرمایە، دەتوانێت جیهان جگە لە مستێک پاوەنخواز بۆ هەموو مرۆڤایەتی بکاتە دۆزەخ، لە خۆیدا ئێستا ڕێڕەوەکە بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات، وەکچۆن پاوەنخوازیی پیشەسازیی لەسەر کۆمەڵگا ئیمپەراتۆریەتێکی دامەزراندووە، تەنها لە بەرامبەر هەژمونی سەردەستی ئەمریکا، دەیان هەژمونی پیشەسازیی هەیە، ئەگەر هەژمونی سەربازیی-سیاسیی بوەستێندرێت، وەستاندنی هەژمونی پیشەسازیی ئاسان نییە، چونکە بووەتە شتێکی جیهانگیر، ئەگەر وڵاتێک بۆ بە ناوەندبوونی بەرتەسک بێت، وڵاتێکی دیکە بۆخۆی دەکاتە ناوەند، کێ دەزانێت ئیمپراتۆریەتی پیشەسازیی ئەمریکا، سبەی چین وەک ناوەندی خۆی هەڵنابژێرێت؟.


 پیشەسازی کەوچکی خستووەتە دڵی جوتیارانەوە


ئۆجالان ئاماژە بەوە دەدات کە پێشکەوتنی بێسنووری پیشەسازی گورزێکی گەورەی لە جۆتیاران وەشاندووە و بووەتە هۆی بێکارییەکی زۆر و دەڵێت: پێشەسازی کەوچکی خستووەتە ناودڵی جوتیارانەوە، جوتیاری هێمای بنەڕەتی کۆمەڵگای مرۆیی و ئامێری هەبوونیەتی، کە لە بەرامبەر پیشەسازی هەڵوەشاوەتەوە، ئەم کارە پیرۆزە کە ١٥ هەزار ساڵ مرۆڤی لەسەرپێی هێشتووەتەوە، پشتگوێ خراوە، بۆ ئەوەی بخرێتە ژێر چەپۆکی پیشەسازییەوە، پیشەسازی لەژێر فەرمانی کار-سەرمایە، چوونی بۆناو جوتیاری، بێگومان ڕێگە بۆ بەرهەمهێنانی خێرا ناکاتەوە، بە یاریکردن بە جینەکان (بۆماوەییەکان)، خاک دەخەنە دۆخێ دایکێک کە ڕێگەی منداڵی شووشەیی دووگیان دەبێت یان لە ڕێگەی پاوەنخوازیی پیشەسازیی بەرهەمەکەی دەخوا، وەکچۆن بە گەرایەکی بیانی دووگیانی تەندر
گذار دموکراتیک
پێشبینییەکانی ئۆجالان لەسەر وێرانکاریی سەرمایەداریی و چارەسەرەکانی-٢- عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشەسازی وەک چەکێک کە لە دەستی هێزەکانی سەرمایەداریی دەبینێت و دەڵێت: ئەو چەکە دژی کۆمەڵگا و ژینگە بەکار دەهێنرێت، ئەگەر پیشەسازیی لە ڕێی کۆمەڵگای ئەخلاقی…
وست و دایکایەتی نابێت، بە تۆێک کە بە جینەکانی یاری کراوە، خاک بەرهەمی لێوەرناگیرێت و دایکایەتی باشی زەوی پێکنایەت، پاوەنخوازیی پیشەسازیی خۆی بۆ ئەم شێتانەیی ئامادە دەکات، لەوانەیە مێژووی مرۆڤایەتی دژی شۆڕشی کشتوکاڵ ببینێت هەروەک دەستیپێکردووە و دەبینێت، زەوی، خاک و جوتیاری بە تەنها تێکەڵاوی ئامێرەکان کە بەرهەم دەهێنێت نیین، بەشێکن لە هەبوونی کۆمەڵگا کە یارییان پێناکرێت، کۆمەڵگای مرۆیی بە قورسی لەسەر خاک و جوتیاری دروست بووە، پچڕاندنی کۆمەڵگا لەو شوێن و بەرهەمانە، وادەکات کە هەبوونی ڕووبەڕووی گورزێکی گەورە ببێتەوە، دروشمی ئەم بزوتنەوە لەهەر حاڵەتێکدا وەها دیار دەکرێت؛ "بۆ هەبوون (مان) یان خاک و جوتیار یان نەمان".


