گذار دموکراتیک
1.62K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
هەڤاڵ بەسێ لەبەر ئەوەى یەکەم شەهیدی بزووتنەوەى ژنانە، بۆ ئێمە یەکێکە لە بناغە گرنگ و سەرەکییەکان. نزیکەى ٣ مانگ ئێمە پێکەوە لە چیاکان و دەشتەکاندا بووین. لەو ماوەیەدا کەسایەتیی ئەو هەڤاڵە کاریگەرییەکى زۆری لەسەر من دروستکرد. بە تایبەتی ئەزموونی لەسەر ژیان، ئاستی کۆمەڵایەتی بوونی کەسایەتیى و ئەو بناغە کولتوری و کۆمەڵایەتییە بەهێزەى لەگەڵی بوو کاریگەریی زۆری لەسەرم دروستکرد. ئاستی پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕێکانی بەهێز بوو، خوڵقێنەربوو، لە رووی سەربازیشەوە هەموو کات هەوڵی دەدات رێوشوێنى پێویست بگرێتەبەر. فەرماندەى دەستەکەمان هەڤاڵێکى پیاو بوو، بەڵام هەڤاڵ بەسێ هەموو کات بۆچوونەکانى خۆی دەخستەڕوو، رێگای نیشان دەدا و پێشەنگایەتیی دەکرد. زۆر بە گرنگی دەزانی کە گەل هۆشیار و زانا بکات. تایبەتمەندییەکى تری هەڤاڵ بەسێ ئەوە بوو، سەرباری ئەوەى راهێنان و پەروەردەی سەربازیی نەبینیبوو و ئێمە هۆشمەندی و عەقڵییەتی گەریلایەتیمان نەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەى، ئەوەى لە کۆمەڵکوژیی مەرەشدا بینیبوی، وایکردبوو کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول، کە لە دژی گەل بوو، دەست بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونێکى بەهێز بکات". 


هەزاران ژن لە کوردستاندا هەیە و کاتێک شەهید بووم ناهێڵن چەکەکەم لەسەر عەرز بمێنێتەوە و چەکەکەم هەڵگرن


رۆناهی ئاماژەى بەوەشکرد، بەسێ ئانوش کەسێک بوو توانای پێشبینیکردنی هەبوو و وتی "رۆژێک ئێمە لە دەوری ئاگرێک دانیشتبووین و لە ناو قسەکاندا فەرماندەى دەستەکەمان وتی 'من شەهیدبم نیگەران نابم، کوڕێکم هەیە و چەکەکەم هەڵدەگرێت، بەڵام تۆ کاتێک شەهید بوویت منداڵت نییە چەکەکەت هەڵگرێت'. هەڤاڵ بەسێ-یش بە پێکەنینەوە وتی 'تۆ کوڕێکت هەیە، بەڵام ئەگەر من شەهید ببم  سەدان و هەزاران ژن لە کوردستاندا هەیە، کە چەکەکەم هەڵدەگرن و لە چیاکانی کوردستاندا شەڕ دەکەن'.


قسەکەى ئەو لەو کاتەدا بۆ ئێمە وەک خەونێک بوو، بەڵام ئەو توانای پێشبینییەکی بێهاوتای مێژوویی بوو. ژنانی کورد ئێستا نەک بە سەدان، بەڵکو لە چوارپارچەدا بە هەزاران ژن سوپای ژنانیان دروستکردووە و لە دژی داگیرکەری و لە دژی داعش شەڕێکى بەهێز دەکەن. هەڤاڵ بەسێ لەو کاتەدا ئەم پێشبینییەى ئێستای کردبو.


دوژمن بە بەردەوامی داوای "خۆبەدەستەوەدانی" دەکرد


رۆناهی لەبارەى شەهادەتی بەسێ ئانوش وتی "لەو کاتەدا لە باشوور رۆژئاوا دەستەى گەریلایی دروستبوو بوون. لە ناو دەستەیەکى ٥ کەسیدا ئێمەی ٢ هەڤاڵی ژن هەبووین و ٣ هەڤاڵەکەى تریش پیاو بوون. هەڤاڵ بەسێ شەوێک لە ماڵەکەی خۆیانەوە نامەیەکی نارد بۆمان و لە نامەکەدا نووسیبوی "من ئیدی لێرە نامێنمەوە، وەرن بمبەن'. ئەو شەوە من و هەڤاڵێکى پیاو چوین بۆ شوێنى یەکتر بینینەکە، بەڵام هەڤاڵ نەهاتبوو. لەبەر ئەوەى دوژمن ماڵەکەیانی گەمارۆدابوو نەیتوانیبوو بێت بۆ لامان. ئیتر ماوەیەک دواى ئەوە و لە کاتێکى تردا هات بۆ ناومان. لە گوندەکان کەسانی لە ٧ ساڵ تاوەکو ٧٠ ساڵ کۆدەبوونەوە و هەڤاڵ بەسێ کۆبوونەوەى پێدەکردن و قسەى بۆ دەکردن. ئێمە چووین بۆ گوندێک و کۆبوونەوەیەکى رێکخست. لەو کاتەدا دەوڵەتى تورک یاسایەکى دەرکردبوو، هەر کەس چەکی هەبێت دەبێت لە ماوەى ٣ مانگدا چەکەکەى رادەست بکات. بڕیاریاندابوو لە ماڵی کێدا چەک هەبێت خاوەنە ماڵەکە دەستگیر بکەن و زیندانیی بکەن. گەل لەو دۆخەدا رایگەیاند، ئامادەن چەکەکانی خۆیان بدەن بە ئێمە و نەیدەن بە دەوڵەت و چەکەکانی خۆیان پێداین.


ئێمە لەو شەوەدا چەکی گوندییەکانمان لە شوێنێکدا شاردەوە. دواتر ئێمە لە ناوچەکەدا هەندێک پەناگەمان بۆ خۆمان دروستکرد و ئێمە لە یەکێکیاندا دەماینەوە. ئێوارە بوو و وتمان شوانێک هاتووە و لە پەناگەکە هاتینە دەرەوە. کاتێک شوانەکەش ئێمەى بینی ئێمە یەکترمان ناسی. ئێمە وتمان ئەگەر راپۆرتمان لێ بدرێت و شوێنەکەمان ئاشکرا بکرێت ئەوە ئیدی کاری ئەوە. ئەویش سوێندی خوارد و وتی، بە کەس ناڵێت، بەڵام ئەو شوانە دانیشتوی گوندێکى فاشیستەکان بوو و کاتێک چووبووە بۆ گوندەکەى یەکڕاست زانیاریی بە دەوڵەت دابوو. لە ١٧ی مانگدا دوژمن دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد و ئێمەى گەمارۆ دا.


بەرەبەیان لە کاتژمێر ٥ بۆ ٦ کە هەڤاڵ بەسێ پاسەوانیی دەدا هەستى بە جموجوڵی سەربازەکان کردبوو. سەربازەکان لقی و پۆپی دارەکانیان بە خۆیانەوە بەستبوو و بەو شێوەیە دەهاتنەپێشەوە. کاتێک نزیکمان بوونەوە هەڤاڵ بەسێ بینیبوونی، کە ئەوانە دوژمنن. لەو کاتەیا ئاگاداری کردینەوە و ئێمە لە شوێنى خۆمان هەستاین و رامانکرد. دواى ئەوەى ماوەیەک رامانکرد لە پڕ دەنگی تەقە نەما و ئێمە ئیدی دەنگی قاچی دوژمنمان دەبیست. ئەوان داوای "خۆبەدەستەوەدانیان" لێکردین. ئێمە خۆمان بە دەستەوە نەدا و دەرفەتى ئەوەشمان نەبوو سەنگەریان لێ بگرین و دەست بە شەڕ بکەین. ئێمە تەنها هەوڵمان دەدا خۆمان لە گەمارۆکە رزگار بکەین. ئێمە و دوژمن تێکەڵی یەکتر بوو بووین.
هەزاران کەس لە پازارجخ بەشدارییان لە مەراسیمى بە خاکسپاردنی تەرمی بەسێ ئانوش دا کرد


لە ناکاو سەربازێک قاچی خستە بەر قاچم و من بەسەر ئەو هەڤاڵەدا کەوتم کە لە پێشمەوە بوو. ئێمە پێکەوە کەوتین بە زەویدا و ئێمەیان دەستگیرکرد و دەستیان بەستینەوە. کاتێک ئێمەیان بردە سەرەوە بینیمان هەڤاڵ بەسێ دیار نییە و لەو کاتەدا سەربازێک بە راکردن هات بۆ لای فەرماندەکەى و پێی وت، یەکێک لە خوارەوە شەهید بووە. فەرماندەکەش وتی 'بچن بیهێنن'. چوون هەڤاڵ بەسێ-یان هێنا. کاتێک هێنایان ئێمە بینیمان، کە هەڤاڵ شەهید بووە. ئێمەش ٤ هەڤاڵ بووین، کە دەستگیرکرابووین. ئێمەیان بە ئۆتۆمبێل برد بۆ پازارجخ. لەو کاتەدا لە پازارجخ و دەورووبەریدا ٣ هەزار کەس بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی هەڤاڵ بەسێ دا کرد. خەڵک دارەمەیتەکەى هەڤاڵ بەسێیان لە پازارجخەوە تاوەکو گوندەکەى ماڵ هەڤاڵ بەسێ بە شان برد. سەرباری ئەوەى دوژمن گەمارۆی دابوون و دەووری گرتبوون، بەڵام بەهۆی زۆریی جەماوەرەوە سەربازەکان نەیانتوانی رێیان لێ بگرن. ئەوە یەکەمجار بوو لە پازارجخ مەراسیمێکى جەماوەریی لەوشێوەیە رێکبخرێت.


