گذار دموکراتیک
1.62K subscribers
8.52K photos
3.68K videos
600 files
5.5K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
ارتی پەنابەرانیش وەک چارەسەری دەبینن."



ANF



🆔 @GozarDemocratic
‏دیسیپلین هۆکاری بردنەوەی چین!

چین تەنیا بە ئەو دەرفەتە پزشکی و تکنۆلۆژیەی کە هەیەتی کرۆنای شکەست نەدا، بەشێکی زۆر لە هۆکاری سەرکەوتنی چین لە بەرابەر هێرشی کرۆنا، دەگەڕێتەوە بۆ کولتوری دیسیپلین خوازی کە لە تاک و کۆمەڵگای چیندا هەیە و ئەو ئەزموونە مێژووییەی کە لە شێوازی شەڕدا هەیەتی!؟

لەبیر نەکەین کە یەکەمین رسالەی شەڕ کە زیاتر لە ٢١ سەدەی پێش نووسراوە و هێشتا کارایی هەیە، لەلایەن چینیەکانەوە نووسراوە، مەبەستم رسالەی هونەری شەڕە کە لەلایەن سون تزوە نووسراوە و هاوکات فەلسەفەی وەحدەتی وجود کە مێحوەری باوەڕی ئاسیای دوور، بەتایبەت چینە، ئەو کۆمەڵگایە لە چقبەستوویی و دوگماتیسم پاراستووە و بۆیە بە جێگای تەوەکۆڵ و دەست لەسەر دەست راوەستان بە پاڵپشتی بە تێگەیشتن و ژیری خۆیان بۆ چارەسەری دەگەڕن و خۆیان تەتبیق دەدەن لەگەڵ پێشکەوتنەکان و ئەساسەن رازی پێشکەوتنی ئەو هەرێمە بە چین، ژاپۆن، کورە و... دەگەڕێتەوە بۆ ئەم تاییەتمەندیە، فەلسەفەکەیان نە دەکەوێتە داوی موتڵەقگەرایی نە نسبیگرایی بێڕەویە (موفرەت)!؟


#ئەهوەن_چیاکۆ



🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشی یەکەم

ژیان و تێکۆشانی #سیامەند_موعینی کوڕی شەهید #سولەیمان_موعینی، پێشمەرگەی دێرین، چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ و لە ئێستادا هاوسەرۆکی #پژاک لە بەرنامەی تاراوگە


🆔 @GozarDemocratic
بۆچی ئۆجالان گرنگە؟

هەردوو نووسەر thomas jeffrey miley و federico venturini لە کتێبێکیاندا بە ناونیشانی ''ئازادی ئێوە و من: عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد لە تورکیای ئەردۆغاندا"، شیکردنەوە بۆ کەسایەتیی و شۆڕش و هزری ڕێبەری گەلی کورد دەکەن، ڕۆژنیوز وەرگێڕانی پاشکۆی کتێبەکە بڵاودەکاتەوە، بەناونیشانی بۆچی ئۆجالان گرنگە؟.




🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
بۆچی ئۆجالان گرنگە؟ هەردوو نووسەر thomas jeffrey miley و federico venturini لە کتێبێکیاندا بە ناونیشانی ''ئازادی ئێوە و من: عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد لە تورکیای ئەردۆغاندا"، شیکردنەوە بۆ کەسایەتیی و شۆڕش و هزری ڕێبەری گەلی کورد دەکەن، ڕۆژنیوز وەرگێڕانی…
بۆچی ئۆجالان گرنگە؟

هەردوو نووسەر thomas jeffrey miley و federico venturini لە کتێبێکیاندا بە ناونیشانی ''ئازادی ئێوە و من: عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد لە تورکیای ئەردۆغاندا"، شیکردنەوە بۆ کەسایەتیی و شۆڕش و هزری ڕێبەری گەلی کورد دەکەن، ڕۆژنیوز وەرگێڕانی پاشکۆی کتێبەکە بڵاودەکاتەوە، بەناونیشانی بۆچی ئۆجالان گرنگە؟.