 


پیشەسازی داهاتوویەک بۆ مرۆڤایەتی ناهێلێت


عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاماژە بەوەدەکات کە لە ئەنجامی زیادەڕۆیی پیشەسازیدا، هەژاری و بێکاری گەیشتووەتە ئاستی قەیران و دەڵێت: وەکچۆن فرعەونەکان تەنها بۆ داهاتووی خۆیان فەرمانیان بە دروستکردنی ئەهرامەکانیان بە شێوەی گۆڕ کرد، شێوازی ڕۆبۆتکردنی پیشەسازییش ناتوانێت داهاتوویەکی زۆر دروست بکات کە مرۆڤ بتوانێت تێدا بژیت، ئەمە سووکایەتی بە مرۆڤیشە، ئەگەر هەبوونێکی بەشکۆ وەک سروشت هەبێت، ڕۆبۆت بوون و کۆپیکردن واتا و گرنگیی چییە؟ شێتانەیی سەرمایە بۆ کار لێرە جارێکی دیکە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئێمە بڵێین ڕۆبۆتەکان هەرزان بەرهەم دەهێنن، باشە، کاتێک ئەوانەمان بەکارهێنا و نەمان، ئینجا کێی دروستیان دەکاتەوە؟ لەم لایەنەوە پیشەسازی پێوەری بنەڕەتی بێکار هێشتنەوەی مرۆڤە، سەرمایەداریی چەکی هەرەگەورە دژی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتییە، لە ئەنجامدا ماڵە داڕزاوەکان و بە ملیۆنان مرۆڤی هەژار، برسی و بێکار، دەبنە قوربانیی ئەم قەیرانانە.


ئەو زیانەی پیشەسازی دەگەینێت، لە ئەنجامی شەڕەکانیش زیاترن


سروشتی کۆمەڵگا بە تەنها دەتوانێت بە پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ژینگە، بەرهەمی شوێن و ملیۆنان ساڵی خۆی بەردەوام بکات، هیچ ڕێککەوتنێکی پیشەسازی ناتوانێت شوێنی ژینگەی گەردوون بگرێتەوە، لە ئێستاوە لە زەوی، ئاسمان، دەریا و بۆشایی، ترافیک (هاتوچۆ) گەیشتووەتە ئاستی کارەسات، پیشەسازی بە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان بەڕێوەدەبرێت، ئاو و هەوا و ژینگە ژەهراوی دەکات، هەموو کارەساتە سروشتییەکان، ئەنجامی پێشکەوتنەکانی ئەم دووسەد ساڵەیە، ئایا ئەم پێشکەوتنانە شایەنی ئەم هەموو زیان و زەرەرە هەیە؟ زیانی هەموو شەڕەکان ناگاتە زیانەکانی پیشەسازیی، هەروەها ئەو گیانلەبەر و زیندەوەرانەی لەناوچوون لە هیچ ڕووداوێکی دیکە لەناو نەچوون جا چ بەدەستی مرۆڤ و چ بەدەستی سروشت.


 


ئەم دێوەزمەیە دەبێت لە دەستی پاوەنخوازەکان دەربهێندرێت


ئۆجالان ئاماژە بەوەدەکات کە پێویستە پیشەسازیی لەژێر دەستی پاوەنخوازیی سەرمایەداریی دەربهێندرێت و دەڵێت: دوای ئەوەیکە ئەم دێوەزمەیە گەورەتر بوو و لە کۆنترۆڵ دەرچوو، پرسینەوە لێی و گرتنەبەری ڕێوشوێن لە بەرامبەریدا درەنگ و بێ واتا دەبێت، ڕێک کاتییەتی کە مرۆڤ نەهێڵێت کۆمەڵگا لە کۆمەڵگابوونی دەرکەوێت و ببێتەوە کۆمەڵگەیەکی مەجازیی، پێویستە مرۆڤ ئەم دێوەزمەیە لە دەستی پاوەنخوازەکان دەربێنێت، لە پێشدا ڕەنجی پێبکات و دواییش بە گوێرەی سروشتی کۆمەڵگا بیکاتە دۆست.


