نا... هەرگیز ناگەنە ئەو کەنارە تاریكەی من تێیدا نوقم بووم. ئێوە چوزانن چ خەزانێک بوو ئەو کاتەی هەستم کرد جێگەی من لەناو دڵێکدا نەماوە کە ڕۆژگارێک نیشتیمانی من بوو. چەندە پڕ لە مەرگ بوو ئەو ساتەی بینیم ئەو ڕووگە گۆڕا، ئەو چاوە گەرمانە بوونە بێگانە و هەنگاوەکانی بەرەو ئاوابوون، ڕوحی منیان لەگەڵ خۆیاندا ڕاپێچ کرد
بە نوسینەکانم ماڵێکم لێرە بۆ دروست کرد تا هەرگیز سەرمایی تەنهایی تەنگی پێ نەهێنێت ئاخر
من لەناو وێرانەکانی خۆمدا، لە هەناوى ئەو هەموو ئازار و مەینەتییەی چەشتبووم، قەڵایەکم بۆ ئەو بنیاد نا بە نوسینەکانم هێلانەیەک تەنها بۆ ئەوەی بزانێت کە لەم جیهانە چۆڵەدا، "منێک" هەم کە پەناگەی بم. بەڵام کاتێک بەسەر داروپەردوی ئەو ماڵەدا هەنگاوی نا و بێباکانە جێیهێشتم، تێگەیشتم کە چەندە تەنها بووم. تێگەیشتم ئەو هەرگیز پێویستی بەو قوربانییانەی من نەبووە؛ من لە ناو دڵێکدا کۆشکم دروست دەکرد کە بۆ من تەنها "گۆڕستان" بوو🥀

😍2👏1❤1❤🔥1🌚1
ئەگەر ڕۆژێ لە پڕێکدا، چرای تەمەنم کوژایەوە
ناوم لە ناو دەفتەری زیندووان، بە یەکجاری سڕایەوە
ئەگەر ڕۆحیشم باڵی گرت و بەرەو ئاسمان بەڕێ کەوت
جەستەشم بوو بە میوانی خاک و لە ژێر گڵدا خەوت
ئەو کاتەی وجوودم نەما، لەم زەویە پڕ جەنجاڵە
کە تێگەیشتی بێ من ژیان، چەندە تاڵ و بێ کەڵکاڵە
سەرت هەڵبڕە بۆ ئاسمان، ڕوو بکە درگای خودا
بۆ ئەو عەشقەی کە جێماوە، لە نێوانماندا بە جیا
دەستەکانت ڕوو بە لای ئەو، پڕ بن لە یادی جاران
بە چاوێکی پڕ لە ئەشک و بە دڵێکی بێ قەراران
ئەو کاتە ئەڵێی خوایە گیان، خۆزگە ئێستا لە لام ئەما؟
خۆزگە دەستم لە دەستی بوو، نەک بەم جۆرە بە تەنیا مابام؟
بەڵام ئەفسووس، دوای ڕۆیشتن، خۆزگە هیچ سوودێکی نییە
بێدەنگیی گۆڕستانەکەم، وەڵامی هەموو سۆزێکی تۆیە

😍2❤1👏1❤🔥1🌚1
Forwarded from پرسیار و وەڵام📊 (𝐗𝐎𝐒𝐇𝐍𝐀𝐖 | خۆشنـاو ˢᵘⁿ🌞)
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😍2❤1👏1❤🔥1🌚1
قوفڵی دڵتەنگیەڪەت هەر چەندە گەورەبێت ، ڪلیلەڪـەی بە دەست خودایەڪی میهـرەبانە
بە دوعایەڪت دەڪرێتەوە . .
- ژیان ئەو کتێبەیە نییە کە هەموو لاپەڕەکانی خۆشی بن، بەڵکوو ڕۆمانێکە کە هەر دێڕێکی بە فرمێسک نووسراوە، هەر لاپەڕەیەکی بە هیوایەک کۆتایی دێت. ئازار فێری قووڵ بوونمان دەکات و دڵخۆشیش تەنها پاداشتی ئەو ڕێگایەیە کە بە ئارامی نەبڕاوە، ژیان جوانە، نەک چونکە بێ کێشەیە، بەڵکوو چونکە لە هەموو کێشەیەک دوایین هەناسەی هیوامان تێدا دەمێنێت..
😍2👏1❤1🥰1❤🔥1