بۆ بەرز راگرتنی یادی هەڤاڵ بەسێ سوپابوونی ژنان راگەیاندرا. کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK) دامەزرا. حیزبی ژنان دامەزرا. ئەوانە هەموو وەڵامبوون بۆ وەسیەت و هێنانەدیی خەونی ئەو ژنانە لە سەرەتای حیزبدا بەشداری ریزەکانى پەکەکە بوو بوون".





ANF




🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هێڵی -3-


بە میوانداری هەڤاڵ #شۆڕش_ئالان، ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان- #یەرەکە 




🆔 @GozarDemocratic
چەمکی ئازادی لە دنیابینیی کەجەکەدا



#سیڤان_سەعید



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
چەمکی ئازادی لە دنیابینیی کەجەکەدا #سیڤان_سەعید 🆔 @GozarDemocratic
چەمکی ئازادی لە دنیابینیی کەجەکەدا



#سیڤان_سەعید




دەڵێن گالالیۆ گوتویەتی هیچ کەسێک نییە کە بتوانێ شتێک فێری کەسێکی دیکە بکات، بەڵکو تەنها هاوکاریی کەسەکە دەکات بۆ هۆشیارکردنەوەی ئەوەی کە لە هەناوی دایە. لە ماهییەتدا، ئازادیش بەهایەکە کە هیچ کەسێک ناتوانێ بەتەواوی خاوەنداریی لێبکات. کەس ناتوانێ بیبەخشێتە کەسێک یان گروپێک. بەڵکە تەنیا هاوکاریی کەسەکان دەکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی ئەو میقدارە سنووردارە ئازادییەی کە لە هەناویان دایە. کەجەکە لەو راستییە باش تێگەیشتووە کە تەواوی هێزی دنیا بخەیتە کار بۆ ئازادکردنی کۆیلەیەک، ئەگەر نەتوانیت لەو پنتەی ناو هەناویەوە دەستپێبکەی بۆ ئازادبوون، رەنجەکەت بەخەسار دەچێ. بۆیە لە فەرهەنگی کەجەکەدا چەمکی ئازادی مانایەکی جودای هەیە لەوەی کە زۆربەمان تێیگەیشتووین. کاتێک ئەحمەدی موفتیزادە لە زیندان دەردەکەوێت؛ هاوڕێکانی دەڵێن ئازاد بووە. کاک ئەحمەد بە زمانە شیرینەکەی خۆی پێیان دەڵێ؛ مەیەژن ئازادبوگە، بێژن مەرەخسبوگە لە زیندان. موفتیزادە دەڵێ؛ (تەواو قودرەت عاڵەم بکەفێتە کار بۆ زیندانکردنی کەسێکی ئازاد، ناتوانن زەڕڕەیەک لە ئیرادەی ئازادی کەمۆکەن). ئەم جۆرە لە ئازادیی شتێکی ناوەکییە. لە هەناوی مرۆڤەکان دایە. پەیوەندی بە شوێن و جەستەوە نییە. زۆر جاران ئۆجالان لە زیندانەوە بە هاوڕێ و خەباتکارانی بزاوتی ڕزگارییخوازیی کوردستان دەڵێ (بڕۆن خۆتان ئازاد بکەن، خەمی منتان نەبێ). بەم پێوەرەی ئازادی کە لە هزری خەباتکارانی کەجەکەدا هەیە، ئەو دەیان هەزار خەباتکارەی کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران و وڵاتەکانی دیکەیشدا هەن، تەنها بە لاشە دەستگیرکراون، ئەگینا بە رۆح و ئیرادە ئازادن. لە هەمان کاتیشدا ئەو ملیۆنان کوردەی کە لە ئەنجامی (ترس یان تەماح) تەسلیمی ویست و ئیرادەی داگیرکەران بوون و وابەستە بە جۆرێک لە ژیانی کۆیلەیەتی مۆدێرن بوون؛ ئەگەر چی بە رواڵەت ئازاد بن و بتوانن بە تەیارە گەشتی وڵاتانیش بکەن، بەڵام لە حەقیقەتدا ئەوانە ئازاد نین.


لە فەلسەفەی کەجەکەدا، ئەگەر کەسێک بیەوێ بگاتە پلەی ئازادبوون، دەبێ بتوانێ بەسەر سێ جۆر لە ترسدا زاڵ ببێ. یاخود دەکرێ بڵێین دەبێ لە ململانێی ژیاندا سێ دۆخی سروشتیی و زۆر بەهێز لە ژیانی خۆیدا ببەزێنێ. یەکەم دەبێ ئەوکەسە ترسی نان پەیداکردن لە خۆیدا ببەزێنی. پێویستە خەمی نان و خواردن و ئیسراحەتی مادیی و ژیانی ئاسایی نەمێنێت. ئەمە مانای ئەوە نییە کە نەژی و نان نەخوات. مانای تەمبەڵیی و وازهێنان لە کار و پەیداکردنی مەعیشەتیش نییە. بەڵام نابێ بە هیچ شێوەیەک ترسی لە نان و ئیسراحەت هەبێ. نابێت لە پێناویاندا هیچ تەنازولێک بکات. دووەم دەبێ غەریزەی زایەندی بەتەواوی لە خۆیدا کۆنترۆڵ و هاوسەنگ بکات. ئەمەش مانای رەبەنی و دەست لە زایەند (سێکس)بەردانی تەواو نییە؛ بەڵکو مانای ئەوەیە کە بەهۆی زایەندوە بە هیچ شێوەیەک هیچ تەنازولێک لە خەبات و هەوڵدان بۆ ژیانی ئازاد نەکات. مانای ئەوەیە نەبێتە کۆیلەی ئەو جۆرە لە ژیان کە بازاڕی سەرمایەداری رەواجی پێداوە و بە ناوی ئازادییەوە نیشانی خەڵک دراوە. ئەگەر چی هەزاران کوڕ و کچی گەریلا هەر بەکردوەو و بەراستیی مەسەلەی زایەندییان وەلاناوە، بەڵام ئەوە رەوشێکی تایبەتە و تەنها ئەو کەسانەن کە خۆیان وەقفی ئەو بزاوتە ئازادییخوازە کردووە. کۆی گشتیی خەڵک و زۆرینەی خەباتکارانی ناو سیستەمی کەجەکە پەیڕەوی لە ژیانی ئاسایی و هاوسەرداریی و هاوژینی دەکەن. بەڵام ئەو کەسانەی کە دەتوانن بگەنە پلەی ئازادبوون، ئیدی زایەند و سێکس لەلایان بە هیچ جۆرێک نابێتە رێگر لە بەردەوامییان لەسەر رێگەی ئازادی. سێیەم و لە هەموویان گرنگتر، ترس لە مردن. کەسانێک کە دەخوازن ئازاد بن، دەبێ مردنیان تاقیکردبێتەوە و سیحر و ترسی مردنیان بەتاڵکردبێتەوە. هەرکەس لە مردن بترسێت ناتوانێت رێبواری ڕێگەی حەقیقەت و ئازادی بێت. ئەم بۆچوونە زۆر دژە لەگەڵ تێگەیشتنە ئایینییەکەدا کە بە حساب مردن دەبێتە مایەی تەسلیمبوونی مرۆڤ بە حەقیقەت. تەنانەت هەندێ شرۆڤەی ئایینی وشەی یەقین بەرامبەر وشەی مردن دادەنێن. لە راستیداترس لە مردن مرۆڤ وێڵ و گومرا دەکات. دەیکاتە کۆیلە. کەسێک لە مردن نەترسێ دەتوانێ بەرەو ئازادبوون بروات.


لە قۆناغێکی دیکەدا، کەسانێک کە ئازادبوون یان لەسەر رێگەی ئازادیی بەردەوامبوون؛ ئەگەری ئەوەیان هەیە کە بتوانن ئەو ماتەوزەیەی ئازادیی کە لە هەناوی خەڵکدا هەیە، هۆشیاری بکەنەوە و وەک خۆیان خەڵکی سەر رێگا بخەن بۆ ئازادبوون. ئەو جۆرە لە ئازادیی کە لە هزری کەجەکەدا هەیە، بە رواڵەت و بە پێوەری باو ئازادیی نییە. چونکە پڕە لە بەرپرسیاریی و هەوڵدان، پڕە لە شەونخونیی و وردەکاریی. بۆیە پێناسەیەکی ئازادیی لەو هزری کەجەکەدا یەکسانە بە بەرپرسیارێتی. کەسانی بەرپرسیار ئازادن. ئەم جۆرە لە ئازادیی راستەوراست دژی فەوزا و بێ سیستەمیی بێ پێوەرییە. لە راستیدا کەسێک ئەگەر خەمی نان و سێکس و مردنی نەبێ، ئیدی هیچی دیکە نامێنێ
گذار دموکراتیک
چەمکی ئازادی لە دنیابینیی کەجەکەدا #سیڤان_سەعید 🆔 @GozarDemocratic
شەڕی بۆ بکات جگە لە بەهایەکی مرۆیی مەزن کە ئازادییە. جارێکی دیکەیش دەخوازم ئەوە بڵێم کە لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا ئەمڕۆ، کەجەکە تەنیا یەک ئامانجی هەبووە کە بریتیە لە تەواوی وجود و کەینونەی ئەو بزاوتە؛ ئەویش ئازادییە. کەجەکە بروای وایە، کاتێ مرۆڤ ئازادبوو، ئیدی دەتوانێ جارەنوسی خۆی دیاری بکات. دەتوانێ شێوازی ژیانی خۆی هەڵبژێرێ. ئەوی کە ئێستا لە کۆمەڵگەدا دەیبینین شێوازێکە لە ژیان کە بۆمان دیارییکراوە؛ بەسەرماندا سەپێنراوە، لەلامان شیرینکراوە، ناچارکراوین بەدوایدا رابکەین. کەچی زۆرجار ئەو جۆرە لە ژیانی ناچاریی و زەلیلیی و پڕ لە درۆیەمان بە ناوی ئازادییەوە پێ دەفرۆشنەوە.


