گذار دموکراتیک
1.6K subscribers
8.54K photos
3.69K videos
607 files
5.52K links
تلاش برای ایجاد دموکراسی در ایران و چاره یابی مسئلە کورد

آدرس وبسایت ما:
www.kodar.info ✔️
www.kjar.online ✔️
www.pjak.eu ✔️


ارتباط با ادمین:
@gozar_democratic ✔️

🆔 @GozarDemocratic
Download Telegram
گذار دموکراتیک
کەجەکە: دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد لە سلێمانی شەهید کران 🆔 @GozarDemocratic
کەجەکە: دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد لە سلێمانی شەهید کران




کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی سەییدخان ئایاز (دەمهات عەگید) و ئەسەر ئیرماک (جەمیل ئامەد) لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری سیخورەکان شەهید کراون.


ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) کە لە باشووری کوردستان خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا خەباتیان بەرێوەدەبرد و جەمیل ئەحمەد (ئەسەر ئرماک) کە پێشتر لە شەڕدا بریندار ببوو و بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانی کردبوو، لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و دەولەتی تورک و هاوبەشە قێزەونەکانیان شەهید کران.

هەر دوو هەڤاڵمان کە خەباتی نەتەوی، سیاسی و دیپلۆماسیان بەڕێوەدەبرد و بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە سەردانی سلێمانیان کردبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئاسمانیدا شەهید کران. ئەم هێرشە جارێکیتر نیشانەی ئەوەیە پیڵانگێڕی نێودەوڵەتی لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە. بەم هێرشە هێزە نێودەوڵەتیەکان ئیرادەی ئازاد و ڕێکخستنی گەلی کوردیان کردووەتە ئامانج. ئەم پیلانگێڕیەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر ئەنجامدراوە، بێگۆمان دەستی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکانیشی تێدایە. ئەو هێزانە لە ڕێگەی ئامانجگرتنی خەباتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکەن. پێویستە لە سەرەتادا یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) و پەرلەمان و حکومەتی باشوور پلانەکە ئاشکرا بکەن. پێویستە لە هەرێمێک کە لە ژیر دەسەڵاتی حکومەتی باشووری کوردستاندایە، ئەم پلانە کە هەڤاڵەکانمان شەهید بوون، نەبێتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی هەرێمی و پێویستە ئۆپەراسیۆنەکانی دڕندەی دەولەتی تورک ڕەتبکرێنەوە و شەرمەزار بکرێن. پێویستە چۆنیەتی پێشێلکردنی ئاسمانی شارەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە باشی ئاشکرا و ڕوون بکرێتەوە. هەم ئێمە و هەم گەلەکەمان چاوەڕێی ئاشکراکردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی پلانەکەین.

دەزانرێت کە دەوڵەتی فاشیستی تورک پێشتریش هەڤاڵەکانمانی کە خەباتی نەتەوی و دیپلۆماسیان دەکرد بە هەمان شێوەیە و بە هاوکاری سیخورەکانیان شەهید کردووە. هەم ئەم هەڤاڵانەمان و هەڤاڵانیی ترمان لە ئەنجامی پلانێکدا بوونەتە ئامانج.

ئەم کۆمەڵکوژیە کە هاوتەریب لەگەڵ هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدراوە ، نیشانەی ئەوەیە داگیرکەری تورک لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. ڕژێمی تورکی فاشیست کە گەلی کورد بە ڕێکوپێکی کۆمەڵکوژ دەکات، بە تایبەتی هێرش دەکاتە سەر کەسایەتی کورد و ڕێکخستنەکانی خاوەن ئیرادە و عەقلیەتی کوردی.

دەوڵەتی تورک بەم کۆمەڵکوژیە هێرشی کردە سەر ئیرادە و ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی لە چار پارچەی کوردستان. هەردوو هەڤاڵمان بە کارە نەتەوەیی و سیاسیەکانیان هەموو کاتێک هەوڵیان دەدا یەکیتی نێوان هێزە کوردیەکان بەهێز بکەن. دەوڵەتی تورک هێزێکی قڕکەرە کە لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. عەقلیەتی ٢٠١٣ کە هێرشکرایە سەر ژنانی کورد لە پاریس و شەهیدیان کردن، لە سڵێمانیش هەمان عەقلیەتە کە دوو هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کرد. کورد و هێزە دیموکراتەکان وڵامی ئەو کۆمەڵکوژیە دەدەنەوە.

گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە ئازاری زۆریان چەژتووە. ئەنفال و کیمیاباران کراون. بە هەڵوێستی بەشەرەفیان هیچ کاتێک سەریان دانەنەواندووە. لە دژی بەکۆکانی سەدەی ٢١ کە دەولەتی تورکی داگیرکەر دەیانکات سیخور و لەدژی گەل بەکاریان دەهێنێت، پێویستە بە ڕۆحێکی نەتەوەیی هەڵوێست نیشان بدەن و ماژی ژیان بە خایین و سیخورەکان نەدەن.

لە سەرەتادا هێزەکانی سیاسی باشووری کوردستان بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەنەکان ئەوەیە یەکێتی نەتەوەییان بەهێز بکەن و خاوەنداری لە شەهیدان بکەن. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان  و هیزە سیاسیەکان ئەوەیە، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە سلێمانی بەشداری لە مەراسیمەکە ببن و هەڵوێست نیشان بدەن.

ئێمە وابەستەی شەهیدەکانمانین. لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو هەڤاڵمان دەمهات عەگید و دەمیل ئامەد و ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد دەکەین. جارێکیتر بەلێن دەدەین، تێکۆشانمان لەپیناو خەباتی گەورەی شەهیدەکانمان بەردەوام دەبێت.




🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#بەرخۆدانی_شەرەف
ڕۆژی چواردەهەم

فەرماندە #ئاخین_نوجان: ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی چارەنوسە


🆔 @GozarDemocratic
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
اوجلان در جستجوی سرنوشت
بخش اول


🆔 @GozarDemocratic
🔲 یکی از مزدوران و جهادی‌های تحت حمایت ترکیه "حسین عکاش" که اهل روستایی نزدیک عفرین است بعنوان یک نفر از مردم عادی در سریکانی برای پروپاگاندا جلوی دروبین رفته است.

▪️او که خود را محمد ال‌کوردی می‌نامد، ۵۵ ساله و اهل روستای "کفر صفره" در منطقه جندریس از توابع عفرین است.

▪️این مزدور قبل از بحران سوریه در ادلب زندگی می‌کرد. بعد از آن به گروه نورالدین زنکی پیوست و بعد از آن به دستور میت ترکیه در گردان به اصطلاح کورد مشعل تامو جای گرفت.

▪️پیش از حمله متجاوزانه ارتش اشغالگر ترکیه به عفرین، حسین عکاش در ادلب حضور داشت و در تاریخ ۲۰۱٨/۰۱/۲۰ در حمله به عفرین شرکت کرد.

▪️اکنون دستگاه‌های پروپاگاندای ترکیه و جهادی‌ها حالا بعد از اشغال سریکانی برای تحریف افکار عمومی او را به عنوان یک غیرنظامی ساکن سریکانی جلوی دروبین آورده‌اند تا بدین صورت اشغالگری و حملات وحشیانه خود در روژاوا را لاپوشانی کنند.


▪️انقلاب روژاوا
https://telegram.me/joinchat/AAAAAEGYUdkL2XwKROwoLQ
#بەرخۆدانی_شەرەف
ڕۆژی چواردەهەم

ئەسەد: ئەردۆگان دزە، کارگە، نەوە و خاک تاڵان دەکات.



