گذار دموکراتیک
1.62K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
Forwarded from aryentvfarsi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
♦️اهون چیاکو عضو مدیریت کودار:


🔹" خلق کورد و دیگر خلقهای ایران باید بە نهادهای دولتی و نظامی اعتماد نکنند و با ارادە گروهی و خودمدیریتی این بحران را پشت سر بگذارند.


@aryentvfarsi
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە



سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
سەبری ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە



سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین.



 

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. راشیگەیاند "کورد، کە لە سەدەی رابردوودا بە نەبوویان دەزانی ئێستا بە رۆڵی پێشەنگایەتیی لە ئەستۆیە".


سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەى دۆخی سوریا و باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوا.


کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە


ئۆک رایگەیاند، ئەو شەڕەی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا روو دەدات وەک "جەنگی جیهانیی سێیەم" پێناسەى بۆ دەکرێت و لایەنێکى ئەو شەڕە بۆ بەرژەوەندیی هێزە هەژمونگەرا نێونەتەوەییەکانە و شەڕێکى بە وەکالەتە.


ئۆک راشیگەیاند، تاکە رێگای چارەسەری بە دیموکراتیکردنی رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە و وتی "لەو رووەوە دەبێت مرۆڤەکان لە هەموو کاتێک زیاتر ئومێدوار و بە بڕوا بن، لە هەموو کاتێک زیاتر جۆش و خرۆشیان هەبێت و بڕوایان بە سەرکەوتن هەبێت. لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا رێنسانسێکى گەورە روودەدات. تێکۆشانێک، کە پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکى رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبات، هەموو گەلی هۆشیارکردووەتەوە و پێشەنگایەتیی بۆ دەکات. هێڵی رێبەرایەتى و پێشەنگایەتیى بۆ دەکات".


ئۆک سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی ناوچەکە هاوشێوەی سەدەی رابردوو  بە بێ ئیرادە، بێ رێکخستن و بێ هێز پێشوازی لە قۆناغەکە و پرۆژەکە ناکەن. ئەوەشی راگەیاند "ئەو کوردانەى سەدەیەک لەوە پێش بە نەبوو دەزانران و حسابیان بۆ نەدەکرا، ئێستا بە بونیاتنانی ژیانی دیموکراتیک و تێکۆشانی دیموکراتیکبوونی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە خواست، باوەڕ، بڕاو و بە بڕیار و پێداگرییەکى گەورەوە بە پێشەنگایەتى هەستاوە".


'تاڵانی و داگیرکەریی ئەردۆغان لە تاڵانکاری و داگیرکەریی عوسمانییەکانیش زیاترە"


سەبری ئۆک لەبارەى شەڕی ئیدلبەوە وتی "دواى ئەو رووداوانەى لە ئیدلب روویاندا دۆخی سوریا چووە قۆناغێکى ترەوە. ئەردۆغان لە لێدوانەکانیدا بە ئاشکرا هەڕەشەی دەکرد و دەیوت 'ئەگەر هێزەکانى رژێمى سوریا لە کۆتایى مانگی شوبات دا نەکشێنەوە بۆ هێڵی دواى خاڵە چادێرییەکانمان، ئەوا سەر بەسەر جەستەیانەوە نامێنێتەوە'. ئەردۆغان سیاسەتى داگیرکەری و تاڵانی و فاشیستییانە بەڕێوەدەبات. بۆ ئەوەش هەندێک دەڵێن، ئەردۆغان بە رۆڵی خەلیفەکانى عوسمانى هەڵدەستێت، بەڵام وا نییە، ئیمپراتۆریایی عوسمانى داگیرکەر بوو، بەڵام تەنها ئابووریی تاڵان دەکرد، بەڵام ئەردۆغان جگە لە تاڵانکردنی هەمەلایەنەی ئابووری و تێرنەخواردنی بەو تاڵانکارییە، سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی سیاسی و سەربازیش بەڕێوەدەبات. یانی دەیەوێت داگیرکەری و تاڵانییەکەى هەمیشەیی بکات. لە عەفرین زانکۆیان دروستکردووە و دەستیان بە پرۆسەى تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆن کردووە. سیستمی بەڕێوەبەریی دەوڵەتى تورکیان تیادا دروستکردووە. لە ناوچە داگیرکراوەکانى تریش هەمان سیاسەت بەڕێوەدەبەن. ئەوەش بە هاوکاری و لە رێگەى چەتە فاشیستەکانى داعش و بەرەی نوسرەوە ئەنجام دەدات. لە کاتى داگیرکردنى عەفرین دا چەتە فاشیشتەکانیان دایە پێش خۆیان. لە سەرێکانی  و گرێ سپی نزیکەى ٢ هەزار چەتە کوژران، بەڵام کوژرا و برینداری سوپای داگیرکەری کۆماری تورکیا، یانی ئەوەى بڵاوکراوەتەوە زۆر کەم بوو. فاشیزمی ئەردۆغان بەکارهێنانی چەتە فاشیستەکان لەشەڕدا بۆ خۆی بە هێزێکى زۆر گەورە دەزانێت. دەوترێت لە لیبیا زیاتر لە ٢٠٠ چەتە کوژراون، بەڵام کوژراوانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کەمە. ئەردۆغان ئەو چەتە فاشیستانە دەبات بۆ شەڕ و دەیاندا بە کوشت و دواتریش بازرگانی و سەودایان پێوە دەکات. شەڕی ئەمدواییەى ئیدلب بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدا بوو.


ئەردۆغان بەو تایبەتمەندییەى خۆیەوە، راستیى سیاسەتی ئێستای جیهان و ناوچەکە بۆ هاوسەنگیی سیاسی بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقانە بۆ خۆی بەکارهێنا. تورکیا سەرنجی سەرمایەى نێونەتەوەیى رادەکێشتە سەر خۆی. ئەردۆغان ئەوەش بە باشی بەکار دەهێنێت. لە گرنگیی ژئۆپۆلتیک و ستراتیژیکی پێگەى تورکیا تێدەگات و ئەوە بەکار دەهێنێت".   


