﮼لەخۆرازی🌞.
360 subscribers
119 photos
10 videos
عادەتی ئەم چەرخە وایە ئەهلی دڵ غەمگین ئەکا..


@ju1liee ✍🏼
Download Telegram
لە ژیانم تەنها بۆ جارێکیش بێت ئەمەوێ نووسراوێک بم نەوەک نووسەر..

~🌻📝
گەر لە بێدەنگیشدا لەلای ئارام بوویت، بزانە ئەوە کەسە ڕاستەکەیە.
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرت، هێلانە بڵێ چی؟
هونەری زانینی من لەوەیایە کە ئەزانم
چی ئیهمال ئەکەم’
مەهيڵە کەموو کوڕیەکانی خۆیان
لەتۆیا درووستکەن!
بە خۆماندوو کردن پشوو بە جەستەتان بدەن، نەوەک بە پشوودان ماندووی
بکەن🤍..

-ئیمامی عەلی
وا ئەزانێت ئیرەیی پێ ئەبەین لەکاتێکا حاڵی خۆی شایەنی بەزەییە.
گرنگ نییە کێ لە من باشترە، گرنگ ئەوەیە من ئێستا باشترم لە چاو ساڵێک پێشتر..
تەنها خۆمم بەراورد بە خۆم >>
من دەمەوێ ئێوارەیەک، لەگەڵ هەورا
بباریت و تەواو نەبی..
من دەمەوێت سپێدەیەک، لەگەڵ ڕۆژدا

بۆم هەڵێیت و ئاوا نەبی..

-عەبدووڵا پەشێو
گەر یەکترمان بینی
وەک مناڵ تاڵێک لە قژت ڕائەکێشم
لە گیرفانمی ئەنێمو هەڵی ئەگرم
بۆنەکەشت ئەخەمە ناو شووشەیەکی چکۆلە
بەر لەوەی جگەرەکەشت تەواو بێ خۆپەرستانە ئەویش ئەبەم
ئاخر گەر نەتبینمەوە چی..؟
هەزار جار ‘هێمن’یش بم
چۆن بۆ ویسالت پەلەم نەبێ؟؟

#هێمن،
وتم کۆتایی هات ئیتر هەستم بۆی نەماوە بەڵام هەنێک جار بۆی ئەنووسم، وتی نووسین بێ هەست نایەتە کایە کەواتە کۆتایی نەهاتووە..
نە گوڵێک ماوە کە بۆنی ڕۆژانی ڕابردووی لێبێت نە ئاوێنەیەک کە تۆ نیشان بات’
دوای ئەو هەموو ئازارەی کە بە تەنیا تێمپەڕاند
چەن جار ون بووم و خۆم دۆزیەوە و
دووبارە ون بوومەوە
دووای ئەو هەموو شتانە
کەسێک دێت و لێم ئەپرسێ:
حەزت لە چ ڕەنگێکە؟
خودا..ئەمە چەن تاقەت پڕوکێنە
چەن نەگبەتن ئەوانەی ئەیانەوێ بمناسن و بمدوێنن..
ئاسمان و دەریا و شنەبای شەماڵ تەنها بۆ ئەوانە ئەدوێن کە گوێی بۆ ڕادێرن🌻
لە سینەمدا سەدای ناڵینە بێ تۆ..!!


#سالم
﴿وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا﴾
-الأحزَاب﴿٣

وە پشت بە خودا ببەستە وە هەر
ئەوت بەسە ئاگای لێت بێ.
سزای من دۆزەخێکی سارد بوو
لە ناو سەری خۆمدا..!
لە برینەکانت مەترسە، ئەی لە کوێوە ڕووناکی دزە بکاتە ناو ناخت؟🌻
لەو کاتەوەی لە قەفەسی ژیان چاوم هەڵهێناوە من بادووای ئازادیدا وێڵم هەر ڕێگایەک ئەگرمە بەر کۆتاییەکەی دیوارە
دیلی دەستی سنوورەکانین کە ناهێڵن هەنگاو هەڵبێنین بۆ ناو دنیای خۆمان.
ترسی ژیانێکی تەقلید لەناو ئەم قەفەسە هەراسانی کردووم
فیکری من ئازادی ئەوێ ئەیەوێ خاوەنی خۆی بێ نامەوێ دەنگی ئێوە بمکا بە نوسخەیەکی تر لەم خەڵکە دیلە.
بەڵام دوواجار دۆزیمەوە..
نووسین ڕەنگە تاکە دەروازەی بێ پاسەوان بێ
ئەنووسم چونکە لە ووشەکانم ئازادیەکی بێ کۆتا دەدۆزمەوە..