پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.32K subscribers
579 photos
122 videos
9 files
195 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_وەرەوە...
ـــ﷽ـــ
ئەی باوکی بەڕێز منداڵەکەت تەمەنی چەندە مەڵێ هێشتا بچووکە بۆ نوێژ و قورئان خوێندن و ڕۆیشتنە مزگەوت و فێرکردنی کار و ڕەوشتی بەرز و جوان، سُبْحَانَ ‌اللّٰه‌‌‎ زۆربەی منداڵەکان لە تەمەنی دوو ساڵ بەسەرەوە چی بکەیت وەریئەگرن و دووبارەی ئەکەنەوە و فێری ئەبن، منداڵی وەها هەیە لە تەمەنی یەک ساڵی یان پێش یەک ساڵی دەست بە وەرگرتنی شتەکان ئەکەن.
بۆیە تۆش منداڵەکەت تەمەنی چەندە بە کەمی مەبینە و مەڵێ منداڵە، هەموو نوێژێک دەستی بگرە و لەگەڵ خۆت بیبە بۆ مزگەوت و دوای تەواو بوونی نوێژ گەر دوو ئایەتی قورئانی پیرۆزیش بێت فێری بکە با منداڵەکەت لەگەڵ"نوێژی بە کۆمەڵ و قورئانی پیرۆز گەورە بن" نەک لەگەڵ ئینتەرنێت و تابلێت و مۆبایل، و دواتر کە گەورە بوو بڵێن لە دەستی ئێمە دەرچووە و ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین...

ئەی دایکی بەڕێز تۆش بەهەمان شێوە گەر منداڵەکەت کچە هەموو نوێژێک دەستەکانی بگرە و لەگەڵ خۆت نوێژی پێ بکە و فێری قورئانی پیرۆزی بکە بەبێ گوێدانە ئەوەی منداڵەکەت تەمەنی چەندە فێربوون و وەرگرتنی شتەکان بە تەمەن نییە، گەر خوێندەواریتیش نییە ئەتوانیت دایبەزێنیتە ناو مۆبایلت، و گەر منداڵەکەتیش کوڕە و باوکی بەهۆی کارەوە لە ماڵەوە نییە، ئەتوانیت منداڵەکەت بە مامی یان خاڵی یان باپیری و کەسە نزیکە باوەڕپێکراوەکانت بسپێریت لەگەڵ خۆیان بیبەن بۆ مزگەوت، گەر ئەوەش نەبوو بە هەمان شێوەی منداڵە کچەکەت مامەڵەی لەگەڵ بکە، دڵنیابن هیچ شتێک بێ چارەسەر نییە گەر خۆمان بمانەوێت و هەوڵی بۆ بدەین.

و یەک داوایەک لە برا بەڕێزەکان، زۆربەی کات لە مزگەوتەکان ئەبینین لە منداڵەکان توڕە ئەبن و دەریان ئەکەنە دەرەوە، تکایە لەبری ئەوە دەستەکانیان بگرن و بیانخەنە ڕیزی خۆتانەوە، گەر منداڵتان نییە فێری بکەن ئەوا فێری ئەو منداڵانە بکەن، دڵنیابن گەر ئەو منداڵانە کەسانێکی خەمخۆریان هەبوایە ئەوا ئەوان دەستیانیان ئەگرت و فێریانیان ئەکرد، و ڕەنگە هەیانبێت و لەسەر کار بێت، بۆیە بەڕێزیشت ئەو کارە گەورەیە بکە و فێری بکە، إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه پاداشتی خۆت وەرئەگریتەوە، تکایە با دەربارەی مزگەوت و ئەو کەسانەی ئەچنە مزگەوت نموونەیە جوان نیشانی منداڵەکان بدەین نەک نموونەیەکی ناشرینی توندوتیژ...