ئۆک باسی ئەوەیکرد، دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەمریکا، ئەوروپا و ناتۆ پەیوەندییەکى بەهێز و ستراتیژیی هەیە و وتی "ئەردۆغان بە تێگەیشتن لەوە سوود لە جیاوازییەکانى نێوان رووسیا و ئەمریکا وەردەگرێت. بەشێوەى کاتیش بێت هەندێک ئەنجامی لەوە بەدەستهێناوە".


'ئەردۆغان لە خراپترین دۆخ و پێگەى قەیراواناوی و خراپدایە'


ئۆک ئاماژەى بەوەکرد، ئەردۆغان ئیدی لەو بابەتەدا تەنگاو بووە و ئەوەشی وت "بە تایبەتى
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
بەهۆی سیستمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠ەوە ناتوانێت لە ئیدلب پشتیوانییەکى بەهێز لە ئەمریکا و ناتۆ وەربگرێت. لەلایەکى تریشەوە ناتوانێت لە دژی رووسیا شەڕێکى ئاشکرا بکات. بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئەردۆغان لە دۆخێکى زۆر قەیراناوی و خراپدایە. ئەردۆغان لە ئیدلب چەتەکانى نوسرە و گروپە چەتەکانى تری بەردایە رووسیا و هێزەکانى رژێم و خواستى لە رێگەى ئەو هێرشانەوە بۆ بابەتى دانوستانی چاوەڕوانکراو لەگەڵ رووسیادا ببێتە خاوەن پێگەیەکى بەهێز. روونە نەیتوانى مەزەندەى ئەوە بکات، کە رووسیا بە توندی وەڵامی دەداتەوە. لە راستیدا ئەگەر رووسیا لەو دوو رۆژەی دوایدا ئاسمانی سوریای بە رووی تورکیادا نەکردایەتەوە، ئەوا ئەردۆغان تووشی شکستێکى راستەقینە دەبوو و چەتەکان لەبەر یەک هەڵدەوەشانەوە. سوپای داگیرکەری تورک زیانی زۆر گەورەتری بەردەکەوت و ئەگەری ئەوەش هەبوو بە ناچاری و بە شکستەوە لە ئیدلب بکشێتەوە، بەڵام کردنەوەى ئاسمانی سوریا لەلایەن رووسیاوە بەرووی دەوڵەتى تورکدا، بۆ ئەردۆغان بووە رێگایەکى دەربازبوون. سەرباری ئەوەش دەوترێت سوپای داگیرەکەری تورک لە شەڕی ئیدلب دا نزیکەى ١٢٠ سەربازی کوژراون و بریندار بوون. بێگومان ئەوە بۆ دەوڵەتى تورک دۆڕان و شکستێکى گەورەیە".


'ئەردۆغان لە مۆسکۆ دۆڕا'


ئۆک ڕاشیگەیاند، ئەردۆغان لەم ئەنجامەی زیاتر لەبەرچاو نەگرت، بۆیە چووە بەر دەرگای مۆسکۆ و قاچی پوتین و وتی، "ئاشکرایە ئەردۆغان لە مۆسکۆ لە ڕووی مۆڕالەوە تێکچووە و لە ڕووی دەروونیشەوە دۆڕاوە. دەستی لە ڕێگای ئێم٥ هەڵگرت، ڕێگای ئێم٤ بۆ حکومەتی سووریا کرایەوە. سەرائیب کەوتە دەستی هێزەکانی رووسیا و ڕژێم. سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ئیدلب هەرێمێکی زۆریان لەدەستدا. واتە ئەردۆغان لە مۆسکۆ دۆرڕا. ئەگەر ئەردۆغان و چەتەکانی لە ئیدلب سەربکەوتبانا لە ڕووسی سیاسی و سەربازیەوە بۆ ڕووسیا و ڕژێمی سوریا دەبووە شکستێکی گەورە. لە ئیستادا ئەگەر نەڵێین تێکچوون، بەڵام دەتوانین بڵێن دۆڕاون و سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ڕووی سیاسی و سەربازیەوە دۆڕان.


'ئەردۆغان لەدژی شۆڕشی ڕۆژئاوا هەموو شتێک دەکات و هەموو شتێک پێشکەش دەکات'


ئیدلب ستراتیژیە. ڕووسیا و ڕژێم دەستی لێهەڵناگرن. ڕێککەوتنی ئەردۆغان – پوتین سەرتاسەریە. چاوەڕێکراوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا هێزەکانی سوریا و ڕوسیا دەست بە هەڵمەتێکی تر بکەن. ئەردۆغان بەوە دەزانێت و ئاگاداریشە کە ناتۆ ناتوانێت راستەوخۆ بکەوێتە ناو ئەو شەڕە. لەبەرئەوە تەنگاو بووە. بە تەنها کارتێک لەدەستیدا ماوە. ئەویش کوردە. بوونی ئازادی و ستاتۆی ئازادی کورد و مۆدێلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. ئەردۆغان لە سوریا حساب لەسەر ئەمانە دەکات. بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەناوبچێت دەتوانێت هەموو شتێک بکات و هەموو شتێک پیشکەش بکات. بۆیە نەوتی سوریای کردە ڕۆژەڤ، بۆئەمەش لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا دەستی بە هەوڵەکانی کرد. هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیاش لەسەر ئەو بابەتە، بابەتێکی ترە. ئەگەر فاشیزمی ئەردۆغان لە ئیدلب تێکبچێت، چەتە فاشیستەکانیشی لەناودەچن. بۆیە دۆخەکە بۆ ئەوان مەترسیدارە و دۆناغەکە بەردەوامە.


