پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.25K subscribers
603 photos
141 videos
9 files
213 links
بەئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
ئاوى هەموو دونیا کۆببێتەوە هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو دونیا کۆببێتەوە بۆ ئەوەى شکست بە تۆ بهێنێت،
هەموو دونیا هەوڵبدەن ناتوانن شتە نەرێنیەکان
بخەنە هزرتەوە
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە خۆت ڕێگە بدەیت کە ئەو شتە نەرێنیانە بخەیتە ناو هزرتەوە.
گشت خەڵکى لە هەوڵى ئەوەدا بێت کە تۆ بکەوێنێ، ناتوانن. مەگەر خۆت ڕێگەیان بدەیت.
ئاساییە کە دەوروبەرت هەموو نەرێنى و پەستان و سەختى بێت، بەڵام ئەوەى گرینگە ئەوەیە، نەهێڵیت ئەم شتانە بێنە ناو تۆوە بۆ ئەوەى تێیاندا نقووم نەبیت.
دڵخۆشی لەکوێیە

🔸پێت وایە دڵخۆشی لەپارە وسامانە ؟ دەی خۆ خۆشەویست هەژاربوو !
🔸پێت وایە لە خانووی گەورە و مۆدێلی نوێیە ؟ دەی خۆ ئەو خانووەی خۆشەویست تێدا دەژیا تەنیا جێگای خۆی و خێزانەکەشی بەزەحمەت دەبوو !
🔸پێت وایە لەسەر جێگای جوان و ڕازاوەیە؟دەی خۆ خۆشەویست بەزەحمەت داری خورمای دەست دەکەوت تا لەسەری دابنیشێ!
🔸پێت وایە لە منداڵ و خزم و کەسە ؟ دەی خۆ خۆشەویست بەبەرچاویەوە منداڵەکانی مردن و خزمەکانی پشتیان تێکرد !

لە کۆتایی چی ڕوویدا !!!!!

فەرمووی (الدنیا متاع)!!!! پاش ئەو هەموو ئازارە جا چی دەفەرمووێت یا اللە ،،، دەزانن بۆچی ؟؟؟؟

چونکە ئەو توابۆوە لەخۆشەویستی خالقەکەی ئەوشتەی خۆشدەویست کە ئەو خۆشیدەوێ و بەس ئەو پێی ڕازییە چونکە ئەو دەیزانی ئەوەی لەگەل مرۆڤەکان دەمێنێتەوە ولەگەڵی دەڕوات تەنیا کردەوەکەیتی و هاوەڵی جنەتی بۆیە دڵخۆشبوو چونکە ئەوەی بۆ دەستەبەربووبوو


بینیت !!!! کەم ڕاکەن بەدووی دونیادا ، کەم بڵێن ئەوەم دەوێ وئەوەم نیە ، جێگاکەم خۆشنیە ، مۆدیلی نماوە ، جلەکەم کۆنەیە ، سەیارەکەم وایه ،،،،،،،

ئەزیزەکەم چاک بزانە هۆکاری هەموو ناخۆشیەکانت ئەوەیە کەناتوانی بە زاهیدی بژی و قەناعەتت نیە و هەردەم خەریکی بەراوردکردنی لەنێوان خۆت و خەڵکی نەک بەراورد بەخۆشەویستەکەت !!!!!

ئاگا بۆ بەئاگاهێنانەوەی تاکەکان و بنیادێکی تەندروست

https://t.me/Aga_project
شەرمەندەم بەرامبەر لوتفی نەبڕاوەی تۆ و گوناهی دووبارەی خۆم

شەرمەندەم چونکە دەزانم هەر عەیبت داپۆشیم و منیش غافڵ لە تۆم

شەرمەندەم چونکە کە دونیا دەروونی تەنگ کردم و چاومی پڕ فرمێسک کرد من بێ ئاگا لە نزیکی تۆم

شەرمەندەم کە دڵم کردە کانگای خۆشەویستی گشت مەخلوق و مادە ئەما نەمکرد بە تەواوی کانگای خۆشەویستی خاڵقی خۆم

ئێستا لە دەرگای خاڵقی میهرەبان ولێخۆشبووم ، دەکەم ڕەجا و تکا

کە لێم خۆشبێت و جارێکی تر نەمداتە دەستی نەفسی خەتاباری خۆم
Forwarded from پڕۆژەی ئاگا
کتێبخانەی هەژاری موکریانی هەڵدەستێت بەسازدانی کۆڕێک بۆ ناساندن و بەخشینی کتێبی ( دەریایەکی بێ کەنار - سایبەر سێکس)
بەئامادەبوونی نوسەری کتێب (سالار عومەر)

لەم کۆڕەدا تیشک دەخرێتە سەر :
-مێژوو و سەرهەڵدانی سایبەر سێکس
-کاریگەری و لێکەوتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە لەڕێگەی بەکار هێنەرانی سایبەر سێکسەوە.

ناونیشان: هەڵەبجە / هۆڵی کتێبخانەی هەژاری موکریانی
دووشەممە: ٢٠٢٢/٧/١٨
کات: ٤ دوای عەسر
هاتن بۆ هەمووانە
بەشێک لەوێنەکانی ئەمڕۆی کۆڕەکەی هەڵەبجەی خۆشەویست