گذار دموکراتیک
1.62K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
یەکەمین کۆنفرانسی ڕاوێژی گەل - #پژاک


كۆنفرانسی راوێژی گه‌ل تایبەت بە كار و خه‌باتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان- پژاك رۆژی ۲۹-ی مانگی فێبریوەری له‌ شاری ستۆکهۆڵم به‌رێوه‌چوو



كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ سروودی ئەی رەقیب و ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ به‌رزراگرتنی یادی شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی کوردستان ده‌ستیپێکرد، لە لایەن هاوسەرۆکی پژاك به‌رێز سیامه‌ند موعینی هەلومەرجی سیاسی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاوتوێ کرا و دواتر بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان هێنایە زمان.




https://www.youtube.com/watch?v=UciK4g6Vvv0


🆔 @GozarDemocratic
kjar جامعه زنان آزاد شرق کوردستان
ده ها تن از شهروندان آزادیخواه در روژاوای کردستان در اعتراض به بازداشت زینب اسماعیلی یکی از مادران صلح در شرق کردستان تظاهرات کردند. بنابه گزارشات رسیده به آرین تی وی، امروز ده ها تن از خلق شهبا از توابع روژاوای کردستان به منظور حمایت از زینب اسماعیلی معروف…
ده ها تن از شهروندان آزادیخواه در روژاوای کردستان در اعتراض به بازداشت زینب اسماعیلی یکی از مادران صلح در شرق کردستان تظاهرات کردند.


بنابه گزارشات رسیده به آرین تی وی، امروز ده ها تن از خلق شهبا از توابع روژاوای کردستان به منظور حمایت از زینب اسماعیلی معروف به دایه زینب، یکی از مادران صلح در شرق کردستان، با برپایی راهپیمایی رژِیم ایران را محکوم کردند.


 زینب اسماعیلی  در روز ٢٧ فوریە سال جاری توسط نیروهای امنیتی رژیم ایران بازداشت شده است.




🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from اتچ بات
حربه‌ی تازه‌ی سپاه علیه خلق کورد؛ سازماندهی شکارچیان!



بنابه خبرهای کسب شده از سوی خبرگزاری فرات، سپاه پاسداران انقلاب اسلامی در راستای مقابله با جنبش آزادی خلق کورد، درصدد سازماندهی شکارچیان و تاسیس نیرویی جدید برآمده است.




براساس گزارشهای موثق، سپاه پاسداران در راستای مقابله با جنبش آزادیخواهی خلق کورد، درصدد سازماندهی شکارچیان و تاسیس نیرویی جدید برآمده است. در این رابطه سپاه پاسداران تلاش دارد تا با سازماندهی شکارچیان محلی که معمولا افرادی ورزیده و تیرانداز و آشنا به شرایط کوهستانهای روژهلات کوردستان هستند شبکه دیگری از مزدوران محلی را در مقابله با جنبش آزادیخواهی خلق کورد سازمان دهد. خبرهای دیگری نیز در این رابطه حاکی از گسیل عده‌ای از این شکارچیان به مناطق مرزی پاوه، شاهو و کوسالان هستند.


سپاه پاسداران انقلاب اسلامی با آموزش‌های مرتبط به شرایط استتار و اختفاء و همچنین برگزاری کلاسهای عقیدتی برای این گروه تلاشهای وسیعی را در مناطق دیگر کوردستان نیز بعمل اورده است. گزارشهای دیگری در رابطه با استخدام شکارچیان حیات وحش مناطق ایلام و کرماشان و اعزام آنها به کوهستان‌های شاهو و کوسالان به مرکز خبری فرات نیوز رسیده است. طبق این گزارش‌ها سپاه قصد دارد این شبکه را توسعه بخشیده و با استخدام عده‌ای زیاد از شکارچیان آنان را برای اهداف چرکین خود علیه کوردها مورد استفاده قرار دهد. با اینکه بکارگیری افراد مزدور توسط سپاه پاسداران علیه جنبش آزادیخواهی کوردستان موردی تازه نیست اما رژیم استعمارگر جمهوری اسلامی با این اقدام هم نخواهد توانست به نیات شوم و کثیف خویش علیه خلق کورد دست یابد. مواضع قاطع خلق کورد و خلق‌های آزادیخواه ساکن ایران در قیام‌های دی ٩۶، آبان ٩٨ و سیرک انتخابات اسفند ٩٨ گویای عدم مشروعیت نظام جمهوری اسلامی در روژهلات کوردستان و ایران است.


