گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.54K photos
3.69K videos
607 files
5.52K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
⚡️ دوێنێ بارین کۆبانێ و ئەمڕۆ شەڕڤانێکی دیکە

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندێکی کۆبانێ بێڕێزیی بەرامبەر بە تەرمی شەڕڤانێکی #یەپەژە دەکەن، ئەو کردەوە هۆڤانە پێشتریش لەبەرامبەر تەرمی شەهید #بارین_کۆبانێ لە عەفرین ئەنجامدرابوو.

سەرەڕای ئاگربەست، دوێنێ چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خاڵێکی یەپەژە لە گوندێکی شاری کۆبانێ.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەڕڤانێکی یەپەژە شەهیدبوو، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر یارییان بە تەرمی ئەو شەڕڤانە کرد و بێرێزییان بەرامبەر ئەنجامدا، ئەو چەتانە ڤیدیۆی هۆڤێتییەکەیان تۆمارکرد و بڵاویان کردەوە.

لەکاتی داگیرکردنی عەفرین-یشدا لە مانگی شوباتی ٢٠١٨، چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەمان ڕەفتاری هۆڤانەیان لە بەرامبەر تەرمی بارین کۆبانێ ئەنجامدا.



🆔 @GozarDemocratic
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە 🆔 @GozarDemocratic
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە



وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت، کە گەل بە کردار یەکێتی نەتەوەیی پێکهێنایەوە، بۆیە هەر حزبێک، کە خۆی بە پێشەنگ و پارێزەری گەلی کورد دەزانێت، پێویستە گوێ لە گەل بگرێت، دەشڵێت:"هەلومەرج گونجاوە بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ببەسرێت و خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمان بێتە دی".

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەروەی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لەسەر کۆمەڵکوژیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لێدوانی بۆ ئاژانسەکەمان دا.

"ئەرمەنییەکانیش لە سەرێکانی کۆمەڵکوژکران"

زاگرۆس هیوا، هێرشی سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەچوێنێت بە کۆمەڵکوژیی گەلی ئەرمەن لە شەڕی جیهانیی یەکەم لەلایەن عوسمانییەکانەوە و وتی: سەرنجڕاکێشە، کە گەلی ئەرمەنیی لە شەڕی جیهانی یەکەم لە سەرێکانی، جزیرە و ڕەقا و دێرەزۆر کۆمەڵکوژ کران،  ئێستا کە شەڕی سێیەمی جیهانیی دەستیپێکردووە، تورکیا لە هەمان شوێن گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکات.

"ئەو هێرشە بۆسەر تەواوی کوردستانە"

وتەبێژی کەجەکە، تیشکی خستەسەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە و وتی: تورکیا هەموو یاسا نێودەڵەتییەکانی پێشێلکردووە، چەکی قەدەغەکراوی فسفۆر و کیمیایی دژی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکارهێناوە، لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت گەل کۆچبەر بکات و دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، ویلایەتی حەلەب لە سوریا و ویلایەتی موسڵ لە عێراق بخاتە سەر جوگرافیای عوسمانیی نوێ، لەو چوارچێوەیەدا ئەو هێرشانە تەنیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان نییە، بەڵکو هێرشە بۆ سەر تەواوی کوردستان.

"خۆڕاگر نەبین، هەبوونی کورد نامێنیت"

زاگرۆس هیوا، لە بەردەوامییدا وتی:"دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بۆ سەد ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە، بۆیە ئێمەش وەک گەلی کورد دەبێت هەبوونی خۆمان بپارێزین و بەرخۆدانی خۆمان بەهێز بکەین، ئەگەر نەتوانین خۆڕاگریی بکەین، لە داهاتوودا هەبوون و ناسنامەی کورد نامێنیت و تووشی کۆمەڵکوژیی و لەناوچوون دەبینەوە".

"لە ڕۆژئاوا خەونەکەی بەدی بێت، دەچێتە سلێمانی و هەولێر و دهۆک"

جەختیشکردەوە"ئەگەر خەونی ئەردۆغان لە ڕۆژئاوا سەرکەوتوو بێت، گروپە توندڕەوەکانی سەر بە ئەردۆغان سبەینێ لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی و سەرجەم پارچەکانی دیکە ڕادەکشێن و بوونی کورد بە تەواوی لە سەر زەوی دەسڕنەوە، بۆیە تاکە پشتیوان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و گەلی کورد خۆیەتی".

"هەلومەرج گونجاوە بۆ بەدیهێنانی خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمان"

زاگرۆس، ئاماژەی بە هەڵوێستی یەکدەنگیی گەلی کورد کرد لە بەرامبەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی: گەل بە کردار یەکێتی نەتەوەیی پێکهێنایەوە، بۆیە هەر حزب و لایەنێک، کە خۆی بە پێشەنگ و پارێزەری گەلی کورد دەزانێت، پێویستە گوێ لە شەقام و سەرهەڵدانی گەل لە هەر چوار پارچەی کوردستان بگرێت، هەلومەرج گونجاوە بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ببەسرێت و خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمان بێتە دی.

