گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.54K photos
3.69K videos
604 files
5.51K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
پووخته‌یه‌ له‌ مێژووى په‌كه‌كه‌
کڕۆنۆلۆژیای (PKK)
-بەشی چوارەم-

* لە (1994)دا (PKK) لە شاری ژنێف، پەیمانی نێودەوڵەتى بەناوی پەیمانی مافی مرۆڤی ئیمزا کرد، پاش ئیمزاکردنی ئەو پەیمانە (PKK) لەسەر ئاستی نێودەوڵەتى وەکو لایەنێکی شەڕ ناسرا.
* لە (کۆتایی کانونی دووەمى (1994) تا سەرەتای شوباتى (1995) کۆنگرەی پێنجەمی (PKK) لە کوردستان بەسترا. لەم کۆنگرەیەدا بڕیارى نەهێشتنى تەسفیەگەرێتى و چەتەگەرێتى درا، هەروەها بڕیار و پێداگری لەسەر پێشخستنى پارتیبوون درا...
* لەبەهارى (1995)دا سوپاى تورکیا بەهاوکارى (PDK) ئۆپەراسیۆنێکى مەزنى بەناوى ئۆپەراسیۆنى پۆڵایین (ÇELİK OPERASYONU) بەئامانجى لەناوبردنى (PKK) ئەنجام دا. بەڵام وەک هەموو ئۆپەراسیۆنەکانى دیکە بەو ئامانجەى خۆى نەگەیشت و زەبرێکى مەزنى خوارد.
* لەنەورۆزى (1995)دا لەمیانەى کۆنفرانسێکدا؛ یەکێتى نەتەوەیی دیموکراتى کوردستان (YNDK) دامەزرا، لەو کۆنفرانسەدا شەهید د.سیروان بەسکرتێرى گشتى هەڵبژێردا، زۆری نەبرد لەلایەن (PDK) و (YNK)وە هەوڵى مارژیناڵکردن و پارچەکردنى درا و هەر یەکێکیان لەلاى خۆیەوە (YNDK)یەکى ساختە و گرێدراوی خۆیان دروستکرد. لەساڵى (1999)وە (YNDK)وەک رێکخستن هەڵوەشایەوە.
* لە(31/3/1995)دا یەکەم کەناڵى ئاسمانى کوردان (MED -TV) لەئەوروپا کرایەوە و دەستی بە پەخشی فەرمى خۆى کرد و بووە هێزێکى مەعنەوى مەزن و قەڵەمبازێکى مێژوویی لە بوارى راگەیاندنی کوردیدا.
* لە (21/4/1995) پەرلەمانی کوردستان لەدەرەوەی وڵات (PKDW) دامەزرا. ئەو پەرلەمانە وەک سەکۆیەکى سیاسی و دیپلۆماسی گەلى کورد رۆڵێکى گرنگى بینى لەناساندنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان لەئاستى ئەوروپادا. ئەو پەرلەمانە لەنوێنەرى زۆر پارت و رێکخراوى سیاسی و مەدەنى و کەسایەتى سەربەخۆى هەر چوار پارچەى کوردستان و هەندەران پێکهاتبوو و تا ساڵى (1999) خەباتى خۆى بەردەوام کرد و پاشان لەچوارچێوەى کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (KNK)دا درێژەى بەخەباتى سیاسی و دیپلۆماسی خۆى دا.
* لە (26//8/1995)دا شەڕ لەنێوان (PKK) و (PDK) هەڵگیرسا و تا کۆتایی ئەو ساڵە بەردەوام بوو. پاشان (PKK) ئاگربەستى راگەیاند و (PDK)ش ئەو ئاگربەستەى پەسندکرد و تا مانگى گوڵانى (1997)بەردەوام بوو. لەمیانەى بەشداریکردنى (PDK) لە ئۆپەراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لە(1997514) دیسان شەڕ و پێکدادان دەستیپێکردەوە.
* لەئایاری ( 1996)دا کۆنفرانسی چوارەمی (PKK) بەسترا.
* لە (19951224 ) جارێکى دیکە ئاگربەستى یەکلایەنەى لەبەرامبەر تورکیا و (PDK)ى راگەیاند. بەڵام دیسان ئەو ئاگربەستەش بێ وەڵام مایەوە.
* لە (6)ى ئایارى (1996)دا لەمیانەى پیلانگێرییەکى هەمەلایەنەدا؛ لە شام ترومبێلێکى بۆمبڕێژکراو لەنزیک شوێنى مانەوەى سەرۆک ئاپۆ تەقێندرایەوە. لەم پیلانگێڕییەدا ئیستخباراتى چەندین دەوڵەت هەندێک هێزی کوردانیش تێیدا بەشدار بوون. بەڵام پیلانەکە سەرناکەوێت.
*لە(30/6/1996) کچە گەریلاى (ARGK) هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) لە شاری دێرسیم لەبەرامبەر پیلانگێڕییەکەى (6)ى ئایاردا لەنێو ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی داگیرکەری تورک چالاکییەکی گیانبازی ئەنجام دا و خۆی تەقاندەوە و بەدەیان سەرباز و ئەفسەری تورکی کوشت.
