چیرۆک chyrok
1.29K subscribers
4.9K photos
605 videos
70 files
133 links
Download Telegram
🌼ڕۆژتان باش
له‌سه‌ر ده‌مێک ده‌ژین‌خە‌ڵک
ئه‌وە‌نده‌ی داوای مردن‌ده‌کات
ئه‌نده داوای به‌هه‌شت‌ناکات
@chyrok
‎كابرایەك وتی برادەرێكم ھەیە ھەر جارێ ئەیبینم بەڕۆژووە . جارێك نەبو بیبینم و بەڕۆژو نەبێت. وتی ئیتر ڕۆژێك خۆم پێنەگیراو لێم پرسی باشە ئەوە تۆ دایم بەڕۆژوی ھەمو ڕۆژێك؟ وتی بەڵێ😟 وتم باشە ڕۆژوی چەن ساڵ قەرزای؟ وتی وەڵا ھیچ یەك ڕۆژیش قەرزار نیم 😳 وتم ئەی باشە چ گوناحێكی وا گەورەت كردوە تا ئاوا دایم بەڕۆژو بیت؟ وتی بەخوا قەت گوناحی وا گەورەم نەكردوە 😌. پێم وت باشە ئەی ھۆكاری ئەم بەڕۆژو بونەت چیە؟ وتی وەڵا ئەوە ژنەكەم سێ ڕۆژ جارێك پرسیارم لێئەكات و ئەڵێ: پیاوەكە جوانم؟ منیش ئەڵێم بەڵێ☺️ئەویش ئەڵێ ئادەی سوێنم بۆ بخۆ 😒 منیش سوێنی بۆ ئەخۆم و ئیتر دوای ئەوە سێ ڕۆژ ڕۆژو ئەگرم وەكو كەفارەتی سوێنەكەم‎
@chyrok
😂😂😂😂
چیرۆکێکی پڕچێژو
بەسوود

گەنجێک وتی منداڵم زۆر خۆش دەویست و هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی ژن بهێنم و لەگەڵ منداڵی خۆم یاری بکەم و بیلاوێنمەوە
لەگەڵ کچێک خۆشەویستی کەوتە نێوانمان و زۆر هۆگری بووم، لە کۆمپانیایەک کارم دەکرد بە 800دۆلار
ڕۆژێکیان خۆشەویستەکەم ئاگاداری کردمەوە لە هەلێکی کار کە موچەکەی 1500دۆلار بوو کە نزیکەی دوو ئەوەندەی موچەکەی ئێستام بوو بۆیە هەرزوو مۆڵەتم خواست لە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەم و چوومە دەرەوە بۆ ئەوەی بچم بۆ سەردانی کۆمپانیاکەی تر
لەو کاتی پەڕینەوە لەیەکێک لەشەقامەکان سەیارەیەک لێیدام کە لەخۆشیدا ئاگام لەدەوروبەرم نەبوو کاتێک چاوم هەڵهێنا لە خەستەخانەدا کەوتوم و کچێک لەژوورەکەمدایە لای ڕاستمەوە کەبەتەواوەتی بەنج بەریدام کچێک بە چەپێک گوڵەوە وەستابوو لێم پرسی تۆ کێیت؟ من بۆ لێرەم؟ وتی : لەسەر خۆبە هەموو شتێک دەزانیت بەڵام ئێستا پێویستە هێوربیتەوە و پشوو بدەیت
هاوارم کرد قاچم زۆر ئازاری دێت بەجۆرێک پزیشکەکان هاتنە سەرم و بەپەلە دەرزیەکی ئازارشکێنیان بۆ کردم و پێیان وتم لەسەر خۆبە قاچی ڕاستتمان بەنەشتەرگەری بڕیوەتەوە بەهۆی خراپی بەرکەوتنت لە ڕوداوی هاتوچۆکەدا
زۆرگریام و بەتەواوەتی ئارامیم لەدەستدا، کچەکە هاتە تەنیشتمەوە دانیشت و وتی داوای لێبوردن دەکەم من هۆکاری ئەمە بووم و چیرۆکی ڕوداوەکەی بۆ گێڕامەوە کەهەڵەکەش لە خۆمەوە بووە کە بەپەلە پەڕیومەتەوە لەسەر ڕێگەی خێرا، تەلەفۆنم کرد بۆ کچە خۆشەویستەکەم و ڕوداوەکەم بۆ گێڕایەوە و ئەویش بەپەلە هات کە بینیمی لەم حاڵەمدا توشی شۆک بوو، هیچی بۆ نەوترا جگە لەوەی زۆری پێناخۆشە و دوعای شیفام بۆ دەکات و پاش ماوەیەک ڕۆشت، پاش کەمتر لە نیوکاتژمێر نامەیەکم بۆ هات لە خۆشەویستەکەمەوە و نوسیویەتی: بمبوورە، ناتوانم ئەم ڕێگایەت لەگەڵ تەواو بکەم داواکارم هەیە و لەماڵەوە زۆرم لێدەکەن کە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم دواتر زانیم ژمارەکەی بەیەکجاری داخستووە و تەلەفۆنەکەی گۆڕیووە.