سپاه علاوه بر ایجاد شبکه‌ای وسیع در راستای مقابله با جنبش آزادیخواهی خلق کورد، اهداف دیگری را از جمله تخریب حیات وحش کوردستان پیگیری می‌کند. لزوم هوشمندی و دقت خلق کوردستان در هر نوع ارتباطی با این شبکه سپاه می‌تواند نقشه‌های ضد کوردی سپاه را خنثی نماید.


لازم به ذکر است که فرماندهی قرارگاه مرکزی یگان‌های مدافع روژهلات کوردستان پیشتر در بیانیه‌ای کتبی ضمن هشدار به سیاست‌ مزدورسازی سپاه پاسداران اعلام کرده بود که عناصر مزدور در صورت دست زدن به اقدامات ننگین "به هیچ وجه از حملات ما در امان نخواهند بود."




ANF




🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئافات دێت، مردن دێت، بەڵام ژیان دووبارە سەوز دەبێتەوە

#سیمین_چایچی


ژیان خۆش


🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from aryentvfarsi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
♦️اهون چیاکو عضو مدیریت کودار:


🔹" خلق کورد و دیگر خلقهای ایران باید بە نهادهای دولتی و نظامی اعتماد نکنند و با ارادە گروهی و خودمدیریتی این بحران را پشت سر بگذارند.


@aryentvfarsi
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە



سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین.


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
سەبری ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە



سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین.



 

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. راشیگەیاند "کورد، کە لە سەدەی رابردوودا بە نەبوویان دەزانی ئێستا بە رۆڵی پێشەنگایەتیی لە ئەستۆیە".


سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەى دۆخی سوریا و باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوا.


کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە


ئۆک رایگەیاند، ئەو شەڕەی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا روو دەدات وەک "جەنگی جیهانیی سێیەم" پێناسەى بۆ دەکرێت و لایەنێکى ئەو شەڕە بۆ بەرژەوەندیی هێزە هەژمونگەرا نێونەتەوەییەکانە و شەڕێکى بە وەکالەتە.


ئۆک راشیگەیاند، تاکە رێگای چارەسەری بە دیموکراتیکردنی رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە و وتی "لەو رووەوە دەبێت مرۆڤەکان لە هەموو کاتێک زیاتر ئومێدوار و بە بڕوا بن، لە هەموو کاتێک زیاتر جۆش و خرۆشیان هەبێت و بڕوایان بە سەرکەوتن هەبێت. لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا رێنسانسێکى گەورە روودەدات. تێکۆشانێک، کە پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکى رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبات، هەموو گەلی هۆشیارکردووەتەوە و پێشەنگایەتیی بۆ دەکات. هێڵی رێبەرایەتى و پێشەنگایەتیى بۆ دەکات".


ئۆک سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی ناوچەکە هاوشێوەی سەدەی رابردوو  بە بێ ئیرادە، بێ رێکخستن و بێ هێز پێشوازی لە قۆناغەکە و پرۆژەکە ناکەن. ئەوەشی راگەیاند "ئەو کوردانەى سەدەیەک لەوە پێش بە نەبوو دەزانران و حسابیان بۆ نەدەکرا، ئێستا بە بونیاتنانی ژیانی دیموکراتیک و تێکۆشانی دیموکراتیکبوونی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە خواست، باوەڕ، بڕاو و بە بڕیار و پێداگرییەکى گەورەوە بە پێشەنگایەتى هەستاوە".