دەقی پاشکۆی کتێبەکە بەمشێوەیەیە:

ئەوەی لە گرنگی ئۆجالان تێبگەین، پێویستە خۆمان لە تاکگەرایی و ڕۆژهەڵاتناسی دەربازبکەین. تاکگەرایی لەسەر بنەمای جیابوونەوەی نەزانانەی تاک لە کۆمەڵگا بونیادنراوە، بەوشێوەیە شکۆدارکردنی تاک لەسەر حسابی کۆمەڵگا و لەهەمان کاتدا بچوککردنەوەی ئەم سیاقە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەی کە تاک تێیدا لەدایک دەبێت. سەرەڕای ئەمەش، لایەنگرانی ئەم ئایدیۆلۆژیایە هەوڵی بچوککردنەوەی گرنگی کەسایەتی کارێزمایی دەدەن بەبێ ئەوەی لەوە تێبگەن کە بۆچی و چۆن ئەم کەسایەتییە لە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکدا جەوهەرییە.

زۆربەی چەپەکانی خۆرئاوا بە ئاگایی و نائاگایی توش بەپەتای خۆرهەڵاتناسی بوون و هەوڵی کەمبایەخ یاخود ڕەتکردنەوەی نووسینەکانی ئۆجالان دەدەن. بەپێچەوانەوە، نابێت لەبیرمان بچێت نووسینەکانی ئۆجالان ئیلهامبەخشی دیموکراتیترین و ڕادیکاڵترین شۆڕشە لەسەدەی ٢١یەکدا، ئەمیش شۆڕشی رۆژئاوا-یە.

لیبڕاڵکان و هەندێ لە چەپەکان لە ڕۆژئاوا کە پۆزتڤیزم لەناویاندا زاڵە و شیکارەکانیان بە دەرکەوتنی ڕووکەشی قەتیسکراوە، ڕەخنە لە بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردی دەگرن. لەبەرئەوەی وێنەی ئۆجالان لەهەمووشوێنێکدا هەیە، بەبێ ئەوەی بە قوڵی ڕاڤەی ئەوە بکەن کە وێنەکان دەربڕی چین لە یادەوەری سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلی کورددا. لەهەمان کاتدا، قەتیسکردنی فەلسەفەی ئۆجەلان بۆ وێنە، شێوەیەکی ترە لە نادادپەروەری بەرانبەر ئۆجالان.

لەڕێگەی زاڵبون بەسەر ئەو ئایدۆلۆژیایانەنی کە سەرمایەداریی و کۆڵۆنیاڵیزم بەهێز دەکەن، ئەم کاتە تێدەگەین، کە ئۆجالان، وەکو فەیلەسوفێکی سیاسی و ڕێبەری کورد پێویستە لە چارەسەرکردنی پرسی کورد، یاخود بۆ هەر هەوڵێک بەرەو پڕۆسەی ئاشتیی سیاسی. دەوڵەتی تورک لەبەرئەوەی ئەم ڕاستییە دەزانێت، هەوڵدەدات ئۆجالان لە هەر چارەسەرییەکی دادپەروەرانەی پرسی کورد دووربخاتەوە، بۆ ئەوەی داواکاری و مافە سیاسی و کەلتوریەکانی گەلی کورد بێهێز و لاواز بکات. لەم سیاقەدا، ئۆجالان دەربارەی دەستگیرکردنەکەی لە ساڵی ١٩٩٩ دا گوتی ''ئەوان واقیعی کۆمەڵایەتیی کورد لە کەسایەتیی مندا بە ئامانج دەگرن''. لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا، لەم کاتەدا کە گەلی کورد ڕووبەڕووی هەموو شێوەکانی پەراوێزخراو و نکوڵیکردن ببووەوە لەلایەن سیاسەتێکی داڕێژراوی دەوڵەتی تورکیاوە، بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد بە ڕێبەرایەتی ئۆجالان وەڵامێک بوو بۆ ڕزگارکردنی شوناسی کورد لە لەناوچوون.

ئەوەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بە ڕێبەرایەتی ئۆجالان لە ڕێگەی کردار و خەباتی شۆڕشگێرییەوە کردووکیانە بریتی بووە لە پاراستن و هێشتنەوەی بوونی کورد لە ڕوانگەی کەلتووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە. وەکو هانا ئارێنت گوتویەتی، ''کردار، ئەگەر بەشداری لە دامەزراندن و هێشتنەوەی کیانێکی سیاسی بێت، ئەوا دۆخێک بۆ مانەوە (لەبیردامانەوە) درووست دەکات، ئەمەش بۆ مێژوو جێدەهێڵین".

