ســــەرچاوەی زانین و جوانی
90 subscribers
778 photos
50 videos
4 files
8 links
Download Telegram
لە شرنی خەودا پیاوێکی هۆشیار
وتی کەس بە خەو نابێ بە بەختیار

نازانی کە خەو برای مردنە
هەڵسە لە خاک دا ئەخەوی ناچار

خـــــــــــــیام
نوێترین شێعری عه‌بدوڵا پەشێو بۆ "کەرکووک"

ئەوەی لەم لا "قودس"تان بوو
لەولا "دڵ"تان
وا لە سایەی تەخت و تاجی ناو زبڵتان
بۆتە مانگای هەمیشە گوان پڕ نەوت و خوێن
بژیوە بۆ قەوچە قەوچ و کەف و کوڵتان
چما "کەرکووك" چۆتە سەر مانگ تا بێتەوە؟
یا سوور بووە وەکوو مێشکی کاڵ و بڵتان
کەرکووك ڕەگە و دانابڕێ
خۆتان لە ڕەگ دابڕاون،
لک بە لک و
چڵ بە چڵتان
گڕکانی ڕق هاتۆتە جۆش
ڕق لە خۆتان
لە کاژەڵەی کەللەی کلۆر،
لە فایلتان...
لە پردی سیڕاتی دێگەڵە
لە بارەگا و بنکە و منکەی
سەر مەڕمەڕی بنکاولتان
لە پەرژینی باخ و مەزرا

لە دیواری حەڕەمسەرای بێ ژماری قل بە قلتان
لە پۆز لێدان،
لە زمانی لووشکەوەشێن
لە گفتاری بێ هەوساری کام و کولتان
کەی بەربینمان بەردەدەن کەی؟!
حیلکەحیلک و موسەلسەلی کۆبوونەوە و
گەرد و خولتان...
کەی دوایی دێ زرمە زلێی تۆم و جێری
پایبەست دەکا گرمەی ئاشی چەنەی شلتان
کەی شاشەکان دەسێننەوە
لە دەستگێڕ و دەڵاڵانی
دەرپێی مێژووی گەڕ و گولتان
دوای چارەتان
بە سەد ساڵیش دەرباز نابن ئاو و هەوا
لە دووکەڵ و تەپکە و سلتان
شێعر ناڵێم،
زاربەند بۆ دەم دەهۆنمەوە
شیش بۆ قەفەس دادەڕێژم،
تەوق بۆ ملتان
ڕەگی حەمرین وا جۆش دەدەم... بقریشکێنێ؛
گووم بە خۆتان،
گووم بە ماددەی سەد و چلتان!
" کاری ئافره‌ت درووستکردنی مرۆڤه‌،
دروستکردنی مرۆڤیش واته‌ درووستکردنی کۆمه‌ڵگا.
کاری ئافره‌ت ئه‌وه‌نیه‌ که‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌و چێشتخانه‌ و مه‌یخانه‌کان کارگوزار بێت"

" سەید قوتب"
" لە گەنجیدا ڕۆژەکان کورت و ساڵەکان درێژن،
لە پیریدا ڕۆژەکان درێژو ساڵەکان کورتــن "

" بەختیار وەهاب زادە"
دادپەروەری گورگ ..!

جارێکیان گورگێگ چووە نێو مێگەلە مەڕێکی سپی و یەکێکی لێ خواردن ..
مەڕە رەشەکان ھەموو بەیەکەوە دەستیان بەچەپڵە لێدان کرد و گووتیان گورگێکی باشە ...
دوای ماوەیەک گورگەکە ھاتەوە و مەڕێکی رەشی خوارد ..!
مەڕە سپییەکان چەپڵەیان لێدا و گووتیان گورگێکی دادپەروەرە ..!
تا ئەمڕۆش گورگەکە بەردەوامە لە خواردنی مەڕێکی سپی و مەڕێکی رەش، تا ئێستاش مەڕەکان چەپڵە بۆ گورگەکە لێدەدەن ..
گورگ ھەر گورگە و مەڕیش ھەر مەڕە، تاکو مەڕەکان بەو شێوەیەی بیر بکەنەوە ئەوا چارەنووسیان لەمە باشتر نابێت و رۆژێک دادێت دانەیەکیان لێ نامێنێت
کورد ئۆزۆن
لــە نـــــزمـــی زەوی تــابەرزی زوحــەل
چەند گرێ هـەبوو یەک یەک کردم حەل
لــە مــەکر و حـــیــلە دەرچوم پەلە پەل
وەک خـــۆی مـایەوە موشکیلەی ئەجەل ..!!

" خەییام "
ڕۆڵـە هەر کەسێ کە هۆشیار نەبێ
بــــۆ گەل و هۆزی خزمەتکار نەبێ
ئـەگـەر بـرات بـێ تاسـەر یار نابـێ
دڵـت بــۆ ئـێـشـی بـریـنـدار نـابـێ

قانع
پـارەی فڕوفیڵ کەوتـە ئـەم نـاوە
دراوی حـەڵاڵ لای کـەس نەماوە
هەر بەو پارەیە ئەچن بۆ مەکـکە
ئەڵێن بۆ حەجە تۆ باوەڕمەکە .