یان قیامەت (مەحشەر) یان مۆدڕنیتەی دیموکراتی


عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد مۆدڕنیتەی دیموکارتی وەک جێگرەوەیەک دەستنیشان دەکات و سەرنج دەخاتە سەر ئەم خاڵانە: ڕێک لەم خاڵ و چوارچێوەیەدا هەبوونی کۆمەڵگا لە پێگەی مۆدێرنێتەی دیموکراتییەوە بە هەموو پێداویستی و ئاشکاربوونیەوە دەردەکەوێت، کۆمەڵگا یان بە خێرایی بەرەو قیامەت دەڕوات، یان بە مۆدڕنیتەی دیموکراتی خۆی ڕادەگرێت، گەورەی دەکات و بە هەنگاوی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی، بەم خێراییە دەڵێت بوەستە، لەم نێوەندادا لەگەڵ زەوی بە خشکەیی چوون، تادێت، باجەکانی قورستر و گەورەتر دەبن.


پیشەسازی پێویستە لە ڕێگەی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی بەکاربهێنرێت
گذار دموکراتیک
پێشبینییەکانی ئۆجالان لەسەر وێرانکاریی سەرمایەداریی و چارەسەرەکانی-٢- عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشەسازی وەک چەکێک کە لە دەستی هێزەکانی سەرمایەداریی دەبینێت و دەڵێت: ئەو چەکە دژی کۆمەڵگا و ژینگە بەکار دەهێنرێت، ئەگەر پیشەسازیی لە ڕێی کۆمەڵگای ئەخلاقی…
پیشەسازییش وەک پەیوەندیی عەقڵی شرۆڤەکار، کاتێک لە ڕێگەی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی بە شێوەیەکی ڕاست بەکار بهێنرێت، دەتوانێت مرۆڤ بباتەوە ژیانێک وەکو بەهەشت، کاتێک پیشەسازیی لەگەڵ ژینگە و جوتیاری دەست دەدەنە دەستی یەک، تەنها کێشەکانی بنەڕەتی ئابووری چارەسەر ناکەن، دەتوانێت هەموو لایەنە نەرێنییەکانی کێشەکانیش ئەرێنی بکاتەوە، تەنها ئەگەر ڕووداوەکانی هاتووچۆ کە سنووری تێپەڕاندووە بوەستێندرێت، لە نەوت تا هاتووچۆ، لە پیسبوونی ژینگە تا بایۆلۆژی مرۆڤ، لە زۆر بابەتی دیکەدا ئەنجامێک لە ئاستی شۆڕش دەخاتە ڕوو، ئەگەر پیشەسازیی دەریاوانی بەم خێراییە بڕوات، خێرێک لە هاتووچۆی دەریایی و ڕەشاییدا نامینێت، ئەگەر ئەم بابەتە لەبەر چاو بگرین، بە سنووردارکردنی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان تێدەگەین کە ئەمەی تا ئێرە هاتووە چەندە گرنگە، بێگومان لە سەرویانەوە بە سنووردارکردنی پیشەسازیی ئەتۆمی، لە زۆرێک کەسایەتی پیشەیی بە سنورردارکردنی پیشەسازی، ڕێگە لە زۆرێک لە گۆڕانکارییە گرنگەکان دەکاتەوە، مۆدڕنیتەی دیموکراتی لەم ئەزمونەدا، بە بانگەشە و کردەوەی خۆی وەڵامێکی تێرکەر و بەسوودە.



ROJNEWS




🆔 @GozarDemocratic
بۆ ڕای گشتی گەلەکەمان لە ئەوروپا سەبارەت بە ڕیوڕەسمەکانی ٤-ی نیسان(١٥ خاکەلێوە)

 

 ٤-ی نیسان بەرامبەر بە ١٥-ی خاکەلێوە،ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ، هاوکات شازدەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاک، پێشەکی لە ماڵباتی شەهیدان، ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، هەروەها سەرجەم گەریلا و کادر، خەباتکار و وڵاتپارێزانی پژاک و هۆگرانی ڕێبازی ئاپۆیستی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات گشتی کوردستان و کوردانی تاراوگە پیرۆز دەکەین.



دامەزراندنی پژاک و رۆژبوونی رێبەر ئاپۆ لە مێژوو و داهاتووی تێکۆشانی رزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جێگایەکی گرنگ و ئاسۆیەکی پرشنگدارە بۆ بەدی هاتنی مافی رەوای گەلەکەمان، دامەزراندنی پژاک هەنگاوێکی رادیکاڵە لە خەبات بۆ نەمانی کۆمەڵگەیەکی چینایەتی و ستەمی نەتەوەیی، بەدیهێنانی سوسیالیسم و مافی مرۆڤ و هاوکات بەرهەمهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک. پژاک وەکو پارتیەکی پێشەنگ و ئەکتیڤ لە مەیدانی سیاسەت بە پڕکردنەوەی بۆشایی سیاسی لە مەیدانی خەبات و تێکوشانی دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران هیوا و باوەڕ و دڵگەرمی تێکۆشانی سەر لە نوێ بۆ کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت بۆ ژنان و لاوان گەڕاندۆتەوە. 