بەواتایەکی تر، ئۆجالان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد بووون بە بیرەوەری سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلی کوردی ستەملێکراو. بەمشێوەیە، تێدەگەین کە بوونی کورد بە تایبەت لە باکور زۆر بە نزیکییەوە پەیوەستە بە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و ڕێبەری زۆر خۆشەویستیان، ئۆجالان. ئەمە زۆر بەئاسانی لەڕێگەی ئەدەب، هونەر، و مۆسیقای کوردیدا درکی پێدەکرێت. بەمشێوەیە، هەر چارەسەرییەکی پرسی کورد لە باکور کە ئۆجالانی تێدا دەربکرێت، بەواتای دەرکردنی بیرەوەری سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد دێت. لەم دۆخەدا، بەرخۆدان ڕوودەدات، و جەنگ دەستپێدەکات.

لەبەرئەوەی هەموو پڕۆژەی شۆڕشێک پڕۆژەیەکی پەروەردەییە، ئۆجالان زۆربەی کاتەکانی لە باکور و ڕۆژئاوا بە پەروەردەکردن و بنیادنانی شوناس و کەسایەتیی کورد تەرخانکردووە. پەروەردەکەی جەختی لە درووستکردنی کوردێکی خاوەن کەسایەتییەکی ئازاد و بەهێز دەکرد و توانادار بە ئیرادەی ئازاد و ئامادەیی بەشداری کردن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی. بە واتایەکی تر، ئۆجالان کوردێکی خاوەن کەسایەتییەکی چالاک و زۆر سیاسی درووستکرد کە خەبات دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافە کۆمەڵایەتی، کەلتووری و سیاسیەکانی بە ڕێگەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە. لەماوەی ڕۆژانەیدا، ئۆجالان بۆ ماوەی دەیەیەک ڕووبەڕوو وانەی فێرکاری بە هەزاران کەس لە باکور و ڕۆژئاوا گووتوەتەوە. ئۆجالان، فێرخوازانی فێری مێژووی ڕادیکاڵ، فەلسەفە، کۆمەڵناسی و نەریتەکانی شۆڕشگێڕی دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا مێژووی شاردراوەی ژنی فێر دەکردن. فێری ئەوەی کردن کە چۆن شۆڕشگێڕ بن. بەمشێوەیە، ئۆجالان، تەنیا ڕێبەرێکی کورد نی یە، بەڵکو بیرکەرەوە
گذار دموکراتیک
بۆچی ئۆجالان گرنگە؟ هەردوو نووسەر thomas jeffrey miley و federico venturini لە کتێبێکیاندا بە ناونیشانی ''ئازادی ئێوە و من: عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد لە تورکیای ئەردۆغاندا"، شیکردنەوە بۆ کەسایەتیی و شۆڕش و هزری ڕێبەری گەلی کورد دەکەن، ڕۆژنیوز وەرگێڕانی…
یەکی شۆڕشگێڕ، ڕاهێنەر و مامۆستاشە. هاوشان لەگەڵ پابەندبوونی بە پەروەردەوە، ئۆجالان نوسەرێکی پڕبەهەمە، نوسەری زیاد لە ٤٠ پەرتووکە. بۆ ئۆجالان، تیۆر و پڕاکتیک لێک جیاناکرێنەوە. ئۆجالان، ئایدیای دەهزراند و پڕاکتیکی دەکرد لەکاتێکدا مەرەکەبەکەی هەر تازەبوو. ئۆجالان، لە ڕەگەوە زۆر بە بەهێزی بە گەلی کوردەوە بەستراوەتەوە.

یەکێک لە گرنگترین ئەو شتانەی ئۆجالان بەدەستی هێناوە ئەوەیە کە ئامرازی سیاسی و فەلسەفی بۆ ژنان فەراهەمکردووە بۆ ئەوەی خۆیان لە هاوڵاتییەکی ناچالاک و بهێزەوە بگۆڕن بۆ هاوڵاتییەکی چالاک، بەهێز و شۆڕشگێری زۆر ڕۆشنبیر. ئۆجالان توانی ئەمە لە ناوچەیەکدا بکات کە باوکسالاری زۆر بە قوڵی لەناو هەموو خانەیەکی کۆمەڵگادا ڕسکاوە. دوای قۆناغێکی درێژی پەروەردەکردنی گەلی کورد و ڕاگەیاندنی پێویستی ''کوشتنی نێری زاڵ''_کە نوێنەرایەتی باوکسالاری لەناو هەموو ئەندامێکی کۆمەڵگادا دەکات، ژنان ژیانی ماڵداریان بەجێهێشت و بەشداری ژیانی گشتی و سیاسیان کرد.