'کورد ئیدی هاوسەنگیەکان دیاریدەکەن، هیچ هێزێک ناتوانێت پشتگوێیان بخات'


لەبارەی ڕۆڵی کورد و هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیا لەبەرانبەر کورد ئۆک وتی، "لە ئیستادا کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن بەرزترین عەقڵیەتی دیموکراسیە، پێداگیری لەسەر ژیانی دیموکرات و ئازاد دەکات، خاوەن بڕیار و هێلێ تێکۆشانن. ئەمە زۆر گرنگە. لەوەشگرنگتر ئاستی ئازادی، پەروەردە، عەقلیەت و بەرخۆدانی ژنانی کوردە. هەروەها کورد ئەو گەلەیە کە دوور لە نەتەوەپەرستی ئەتنیکی، زایەندی و مەزهەبی و هەوڵی دیموکراسی و ئازادی دەدات. بۆیە ڕێگا بۆ کورد کراوەیە. بۆیە ئەو کوردەی لە سەدەی ٢٠ سا شکستیخوارد، لە سەدەی ٢١ دا سەردەکەوێت و سەدەی ٢١ سەدەی کوردە. ئێمە مافدارین. کورد لە ئاستێکدایە کە کاریگەری لەسەر هاوسەنگیە سیاسی و سەربازیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت، هەروەها هەندێک جار هاوسەنگیەکان دیاریدەکات. تێکۆشانێکە کە نە ئەمریکا و نە ڕووسیا ناتوانن پشتگوێی بخەن. بەلام بە واتای ئەوە نایەت کە ئەو هیزانە بە شێوەیەکی ئەرێنی نزیکی کورد دەبنەوە. لە بابەتی سیاسەتی کورددا یان هەڵوێستیان بەرانبەر کێشەی کورد ، ناتوانین بڵێین ئەمریکا و ڕووسیا خاوەن دۆسیەیەکی باشن. نمونەی مەهاباد هەیە، پەیمانی جەزائیری ١٩٧٤ هەیە، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەیە. ڕووسیا نە لەکاتی ڕیال سۆسیالیزمدا و نە لە ئیستادا بە شێوەیەکی هەستیار هەڵوێستی بەرانبەر کیشەی کورد و گەلی کورد نیشاندا. ئیستا دەبینێت و هندێک تێدەگات، نابێت کورد پشتگوێبخات، لەبەرئەوەی لە چوار وڵات کاریگەریان هەیە و خاوەن ئەو تایبەتمەندیانەن کە باسمان کرد. دەبینرێت ڕووسیا بە شێوەیەکی کاتی و کۆنژۆنکتوری دەجوولێتەوە. ئێمە دەزانین کە تا چ رادەیەک دەتوانێت خۆی لەم دۆخە ڕزگار بکات.


لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
کورد ئۆک وتی، "ئەمریکا هەموو کاتێک خیانەتی لە کورد کردووە. پەدەکە خۆشی لەبارەی ئەمریکاوە دەڵێت، 'زۆر جار خیانەتی لە کورد کردووە'. مەبەستی پەدەکە بێگۆمان پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ ئەمریکادا. ئەمریکا بێگۆمان بە شێوەیەکی ئایدۆلۆژی و سنوردار نزیکی کورد دەبێت."



'گەلی کورد باوەڕی بە خۆی هەیە، بێ کورد کێشەکە چارەسەر نابێت'



ئۆک وتی، "کێ چی دەڵێت، گرنگ نییە، ئەگەر کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو هاوکێشەکاندا نەبن، نە کێشەکە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و بێگۆمان چارەسەریش نابێت. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەم بارەیەوە باوەڕی زۆریان بە خۆیان هەیە و پشتڕاستن. کاریگەری شۆرشی ڕۆژئاوا ، تێکۆشانیان لەدژی داعش، بە تایبەتی وێرەکی، قاڕەمانی ژنانی کورد لە بەرخۆداندا لەناو رای گشتی ئەمریکا و مرۆڤایەتیدا جێگایەتی تایبەت و گەورەی کردووەتەوە. لەسەر ئەم راستیە، ئەمریکا لە جێگەی پشتگریی ئاشکرا بداتە کوردانی رۆژئاوا، هیچ نەبێت بۆ رێککەوتنی کوردانی ڕۆژئاوا (ڕۆژئاوا – ئەنەکەسە) دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت. لەژێر ئەو حساب، سیاسەت و پلانە جیاوازەکاندا ، بێگۆمان ئێمە باش دەزانن هەندێک شتی تر هەیە.



کورد هەرچەند بەهێز بێت، زیاتر لە دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانن ڕۆڵ بگێڕن، هەروەها لەسەر ئەو بناغەیە دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا، ئەمریکا و هێزەکانی تر دروست بکەن.



ANF



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
سەبری ئۆک: داگیرکەریی سەدە لە قۆناغی تێکشاندن و پاکتاوبووندایە



سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی، پاکتاوکردنى فاشیزمی ئەردۆغان دەبێتە هۆی پاکتاوکردنی داگیرکەریی سەدە. وتیشی "پێشهات و گەشەسەندنەکان رێک بەو رێڕەوەدا دەڕۆن. رەنگە ئەمەش دوا شەڕی ئێمە بێت لەگەڵ کۆماری تورکیادا". 



 

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان وتی، بەهاری راستەقینەی گەلانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە پاکتاوکردنی فاشیزمی ئەردۆغانی دوژمنی دیموکراسی و بە پاکتاوکردنى نەتەوە دەوڵەت و دەسەڵاتەکەیان بەدی دێت و ئێستاش لەو پرۆسەیەدان.