   لە رەوەندی تێکۆشانی پژاکدا کۆمەڵێک دەسکەوتی گرنگ و بەنرخ هەیە، یەک لەوانە بەسەدان شەهیدە کە لە پێناو ئامانجی گەلی کورد و رزگاری کوردستان گیانیان پێشکەش کردووە و ئەمڕۆ خاوەن هەزاران گەریلا و کادر و خەباتکار و وڵاتپارێزە بۆ بەردەوامیدان بۆ سەرخستنی ئاواتەکانی گەلی کورد. لە خەباتی نەتەوایەتیدا  پژاک بە بنەما گرتنی سەرجەم جیۆگرافیای رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرجەم چین و توێژەکان و باوەڕییەکان، پیناسەیەکی یەکپارچەی بۆ نەتەوەیی بوون و کورد بوون پێش خستووە. هاوکات لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کەلتوری و زهنیەتی بە پێناسەی دووبارە لە شێوازەکانی داگیرکەری لە رۆژهەڵات، دژی زهنیەتی داگیرکەری دەوڵەتی ئیرانی لە سەرجەم بوارەکاندا ڕاوەستاوە. 

 

وەکوو رێکخستنەکانی پژاک لە دەرەوەی وڵات، هەموو ساڵێک بە بۆنەی رۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ودامەزراندنی پژاک ئەم رۆژەمان بە رێوڕەسمی جەماوەری و بەشداری زۆر لایەنی سیاسی لە سکاندیناڤی، ئەوروپای ناوەندی و بریتانیا پیرۆز دەکرد.  بەڵام هەروەک ئاگادارن ئەمساڵ لەبەر قەیرانی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بارودۆخێکی تایبەتی لە گشت جیهان هێناوەتە ئاراوە و بۆتە مەترسی بۆ سەر تەندرووستی تاک وکۆمەڵگە. ئەمساڵ وەکوو بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی پژاک لە دەرەوەی وڵات بڕیارمان داوە کە لەبەر پاراستنی تەندرووستی گەلەکەمان و ئەو کەسانەی کە بەشداری رێوڕەسمەکان دەبن ئەمساڵ ٤-ی نیسان (١٥ خاکەلێوە) بە شێوەی جەماوەری پیرۆز نەکەین. هەرچەند سەرجەم ئامادەکارییەکانی ئەو رۆژە تا ئاستی تەواو بوون کراوە، بەڵام ئەم  بڕیاره‌ وه‌ک ئه‌ركی ئه‌خلاقی و پره‌نسیپی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گه‌له‌كه‌مان و پێشگرتن له‌ دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی توشبوون و تەشەنە سەندنی بەم پەتا جیهانیە لەم قۆناخەدا بە گرنگ و پێویست دەبینین. 