کەجەکە لەتەک چەمکی ئازادییدا و بۆ شکڵگرتن و پێگەیاندنی ئازادیی، چەمکی بەرخۆدان پێشدەخات. کەسێک بیەوێت ئازاد ببێ و لە مردن و نان و زایەند نەترسێ، ئیدی ژیانی یەکپارچە دەبێتە بەرخۆدان. دەستەواژەی (بەرخۆدان ژیانە) راست گوزارشتە لەو دۆخەی کە مرۆڤێکی ئازاد تێیدا دەژی. ئیدی ژیانی هەمووی بۆتە بەرخۆدان. لەم نێوەندەدا، ناوی ساکینە جانسز بەرجەستەی یەکانگیربوونی چەمکی ئازادیی و بەرخۆدان دەکات. لە زینداندا بەرخۆدانێکی وەها بەرجەستە دەکا، کە جەللادەکان دڵنیا دەکاتەوە کە ئەو کەسەی لە راستیدا ئازادە ساکینەیە نەک جەللادەکان. ئەوەیشی کە زیندان و کۆیلە و بێئیرادەیە جەللادەکانن نەک ساکینە.


لە مەیدانی پراکتیکدا، دیسان مەسەلەکە بەو رەهایییە نییە کە بتوانرێت کەسێک یان کۆمەڵێک خەڵک بەتەواوی خۆیان داببڕن لەو دنیایەی کە کۆیلەیی و زەلیلی بە نرخی ئازادیی بە خەڵک فرۆشتووە. بەڵام هیوا و ئومێدی ئازادبوون هەمیشە لە فەرهەنگی ئەو بزاوتەدا هەبووە. وەک چەندین جاری دیکەیش نوسراوە، تاکە ئامانجی نەگۆڕی کەجەکە لە یەکەم رۆژەوە تا ئەمڕۆ  تەنیا بریتی بووە لە ئازادی. ئەوەش بۆتە مایەی سەرڕێگاخستنی ئەو تەڤگەرەی کە بڕیاریداوە ئەو پنتەی ئازادی لە هەناوی خەڵکدا بدۆزێتەوە و ئاشنایان بکات بە ئازادیی.



kurdistantimes.org



🆔 @GozarDemocratic
سال ۱۳۹۹ را به سال گسترش همه جانبه مبارزه در کوردستان و ایران مبدل خواهیم کرد



بهار و آزادی، پیوند گسست‌ناپذیری دارند. شور و شعف آغاز بهار، نمودی از میل انسان به نو شدن، تحول و دگرگونی است



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
سال ۱۳۹۹ را به سال گسترش همه جانبه مبارزه در کوردستان و ایران مبدل خواهیم کرد بهار و آزادی، پیوند گسست‌ناپذیری دارند. شور و شعف آغاز بهار، نمودی از میل انسان به نو شدن، تحول و دگرگونی است 🆔 @GozarDemocratic
سال ۱۳۹۹ را به سال گسترش همه جانبه مبارزه در کوردستان و ایران مبدل خواهیم کرد




بهار و آزادی، پیوند گسست‌ناپذیری دارند. شور و شعف آغاز بهار، نمودی از میل انسان به نو شدن، تحول و دگرگونی است. نقطه مقابل بهار و آزادی، انجماد، مرگ و خاموشی است. به همین دلیل مبارزه در راه برساخت یک «زندگی آزاد»، مترادف با مبارزه با مرگ، انجماد و خاموشی است.


مبارزات خلق ‌كورد در سال 1398 در مسير آزادی ملت‌های تحت ستم و تحقق سیستم كنفدراليسم و ملت دموكراتيك كه همانا رهايی خاورميانه از يوغ كشنده‌ی هژمونی‌های ارتجاعی است، به‌طور نیرومند ادامه يافت. تلاش‌های «جامعه دموكراتيك و آزاد شرق كوردستان(كودار)» به‌مثابه سيستم خلق‌مان  جهت كسب وحدت ملی احزاب و يكپارچگی صفوف مبارزاتی ملتمان در هرچهاربخش كوردستان، برگزاری كنگره ملی و وحدت مقاومت برای شرق كوردستان و ايران نويد آينده‌ای روشن گشت. فرارسيدن سال نو 1399 وظايف مذكور را سنگين‌تر و خطيرتر می‌سازد. پيشاپيش ضمن تبريك سال نو به خلقمان و خلق‌های تحت ستم، باور داريم كه اين سالِ، به سال ارتقای مبارزات ملت‌های ايران و شرق ‌كوردستان مبدل گردد.


در سالی كه گذشت، تداوم ستمگری‌های بی‌امان نظام استبدادی در رویکرد خصمانه عليه ملت‌ها به‌ويژه ملت كورد، هم خلقمان و هم جنبش آزاديخواهی را بر آن داشت كه مصرانه برنامه‌های آزادی را در مقابله با طوفان بنيان‌برافكن دولت‌های محافظه‌كار و ارتجاعی منطقه كه در كوران جنگ جهانی سوم قرار دارد، ترويج دهد. پايبندی كودار به تمركز بر سازماندهی خلق در مقام استراتژی بی‌بديل «خط سوم» مهر خود را بر سال گذشته ‌زد. برای تحقق اين مهم، تلاش‌های كودار برای تحقق اتحاد ملی احزاب و اپوزيسيون كوردستانی و ايرانی يك وظيفه تاريخی است كه آن را در چارچوب رهبريت استراتژی، برنامه و تاكتيك پيشبرد داد. در این سال گفتگوها و ديدارهای ديپلماتيك كودار ـ پژاك با احزاب كورد بصورت مستمر ادامه ‌يافت و به عنوان یک رسالت به آن نگریسته شد. علاوه براین مشاركت كودار در «پلاتفرم ايران دموكراتيك» در اروپا با هدف اتحاد اپوزيسيون ايرانی از ديگر تلاش‌های مقوم در «كنفرانس مشورت ملی شرق كوردستان» بود. در اين مسير، اگرچه پاسخ احزاب و اپوزيسيون ايرانی و كوردستانی به فراخور روشنگری راه آزادی در برهه كنونی پاسخگو نبوده و نيست، اما وجدان بيدار كودار با بجای ‌آوردن وظايفی كه خلقمان بردوشش نهاده، آسوده ‌است و قدرمسلم اين مبارزات و كوشش‌ها مستمرخواهد‌ گشت.


از ديگر سو، درحالی كه كودار با تمام قوا و عزم راسخ برای اتحاد خلق‌های ايران مبارزاتش را توسعه داد، متأسفانه حاکمیت ایران با تشديد حملات مزورانه خود عليه صفوف گريلا از مناطق ماكو تا ايلام و كمين‌گذاری‌ها در مناطق داخلی و مرزی، اين پيام را داد كه علی‌رغم تهديدات داخلی و خارجی و استمرار توقف يك‌طرفه عمليات‌ها از سوی «ی.ر.ك» اما حاضر به رعايت كوچك‌ترين حقوق ملت‌ها بويژه ملت ‌كورد نيست. در فصول بهار، تابستان و پائيز سال 1398 حملات نظام با هدف اشغال بيشتر شرق كوردستان و سركوب جنبش، مواضع خصمانه سياسی ـ نظامی وی در مقوله كوردستيزی تاريخی ـ معاصر را بارديگر اثبات ‌نمود. در مقابل اين حملات، مقاومت و روح فدايی‌ نيروی گريلا در كنار رنج‌های بی‌شائبه خلقمان نیرومندانه انجام‌ گرفت كه ثمره آن شهادت نُه گريلای فدايی از جمله «سيروان‌ها و فرهاد‌ها» بود. رژيم چون به این واقعیت که استراتژی گريلا حضور در تمامی مناطق شرق‌كوردستان است، اين پيوند مبارزاتی گريلا و خلق را برنتابيد.


دستاورد مقاومت‌های خلق و گريلا بدون‌شك در قيام 26 آبان‌ماه 1398 كسب شئون شد و خيزش خلقمان در كنار خلق‌های ايران موجی از اميد به آزادی از ستم نظام را ایجاد نمود. تداوم تحريم‌ها كه به‌دليل سياست‌های ستیزه‌جویانه رژيم فشار را بر خلق‌ها سنگين‌تر ساخته، استمرار تهديد‌های سياسی و نظامی خارجی، همچنان رژيم را از مسير فروپاشی محتوم و محرز بازنگردانده است. اين ريسك گستاخانه نظام بصورت دمل‌های كشنده بحران‌های ذهنيتی، اجتماعی، اقتصادی، سياسی، محيط‌‌زيستی و فرهنگی سربازكرده و آه از نهاد توده‌های خلق‌ها برآورده است. مطامع هژمونی‌خواهی تهران بصورت هوسبازانه روزبه‌روز فشار بر آحاد خلق‌ها را افزايش داده و وضعيت كلی را به مرحله بن‌بست رسانده و مسلما انفجار خيزش خلق‌ها كه در دی‌ماه 96 و آبانماه 98 مراحلی را طی ‌كرده، نزديك است. سال گذشته، سال سراشيبی سقوط برای نظام بود و با تظاهرات ضدنظام ايران در كشورها، وجهه‌ای منطقه‌ای يافت.