🆔 @GozarDemocratic
4_5870752004757784557.pdf
695.4 KB
#بەرخۆدانی_شەرەف
ڕۆژی چواردەهەم

بیانیه کانون نویسندگان ایران پیرامون حمله نظامی ارتش ترکیه به روژآوا


به زبان‌های فارسی، ترکی، کُردی، انگلیسی، عربی



🆔 @GozarDemocratic
#بەرخۆدانی_شەرەف
ڕۆژی چواردەهەم

⚡️ ئێستا... لە ستێرک تیڤی

هەڤاڵ #ڕێوار_ئاودانان ئەندامی کۆنسەی ڕێوەبەری #KCK


http://sterktv.net/


🆔 @GozarDemocratic
#بەرخۆدانی_شەرەف
ڕۆژی چواردەهەم

⚡️ بەپەلە... سەرێکانی

چەتەکانی سەر بەدەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مەناجیر و مەشرەفا، شەڕڤانان بە توندی وەڵامیان دانەوە، وێڕای شکاندنی هێرشەکە، ژمارەیەک چەتە کوژان و بریندار بوون

🆔 @GozarDemocratic
Forwarded from جامعە زنان آزاد شرق کردستان KJAR
🔶 نخواب وقتی که خون از شب سرازیره

🗞 بیانیه زندانیان بند هشت زندان اوین در حمایت از مردم روژآوا و محکوم کردن اردوغان

یکی دریاچه خون راه می اندازد و نامش را می‌گذارد چشمه صلح، دیگری نواندیشان را به زنجیر میکِشد و می کُشد و نامش را می گذارد رافت اسلامی.

من بیش از ۲۰۰۰ روز از بهترین روزهای جوانی ام را به جرم نفرت از فاشیسم و فاشیست ها در مخوف ترین شکنجه گاه های فاشیست عمامه دار محبوس بودم. حال شنیدم که همتای او کمی آن سو تَر، ده ها انسان را به قتل رسانده و آواره کرده .

پیش و بیش از محکوم کردن او امید است که بدانم امروز پس از سالها مبارزه، فلسفیدن و روشنگری چند تن از همنوعان من آمادگی برخورد با این اقدامات جنایت کارانه را نشان داده اند؟ آیا جامعه به این سطح از آگاهی رسیده است که باصدایی بلند و رسا نه به فاشیست بگوید؟

بسیار عجیب و تعجب برانگیز است اینکه امروز با وجود دسترسی آسانتر به شبکه های اجتماعی، آسانتر شدن اطلاع رسانی، هنوز هم شاهد چنین جنایتهایی هستیم. دردناکتر، سکوت نهادهای بین المللی و بی تفاوتی مدعیان احقاق حقوق بشر به فجایع اخیردر روژآوا است.

من و دیگر هم اندیشانم و هم بندیانم در زندان اوین از تمام آنان که دوستشان داریم و دوستمان دارند، از تمام آزادی خواهان سراسر جهان، به ویژه جوامع ونهادهای بین الملل می خواهیم دست از سکوت و بی تفاوتی برداشته و حامی مردم روژآوا باشند.

چه وحشتناک و لجن آلود است جهانی که در آن میزیم که فاشیست جهان را به لجن کشیده است و میلیاردها انسان فقط نظاره گر ظلم به هم‌نوعان خود هستند. انسانی که خود را اشرف مخلوقات می پندارد چگونه تبدیل به جنایت کارترین موجود هستی شد.

به راستی آنان که در برابر جنایت کاران خاموش می نشینند و با بی تفاوتی کار را برای او آسان می کنند ظالمان و جنایت کاران اصلی اند. بیایید تاجهانمان را از شر فاشیستها خلاص کنیم.

ما زندانیان سیاسی بند هشت اوین ضمن ابراز همدردی با همنوعانمان در روژآوا و محکوم کردن فاشیست اردوغان تروریست، ازتمام مردم جهان به ویژه نهاد های بین الملل و فعالان حقوق بشر خواستار حمایت ازمردم روژآوا ومقابله با فاشیسم بالاخص فاشیسم بزرگ هستیم.

#سهیل_عربی
#زرتشت_احمدی_راغب
#حمید_کاشانی
#محمدرضا_مرادی
#کیانوش_سلاطینی

۲۶ مهرماه ۹۸
زندان #اوین



☑️ #جامعەی_زنان_آزاد_شرق_کوردستان
⬇️⬇️⬇️
🆔 @Kjar2014
#بەرخۆدانی_شەرەف
ڕۆژی چواردەهەم

⚡️ لە لوبنانەوە دڵمان لەگەڵ باکوری سوریاو کوردەکانە.