'تاڵانی و داگیرکەریی ئەردۆغان لە تاڵانکاری و داگیرکەریی عوسمانییەکانیش زیاترە"


سەبری ئۆک لەبارەى شەڕی ئیدلبەوە وتی "دواى ئەو رووداوانەى لە ئیدلب روویاندا دۆخی سوریا چووە قۆناغێکى ترەوە. ئەردۆغان لە لێدوانەکانیدا بە ئاشکرا هەڕەشەی دەکرد و دەیوت 'ئەگەر هێزەکانى رژێمى سوریا لە کۆتایى مانگی شوبات دا نەکشێنەوە بۆ هێڵی دواى خاڵە چادێرییەکانمان، ئەوا سەر بەسەر جەستەیانەوە نامێنێتەوە'. ئەردۆغان سیاسەتى داگیرکەری و تاڵانی و فاشیستییانە بەڕێوەدەبات. بۆ ئەوەش هەندێک دەڵێن، ئەردۆغان بە رۆڵی خەلیفەکانى عوسمانى هەڵدەستێت، بەڵام وا نییە، ئیمپراتۆریایی عوسمانى داگیرکەر بوو، بەڵام تەنها ئابووریی تاڵان دەکرد، بەڵام ئەردۆغان جگە لە تاڵانکردنی هەمەلایەنەی ئابووری و تێرنەخواردنی بەو تاڵانکارییە، سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی سیاسی و سەربازیش بەڕێوەدەبات. یانی دەیەوێت داگیرکەری و تاڵانییەکەى هەمیشەیی بکات. لە عەفرین زانکۆیان دروستکردووە و دەستیان بە پرۆسەى تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆن کردووە. سیستمی بەڕێوەبەریی دەوڵەتى تورکیان تیادا دروستکردووە. لە ناوچە داگیرکراوەکانى تریش هەمان سیاسەت بەڕێوەدەبەن. ئەوەش بە هاوکاری و لە رێگەى چەتە فاشیستەکانى داعش و بەرەی نوسرەوە ئەنجام دەدات. لە کاتى داگیرکردنى عەفرین دا چەتە فاشیشتەکانیان دایە پێش خۆیان. لە سەرێکانی  و گرێ سپی نزیکەى ٢ هەزار چەتە کوژران، بەڵام کوژرا و برینداری سوپای داگیرکەری کۆماری تورکیا، یانی ئەوەى بڵاوکراوەتەوە زۆر کەم بوو. فاشیزمی ئەردۆغان بەکارهێنانی چەتە فاشیستەکان لەشەڕدا بۆ خۆی بە هێزێکى زۆر گەورە دەزانێت. دەوترێت لە لیبیا زیاتر لە ٢٠٠ چەتە کوژراون، بەڵام کوژراوانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کەمە. ئەردۆغان ئەو چەتە فاشیستانە دەبات بۆ شەڕ و دەیاندا بە کوشت و دواتریش بازرگانی و سەودایان پێوە دەکات. شەڕی ئەمدواییەى ئیدلب بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدا بوو.


ئەردۆغان بەو تایبەتمەندییەى خۆیەوە، راستیى سیاسەتی ئێستای جیهان و ناوچەکە بۆ هاوسەنگیی سیاسی بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقانە بۆ خۆی بەکارهێنا. تورکیا سەرنجی سەرمایەى نێونەتەوەیى رادەکێشتە سەر خۆی. ئەردۆغان ئەوەش بە باشی بەکار دەهێنێت. لە گرنگیی ژئۆپۆلتیک و ستراتیژیکی پێگەى تورکیا تێدەگات و ئەوە بەکار دەهێنێت".   


ئۆک باسی ئەوەیکرد، دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەمریکا، ئەوروپا و ناتۆ پەیوەندییەکى بەهێز و ستراتیژیی هەیە و وتی "ئەردۆغان بە تێگەیشتن لەوە سوود لە جیاوازییەکانى نێوان رووسیا و ئەمریکا وەردەگرێت. بەشێوەى کاتیش بێت هەندێک ئەنجامی لەوە بەدەستهێناوە".


'ئەردۆغان لە خراپترین دۆخ و پێگەى قەیراواناوی و خراپدایە'