مبرهن است كه توطئه‌ها عليه جنبش آزاديخواهی و ملت‌كورد نه يك نظریه(فکت) بلكه يك وضعيت بين‌المللی است كه هم‌اكنون در چارچوب روژاوای كوردستان كليتی كوردستانی و خاورميانه‌ای دارد. ايران برای تضعيف پايگاه آزاديخواهی خلق ‌كورد در مماشات با دول محافظه‌كار منطقه بويژه تركيه در تعرض به سایر بخش‌های كوردستان است. حملات ار
گذار دموکراتیک
سال ۱۳۹۹ را به سال گسترش همه جانبه مبارزه در کوردستان و ایران مبدل خواهیم کرد بهار و آزادی، پیوند گسست‌ناپذیری دارند. شور و شعف آغاز بهار، نمودی از میل انسان به نو شدن، تحول و دگرگونی است 🆔 @GozarDemocratic
تش اشغالگر تركيه به روژاوا و جنوب كوردستان كه در قالب «جنگ ويژه بين‌المللی» و تبانی قدرت‌های منطقه‌ای و جهانی انجام ‌گرفت، بارديگر همچون روال معمول تاريخی پيام نابودی را به خلقمان داد. در رأس اين تعرضات ستمگرانه، كمااینکه فشارهای مضاعف عليه رهبر اوجالان وجود ‌دارد.


«جامعه دموكراتيك و آزاد شرق‌كوردستان(كودار)» نوید آن را می‌دهد که در سال جدید، خون تازه‌ای در مبارزات آزادیخواهانه خلق کورد در شرق کردستان تزریق خواهد شد. این مهم، هم یک نیاز مقطعی و هم یک ضرورت تاریخی است. کودار، خود را متعهد به گسترش همه جانبه سطح مبارزات آزادی‌خواهانه در ایران و شرق کردستان می‌داند. در آستانه نوروز سال مبارزاتی نو در تمامی عرصه‌ها و حوزه‌ها، توان خود را برای رسيدن خلق‌های ايران و شرق ‌كوردستان به آزادی حتمی به‌كارخواهیم بست.


بايد دانست كه استراتژی رژيم در برهه كنونی يكدست‌سازی قدرت و نظام با حذف دموكراسی‌خواهان و دگرانديشان و غالب‌ساختن جريان افراطی اصول‌گرايی است كه البته اعلام برنامه كذايی «گام دوم انقلاب» كه بصورت زنجيره‌ كودتاها‌یی در راستای ضديت با خيزش‌ خلق‌هاست، ادامه خواهد داشت. كشتار كولبران، فشار بر زندانيان سياسی، سركوب فعالان مدنی، كارگری، زنان، جوانان و محيط ‌زيستی همانا تداوم سياست‌های خلق‌ستيزی است. این مبارزات، مبارزات تمامی ملت‌های ايران بوده و هست لذا بايستی نوروز را به‌مثابه يك مرحله مبارزاتی يك ‌ساله نگریست. از خلقمان و خلق‌های ايران دعوت به‌عمل می‌آوريم كه در سال سرنوشت‌ساز نو مبارزاتشان را با اتحاد همه‌جانبه به اوج‌ رسانده و لازم است شوراهای خلقی و مردم‌محور را كه برای حل مسائل سياسی، اقتصادی و گذار از مرحله فوق‌بحران و توطئه رژيم تشكيل شده‌اند حتی در مبارزه با فاجعه همه‌گير ویروس كرونا ادامه و توسعه دهند. در این راستا نقش زنان و جوانان به‌مثابه ستون‌فقرات خيزش‌ها امری حياتی است. نوروز می‌تواند آغاز اين مبارزات و خيزش پيشا‌روی خلق‌ها باشد و سال نو به سال «توسعه و خيزش نهادهای خلقی فعال‌تر» مبدل‌ گردانده‌ شود.


برهمین اساس، فرا رسیدن نوروز و آغاز سال ۱۳۹۹ را به خلق کورد در هر چهار بخش کوردستان، خلق‌های ایران و منطقه تبریک می‌گوییم و همه مردم و جریان‌های سیاسی کوردستان، ایران و نیروهای آزادی‌خواه را به  همگرایی، اتحاد وهمکاری حول محور «حل دموکراتیک مسائل» دعوت می‌کنیم. بارديگر ضمن آرزوی پيروزی برای ‌خلقها و آزادی برای رهبر اوجالان، سوگند ياد می‌كنيم كه به‌طور فدائی به خلقمان در اين وظيفه تاريخی صميمانه خدمت نمائيم.


 


جامعه دموكراتيك و آزاد شرق كوردستان( #كودار)


19-3-2020


 


 


 

www.kodar.info

 


 



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
سال ۱۳۹۹ را به سال گسترش همه جانبه مبارزه در کوردستان و ایران مبدل خواهیم کرد بهار و آزادی، پیوند گسست‌ناپذیری دارند. شور و شعف آغاز بهار، نمودی از میل انسان به نو شدن، تحول و دگرگونی است 🆔 @GozarDemocratic
Emê sala 1399 vegerînin sala berfireh kirina piralî a têkoşîn li kurdistan û îranê



Buhar û azadî,têkîlîyek wan ne ji hev qut heye. Heyacan û kêfxweşîya hatina buharê tê watayê meyla însana bi nû bûn,guhertin û veguhertinê. Di noqta hemberî buhar û azadî, cemidîn, mirin û bêdengîye heye. Ji bo wê têkoşîn ji bo ava kirina jîyanek azad, tê watayê têkoşîn hemberî mirin, cemidîn û bêdengîtîye.


Têkoşîna gelê kurd di sala 1398 di rêya azadîya gelên blindest û pêk hatina sîstemê konfedralîsma demokratîk û di heman demê rizgarîya rojhilata navîn ji bin hejmonîya paşverû ye, bi avayek bihêz berdewam kir. Hewildanên “civaka demokratîk û azad ê rojhilatê kurdistanê”,KODAR wek sîstema gelê me ji bo pêk hatina yekîtîya hizb û yekparçe bûna refên têkoşîna gelê me li her çar perçê Kurdistanê, lidarxistina kongra netewî ê yekîtîya berxwedanê ji bo rojhilatê kudistan û îranê  bû mizginîya pêşerojek ronî. Hatina sala nû a 1399, wan erkan girantir û girîngtir dike. berê her tiştî em sala nû li gelê me û hemû gelê blindest pîroz dikin û bawer dikin ku ev sal yê bibe sala berfireh kirina têkoşîna gelê îran û rojhilatê kurdistanê.


Di sala derbas bûyî, dewama zilma bênavber a pergala desthilatdar dijî gelan bi taybet gelê kurd,hem gelê me hem tevgera azadîxwezîyê bi biryar kir ku bi îsrar bernamê azadîya gelê xwe li hember bahoza hilweşîner a dewletên statukuparêz û paşverû ku di nêvenga şerê cîhanî ê sêyem deye, pêş bixe. Girêdan bûna KODAR û  lêhûrbûn ji bo rêxistin kirina gel di asta stratêjîya bêberamber a “xeta sêyem”, mohra xwe li salê da. Ji bo pêk hatina vê mijara girîng, hewildanê KODARê ji bo pêkhatina yekîtîya netewîya hizb û opozîsyonê kurdistanî û îranî yek ji erkê dîrokî ye ku ev di çarçova rêbertîya stratêjî,bername û taktîkî pêş xist. Di vê salê guftigû û hevdîtinên dîplomatîk ê PJAK û KODAR bi hizbên kurdî bênavber berdewam kir û wek prepirsyarîyek lê hate nihêrtin. Her wiha tevlê bûna kodar di “pilatforma îrana demokratîk” li avrûpa bi armanca yekîtîya opozîsyonê îranî yek ji xebatên girîng di “konferansa şêwra netewîya rojhilatê Kurdistan” bû. Di vê astê de belkî bersiva hizb û opozîsyonê îranî û kurdistanî li gorî ronahîya rêya azadî di vê pêvajoya dîrokî têrger nebû û nîne lê vîcadana agah a kodar bi pêk anîna erkên ku gel daye ser mile wê, rihete û bêguman ev têkoşîn û hewildan yê berdewam bike.


Li alîyek din ve, di rewşek ku kodar bi hemû hêz û biryardarîya xwe ji bo yekîtîya gelên îranê têkoşîna xwe berfireh kir, mixabin rejîma îranê bi giran kirina êrîşên veşartî li dijî refên gêrîla li makû heya îlam û di kemînên di herêmên hundir û sînorî, ev peyam da ku bi ruxmê gefên derve û hundir û berdewam bûna rawestana yekalî a operasyonan li alîyê YRKê ama dîsa hazir nine mafê herî biçûk ê gelan taybet gelê kurd nas bike. Di demsalên buhar, havîn û payîza sala 1398 êrîşên rejîmê bi hedefa dagir kirina rojhilatê kurdistanê û ji pelçiqandina tevgerê, careke din helwestê  dijminane ê sîyasî û leşkerîya xwe di mijar dijayetîya kurdan a dîrokî û hemdemî îsbat kir. Li hemberî wan êrîşan, berxwedan û ruhê fedayî a hêza gêrîla li kêleka êşên bêguman ê gelê me, bihêz bû kû di encama wê şehadeta neh gêrîlayê fedayî wek Sîrwan û Ferhadan bû. Rejîm ji ber dizanî ku stratêjîya gêrîla li hemû heremên rojhilatê kurdistanê ye,pêywendîya navbera gel û gêrîla nekarî tehemul bike.