ئۆک رایگەیاند، فاشیزمی ئەردۆغان، کە نوێنەرایەتیى عەقڵییەتى داگیرکەریی سەدە دەکات، هەبوون و داهاتووی خۆی لەسەر چۆکشکاندنی کوردان و پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادی بونیاتناوە و چووەتە قۆناغێک، کە گەڕانەوەى بۆ نییە. راشیگەیاند "بە تەواوەتی کەتوەتە پرۆسەى تێکشکاندن و داڕمانەوە و بۆ ئەوەشە بەو شێوەیە بە زۆر خۆڕاگری دەکات".


ئۆک سەرنجی خستەسەر سوریا و وتى، چارەسەریی راست و ئاسان، چارەسەریی دیموکراتیکە، کە لە نێوان بەرێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتى سوریا و شام دا لە زووترین کاتدا پرۆسەى دانوستانی چارەسەریی هەمیشەی دابنێن.


ئۆک وتی "ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوا جنیڤ دەچێتە سوریا، یان شام".


سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی "دانوستانەکانى ئاستانا و سۆچی رۆحی ئەردۆغان، پوتین و روحانییە. ئەو رۆحە بە ناوی چارەسەری کاری زیندوکردنەوەى هێڵی نەتەوە دەوڵەتە، کە کورد بە نەبوو دەزانێت و حسابی بۆ ناکات، ئەگەر ناوەکەى بگۆڕێت، یان نەگۆڕێت هیچ لەو رۆحە ناگۆڕێت و ئەوان کار بۆ پاراستنى ئەو رۆحە دەکەن.


هەمووشیان جنیڤ قبوڵ دەکەن، زۆرێک لە چەتەکان کە پێیان دەڵێن 'ئۆپۆزسیۆن' و ئەو چەتانە، کە زۆربەیان لە ژێر کاریگەریی تورکیادان بەشداری لەو دانوستانانەدا دەکەن.


پلاتفۆرمی مۆسکۆ هەیە. ئەو پلاتفۆرمە لە ژێر کاریگەریی رژێمدایە. لە لیژنەى ١٥ کەسی جنێڤ دا بە ٤ کەس نوێنەرایەتیان هەیە.


پلاتفۆرمی ریاز هەیە. ئەو پلاتفۆرمە نوێنەرایەتیى 'ئۆپۆزسیۆن' دەکات. ٨ کەس دەنێرێت بۆ دانوستانەکانى جنێڤ، کە هەموو دانوستانکارەکان لە ١٥ کەس پێکدێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان سعودیە و تورکیاوە تاوەکو ئێستا چەند ناوی گروپی پلاتفۆرمی ریاز گۆڕاوە.


هەروەها داوا هەیە بۆ ئەوەى پلاتفۆرمی قاهیرە، یان کۆنگرە زیندوو بکرێتەوە. ئیدعا دەکرێت کورد لەوەدا بەشدارە. گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دەیانەوێت بەشداری ئەو کۆنگرەیە ببن. پلاتفۆرمی قاهیرە ٤ کەس دەنێرێت بۆ دانوستانەکانى جنێڤ، کە لە ١٥ کەس پێکدێت.


بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا ئەو هەموو پلاتفۆرمانە بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کورد و گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتى سوریا بۆ چارەسەر هەم خاوەن پرۆژەن و هەمیش لە هەموان ئامادەترن و ئەو مافەشیان هەیە. بەڵام هەم بەهۆی گوشارەکانى کۆماری تورکیا و هەم بەهۆی نزیکایەتى نایەکگرتوانەى ئەمریکا و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و باجدان بە رووسیا لەبەر کۆماری تورکیا، کورد و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا لە جنێڤ ئامادە نین. جنێڤێک، کە کورد لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریای تیادا نەبێت، ئەستەمە ببێتە چارەسەر. ئەوەش لە جنێڤ دا باسی لێوە دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا و ئەوەندەى ئێمە دەیزانین، تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرییەکیان بۆ نەکراوە.


دۆخی کۆماری تورکیای داگیرکەر و چەتە فاشیستەکانى لە سەرێکانی، گرێسپی و ئیدلب ئەوە دەسەلمێنێت، کە ئەو هێزەى پێی دەوترێت 'ئۆپۆزسیۆن'، بوونی نییە. ئەردۆغان وتەبێژی بۆ هەمویان دەکات و لە بریی هەموویان قسە دەکات. داعش، بەرەی نوسرە و سوپای ئازاد، کە سەر بە ئەردۆغانن خۆیان بە سەر ئەردۆغاندا بە خاوەن مافیش دەزانن.


لەو دۆخەدا کە 'ئۆپۆزسیۆن' پرژوبڵابوون و ریسوا بوون، چارەسەری راست و دروست چارەسەریی دیموکراتیکە، کە خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و شام بە خێرایی دەست بە قۆناغی دانوستانی چارەسەری هەمیشەیى بکەن. ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوا جنێڤ دەچێتە سوریا، یان شام. بۆ ئەوەش رووسیا دەبێت لە قسە زیاتر بە راستی بە رۆڵی خۆی هەستێت، شامیش نابێت وا بجوڵێتەوە، کە لە ٩ ساڵی رابردوودا هیچ شتێک رووی نەداوە و بە نزیکایەتیی راستەقینە و واقعیانە رێگا بە رووی چارەسەریدا بکاتەوە. لە دۆخێکى پێچەوانەدا هەڵبژاردنێک بە بێ کوردان و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رووبدات ئەوە یانی رووسیا و شام هەر لەسەرەتاى رێگاکەدا درۆڕاون. لە بریی ئەوەى شام ئەو راستییە ببینێت دەڵێن، 'ئێمە هەزار جار لەگەڵ کوردان دانیشین هیچی لێ بەدی نایەت' ئەوەى ئەسەد کاری عەقڵ نییە. هەروەها ئەوە نابەرپرسیارییە. دەبێت عەقڵییەتى بەعس، کە تا ئێستا نکۆڵی لە کوردان دەکات بگۆڕێت. ئەوەندەى ئێمە دەیزانین کورد و بەرێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا بۆ چارە
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
سەری کراوە و ئامادەن. کورد و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ئاگاداری رۆڵ و پێگەى رووسیان، بۆیە دەبێت رووسیا ئەوە لەو بوارەدا بە کردەوە جێبەجێ بکات. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سەرنجڕاکێشە کە ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى تاوەکو ئێستا بۆ کوردان و بەڕێوەبەریی خۆسەر لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا لە رووی سیاسییەوە هیچ هەڵوێستێکى باشیان نیشان نەداوە. کورد و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی روسیا بە دڵنیاییەوە ئێستا شیکاری بۆ هەموو ئەو دۆخانە دەکات".