ئۆک ئاماژەى بەوەکرد، ئەردۆغان ئیدی لەو بابەتەدا تەنگاو بووە و ئەوەشی وت "بە تایبەتى
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
بەهۆی سیستمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠ەوە ناتوانێت لە ئیدلب پشتیوانییەکى بەهێز لە ئەمریکا و ناتۆ وەربگرێت. لەلایەکى تریشەوە ناتوانێت لە دژی رووسیا شەڕێکى ئاشکرا بکات. بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئەردۆغان لە دۆخێکى زۆر قەیراناوی و خراپدایە. ئەردۆغان لە ئیدلب چەتەکانى نوسرە و گروپە چەتەکانى تری بەردایە رووسیا و هێزەکانى رژێم و خواستى لە رێگەى ئەو هێرشانەوە بۆ بابەتى دانوستانی چاوەڕوانکراو لەگەڵ رووسیادا ببێتە خاوەن پێگەیەکى بەهێز. روونە نەیتوانى مەزەندەى ئەوە بکات، کە رووسیا بە توندی وەڵامی دەداتەوە. لە راستیدا ئەگەر رووسیا لەو دوو رۆژەی دوایدا ئاسمانی سوریای بە رووی تورکیادا نەکردایەتەوە، ئەوا ئەردۆغان تووشی شکستێکى راستەقینە دەبوو و چەتەکان لەبەر یەک هەڵدەوەشانەوە. سوپای داگیرکەری تورک زیانی زۆر گەورەتری بەردەکەوت و ئەگەری ئەوەش هەبوو بە ناچاری و بە شکستەوە لە ئیدلب بکشێتەوە، بەڵام کردنەوەى ئاسمانی سوریا لەلایەن رووسیاوە بەرووی دەوڵەتى تورکدا، بۆ ئەردۆغان بووە رێگایەکى دەربازبوون. سەرباری ئەوەش دەوترێت سوپای داگیرەکەری تورک لە شەڕی ئیدلب دا نزیکەى ١٢٠ سەربازی کوژراون و بریندار بوون. بێگومان ئەوە بۆ دەوڵەتى تورک دۆڕان و شکستێکى گەورەیە".


'ئەردۆغان لە مۆسکۆ دۆڕا'


ئۆک ڕاشیگەیاند، ئەردۆغان لەم ئەنجامەی زیاتر لەبەرچاو نەگرت، بۆیە چووە بەر دەرگای مۆسکۆ و قاچی پوتین و وتی، "ئاشکرایە ئەردۆغان لە مۆسکۆ لە ڕووی مۆڕالەوە تێکچووە و لە ڕووی دەروونیشەوە دۆڕاوە. دەستی لە ڕێگای ئێم٥ هەڵگرت، ڕێگای ئێم٤ بۆ حکومەتی سووریا کرایەوە. سەرائیب کەوتە دەستی هێزەکانی رووسیا و ڕژێم. سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ئیدلب هەرێمێکی زۆریان لەدەستدا. واتە ئەردۆغان لە مۆسکۆ دۆرڕا. ئەگەر ئەردۆغان و چەتەکانی لە ئیدلب سەربکەوتبانا لە ڕووسی سیاسی و سەربازیەوە بۆ ڕووسیا و ڕژێمی سوریا دەبووە شکستێکی گەورە. لە ئیستادا ئەگەر نەڵێین تێکچوون، بەڵام دەتوانین بڵێن دۆڕاون و سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ڕووی سیاسی و سەربازیەوە دۆڕان.


'ئەردۆغان لەدژی شۆڕشی ڕۆژئاوا هەموو شتێک دەکات و هەموو شتێک پێشکەش دەکات'


ئیدلب ستراتیژیە. ڕووسیا و ڕژێم دەستی لێهەڵناگرن. ڕێککەوتنی ئەردۆغان – پوتین سەرتاسەریە. چاوەڕێکراوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا هێزەکانی سوریا و ڕوسیا دەست بە هەڵمەتێکی تر بکەن. ئەردۆغان بەوە دەزانێت و ئاگاداریشە کە ناتۆ ناتوانێت راستەوخۆ بکەوێتە ناو ئەو شەڕە. لەبەرئەوە تەنگاو بووە. بە تەنها کارتێک لەدەستیدا ماوە. ئەویش کوردە. بوونی ئازادی و ستاتۆی ئازادی کورد و مۆدێلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. ئەردۆغان لە سوریا حساب لەسەر ئەمانە دەکات. بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەناوبچێت دەتوانێت هەموو شتێک بکات و هەموو شتێک پیشکەش بکات. بۆیە نەوتی سوریای کردە ڕۆژەڤ، بۆئەمەش لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا دەستی بە هەوڵەکانی کرد. هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیاش لەسەر ئەو بابەتە، بابەتێکی ترە. ئەگەر فاشیزمی ئەردۆغان لە ئیدلب تێکبچێت، چەتە فاشیستەکانیشی لەناودەچن. بۆیە دۆخەکە بۆ ئەوان مەترسیدارە و دۆناغەکە بەردەوامە.