 هەروەها وەکو بەڕێوبەری رێکخستنەکانی ئەوروپا  هاوسۆزی خۆمان بۆ ئەو کەسانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا و سەرانسەری جیهان تووشی ئەم پەتایە بوون و بەشێکیان گیانیان لەدەست داوە ڕادەگەیێنین. هاوکات سەرەڕای ئەوەی کە گەلەکەمان ئاگاداری پێویستی هەیە بۆ شێوازی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا جیهانیە، بە پێویستی دەبینین کە رای گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات ئاگادار بکەینەوە کە ئەم دیاردەیە ڕەوشێکی جدیە بۆ سەر چارەنووسی مرۆڤ و کۆمەڵگە هەر بۆیە  نابێت کەمتەرخەم بین لە پاراستنی تەندرووستی خۆمان و کۆمەڵگەکەمان، دەبێت هۆشیاربوون و بە بنەما گرتنی رێنماییە تەندرووستیەکان کە لە ناوەندی تەندرووستیە باوەڕ پێکراوەکان دەردەچێت بۆ ژیانی رۆژانەمان بە جدی وەربگرین، هاوکات تا ئەو جێگا دەرفەتمان هەیە بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بە هانای کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچین. دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بۆ شاردنەوەی رەوشی نالەبار و ناسەقامگیری سیاسی، بەڕێوەبەری و دەسەڵاتداری خۆی بە شێوەی عەوامگەرایانە و بە مەزهەبی کردنی ئەم ڕەوشە هەوڵ دەدات کۆمەڵگە فریو بدات و کەڵک لەم دەرفەتە بۆ درێژ کردنەوەی ژیانی سیاسی خۆی وەربگرێت. هەر بۆیە نەیتوانیوە بێتە وڵامدەری پاراستنی ماڵوحاڵی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران، بێ بەرنامەیی و نەبوونی ئیمکاناتی پێویستی دەرمانی و بەڕێوەبەری پێویست لە لایەنی دەوڵەتی ئێرانەوە چارەنووسی کۆمەڵگای ئێرانی  بە گشتی خستۆتە مەترسی و تا دەچێت قۆناغەکە بۆ گەلی کورد وگەلانی دیکە مەترسیدار دەبێت.
جارێكیتر ساڵرۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ر ئاپۆ و دامه‌زراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە سەرجەم گەلی کورد وگەلانی ئازادیخوازی دیکە پیرۆز ده‌كه‌ین، هاوکات سڵاو و حورمەتی خۆمان بۆ ئەو کەسانە دەنێرین کە لە بەرەکانی پێشەوەی بەرەنگار بوونەوەی ئەم پەتایە بۆ پاراستنی تاک وکۆمەڵگە گیانی خۆیان خستۆتە مەترسی و ئەرک و بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و سنفی خۆیان پێکدەهێنن، بە تایبەت ئێکیپی دەرمانی و دکتۆرانی دڵسۆز و هاوکات کەمپەینە خۆڕسکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بێ دوودڵی بە کەمترین دەرفەت بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، خۆبەڕێوەبەری شارەکان و گوندەکانی خۆیان ساز کردووە و کۆمەڵگەیان لەم قۆناغە بە رێکخستن کردووە. 

بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #پژاک لە ئەوروپا.

رێکەوت ٢٦/٠٣/٢٠٢٠



https://t.me/joinchat/AAAAAEPfglh3P0aCVQR1HQ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشی دووەم

ژیان و تێکۆشانی
#سیامەند_موعینی کوڕی شەهید #سولەیمان_موعینی، پێشمەرگەی دێرین، چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ و لە ئێستادا هاوسەرۆکی #پژاک لە بەرنامەی تاراوگە


🆔
@GozarDemocratic
🔹 تجمع نیروهای حزب دمکرات کوردستان و اتحادیه میهنی در منطقه ورتی

🔻 همزمان با آغاز عملیات ارتش اشغالگر ترک در باکور کوردستان در منطقه پاسور آمد، نیروهای نظامی حزب دمکرات کوردستان و اتحادیه میهنی کوردستان در منطقه ورتی و کوهستان کاروخ به صف‌آرایی در مقابل یکدیگر پرداخته‌اند.

بیشتر بخوانید...

🌍 https://bit.ly/2UDPuRl
گذار دموکراتیک
#فواد_بریتان: همگرایی، اتحاد و همکاری راه‌گشای تمام مسائل است ریاست مشترک #کودار در برنامه‌ی هِلی سه اظهار نمود:« تمامی آحاد جامعه بایستی مبارزه‌ای سیستماتیک و دموکراتیک برای حل معضلات جامعه به گونه‌ای متداوم و ماندگار پیشبرد دهند همه‌ی مردم و جریانهای…
HÊLÎ 3 2020-03-24 هێلی سێهەم
<unknown>
MP3
#فواد_بریتان: همگرایی، اتحاد و همکاری راه‌گشای تمام مسائل است



ریاست مشترک #کودار در برنامه‌ی هِلی سه اظهار نمود:« تمامی آحاد جامعه بایستی مبارزه‌ای سیستماتیک و دموکراتیک برای حل معضلات جامعه به گونه‌ای متداوم و ماندگار پیشبرد دهند همه‌ی مردم و جریانهای سیاسی کوردستان، ایران و نیروهای آزادیخواه لازم است همگرا و متحد باشیم.»