* لە(4/10/1996)دا دکتۆر سیروان، سکرتێری گشتی یەکێتى نەتەوەیی دیموکراتى کوردستان "YNDK" لەنزیک گوندى"قەڵاچووغەى سەى کەریم"ى سەر بەناوچەى"ئاغجەلەر" بەدەستى چەکدارانى (PDK) لەگەڵ هەڤاڵان"حاجى قامشلۆیی، عەگید گەرمیانى، بابان، دیلان ماردینى دا شەهید کران.
* لە(25/10/1996)دا لە شاری ئامەد هەڤاڵ رەوشەن (لەیلا کاپڵان) بە چالاکییەکى گیانبازی رووبەڕووی دووژمن بۆوە.
* لە(29/10/1996)دا لە شاری سیواس هەڤاڵ بەرماڵ (گولەر ئاتاچ) بە چالاکییەکى گیانبازی رووبەڕووی دووژمن بۆوە.
* لە(14/5/1997)دا بەپاڵپشتی (PDK) دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆپەراسیۆنێکى مەزنى دژی (PKK) و باشوورى کوردستان ئەنجام دا.
* لە(16/5/1997)دا چەکدارانى (PDK) لە شاری هەولێر پەلاماری بنکە و بارەگاکانی "YNDK" و نووسینگەی رۆژنامەی وڵات و نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردستان و نوێنەرایەتی باشووری (PKK) و مەڵبەندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا و نووسینگەی "MEDTV"یان دا و لەئاکامدا کۆمەڵکوژییەکی مەزن ئەنجام درا و بە دەیان شۆڕشگێڕ و برینداری شەڕ و نەخۆش و نووسەر و رۆشنبیر و وڵاتپارێز شەهید کران.
* لەسەرەتای حوزەیرانی (1997)دا لە هەرێمی زاب بە دەستی گەریلاکانی "ARGK" کۆپتەرێکی سوپای داگیرکەری تورک بەردرایەوە کە چەندین گەورە ئەفسەری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا کوژران و لەناوچوون. پاشان دەوڵەتی تورک پاشەکشێی خۆی لە ئۆپەراسیۆنەکە راگەیاند.
* لە(20)ی ئەیلولی (1997)دا جارێکى دیکە داگیرکەری تورک پەلاماری باشووری کوردستانى دایەوە و دیسان شکستى هێنا.
* لە (199891)دا بەبۆنەى رۆژی ئاشتى جیهانییەوە و لەپێناو زەمینە خۆشکردن بۆ دیالۆگ و چارەسەرکردنى کێشەى کورد (PKK) ئاگربەستێکى یەکلایەنەى راگەیاند.
بەڵام ئەو بانگەوازییەى ئاشتیش وەک بانگەوازەکانى دیکە بەپیلانگێڕی وەڵام درایەوە.
* لە (1791998)دا بەسەرپەرشتى و هاوکارى ئەمریکا و تورکیا رێککەوتنى واشنتۆن لەنێوان (YNK) و (PDK) ئەنجام درا، لەم رێککەوتنەدا پیلاننامەى تەسفیەکردنى رێبەر ئۆجەلان و (PKK) درا، کە پاشان ئەو رێککەوتنە بەشێوەیەکى کردارى لەرێککەوتى (1998109) دەستیپێکرد و بەتۆمەتى داڵدەدانى رێبەر ئۆجەلان هەڕەشە لەسوریا دەکرێت. رێبەر ئۆجەلان لە خۆرهەڵاتى ناوینەوە (سوریا) بەرەو ئەوروپا (یۆنان) چوو.
* لە (1998)دا سەما یوجە لە زیندانى ساغمالجیلەر (لە ئەستەنبۆل) دژی مەیلە خیانەتکارییەکان و هێرش و شاڵاوەکانى رژێمى تورکیا ئاگر لە جەستەى خۆی بەردەدات و پرۆتستۆی خیانەت و داگیرکارى دەکات.
* لە (1998109)دا رێبەر ئۆجەلان سوریا بەجێدێڵێت و بەرەو یۆنانستان بەڕێدەکەوێت. بەڵام هەر لە فرۆکەخانەوە ئەوانەى بانگهێشتیان کردووە پێشوازى لێناکەن و خاوەندارى لە بانگهێشتنامەکەى خۆیان ناکەن. بۆیە رێبەر ئۆجەلان بەرەو روسیا بەڕێدەکەوێت. دواى ماوەیەک حکومەتى روسیاش پەسندناکات رێبەر ئۆجەلان لەوێ بمێنێتەوە، بۆیە جارێکى دیکە دەگەڕێتەوە یۆنانستان. بەڵام دیسان رێگەی مانەوەى پێنادەن. بۆیە رەوانەى سەفارەتى یۆنانستان لە "کینیا" دەکرێت. ئیدى دواى مانەوەى چەند رۆژێک لەو سەفارەتە لەفرۆکەخانەى ئەو وڵاتە دەرفێندرێت و بەدەستگیرکراوى تەسلیمى تورکیا دەکرێتەوە.
* لە (1999215)دا رێبەر ئۆجەلان بەپیلانگێڕییەکى نێودەوڵەتى لە وڵاتى "کینیا"وە دەرفێندرێت و دەستگیر دەکرێت و تەسلیمى تورکیا دەکرێتەوە. لەو کاتەوە تاکو ئێستا لەزیندانى ئیمرالی لەنێو رەوشێکى پڕ دژواردا لەژوورێکى تاکەکەسییدا زیندانیکراوە.