Destkeftyên berxwedana gel û gêrîla bêguman di serhildanên 26 abanê 1398 eşkere bû û serhildana gelê me li kêleka gelên îranê pêlek ji hêvîya azadî ji zilma pergala îranê çêkir. Dewam bûna anbargo ku sedemê wê sîyasetê rêjîm ê dijminahîye, li ser gel zextek pir giran çêkirî û berdwam bûna gefên sîyasî û leşkerî ê derve, dîsa jî rejîm li çûyîna ber bi hilweşîna hetmî venegerandî. Ev rîska bêperwa a rejîmê wek piloqek kujer ê qeyranê zîhnîyetî, civakî, aborî, sîyasî, jîngehî û çandî serî vekirî û axîna girseya gel bilind kirî. Çavbirçî bûna hejmonxwazîya tehranê wek hewesek roj bi roj zext li ser hemû gelan zêde dike û rewşa gîştî di pêvajoya pêxirtengîye û bêguman teqîna serhildana gelan ku di payîza 96 û 98  hin pêvajo derbas kirî, nêze. Sala raborî, sala he
گذار دموکراتیک
سال ۱۳۹۹ را به سال گسترش همه جانبه مبارزه در کوردستان و ایران مبدل خواهیم کرد بهار و آزادی، پیوند گسست‌ناپذیری دارند. شور و شعف آغاز بهار، نمودی از میل انسان به نو شدن، تحول و دگرگونی است 🆔 @GozarDemocratic
vrazê bin ketina pergalê bû û bi xwepêşandanê dij bi dewleta îranê li welatên din, rûyek herêmî bi xwe girt.


Eşkereye ku komploya navdewletî dijî tevgera azadîxwezî û gelê kurd tenê ne têorîyek belkû rewşek navnetewîye ku li hale hazir di çarçova rojavayê kurdistanê, tevayî kurdistanî û rojhilatanavînîye. İran ji bo lewaz kirina tevgera azadîxwazîya kurd, bi dewletên heremê yê muhafizakar taybet turkîye li ser êrîşa li ser her parçê kurdistanê hevrêtî dike. Êrîşên dewleta tirk a dagirker li ser rojava û başûrê kurdistanê ku di qaliba şerê taybet ê navnetewî ê hevalbendîya hêzên herêmî û cîhanî pêk hat,careka din wek nêzîkahîyek dîrokî peyama qirkirinê da gelê me. Li pêşîya wan êrîşên zalimane, zextên dijwar li ser rêber apo hîn berdewame.


Civaka demokratîk û azad ê rojhilatê kurdistanê,kodar mizginîya vê dide ku di sala nû, xwînek taze bikeve nav têkoşîna azadîxwazîya gelê kurd li rojhilatê Kurdistanê. Ev mijar hem pêwîstîyek pêvajoyê hem jî divêtîyek dîrokîye. Kodar ji bo berfireh kirina her milî a têkoşîna azadîyê li îran û rojhilatê kurdistanê soz dide. Li rojên nêzî newrozê, emê di hemû qad û meydanên têkoşînê hemû hêza xwe ji bo gihandina gelê îran û rojhilatê kurdistanê ji bo azadîyê bi kar bînin.


Dive baş were zanîn ku stratêjîya rejîmê di pêvajoya niha hewildanê ji bo  yekdest kirina desthilatdarî û pregalê bi li ortê rakirina demokrasîxwaza, cîyawazîyê fikrî û biser xistina ekola tundrew a ûsûlgeraye ku elbet îlan kirina bernama ne dîyar a “pêngava duyem ya şoreşê” ku wek zincîre darbê askerî ku li ser esasê dijayetî bi serhildanê gelane, berdewam bû. Kuştina kolberan, zext li ser girtîyên sîyasî û çalakên sivîl,kargerî,jin,ciwan û jîngehî berdewama sîyasetê dijbi gelane. Têkoşîn, têkoşîna hemû gelê îranê ye û divê newroz wek merheleyek têkoşîna yek sale were mêzandin. Em gelê me û gelê îranê dawet dikin ku di sala çarenûsê de têkoşîna xwe bighînin asta herî jor û lazime encûmenên gel  ku ji bo çareserîya pirsgirêkên sîyasî û aborî û derbaskirina wan qeyrana û komployên rêjîmê ava bûne, hata di têkoşîn hemberî vîrûsa krona bredewam û pêşkevin. di vê çarçovê de rola jinan û ciwanan wek lingê esasî ê serhildanan pir girînge. Newroz dikare bibe destpêka vê têkoşînê û serhildanên pêşîya gel û sala nû bibe sala “pêşxistin û serhildanê rêxistinên gel ê aktîv”.


Li ser vê esasê newrozê û destpê kirina sala 1399 li hemû gelê kurd li her çar perçê kurdistanê, gelên îranê û herêmê pîroz dikin û hemû gel û rêxistinê sîyasî ê kurdistanê û îran û hêzên azadîxwaz dawetî yekîtî û hevkarî li ser esasê çareserîya demokratîk a pirsgirêka dikin. Careke din bi hêvîya serkeftin ji bo gelan û azadîya rêber ocalan, soz didin ku bi şêwazek fedayî li ser bingeha erk û berpirsyarîya dîrokî xizmeta gelê xwe bikin.


 



 


Civaka demokratîk û azad a Rojhilat ê kurdistanê #KODAR


19-3-2020


 


 


 

www.kodar.info

 


 



🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەرنامەی ڕاوین


ڕۆژنامەوان #ماریا_پەناهی مژاری ساڵڕۆژی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەو ڕۆژی جەژنی نەورۆز لەگەڵ هەڤاڵ #ڕوهەیڤ_ئاگری ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان #KJCR، گفتوگۆ دەکەن


 



🆔 @GozarDemocratic
نەورۆزتان پیرۆز...


کاوەی خۆمان نە هی ئەوان!

#ئەهوەن_چیاکۆ


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
نەورۆزتان پیرۆز... کاوەی خۆمان نە هی ئەوان! #ئەهوەن_چیاکۆ 🆔 @GozarDemocratic
نەورۆزتان پیرۆز...



کاوەی خۆمان نە هی ئەوان!


#ئەهوەن_چیاکۆ




ئێمە ئەگەر مێژوو تەنیا وەک رووبارێک یا هێڵێک بگرینە دەست، تووشی ناکۆکی دەبین و خائین و خادم لەیەک جیا ناکەینەوە، کە واتە: پێویستە مێژوو وەک درێژبونەوە و ناکۆکی دوو رووبار، یاخود دوو هێڵ بگرینە دەست. بێگومان دوای هاتنە کایەی شارستانی بەدواوە، مەبەستمانە. دوو رووباری ناکۆکی شارستانی ناوەندی (پێکهاتوو لە سێیانەی سێ چەمکی شار، چین (طبقە) و دەوڵەت) کە تایبەتمەندی پیاوسالاری، قۆرخکاری، ناوەندگەرایی، داگیرکاری و سەرکوتکارییە. هاوکات شارستانی دیموکراتیک (ئەو هێزە ئەتنیکی و کۆمەڵایەتیانەی کە نەیانویستووە ببن بە کویلەی شارستانی ناوەندگەرا و لە بەرانبەری خۆڕاگری و تێکۆشانیان کردووە).


 لەڕاستیدا ئەمە شتێکی خۆدەرهاوردە نییە و ئەگەر بە ژیری ئاوەڕ لە مێژوو بدەینەوە بە شێوەیەکی روون و راشکاو دووانەی ئەو دوو رووبارەی شارستانی و ناکۆکییەکانیان بۆمان دەسەلمێ. شارستانی ناەندگەرا بەردەوام ویستوویەتی نرخەکانی کۆمەڵگا یا هەمان شارستانی دیموکراتیک بۆ رەوایەتیدان و بەرژەوەندی خۆی بەلاڕێدا ببات. یەکێک لەوانە ش چیرۆکی کاوەی ئاسنگەرە.


 کاوەی ئاسنگەر لە چیرۆکی کۆمەڵگای کوردیدا قارەمانێک بووە کە کۆمەڵگای لە ژێردەستی زاڵمێک رزگار کردووە. ئیجا ئەو زاڵمە دەتوانێ زاڵمێکی، سومەری، ئەکەدی، ئاشوری، بابلی و... بێت کە هێرشیان کردووەتە سەر زاگرۆس و کوردستان. زیاتر لەوە دەچێت ئاشووریش بووبێت. 


یان دەتوانێ کۆمەڵگا خەسڵەت و کولتوری سەرهەڵدێری و بەرخۆدێری خۆی لە کاراکتەری کاوەیەکی مەجازیدا میتۆلۆژیزە کردبێت و هەردەمێکیش بە پێی پێویستی تێکۆشان کاوەیەک هاتبێتە ئاراوە. میتۆلۆژی شتێک نییە بەهەموو ئەو شێوازەی دەگێڕێندرێتەوە ئەرێ بکرێت، لەبەرئەوەی لە چیرۆک دا بەردەوام گەورەکردنەوە و ئینتزاعی کردن هەیە. هاوکات شتێکی واش نییە رەدبکرێتەوە و تەنیا وەک دەرهاویشتەیەکی زیهنی ببیندرێت و هیچ راستینەیەکی مادی، کۆمەڵایەتی و کولتوری تیدا نەبێت. 