*خۆپێشاندانی #لوبنان


🆔 @GozarDemocratic
#بەرخۆدانی_شەرەف
ڕۆژی چواردەهەم

⚡️ سۆز بە شەهیدەکانمان دەدەین کە تۆڵەتان وەرگرینەوە


🆔 @GozarDemocratic
⚡️ کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیھاندا

گەرکوردەکان بەجێ بھێڵرێن، ئەوا ھیچ مانایەک بۆ بەشە ھەرە بەنرخەکەی میراتی ئەوروپا کە میراتی ڕزگارییخوازییە نامێنێتەوە. گەر ئەوروپا چاوی لەئاستی کوردەکان دابخات ئەوا خیانەت لەخۆی دەکات. ئەو ئەوروپایەش کە خیانەت لە کوردەکان دەکات لەوە بەدوا ئەوروپا نییە بەڵکو دەبێت بە ئەوروپاستان.

#سلاڤۆی_ژیژەک
وەرگێڕانی #سەیوان_ئازاد



@GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
⚡️ کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیھاندا گەرکوردەکان بەجێ بھێڵرێن، ئەوا ھیچ مانایەک بۆ بەشە ھەرە بەنرخەکەی میراتی ئەوروپا کە میراتی ڕزگارییخوازییە نامێنێتەوە. گەر ئەوروپا چاوی لەئاستی کوردەکان دابخات ئەوا خیانەت لەخۆی دەکات. ئەو ئەوروپایەش کە خیانەت…
⚡️ کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیھاندا

گەرکوردەکان بەجێ بھێڵرێن، ئەوا ھیچ مانایەک بۆ بەشە ھەرە بەنرخەکەی میراتی ئەوروپا کە میراتی ڕزگارییخوازییە نامێنێتەوە. گەر ئەوروپا چاوی لەئاستی کوردەکان دابخات ئەوا خیانەت لەخۆی دەکات. ئەو ئەوروپایەش کە خیانەت لە کوردەکان دەکات لەوە بەدوا ئەوروپا نییە بەڵکو دەبێت بە ئەوروپاستان.

#سلاڤۆی_ژیژەک
وەرگێڕانی #سەیوان_ئازاد




زیاد لەسەدساڵی تەواو بەسەر بەرھەمە پڕفرۆشەکەی کارل مەیدا تێدەپەڕێت: "بەناو کوردستانی شاخاوی'دا، کە ناوەرۆکەکەی دەربارەی سەرکێشییەکانی قارەمانێکی ئەڵمانییە بەناوی: کارا بین نیمسی. ئەم کتێبە جەماوەرییە پڕفرۆشە لەناوەندی ئەوروپادا جۆرە دیدێکی دەربارەی کوردستان بنیات نا: ئەویش کە (کوردستان)شوێنێکە جەنگی دەستەویەخەی دڕندانەی خێڵەکی، ڕاستگۆیییەکی ساویلکانە، ھەستی شەرەفپارێزی، تیادا دەگوزەرێت ھەروەھا ئەفسانەسازن، خیانەتچین وە جەنگی بەردەوام و دڕندانە لەنێوانیاندا ھەیە. تەقریبەن ئەمە کاریکاتێری بەربەریانەی ئەوانی دیکەیە لەچاوی شارستانیەتی ئەوروپییەوە.

گەر سەرنجی کوردەکانی ئەمڕۆ بدەین، ناتوانین شتێکی تەواوپێچەوانەی ئەو کڵێشەسازییەی(ئەوروپییەکان) بەدی نەکەین، لەتورکیا کە خۆم لەنزیکەوە ئاگادارم، تێبینی ئەوەم کردووە کەکەمینەی کوردی لەو وڵاتە بەشێکی زۆر مۆدێرن و سیکیولاری کۆمەڵگان، دوورن لەھەموو فەندەمێنتاڵیزمێکی ئایینی، لەھەمان کاتدا پەرە بە فیمینیزم دەدەن، .. ھتد.