شایەنی ئاماژەپێکردنە، کە پێش سەرهەڵدانی بزوتنەوی ڕزگاریخوازی کوردی بە ڕێبەرایەتی ئۆجالان، ژنان نەیاندەتوانی بەبێ ڕەزامەندی پیاوی زاڵ ماڵ بەجێبهێڵن. لەهەمان کۆمەڵگادا، سوپاس بۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردی و ڕێبەرایەتیەکەی، ژنان بوون بە شۆڕشگێڕ و شەڕڤان دژ بە فاشیزم و دەوڵەت. لەگەڵ ئەوەی ئۆجالان ئامرازە فەلسەفیەکانی بۆ بەهێزکردنی ژنان دەستەبەر کرد، هەروەها بکەری سەربەخۆی ئەوانی پاراست بۆ پێشڕەوەیکردن بۆ شۆڕش. هەمان ئەو ژنانەی کە ڕێبەرایەتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن، ئەو ژنانەی ڕەقە-ی پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامیان ڕزگارکرد، ئایدیاکانی ئۆجالان وەگەردەخەن و جێبەجێیدەکەن بۆ ئەوەی ئازادی ژن بپارێزن و گەشەی پێبدەن لەهەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا. ئەمە نێشانی دەدات ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کورت ناکرێنەوە بۆ ئۆجالان، یان هەر فیگەرێکی تری دەرەکی_ بەڵکو، ئەوان خود-بەهێزن. ڕێگای ئۆجالان بۆ سۆشیالیزم لە ڕێگەی کوشتنی نێری زاڵەوەیە. وەکو خۆی دەڵێت، ''کوشتنی نێری زاڵ پرینسیپی سەرەکی سۆشیالیزمە.'' بۆ ئۆجالان، کوشتنی نێری زاڵ ''کوشتنی فاشیزم، دیکتاتۆریەت و ستەمکاری یە". ئەگەر ئەمە یەک واتای هەبێت ئەوا بریتییە لە گواستنەوە و گەشەسەندنی کۆمەڵگای کوردی بەرەو ئازادی لەڕێگەی پەرەسەندنی ئازادی ژنان و لەناوبردنی باوکسالارییەوە. لەبەرئەوەیە کە هەمیشە ژنانی شۆڕشگێڕی کورد ئازادی خۆیان دەبەستنەوە بە ئازادی ئۆجالانەوە.

لەکاتی نووسینی ئەم پاشکۆیەدا، بەخاڵێک گەیشتم کە دەمەویست لەسەر ڕۆڵی ئۆجالان لەسەر ئازادی ژن بنوسم. دایکم، کە تەمەنی ٥٠ ساڵە، هاتە ژوورەکەم و سەرقاڵ بوو لە گەڕان بەدوای شتێکدا لەناو جانتاکەیدا. بەڕێکەوت دایکم وێنەیەکی زەردی ئۆجالانی دەرهێنا کە لەسەری نوسرابوو: ''ئازادی بۆ ئۆجالان- Free Ocalan!'' دایکم هەمیشە ئەم وێنەیە لەناو جانتاکەیدا هەڵدەگرێت. دایکم نەخوێندەوارە و بەپێی قسەکانی ئەوبێت، باوکی ڕێگەی نەداوە بچێت بۆ مەکتەب لەبەرئەوەی لەو کاتەدا [خوێندنی ژن] شەرمەزاری بووە. دایکم زۆر ئارەزووی کردووە بچێتە مەکتەب و چەندین ڕۆژ گریاوە دوای ئەوەی چوونە مەکتەبیان لێ قەدەغەکردووە.

لێم پرسی، ''دایکە، بۆچی وێنەی ئۆجالان لەناو جانتاکەتدا هەڵدەگری؟''

بە زەردەخەنەیەکەوە، وەڵامی دامەوە و گووتی، ''لەبەرئەوەی خۆشم دەوێت.''