'کورد ئیدی هاوسەنگیەکان دیاریدەکەن، هیچ هێزێک ناتوانێت پشتگوێیان بخات'


لەبارەی ڕۆڵی کورد و هەڵوێستی ئەمریکا و ڕووسیا لەبەرانبەر کورد ئۆک وتی، "لە ئیستادا کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەن بەرزترین عەقڵیەتی دیموکراسیە، پێداگیری لەسەر ژیانی دیموکرات و ئازاد دەکات، خاوەن بڕیار و هێلێ تێکۆشانن. ئەمە زۆر گرنگە. لەوەشگرنگتر ئاستی ئازادی، پەروەردە، عەقلیەت و بەرخۆدانی ژنانی کوردە. هەروەها کورد ئەو گەلەیە کە دوور لە نەتەوەپەرستی ئەتنیکی، زایەندی و مەزهەبی و هەوڵی دیموکراسی و ئازادی دەدات. بۆیە ڕێگا بۆ کورد کراوەیە. بۆیە ئەو کوردەی لە سەدەی ٢٠ سا شکستیخوارد، لە سەدەی ٢١ دا سەردەکەوێت و سەدەی ٢١ سەدەی کوردە. ئێمە مافدارین. کورد لە ئاستێکدایە کە کاریگەری لەسەر هاوسەنگیە سیاسی و سەربازیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت، هەروەها هەندێک جار هاوسەنگیەکان دیاریدەکات. تێکۆشانێکە کە نە ئەمریکا و نە ڕووسیا ناتوانن پشتگوێی بخەن. بەلام بە واتای ئەوە نایەت کە ئەو هیزانە بە شێوەیەکی ئەرێنی نزیکی کورد دەبنەوە. لە بابەتی سیاسەتی کورددا یان هەڵوێستیان بەرانبەر کێشەی کورد ، ناتوانین بڵێین ئەمریکا و ڕووسیا خاوەن دۆسیەیەکی باشن. نمونەی مەهاباد هەیە، پەیمانی جەزائیری ١٩٧٤ هەیە، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەیە. ڕووسیا نە لەکاتی ڕیال سۆسیالیزمدا و نە لە ئیستادا بە شێوەیەکی هەستیار هەڵوێستی بەرانبەر کیشەی کورد و گەلی کورد نیشاندا. ئیستا دەبینێت و هندێک تێدەگات، نابێت کورد پشتگوێبخات، لەبەرئەوەی لە چوار وڵات کاریگەریان هەیە و خاوەن ئەو تایبەتمەندیانەن کە باسمان کرد. دەبینرێت ڕووسیا بە شێوەیەکی کاتی و کۆنژۆنکتوری دەجوولێتەوە. ئێمە دەزانین کە تا چ رادەیەک دەتوانێت خۆی لەم دۆخە ڕزگار بکات.


لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
کورد ئۆک وتی، "ئەمریکا هەموو کاتێک خیانەتی لە کورد کردووە. پەدەکە خۆشی لەبارەی ئەمریکاوە دەڵێت، 'زۆر جار خیانەتی لە کورد کردووە'. مەبەستی پەدەکە بێگۆمان پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ ئەمریکادا. ئەمریکا بێگۆمان بە شێوەیەکی ئایدۆلۆژی و سنوردار نزیکی کورد دەبێت."