🆔 @GozarDemocratic
عگید: اسم رمز وژین و برخوردان



سی و چهارمین سالگرد ماهسوم کورکماز فرمانده پیشاهنگ مرحله تاریخی ۱۵ اگوست نماد مقاومت و تولد مجدد



حزب کارگران کوردستان در تاریخ کوردستان، صفحه جدیدی را در تاریخ کورد گشود. ماهسوم کورکماز، عگید، فرمانده اسطوره‌ای پ.ک.ک یکی از خالقان جنگ گریلایی در کوردستان، یکی از پیشاهنگان این نبرد بوده است. رهبر خلق کورد، عبدالله اوجالان بعد از شهادت فرمانده عگید، در ارزیابی شخصیت وی گفته است: با سازماندهی، دیسیپلین و پویشگری‌های خود، تعامل مبتنی بر معیار و اصول، رنج، مهربانی، با روحیه عمل جمعی، مانند مبارز این خط، مانند یک رفیق آپوییستی شروع به فعالیت نمود. در میان نومیدیهای تاریخ هزاران ساله کوردستان، او به خود به چشمه امیدی تبدیل شد.

ساری ابراهیم یکی از فرماندهان اسطوره‌ای حزب کارگران کوردستان که سالیان مدیدی با ماهسوم همرزم بود، با وی به مبارزه دست زد، رزمندگی و فرماندهی را با وی آموخت، اینگونه در رابطه با شخصیت و شهادت  عگید سخن گفته بود:






🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
عگید: اسم رمز وژین و برخوردان سی و چهارمین سالگرد ماهسوم کورکماز فرمانده پیشاهنگ مرحله تاریخی ۱۵ اگوست نماد مقاومت و تولد مجدد حزب کارگران کوردستان در تاریخ کوردستان، صفحه جدیدی را در تاریخ کورد گشود. ماهسوم کورکماز، عگید، فرمانده اسطوره‌ای پ.ک.ک یکی…
عگید: اسم رمز وژین و برخوردان



سی و چهارمین سالگرد ماهسوم کورکماز فرمانده پیشاهنگ مرحله تاریخی ۱۵ اگوست نماد مقاومت و تولد مجدد



حزب کارگران کوردستان در تاریخ کوردستان، صفحه جدیدی را در تاریخ کورد گشود. ماهسوم کورکماز، عگید، فرمانده اسطوره‌ای پ.ک.ک یکی از خالقان جنگ گریلایی در کوردستان، یکی از پیشاهنگان این نبرد بوده است. رهبر خلق کورد، عبدالله اوجالان بعد از شهادت فرمانده عگید، در ارزیابی شخصیت وی گفته است: با سازماندهی، دیسیپلین و پویشگری‌های خود، تعامل مبتنی بر معیار و اصول، رنج، مهربانی، با روحیه عمل جمعی، مانند مبارز این خط، مانند یک رفیق آپوییستی شروع به فعالیت نمود. در میان نومیدیهای تاریخ هزاران ساله کوردستان، او به خود به چشمه امیدی تبدیل شد.

ساری ابراهیم یکی از فرماندهان اسطوره‌ای حزب کارگران کوردستان که سالیان مدیدی با ماهسوم همرزم بود، با وی به مبارزه دست زد، رزمندگی و فرماندهی را با وی آموخت، اینگونه در رابطه با شخصیت و شهادت  عگید سخن گفته بود:




"او انسان‌ها را خوب می‌شناخت. یک نظامی دقیق و حساس و عملگرایی راسخ بود. فرماندهی با روحیه عمل جمعی، برابریخواه و جامعه‌گرا بود. با توجه به نیرو و امکانات خود با افراد به تعامل دست می‌زد. از هیچیک از ما نمی‌خواست که بیش از توانایی و قدرت خود به کاری دست بزنیم. به خوبی دریافته بود که کی و چگونه وظایفی را به ما محول کند. همه ما را بر اساس تجربه و نیروی خودمان به فعالیت وا می‌داشت. زمانی که با وی بودی، نیروی خود را احساس می‌کردی، به عمل دست می‌زدی و در جریان زندگی و مبارزه نقش واقعی خود را  ایفا می‌کردی.