منداڵەکان لە گەورەکانەوە فێر ئەبن، گەر باوکی یان دایک یان خوشک یان هەر کەسێکی نزیکی یان بێگانەیەکی بۆ منداڵێک ئەوا نموونەیەکی جوانی موسڵمانێکی ڕەوشت بەرزبە نموونەیەکی درووستکەربە نەک ڕوخێنەر...



وێنەکەش وێنەی منداڵێکی چاوگەشە لە کاتی زیندوو کردنەوەی شەوێک لە شەوەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ، خوای گەورە نموونەی وەکو کەسە خەمخۆرەکانی ئەم منداڵە زیاد بکات و بەرەکەت بخاتە تەمەن و کاتیانەوە و بیخاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانیان.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاکە ڕێزدار لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەخیلەیەکی کرد و ڕۆژانە پارەی دەخستە ناوی.

چەند ڕۆژێك پێش جەژن لەگەڵ باوکی دەچنە دەرەوە و دەچنە پارک بۆ پیاسە و دەبینن منداڵێکی خنجیلانە بەدڵ تەنگی دانیشتووە
کاکە ڕێزدار دەچێتە لای تا لەدڵتەنگییەکەی بپرسێ
منداڵەکەش لەوەڵامدا دەڵێت: پارەی جلوبەرگی جەژنمان نییە و جلوبەرگی جەژنم نەکردووە.

بۆیە ڕێزدار دەچێتەوە لای باوکی و دەڵێتە باوکی: من دەخیلەکەم هەیە و پارەکەی دەردێنم و بۆ ئەو منداڵە بەجلی جەژن دەدەم.
باوکیشی ڕازیدەبێت و دەیانباتە بازاڕ و جلوبەرگ بۆ منداڵەکە دەکڕن...

ئێوەش منداڵان وەکو ڕێزدار یارمەتی هاوڕێکان و موسڵمانان بدەن و دڵیان خۆشبکەن ...

پێغەمبەرى خوا    دەفەرمووێت:((أفضلُ الأعمالِ أنْ تدخُل على أخيك سروراً أو تقضي عَنْهُ دَيْناً أو تُطْعِمهُ خُبزاً))
واتە: چاكترین كردەوە ئەوەیە كە خۆشی وشادییەك بخەیتە ناو دڵی برایەكتەوە، یان قەرزارییەكی بۆ بدەیتەوە، یان خواردنی پێ بدەیت ئەگەر لەتە نانێكیش بێت .
🌻اللَّهُم إنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ العَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻
🍁"شەو و ڕۆژە پیرۆزەکان نابێت پشتگوێ بخرێن، بازرگان ئەگەر وەرزی فرۆش و قازانج پشتگوێ بخات، دەبێت کەی قازانج بکات؟!"🍁
إبن جوزي
🌿🌿"أساس كل خير أن تعلم أن ما شاء الله كان وما لم يشأ لم يكن".

" بنچینەی هەموو خێروو چاڪەیەك ئەوەیە ڪە بزانیت هەرشتێك خودا ویستی لێی بوو دەبێت ، وەهەرشتێك ویستی لێنەبوو نابێت ".🌿🌿

إبن القیم
#بەبیرهێنانەوە
خوشک و برای موسڵمانم ئەمشەو شەوی ٢٧، زیندووکردنەوەیتان لەبیر نەچێت، بەو هیوایەی شەوی قەدر بێت...
میوانەکەمان وا ماڵئاوایی ئەکات، گەر تا ئێستا کەمتەرخەم بوویتە لایەنی کەم ئەمشەو کەمتەرخەم مەبە و تەوبە بکە و داوای جێگیری و بەردەوامبوون بکە لە خوای گەورە و با داواکاربین کە شەوی قەدر بێت و خوای گەورە لە ڕزگاربووانی دۆزەخ بمانگێڕێت...
نزای خێریشتان بیر نەچێت بۆ خوشک و برا موسڵمانە چەوساوەکانمان...