'گەلی کورد باوەڕی بە خۆی هەیە، بێ کورد کێشەکە چارەسەر نابێت'



ئۆک وتی، "کێ چی دەڵێت، گرنگ نییە، ئەگەر کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو هاوکێشەکاندا نەبن، نە کێشەکە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و بێگۆمان چارەسەریش نابێت. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەم بارەیەوە باوەڕی زۆریان بە خۆیان هەیە و پشتڕاستن. کاریگەری شۆرشی ڕۆژئاوا ، تێکۆشانیان لەدژی داعش، بە تایبەتی وێرەکی، قاڕەمانی ژنانی کورد لە بەرخۆداندا لەناو رای گشتی ئەمریکا و مرۆڤایەتیدا جێگایەتی تایبەت و گەورەی کردووەتەوە. لەسەر ئەم راستیە، ئەمریکا لە جێگەی پشتگریی ئاشکرا بداتە کوردانی رۆژئاوا، هیچ نەبێت بۆ رێککەوتنی کوردانی ڕۆژئاوا (ڕۆژئاوا – ئەنەکەسە) دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت. لەژێر ئەو حساب، سیاسەت و پلانە جیاوازەکاندا ، بێگۆمان ئێمە باش دەزانن هەندێک شتی تر هەیە.



کورد هەرچەند بەهێز بێت، زیاتر لە دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانن ڕۆڵ بگێڕن، هەروەها لەسەر ئەو بناغەیە دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا، ئەمریکا و هێزەکانی تر دروست بکەن.



ANF



🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
سەبری ئۆک: داگیرکەریی سەدە لە قۆناغی تێکشاندن و پاکتاوبووندایە



سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی، پاکتاوکردنى فاشیزمی ئەردۆغان دەبێتە هۆی پاکتاوکردنی داگیرکەریی سەدە. وتیشی "پێشهات و گەشەسەندنەکان رێک بەو رێڕەوەدا دەڕۆن. رەنگە ئەمەش دوا شەڕی ئێمە بێت لەگەڵ کۆماری تورکیادا". 



 

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان وتی، بەهاری راستەقینەی گەلانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە پاکتاوکردنی فاشیزمی ئەردۆغانی دوژمنی دیموکراسی و بە پاکتاوکردنى نەتەوە دەوڵەت و دەسەڵاتەکەیان بەدی دێت و ئێستاش لەو پرۆسەیەدان.


ئۆک رایگەیاند، فاشیزمی ئەردۆغان، کە نوێنەرایەتیى عەقڵییەتى داگیرکەریی سەدە دەکات، هەبوون و داهاتووی خۆی لەسەر چۆکشکاندنی کوردان و پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادی بونیاتناوە و چووەتە قۆناغێک، کە گەڕانەوەى بۆ نییە. راشیگەیاند "بە تەواوەتی کەتوەتە پرۆسەى تێکشکاندن و داڕمانەوە و بۆ ئەوەشە بەو شێوەیە بە زۆر خۆڕاگری دەکات".


ئۆک سەرنجی خستەسەر سوریا و وتى، چارەسەریی راست و ئاسان، چارەسەریی دیموکراتیکە، کە لە نێوان بەرێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتى سوریا و شام دا لە زووترین کاتدا پرۆسەى دانوستانی چارەسەریی هەمیشەی دابنێن.


ئۆک وتی "ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوا جنیڤ دەچێتە سوریا، یان شام".


سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی "دانوستانەکانى ئاستانا و سۆچی رۆحی ئەردۆغان، پوتین و روحانییە. ئەو رۆحە بە ناوی چارەسەری کاری زیندوکردنەوەى هێڵی نەتەوە دەوڵەتە، کە کورد بە نەبوو دەزانێت و حسابی بۆ ناکات، ئەگەر ناوەکەى بگۆڕێت، یان نەگۆڕێت هیچ لەو رۆحە ناگۆڕێت و ئەوان کار بۆ پاراستنى ئەو رۆحە دەکەن.


هەمووشیان جنیڤ قبوڵ دەکەن، زۆرێک لە چەتەکان کە پێیان دەڵێن 'ئۆپۆزسیۆن' و ئەو چەتانە، کە زۆربەیان لە ژێر کاریگەریی تورکیادان بەشداری لەو دانوستانانەدا دەکەن.


پلاتفۆرمی مۆسکۆ هەیە. ئەو پلاتفۆرمە لە ژێر کاریگەریی رژێمدایە. لە لیژنەى ١٥ کەسی جنێڤ دا بە ٤ کەس نوێنەرایەتیان هەیە.


پلاتفۆرمی ریاز هەیە. ئەو پلاتفۆرمە نوێنەرایەتیى 'ئۆپۆزسیۆن' دەکات. ٨ کەس دەنێرێت بۆ دانوستانەکانى جنێڤ، کە هەموو دانوستانکارەکان لە ١٥ کەس پێکدێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان سعودیە و تورکیاوە تاوەکو ئێستا چەند ناوی گروپی پلاتفۆرمی ریاز گۆڕاوە.