ئەو عەبقەرێتییەی ترەمپ (کە خۆی نەخشەی بۆ کێشاوە) ڕەوایی دەدات بە خیانەتە نوێکەی لەکوردەکان (زۆر چالاکانەش خۆش دەبێت لەھێرشی تورکیا بۆسەرکوردەکان لەو ستاتۆیەی باکوری سوریا کەکوردەکانی ئەوێی تیادا نیشتەجێن)، دەشڵێت: 'کوردەکان فریشتە نین' بەدڵنیاییەوە لەلای ئەو فریشتەکان زیاتر کەوتونەتە ئیسرائیلەوە (لەکەناری ڕۆژئاوا) وە ناوچەی یەمەنی نزیک لە سعودییە نەک شوێنی تر. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە: کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیھاندا.

چارەنوسی کوردەکان کردونی بە نمونەیەکی قوربانیی یارییە کۆلۆنییە جیۆپۆلەتیکییەکان: وە پەرتەوازەی کردون بەناو چوار سنوری چوار دەوڵەتی دراوسێدا (تورکیا، سوریا، ئێراق، ئێران)، بەشە ئۆتۆنۆمییەکەیان (کە زیاتر لەو ئۆتۆنۆمیەیان شایەنە) بەگشتی کەس کەیفی پێ نایەت، ھەربۆیە باجێکی زۆر لەپێناو مانەوەیدا دەدەن.
ئایا ئێمە ئەوەمان لەبیرە کە بۆمبی کۆمەڵکوژی سەددام لەباکوری ئێراق کوردەکانی ژەھراوی کرد لەدەوروبەری ١٩٩٠ دا؟ کەچی ھەرلەم چەند ساڵەشدا تورکیا خەریکی یارییەکی پلان بۆداڕێژراوی سەربازی-سیاسی بوو. سەروەختی ھێرشی تیرۆریستانی داعش (گوایە) بەشێوەیەکی فەرمی تورکیا لەداعشی دەدا، بەڵام زۆرتر بۆمبارانی کوردەکانی دەکرد، لەکاتێکدا ئەوان بەڕاستی خەریکی جەنگ بوون لەدژی داعش.
لەم چەند دەیەی دواییدا، کوردەکان شانیان دایەبەر بنیاتنانی ژیانێکی کۆمۆناڵ ئەویش لەھەلومەرجێکی ئەزمونیدا: ساتەوەختێک کە بتوانن ئیدی ئازادانە ھەوایەک ھەڵمژن لەدەرەوەی ململانێکانی ئەو دەوڵەتانەوە چواردەوریان داون و بەم کارەش بتوانن وێنەی خۆیان نیشانی جیھان بدەن.

پاش کەوتنی سەددام (ھەرێمی کوردستان) وەک تەنیا بەشی ئاسایش لەئێراقدا درێژەی بەخۆیداو ژێرخانی خۆی بوژاندەوە، تەنانەت توانیان فڕۆکەخانە بنیات بنێن و بەئەورپایانەوە ببەستێتەوە. لەباکوری سوریا کوردەکان توانیان ڕۆژئاڤا بنیات بنێن کە شوێنێکی بێھاوتایە لەناو ئەو بێسەروبەرییە جیۆپۆلەتیکیەی ناوچەکەیاندا: کاتێک کوردەکان ھەم دەستیان تێوەردەدرێت و لەھەمان کاتدا لەلایەن دراوسێکانیانەوە ھەڕەشەیان لێدەکرێت، ئەوان دێن بەخێرایی کۆمەڵگایەک بنیات دەنێن کە ھیچ لێکدانەوەیەک ھەڵناگرێت: جگە لە بەرجەستەکردنی یۆتۆپیا بۆ واقیع لەناوچەکەیاندا.
وەک ئارەزویەکی پیشەییم، سەرنجی ھەوڵی پێشخستنی ڕوناکبیری دەدەم لە کۆمیونتی لە ڕۆژئاڤا کە چەندجارێک بانگێشتکراوم چەند وانەیەک بڵێمەوە، بەڵام بەھۆی ململانێ سەربازییەکانەوە لەناوچەکەدا چەندجارێک ئەو بانگێشتە ھەوڵدەوەشیتەوە.
بەڵام ئەوەی زیاتر من خەمبار دەکات کاردانەوەی ھەندێک لە ھاوکۆلێژە "چەپەکان"ی منن کە بێزارن لە پشتبەستنی کوردەکان بە ئەمریکا وەک قەڵای پارێزگاریی لێیان.
پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوان چی بکەن؟ بکەونە ناو تەنگەژەکانی نێوان تورکیاو شەڕی ناوخۆی سوریاو وە یان ئاژاوەکانی ئێراق و ئێران؟ ئایا ھیچ ئیختیارێکی دیکەیان ھەیە؟ ئایا قوربانی بەژیانی خۆیان بدەن و بێن خەریکی ھاریکاریی بەرەی دژە-ئیمپریالیستی بن؟ ئەم ھەڵوێستە ڕەخنەییەی چەپ لەدورەوە ھیچ لەو شتەقێزەونە کەمتر نییە کە بەرامبەر مەسەدۆنیا ڕویدا.