گووتم، ''بۆچی؟''

دایکم بۆی ڕوونکردنەمەوە: ''ژنان ترسیان لە قسەکردن هەبوو لەبەردەم پیاواندا. بەڵام دوای قۆناغبەندی پەروەردەیەکی تۆکمە لەلایەن بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، ژنان دەیانتوانی ڕووبەڕووی پیاوان ببنەوە و بوێرانە قسەیان لەگەڵ بکەن، تەنانەت ئاڵەنگاری پیاویشیان دەکرد. ئۆجالان ترسی لە هەناوی ژندا کووشت. ئۆجالان لاوازی و بێهێزی لەناو ئێمەدا کووشت''. بە دەربڕینێکی تر، ئۆجالان یارمەتیدەربوو لە گۆڕینی ژن لە ئۆبێکتەوە بۆ سوبێکت.

دوای ئەوەی ئۆجەلان ڕفێندرا و لە ژووری تاکەکەسی لە دوورگەی ئیمڕالی گۆشەگیر کرا، زۆربەی کاتەکانی خۆی بە خوێندنەوەی پەرتووکی سیاسی و فەلسەفی تەرخانکرد، ئۆجالان زیاتر لە ٣٠٠٠ پەرتووکی لە زانستەکانی کۆمەڵایەتی و سرووشتی خوێندەوە_ بۆ ئەوەی ژیرانە بەردەوام بێت، هەروەها بتوانێت چارەسەرێک بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە لەگەڵ بە دیموکراتکردنی تورکیا. لە ئیمڕالی، سەرەڕای مامەڵە قورس و نامرۆییەکانی گرتووخانە، ئۆجالان گەشەی بە ئایدیاکانی دەربارەی ڕێگە بەرەو ئازادی و دیموکراسی دا. لە بەندیخانە، دەستیکرد بە ڕەخنەکردنێکی قوڵی خۆی و ڕەتکردنەوەی هەندێ بیرسای دۆگمایی و بنەڕەتی، وەکو دەوڵەت-نەتەوە، و دەوڵەتگەرایی. ئۆجالان لە پەرتووکی بەرگری کردن لە گەلێک-دا دەنوسێت:

ئەگەر من بەهەرشتێک تاوانباربم، ئەوا ئەو ڕاستییەیە کە من کەلتووری شەڕ و جەنگم قبوڵکردبوو. ببوم بە بەشێک لەو [کەلتوورە] لەوکاتەوەی ئاینئاسا باوەڕموابوو کە پێویستە خاوەن دەوڵەت بین بۆئەوەی ئازادبین، بەو شێوەیە لەسەرمانە بۆی بجەنگین. تەنیا ژمارەیەکی کەم لەو
گذار دموکراتیک
بۆچی ئۆجالان گرنگە؟ هەردوو نووسەر thomas jeffrey miley و federico venturini لە کتێبێکیاندا بە ناونیشانی ''ئازادی ئێوە و من: عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد لە تورکیای ئەردۆغاندا"، شیکردنەوە بۆ کەسایەتیی و شۆڕش و هزری ڕێبەری گەلی کورد دەکەن، ڕۆژنیوز وەرگێڕانی…
انەی شەڕ بۆ ئازادی و چەوساندنەوە دەکەن، دەتوانن خۆیان لەم نەخۆشیە بپارێزن. بەمشێوەیە، من نەک تەنیا لە چاوی ئەوانەی سیستەمیان بەڕێوەدەبرد تاوانباربووم، بەڵکو لە ڕوانگەی خەباتم بۆ ئازادی کە هەموو ئەوەی هەمە پێمبەخشی بوو.