ئۆک لە بەردەوامی قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر گرنگیى یەکێتیى کوردان و وتی:


"ئێستا یەکێتیى نەتەوەیى کورد بۆ گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگە. پرسی هەبوون و ئازادیی گەلەکەمان لە رۆژەڤدایە. لەبەر ئەوەش یەکێتیى نەتەوەیى بۆ کوردان زۆر پێویستە و چارەنووسسازە. کاتێک مرۆڤ بیر لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، فیدراسیۆنی رووسیا، یەکێتیى ئەوروپا و یەکێتیى ئەفریقا دەکاتەوە، ئەو کوردانەی نەک تەنها بەسەر چوار پارچەدا دابەش بوون، بەڵکو تانوپۆیان لەبەر یەک هەڵوەشاندونەتەوە، سەرباری ئەوەى تێکۆشانی ئازادی و هۆشمەندیی نەتەوەیى، یەکێتیى نەتەوەیى و ناسنامەى نەتەوەیى بەرەوپێشچووە، بەڵام هێشتا بونیاتنانی یەکێتیى نەتەوەیى لە دۆخێکدایە، کە دەبێت بە وردی قسەى لەسەر بکرێت و کاری بۆ بکرێت. گەلی کورد زۆر زۆر پارچە کراوە، دابەشکردنی گەلی کورد کە خاوەن پێگە نییە، من ناڵێم ئەوە چارەنووسە، ناڵێم ئەوە دۆخێکە و لێی تێناگەین، بەڵکو مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئەوە چ قەیرانێکە کە کورد هێشتا ئازاری قورسی نەبوونی یەکێتیى دەچێژێت. بە دڵنیاییەوە ئەوە پەیوەندیى بە تایبەتمەندیی داگیرکەریی سەد ساڵەوە هەیە و پەیوەندیی بە کاریگەریی ئەو داگیرکەرییە بە سەر چین و توێژەکانى کوردەوە هەیە. لەبەر ئەوەش ئێمە کردومانە و نەمانکردووە، بەڵام هێشتا ئەوەمان بۆ تێکنەشکاوە. هەموو پێشهاتەکان و گەشەسەندنەکان، کۆمەڵگە و مێژوو، فەرمان بە رێکخستن و سیاسەتمەدارانى کورد دەکات، کە دەبێت کورد بە خێرایی و دەستوبرد یەکێتیى خۆی بونیات بنێت. ئەوە داوا و خەونی هەموو کوردێکە. کێ لەوە هەڵبێت، خۆی لە کاروبارەکانى بشارێتەوە و لە ئەستۆیان نەگرێت، مێژوو و کۆمەڵگە لێی خۆش نابن. رێبەر ئپۆ زۆر کاریکردووە بۆ یەکێتیى نەتەوەیی. هەموو کات فیکر و رامانى خۆی خستووەتەڕوو. رێبەر ئاپۆ زۆرترین کاریکرد بۆ یەکێتیی کوردان. تاوەکو تێگەیشتن لە دیالکیتیکى نێوان پارچەکانى کوردستان دروست نەبێت زۆر قورسە کە هەر پارچەیەک بە تەنها خۆی بتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بکات. هەر دەستکەوتێک لە هەر پارچەیەک تاوەکو مرۆڤ بە دەستکەوتی هەموو پارچەکانی نەبینێت پێشخستن و گەشەپێدانی قورس دەبێت. خۆی لە خۆیدا هێزە داگیرکەرەکان بەپێى ئەو دیالکتیکە سیاسەتى خۆیان داڕشتووە و سیاسەتەکەیان لەو چوارچێوەیەدا لە دژی کورد بەڕێوەدەبەن.


درێژەی هەیە.



ANF



🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from aryentvfarsi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
♦️اهون چیاکو :



🔹"ایران بە جای حل مسئلە کرونا در حال بهره برداری سیاسیت و کوشش میکند کە مخالفانش را در این شرایط اضطراری حذف کند".



@aryentvfarsi
تاوانباری سەرەکی کارەساتی هەڵەبجە


#ئەهوەن_چیاکۆ




🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
تاوانباری سەرەکی کارەساتی هەڵەبجە #ئەهوەن_چیاکۆ 🆔 @GozarDemocratic
تاوانباری سەرەکی کارەساتی هەڵەبجە


#ئەهوەن_چیاکۆ






حاشاهەڵنەگرە کە کارەساتی هەڵەبجە یەکێک لە فاکتەکانی هەوڵدانی ژینۆسایدی گەلی کوردە و کاتێک ئێمە بمانەوێت لەسەر چەمکی ژینۆساید، چەشنەکانی ژینۆساید و ژینۆسایدی گەلی کورد، قسە بکەین. ئەگەر تەنیا بە رووداوەکەوە بمانەوێت راستی مژارەکە دیار بکەین و ئاوڕ لە رەهەندە مێژوویی، و تيۆرییەکەی ئەو کومەڵکوژیانە، واتە ئەو مێژوو و تیۆرییەی کە بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژیانە خۆیانی پێدەسپێرن نەدەینەوە، ئەوکاتە ناتوانین راستییەکە روون بکەینەوە. ئەوکاتە لەناو رووداوەکەدا ون دەبین و تەنیا بکەرە پراکتیکییەکان تاوانبار دەزانین و ئەو سیستەم، دونیابینی و تیۆرییانەی کە فەرماندەری راستەقینەی کۆمەڵکوژیەکانن لە پشتی پێکهێنەرانی کرداری کۆمەڵکوژییەکە خۆیان دەشارنەوە.