#حه‌سه‌ن_جودی
له‌ كتێبی (مێژووێك له‌ ئاگر) وه‌رگیراوه‌.





🆔 @GozarDemocratic
پووخته‌یه‌ له‌ مێژووى په‌كه‌كه‌
کڕۆنۆلۆژیای (PKK)
-بەشی پێنجەم-کۆتایی



* لەکاتى دەستپێکردنى پیلانگێڕیی نێودەوڵەتى و دەرچوونى رێبەر ئۆجەلان لە سوریاوە بۆ ئەوروپا و پاشان دەستگیرکردنى و تەسلیمکردنەوەى بە تورکیا زیاتر لە (85) کەس لە کادیران و دۆست و هەواداران لەهەر چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەى وڵات، چ بەچالاکی فیدایی دژی هێزەکانى دووژمن یان بە ئاگر لەخۆبەردان چالاکی گیانبازیان ئەنجام دا و ئەو پیلانگێڕییەیان مەحکوم و پرۆتستۆ کرد. ئەگەر بانگەوازى چەندین جارەى رێبەر ئۆجەلان بۆ دەستبەردان لەو جۆرە چالاکییە نەبووایە، ئەوا ئەو شێوە چالاکییانە زیاتر بەربڵاو و فراوان دەبوو...
* لە شوباتى (1999)دا شەشەمین کۆنگرەى (PKK) سازدرا، لەئانوساتى بەستنى کۆنگرەکەدا هەواڵى رفاندن و دەستگیرکردنى رێبەر ئۆجەلان بەپیلانگێڕییەکى نێودەوڵەتى دەبیسترێت... ئیدى کۆنگرە دەستبەردارى رۆژەڤەکانى خۆی دەبێت و بڕیاری بەرزکردنەوەى شەڕ و بەرخۆدانى نەتەوەیی دەدرێت...
* لەساڵی (1999)دا بڕیارى کشاندنەوەى سەرجەم هێزەکانى گەریلا لە تورکیا و باکووری کوردستانەوە بۆ سەر سنووری باشوور دەدرێت، لەپێناو دروستکردنى زەمینەى دیالۆگ و ئاشتى و چارەسەرى.
* لە (1999)دا دوو گروپى ئاشتى بەمەبەستى نیشاندانى نیازپاکى و داخوازى دیالۆگ و ئاشتى بەرەو تورکیا بەڕێدەکەون. ئەم دوو گروپە یەکێکیان لەناو هێزەکانى گەریلا و ئەوەی تریشیان لە ئەوروپاوە هەڵگری نامە و پەیامى ئاشتى و نیازپاکى بوون و ئەو نامەیە ئاراستەى سەرۆک کۆمار و سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆک وەزیران و سەرۆک ئەرکانى گشتى کرابوون. بەڵام هەر لەگەڵ گەیشتنى هەردوو گروپەکە دەستگیر کران و هیچ وەڵامێکى ئەو نامانەیان نەدایەوە.
* لە زستانى ساڵی (2000)دا حەوتەمین کۆنگرەى (PKK) بەشێوەیەکى ئاوارتە ساز دەدرێت. لەو کۆنگرەیەدا بڕیار لەسەر گۆڕانى ستراتیژی (PKK) دەدرێت.
* لەئەیلولی (2000)دا (YNK) دواى داخستنى هەموو بارەگاکانى وەک" رۆژنامەى وڵات، مەڵبەندى رۆشنبیرى میزۆپۆتامیا، بەکێتى نەتەوەیی دیموکراتى کوردستان، بیرۆى پەیوەندییەکانى (PKK) و....هتد، پەلامارى کەمپی پەروەردەیی قەرەداخى دا و پاشان هێرش و شاڵاوەکانى خۆى بۆ سەر قەندیل دەستپێکرد و شەڕ و پێکدادان پەرەى سەند...
* لەساڵی (2001)دا شەشەمین کۆنفرانسی (PKK) سازدرا.
* لە هاوینى (2001) یەکەمین کۆنفرانسی هێزى پاراستنى گەل (HPG ) سازدەدرێت. بڕیاری هەرە گرنگ کردنەوەى ئەکادیمیاى ئەفسەرى عەسکەرى بکرێتەوە.
* لە ساڵی (2002)دا هەشتەمین کۆنگرەى (PKK) سازدەدرێت. لەم کۆنگرەیەدا ناوى (PKK) دەگۆڕدرێت و دەبێتە کۆنگرەى ئازادى و دیموکراتى کوردستان (KADEK).