هەروەها داوا هەیە بۆ ئەوەى پلاتفۆرمی قاهیرە، یان کۆنگرە زیندوو بکرێتەوە. ئیدعا دەکرێت کورد لەوەدا بەشدارە. گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دەیانەوێت بەشداری ئەو کۆنگرەیە ببن. پلاتفۆرمی قاهیرە ٤ کەس دەنێرێت بۆ دانوستانەکانى جنێڤ، کە لە ١٥ کەس پێکدێت.


بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا ئەو هەموو پلاتفۆرمانە بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کورد و گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتى سوریا بۆ چارەسەر هەم خاوەن پرۆژەن و هەمیش لە هەموان ئامادەترن و ئەو مافەشیان هەیە. بەڵام هەم بەهۆی گوشارەکانى کۆماری تورکیا و هەم بەهۆی نزیکایەتى نایەکگرتوانەى ئەمریکا و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و باجدان بە رووسیا لەبەر کۆماری تورکیا، کورد و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا لە جنێڤ ئامادە نین. جنێڤێک، کە کورد لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریای تیادا نەبێت، ئەستەمە ببێتە چارەسەر. ئەوەش لە جنێڤ دا باسی لێوە دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا و ئەوەندەى ئێمە دەیزانین، تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرییەکیان بۆ نەکراوە.


دۆخی کۆماری تورکیای داگیرکەر و چەتە فاشیستەکانى لە سەرێکانی، گرێسپی و ئیدلب ئەوە دەسەلمێنێت، کە ئەو هێزەى پێی دەوترێت 'ئۆپۆزسیۆن'، بوونی نییە. ئەردۆغان وتەبێژی بۆ هەمویان دەکات و لە بریی هەموویان قسە دەکات. داعش، بەرەی نوسرە و سوپای ئازاد، کە سەر بە ئەردۆغانن خۆیان بە سەر ئەردۆغاندا بە خاوەن مافیش دەزانن.


لەو دۆخەدا کە 'ئۆپۆزسیۆن' پرژوبڵابوون و ریسوا بوون، چارەسەری راست و دروست چارەسەریی دیموکراتیکە، کە خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و شام بە خێرایی دەست بە قۆناغی دانوستانی چارەسەری هەمیشەیى بکەن. ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوا جنێڤ دەچێتە سوریا، یان شام. بۆ ئەوەش رووسیا دەبێت لە قسە زیاتر بە راستی بە رۆڵی خۆی هەستێت، شامیش نابێت وا بجوڵێتەوە، کە لە ٩ ساڵی رابردوودا هیچ شتێک رووی نەداوە و بە نزیکایەتیی راستەقینە و واقعیانە رێگا بە رووی چارەسەریدا بکاتەوە. لە دۆخێکى پێچەوانەدا هەڵبژاردنێک بە بێ کوردان و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رووبدات ئەوە یانی رووسیا و شام هەر لەسەرەتاى رێگاکەدا درۆڕاون. لە بریی ئەوەى شام ئەو راستییە ببینێت دەڵێن، 'ئێمە هەزار جار لەگەڵ کوردان دانیشین هیچی لێ بەدی نایەت' ئەوەى ئەسەد کاری عەقڵ نییە. هەروەها ئەوە نابەرپرسیارییە. دەبێت عەقڵییەتى بەعس، کە تا ئێستا نکۆڵی لە کوردان دەکات بگۆڕێت. ئەوەندەى ئێمە دەیزانین کورد و بەرێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا بۆ چارە
گذار دموکراتیک
#سەبری_ئۆک: کورد پێشەنگی سەدەی نوێیە سەبری ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی #کەجەکە سەرنجی خستەسەر سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە ئێستا وەک ١٠٠ ساڵ لەوە پێش بێ ئیرادە و بێ رێکخستن و بێ هێز نین. 🆔 @GozarDemocratic
سەری کراوە و ئامادەن. کورد و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ئاگاداری رۆڵ و پێگەى رووسیان، بۆیە دەبێت رووسیا ئەوە لەو بوارەدا بە کردەوە جێبەجێ بکات. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سەرنجڕاکێشە کە ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى تاوەکو ئێستا بۆ کوردان و بەڕێوەبەریی خۆسەر لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا لە رووی سیاسییەوە هیچ هەڵوێستێکى باشیان نیشان نەداوە. کورد و بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی روسیا بە دڵنیاییەوە ئێستا شیکاری بۆ هەموو ئەو دۆخانە دەکات".