بۆ ئەوەی کە بابەتەکە درێژ نەبێت، لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لە چیرۆکی کوردیدا چەوسانەوەیەک هەیە و کاوە دێت و پێشەنگایەتی کۆتایی هێنان بەم چەوساندنەوەیە دەکات و ئیدی چیرۆکەکە کۆتایی پێدێت و کۆمەڵگا خۆی دەبێتە خاوەنی خۆی. کەواتە بە پێی ئەم گێڕانەوەیە هەم لەبواری ئیتنیکی ـ نەتەوەییەوە، هەم لەبواری کۆمەڵایەتیەوە کاوە بۆ ئێمە قارەمانێکە و نەورۆزیش هەم لەبواری ئیتنیکی، نەتەوەیی، هەم لەبواری کۆمەڵایەتی ـ سیاسی و هەم لەبواری بوژانەوەی سروشتی و ژینگەپارێزیەوە بۆ ئێمە نرخێکە و پێویستە لە هەموان پیرۆز بێت.


بەڵام ئەگەر بە پێی رەوایەتی هێڵی شارەستانی ناوەندی ئێرانی، سەیری چیرۆکی کاوە بکەین، کە لە شاهنامەی فیردەوسی وەک مانیفێستی دەسەڵاتداری ئێرانی ـ فارسی، فۆرمولە کراوە، ئیدی مژارەکە بەتەواوەتی دەگۆڕدرێت. فیردەوسی دەڵێت: کاوە کوردێک بوو کە پێشەنگایەتی سەرهەڵدانی شۆڕش دژی زوحاکی کردووە، دواتر و دوای سەرکەوتنی و هەڵوەشندنەوەی دەسەڵاتداری زوحاک، چووە لە دەماوەند، فەرەیدون کوڕی جەمشید کە ریشەیەکی ئیتنیکی ئێرانی ـ فارسی  و پێگەی کۆمەڵایەتی شاهانەی بووە، هێنا و کردوویەتی بە شاە.


 فیردەوسی لێرە دەڵێت: کورد ئەگەر باش، قارەمان و شۆڕشگێڕیش بێت، لیاقەتی خۆبەڕێوەبەری نییە و پێویستە بچێت ئاغایەک بێنێتە سەرخۆی و ئەمە تا ئەوڕۆش وەک خوێندنەوەی پەیوەندی بەینی کوردو و ئێرانی ـ فارس، لەلایەن دەوڵەت ـ نەتەوەی ئێرانی ـ فارسەوە بە بنەما دەگیردرێت. 


وەک دەزانرێت، رۆحانی لە کاتی پڕۆپاگەندەی سەرۆک کۆماری خۆیدا، بە کوردە تەرەفدارەکانی خۆی بەڵێنی دا، ئەگەر ببم بە سەرۆکۆمار، کەسێک لە خۆتان دەکەم بە پارێزگاری سنە. دواتر کاتێک بەڵێنەکەی بەجێ نەهێنا، لێیان پرسی بۆ بەڵینەکەت نەبردە سەر؟ لە وەڵامدا دەڵێت: ئێمە دەمانخواست، بەڵام هەرچی گەڕاین کەس نەبوو. بەرێ باشتر بوو، دەیانگوت ناکەین، بەڵام ئیستا دەڵێن: دەمانەوێت، بەڵام کەس نییە. ئەویش نە لەناو کوردی شۆڕشگێڕدا، لەناو کوردانی ملکەچ و دەستەمۆی خۆیاندا. 


گەلۆ ئەو کردار و هەڵسووکەوتە لەبەرانبەری کورد، بە پێی هەمان گێڕانەوەی فیردەوسی لە  "کاوە"، نییە؟ کەواتە بەپێی ئەم گێڕانەوەیە، کاوە هەم لەبواری ئیتنیکی ـ نەتەوەیی و هەم لەبواری کۆمەڵایەتی ـ سیاسییەوە، پێویستە لای ئێمەوە وەک خائینێک سەیر بکرێت، نە قارەمانێک. بەڵام خۆ ئێمە ناچارنین بەپێی گێڕانەوە و خوێندنەوەی ئەوان خۆمان پێناسە بکەین، ئێمە ئیدی خۆمان، خۆمان پێناسە دەکەین. کەواتە کاوەی ئێمە قارەمانە و نەورۆزیش پیرۆز بێت. 
گذار دموکراتیک
نەورۆزتان پیرۆز... کاوەی خۆمان نە هی ئەوان! #ئەهوەن_چیاکۆ 🆔 @GozarDemocratic
لەڕاستیدا پێویستە نەتەنیا کاوە، بگرە هەموو کاراکتەرەکانی مێژوومان، چ کاراکتەرە ئەفسانەییەکانمان چ واقیعیەکانمان بە پێی ئەم راستینەیە جارێکی تر بدەینە بەر پێناسە و خوێندنەوە. تا هەم نەکەوینە ئینکاری نرخەکانی خۆمان، هەم کڕنوش نەبەین بۆ بکوژەکانمان بەپێی ڕیوایەت و خوێندنەوەی ئەوان لە ئێمە. بەرانبەر و ئەویتری (دیگری) ئێمە ئەم هێڵە قۆرخکەر، داگیرکەر، ناوەندگەرا، بکوژو، دەسەڵاتدار و ...، نە ئیتنیک، نەتەوە، باوەڕی، کۆمەڵگا، وڵات و... دیاریکراوە. کەواتە تا کۆتایی بە رۆحی کاوەی ئەفسانەیی و کاوەی سەردەم مەزڵووم دۆغان تا گەیشتن بە رزگاری، ئازادی و یەکسانی بەردەوام دەکەین و لە هیچ زۆردارێک ناسڵەمینەوە، ئێمە بەو کولتورە راهاتووین.


دیسان نەورۆز پیرۆز بێت

سڵاو لە کاوەی ئەفسانەیی خۆمان و کاوەی زەمان، مەزڵووم دۆغان




🆔 @GozarDemocratic
#جه‌میل_بایک بۆ هاوڵاتى: مام جه‌لال به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌مپینێک بۆ ئازادكردنى رێبه‌ر ئاپۆ رێکبخات




به‌شى سێیه‌م و کۆتایى





🆔
@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
#جه‌میل_بایک بۆ هاوڵاتى: مام جه‌لال به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌مپینێک بۆ ئازادكردنى رێبه‌ر ئاپۆ رێکبخات به‌شى سێیه‌م و کۆتایى 🆔 @GozarDemocratic
#جه‌میل_بایک بۆ هاوڵاتى: مام جه‌لال به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌مپینێک بۆ ئازادكردنى رێبه‌ر ئاپۆ رێکبخات




به‌شى سێیه‌م و کۆتایى





جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى (ک.ج.ک) له‌ به‌شى سێیه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا باس ده‌کات له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانى ئه‌نه‌که‌سه‌ و مه‌به‌سته‌کانى له‌ رۆژئاواى کوردستاندا.


جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که‌ له‌به‌شى سێیه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، زانیارى نوێ له‌سه‌ر دوو ده‌ستگیر کراوه‌که‌ى میت ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" هاوکارى له‌نێوان میت و هه‌واڵگرى پارتیدا هه‌یه‌".


 


جه‌میل بایک  له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا باسی گۆشه‌گیریی عه‌بدوڵا ئوۆجالان و هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی ده‌كات و ده‌ڵێت ''مام جه‌لال سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌ بۆ ئازادى رێبه‌رئاپۆ که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کارى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد. ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێک راسته‌ که‌ پێویسته‌ به‌ نموونه‌ وه‌ربگیردرێت''. 


گه‌لى باشوورى کوردستان، ژنان و لاوان به‌ جاران ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه‌ ئه‌نجام داوه‌، داوایان کردووه‌ که‌ له‌شکرى تورک له‌ سه‌ر خاکى باشوورى کوردستان ده‌رکه‌وێت. باریزترین گوزارشت له‌م داواکارییه‌ى گه‌ل گرتنى باره‌گاى ده‌وڵه‌تى تورکیا بوو له‌ لایه‌ن گه‌لى شێلادزێ. PDK ویستى ئه‌مه‌ به‌ پ.ک.ک ه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رهه‌ڵدانى شێلادزێ کاردانه‌وه‌ى خۆڕسکى گه‌ل بوو. سیاسه‌تمه‌داران پێویسته‌ به‌ گوێره‌ى ئیراده‌ى گه‌ل بجۆڵێنه‌وه‌.  هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى PDK به‌رده‌وام بێت، ئه‌م باره‌گایانه‌ هه‌ڵناگیرێن، ناتوانێ هه‌ڵیانگرێت


 هاوڵاتى: په‌رله‌مانى عێراق بریاریدا هێزه‌ بیانییه‌کان له‌سه‌ر خاکى عێراق نه‌مێنن، پێتانوایه‌ کاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد رێگه‌ نه‌دات هێزه‌کانى تورکیا له‌ناو خاکى هه‌رێمدا بمێننه‌وه‌؟


جه‌میل بایک: بێگومان هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، هه‌ر ده‌وڵه‌تێک ده‌یه‌وێت که‌ هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سه‌ر خاکى ده‌رکه‌ون. مادام که‌ ئه‌نجوومه‌نه‌کان نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى گه‌لن پێویسته‌ رێز له‌م بڕیاره‌ بگیردرێت. کوردیش پێویسته‌ داوا بکه‌ن هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سه‌ر خاکه‌که‌یان ده‌ربکه‌ون.