* لەکۆتایی ساڵى (2003)دا دووەمین کۆنگرەى (KADEK) سازدەدرێت. لەم کۆنگرەیەدا (KADEK) خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و کۆنگرەى گەلى کوردستان (KONGRA GEL) دادەمەزرێت. لەهەمانکاتدا ئەو کۆنگرەیە دەبێتە یەکەمین کۆنگرەى "کۆنگرەى گەل"یش. بەڵام بەهۆى مەیل و جموجۆڵە تەسفییەگەراییەکانەوە سیستەمى کۆنگرەى گەل بەشێوەیەکى راست جێگیر نابێت و لەگەڵ خۆیدا پەرشوبڵاوى دێنێت.
* لە (15)ى (2003)دا هەڤاڵ ئەرداڵ (ئەنگین سینجەر) فەرماندەى (HPG) بەرووداوێک شەهید بوو.
* لە (2004)دا دووەمین کۆبوونەوە (کۆنگرە)ى جڤاتی گشتى کۆنگرەى گەل سازدەدرێت. لەو کۆنگرەیەدا مەیل و جموجۆڵە تەسفیەگەرییەکان زیاتر ئاشکرا و مەحکوم دەکرێت.
* لە (2004.6.1)دا لەسەر بنەماى مافی بەرگری لەخۆکردندا؛ هەڵمەتێکى بەرفراوانى بەرگری لەخۆکردن ئەنجام دەدرێت. لەمیانەى ئەو هەڵمەتەدا تەڤگەر خۆی کۆدەکاتەوە و هێرش و پیلانگێڕییەکان بێکاریگەر دەکات و جارێکى دیکە توانستى هەنگاو هاوێشتن بەرەو پێشەوە دەئافرێنێت.
* لە (2004.3.12) لەمیانەى پیلانگێڕییەکدا و بەئامانجى شکاندنى ئیرادەى گەلى کورد لەرۆژئاواى کوردستاندا هێزەکانى رژێمى سوریا کۆمەڵوژییەکیان لە قامیشلۆ ئەنجام دا، ئەو کۆمەڵکوژییە لەگەڵ خۆیدا سەرهەڵدان هەموو رۆژئاواى کوردستانى گرتەوە و هاوسۆزى و پشتیوانى نەتەوەیی لەتەواوى کوردستان پتەوترکرد.
* لە(15 ـ 22)ى گوڵانى (2005)دا سێیەمین کۆبوونەوەى جڤاتى گشتى کۆنگرەى گەل سازدەدرێت.
* لە (2004.11.29)دا هەڤاڵان "شیلان کوبانێ، جەمیل، زەکەریا، فوئاد، جوان" لەمیانەى پیلانگێڕییەکدا لە دەوروبەرى شارى موسڵ شەهید دەکرێن. ئەو هەڤاڵانە لە بەڕێوەبەرایەتى پارتى یەکێتى دیموکراتى (PYD)دا بوون.
* لە نەورۆزى (2005)دا رێبەر ئۆجەلان لەرێگەى پارێزەرەکانییەوە سیستەمى کۆما کۆمەڵێن کوردستان (KKK) رادەگەیەنێت و گەلیش لەمیانەى پیرۆزباییەکانى جەژنی نەورۆزى هەمان ساڵدا وەک ریفراندۆمێکى جەماوەرى و گەلەرى ئەو سیستەمە پەسند دەکات و بە هەڵکردنى ئەو ئاڵایەى رێبەر ئۆجەلان بۆ (KKK) وەسفی کردبوو خەڵک دروستیان کرد و لەئاهەنگەکانى پیرۆزباییدا بەرزیان کردەوە. لەو کاتەوە (KKK) کە پاشان ناوى گۆڕدرا و بووە کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) یەکەمین سیستەمى گەلە لەمێژوودا کە لەدەرەوەى پێکهاتەى دەوڵەتگەر
اییەوە دادەمەزرێت و بەڕێوە دەچێت.
* لەشەوى (12)ى شوباتى (2006)دا هەڤاڵ ڤیان ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى (PKKى نوێ) و فەرماندارى هێزى پاراستنى گەل (HPG) و یەژا ستار (YJA STAR) لەناوچەى حەفتانیندا بۆ پرۆتستۆکردنى پیلانگێڕی (15)ى شوباتى (1999) و گۆشەگیرکردنى رێبەر ئۆجەلان لەزیندانى ئیمرالى و لەبەرامبەر ئەو زوڵم و چەوسانەوەیەى لە گەلی کورد و ژنانى کورد دەکرێت بەچالاکییەکى گیانبازى ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا و شەهیدبوو. شەهید ڤیان لەدواى خۆیدا نامەیەکى (24) لاپەرەیی بەجێهێشتووە، لەو نامەیەدا بەقووڵى باس لە هۆکارى ئەنجامدانى ئەو چالاکییەى خۆى دەکات.
* لە ئادارى (2006)دا کچە یۆنانى ئەلەفتەریا فۆرتاکى لە یۆنانستانەوە دژ بەسیاسەتى گۆشەگیرى لەسەر سەرۆک ئۆجەلان و کوشتوبڕکردنى گەلی کورد چالاکییەکى گیانبازى ئەنجام دا و ئاگرى لەجەستەى خۆی بەردا.
