پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.26K subscribers
593 photos
127 videos
9 files
200 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

وەکو کاری بەردەوامی پڕۆژە هەموو مانگێ لە خزمەتتان ئەبین بە بڵاوکردنەوەی کتێبێک، و بمانبوورن بۆ دواکەوتن لە بڵاوکردنەوەی.
الحمدللە ئەم مانگە لە خزمەتتانین بە کتێبی{چاو نەفەس و ئیرەیی و چارەسەریان}
لە نووسینی بەڕێز: (باوکی عبداللە و عبدالرحمن).

و ئامادەکردن و ڕێکخستنی بەڕێز: {سالار عومەر}.

خوای گەورە لە بەڕێزیان و تەواوی خوێنەرانیش وەری بگرێت و بیکاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانیان.


فەرموون لەم لینکەی خوارەوە کتێبەکە دابەزێنن:-

‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

MediaFire link: چاوو نەفەس و ئیرەیی و چارەسەریان.pdf
https://www.mediafire.com/download/3olf4c6pazzc9v3
#بەئاگا_وەرەوە..

ڕۆح مەیلی ئەوەی هەیە کە لەگەڵیدا دەگونجێت و ئەم مەیلە لە مرۆڤدا بۆ پێویستی مانەوەی دروست بووە و پێی دەوترێت ئارەزوو، چونکە خۆشەویست دەبێت لەلای خاوەنەکەی. بۆیە هەموو بەڵاکان لە ئارەزووەکانتدایە و هەموو چارەسەرەکەش لە دژایەتیکردنتدایە لەگەڵیدا.

*باس لە ئارەزووی حەرامە.


‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
"خۆشەویستی خودا"

هەستم بە گەورەیی خۆم کرد
کاتێک خۆشەویستیتم لەدڵدا بەدی کرد
نیعمەتت بەسەرمندا ڕژاند
کاتێک خۆشەویستت لەدڵم ڕواند
دەبێ چ خۆشەویستیەک لە دڵ هێندە شیرین بێ
چ کامەرانێک لەدڵدا بەقەد ئەم نوورە لە دڵ دا ئەبەدی بێ
دەکرێت بپرسم دەبێ چ شتێک لەم دنیاییە جوانترین بەخشیش  بێت؟!
بۆ من ، تا کۆتایی ئەم دنیا و ئەبەدی ئەو دنیا تەنیا خۆشەویستی ڕە حمان و ڕەحیمە کە هەمیشە جوانترین بێت.
مرۆڤەکان ھەرچەندە قسەدەکەن ..قسەکانییان قورئان و فەرموودە نییە ،باشە باسی چی دەکەن ؟!

بەھاتنت مانات خستە دڵمەوە .

لەکتێبی  ( وشەکانـــم دەنـگــیان نــایــە )

بۆخوێنەرانی ئازیزمان لە ھەولێر ئێستا بەردەستە لە کتێبخانەی باڵدار داون تاون نھۆمی دووەم تەنیشت ناوەندی ڕەھا 🌺📚.
الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ

سوورەتی (كەهف) (واتە: ئەشكەوت)
‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە:
١- سوورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتى (38) و ئایەتى (83-101) نەبێت كە مەدەنى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى (110) ئایەتە.
٣- سورەتى (كەهف) زنجیرە هەژدەیە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (كەهف) لە دواى سورەتى (غاشیە) دابەزیوە.
٥- وە هەروەها سورەتەكە بە حەمدو سەناى خواى گەورە دەست پێ دەكات كە بریتییە لە: (الحمد لله).
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
سورەتى (كەهف) سورەتێكى مەككییەو یەكێكە لەو پێنج سورەتەى كەوا بە الحمد لله دەست پێ دەكات، كە ئەوانیش سورەتەكانى (فاتحەو ئەنعام و كەهف و سەبەء و فاطر)ن، كە هەمویان بە بەگەورە دانان و سوپاسگوزارى خواى گەورە دەست پێ دەكات، لەگەڵ دان نان بە گەورەیی و دەسەڵاتى فراوان و تەواوى خواى گەورە.
لە فەزڵ و گەورەییەكانى ئەم سورەتە:
پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمێت: (هەر كەسێك دە ئایەتى سەرەتاى سوورەتى كەهف بخوێنێت ئەوا پارێزراو دەبێت لە فیتنەى دەججال).
وە دەفەرمێت: (هەر كەسێك دە ئایەتى كۆتایى سوورەتى كەهف بخوێنێت ئەوا پارێزراو دەبێت لە فیتنەى دەججال).
وە دەفەرمێت: (هەركەسێك لە رۆژى جومعە سوورەتى كەهف بخوێنێت ئەوا لە لاى خۆیەوە تا مەككە نورو روناكى بۆ دەكات لە رۆژى قیامەت).
هۆى هاتنە خوارەوەى ئەم سورەتە:
كافرانى مەككە چەند كەسێكیان نارد بۆ لاى جولەكەكانى مەدینە كە چەند شتێكمان پێ بڵێن تا محمدى پێ تاقی بكەینەوە بزانین راست دەكات پێغەمبەرى خوایە یان نا، ئەوانیش وتیان پرسیارى لێ بكەن سەبارەت بە پیاوێك كە بەسەر زەویدا گەڕاوە (ذو القرنين)، وە دەربارەى ئەو چەند گەنجەى چوونە ئەشكەوتەكەوە، وە دەربارەى روح، ئەگەر زانى ئەوە پێغەمبەرەو راست دەكات، ئەوانیش هاتنەوەو پرسیاریان كرد، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووى: بەیانى وەڵامتان دەدەمەوەو نەیوت: إن شاء الله، خواى گەورە پانزە رۆژ وەحى دواخست و دواتر سورەتى (كەهف) ى دابەزاند.
کە شتێک "ون" دەکەن یان لێیان دەدزرێت...
لەبڵندگۆی مزگەوتەکان
لەتیڤی و ڕادیۆکان و سۆشیال میدیا
هاواریان لێ بەرزدەبێتەوە و داوای " ون " بووەکەیان دەکەنەوە...
خۆزگە جارێکیش بانگەشەیان دەکرد و هاواریان لێ هەڵدەستا ئەوانەی...
عەقڵ و دینیان ون بووە یان دزراوە...


لە کتێبی "وشەکانم دەنگیان نایە".
#ئاگاداری...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

وەکو کاری بەردەوامی پڕۆژە هەموو مانگێ لە خزمەتتان ئەبین بە بڵاوکردنەوەی کتێبێک، و بمانبوورن کە مانگی پێشوو لە خزمەتتان نەبووین.
الحمدللە ئەم مانگە لە خزمەتانین بە کتێبی:-
{ڤاڵانتاین لەنێوان ڕاستی و چەواشەدا}
لە نوسینی بەڕێز:- سالار عومەر.
و پێشەکی نوسین:- د. احسان برهان الدين.
پێداچوونەوەی:- م. ڕەنجدەر کوردی.
و کتێبەکە ٢١٢ لاپەڕەیە.


خوای گەورە لە بەڕێزیان و تەواوی خوێنەرانیش وەری بگرێت و بیکاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانیان.


فەرموون لە ئەم بەستەرەی خوارەوە کتێبەکە دابەزێنن:-


‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20211215193808398709
#بەبیرهێنانەوە

‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ‌ ‌و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹
داواکارم لە خوای گەورە بە بەزەیی و گەورەیی خۆی تەواوی موسڵمانان بپارێزێت، و هەر بریندارێک هەیە شیفایان بدات و بیکاتە هۆکاری کەفارەتی گوناهەکانیان، و ئەوانەش مردوون لە گوناهەکانیان خۆش بێت.

‌‌
خوای گەورە دەزانێ‌ بەندەكانی شتیان زۆر و زوو لە بیر دەچێت هەر بۆیە ئایەت و نیشانەی خۆی ڕەوانە دەكات بۆ ئەوەی بێدار و ئاگادار ببنەوە، گەر چاكە كار بن زیاتر چاكە بكەن، گەر خراپەكاریش بن دەستبەرداری خراپە و تاوان ببن و تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە وەكو دەفەرموێت : [وَمَا نُرْسِلُ بِالآيَاتِ إِلاَّ تَخْوِيفاً]
ئایات و نیشانەكانی خۆمان كە ڕەوانە دەكەین بۆ ئەوەی بترسن و ڕابچەڵەكێن و بگەڕێنەوە.

بەڕاستی موسڵمان دەبێ بە ڕودانى بومەلەرزە دڵی ڕابچەڵەكێ و بێدار و بە ئاگا بێتەوە .
بەڕاستی یەكێك لە سەربازە گەورەكانی خوای پەروەردگار بریتییە لە زەوی لەرزە.