(.....)
لێرەوە ئەرکی تەواوی ئێمەیە پشتگیری لە بەرەنگاریی کوردەکان بکەین لەبەرامبەر داگیرکاریی تورکیادا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو یارییە چەپەڵەش بکەین کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ کوردەکان دەیکەن.

کاتێک کە دەوڵەتە دراوسێکانیان بەردەوام ھەڵئەخزێنە ناو بەربەریزمی نوێوە، کور
گذار دموکراتیک
⚡️ کوردەکان تەنیا فریشتەیەکن لەو پارچەیەی جیھاندا گەرکوردەکان بەجێ بھێڵرێن، ئەوا ھیچ مانایەک بۆ بەشە ھەرە بەنرخەکەی میراتی ئەوروپا کە میراتی ڕزگارییخوازییە نامێنێتەوە. گەر ئەوروپا چاوی لەئاستی کوردەکان دابخات ئەوا خیانەت لەخۆی دەکات. ئەو ئەوروپایەش کە خیانەت…
دەکان تاکە تروسکەی ھیوان لەناوچەکەدا. ئەمە ھەربەتەنیا پەیوەست نییە بە پشتگیری کوردەکانەوە کە لەتێکۆشان و جەنگدان، بەڵکو پەیوەستە بە خۆشمانەوە(ئەوروپییەکان)، ئەمە پەیوەستە بەوەی کە چ چەشنێکی نوێی سیستمی جیھانی خەریکە سەردەردەھێنێت.

گەرکوردەکان بەجێ بھێڵرێن، ئەوا ھیچ مانایەک بۆ بەشە ھەرە بەنرخەکەی میراتی ئەوروپا کە میراتی ڕزگارییخوازییە نامێنێتەوە. گەر ئەوروپا چاوی لەئاستی کوردەکان دابخات ئەوا خیانەت لەخۆی دەکات. ئەو ئەوروپایەش کە خیانەت لە کوردەکان دەکات لەوە بەدوا ئەوروپا نییە بەڵکو دەبێت بە ئەوروپاستان.

ئەمەی سەرەوە بەشێک بوو لە وتارێکی سلاڤۆی ژیژەک ئەمڕۆ سەرسایتی ئیندیپێندێت بڵاوکراوەتەوە.


سەرچاوە/ پەیجی مۆر



🆔 @GozarDemocratic
🗞 نشریە "روژان"
گاهنامە دانشجویان دانشگاە رازی #کرماشان

ویژەنامە [ #مقاومت_روژاوا ]



🆔 @GozarDemocratic
⚡️ دوێنێ بارین کۆبانێ و ئەمڕۆ شەڕڤانێکی دیکە

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندێکی کۆبانێ بێڕێزیی بەرامبەر بە تەرمی شەڕڤانێکی #یەپەژە دەکەن، ئەو کردەوە هۆڤانە پێشتریش لەبەرامبەر تەرمی شەهید #بارین_کۆبانێ لە عەفرین ئەنجامدرابوو.

سەرەڕای ئاگربەست، دوێنێ چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خاڵێکی یەپەژە لە گوندێکی شاری کۆبانێ.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەڕڤانێکی یەپەژە شەهیدبوو، چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر یارییان بە تەرمی ئەو شەڕڤانە کرد و بێرێزییان بەرامبەر ئەنجامدا، ئەو چەتانە ڤیدیۆی هۆڤێتییەکەیان تۆمارکرد و بڵاویان کردەوە.