* لە (2006) چوارەمین کۆبوونەوەى جڤاتى گشتى کۆنگرەى کۆنگرەى گەل سازدرا.
* لە (2007)دا پارێزەرانى رێبەر ئۆجەلان لە ئەوروپادا لەمیانەى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند کە رێبەر ئۆجەلان لە زیندانى ئیمرالیدا بە ماددەى سترانسیۆم و کرۆم ژەهرخوارد کراوە. بەمەش بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەو پلانگێڕییەى ژەهرخواردنە گەلى کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەى وڵات بەچەندین شێوە دەستیان بە چالاکی پرۆتستۆیی کرد.
* هەر داوى ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا بە بەشدارى (68) کەس، (18)یان هەمیشەیی و (50)یان بەنۆرە لەبەردەم بینایەى دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا لە ستراسبۆرگ دەستیان بە مانگرتنى بێکۆتایی کرد، بەمەبەستى شەرمەزارکردنى پیلانى ژەهرخواردکردنى رێبەر ئۆجەلان و فشارخستنە سەر رێکخراوى دژ بە ئەشکەنجە (CPT) بۆ ئەوەى دەستەیەک پزیشکى سەربەخۆ سەردانى ئیمرالى بکات و بەزووترین کات پشکنینى پزیشکى ئەنجام بدرێت و چارەسەر بکرێت و لە زیندانى ئیمرالى دەربخرێت. ئەو چالاکییە (39)ى خایاند. ئەو رێکخراوە لەژێر فشارى ئەو چالاکییانەدا سەردانى ئیمرالی کرد، بەڵام تا ئێستا ئەنجامى پشکنینەکەى ئاشکرا نەکردووە!!.
* لە (2007.10.1)دا لەچوارچێوەى تێکۆشان بۆ راوەستاندنى زوڵم و تیرۆرى دەوڵەتى تورکیا و داگیرکەرانى دیکەى کوردستان و زەمینە خۆشکردن بۆ چارەسەرکردنى کێشەى گەلی کورد و ئازادى رێبەر ئۆجەلاندا، هەڵمەتى" ئیتر بەسە" بەچەندین شێوە و جۆرى چالاکی نواندن دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە....
* لە (2007.11.30)دا کۆنسەى بەڕێوەبەاریەتى کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) و دیوانى سەرۆکایەتى کۆنگرەى گەل پرۆژەیەکى چارەسەرى بەناوى "جاڕنامەى چارەسەرى دیموکراتیانە"ى لە حەوت خاڵدا پێشکەش کرد، بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى کورد. بەڵام ئەم پرۆژەیە بە پیلانگێڕی و ئۆپەراسیۆنى بەرفراوانى سەربازى وەڵام درایەوە.
* رۆژی (3 ـ11ـ2008) حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ چەندین جار و لەدەرەوەى یاسا بارەگاى "هەولێر" و "سلێمانى"ی پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان (PÇDK)ی داخستەوە.
* رۆژی (5 ـ11ـ2008) حکومەتى هەرێمى کوردستان ئابڵۆقەى ئابوورى و راگەیاندنى لەسەر بناری قەندیل (هەرێمی پاراستنى میدیا) و کامپی ئاوارەکانى مەخمور سەپاند.
* لەشەوى (15 ـ 16)ى مانگى (12)ى (2008)دا (53) فرۆکەی جەنگی سوپاى تورک گوندەکانى باشوورى کوردستانیان بۆردومان کرد. لە ئاکامدا (2) گوندنشینى بنارى قەندیل و (5) گەریلا شەهیدبوون و بەدەیان کەسیش بریندار بوون. هەروەها چەندین نەخۆشخانە و خوێندنگا و خانووى گوندنشین وێران کران و بەسەدان سەر مەڕیش لەناوچوون.