خوای گەورە پەرستنی هەموو لایەکمان وەربگرێت بە گەورەیی و بەزەیی خۆی...
ئامین.🍁🍁
#بەبیرهێنانەوە

و زۆر ئەم نزایە بڵێنەوە بیرتان نەچێت...
🌾اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌾

و هەر داوایەکیشت هەیە بێ هیوا مەبە، گەر تەوبە کردنە یان هەر شتێکی تر...
🌺 إِنَّ‌ ‌رَبِّى‌‌ لَسَمِيعُ‌ ‌ٱلدُّعَآءِ‌🌺
بێ هیوا مەبە، خوای گەورە بیسەر و زانایە...

#خوا_گەورەیە
#بەئاگا_وەرەوە...

#شەوی_بیست_و_نۆ

بە داخەوە زۆرێکمان هەر لەگەڵ تەواو بوونی شەوی ٢٧ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وا دەزانین کە ڕەمەزان تەواو بووە، بەڵام وا نییە، چەندین فەرموودەی پیرۆزمان هەیە کە پێمان دەفەرموێت دەست بگرین بە شەوانی دوای ٢٧ی ڕەمەزانیشەوە، بۆیە با بەو شێوەیە نەکەین و هەوڵبدەین بەردەوام بین إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه...


🔴ئەمشەو شەوی بیست و نۆیە، وە شەوێکی پڕ بەرەکەتە، وە لەوانەیە دوا شەوی ئەم مانگە پیرۆزە بێت، وە لەوانەیە شەوی قەدر بێت، وەک چۆن لە صحیحی بوخاری لە پێغەمبەرەوە️ ﷺ هاتووە{...فالْتمِسوها في التَّاسعةِ والسَّابعةِ والخامسةِ}، و چەند فەرموودەیەکی تر.

کارەکان بە پێی کۆتاییەکانیانە...
🔺کۆتایی بە ئەم مانگە بێنە بە تەوبە کردن و نزا کردن و پاڕانەوە، و داوا کردنی وەرگرتنی کارەکان و بەردەوام بوون لەسەر پەرستن دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز...
🔺 لە ئەم شەوەدا تیرەکەت بهاوێژە و مەهێڵە شەیتان ڕێگریت لێ بکات...
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی ڕزگاربوونتان بێت لە ئاگر، بۆیە کەمتەرخەم مەبن.
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی وەڵامدانەوەی دوعاکانتان و بەدیهێنانی ئاواتەکانتان بێت، بۆیە تەمبەڵی مەکەن.
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی وەرچەرخانی ژیانتان بێت و دەروازەی ڕاستکردنەوە پەیوەندیتان بێت لەگەڵ خوای گەورە، بۆیە زۆر لە دەرگاکە بدەن، هەرکەسێک زۆر لە دەرگا بدات ئەگەری کردنەوەی هەیە بۆی.
🔺 کاتژمێرە شاراوەکەت کە ڕزگاربوونتانی تێدایە، و چاکەکانتان کە تەرازووەکەتان قورس دەکات لە ڕۆژی دواییدا ڕەنگە لە ئەم شەوەدا بێت بۆیە پشت گوێی مەخە.


🔺ئەی گەر بزانن کە ئەم شەوەتان خەونی خەڵکی گۆڕستانەکانە کە پەڕەکانیان دەق کراوە و هەڵگیراون و بە کارەکانیان ماونەتەوە...

🌺یەکێک لە نیشانەکانی ڕاستگۆکان لە ڕێگای خوای گەورە ئەوەیە کە بەردەوان لە دروێنەی ئەم مانگە پیرۆزە، تەنانەت ئەگەر تەنها ساتێکیشی لێ بمێنێتەوە.