بۆ وێنە بەڕای ئێمە بکەری راستەقینەی ژینۆسایدەکان کە بەسەر دوو دەستەی ژینۆسایدی فیزکی و کولتوری دابەش دەبن سەرەتا سیستەمی شارستانی ناوەندی و دەسەڵاتخوازە کە نزیک بە ٦٠٠٠ ساڵ مێژووەکەیەتی ( شارستانی ناوەندی لە یەکگرتنی سێ پێکهاتەی شار، چین و دەوڵەت رواڵەتی خۆی دەگرێت) و لە میزۆپۆتامیای ژێرین لەژێرناوی سۆمەر شکڵی گرت و دەستی بە هێرشکردن لەسەر میزپۆتامیای ژوورین (کوردستان) کرد و لەوێوە زیهنیەتی دەسەڵاتخوازی و دەستدرێژی دەستی پێکرد، ( بێگومان دەسەڵات رابردوویەک کۆنتر لە دەوڵەتی هەیە، بەڵام دەوڵەت بە ڕێکخراوە بوونی دەسەڵاتە ) ئەو دیاردەیە لەسەر زیهنیەتی پیاوسالاری پێش دەکەوێت و لە سەرەتاوە تا ئیستا سێ لایەن هەدەفی سەرەکی هێرشەکەیەتی کە بریتین لە ژینگە، ژن و مرۆڤ و کۆمەڵگای ئازاد. لە راستیدا دەسەڵات لەو کاتەوە تا ئیستا هەوڵیداوە کە هەموو قۆناغە زهنیەتییەکانی مرۆڤایەتی کە بریتی لە میتولۆژی، دین، فەلسەفەو زانست بخاتە خزمەتی خۆی و رەوایەتی بدات بە خۆی. بەردەوام لە پشتی رووی راستی خۆی شاردووەتەوە و راستی بەلاڕێدا بردووە. لەبەر ئەوە دەتوانین بڵین سەرچاوەی خراپی دەسەڵاتە نە شتێکی تر دین و فەلسەفە و زانست کاتێک لەگەڵ دەسەڵات تێکەڵ دەبن رۆڵی نەرێنی دەگێڕن.

تا ٥٠٠ ساڵ بەرێ ناوەندی ئەو سیستمە رۆژهەڵاتی ناوین بووە و ئەم ٥٠٠ ساڵەی دووایی لەژێر ناوی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ناوەندی خۆی دەربازی رۆژئاوا و ئامریکا کردووە کە لەسەر سێ پایەی قازانج خوازی (سودجویی) وەک:

۱/ کاپیتال ( کاپیتال سێ قۆناخی هەیە کە بریتین لە مرکانتالیسم واتە تیجارەت بەمەبستی قازانج، سەرمایەداری سنعەتی و فینانس سەرمایە)

۲/ ئەندوستریالیسم (کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژی بەمەبەست قازانجی سەرمایە و لەوپێناوەدا تێکدانی ژینگە و کۆمەڵگا)

۳/ دەوڵەت ـ نەتەوە ( بەمەبەستی بازاری گەورە هەوڵدان بۆ دروستکردنی میللەتی تەک تیپ لە رێگەی ئاسمیلاسیۆن و ژینۆسایدی کولتوری و فیزیکی)

تاوانبارێکی تری کۆمەڵکوژییەکانی سەردەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کۆمەڵناس و تیۆریسیۆنە پوزەتیڤیستەکانن کە زانستی کۆمەڵناسییان بە پێی پێوەرە فیزیکی و بیۆلۆژییەکان بەتایبە قانوونی نیۆتۆن و داروینیسم شرۆڤە کرد. کەماڵ ئاتورک، خومەینی، موسیلینی، هیتلێر، سەدام، ئەسەد، ئەردۆغان، خامنەیی و داعش و … تەنیا بووکەڵەی دەستی ئەو سیستەمەن.

دەواڵەت نەتەوە وەک سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبەری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە چوارچێوەی تەک تیپ کردنی کۆمەڵگا سەرەتا ئاسمیلاسیۆنی پەیڕەو کردووە، کاتێک ئاسمیلاسیۆن وەڵامی نەداوەتەوە ئەوکاتە هەوڵی ژینۆسایدی کولتوری داوە، کاتێک ژینۆسایدی کولتوری وەڵامی نەداوەتەوە ئەوکاتە ژینۆسایدی فیزیکی پەیڕەو کراوە. ژینۆسایدی فەرهەنگی زیاتر بۆ ئەو ئەتنیسیتە و نەتەوانە پەیڕەو کراوە کە فەرهەنگەکەیان لەبەرانبەر فەرهەنگی ئەتنیسیتە یان نەتەوەی سەردەست لاوازتر بووە و ئیمکانی ژینۆسایدی فەرهەنگی بۆ ئاسمیلاسۆن و تەک تیپ کردن هەبووە.

ژینۆسایدی فیزیکی لەبەرانبەر ئەو نەتەوە و ئەتنیسیتانە بووە کە کولتورێکی بەهێزتریان بووە لە کولتوری ئەتنیسیتە و نەتەوەی سەردەست و شێوازی ژینۆسایدی کولتوری وەڵامی نەداوەتەوە. بۆیە ژینۆسایدی فیزیکی پەیڕەو کراوە، راستی گەلی یەهوود و گەلی کورد و ئەو ژینۆسایدانەی کە بەسەریان هاتووە ئەو راستیەمان پێدەڵێت.