" پیرەمێرد "
یان ده‌چمه‌ به‌هەشت حۆری له‌ ده‌ورم كۆ بێ
یـان ئـاگـره‌ جـێم بـه‌ چـزه‌ و بـۆسـۆ بـێ
جوانێك و مه‌ی و نه‌ی و به‌هـارێك بۆ من
چیم ناگه‌ره‌كه‌ قه‌رزی بەهەشـت بـۆ تۆ بێ

خــــــیـــــام
ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بو، کوشتمت، سه‌یری که‌ چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تێغت من ده‌که‌م، بڕوانه‌ چۆنم بۆت..!!

" محوی "

واتە: سەیری خۆت بکە و سەیری منیش بکە. بەدکار
ئارەزووی لەوەیە لە نێواندا نەمێنم، تۆش لە سەر ئارەزووی ئەو دەمکوژی. کەجی منیش لە جیاتی گلەیی و دوعای شەر لی کردن دوعا بۆ دەست و تێغت دەکەم ..!!
خاتو هاژە

کە تـۆ چـرۆی تـەمەنمت
هـەڵوەران
چ گـلەییەک بکەم لـەپایز ؟؟؟

کە تۆ
ڕادەستی تەنهایـت کردم
بۆ چی ڕێبـگرم لەمەرگ؟؟؟؟
لەدەســتانت شـکایەت بەرمە بەر کـێ؟
لـە سوچی خـۆت و ئاهی من بـتـرسێ؟
ڕەوا بــوو شوشەیەک بشــکێنی ئەمـما
دڵـی (هــێدی) و شکــاندن چۆن دڵ و دێ؟
```
هێدی
هەمـو عـالـەم بـەدیـدارێکـی تـۆقوربانـی ئەبرۆتن
مەگـەرتاقـی بـرۆت،قـوربان،هـیلالی عیدی قوربانـە
.
وەفایی
واتە:ئەرێ تاقی برۆی تۆ هیلالی جەژنی قوربانە کەهەر دەردەکەوێ عالەمێ خۆی بەقوربان دەکەن؟!
وەک صــەدەف دێڕ و حروفم حاملی دوڕڕی یەتیم
واریثی تەختی کلاسیک غەیری (ڕاقی) کەس نەما
ڕاقی
ــــــ
کێش : ڕەمەلی هەشتی مەحزووف
فاعِلاتن فاعِلاتن فاعِلاتن فاعِلن
ـــــــــــــــ
صەدەف : گوێچکە ماسی ، ئەو بوونەوەرەی لە دەریادا مرواری درووست دەکات
دوڕڕی یەتیم : مرواری تاقانە ، ئەگەر صەدەفەکە تەنها یەک مرواری درووست کات زۆر گەورەو جوان دەبێت و بەو تاقە مروارییە دەڵێن مرواری تاقانە، کینایەتە لە شتی زۆر بەنرخ
كه ده رچــــوو گيانى پاكى من و تو
خشـــت ريژى ئه كه ن لاكى من وتو
ديسان بو خشتى قه برى خه لكى تر
ئه يخه نه قالـــــــــب خاكى من وتو
خه يام
ئەخلـاق چییـە ؟
هەموو ویست و ئامانجئکی ئەخلاق دەرخستن و کەشفی حەقیقەتە ، ئازادی بەهایەکی گرنگی ئەخلاقییە چونکە حەقیقەتی مرۆڤ چۆنە هەروا خۆی نیشاندەدا ، خودی عەدالەتیش بۆ کەشفی ئەخلاقە چونکە ئیشی دادوەرئکی عادل دۆزینەوەی تاوانبار و کەشفی حەقیقەتە ، لە درۆکردندا ئەخلاق بونی نامئنئ چونکە بەدرۆکردن ڕاستگۆی وندەبئ ،،

بۆچی من ئارامبم ؟ چونکە لە توندووتیژیدا حەقیقەت وندەبئ ، بۆچی دیمووکراسی ئەخلاقیترە ؟ چونکە لە دیموکراسیدا حەقیقەت دەردەکەوئ و کەمتر بواری شاردنەوەی دەبئ ،، هەرکەس حەقیقەتی ونکرد لەپئشدا ئەخلاق وندەکا
، گـەورەترین خراپەو تاوانیش شاردنەوەی حەقیقەتە چونکە بئ ئەخلاققیە ...
لەناســـینی کەس پەشیمان نیم
چــاکـەکـان خـۆشحالیـان کـردم
خـراپـەکــان فیـریـــان کــــردم
مەکە و لاچۆ دەمان بینن بیانوون
بەیانە دەم بنێ ناو دەم نەماوە....
هــــەژار
ئەم دێڕە دوو لێکدانەوەی هەیە گەر بیزانیت زیرەک و ئەدەبیت
بۆ ئاسان کاری جوان سەیری وشەی بانوون بکە. ؟؟؟؟
سەوادی تایێکی زوڵفی کەری کرد بەحری چاوانی
وەرن دەهری ببینن موعجیزەی نیل و عەصا ئمشەو
ڕاقی
هەرەجی هەشتی سالم
ــــــ
دەهری : ئەو کەسانەی بڕوایان بە خودا نییە و دەڵێن دەهر یان زەمان هەر لە خۆیەوە درووست بووە
مانای بەیتەکە ڕوونە.