وە یەک خولەکی ڕەمەزان هیوایەکی گەورەیە بۆ ڕەحمەتی خودا گەورە و نیعمەتەکانی کە کۆتاییان نییە.🥰

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
🍁اللهم اختم لنا رمضان بغفرانك ورضوانك والفوز بجنانك والعتق من نيرانك
اللهم انك عفوا تحب العفو فاعف عنا 🍁
🌿🌿سێ ڪەس تام لە ژیان ناکەن :-

ڪەسێڪ هەمیشە لەترس و دڵە ڕاوڪێدا بێت
ڪەسێڪ بە بەشی خۆی قەناعەتی نەبێت
ڪەسێڪ هەموو ڪات چاودێری ڪەسانی تر بڪات...

بۆیە با دوور بین لە ئەو شتانە، إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه دوور ئەبین لە زۆر گوناھ و دڵتەنگی و نزیک ئەبینەوە لە ئاسوودەیی و ڕەزامەندی خوای گەورە🌿🌿
#ڕوونکردنەوە....
🌺 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

نوێژی جەژنەکان{ڕەمەزان و قوربان}:-
زانایان سێ ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر حوکمی نوێژی جەژنەکان:-
🔺یەکەم دەڵێن(فرض عین)یە واتە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە لەسەری دانراوە.
ئەمەش مذهبي حنفيە، و لە گێرانەوەیەک لە احمدەوە هاتووە، و ابن تیمیە و ابن القیم و صنعاني و شوکاني و ابن باز و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت ڕایان لەگەڵ ئەمانە..

🔺دووەم دەڵێن(فرض کفایە)یە، واتە بە ئەنجامدانی لەلایەن کۆمەڵێکەوە لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، ئەمەش مذهبي حَنبلیە.

🔺سێیەم دەڵێن سونەتی مؤکدەیە، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعیە.
شێخ ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەڵێت:-
_ئەوەی دەیبینم نوێژی جەژن(فرض عین)یە واتە لەسەر هەموو موسڵمانێک فەرزە، و نابێت پیاوان وازی لێ بهێنن بەڵکو پێویستە ئامادەی بن، چونکە پێغەمبەر️ ﷺ فەرمانی بە ئافرەتە پێگەشتووەکان و تازە پێگەشتووەکان کردووە دەرچن بۆ نوێژ جەژن، بەڵکو فرمانی بەو ئافرەتانەش کردووە کە لە سووڕی مانگانەن دەربچن بۆ نوێژی جەژن بەڵام لە شوێنی نوێژی ئافرەتەکان نەبن، و ئەمەش بەڵگەیە بۆ دڵنیابوونەوەی..

_و لە فەتوایەکی تر دەڵێت ئەوەی بەلامەوە ڕاست بێت لە بەڵگەکان ئەوەیە کە ئەرک بێت لەسەر هەموو موسڵمانێک، پێویستە لەسەر هەموو نێرێک ئامادەی نوێژی جەژن بێت مەگەر ڕێگرێکی شەرعی هەبێت (بۆ ئامادەنەبوونی).


و شێخ ابن باز لەسەر ئەوەی کە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک(فرض عین)، دەڵێت ئەم قسەیە ڕوونترە لە بەڵگەکان و نزیکترە لە ڕاستەوە.

🔴بۆ حوکمی ئافرەتان:-
سونەتە بۆ ئافرەتان ئامادە بن لە نوێژی جەژن، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعي، و لە گێڕانەوەیەکی احمدەوە ابن حامد هەڵیبژاردووە، و مجد، و هەڵبژاردەی ابن باز و ابن عثیمینە ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت.

بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:-
عَن أُم عَطيَّة رضيَ الله عَنْها قالت:
كنَّا نُؤمَر أن نَخرُجَ يوم ا، حتى تَخرُجَ البكرُ من خِدرهِا، وحتى يَخرجَ الحُيَّضُ فيكُنَّ خلفَ الناس، فيُكبِّرْنَ بتكبيرِهم، ويَدْعونَ بدعائِهم؛ يرجونَ بركةَ ذلك اليومِ وطُهرتَه)
لە دایکی عەطیەوە ڕەزای خوای گەورەی لێبێت دەفەرمێت{پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێمان کرد کە ڕۆژی جەژن دەربچین، هەتاکو کچی تازە پێگەشتووش دەربچێت لە ژوورەکەی، و تەنانەت ئەوانەشی لە سوڕی مانگانەن دەربچن و لە پشتەوەی خەڵکەکە دابنیشن، تەکبیرات بکەن لەگەڵ تەکبیراتەکانیان، و داوا بکەن بە داواکانیان(نزا) تکای بەرەکەتی ئەو ڕۆژە و لێخۆشبوون لە تاوانەکان بکەن}..

برای موسڵمانم بۆ ئەنجامدانی نوێژ جەژن لە مزگەوت:-
🟠 گەر لەگەڵ ئەوە ڕایە بیت کە فەرزی عەینەیە پێویستە بچیت بۆ نوێژی جەژن و کەم تەرخەمی لێ نەکەیت، چونکە بە نەکردنی تاوانبار ئەبیت.
🔵گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە فەرزی کیفایە بچۆ بۆ مزگەوت با کەسێک بیت لەو کەسانەی بە ئەنجامدانی هەستاون و خۆت بێ بەش مەکە لە پاداشتەکەی.
🟤گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە سونەتی موئەکەدەیە لەبەر خۆسەویستیت بۆ پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ و زیندوو کردنەوەی سوونەتێکی بچۆ بۆ مزگەوت و خۆت لە پاداشتەکەی بێ بەش مەکە..

🟥خوشکی موسڵمانم بەڕێزتانش تاکو پێتان دەکرێت بچنە مزگەوت و بە کۆمەڵ نوێژی جەژن ئەنجام بدەن لەگەڵ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕۆشتن بۆ مزگەوت..
مەرجەکانی:
١_خۆ نەڕازاندنەوە بۆن خۆش نەکردن.
٢_گەر هاوسەرت هەیە پرسی پێ بکە.

و پیاوانش ناکرێت ڕێگری بکەن لە هاوسەرەکانیان بچنە مزگەوت مەگەر بزانێت بە چوونی هاوسەرەکەیان بۆ مزگەوت خۆیان یان کەسانی تر تووشی گوناهـــ دەبن ئەو کات دەتوانێت ڕێگریان لێ بکات{بۆ نموونە خۆی بڕازێنێتەوە یان قسە بێنێت و بەرێت و کێشە بنێتەوە...هتد}

بە بەڵگەی فەرموودەی نازدارمان️️ ﷺ {لا تَمنعوا إماءَ اللهِ مساجدَ اللهِ}.
إماء= بەندە، بەرامبەر وشەی (عبد)ە..
إماء بۆ ئافرەتە و عبد بۆ پیاوە.


گەر بە هۆکارێکی شەرعی نەتوانرا ئامادە ببیت لە مزگەوت إِنْ شَاءَ اللّٰه ئاساییە و دەتوانیت لە ماڵەوە نوێژەکەت بکەیت.

تێبینی//
_بۆ کاتی نوێژی جەژن بە ئەندازەی ڕمێک دوای خۆرهەڵاتن(واتە ١٥ تاکو ٢٠خولەک دوای خۆرهەڵاتن)، تاکو دابەزینی خۆر(واتە بەماوەیەک پێش بانگی نیوەڕۆ).


داواکارم لە پەروەردگاری بەخشندەمان تەواوی کار و پەرستنەکانمان وەربگرێت و جێگیری و بەردەوامییمان پێ ببەخشێت دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز..

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌺

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
چۆنێتێ‌ نوێژی جەژن:-

نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

یەكەم: بریتیەلە دوو ڕەکعەت، لەبەر ڕیوایەتی ئیمامی (عمر) رضي الله عنه: نوێژی سەفەر دوو ڕەکعەتە ونوێژی قوربان دوو ڕەکعەتە ونوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕەکعەتە، تەواون بە بێ‌ كورت كردنەوە لەسەر زمانی پێغەمبەرمان محمد ﷺ.

