من کەسێکم کە دەترسم
خەڵک ڕاستەخۆ ڕووحم و دڵم ببینن
کەسێکم کە نایەوێت جیهان بیبینێت
چونکە دەترسم هەڵە تێبگەم
کەسێکم هەموو شتێک وەک شتێکی شکاو دەبینێت بەڵام لەگەڵ ئەودا من
تەواو ئازاد و دڵفراوانم لە خۆشەویستی
و دەربرینی هەستمدا هەروەها وەک کەسێک کە ئارەزووی ئەوەی هەیە
خۆشەویستی و ژیان بە تەواوی هەست پێبکات دەتوانم بڵێم ئەو تاکە کەس بوو کە والێکردم هەموو ئەوانەی هەست پێبکەم بێ هیچ مەرجێک بێ ئەوەی پێویست بێت هیچ قوربانیەک بدەم∶
~
😍2❤🔥2👏1❤1🌚1
نیوەی شەوە.!
نیوەی شەوە و ئاسمان تەواو تار و تەنگە
منیش تەنیا دانیشتووم لە گۆشەیەکی ژوورەکەم و ئەڕوانمە جوانی ئاسمان
پێنوس و خامەکەم ئامادە کردووە لە دیار مۆمێکی سست و لاواز تا ئەو پەڕی خەیاڵ و
تا قوڵای ئیلهامی نیشتمان پەروەری و ئێش و دەردی هەژاری ئەچم و کە ئەگەم بە کۆتا خاڵ و کۆتا نیوە دێڕ.
تێهەڵکێشی وەسفی جوانی تۆ و هەستی پەنهانی دەرونمی ئەکەم ئای چ سەر لێ شێواوێکت جی هێشتووە دوای خۆت.!👀🩶

😍2❤1👏1❤🔥1🌚1
Forwarded from پرسیار و وەڵام📊 (𝐗𝐎𝐒𝐇𝐍𝐀𝐖 | خۆشنـاو ˢᵘⁿ🌞)
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤2😍2👏1❤🔥1🌚1
نا... هەرگیز ناگەنە ئەو کەنارە تاریكەی من تێیدا نوقم بووم. ئێوە چوزانن چ خەزانێک بوو ئەو کاتەی هەستم کرد جێگەی من لەناو دڵێکدا نەماوە کە ڕۆژگارێک نیشتیمانی من بوو. چەندە پڕ لە مەرگ بوو ئەو ساتەی بینیم ئەو ڕووگە گۆڕا، ئەو چاوە گەرمانە بوونە بێگانە و هەنگاوەکانی بەرەو ئاوابوون، ڕوحی منیان لەگەڵ خۆیاندا ڕاپێچ کرد
بە نوسینەکانم ماڵێکم لێرە بۆ دروست کرد تا هەرگیز سەرمایی تەنهایی تەنگی پێ نەهێنێت ئاخر
من لەناو وێرانەکانی خۆمدا، لە هەناوى ئەو هەموو ئازار و مەینەتییەی چەشتبووم، قەڵایەکم بۆ ئەو بنیاد نا بە نوسینەکانم هێلانەیەک تەنها بۆ ئەوەی بزانێت کە لەم جیهانە چۆڵەدا، "منێک" هەم کە پەناگەی بم. بەڵام کاتێک بەسەر داروپەردوی ئەو ماڵەدا هەنگاوی نا و بێباکانە جێیهێشتم، تێگەیشتم کە چەندە تەنها بووم. تێگەیشتم ئەو هەرگیز پێویستی بەو قوربانییانەی من نەبووە؛ من لە ناو دڵێکدا کۆشکم دروست دەکرد کە بۆ من تەنها "گۆڕستان" بوو🥀

😍2👏1❤1❤🔥1🌚1
ئەگەر ڕۆژێ لە پڕێکدا، چرای تەمەنم کوژایەوە
ناوم لە ناو دەفتەری زیندووان، بە یەکجاری سڕایەوە
ئەگەر ڕۆحیشم باڵی گرت و بەرەو ئاسمان بەڕێ کەوت
جەستەشم بوو بە میوانی خاک و لە ژێر گڵدا خەوت
ئەو کاتەی وجوودم نەما، لەم زەویە پڕ جەنجاڵە
کە تێگەیشتی بێ من ژیان، چەندە تاڵ و بێ کەڵکاڵە
سەرت هەڵبڕە بۆ ئاسمان، ڕوو بکە درگای خودا
بۆ ئەو عەشقەی کە جێماوە، لە نێوانماندا بە جیا
دەستەکانت ڕوو بە لای ئەو، پڕ بن لە یادی جاران
بە چاوێکی پڕ لە ئەشک و بە دڵێکی بێ قەراران
ئەو کاتە ئەڵێی خوایە گیان، خۆزگە ئێستا لە لام ئەما؟
خۆزگە دەستم لە دەستی بوو، نەک بەم جۆرە بە تەنیا مابام؟
بەڵام ئەفسووس، دوای ڕۆیشتن، خۆزگە هیچ سوودێکی نییە
بێدەنگیی گۆڕستانەکەم، وەڵامی هەموو سۆزێکی تۆیە