لەسەرەتای سەدەی بیستەم لە رۆژهەڵاتی ناوین لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سیستەمێک دامەزرا، چەند دەوڵەت نەتەوەی عەرەب، تورک و فارس دامەزران گەلی کورد وەک کۆنترین گەلی هەرێمەکە و وڵاتەکەیان کوردستان بە هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی لەدەرەوەی ئەو سیستەمە مایەوە، لە درێژەی ئەم ۱٠٠ ساڵەدا رووبەرووی هەردوو چەشنی ژینۆسایدی فیزیکی و فەرهەنگی بووەتەوە. کە هەڵەبجە یەکێک لەو نموونانەیە. بێگومان هەنووکەش هەوڵدانەکان بۆ ژینۆسایدی گەلی کورد لە ئارادایە، هێرشی سەر کۆبانی، شەنگال، جزیرە و ئاسمیلاسیۆنی نەرمی دەوڵەتی ئێران لەسەر گەلی کورد نیشاندەری ئەو راستییەن.

بەڵام گەلی کورد هەرچۆن لە مێژوودا وەک پێشەنگ
گذار دموکراتیک
تاوانباری سەرەکی کارەساتی هەڵەبجە #ئەهوەن_چیاکۆ 🆔 @GozarDemocratic
ی شارستانی دیموکراتیک لە بەرزایەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لەبەرانبەری هێرشەکانی شارستانی ناوەندی و دەسەڵاتخواز بەرخودانی کردووە ئەمرۆکەش وەک پێشەنگی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەبەرانبەری هێرشەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لەبەرانبەری داعش وەک هۆڤترین و رەشترین هێزی سەردەم و داگیرکاری داگیرکەرانی کوردستان بەرخۆدانی دەکات و بۆ کوردستانێکی ئازاد رۆژهەڵات ناوینێکی دیموکراتیک و دونیایەکی ئارام تێکۆشان دەکات . ئەڵبەت پێویستە دیاریکردنی تاوانباری سەرەکی ژینۆسایدی گەلی کورد بە تایبەت هەڵەبجە بە واتای شاردنەوەی رۆڵی داگیرکرانی کوردستان و سیاسەتی کلاسیکی کورد کە لەلایەن پارتە کلاسیکەکانی کوردستان پەیرەو دەکرێت، لێک نەدرێتەوە.


سەرچاوە مانیفێستی شارستانی دیموکراتیک بەرگی 5



www.pjak.eu

🆔 @GozarDemocratic
زن همیشه نگاهبان زندگی، هستی و آزادی بوده است




این نکته قابل‌تأمل است که در این مرحله دشوار که در کردستان روی می‌دهد



#نورحق_گلبهار




🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
زن همیشه نگاهبان زندگی، هستی و آزادی بوده است این نکته قابل‌تأمل است که در این مرحله دشوار که در کردستان روی می‌دهد #نورحق_گلبهار 🆔 @GozarDemocratic
زن همیشه نگاهبان زندگی، هستی و آزادی بوده است



#نورحق_گلبهار





این نکته قابل‌تأمل است که در این مرحله دشوار که در کردستان روی می‌دهد، موضوع این شماره مجله که درباره خیزش خلق‌ها، دیکتاتوری و تحمیل اقتدارگری بر خلق‌ها و به‌ویژه بر زنان است، مبحثی گسترده و دارای اهمیت است. لیکن نکته مهم این است که زنان در سرتاسر جهان،‌ در قیام‌های روی داده تا به امروز دارای چه جایگاهی بوده‌اند.


میدانیم که پس‌ازآنکه زن اتوریته طبیعی‌اش را از دست داد، جامعه در مرحله‌ای به شکل خاندانی، در مرحله‌ای به شکل فئودالی و  در مرحله‌ای دیگر نیز به شکل طبقاتی از هم جدا گشته است و هرچند در میان آنان نیز نبردی سخت‌روی داده باشد نیز درواقع از همان ابتدا دو مفهوم  اساسی به میان آمده است. می‌توان آن دو مفهوم را بالادست و زیردست به نام کنیم که تا به امروز نیز جنگ سختی میان این دو ادامه دارد. همچنان با اطمینان می‌توان گفت که تاریخ کنونی و همچنین تاریخی که نادیده انگاشته می‌شود درنتیجه نبرد میان این دو مفهوم به وجود می‌آیند.


قشر بالادست همیشه تلاش می‌نماید که خویش را بر قشر زیردست تحمیل نماید. به معنای دیگر تلاش نموده تا قشری را که می‌خواهد به شکلی آزاد با خلق‌ها همزیستی نماید، استثمار نماید. همچنین برای اینکه بدانیم که زنان در قیام‌ها دارای چه جایگاهی بوده‌اند بایستی بیشتر در آن تعمق نموده و آن را بهتر درک نماییم. به همین دلیل واژه‌شناسی و نیز جامعه‌شناسی تاریخ برای ما یاری‌رسان خواهد بود.


ریشه‌یابی کلمه حریة که در عربی به معنای آزادی و آزاد بودن است، راهنمای بی‌همتایی برای ما خواهد بود. حر، حریه و حریة کلماتی عربی هستند که امروز در جهان عرب به‌مثابه خیال، مطالبه و مبنای زندگی تعبیر می‌گردند. اما برای ما مهم معنای آن در روزگار امروز نیست، بلکه جریان ایجاد و برساخت این کلمه می‌باشد. گفته می‌شود این کلمه در زبان عربی برای تفاوت قائل گشتن میان آزادی و بردگی زن به‌کاربرده شده است. یعنی در زبان عربی برای اینکه تفاوت میان زن آزاد و زن برده مشخص گردد به کلمه‌ای احتیاج بود. در معنایی دیگر آزادی بر اساس واقعیت زن برده معنا گشته است و این نکته نیز مبرهن است که اولین برده تاریخ زن می‌باشد.


