پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.32K subscribers
579 photos
122 videos
9 files
195 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەبیرهێنانەوە
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
بەیانی پێنجشەممەیە و مانگی شەعبانە خۆتان لە پاداشتی ڕۆژوو بێ بەش مەکەن، کە هەر ڕۆژێک ڕۆژوو گرتن لە پێناو خوای گەورە ٧٠ پاییز لە ئاگری دۆزەخ بە دوورت ئەکاتەوە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
ـــ ﷽ ـــ
بۆ ئەمجارەش نوسەری بەڕێز {سالار عومەر} لە (پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب) لە هەولێر بە بەرهەمێکی تریان إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە خزمەتی خوێنەرانی بەڕێز دەبێت بە کتێبی [ شاری زینا "Pompeii "].

💢چاوەڕوان بن.

داواکارین لە خوای گەورە لە بەڕێزیان و تەواوی خوێنەرانی ئازیزش وەریبگرێت و بیکاتە تێشووی دواڕۆژیان.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..

ئەوەی بە ڕۆژی یان جەژنی ئافرەتان ناسراوە، کە هەموو ساڵێک لە هەشتی مانگی ئاداردا خەڵکێکی زۆر ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، لە نێو ئەو بیدعانەیە کە چووەتە ناو ماڵی موسڵمانانەوە، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە حوکمەکانی ئایینەکەیان و ڕێنمایی یاساکانی پەروەردگاریان، و لاساییکردنەوەی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتوانیانە لە هەموو ئەو شتانەی کە بۆیان دەیخاتە ڕوو، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ دەفەرمێت:
{من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد}.
واتە هەر کەسێک شتێک دابهێنێتە ناو بابەتەکەمانە{کە ئیسلامە} و تێیدا نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە.

حوکمی بەخشینی دیاری بە ئافرەتان لە ئەم ڕۆژەدا:-
پیاو دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە ئافرەتەکان بگرێت و دیارییان بۆ بکات (دایک یان خوشک یان هاوسەر یان پور و داپیرە و هەر ئافرەتێکی تری خێزانەکەی بێت جیاوازی نییە)، و سەبارەت بە ڕێزگرتن و دیاری بەخشین پێیان تایبەت لە ئەم بۆنەیەدا، ئەوە بیدعەیە و ڕێگەپێدراو نییە...

واللە اعلم.

بە بیروڕای ڕۆژئاوا بێت ئافرەتان تەنها یەک ڕۆژ لە ساڵەکەدا ئەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت و دوو ڕۆژ دیاریان پێ بدرێت و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت ئەویش لە ڕۆژانی ڤاڵانتاین و ٨ی ئادارە، بەڵام الحمدللە لە ئیسلامەکەی ئێمە هیچ ڕۆژێکی بۆ دیاری نەکراوە، واتە ئەبێت لە هەر ڕۆژێک بێت یان لە هەموو ڕۆژێک و ئافرەتان لە ساڵێکە خاوەنی ٣٦٥ ڕۆژن نەک تەنها ڕۆژێک و للە الحمد.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بەیانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب

کتێبی شاری زینا "pompeii"
لە کتێبخانەی (حاجی قادری کۆیی) بەردەستە

ئەم کتێبە باسی مێژووی نەتەوەی پۆمپی دەکات کە 2000 ساڵ پێش ئێستا ژیاون.
ڕووداوەکانی ژیانی ئەوکاتی ئەو شارە بەراورد دەکات لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم سەردەمە و تایبەت هەرێمی کوردستان.

زانیارییەکان لەکتێبەکە بەدەست بخەن...
ـ┓━━━🕌🕋🕌━━━┏ ـ
أللَّهُمَ صَلِ عَلَى نبینا مُحَمَّد وَعَلَی آلِ نبینا مُحَمَّدٍ‌‎
ـ┛━━━🕌🕋🕌━━━┗ ـ
#بەبیرهێنانەوە
ـــ﷽ـــ
کاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت.
ئەوەی ئەتانەوێ لە بەندەکانی داوا مەکەن، بەڵکو لە خولقێنەر و ڕۆزیدەر و بەخشەر و پەروەردگاری بەندەکان داوای بکەن، ئەو بەبێ بەرامبەر پێتان ئەبەخشێت، بەڵام بەندەکان زۆربەی کات وڵامیشت نادەنەوە نەک پێت ببەخشن🥰.

🌹 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🌹
#بەئاگا_وەرەوە..