ئۆک لە بەردەوامی قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر گرنگیى یەکێتیى کوردان و وتی:


"ئێستا یەکێتیى نەتەوەیى کورد بۆ گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگە. پرسی هەبوون و ئازادیی گەلەکەمان لە رۆژەڤدایە. لەبەر ئەوەش یەکێتیى نەتەوەیى بۆ کوردان زۆر پێویستە و چارەنووسسازە. کاتێک مرۆڤ بیر لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، فیدراسیۆنی رووسیا، یەکێتیى ئەوروپا و یەکێتیى ئەفریقا دەکاتەوە، ئەو کوردانەی نەک تەنها بەسەر چوار پارچەدا دابەش بوون، بەڵکو تانوپۆیان لەبەر یەک هەڵوەشاندونەتەوە، سەرباری ئەوەى تێکۆشانی ئازادی و هۆشمەندیی نەتەوەیى، یەکێتیى نەتەوەیى و ناسنامەى نەتەوەیى بەرەوپێشچووە، بەڵام هێشتا بونیاتنانی یەکێتیى نەتەوەیى لە دۆخێکدایە، کە دەبێت بە وردی قسەى لەسەر بکرێت و کاری بۆ بکرێت. گەلی کورد زۆر زۆر پارچە کراوە، دابەشکردنی گەلی کورد کە خاوەن پێگە نییە، من ناڵێم ئەوە چارەنووسە، ناڵێم ئەوە دۆخێکە و لێی تێناگەین، بەڵکو مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئەوە چ قەیرانێکە کە کورد هێشتا ئازاری قورسی نەبوونی یەکێتیى دەچێژێت. بە دڵنیاییەوە ئەوە پەیوەندیى بە تایبەتمەندیی داگیرکەریی سەد ساڵەوە هەیە و پەیوەندیی بە کاریگەریی ئەو داگیرکەرییە بە سەر چین و توێژەکانى کوردەوە هەیە. لەبەر ئەوەش ئێمە کردومانە و نەمانکردووە، بەڵام هێشتا ئەوەمان بۆ تێکنەشکاوە. هەموو پێشهاتەکان و گەشەسەندنەکان، کۆمەڵگە و مێژوو، فەرمان بە رێکخستن و سیاسەتمەدارانى کورد دەکات، کە دەبێت کورد بە خێرایی و دەستوبرد یەکێتیى خۆی بونیات بنێت. ئەوە داوا و خەونی هەموو کوردێکە. کێ لەوە هەڵبێت، خۆی لە کاروبارەکانى بشارێتەوە و لە ئەستۆیان نەگرێت، مێژوو و کۆمەڵگە لێی خۆش نابن. رێبەر ئپۆ زۆر کاریکردووە بۆ یەکێتیى نەتەوەیی. هەموو کات فیکر و رامانى خۆی خستووەتەڕوو. رێبەر ئاپۆ زۆرترین کاریکرد بۆ یەکێتیی کوردان. تاوەکو تێگەیشتن لە دیالکیتیکى نێوان پارچەکانى کوردستان دروست نەبێت زۆر قورسە کە هەر پارچەیەک بە تەنها خۆی بتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بکات. هەر دەستکەوتێک لە هەر پارچەیەک تاوەکو مرۆڤ بە دەستکەوتی هەموو پارچەکانی نەبینێت پێشخستن و گەشەپێدانی قورس دەبێت. خۆی لە خۆیدا هێزە داگیرکەرەکان بەپێى ئەو دیالکتیکە سیاسەتى خۆیان داڕشتووە و سیاسەتەکەیان لەو چوارچێوەیەدا لە دژی کورد بەڕێوەدەبەن.


درێژەی هەیە.



ANF



🆔 @GozarDemocratic