دووەم: یەكەم ڕەکعەت دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبر (تكبیرة الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕەکعەتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە)ی هەستانەوە لە کڕنۆش(سجدە)
لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرﷺ لە نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕەکعەتی یەكەم، وە لە ڕەکعەتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.

سێیەم: بە(صەحیحی) نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە ﷺ كەوا لەگەڵ (تەكبیرەكانی) نوێژی جەژن دەستی بەرز كردبێتەوە.

ئیمامی (البغوي) دەفەرمووێت: ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە لە صەحابە و پاش ئەوان رضي الله عنهم كە لە ڕەکعەتی یەكەم حەوت (تكبیرە) جگەلە (تكبیرە) ی دەست كردن بە نوێژ، وە لە ڕەکعەتی دووەم پێنچ (تكبیرە) جگەلە (تكبیرە) ی هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.

چوارەم: كە (تكبیرە)كانی تەواو دەكرد دەستی بە خوێندنەوەی فاتیحە و پاشان [ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ]ی لەڕەکعەتێکدا دەخوێند و لەڕەکعەتەکەی تردا [اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ] دەخوێند. وە هەندێ‌ جاریش [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] و [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] ی دەخوێند
واتە گەر لە ڕەکعەتی یەکەم[ق وَالْقُرْآنِ المجید] خوێنرا لە ڕەکعەتی دووەم[اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ]، بۆ دوو سورەتەکەی ترش بەهەمان شێوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
سوننەت و ئادابەكانی جەژن:-

١ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن.

٢ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.

٣ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
تێبینی// خۆڕازاندنەوە بە پێی ئەوە بێت لەشەرعدا دیاریکراوە.

٤ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی).

٥ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).

٦ـ ڕێگا گۆڕین:
لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.

٧ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
سەرپێچیەكانی جەژن:-

١ـ نەكردنی نوێژی بەیانی،
پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە، لەكاتێكدا دوو نوێژی جیاوازن و لە دوو كاتی جیاواز ئەنجام ئەدرێن.

٢ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت پەروەردگاریش دەفەموێت: [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ]
واتە: ئینجا سزای سەخت بۆ نوێژ خوێنەكان ئەوانەی لە نوێژەكانیان غافڵ و بێ‌ ئاگان و لەكاتی خۆیدا نایكەن.

٣ـ هەندێ‌ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕان، كارێكیش گەورە تاوان بێت ئیتر چ جوانیەكی هەیە ؟! پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: پێچەوانەی هاوەڵ بڕیاردەران ببنەوە و شواربتان سوك بكەنەوە و ڕیشیشتان بهێڵنەوە.

٤ـ بەكارهێنانی بۆنی خۆش و عەتر و گوڵاو لەلایەن ئافرەتانەوە چ لەماڵ بەمەبەستی پێشوازی كردن لە میوان یان بە مەبەستی دەرچوون بۆ ماڵی خزم و دۆست و پیاسە كردنی باخچە و شوێنە گشتیەكان لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر ئافرەت خۆی بۆن خۆش بكات و بەلای كۆمەڵە خەڵكێكدا تێپەڕ ببێت ئەوا وەك تاوانی زینا وایە.