کچەکە هەموو ئەو ماوە تەنیای نەکردم و لەگەڵم دەگریا و هەموو پێداویستی و ئەرکێکی خستەخانەکەی لە ئەستۆ دەگرت
پاش دوو هەفتە ڕێگەم پێدرا بچمەوە ماڵەوە، کە چومەوە ماڵەوە پڕ بەگەرووم هاوارم دەکرد: بۆچی خوایە خۆشەویستەکەم لەدەستدا ؟! بۆچی کارەکەم لەدەستدا ؟! بۆچی واتلێکردم تاوەکو مردن کەم ئەندام بم ؟!
هەموو ڕۆژێک ئەو کچە سەردانی دەکردم، لێتان ناشارمەوە هەر ڕۆژێک ئەو نەهاتایەتە سەردانم زۆرهەستم بە تەنهایی دەکرد!
پاش دوو مانگ ناوم هاتەوە بۆ سەربازی بەهۆی بێ قاچیمەوە لەخزمەتی سەربازی بەیەکجاری بەخشیمیان و ژمارەیەک هاوڕێم چوون کە بەداخەوە توشی ڕوداوی تەقینەوەی بۆریەکی غاز بوونەوە کە پاسەوانیان دەکرد و کوژران زۆر خەفەتم بۆ خواردن و سوپاسی خوامکرد ئەگەر منیش بێقاچ نەبوومایە منیش لەگەڵ ئەوان دەبووم.
دواتریش زانیم کە کچە خۆشەویستەکەم هاوسەرگیری کردووە و ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لەکێشەدان بەهۆی ئەوەی کە بە زگماکی منداڵی نابێت، خەفەتم خوار بۆ حاڵی، بەڵام سوپاسی خوامکرد کە نەبوو بەنسیبم چونکە من زۆر منداڵم خۆشەویست و تەحەمولی بێ منداڵیم نەدەکرد!
لەکاتی خوێندنەوەی ڕۆژنامەکاندا هەواڵی ئەوەم بەرچاوکەوت کە ئەو کۆمپانیای من دەمویست بۆی بڕۆم ئیفلاسی کردووە و سەرجەم کارمەندەکانی دەرکردووە لەسەر ئەوەیش سوپاسی خوامکرد!
بەدرێژایی ئەو ماوەیە کە 70ڕۆژی خایاند ئەو کچە سەردانی دەکردم و پێداویستی بۆ دەکڕیم و هاوخەمی دەکردم. بەجۆرێک بەتەواوەتی خۆشەویستی لەلام دروست بوو بوو، ڕۆژێکیان بڕیارمدا ئەمجارە داوای هاوسەرگیری لێبکەم بەڵام لەوەڵامەکەی دەترسام و لەوەیش کە یەکتر ناناسین.
ئەو ڕۆژە هات بۆ سەردانم و هەندێ شتی بۆ کڕی بووم ویستم پێی بڵێم بەڵام ئەو تووشی شۆکیکردم کە پێی وتم ئایا داوای هاوسەرگیریم لێ قبوڵ دەکەیت؟
تەزوێک سەراپای جەستەمی گرتەوە! وتم: ببوورە من نامەوێت بەزەییت بە مندابێتەوە، سوێندی بۆ خواردم کە بابەتەکە بەزەیی نیە و بەڕاستی خۆشمم دەوێیت، پێم وت: ئاخر من قاچم قرتاوە و کارم پێناکرێت، پێی وتم: کارێکم بۆ دۆزیویتەتەوە بە پلەی بەڕێوەبەر لە یەکێک لەکۆمپانیاکانی باوکمدا و لەسەر کورسیەک دادەنیشیت و پێویستت بەجوڵە نیە بەڕاستی هیچم بۆ نەوتراو بەخوڕ فرمێسك بەچاومدا هاتە خوارەوە، هەر دەموتەوە: خوایە لێمخۆش ببە خوایە لێم خۆش ببە..خوایە لێم خۆش ببە کە ناڕەزایەتیم دەردەبڕی بەرامبەر کارە پڕ لە حیکمەتەکانت.