به هم پیوستگی احساس و عقل

رفیق عگید در میان مبارزه و زندگی خود بسیار جدی و همزمان شوخ طبع بود. در تمامی مراحل زندگی و مبارزه همواره در صف مقدم حضور داشت. حساس بود، سازمان‌دهنده و برنامه‌ریز بود. به ما اجازه ابتکار عمل می‌داد، برای پیشرفتمان با حساسیت عمل می‌کرد. از ما می‌خواست که خود را ارتقا دهیم، واجد اراده شویم، بر این اساس آزاد شده و در این راه در صورت مشاهده حتی اندک پیشرفتی از سوی ما، بسیار خوشحال می‌شد، بیش از پیش با رفقا ارتباط می‌گرفت و به آنها نیرو می‌بخشید و تصمیم درست را با عزم راسخ می‌گرفت. به همین دلیل بود که در مراحی حتی تنها نیز می‌ماند، اما در این راستا اصرار داشته و آن را با موفقیت به پیروزی می‌رساند.


در رابطه با تمامی موضوعات با ما مشورت می‌کرد، از نظرات ما اطلاع می‌یافت و ما را در مبارزه مشارکت می‌داد. با حساسیت نسبت به ادای توضیح برخورد می‌کرد و خود نیز با حساسیت به ادای توضیحات می‌پرداخت. احساس و عقلانیت وی، وجدان و ذهنیت وی از یکدیگر متمایز نبود. در رابطه با اقدامات کوچک یا بزرگ، معمولی یا تنش زا، پیش از هر تصمیمی، با عقلانیت و احساس خود، تصمیم می‌گرفت. تصمیمات وی همیشه با حس مسئولیت‌پذیری همراه بود. در تمامی ابعاد زندگی و مبارزه شخصیتی برخوردار از معیار و اصول بود. معیارهای رفیق عگید، معیارهای رهبری و سازمانی ما بودند. زمانیکه شخصی از دایره این معیارها خارج می‌شد، حاضر به دادن هیچگونه امتیازی نبود. انسانی متواضع و بخشنده بود و برای رفیق عگید این بخشندگی مایه شادکامی بود.


شهادت فرمانده عگید

ما شب هنگام در حال بالا رفتن از یک تپه بودیم. هوا سرد بود. اواخر ماه مارس بود، اما کوهستان گابار برفی بود. برف در شب یخ بسته بود. در نقطه‌ای ما چند رد پا پیدا کردیم. رفیق عگید به رد پاها اشاره کرد. نفر نخست گروهمان عبدالرحمان لیالی بود. اما اکنون به خاطر ندارم که چه کسان دیگری در این دسته حضور داشتند. اما همراه با رفیق عگید، رفقا ولی تایهان (خرخال کمال) و سلیم (فوزی آیدین) نیز حضور داشتند. در حال حرکت بودیم که در نزدیکی وی گلوله‌ها شلیک شدند. در کمین افتاده بودیم و در کمین، ما و دشمن روبروی هم قرار گرفته بودیم. مقابل ما صخره‌ی بزرگی قرار داشت. دشمن پیش از ما به این موقعیت دست یافته و در آنجا کمین کرده بود. نیمه شب، حوالی ساعت ۲-۳ بود. نبرد در این منطقه نزدیک به بیست دقیقه، نیم ساعت طول کشید. سپس به پایین تپه آمدیم. رفقا در کوهپایه گردهم آمدند. مشاهده کردم که رفیق متین (قلندر ابراهیم) زخمی شده است.


بعد از اینکه جمع شدیم، شمارش رفقا آغاز شد. رفیق عگید و لزگین حضور نداشتند. غیر از رفیق متین شخص دیگری از دسته ما زخمی نشده بود. شهادت رفیق عگید را به خاطر نمی‌آوردم. تصور می‌کردیم که رابطه رفیق عگید و لزگین با ما قطع شده است و در جای دیگری به ما ملحق می‌شوند. غروب آن روز در شروع اخبار بی‌بی‌سی در جایی نشستیم. رفیق عگید نیامد. زمانی که مشغول شنیدن اخبار بی‌بی‌سی بودیم دریافتیم که رفیق عگید شهید شده است. به رغم گذشت این سالیان طولانی، فقدان رفیق عگید همچنان احساس می‌شود و بیش از هر زمان دیگری  نیازمند وی هستیم."




ANF




🆔 @GozarDemocratic
🔹اعلام مشخصات دو گریلای شهید نیروهای مدافع خلق

🔻ه.پ.گ با اعلام مشخصات دو گریلای شهید خاطرنشان کرده است که رفقای آنان تا لحظه شهادت به ارزش‌های ملت کورد پایبند ماندند و سرانجام به مبارزان راستین راه آزادی کوردستان مبدل شدند

بیشتر بخوانید...

🌍 https://bit.ly/3dv2rpr