#حه‌سه‌ن_جودی
له‌ كتێبی (مێژووێك له‌ ئاگر) وه‌رگیراوه‌.





🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
⚡️بەرنامەی تایبەت
مژار: 25-ی نۆڤامبەر، ڕۆژی تێکۆشان لەدژی توندوتیژی سەر ژنان

میوان:

هەڤاڵان #ئاریەن_ئاری ئەندامی فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵات، #HPJ
#ڕۆزەرین_کەمانگەر ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
#زیلان_ڤەژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #PJAK




🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
⚡️بەرنامەی تایبەت

مژار: خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

میوان: هەڤاڵ #ئامەد_شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #PJAK




🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
⚡️بەرنامەی تایبەت مژار: خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران میوان: هەڤاڵ #ئامەد_شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #PJAK 🆔 @GozarDemocratic
⚡️ بانگەوازی:
خەڵکی ئازادیخواز و شوڕشگێڕی شاری یۆتۆبۆری بۆ بەردەوامیدان بە پشتگیری لە سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران هەروەها شەرمەزار و ڕسوا کردنی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران گردبوونەوەیێک بەرێوە دەچێت، هاوکات بە داگیرسانی مەشخەڵ و مۆم یاد لە گیانبەختکردووانی بەرەنگاری لەگەڵ دەسەڵاتی فاشیست مەزهەبی ئێراندا دەکرێتەوە.
لێرەوە داوا لە ئێوەی هێژا دەکەین بەشدار بن لە بەڕێوە چوونی ئەم گردبوونەوەدا.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کۆمیتەی یۆتۆبۆری
ڕێکەوت: 2019/11/27
کاتژمێر: 17:00
شوێن: Brunnsparken


فراخوان:
به تمام انسانهای مبارز و انقلابی در شهر گوتنبرگ در ادامەی اعلام همبستگی و حمایت از قیام خلق شرق کوردستان و خلقهای ایران و همینطور برای محکوم نمودن دولت اشغالگر ایران اکسیون برگزار می گردد. همزمان برای ادای احترام به تمام کسانی که در قیام اخیر در مقابل حاکمیت فاشسیت مذهبی ایران جانشان را فدا کردەاند مشعل و شمع روشن خواهیم کرد. از این طریق با احترام شما را برای شرکت در این اکسیون مطلع میکنیم.