ئەگەر ئەو ڕوداوی هاتوچۆ نەبوایە ئێستا هاوسەرگیریم کردبوو لەگەڵ ئافرەتێک کە منداڵی نەدەبوو، دەچووم بۆ کۆمپانیایەک کە ئیفلاسی دەکرد و دەیانناردم بۆ سەربازی کە دووچاری مردن دەبوومەوە، قاچێکم لەدەستدا بەڵام ژیانێکی خۆشی بەنسیب کردم، سوپاس بۆتۆ خوایە گیان.
کۆتایی
@chyrok
@chyrok 😌
ئــایه‌چیرۆکە کانمان سوودیان هه‌یه بۆتان؟؟
Anonymous Poll
83%
بـه‌ڵێ زۆریش
17%
خراپ نین
چیرۆکی_شاکار_ئەشقێک_لەگەڵ_تەمەن
بەشی_یەکەم
من ئيستا تەمەنم 19 سالە و لە قۆناغى 12 ئامادەيم واتە 2 ساڵەم تا تەمەنم گەیشتە 17 سال گاڵتەم بە شتێك ئەهات خەڵكى پێی دەڵێن (عەشق) تا ئەو كاتەى كە خۆم كەوتمە ناو مەوزوعەکەوە، هەرچۆن بێت با درێژەی نەدەمێ لە خوولێكى بەهێزكردندا بۆ پۆلى 12 كچێكم ناسى پێشتر ناوبانگێکیم بيستبوو لەسەر ئەو كچە بةڵام نەمدي بوو باسدەكرا كچێکە باوەڕی بە عەشق نيیە و حساب بۆ كوڕ ناكات و ديندارە و ئیسلامیە و زؤر بە شەخسيات بوو زؤر حەزم دەكرد بيبينم بەس ڕێك نەدەكەوت نەم دەزانى ئەو كچەى من ناسيوومە هەمان ئەو كچەیە كە زؤرێك لە هاوڕێیانم بە ئاواتن تەنها قسەى لەگەڵ بكەن زۆريش جوانبوو ئيتر لە خوولەکە ئەم كچە زۆر بةڕێز بوو كوڕان ڕێزيان لێ دەگرت و بێدەنگ بوو ئيتر كەمێ هەستم بۆ دروستبوو بەڵام عاشقى نەبووم، .تاقيكردنەوەكان دەستيان پێ كرد ئەويش لە هەمان قوتابخانەى من تاقيكردنەوەى دەكرد تاقيكردنەوەى پێش كۆتاى بوو هاتمەوە ماڵ لە خەت بووم چاوەڕێی بووم پرسيارەكان بڵاو بكرێنەوە ئیتر مەسجێكم بۆ هات چ مەسجێك ئاى لەو هەستە خۆشە قەت ناتوانم وەسفى بەمەوە زۆر دڵخۆش بووم ئيتر خۆى ناساند ئەوە بوو ئەى وت من متمانەم بە تۆ هەيە نامەوێ كەس بە پەیووندی نێوانمان بزانێ و زۆر دةترسا سوپاس بۆ خوا منيش كەسێكم شەرةفى خەڵكم لە لا گرنگە هەرچەندە خۆم خووشكم نيە بەس سبەى دەبمە خاوەن كچ نهێنیەکانیم پاراست و هێشتاش عاشقى نەبووم.. .دواتر لاى هاوڕێیەكم مەسەلەكەم گێڕايەوە وتى خۆ ئەو كچت هەمان ئەو كچەیە كە باسى دەکەين باوەڕم نەدەكرد وابێ بەس وابوو،ئيتر داواى هاوڕێيەتيم لێ كرد زۆر شەرمى دەكرد و زۆريش دەترسا ئاخر ئەو منى نەدەناسى ناهەقيشی نەبوو چۆن كچێکى پاك خۆى دەخاتە دەست كوڕێکەوە كە ئەسڵەن نايناسێ پێی وتم نازانم چیت پێ بڵێم جارێ ناتوانم وەڵامت بەمەوە، ئيتر منيش سەرم نەخستە سەرى من لە ئەهلى ئەو كوڕانە نەبووم كە چاو دڵ دەبەن هێندە جوانن، بەڵام دڵێكى پاكم هەيە ئەويش خودا پێی بەخشيووم و ئازايەتى خۆم نيیە ئيتر كات هاتوو ڕۆیشت و خول تەواوبوو
ئیتر چەن ڕۆژێک تێپەڕى و بەردەوام قستمان دەكرد و كات هاتە پێش سبەى كۆتا تاقيكردنەوەمان هەبوو هەرچەندە هەردووكمان خراپ
بووين بەس شەوى پێش تاقيكردنەوەى كۆتاى وتى نازانم چى لەبەر بكەم و ئەمەوێ سبەى خۆشەويست بگرم و ئەم جۆرە قسانە و پێدەکەنی....