٥ـ وازهێنانی ئافرەتان لە پۆشاكی شەرعی و گەڕانەوەیان بۆ سەر جلی ناشەرعی و تەسك نیوە ڕوت لەبەر كردن بەبیانوی خۆشی جەژن و پێشوازی كردن لە میوان یان دەرچونیان لەماڵ بەبێ‌ كارێكی پێویست خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێ‌: [وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] واتە: جوانی و خشڵی خۆیان دەرنەخەن لە ئاست نامەحرەم جگە لەوەی لێی دەرئەكەوێ‌ (واتە: تەنها هەردوو دەست و دەم و چاویان) و با سەرپۆش و لەچكەكانیان بدەن بەسەر گەردن و سنگیانیشدا تا سنگ و بەرۆكیان دەر نەكەوێ‌. بۆیە دەبێ‌ ئافرەتان خۆیان بپارێزن لە خۆ ڕازاندنەوەی ناشەرعی و بەكارهێنانی مكیاج و كەرەستەی خۆ جوانكردنەوە و جلی ناشەرعی.

٦ـ تەوقە كردنی ئافەرتان و پیاوان لەگەڵ یەكتر بەهەمان شێوە كوڕان و كچانی باڵغ بوو بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و بەبیانوی دڵپاكی و خزمایەتی، پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر مێخێكی ئاسنین لەسەر پیاوێك دابكوترێت باشترە بۆی لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێك بكەوێت كە بۆی حەڵاڵ نەبێت.

٧ـ چاو نەپاراستن لە ئاست نامەحرەم و تێڕوانینی حەرام، لەكاتێكدا خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] واتە: بە ژنانی باوەڕدار بڵێ‌: با چاویان دابخەن لە تەماشاكردنی نامەحرەم. بە هەمان شێوە بۆ پیاوانیش ئەفەرموێ‌: [قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] واتە: بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ‌: چاو دابخەن لە ئاست تەماشاكردنی ژنانی نامەحرەم. (نظر) كردنیش جۆرێكە لە جۆرەكانی زینا كردن هەروەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: زینا كردنی چاوەكانیش بریتیە لە تەماشاكردنی نامەحرەم. وە هەندێك لە هاوڕێكانی (سفیان الثوري) یش فەرمویانە: ڕۆژی جەژن لەگەڵ سوفیان دەرچووین پێی وتین: یەكەم شتێك لەم ڕۆژەماندا لەسەرمانە ئەنجامی بدەین چاو داگرتنە لەئاست نامەحرەمدا.

٨ـ یاری كردن بە تەرەقە و هاوشێوەكانی: ئەمەش ئەبێتە هۆی ترساندن و ڕاچەڵەكاندنی موسوڵمانان پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: دروست و ڕەوا نیە بۆ هیچ موسڵمانێك موسوڵمانی تر بتۆقێنێت.

٩ـ تایبەت كردنی ڕۆژی جەژن لەلایەن هەندێ‌ خەڵكی بێ‌ ئاگا بەسەردان كردنی گۆڕستان و تازەكردنەوەی تەعزیە و یادكردنەوەی مردوو بە گریان بەشێوەیەكی ناشەرعی.

١٠.گوێگرتن لە گۆرانی بە بیانووی دەربڕینی خۆشحاڵی، لە کاتێکە پێویستە داوا لە خوای گەورە بکرێت پەرستنەکانمان وەربگرێت و سوپاسی بکات کە ڕێگەی پێیدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەواو بکات.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
🌹🍬تقبّل الله منّا ومنكم صالح الأعمال

جه‌ژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت🍬

ھە‌موو كاتێکتان لە ڕەزامەندی خوای گەورە و ئارامـی و خۆشی بێت، و خوای گە‌ورە‌ کار و پەرستنەکانی هەموو لایەک وەربگرێت، یارمە‌تی هەموو لایەک بدات لە‌ دوای ڕە‌مە‌زانی پیرۆزیش ھە‌موو کاتێک لە‌ پەرستنی خۆی بە‌سە‌ر ببە‌ین و ھە‌میشە‌ لە‌ ژێر ڕە‌حمـە‌ت و لێخۆشبوون و چاودێری خۆی بمانهێڵێتەوە🍬🌹
#بەبیرهێنانەوە
🌺ئەمڕۆ هەینییە سەڵاوات و سونەتەکانی هەینیتان بیرنەچێت...🌺

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏
#بەبیرهێنانەوە
ڕۆژووی شەش ڕۆژی شەوال...