به‌ر له‌ هه‌موو شتێکیش پێویسته‌ داوا بکه‌ن هێزى تورکیا له‌ سه‌ر خاکى کوردان ده‌ربکه‌وێت. ده‌وڵه‌تى تورکیا دوژمنى کورده‌. هێزێک که‌ دوژمنى کورده‌ ئێستا هاتووه‌ و له‌ سه‌ر خاکى کوردستان  به‌ ده‌یان باره‌گاى داناوه‌. ئه‌مانه‌ هێزى داگیرکه‌رن.


 گه‌لى باشوورى کوردستان، ژنان و لاوان به‌ جاران ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه‌ ئه‌نجام داوه‌، داوایان کردووه‌ که‌ له‌شکرى تورک له‌ سه‌ر خاکى باشوورى کوردستان ده‌رکه‌وێت. باریزترین گوزارشت له‌م داواکارییه‌ى گه‌ل گرتنى باره‌گاى ده‌وڵه‌تى تورکیا بوو له‌ لایه‌ن گه‌لى شێلادزێ. PDK ویستى ئه‌مه‌ به‌ پ.ک.ک ه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رهه‌ڵدانى شێلادزێ کاردانه‌وه‌ى خۆڕسکى گه‌ل بوو. سیاسه‌تمه‌داران پێویسته‌ به‌ گوێره‌ى ئیراده‌ى گه‌ل بجۆڵێنه‌وه‌.  هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى PDK به‌رده‌وام بێت، ئه‌م باره‌گایانه‌ هه‌ڵناگیرێن، ناتوانێ هه‌ڵیانگرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش شتێکى مسۆگه‌ره‌ که‌ رۆژێک دێت ئه‌م باره‌گا سه‌ربازییانه‌ له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵده‌گیردرێن. چۆنکه‌ تا ئه‌و کاته‌ى که‌ ئه‌م باره‌گایانه‌ هه‌ڵنه‌گیردرێن، گه‌لى کوردستان هه‌ست به‌ ئازادى ناکات، ناتوانێ بلێى که‌ نیشتمانێکى ئازادم هه‌یه‌. ئارمانجى ئێمه‌ پێویسته‌ بونیادنانى کوردستانێک بێت که‌ له‌ ژێر ئه‌مر و فه‌رمووده‌ى که‌س دا نه‌بێت. هه‌بوون یان نه‌بوونى هێزه‌ بیانییه‌کان پێویسته‌ ته‌نیا گرێدراو به‌ بڕیار و ئیراده‌ى هێزه‌ سیاسییه‌کان نه‌بێت. با بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ریفراندۆمێک بکرێت و بزانین گه‌ل ده‌یه‌وێت ئه‌م هێزه‌ بیانییانه‌ هه‌بن یان نا. ئه‌و کات به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامه‌کانیشى هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیردرێت. شێوازى هه‌ره‌  راست بۆ ده‌ربڕینى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتى ئه‌مه‌یه‌.    


راستییه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ روسیاش ده‌یه‌وێت له‌ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سوریادا خاوه‌ن کاریگه‌رى بێت.  تورکیا و هه‌ندێک وڵاتى دیکه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت له‌ سه‌ر سوریا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌ ئارمانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد له‌ داهاتووى سوریادا هیچ پێگه‌یه‌کى سیاسى قازانج نه‌کات


هاوڵاتى: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا باسى له‌وه‌کرد بۆ پارێزگارى له‌ کورد له‌ باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌مێننه‌وه‌ ؟ پێتانوایه‌ مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ سوریا بۆ چ مه‌به‌ستێک ده‌بێت؟


جه‌میل بایک: ته‌نیا مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى که‌ هیچێک له‌ سیاسه‌ت تێناگه‌ین
گذار دموکراتیک
#جه‌میل_بایک بۆ هاوڵاتى: مام جه‌لال به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که‌مپینێک بۆ ئازادكردنى رێبه‌ر ئاپۆ رێکبخات به‌شى سێیه‌م و کۆتایى 🆔 @GozarDemocratic
و له‌ ره‌وشى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى ناوین هیچێک نازانن به‌م قسه‌یه‌ى ترامپ بڕوا بکه‌ن. 


سێ هۆکارى بنه‌ڕه‌تى بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ باکور-رۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌ ئارادایه‌. یه‌که‌میان ئه‌ویه‌ که‌ ده‌یه‌وێت هه‌بوونى خۆى له‌م هه‌رێمه‌دا  بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌ سوریادا به‌ کار بێنێت.


 دووه‌م ه‌وَکار پته‌وکردنى کاریگه‌رییه‌کانیه‌تى له‌ عێراق، به‌ پشت به‌ستن به‌و هێزه‌ى که‌ له‌ سوریا هه‌یه‌تی. هۆکارى سێهه‌میش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت کاریگه‌رى سیاسى له‌سه‌ر کورد هه‌بێت. هه‌ر سێ هۆکاره‌که‌ش له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانى ئه‌مریکا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوین یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌. روسیاش ده‌وڵه‌تێکه‌ که‌ له‌ بوارى سه‌ربازى و سیاسیدا له‌ سوریا به‌ هێزه‌، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ تاکه‌ هێزى سیاسى و سه‌ربازییه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى ره‌وا له‌ سوریادا مابێته‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ش پشت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌ گه‌ڵ سوریا ده‌به‌ستێت.  وا ده‌ڵێت که‌ له‌ سه‌ر بانگه‌وازى حکومه‌تى ره‌واى سوریا چۆوه‌ته‌ ناو خاکى ئه‌و وڵاته‌وه‌.


 بێگومان هه‌رکه‌سه‌و لێکدانه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى بۆ ره‌وایه‌تى و مه‌شروعییه‌ت هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستییه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ روسیاش ده‌یه‌وێت له‌ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سوریادا خاوه‌ن کاریگه‌رى بێت.  تورکیا و هه‌ندێک وڵاتى دیکه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت له‌ سه‌ر سوریا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌ ئارمانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد له‌ داهاتووى سوریادا هیچ پێگه‌یه‌کى سیاسى قازانج نه‌کات. 


ئه‌مانه‌ ویست و ئارمانجى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانن. به‌ڵام ویست و ئیراده‌ى گه‌لانیش  هه‌یه‌. ئاشکرایه‌ که‌ هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر سیاسه‌ت هه‌یه‌. به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ش ببینین که‌ هه‌موو شتێک به‌ گوێره‌ى ویستى ئه‌وان ناڕاوت، چونکه‌ تا ئه‌و کاته‌ى ئیراده‌ى گه‌لان له‌ به‌رچاو نه‌گیردرێت سه‌قامگیرى سیاسى له‌ سوریادا به‌رقه‌رار نابێت.  سه‌ره‌کى ترینى ئه‌مانه‌ش ئیراده‌ى گه‌لى کورده‌. له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ کورد له‌ بوارى ئایدیۆلۆژى و سیاسیدا کاریگه‌رى له‌ کۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بى و سوریانى هه‌رێمه‌که‌ کردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانى بونیاد ناوه‌. هه‌موو هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان ده‌یانه‌وێت کورد به‌ لاى خۆیاندا بکێشن.


 بێگومان هه‌بوونى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان له‌ سوریا و له‌ رۆژئاوى کوردستان مه‌ترسى بۆ کورد دروست ده‌کات. هه‌ربۆیه‌ تێکۆشانى کورد به‌ قۆناخێکى زۆر ئاڵوزدا تێپه‌ێ‌ ده‌بێت. بێگومان راستییه‌کى رۆژهه‌ڵاتى ناوین و به‌ تایبه‌تیش راستییه‌کى کورد هه‌یه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى به‌بێ تێکۆشان ده‌سته‌به‌ر نابێت.


گه‌لى رۆژئاواى کوردستان نابێت لایه‌نگرى له‌م هێز یان له‌و هێز بکه‌ن. پێویسته‌ کورد و عه‌ره‌ب و ئاسور و سوریان هه‌موو پێکه‌وه‌ له‌ پێناو دیموکراتیزه‌کردنى سوریا و بونیادنانى کوردستانێکى خوه‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانى خۆیان چێ‌ بکه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌و هه‌رێمانه‌ى که‌ له‌ ده‌ره‌وى کوردستانن، دیموکراسى هه‌رێمى هه‌بێت. ئه‌گه‌ر دیموکراسیبوونى گشتى و سیسته‌مى دیموکراسى هه‌رێمى له‌ سوریادا بونیاد نه‌نرێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ ئازادى رۆژئاواش نابێت. ئه‌گه‌ر له‌ سوریا و رۆژئاواى کوردستاندا دیموکراسى بونیاد بنرێت، کاریگه‌رى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانیش که‌م ده‌بێته‌وه‌. چۆنکه‌ به‌کاریگه‌رترین رێگا بۆ شکاندن یاخود که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان دیموکراسیبوون و به‌هێزکردنى ئیراده‌ى گه‌لانه‌.





🆔 @GozarDemocratic
⬇️⬇️⬇️
⬆️⬆️⬆️
تێکۆشانى سه‌ربازى و سیاسى له‌ رۆژئاواى کوردستاندا کۆتایى پێ نه‌هاتووه‌


تورکیا هه‌موو رۆژێک هه‌ڕه‌شه‌ى داگیرکردنى رۆژئاواى کوردستان و شوێنه‌کانى دى ده‌کات. ته‌نانه‌ت، وه‌ک چۆن له‌ عه‌فریندا، ده‌یه‌وێت له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ داگیرکارییه‌دا هێزه‌کانى ENKSش به‌شدارى پێبکات. ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌ پێناو شکاندنى ئیراده‌ى کوردى ئازاد هه‌موو ئه‌م رێگایانه‌ تاقى ده‌کاته‌وه‌. له‌م دواییانه‌شدا هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانى ENKS له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا چاوپێکه‌وتێکیان ئه‌نجام دا و  رایانگه‌یاند که‌ تورکیا دژایه‌تى مافى گه‌لى کورد ناکات. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ى ئه‌وان که‌ کاتێکدایه‌ که‌ تورکیا ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ ئێستا به‌شێکى گرنگى رۆژئاواى کوردستانى داگیرکرد و هه‌موو کوردانى له‌وى ئاواره‌ کرد. 