@chyrok
چاوە‌ڕوانی به‌شی‌دووبن
چیرۆکی_شاکار_ئەشقێک_لەگەڵ_تەمەن
بەشی_دووەم چاوەریی کۆتایی بن
سبەى هات تاقيكرنەوە تەواو بوو زۆر ماندووبووم زۆر شەكەت بووم زۆرم خەو دەهات بە ڕۆژ و بووم بەس ئەو لە ڕۆژى تاقيكردنەوتكاندا بە ڕۆژ و نةدەبوو بەجێم هێشتو هاتمەوە ئەويش دواى من هاتبوويەوە ئيتر مەسجى نارد خۆى توڕە كردبوو وتی بۆ جێت هێشتم و ئەم قسانە هەرچۆن بێت لێم تێ گەيشت ئيتر و ئيتر وتى ئەى چۆن بووم جوان بووم بە گاڵتەوە وتم نا وام زانى جوانى بەس ناشيرين دەرچووى بە گاڵتەوە
عاجزم كرد و لە ختت نەما دواى زانيم چەنە دڵم شكاندوو گريابوو ئاخر منيش يەکەم جارم بوو ئەو شتانە بكەم نەمدەزانى چۆن هەڵسوكەوت بكەم، هەرچۆن بێ لێم خؤش بوو،
دواى هەفتەيەك لە قسە كردن بڕيارم دا هەموو شتێكى پێی بڵێم بڵێم كە عاشقى بووم بەيانى هات
خۆزگە نەهاتايە كە چوومە خەت مەسجێك هاتبوو نوسيبووى با جيابينەوە،و داواى ئەوەى كرد هێندەم خۆش دەويست نەمتوانى زۆرى لێ بكەم ڕازى بووم وتم لە بيرى دەکەم بةس نا زۆر هەڵە بوو،
ئيتر هەرچۆن بێ ڕۆیشت باش ماوە ماوە چەند جارێ پێم وتەوە من تۆم خۆش دەوێ عاشقتبووم هيچ بێ سوودبوو،بە ڕاستى زۆر خەفەتم خوارد زۆر گريام زۆر چەند جارێ وام وت ئيتر مەسجى بلۆك كردم..
منيش ئيتر وا خۆم دەرخست ئيتر گرنگی پێ نادەم بەشدارى كۆڕێكم كرد لە 11/12/2016ئەويش لەوێ بوو چەند جارێ سەيرم كرد ئەويش سەيرى منى دەكرد من وازم هێنا چونكە كۆتا جار پێى وتم ناتوانم لەگەڵ تۆ بم چوونکە دڵم لە شوێنێکی ترە و كەسێ ترم هەيە جێى هەموو كەسى بۆ گرتوومەتەوە بەم وشانە كووشتمى بەس وتم خوا بتان گەیەنێ بەیەك ،ئيتر كاتێ لە كۆڕەکە سەيرم نەدەكرد هاتە بەرامبەرم بۆ ئةوەى بيبينم بەس سەيرم نەدەكرد چوونکە بڕيارم داوە چاو نەبڕمە ماڵی كەس ...
هاتمەوە چەن شەوێك شەو نوێژم كرد بە دڵێكى پاکەوە لە خوا پاڕامەوە هەتا بیگەڕێنێتەوە بۆ لام وە لەو ماوەيەدا چەن کچێکم جوابكرد چوونکە نەمدەتوانى بير لە کچى تر بكەمەوە دەى زۆر گووناحە كەسێ ئالوودە بكەى بە خۆتەوە و دواتر وازى لێ بێنی..ئەوە خەڵك كووشتنە،وام نەكرد چاوەڕێی ئەوم كرد و دوعام دەكرد..