لەکاتی داگیرکردنی عەفرین-یشدا لە مانگی شوباتی ٢٠١٨، چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەمان ڕەفتاری هۆڤانەیان لە بەرامبەر تەرمی بارین کۆبانێ ئەنجامدا.



🆔 @GozarDemocratic
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە


🆔 @GozarDemocratic
گذار دموکراتیک
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە 🆔 @GozarDemocratic
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە



وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت، کە گەل بە کردار یەکێتی نەتەوەیی پێکهێنایەوە، بۆیە هەر حزبێک، کە خۆی بە پێشەنگ و پارێزەری گەلی کورد دەزانێت، پێویستە گوێ لە گەل بگرێت، دەشڵێت:"هەلومەرج گونجاوە بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ببەسرێت و خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمان بێتە دی".

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەروەی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لەسەر کۆمەڵکوژیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لێدوانی بۆ ئاژانسەکەمان دا.

"ئەرمەنییەکانیش لە سەرێکانی کۆمەڵکوژکران"

زاگرۆس هیوا، هێرشی سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەچوێنێت بە کۆمەڵکوژیی گەلی ئەرمەن لە شەڕی جیهانیی یەکەم لەلایەن عوسمانییەکانەوە و وتی: سەرنجڕاکێشە، کە گەلی ئەرمەنیی لە شەڕی جیهانی یەکەم لە سەرێکانی، جزیرە و ڕەقا و دێرەزۆر کۆمەڵکوژ کران،  ئێستا کە شەڕی سێیەمی جیهانیی دەستیپێکردووە، تورکیا لە هەمان شوێن گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکات.

"ئەو هێرشە بۆسەر تەواوی کوردستانە"

وتەبێژی کەجەکە، تیشکی خستەسەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە و وتی: تورکیا هەموو یاسا نێودەڵەتییەکانی پێشێلکردووە، چەکی قەدەغەکراوی فسفۆر و کیمیایی دژی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکارهێناوە، لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت گەل کۆچبەر بکات و دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، ویلایەتی حەلەب لە سوریا و ویلایەتی موسڵ لە عێراق بخاتە سەر جوگرافیای عوسمانیی نوێ، لەو چوارچێوەیەدا ئەو هێرشانە تەنیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان نییە، بەڵکو هێرشە بۆ سەر تەواوی کوردستان.

"خۆڕاگر نەبین، هەبوونی کورد نامێنیت"

زاگرۆس هیوا، لە بەردەوامییدا وتی:"دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بۆ سەد ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە، بۆیە ئێمەش وەک گەلی کورد دەبێت هەبوونی خۆمان بپارێزین و بەرخۆدانی خۆمان بەهێز بکەین، ئەگەر نەتوانین خۆڕاگریی بکەین، لە داهاتوودا هەبوون و ناسنامەی کورد نامێنیت و تووشی کۆمەڵکوژیی و لەناوچوون دەبینەوە".

"لە ڕۆژئاوا خەونەکەی بەدی بێت، دەچێتە سلێمانی و هەولێر و دهۆک"

جەختیشکردەوە"ئەگەر خەونی ئەردۆغان لە ڕۆژئاوا سەرکەوتوو بێت، گروپە توندڕەوەکانی سەر بە ئەردۆغان سبەینێ لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی و سەرجەم پارچەکانی دیکە ڕادەکشێن و بوونی کورد بە تەواوی لە سەر زەوی دەسڕنەوە، بۆیە تاکە پشتیوان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و گەلی کورد خۆیەتی".

"هەلومەرج گونجاوە بۆ بەدیهێنانی خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمان"

زاگرۆس، ئاماژەی بە هەڵوێستی یەکدەنگیی گەلی کورد کرد لە بەرامبەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی: گەل بە کردار یەکێتی نەتەوەیی پێکهێنایەوە، بۆیە هەر حزب و لایەنێک، کە خۆی بە پێشەنگ و پارێزەری گەلی کورد دەزانێت، پێویستە گوێ لە شەقام و سەرهەڵدانی گەل لە هەر چوار پارچەی کوردستان بگرێت، هەلومەرج گونجاوە بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی ببەسرێت و خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمان بێتە دی.