ئه‌گه‌ر له‌ رۆژئاواى کوردستاندا، له‌ ژێر چاودێرى هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و له‌ که‌شێکى سه‌ربه‌ستى  پرۆپاگه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌شدارى بکات. له‌ نێوان کورداندا پێویسته‌ دیموکراسییه‌کى ره‌ها هه‌بێت. پێویسته‌ هه‌موو  پارت و بزووتنه‌وه‌یه‌کان خاوه‌نى هه‌ر بیروبۆچوونێکى سیاسیش بن، بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى ئازادانه‌ کارى رێکخراوه‌یى و سیاسى بکه‌ن. به‌ڵام پێویسته‌ که‌س له‌ رێککه‌وتن هه‌ڵنه‌یه‌ت


 


هاوڵاتى: ئه‌نه‌که‌سه‌ له‌ناو ئۆپۆزسیۆنى سوریاو هاوپه‌یمانى تورکیادا ماوه‌ته‌وه‌، بۆچونتان چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌نه‌که‌سه‌ که‌ پارتێکى سیاسین له‌ رۆژئاواى کوردستان؟


جه‌میل بایک: ئێمه‌ هه‌موو کاتێک جه‌ختمان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ نه‌ک ته‌نیا ENKS به‌ڵکۆ هه‌رچى هێزى سیاسى هه‌یه‌ بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌کى ئازادانه‌ کارى سیاسى و رێکخستنى بکات. به‌ڵام ئامانجى  ENKS ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى ئازاد کارى سیاسى و رێکخراوه‌یى بکات. به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا و دوژمنانى رۆژئاوا هاوبه‌شى کرد.


 ئه‌مه‌ش بۆ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ نێوان شۆڕشگێڕانى رۆژئاڤا و ENKSدا کێشه‌ رووبدات.  به‌ڵام وێڕاى ئه‌مه‌ش هه‌میشه‌ ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بوو که‌ کارى سیاسى و رێکخستنى بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م رێگایه‌یان هه‌ڵنه‌بژارد. ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادارین  بۆ ئه‌وه‌ى که‌ کارى سیاسى و رێکخراوه‌یى بکه‌ن ته‌نیا پێویست بوو سه‌رلێدانى فه‌رمى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خوه‌سه‌ر بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سیاسى و ئیدارى بۆ ئه‌منییه‌تى ئه‌وان ئه‌م سه‌رلێدانه‌ى به‌ پێویست ده‌زانی. ENKS بۆ ئه‌وه‌ى که‌ کارى سیاسى و رێکخستنى نه‌کات ئه‌م رێکاره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆژئاواى وه‌کو بیانوو نیشان ده‌دا و سه‌رلێدانى فه‌رمى نه‌ده‌کرد. هه‌ربۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆژئاوا ئه‌و مه‌رجه‌ى خۆشى لابرد. هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانى ENKS نووسینگه‌یان کرده‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ کار کرد، به‌ڵام هه‌ندێکتریان هێشتا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا و دوژمنانى رۆژئاوا دا ده‌جۆڵێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سند ناکرێت.


شۆڕشگێڕانى رۆژئاوا چۆن ده‌توانن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ تورکیا به‌ دوژمنى مافى کورد نازانن بگه‌نه‌ رێککه‌وتن؟ چۆنکه‌ ئه‌م گوتار و بۆچوونه‌ى ئه‌وان دێته‌ ئه‌و واتایه‌ى که‌ رێکه‌وتنیان ناوێت. هه‌موو دونیا دوژمنایه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر  رۆژئاوا و کورد ده‌زانێت. ته‌نانه‌ت ترامپیش که‌ ده‌ڵێیت دۆستى ئه‌ردۆغانم گوتى که‌ تورکیا دوژمنى کوردانه‌.


  مه‌گه‌ر شتێک ماوه‌ که‌ تورکیا دژ به‌ کورد نه‌یکردبێت و ئێستا بیکات بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنایه‌تى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لى کورد بسه‌لمێنرێت؟ له‌ به‌رچاوى هه‌مووان هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر باشوورى کوردستان، بۆردمانى ده‌کات، داگیرى ده‌کات، له‌ رۆژئاواى کوردستان، عه‌فرین  و سه‌رێکانى و گرێ سپى داگیرکرد. بۆ ئه‌وه‌ى که‌ کۆبانێ و عه‌فرین یه‌ک نه‌گرن جه‌رابلوسى داگیرکرد. ئه‌گه‌ر ENKS سیاسه‌تى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا په‌یڕه‌و بکات، چۆن ده‌توانێ له‌ رۆژئاوادا رێککه‌وتن بکات؟ گوتارى سیاسى ENKS ره‌وایه‌تى به‌ داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌دات. وادیاره‌ که‌ ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ هه‌رێمى جزیره‌ و دێرک هێرشێکى داگیرکارى ئه‌نجام بدات.  وادیاره‌ ئه‌م گوتارانه‌ى ENKS بۆ ره‌وایه‌تى به‌خشینه‌ به‌ ئه‌و داگیرکارییه‌. 


له‌ نێوان ENKS  و هێزى سوریاى دیموکراتدا هه‌ندێک چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام دراون. به‌ڵام هێشتاش هه‌ر QSD  به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌ گوایه‌ ده‌یانخافڵێنێت و نایه‌وێت رێککه‌وتن بکات. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ دوژمنانى گه‌لى کورد ده‌جۆڵینه‌وه‌ و بوونه‌ته‌ به‌شێک له‌ سیاسه‌ته‌کانى ئه‌وان. زۆر زه‌حمه‌ته‌ که‌ هێزێکى گرێدراوى تورکیا بتوانێت له‌ رۆژئاوادا بگات به‌ رێککه‌وتن.  ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت که‌ هه‌موو هێزه‌ کوردییه‌کان، به‌ ENKS شه‌وه‌، یه‌کبگرن و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى که‌ دژ ب
ه‌ خۆسه‌رى رۆژئاوا و دیموکراتیزه‌بوونى سوریان هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش بگرن. زاته‌ن زۆر هێزى سیاسى کوردى له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خوه‌سه‌ر کاروخه‌باتى هاوبه‌ش ده‌که‌ن. له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژئاواى کوردستاندا، له‌ ژێر چاودێرى هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و له‌ که‌شێکى سه‌ربه‌ستى  پرۆپاگه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌شدارى بکات. له‌ نێوان کورداندا پێویسته‌ دیموکراسییه‌کى ره‌ها هه‌بێت. پێویسته‌ هه‌موو پارت و بزووتنه‌وه‌یه‌کان خاوه‌نى هه‌ر بیروبۆچوونێکى سیاسیش بن، بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى ئازادانه‌ کارى رێکخراوه‌یى و سیاسى بکه‌ن. به‌ڵام پێویسته‌ که‌س له‌ رێککه‌وتن هه‌ڵنه‌یه‌ت و به‌ دواى ئه‌وه‌وه‌ نه‌بێت که‌ به‌ پاکتاوکردنى هێزه‌ سیاسییه‌کانى دى ده‌سه‌ڵاتى خۆى زاڵ بکات. وادیاره‌ که‌ ENKS  و ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌ستیان له‌م چه‌مکه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌. ئه‌گینا تا ئێستا له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى مه‌نتیقى و سازشکارانه‌ى QSD وه‌ڵامێکى ئه‌رێنى یان ده‌دایه‌وه‌. 


یه‌کێک له‌ کێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانى ئێران ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد ناتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى ئازاد و دیموکراتیک ژیان بکه‌ن. تێکۆشانى گه‌لى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ پێناو ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى دا تێکۆشانى مافدار و ره‌وایه‌. ئێمه‌ لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که‌ کۆمارى ئیسلامى دیموکراتیزه‌ ببێت و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش ببێته‌ خاوه‌ن پێگه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى دیموکراتی


هاوڵاتى: کێشه‌ى کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراوى ماوه‌ته‌وه‌، بۆچونتان له‌سه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران چییه‌ به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ى ئێستادا؟ 


جه‌میل بایک: بۆچوونى ئێمه‌ وایه‌ که‌ پێویسته‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران دیموکراتیزه‌ ببێت. ئێمه‌ لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که‌ له‌ هه‌ر وڵاتێکدا کێشه‌ى کورد له‌ سه‌ر بنه‌ماى  ” وڵاتى دیموکراتی، کوردستانى ئازاد “ چاره‌سه‌ر بکرێت. ئێمه‌ چه‌مکى ” نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى “ به‌ بنه‌ما وه‌رده‌گرین. راستترین رێگا بۆ به‌هێزکردنى ئاشتى و دیموکراسى له‌ ئێراندا چه‌مکى ” نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى “ یه‌. له‌ مێژووى ئێراندا چه‌مکى پێکه‌وه‌ژیانى ناسنامه‌ جیاوازه‌کان هه‌یه‌. 




🆔 @GozarDemocratic
⬇️⬇️⬇️