"پێویستە گەلی باکور هەموو شارێک بکەنە شوێنی سەرهەڵدان"

وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە، ڕووی لە گەلی باکوری کوردستان کرد و وتی: با تەنیا چاوەڕێی ئەوە نەبن بە لێدوانی چاپەمەنیی ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن، پێویستە هەمو گوند و کۆڵان و شەقام و شارێک بکەنە شوێنی سەرهەڵدان و بەرخۆدان، وەک چۆن گەل ساڵی ۲۰۱٤ کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بە هاوکاریی ئەردۆغان بۆسەر کۆبانێ گەل لە باکوری کوردستان ڕێرەوی کردەوە بۆ ڕۆژئاوا، ئەمڕۆش پێویستە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان بە هەمان ڕۆحییەت هەنگاو بنێت، ڕاستە چەند ساڵێکە دەوڵەتی تورک هەزاران پێشەنگی خستووەتە ناو زیندانەکانەوە، ئەگەر گەل پێشەنگایەتی ئەوە بکات هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تێک دەشکێت و گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەتوانێت ماف و ئازادییەکانی خۆی دەستەبەر بکات.

"بایکۆت نیشانەی هۆشیاریی گەلی باشورە"

زاگرۆس هیوا، بە گرنگییەوە باسی لە بایکۆتی کاڵای تورکیی کرد لەلایەن گەلی باشوری کوردستانەوە و ڕایگەیاند:"هەنگاوێکی نافەرمانیی مەدەنییە، نیشانەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و کلتوریی گەلی باشوری کوردستانە".

"کورد بە بایکۆت دەتوانێت چۆک بە تورکیا دابنێت"

زاگرۆس، گەڕایەوە بۆ کاریگەریی بایکۆت لە مێژوودا و وتی: ئەو هەنگاوە پێشینەی مێژوویی هەیە و لە خەباتی ڕزگاریی گەلانی ئازادیخواز هەنگاوی لەو شێوەیە هەبووە، بۆ نمونە هیندستان لە سەردەمی غاندیدا بە بایکۆتکردنی کاڵای بەریتانیا ئامانجەکانیان بەدی هات، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە گەلی کورد لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت چۆک بە تورکیا دابنێت.

"هەنگاوێکی پیرۆزە، پێویستە فراوانتر بکرێت"

لە بەردەوامییدا، وتی: ئەو چەک و کەرەستەی سەربازییەی، کە تورکیا هێرشی پێدەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، زۆربەی داهاتەکەی لە باشوری کوردستان بە دەست دێنیت، بۆیەهەر کەسێک کا
گذار دموکراتیک
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە 🆔 @GozarDemocratic
ڵایەکی تورکیا بکڕێت، ئەوا دەبێتە تۆپ و فیشەکێک بە سەر منداڵ و پیر و گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەنگاوی بایکۆت پیرۆزە و پێویستە فراوانتر بکرێت.

"ئەگەر پەرۆشی ڕۆژئاوایە، با ڕێگا بە گەمارۆی سەر مەخمور نەدات"

لە کۆتایی ڕێپۆرتاژەکەدا، زاگرۆس هیوا، ئاماژەی بە گەمارۆکانی سەر کامپی مەخمور کرد و وتی: گەمارۆی سەر مەخمور پەیوەستە بە گەمارۆکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو هێز و لایەنەی گەمارۆی سەر کەمپی مەخموری داوە ئەگەر بەڕاستی پەرۆشە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، پێویستە ئیزن بەوە نەدات، چونکە خەڵکی ئەو کامپە لەسەر گوشاری هەمان ئەو هێزە ئاوارە بوون، کە ئێستا پەلاماری سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەدات، بۆیە دەتوانین وا لێکی بدەینەوە هێرش و گەمارۆکان هێرشە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد.





🆔 @GozarDemocratic
⚡️ کۆشکی کرملن ڕایگەیاند ئەگەر هێزە کوردیەکان لەو شوێنانەی لەگەڵ تورکیا لەسەری ڕێککەوتووین نەکشێنەوە، ئەوا ڕوو بەڕووی هێرشی تورکیا دەبنەوە.




🆔 @GozarDemocratic
⚡️ پەنتاگۆن کە ڕێگای کۆمەڵکوژکردنی کوردانی بۆ تورکیا کردەوە دەڵێ ئێمە هێرشی وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ ناکەین.

مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئێمە شەڕی هاوکارێکی خۆمان لە ناتۆ ناکەین، ئەرکی ئێمە ئەوە نیە کە لە دژی وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ کوردان بپارێزین و بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی ئۆتۆنۆم پشتگیرییان لێ بکەین.




🆔 @GozarDemocratic
⚡️ بە دزییەوە تەرمی دوو کادرەکەی کەجەکە لە سلێمانی براوەتە دەرەوە


دوای ئەوەی کەجەکە و ئاسایشی سلێمانی شەهیدبوونی دوو کادری کەجەکەیان ڕاگەیاند، ئاسایشی یەکێتی بە دزییەوە شەوی ڕابردوو هەردوو تەرمەکەی لە سلێمانی دەرکردووە و بردوویەتی بۆ ڕانیە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ تەرمی هەردوو شەهید دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد، بە مەراسیمێکی بە شکۆ بۆ بەخاکسپاردن لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە ببرێنە قەندیل، بەڵام شەوی ڕابردوو ئاسایش بە نهێنی تەرمەکانی بردووەتە ڕانیە.