"پێویستە گەلی باکور هەموو شارێک بکەنە شوێنی سەرهەڵدان"

وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە، ڕووی لە گەلی باکوری کوردستان کرد و وتی: با تەنیا چاوەڕێی ئەوە نەبن بە لێدوانی چاپەمەنیی ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن، پێویستە هەمو گوند و کۆڵان و شەقام و شارێک بکەنە شوێنی سەرهەڵدان و بەرخۆدان، وەک چۆن گەل ساڵی ۲۰۱٤ کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بە هاوکاریی ئەردۆغان بۆسەر کۆبانێ گەل لە باکوری کوردستان ڕێرەوی کردەوە بۆ ڕۆژئاوا، ئەمڕۆش پێویستە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان بە هەمان ڕۆحییەت هەنگاو بنێت، ڕاستە چەند ساڵێکە دەوڵەتی تورک هەزاران پێشەنگی خستووەتە ناو زیندانەکانەوە، ئەگەر گەل پێشەنگایەتی ئەوە بکات هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تێک دەشکێت و گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەتوانێت ماف و ئازادییەکانی خۆی دەستەبەر بکات.

"بایکۆت نیشانەی هۆشیاریی گەلی باشورە"

زاگرۆس هیوا، بە گرنگییەوە باسی لە بایکۆتی کاڵای تورکیی کرد لەلایەن گەلی باشوری کوردستانەوە و ڕایگەیاند:"هەنگاوێکی نافەرمانیی مەدەنییە، نیشانەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و کلتوریی گەلی باشوری کوردستانە".

"کورد بە بایکۆت دەتوانێت چۆک بە تورکیا دابنێت"

زاگرۆس، گەڕایەوە بۆ کاریگەریی بایکۆت لە مێژوودا و وتی: ئەو هەنگاوە پێشینەی مێژوویی هەیە و لە خەباتی ڕزگاریی گەلانی ئازادیخواز هەنگاوی لەو شێوەیە هەبووە، بۆ نمونە هیندستان لە سەردەمی غاندیدا بە بایکۆتکردنی کاڵای بەریتانیا ئامانجەکانیان بەدی هات، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە گەلی کورد لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت چۆک بە تورکیا دابنێت.

"هەنگاوێکی پیرۆزە، پێویستە فراوانتر بکرێت"

لە بەردەوامییدا، وتی: ئەو چەک و کەرەستەی سەربازییەی، کە تورکیا هێرشی پێدەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، زۆربەی داهاتەکەی لە باشوری کوردستان بە دەست دێنیت، بۆیەهەر کەسێک کا
گذار دموکراتیک
کەجەکە: کاتی کۆنفرانسی نەتەوەییە کە خەونی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە 🆔 @GozarDemocratic
ڵایەکی تورکیا بکڕێت، ئەوا دەبێتە تۆپ و فیشەکێک بە سەر منداڵ و پیر و گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەنگاوی بایکۆت پیرۆزە و پێویستە فراوانتر بکرێت.

"ئەگەر پەرۆشی ڕۆژئاوایە، با ڕێگا بە گەمارۆی سەر مەخمور نەدات"

لە کۆتایی ڕێپۆرتاژەکەدا، زاگرۆس هیوا، ئاماژەی بە گەمارۆکانی سەر کامپی مەخمور کرد و وتی: گەمارۆی سەر مەخمور پەیوەستە بە گەمارۆکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو هێز و لایەنەی گەمارۆی سەر کەمپی مەخموری داوە ئەگەر بەڕاستی پەرۆشە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، پێویستە ئیزن بەوە نەدات، چونکە خەڵکی ئەو کامپە لەسەر گوشاری هەمان ئەو هێزە ئاوارە بوون، کە ئێستا پەلاماری سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەدات، بۆیە دەتوانین وا لێکی بدەینەوە هێرش و گەمارۆکان هێرشە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد.





🆔 @GozarDemocratic