١. حوکمى شەشەڵان:-
ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال (شەشەڵان) سوننەتە و واجب نیە .

٢. پاداشتى:-
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێک مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ ڕۆژوو بێت و پاشان شه‌ش ڕۆژ له‌ مانگی شه‌وال بگرێت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ساڵه‌كه‌ هه‌مووی به‌ ڕۆژوو بووبێت.

٣. چۆنێتی ڕۆژوو گرتنی شەشەڵان و کاتى دەست پێ کردنی:-
ڕۆژووی شەشەلان لە ڕۆژێک دواى جەژنى ڕەمەزان دەست پێ دەکات و دروسته ‌به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ یان به‌جیا جیا بگرێت به‌ پێی ئه‌وه‌ی بۆی ئاسانه‌ و بۆى دەگونجێ و مەرج نیە هەمووی بەسەر یەکەوە بگرێت، بەڵام باشتر وایە پەلەی لێ بکرێت نەکا ڕێگرییەک بێتە پێش.

٤. قەرزی ڕەمەزان لەپێشترە لە ڕۆژووی شەشەڵان
ئەو کەسەى قەرزی ڕەمەزانى لەسەرە باشتر و چاکتر وایە سەرەتا قەرزەکە بگرێتەوە، بەڵام گەر بۆى نەکرا ئەوا دەتوانێ سەرەتا شەشەڵانەکە بگرێت پاشان لە کاتی تردا قەرزەکانى بگرێتەوە.

٥. قەزری ڕەمەزان و شەشەڵان بە یەک نیاز
دروست نییه‌ قه‌رزی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و شه‌شه‌ڵان به‌یه‌ک نیاز بهێنرێت(واتا ڕۆژێک ڕۆژوو بگیرێت بە نیازی شەشەڵان و قەرزاری ڕەمەزان).

٦. شەشەڵان و ڕۆژە سوننەتەکان بە یەک نیاز
دروسته‌، به‌یه‌ک نیاز ڕۆژووی دوو شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ یاخود ڕۆژه‌سپییه‌كان بگیرێت له‌گه‌ڵ ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان، ئومێد ده‌كرێت پاداشتی هه‌ردووكی ده‌ست بكه‌وێت إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان کۆتایی هات، بەڵام بیرمان نەچێت هەوڵداان بۆ بەدەستهێنانی پاداشت و إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه وەرگرتنەوەی هەر بەردەوامە🌹
و هەروەها سزای سەختی خوای گەورەش هەر ماوەتەوە🥀🍁
#بەئاگا_وەرەوە...

إبن جوزي(ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت) ئەڵێت:-
لەسەر دەستم زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس تەوبەیان کرد، و زیاتر لە ٢٠٠ نەفس موسڵمان بوون.
و ئەڵێت ڕۆژێک سەیری دەوروبەری خۆم کرد زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە دەوروبەرمن،
جا وتم چۆنە بۆت گەر ئەوان ڕزگاریان بوو و خۆت تیاچوویت؟!

بۆیە گەر وتەیەکی خێر ئەڵێین یان کەسێک لە هەڵە و تاوانێک دوور ئەکەینەوە بە ئاگا بێینەوە نەڵێین تەواو من کەسێکی بەهەشتێم و فیز و لوت بەرزی نەمانگرێت، لەوانەیە هەر ئەو فیز و لوت بەرزییە بەرەو دۆزەخمان بەرێت پەنا بە خوای گەورە🥀🍁...


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
🥀ئیمامی شافعی دەفەرمێت:
پرسیارکەر نەخۆشە، موفتیش پزیشکە، ئەگەر پزیشکەکە لێهاتوو نەبێ لە بواری خۆی، ئەوە ئەو کەسە دەکوژێ🥀