@chyrok
چاوە‌ڕوانی به‌شی کۆتای بن
چیرۆکی_شاکار_ئەشقێک_لەگەڵ_تەمەن
بەشی_کۆتایی
تا ...... لە 28/12/2016 مەسجێكم بۆ هات فەيسبووكێكى نەناسراو بوو خۆى ناساند ئەو بوو وتم فەرموو وتى پرسيارێكم هەبوو نەمزانى لە كێی بكەم كەس نەبوو لێی ببرسم كە بزانم خول و شت هەيە يان نا ،لە هەمان كاتتدا خاڵۆزايەكى خۆى و دراوسێیەكيان لە هەمان قۆناغى خوێندنن و لە هەمان ناوچەشن، زۆر بە ئاشكرا زانيم خودا واى كردووە ئەو كچە بگەڕێتەوە بۆ لام زۆر سوپاس بۆ خوا به ڕوونيش ديارە ئەو ئەو مەسەلەی كردە بيانوو بۆ ئەوەى قسە بكەينەوە ئەگينا خەڵكانێكى زۆر هەبوون پرسيارى خوێندنيان لێ بكات وتى ئەو پرسيارەم هەبووە وەڵامم دايەوە و ئيتر وتم ئەگەر ئەزانى ئەو كەسەى چاوەڕێى دەكەى پێى ناخۆشە با قسە نەكەين وتى نا ئاسايە بەس وتى چيە دەرم دەكەى وتم نا هەڵە تێ گەيشتووى من خەمى تۆم بووە هەر بە ڕاستيش وايە زۆرم خۆشدەوێ نامەوێ نامەوێ بە هۆى منەوە نە ئازار بچێژی نە كەس قسەت بۆ دروست بكات ئێستا خۆشم دەوێی ئێستاش عاشقيم بەس پێی وتم ئێمە تەنها هاوڕێین ،ئيتر منيش لەبەر دڵی ئەو سانسۆرم لەسەر خۆم داناوە و باسى عةشق و خەموو خەفەتى خۆمى بۆ ناكەم يانى ناوێرم بيكەم لە ترسى لە دەستدانى ناتوانم هيچ بڵێم و بەس زۆر بێ باكانە پێم دەڵێ چاوەڕێم مەبە من چاوەڕێى كەسێ ترم بەڵام پێیشی وتم ئەگەر ئەو كەسە نەبايە لەگەڵت دبووم باشە تا ئێستا هەموو شتێ ڕوونە بەڵام زۆربەى كاتەكانى ئێستا لەگەڵ من بە سەر دەبات ئینجا خۆ بە ڕوونى ئەزانێ من عاشقى ئەوم ئەى بۆ مەسجى بۆ ناردمەتەوە ئەگەر كەسی ترى هەيە هەر كەس ئەو کچە بناسێت دەڵێت ئەو كچە لەگەڵ هيچ كوڕێكدا نيیە هەموو كەسێ شايەتى پاكى ئەو كچە ئەدات...ئێستا نازانم ئەگەر منى ناوێ بۆ مەسجى نارد ئەگەر منى ناوێ بۆ كاتەكانى لەگەڵ من بە سەر دەبات و زۆر شتى تريش، ئێ ئەگەر منى دەوێ بۆ ئاوا بێ باكانە پێم دەڵێ چاوەڕێم مەبە بۆ دەڵێ ئێستاش تەنها هاوڕێین بۆ دەڵێ با هەستت بەرامبەر من نەبێ
نازانم تاقيم دەكاتەوە؟ نازانم بە ڕاستى كەسی ترى هەيە؟ نازانم ئەو بە تەماى چيە؟ نازانم ئەو كەسەى ئەو باسى دەكات بوونى هەيە يان بۆ تاقيكردنەوەى من وا دەڵێت؟
وە ئێستا نازانم خۆشەويستمە يان هاوڕێ؟؟؟ سوپاس بۆ ئێوەى گووڵ کە خوێنەر بوون.