بەمشێوەیە، ئۆجالان بەم دەرئەنجامە گەیشت کە دەوڵەت-نەتەوەی ناوەندیکراو وەڵام نییە بۆ پرسی کورد، لەبری ئەوە، ''نەتەوەی دیموکراتی'' خستەڕوو، ئەم پڕۆژەیەی لە ژێر کاریگەری شارەوانی ئازادی' موورای بوکچیندا پەرەپێداوە. وەکو ڕووانگەی سیاسی، نەتەوەی دیموکرات بەرانبەر بە دەوڵەت-نەتەوە دەوەستێتەوە. بەپێچەوانەوە، دەوڵەت-نەتەوەی ناوەندیکراو ئامانجی درووستکردنی نەتەوەی هەژموونگەرایە، تواندنەوە (ئەسیملەیسیۆن) هەموو کەلتوور و زمانەکان لەڕێگەی ئەندازیاری کۆمەڵایەتی، لەکاتی پێویستدا، لە ڕێگەی تووندوتیژی ڕووتەوە، نەتەوەی دیموکرات ئامانجی بیاتنانی برایەتی (یەکێتی)، دیموکراسی، ئاشتی و ئازادییە، نەک هەر تەنیا لەناو حوکمڕانی سیاسی کوردستاندا، بەڵکو لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەروەها، سوبێکتی (کیانی) سیاسی لەناو نەتەوەی دیموکراتدا شۆڕشگێڕی سیاسی بەکاردەهێنن لەگەڵ هێز بۆ بەڕێوەبردنی ژیانیان لەڕێگەی بەشداریکردنیان لە دامەزراوە خۆجێیەکان و کۆمەڵەکان کە لەلایەن هەموو گەلەوە بنیاتنراون. ئەو کۆمەڵانە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکتریدا دەبەستن لەسەر ئاستی خۆجێی، هەرێمی، نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا.

لەبەر پێویستی ڕۆلی ئۆجالاندا لە پڕۆسەی ئاشتیدا، ئامانجی کۆتایی نێردراوەکان بریتی بوو لە ''چاودێریکردنی دۆخی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا و سەرنجی زۆریان لەسەر دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان بوو لە گرتووخانەی ئیمڕالی لە ڕیگەی داواکردنی سەردانی کردنی". بە ئامانجی بەشداریکردن لە ''دەستپێکردنەوەی گفتووگۆکانی پڕۆسەی ئاشتی".



لەماوەی لێکۆڵینەوەکانی پڕۆسەی ئاشتیدا، ئۆجالان لەژێر گۆشەگیری تەواوەتیدا بوو، نێردراوانی (کۆمسیۆنی مافەکانی [هاوڵاتیانی] ئەوروپا و تورکیا EUTCC) وەکو لەم پەرتووکەدا دەردەکەوێت، ئەم گۆشەگیرییەی سەر ئۆجالانیان وەکو''کردارێکی بە مەبەست'' کە ''پێکدێت لە یەکێک لە ترسناکترین پێکهێنەرەکانی سیاسەتی تاوان و جەمسەرگرتن کە لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە جێبەجێکراوە بەرانبەر بە بزوتنەوەی ئازادی کورد لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا. ''نێردراوان هۆکارەکان لە پشت ئەم کردارەوە بەو شێوەیە ڕوون دەکەنەوە: ''لەبەرئەوەی ئۆجالان وەکو سیمبوڵی نەتەوەیی کوردی لەلایەن زۆربەی کوردانەوە سەیردەکرێت. لەبەر کەسایەتی کاریزمایی، ووشەکانی قورساییەکی زۆر لەناو بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردی هەڵدەگرێت. [ووشەکانی] ئۆجالان کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر بواری سوبێکتی سیاسی لەنێو زۆربەی لایەنگرانی-دا هەیە.''

لە نامەیکی نووسینگەی حاکم مووسادا بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ئەوروپی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەشکەنجە مامەڵەی نامرۆیی و سوکایەتی پێکردن یان سزادان، حاکم مووسا جەخت لەسەر ڕۆڵی ئۆجالان دەکاتەوە:

نێردراوانی ئاشتی نێودەوڵەتی کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی [هاوڵاتیانی] ئەوروپا و تورکیا پشتگیری دەکرێت، بەم دەرئەنجامە گەیشتوون، بۆئەوەی بە گفتووگۆی ئاشتی ڕاستەقینە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیادا بگەین، عەبدوڵڵا ئۆجالان، کە کەسایەتییەکی گرنگە، دەبێت بەبێ هیچ مەرجێک لە گرتووخانە ئازاد بکرێت. بەمشێوەیە [ئۆجالان] دەتوانێت پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لەسەر مێزی گفتووگۆکان بۆ چارەسەری پرسی ماوەدرێژی کورد لە تورکیا و بەدیموکراتکردنی تورکیادا بگێڕێت.