بەپێی زانیاریی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان بۆ ڕۆژنیوز، "ئاسایش بەبێ پرس و بەدزییەوە تەرمەکانی بردووە بۆ ئەوەی مەراسیمی بۆ نەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ مەراسیمێک لە کۆمەڵگەی تاسڵوجە بەڕێوەبرا و دواتر بە کاروانێک هاوڵاتیان بەرەو قەندیل بەڕێکەوتوون".

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠، هاوڵاتیانی شارو شارۆچکەکان لە ڕانیە کۆببنەوە و بەرەو بناری قەندیل بەڕێبکەون و لە مەراسیمێکی بە شکۆدا تەرمی هەردوو شەهید بەخاک بسپێرن، کە ١٥ی ئەم مانگە و لەڕێگەی فڕۆکەوە لە ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی شەهید کران.






🆔 @GozarDemocratic
⚡️ سەدان کەس لە سلێمانییەوە بۆ قەندیل بەڕێکەوتن

🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
Photo
⚡️ سەدان کەس لە سلێمانییەوە بۆ قەندیل بەڕێکەوتن


سەدان کەس لە شاری سلێمانییەوە بەمەبەستی بەخاکسپاردنی تەرمی شەھیدان دەمھات عەگید و جەمیل ئامەد بە مەراسیمێک، بەڕێکەوتن بۆ بناری قەندیل.


کەمێک لەمەوبەر لە کۆمەڵگەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، سەدان کەس لە هاوڵاتیان و نونێەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان بە مەراسیمێک بەڕێکەوتن بۆ بناری قەندیل.

ھەرچەندە پێشتر بڕیاربوو مەراسیمەکە بۆ بەڕێکردنی تەرمی ھەردوو شەھیدان دەمھات عەگید و جەمیل ئامەد بێت، بەڵام بەوتەی ڕێکخەرانی مەراسیمەکە، شەوی ڕابردوو تەرمەکان بە نهێنی گواستراونەتەوە بۆ شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین.

شاندێکی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران کە پێکھاتبوون لە ژمارەیەک پێشمەرگە و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە، بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

ھەروەھا شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان و بەشێک لە پێکهاتە جیاجیاکانی شاری سلێمانی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردووە.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەھیدان دەستیپێکرد، پاشان وتاری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لەلایەن حەسەن جودییەوە پێشکەشکرا و تێیدا وتی: شەھیدکردنی ھەڤاڵان دەمھات و جەمیل بە ھاوکاریی نۆکەران و سیخوڕان، بەشێکی دیکەی پیلانگێڕیی سەر کوردستانە، ئەم کردەوەیە پێمان دەڵێت کە دەبێت یەکگرتووبین.



جەختیشیکردەوە: پەکەکە پارتی شەھیدانە و دەبێت ھەرکەس بزانێت کە تۆڵەی ئەو شەھیدانە دەکرێتەوە، ئەوانەش بە سزای گەل دەگەیەندرێن کە نۆکەریی و سیخوڕیی بۆ داگیرکەران دەکەن.

ھەر لە مەراسیمەکەدا، گۆران حسێن، بەرپرسی کۆمیتەی سلێمانی حزبی  شیوعی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کۆمەڵکوژییە، جەختیشیکردەوە، کە دەبێت حکومەتی عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت و چیتر ڕێگا بە دەوڵەتی تورک نەدرێت ھێرش و بۆردوومانی فاشیستانە ئەنجام بدات.



دواتریش ھاوڵاتیان بە وتنەوەی دروشمەکانی شەھید نامرن و بمرێ خیانەت بەڕێکەوتن بەرەو شارۆچکەی ڕانیە، بڕیارە نیوەڕۆی ئەڕۆ تەرمی ھەردوو شەھیدەکە لە ڕانیەوە بەڕێبکرێت بۆ بناری قەندیل و لەوێ بە مەراسیمێک بەخاکبسپێردرێن.

rojnews

🆔 @GozarDemocratic
🔹 ک.ج.ک: قاتلان جمیل و دمهات به سزا خواهند رسید

🔻 ک.ج.ک با گرامیداشت یاد و خاطره آیاز و ایرماک که در ١۵ اکتبر در سلیمانیه به شهادت رسیده بودند یادآوری کرده است :" تمام کوردها بدانند که پ.ک.ک جنبش حسابخواهی از خائنان و دشمنان است. فلذا مطلقا به حساب قاتلان رفقا جمیل و دمهات خواهد رسید."

بیشتر بخوانید ...
🔗 https://bit.ly/35QUZ3U
🆔 @anfpersian
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⚡️ چالاکی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین #HRE لە دژی چەتە تیرۆریستەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە #عەفرین



🆔 @GozarDemocratic
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⚡️ لە #قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو تەقیەوەو بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو



🆔 @GozarDemocratic