Forwarded from Aryentv
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⚡️⚡️بەپەلە ....
♦️دیمەنی تەقاندنەوەی تانکێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە گوندی مەسعودیە کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی گریسپی.
@aryentvnews

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
⚡️ #قامیشلۆ...
مەراسیمی بەخاک و دڵ سپاردن و پێشوازی کردن لە تەرمی پیرۆزی 8 🌹گیان بەختکردووی بەرخۆدانی شەرەف
شەهید نامرن و لە مردن ژیان دەخولقێنین
🆔 @GozarDemocratic
مەراسیمی بەخاک و دڵ سپاردن و پێشوازی کردن لە تەرمی پیرۆزی 8 🌹گیان بەختکردووی بەرخۆدانی شەرەف
شەهید نامرن و لە مردن ژیان دەخولقێنین
🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from Aryentv
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
♦️دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی خاوەنداری کردن لە گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی چوونە سەردانی بنەماڵەی ٢ گەریلای گیان بەختکردووی هەپەگە لە شاری بانە.
@aryentvnews
@aryentvnews
⚡️ چەند وێنەیەک لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی #کەیپ_تاون و #پریتۆریا لە #ئەفریقای_باشور بۆ پشتیوانی #ڕۆژئاڤا و ڕسواکردنی #کۆنسڵیەتی_تورکیا لەو ووڵاتەو فشار خستنە سەر حکومەتەکەیان تا بەکرداری دژی داگیرکاریەکانی تورکیا بوەستێتەوە.
داواکاریەکان:
١-دان نان بە مافی ڕەوای کوردا بۆ دیاری کردنی مافی چارەی خۆنووسین.
٢-ئازاد کردنی بێ قەیدو شەرتی #عەبدوڵڵائوجالان کە ٢٠ ساڵە لە زینداندایە، وە جێبەجێ کردنی یاساکانی #ماندێلا لە نەتەوە یەکگرتوەکان.
دۆزی کورد بووە بە بابەتێکی جیھانی و، #شۆڕشی_ڕۆژئاڤاش بوە بە شۆڕشێکی جیھانی
بژی نەوەکانی ماندێلا سەدان ساڵە بۆ ئازادی تێدەکۆشن لەھەر شوێنێکی دنیا پێویست کات پشتیوانی دەکەن
✌✌✌✌✌✌
لە فەیسبوکی چالاکوانی سیاسی بەڕێز #کەژاڵ_حەمەڕەشید وەرگیراوە

⚡️ شاخەوانێکی ئیسپانی ئاڵای پەکەکەی لەسەر هیمالایا هەڵکرد
شاخەوانێکی ئیسپانی بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵای پەکەکەی لەسەر شاخی هیمالایا هەڵکرد.
شاخەوانی ئیسپانی فرناندۆ سانچز گراسا، کە پێشتر بەسەر زۆربەی شاخەکانی ئەوروپا سەرکەتبوو، چووە سەر لوتکەی هملونگ لە شاخی هیمالایا کە بەرزاییەکەی حەوت هەزار و ١٦٠ مەترە و لەوێ وێنەیەکی خۆی بە ئاڵای پەکەکەوە بڵاو کردەوە.
فرناندۆی تەمەن ٤٤ ساڵ کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەو ئاڵایەی هەڵکردبوو، لە کاتی دابەزین لەو شاخە بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی دژواری کەشوهەوای ئەو شاخە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە فرناندۆ سانچز گراسا کەسێکی ئەنترناسیۆنالیست بووە و بۆ ماوەیەک لە ساڵی ٢٠١٧ـدا بەشداری ڕیزەکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە.

گذار دموکراتیک
Photo
⚡️ هاوڵاتیان بە گردبوونەوەیەک داوای دەرکردنی بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا دەکەن
لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بوونی بنکە و بارەگاکانیان لە باشوری کوردستان، بەڕێوەچوو، بەشداربووانی گردبونەوەکە جگە لەداوای دەرکردنی سوپای تورک داوایانکرد، خەڵک بایکۆتی دراما تورکییەکان بکات.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی سەهۆڵەکە (سالم) لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی زەردەشتییەکان، گردبوونەوەیەک لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
لە گردبوونەوەکەدا هاوڵاتیان بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی "خوێنی ئێمە خاکمانە، تورکی فاشیست کوردستان وڵاتمانە"، "دەست لە ناو دەست کوردەکان یەکبگرن دژی سوپای ئەردۆغان" و هەروەها چەند دروشمێک بۆ بایکۆتکردنی درامای تورکی، ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا.
پیر کامیل-ی مەزدا سەنایی، لێپرسراوی بەشی ئایینی ناوەندی فەرهەنگ و فەلسەفەی زەردەشتیانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: کوردستان لە بەردەم هەڕەشەی داگیرکاریی و لەشکرکێشی تورکیادایە و هەزاران سەربازی تورک بە چەکی قورسەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و دەیان بنکە و بارەگای سەربازییان دامەزراندووە، بەم لەشکرکێشییانە وێڕای شکاندنی شکۆ و سیادەی هەرێمی کوردستان، ئاژاوە و جەنگی تۆقێنەریان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە کە نیازەکەی بەڕوونی دیارە کە ڕەوپێکردن و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکە لە زێدییان و نیشتەجێکردنی خەڵکانی عەرەب و تورک.
هەروەها ئاماژە بەوە کرا: لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ترسناکە و نەخشەیەکی لە مێژینەی تورکەکانە کە هەمیشە چاویان لە سەر خاکەکەمانە و بەم هەڵمەتە نوێیەشیان زۆر ئاشکرا دیارە کە بە تەواوی دەیانەوێت بمانسڕنەوە، بۆیە داوا لە تەواوی خەڵکی کوردستان و حزبە سیاسییەکان و تەواوی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین تواناکانیان بۆ کردنە دەرەوەی سوپای تورکیا یەکبخەن .
ئەو رێکخراوە لە کۆتاییدا داوای درێژەپێدان بە بایکۆتکردنی کاڵای تورکی و زنجیرە و دراما تورکییەکانیان کرد.
دواتر بە وتنەوەی دروشمەکانی "یەکە، یەکە یەکە گەلی کورد یەکە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی بە چالاکییەکە هات.