بە کورتی، پێویستە ئۆجالان سەرەکیرتین و چالاکترین بەشداربوو بێت لە هەرجۆرە چارەسەرییەکی ئاشتیانە. بەبێ [ئۆجالان] هیچ چارەسەرییەک بوونی نابێت لەبەر پەیوەندیی بنچینەیی بە گەلی کورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردەوە. هەروەها، [ئۆجالان] دەستپێشخەری پڕۆژەی ئازادیخوازییە کە ئامانجی بە دیموکراتی کردنی تورکیا و پرسی کوردە بە شێوەیەکی ئازاد و ئاقڵانە. سەرەڕای ئەمەش، ئۆجالان و ئایدیاکانی هێز و واتای زۆریان لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی-دا هەیە. بەم شێوەیە، ڕۆڵی [ئۆجالان] زۆر گرنگە و یەکلاکەرەوەیە لە فشارخستنەسەر بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد بەرەو ئازادی و دیموکراسی، بەهێزکردنی گەل لە سیاسەتی فەزای-گشتی چارەی خۆنووسین.

سەرچاوە:

ئەم وتارە پاشکۆی پەرتووکی ''ئازادی ئێوە و من: عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد لە تورکیای ئەردۆغاندا"یە.



ROJNEWS



🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from اتچ بات
‍ ‏وشیارکردنەوەی #سەرۆک_ئاپۆ بۆ دۆخەکە بە بنەما بگرین هەڤاڵان، هەم ژیان ڕانەوەستێنین هەم بە تەدبیر بین!

کاتێک موحەمەد ئۆجەلان رۆیشتە لای سەرۆک ئاپۆ، سەرۆک ئاپۆ دەڵێت: با تەوقە نەکەین و وادیارە تۆ هەڵامەتت هەیە، سەرۆک بە ناوبەر لە ئەو سەری مێزەکە دوور لە براکەی دادەنیشێت، سەرۆک لێرە وەک بەردەوام تەدبیر دەگرێت: تەدبیری ئەوەی نەک دەوڵەت لەم هەلە کەڵک وەربگرێت و بەشێوەیەک هەوڵی لەناوبردنی بدات و دواتر بانگەشە بکات کە لەو دیدارەدا لە لای براکەیەوە تووشی کۆرۆنا بووە!

هاوکات سەرۆک بەم کردارە سیمبولیکەی وشیارمان دەکاتەوە کە مژارەکە گرنگ و مەترسیدارە و پێویستە خەمسارد نەبین. هاوکات دەڵێت کۆرۆنا برا ناناسێ و پێویستە هەرکەس تەدبیری خۆی بگرێت. کەسێک خۆی لەبەرامبەر بەڵایان نەپارێزێ، ناتوانێت دەورووبەر بپارێزێت و کەسێک لەبەرامبەر دەورووبەر بێ بەرپرسیار بێت، ناتوانێت گەل، کۆمەڵگا، رێکخستن و هەڤاڵێتی بپارێزێ.

هەرچەند ئێمە فیدایی گەلیش بین، پێویستە سەکن و ئیرادەی فیدایی بوونمان ئاسان و خۆڕایی خەرج نەکەین. کۆرۆنا دەتوانێ دەرفەتێکیش بێت بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ دیسیپلین و تەدبیری جەوهەری و ئیرادەی پاراستنی جەوهەری و خواست و کولتووری خۆ بەڕێوەبەری.

ئێستاکە زیاتر لە شرۆڤە و لێگەڕین بۆ سەرچاوەی دەرکەوتنی کۆرۆنا، پێویستە لە سەرچاوەی تەدبیری خۆپارێزی، یەکترپارێزی و هەموان پارێزی قووڵبینەوە و لەو بوارەدا بۆ یەکتر وشیارکردنەوە چالاک بین.

کۆرۆنا چ دروستکراوی سەرمایەداری، چ لە ئاکامی هەڵەیەکی مرۆڤ بێت، چ کاردانەوەیەکی سروشت، دیسان شتێک لە مژاری خۆپاراستن ناگۆڕێت و پێویستە خەمسارد نەبین، وەک شەڕێکی بیۆلۆژیک بیبینین و هێزی خۆ پارێزی و ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەمان بە سیستەم و دیسیپلین بکەین و بیشکێنین. لێرەوە داوا لە هەموو هەڤاڵان دەکەم وشیاری خۆیان و دەورووبەری خۆیان. پێویستە ژیان ئاوا بکەین!؟