کـــۆتــــــــــــــــــــای
@chyrok
چاوە‌ڕوانی جیرۆکی نوێ بن
Forwarded from Deleted Account
بۆ بەژداری لیست مەسج بکەن سەرووی 1k😌
بــــــروا_و_چیــــــایی_بێ_نـــــــــــــاز😥
بـەشی_یەکــــەم چاوەڕێ بەشی ٢بن
من کچیکی ته مه ن ۱۸سال بووم کچی ماله وه بووم وازم له خویندن هینا له به رئه وه ی توشی نه خوشیکی دریژخایه ن بووم ایستاش له گلمه به داخه وه له ته مه نی ۱۵سالیم له خویندن جیابومه وه روژیکیان ویستم تیل بو خوشکی کم بکه م که مالئ له ئیران بوو زۆرم بیردەکرد به لام کاتئ سیری موبایله که م کرد واحده م نه مابوو منیش زوردل ته نگ بووم چونکه زور بیری خوشکه م ده کرد له دلی خوم دا به دوای ریگه چاره یه ک گه رام و هاوریکی کاکم به خه یال هات داوای ئه وه ی لیبکەم کارتێکم بۆ بنیریت تیلم
@chyrok
بویکرد وتم بروا چونی ئیشیکم پیته وتی بلئ له خزمه ت دام وتم کارتیکم بۆ بنیرە چونکە کەسمان لە ماله وه نین ناتوانم بچمه دووکان زوردلم تەنگه و بیری داده م ده که م وتی به با ن چاو بۆی ناردم دورژ دوایی ئه وه تیلی بوکردمه وه وتم به لئ وتی چونی وتم باشم توچونی خیزانه که ت چونه وتی خوزگه ناوی خیزانه که مت ناهینا وتم بوو وتی چیا خان من به ناچاری له گه ل خیزانه که م ده ژیم و نامه و یی له گه لی بم به لام ناتوانم لی جیاوه بمەوە چونکه پاره م نیه وتم بو به ناچاری وتی خیانه تی لیکردووم زور به خراپی باسی حالی خوی بۆکردم له راستیه که یی من زور که سیکی ساده بووم ئای لیره وچی ده ستی پی کرد خوزگه هه رگیز ئه وره ژه تیلم بۆیی نه کردبا
گویم له ده نگی نه بوایه ئاخه من ویستم یه ک جار داوای یارمه تی لیبکه م نه ک هه موروژ بمرمو بژیمه وه دوای ئه وه زور باسی خویکرد ده یگوت من ناچارم له گه ل خیزانه که م بژیم و خوشه ویستی خویی بومن ده ره بریی منیش خوم هه رگیز فیلم نەکردبوو ویژدانم هه بوو نه م زانی که سانیک هه ن وانین دوای ئه وه فیسی یه کمان وه رگرت روژانه چاتمان ده کرد بروا به یانیان سعات ٦ته له فونی بۆکردم به وته شیرینه کانی قسه یی خوشی بۆم ده کرد و پلانی هاوسه ر گیری داریژت له گه لم و وەعدی دا هه موو روژکاربکات تاله خیزانه که یی رزگاری ده بیت منیش زور هوگری بووم روژانه به مانسنجر کامیرامان ده کرده وه ره سمان بویک ده نارد تاراده یه ک وام لیهات بوو هه موو شه و بۆی دەگریام و بیریم ده کرد زۆر هۆگری خوی کردم زور هیوای پی به خشیم منیش زور باورم به قسه کانی کردو پی دل خوش ده بووم چونکه من له سه ری ئه وه ی نه خوشیم هه بوو باوکیشم نه بوو ئه ی خودایه خوت ئاگات له دلی هه ردووکمان هه بوو من چ هه ستیکم بوی هه بوو به یانی کی زوو تیلی بوکردم وتی ئه م رودیم بومالتان ده مه ویی بت بینم و چونکه هاور ی کاکم بوو مالی له ئیمه وه دوربوو ته له فونی بوکاکه م کرد وتی ئه م شه و دیم له مالتان ده نووم وای چه ن دلخوش بووم شه و خه وتین هه موان من شه و سعات ۲به خه به ر هاتم دلم راکه راکی بوو بروا له مالمانه خه وم لی ناکه وت هه ستام هاتمه سه ر ده رگای ژوره که ی بروا لی خه وتبوو له گه ل براکانم ته ماشم کرد ئه و نوستبوو منیش سیرم ده کردو ده گریام زورم خوش ده ویست لی نزیک بومه وه وتم بروا بروا وتی به لئ چرپانمه بن گویی وتم وه ره لای من تا ژوره که ی تر وتی باش برو هاتم که رویشتم بینیم له دوره وه هات ریک رام کردوو باوشم پیا ی کردو سه رم نایه سه رسینگی به لام جار ده ترسام براکانم بین دوره که وتمه وه دوای سه رم ده خسته و سه رسینگی نه مزانی چی پی بلیم ته نها سه رم له سه ر سینگی دانا

چاوەریی بەشی دووەم بن