ـــ﷽ـــ
‌الْحَمْدُ لِلّٰه وا مانگی لێخۆشبوون و خێر و خۆشی و بەرەکەت نزیک بووەوە، لە ئێستادا زۆرێک لە موسڵمانان بەو پەڕی پەرۆشییەوە چاوەڕێی ئەکەن، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک لە ئەو خەڵکە بە پەرۆشن بۆ ئەوەی بینەری کەناڵەکانیان زیاد بکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەفزیۆنەکان، بە داخێکی زیاترەوە بەشێک لە موسڵمانان لە بری ئەوەی چاوەڕێی لێخۆشبوونی خوای گەورە و بەرەکەتی ئەو مانگە پیرۆزە بن چاوەڕێی فیلم و بەرنامە و کورتە ڤیدیۆی ئەو کەناڵانە ئەکەن، جا لە سەرووی هەموو ئەوانەشەوە هەموو شتەکان کۆپی یەکتر و ساڵەکانی پێشوون، بە پوختی ئەو شتانەی کە زۆر بڵاو ئەکرێنەوە

*قاپ شۆردنی کچان(ئەڵێی بزانم چی ئەبێت بە کەمێک زیاتر کارکردن).
*فریانەکەوتنی کوڕان بۆ پارشێو کردن.
*پەلە کردن و هەڵە کردن لە کاتی ڕۆژوو شکاندن.
*خەوتن تا بانگی عەسر.
* بەرنامەی پێشبڕکێ و دیاری.
*بەرنامەی پرسیارکردن کە ئێوارە لە کوێ و چیت خواردووە.
*کۆمەڵێ شتی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان.

و بە داخەوە هەر هەموویشی شتی دووبارە و دەبارە و بێ سوود و بێ کەڵکن...
بەو هیوایەم بە ئاگا بێینەوە و ڕەمەزانی ئەمساڵ خۆمان بە دوور بگرین لەم هەموو کات بە فێڕۆ دانە، کێ تەمەنی مسۆگەر کردووە تا ساڵێکی تر؟!
یان کێ خۆی بۆ ئەم ڕەمەزانە داناوە؟!
لە ئێستاوە با نیازی ئەوە بێنین کە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ئەم ڕەمەزانە کاتمان بەو شتە بێ واتایانە بە فێڕۆ نادەین و لە بری ئەوە خەریکی زیکر و قورئانی پیرۆز و پەرستن ئەبین، گەر بە ڕەمەزانش نەگەین و گەر نیازێکی پاکمان هەبێت و لە دڵەوە وتبێتمان ئەوە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بێ بەش نابین لە پاداشتی...

با بە ئاگا بێینەوە و ئەم کاتە بە نرخانە لە دەست خۆمان نەدەین بە شتی دونیایی و کاتی...
و بەو هیوایەی چیتر هەرچیمان خوارد وێنەی نەگرین و بڵاوی نەکەینەوە، چونکە کەسانێکی زۆر هەن لە توانایان نییە ئەو شتانە بکڕن و پێداویستییەکانیان پڕ بکەنەوە، با هۆکارێک نەبین بۆ ئەوەی ئەو کەسانە حەزیان بە شتانێ بچێت کە لە توانایان نییە دابینی بکەن، با مردن و کۆتایی و سزا و پاداشتمان هەمیشە لە بیر بێت...

بە هیوای سوود...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

🌹❤️✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏❤️🌹
#بەئاگا_وەرەوە..
ـــ﷽ـــ
کۆمەڵێکی تێگەشتنی تەواو هەڵە سەبارەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:-
*مانگی خەوتن بە درێژایی ڕۆژ.
*مانگی خواردن.
*مانگی دەرچوون بۆ دەرەوە دوای ڕۆژوو شکاندن.
*مانگی دانشتن بە دیار فیلم و بەرنامە و یاری...هتد تاکو بەیانی.

بە داخێکی زۆر زۆرەوە ئەوەی بڵاوە لە نێو کۆمەڵگەمان هەموو ئەو شتانەی سەرەوەیە، وا ئەزانرێت بە ئەو شتانە پێش ئەکەوین...
ڕاستە پێش ئەکەوین
بەڵام لە چی؟!!
پێش ئەکەوین لە کاروانی ئەو کەسانەی خۆیان بێ بەش ئەکەن لە تام و چێژ و پاداشتی زۆری مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، و زۆر زۆر دوا ئەکەوین لە کاروانی براوەکان.

بەو هیوایەم بە ئاگا بێینەوە و واز لە ئەم خووە دواکەوتووییە بێنین و بگەڕێینەوە سەر ڕێبازی ڕاستەقینەی پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷴ ﷺ و هاوەڵان، نەک ڕێبازی مۆدێرن و دواکەوتووی.

با لە ئێستاوە بڕیار بدەین کە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ڕەمەزانی ئەمساڵمان وەکو ڕەمەزانی ساڵانی پێشوو نابێت و زۆر جیاوازتر ئەبێت إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه...
با ئەم هەلە مەزنە لە دەست نەدەین إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه گەر گەشتین پێی، هیچ کاتێک ئەوە لەبیر نەکەین تەمەن بە دەستی خۆمان نییە هەرکاتێک خوای گەورە فەرمانی کرد بە ڕووح کێشانمان هیچ هێز و دەسەڵاتێک نییە بۆ گەڕانەوەی...

چی ئەبێت گەر ئەم ڕەمەزانە جیاواز بێت لە ڕەمەزانەکانی تر و شوێن شەو و ڕۆژ نەگۆڕینەوە بەڵکو بەشێک لە شەو بخەینە سەر ڕۆژمان بۆ پەرستن و زۆربەی ڕۆژەکەشمان بۆ پەرستن دانێین؟!!!