#ئەهوەن_چیاکۆ


🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from Aryen TV
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
♦️قسەکانی دکتۆر ئەفغەمزادە، مامۆستای زانکۆی سنە سەبارەت بە ویروسی کۆرۆنا و چارەسەری ئەو نەخۆشینە

@aryentvnews
‏مسئله‌ی بهداشت جامعه نیز موضوعی بسیار حساس است و به اندازه‌ی آموزش حائز اهمیت می‌باشد. بنیان، هستی و آزادی جامعه‌ای که با امکانات ذاتی خویش قادر به تأمین سلامت خویش نیست، یا مورد تهدید واقع است یا به کلی از دست داده شده. 


📚 مانیفست تمدن دمکراتیک – ‎#کتاب_سوم

✍🏻 عبدالله اوجالان




https://t.me/joinchat/AAAAAEPfglh3P0aCVQR1HQ
ده ها تن از شهروندان آزادیخواه در روژاوای کردستان در اعتراض به بازداشت زینب اسماعیلی یکی از مادران صلح در شرق کردستان تظاهرات کردند.

بنابه گزارشات رسیده به آرین تی وی، امروز ده ها تن از خلق شهبا از توابع روژاوای کردستان به منظور حمایت از زینب اسماعیلی معروف به دایه زینب، یکی از مادران صلح در شرق کردستان، با برپایی راهپیمایی رژِیم ایران را محکوم کردند.

زینب اسماعیلی در روز ٢٧ فوریە سال جاری توسط نیروهای امنیتی رژیم ایران بازداشت شده است.

☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
⬇️⬇️⬇️

🆔@kjar_2014
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ده ها تن از شهروندان آزادیخواه در روژاوای کردستان در اعتراض به بازداشت زینب اسماعیلی یکی از مادران صلح در شرق کردستان تظاهرات کردند.

بنابه گزارشات رسیده به آرین تی وی، امروز ده ها تن از خلق شهبا از توابع روژاوای کردستان به منظور حمایت از زینب اسماعیلی معروف به دایه زینب، یکی از مادران صلح در شرق کردستان، با برپایی راهپیمایی رژِیم ایران را محکوم کردند.

زینب اسماعیلی در روز ٢٧ فوریە سال جاری توسط نیروهای امنیتی رژیم ایران بازداشت شده است.

☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
⬇️⬇️⬇️

🆔@kjar_2014
یەکەمین کۆنفرانسی ڕاوێژی گەل - #پژاک


كۆنفرانسی راوێژی گه‌ل تایبەت بە كار و خه‌باتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان- پژاك رۆژی ۲۹-ی مانگی فێبریوەری له‌ شاری ستۆکهۆڵم به‌رێوه‌چوو



كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ سروودی ئەی رەقیب و ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ به‌رزراگرتنی یادی شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی کوردستان ده‌ستیپێکرد، لە لایەن هاوسەرۆکی پژاك به‌رێز سیامه‌ند موعینی هەلومەرجی سیاسی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاوتوێ کرا و دواتر بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان هێنایە زمان.




https://www.youtube.com/watch?v=UciK4g6Vvv0


🆔 @GozarDemocratic
kjar جامعه زنان آزاد شرق کوردستان
ده ها تن از شهروندان آزادیخواه در روژاوای کردستان در اعتراض به بازداشت زینب اسماعیلی یکی از مادران صلح در شرق کردستان تظاهرات کردند. بنابه گزارشات رسیده به آرین تی وی، امروز ده ها تن از خلق شهبا از توابع روژاوای کردستان به منظور حمایت از زینب اسماعیلی معروف…
ده ها تن از شهروندان آزادیخواه در روژاوای کردستان در اعتراض به بازداشت زینب اسماعیلی یکی از مادران صلح در شرق کردستان تظاهرات کردند.


بنابه گزارشات رسیده به آرین تی وی، امروز ده ها تن از خلق شهبا از توابع روژاوای کردستان به منظور حمایت از زینب اسماعیلی معروف به دایه زینب، یکی از مادران صلح در شرق کردستان، با برپایی راهپیمایی رژِیم ایران را محکوم کردند.


 زینب اسماعیلی  در روز ٢٧ فوریە سال جاری توسط نیروهای امنیتی رژیم ایران بازداشت شده است.




🆔 @GozarDemocratic