حزب حیات ازاد کوردستان کومیتەی گوتنبرگ
تاریخ: 2019/11/27
زمان: 17:00
مکان: Brunnsparken


🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
⚡️ دیمەنی چالاکیەکی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین #HRE لە #مارع و #شەرا و کوشتنی ژمارەیەک چەتەی دەوڵەتی تورک.




🆔 @GozarDemocratic
⚡️فراخوان

روز شنبە در حمایت از قیام مردم ایران و شرق کوردستان بر علیە دیکتاتوری جمهوری اسلامی و همچنین تجاوز نظامی دولت اشغالگر ترکیە در شمال سوریە از سوی سازمانها و تشکلات زنان کُرد در شهر استکهلم راهپیمایی بزرگی برگزار خواهد شد کە به همین مناسبت از تمامی احزاب، تشکلها و آزادیخواهان برای شرکت در این آکسیون دعوت بعمل میاید.
باتشکر
مجلس زنان امارا - استکهلم
سازمان زنان روناک
اتحادیە زنان روژاوا
Feminists rise up for rojava
زمان: ٣٠-١١-٢٠١٩
ساعت: ١٣:٠٠
مکان: Norra Bantorget
--------------
بانگەوازی
ڕۆژی شەممە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد ڕێپێوانێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها بەرخوەدانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم بەرێوە دەچێت، بە بەشداریمان پشتیوانیمان بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەینەوە.
سڵاو و ڕێز
مەجلیسی ژنانی ئامارا
ڕێکخراوی ژنانی ڕووناک
یەکیەتی ژنانی ڕۆژئاوا
Feminists rise up for rojava
بەروار: ٣٠-١١-٢٠١٩
کاتژمێر: ١٣:٠٠
شوێن: Norra Bantorget


#گذاردموکراتیک

https://t.me/joinchat/AAAAAEPfglh3P0aCVQR1HQ
Forwarded from Aryentv
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
♦️دۆخی ئێستای رۆژئاوای کوردستان

🔹مەترسیەکانی تورکیا و چەتەکان لە سەر رۆژئاوا

▪️پێگەی گەلی کورد و گەلانی فدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا

🔹هەر وەها نقاشی چەن بابەتی دیکەی گرێدراوی رۆژئاوا و هەرێمەکە لە گەڵ

▪️ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی دیپلۆماسی تەڤدەم


@aryentvnews
Forwarded from aryentvfarsi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸پیام اهون چیاکو عضو شورای مدیریتی کودار در رابطە با قیام مردم ایران و شرق کردستان

@aryentvfarsi
🔹 ک.ج.ک: پ.ک.ک به معنی موجودیت کوردهاست

🔻ک.ج.ک: پ.ک.ک به معنی موجودیت کوردهاست. خلق کوردستان در هر منطقه‌ای شعار «پ.ک.ک خلق است و خلق اینجاست» را سر می‌دهند. رهبر آپو نه تنها از سوی کوردها بلکه از طرف تمامی خلق‌های خاورمیانه به عنوان رهبر آزادی و دمکراسی شناخته می‌شود.

بیشتر بخوانید...
🔗 https://bit.ly/35ANXiQ
🆔 @anfpersian
Forwarded from Aryentv
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹بۆچوونی هونەرمەند ناسر ڕەزازی دەربارەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە

@aryentvnews
⚡️ ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان #پژاک، کۆمیتەی یۆتۆبۆری بۆ پشتگیری سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران جارێکیتر گردبوونەوەیەک ڕێکخراو هاوکات بۆ یادی سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە بەرەنگاری دەوڵەتی فاشیست مەزهەبی ئێراندا گیانیان پێشکەش کردووە مەشخەڵ و مۆم لە لایەن بەشداربووانی گردبوونەوەکە داگیرساو ڕێزیان لێ گیرا!


https://t.me/joinchat/AAAAAEPfglh3P0aCVQR1HQ