خوای گەورە پەنامان بێت و ڕێنوێنیمان بکاتبۆ هەمیشە...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فیستیڤاڵی ڕەنگەکان چییە؟

مامۆستا سالار عومەر وەڵام دەداتەوە...
ـــ﷽ـــ
💥ڕەمەزانی ئاسوودە و ئارامی بەخش لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز بێت.
لە کۆتا شەوی شەعبان و یەکەم شەوی ڕەمەزان هەزاران جار سوپاس و ستایشی خوای گەورە بکەین کە ئەمساڵش بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان گەیاندمانی،و داوای لێ بکەین هەروەک چۆن بەئەم مانگە پیرۆزە گەیاندمانی هەر بەو شێوەیەش بە لێخۆشبوون و دیداری مەزنی خۆی و پێغەمبەری سەروەری ئەزیزمان ﷺ بگەیەنێت.
وداواکارین لە خوای گەورە لە هەموو موسڵمانان خۆش بێت و ئاسوودەیی و ئارامی بڕژێنێتە سەر دڵمان و ڕزق و ڕۆزی بە هەژار و نەدارەکان بدات و شیفای نەخۆشەکانمان بدات و هەر موسڵمانێ کێشەی هەیە ئارامی و چارەسەری پێ ببەخشێت و هەر موسڵمانێک لە ژێر ستەمە ئارامی و ڕزگاربوونی پێ ببەخشێت و هەمووان بپارێزێت لەستەم و تاوان و گوناھ و سەرکەوتن بەهەموو موسڵمانان ببەخشێت لە هەر شوێنێکی دونیا بێت،و ڕەحمەت و بەزەیی خۆی بڕژێنێتە سەر خوشک وبرایانمان لە فەڵەستین وهاوشێوەکانی.
ئامین ئامین.
سُبْحَانَ ‌اللّٰه‌‌‎ ئێمەی مرۆڤ هەموو کات ئەڵێین خوای گەورە یەک داوایەکمان هەیە کە دەست بە نزا کردن ئەکەین داواکانمان تەواو نابێت،سُبْحَانَ ‌اللّٰه‌‌‎

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە
ـــ﷽ـــ
🌺ڕۆژوو بۆ خوایە و هەر خۆشی پاداشت دەداتەوە:-

گەر ماندوویت لەبەر ڕۆژوو گرتن و پڕ بە دڵ نایگریت ئەم فەرموودەیەی سەروەرمان ﷺ بە بیر بێتەوە و ورەت بەرز بکەوە و دڵ خۆشبە و سوپاسگوزاربە، نیعمەتێکە هەموو کەس بە دەستی ناگات...

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ( قَالَ اللَّهُ : كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلا الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ ) رواە البخاري ومسلم
واتە: هەموو کردەوەیەکی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی جگە لەڕۆژوو نەبێت بۆ منە وخۆم پاداشتی دەدەمەوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
🌹 اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُكَ يَا الله بِأَنَّكَ الوَاحِدُ الأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ أَنْ تَغْفِرَ لِي ذُنُوبِي إنَّكَ أَنْتَ الغَفُورُ الرَّحِيمُ 🌹
هەروەک چۆن باوەڕت بە ئەوە هەیە کە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ئێوارە دێت و ڕۆژووت ئەشکێنیت و ماندوو بوونت نامێنێتەوە گەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت و هێشتا تەمەنی پێت دابێت،

ئاوهاش باوەڕت هەبێت کە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه هەموو ناخۆشی و ئاستەنگییەکانی ژیانیشت تێئەپەڕێت، و هەر کاتێک دێت بە ئەو شتانە ئەگەیت کە ئەتەوێت.
#خوا_گەورەیە

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
🌹 اللهم اغفِرْ لي ذنوبي و خطايايَ كلَّها، اللهم أَنعِشْني و اجبُرْني، و اهدِني لصالحِ الأعمالِ و الأخلاقِ؛ فإنه لا يهدي لصالحها و لا يصرفُ سيِّئَها إلا أنت 🌹
🌺 با دڵ خۆشبین چونکە دڵنیایین
کە خوای گەورە گوێی لە نزاکانمان بووە، و پەنا بە خۆی ئارام ئەگرین تا کاتی دیاریکراو_ و ئەنجام چی بوو خێر لە ئەوەیە🌺

#خوا_گەورەیە
🌹 رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ * رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ 🌺
🌹🌱
‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌱🌹
#كێ‌_تامی_ئیمان_دەچێژێ‌

🍀عَنِ الْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: «ذَاقَ طَعْمَ الإِيمَانِ، مَنْ رَضِيَ بِالله رَبًّا، وَبِالإِسْلامَ دِيناً، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولاً». رواه مسلم ٣٤.

واتا:((تامی ئیمانی چەشتووە ئەوکەسەی کەڕازی بێت الله پەروەردگاری بێت، وەئیسلام دینی بێت، وە موحەممەدیش (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێغەمبەری بێت))🍀

تەفسیری نوور.