اگر این نکته از جانب ما  پذیرفته شود، به شکلی بهتر برساخت هر دو مفهوم بالادست و زیردست و جنگ میان آنان و نیز اهمیت و وجود زنان در قیام‌ها بهتر درک خواهد گشت. زیرا با برده ساری و استثمار زن،‌ برده سازی و استثمار جامعه نیز شروع گشت. این موضوع هم در سطح خلق‌های منطقه و هم در سراسر جهان به همین شکل ایجاد گشت.


درنتیجه آن اگر ما بر اساس دیالکتیک موجود در زندگانی و طبیعت بیندیشیم و بگوییم اولین عصیان و قیام اجتماعی علیه زورداری و بالادستی و اقتدارگری از جانب زنان انجام‌گرفته، این نکته بسیار بجا خواهد بود. ما این حقیقت را تنها بر اساس تئوری بدون انعطاف و با منطقی خشک بیان می‌نماییم، بلکه این راستی را در داستان‌های اسطوره‌ای، در ادیان تک خدایی و امروزه در تحمیل جهان سرمایه‌داری به شیوه‌ای شفاف مشاهده می‌نماییم.


البته بایستی اشاره نمود که کاراکتر اسطوره و داستان‌های اسطوره‌ای آکنده از جنگ و ضدیت با الهگان و زن و زندگانی‌ است. با استثمار زحمات و رنج الهه زن و در اسطوره هجمات شدید ماردوک که علیه مادر خویش که الهه تیامات است، جنگ خدایان علیه کشفیات الهه زن پیشبرد می‌یابند و این را می‌توان در همان ابتدای تاریخ نوشتاری مشاهده نمود. البته رگه‌های مقاومت گر که در روح زنان جاری است، به‌آسانی از زندگانی دست برنداشته است. زنی که زندگانی را در پیرامون خویش آفریده است، البته که تا به امروز نیز تسلیم نگشته و مقاومت می‌نماید.


این مقاومت نه‌تنها در دوران اسطوره‌ای، بلکه به‌مثابه شیوه و اندیشمندی محافظت از هستی خویش در مقابل دگماهای ادیان تک‌خدایی نیز مشاهده گشته است. زیرا که همان ذهنیت بود که به‌فرمان خدا زن را به مال و ملک مرد تبدیل نمود و کسی نمی‌تواند علیه این فرمان چیزی بگوید و علیه آن سخنی بر زبان آورد.


در تمامی تاریخ بشریت شیوه‌های پایمال کردن انسانیت بسیار متفاوت بوده‌اند و البته به همان میزان عصیان‌هایی نیز که روی‌داده‌اند متفاوت بوده‌اند. اما متأسفانه این یک واقعیت است که می‌گوید تاریخ ازآن کسانی است که پیروز گشته‌اند. علیرغم مبارزه عظیم ذهنیتی و هستی‌یابی نیز این ذهنیت زیاد به زنان جای نداده است و حتی می‌توان ادعا نمود که زنان را نادیده انگاشته است.


اما همان‌گونه که در کلمه حریت زبان عربی نیز مشاهده می‌گردد، در اولین عصیان برای محافظت از خود بودگی خویش و در همه خیزش‌هایی که برای زندگانی‌ای آزاد و شرافتمندانه، زنان برای محافظت از زندگانی، برای محافظت از هستی، برای محافظت از آینده و برای فروزان ماندن آتش امید، همیشه در صفوف قیام و حمله جای داشته‌اند. این راستی از جانب بالادستان
گذار دموکراتیک
زن همیشه نگاهبان زندگی، هستی و آزادی بوده است این نکته قابل‌تأمل است که در این مرحله دشوار که در کردستان روی می‌دهد #نورحق_گلبهار 🆔 @GozarDemocratic
نیز قبول می‌گردد و این یک واقعیت است که گفته می‌شود در هر تغییر و تحولی در جامعه، اگر زنان با همه توان خویش مشارکت نمایند، مطمئناً این مبارزه پیروز خواهد شد.


به دلیل اینکه عدالت اجتماعی، یکسانی و مشارکت زندگانی و زندگی را از هستی خویش آفریدن، به‌مثابه امانت با ارزش کیهان به زن اعطا گشته است، بر زن  واجب می‌گردد که برای محافظت از زندگانی، وظیفه‌ای که از او خواسته می‌شود را به‌جای آورد و مطمئناً زن در به‌جای آوردن این وظیفه هیچ موقع قصور ننموده است.


امروزه این به‌مثابه واقعیتی آشکار قابل‌مشاهده است. به همین دلیل نیز گفته می‌شود که قرن ۲۱ قرن زنان خواهد بود که این حقیقت در واقعیت زنان کرد با همه توان خویش را نمایان می‌سازد.


اگر به ابتدای مطلب بازگردیم ، کلمه حریت یا آزادی کلید این نبرد سخت هستی یابی و ذهنیت را به ما نشان خواهد داد. آیا ما خواهیم توانست که این‌گونه جهانی را بر سازیم که هیچ احتیاجی به کلمه حریت نماند. زیرا اگر در شخصیت زن، قیام جامعه برای زندگانی شرافتمند و آزاد ایجاد گردد، یا در معنای دیگر زنی برده وجود نداشته باشد،‌ درنهایت احتیاج به کلمه‌ای نخواهد ماند تا زن برده از زن آزاد جدا گردد. آن موقع در اطراف زن که زندگانی از آن فوران می‌نماید، آزادی از هستی آزاد زن نشأت می‌گیرد و آزادی مفهومی نخواهد بود که انسان برای آن کشته شوند.


 


www.kjar.online 



🆔 @GozarDemocratic