ئێمەی موسڵمان باوەڕی تەواومان هەیە کە هیچ شتێك ڕوونادا ئیللا بە قەدەری خواى گەورە نەبێت .
وە ئەم زەوی لەرزەیە لەخۆیەوە نەبوون بەڵكو لەخوای گەورەوە بووە.
بەگاڵتەش نەبووە و ڕووی نەداوە بەڵكو بۆ حیكمەت بووە، بۆ ئەوەی دڵمانی پێ ڕابچەڵەكێ بەڵكو بگەڕێینەوە بۆ لای خواى گەورە و تەوبە بکەین .
بۆ ئەوەی قەدری ئەو نیعمەتە بزانن كە چەندین ساڵە بە ئیسراحەت و بێ لەرزین لەسەر ئەم زەویە دەژین. وانەزانن كاتێ تۆ لە خۆشگوزەرانی دایت و غافڵ و بێ ئاگای و خوای گەورەت لە بیر كردووە بەهەمان شێوەش خوای گەورەش ئاگای لە تۆ نیە نەخێر (وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ).

دەی با بزانین توخوا دوای ڕوودانی ئەم بومەلەرزانە چەند كەسمان ئیستیغفارمان كرد؟ چەند كەسمان تەوبەمان كرد و گەڕاینەوە بۆ لای خوای گەورە؟
كاتێك لەسەردەمی ئیمامی عومەردا زەوی لەرزە ڕووی دا لەشارى مەدینە وتارێكی بۆ خەڵكی دا و فەرمووی : والله ئەم عقوبەتان بەسەردا نەهاتوە ئیللا بە هۆی تاوانی خۆتانەوە نەبێت ئیللا سەبەبەكەی تاوان كردنی خەڵكی یە سوێند بەخوا دوبارە ببێتەوە لەناوتان دانانیشم [وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ] وە ئێوە تووشی هەر بەڵاو موسیبەتێك ببن بەهۆی تاوانی خۆتانەوەیە هێشتا خوای گەورە لە زۆرێك لە تاوانەكانتان ئەبوورێت‌و سزاتان نادات لەسەری .
بەداخەوە ئێستا ئەو هەموو تاوانە دەبینین لە ناو خەڵکی دا لە پشت کردن لە دین و خواناسی بۆ زینا و مەشروب خواردنەوە و ڕیبا و سفورى ئافرەتان و غەش کردن و حوکم نەکردن بە قورئان و سەرقاڵ بونى خەڵکی بەدنیا و شەهەوات و .... هەر ڕەحمی خوایە لە ناومان نادات.


كۆتایی ئەم بابەتە بە ئایەتێكی ترسناك دێنین كە بێ دەسەڵاتی ئینسان و دەسەڵات و توانای خوای گەورە دەسەلمێنێت
[قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ] ئەی محمد ﷺ پێیان بڵێ: خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی هەیە كە سزایەكتان بۆ بنێرێ لەسەرووی خۆتانەوە لە ئاسمانەوە بە بەرد بارین یان باران بارین یان با یان هەر سزایەكی تر، [أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ] یاخود لە ژێر پێیەكانتانەوە بە بوومەلەرزەو ڕۆچوون بەناخی زەویدا یان بەغەرق بوون یان بەهەر شێوازێكی تر، [أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ] یان بتانكاتە بەش بەش‌و كۆمەڵ كۆمەڵ و گروپ گروپ‌و پارچە پارچە، وە شەڕو ئاژاوە بكەن‌و هەندێكتاندا بەسەر هەندێكتاندا زاڵ بن بە كوشتن‌و دیل گرتن‌و وێرانكاری، [انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ] تەماشا بكە‌و بزانە چۆن ئێمە نیشانەو بەڵگە ئاشكراكانی خۆمانیان بۆ ڕوون دەكەینەوە [لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ ]بەڵكو تێبگەن و بیر بكەنەوە.


#وەرگیراوە

‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە

چی بكەین كە بومەلەرزە دوبارە نەبێتەوە ‌‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌‌:-

یەکەم : تەوبە و داوای لێ بوردن لە خوای گەورە و دەستهەڵگرتن لە تاوان (وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ).

دووەم : پێویستە ئیمان لە دڵماندا جێگیر بكەین تا خوای گەورە سزامان لەسەر لا بدات وەكو قەومی یونس
( لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ ).

سێیەم : هەر هەوڵی چاك كردنی خۆت مەدە بەڵكو كەسوكار و خێزان و منداڵت چونكە ( وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ ) وە پەروەردگارت هیچ شارو دێ­یەك لەناو نادات‌و زوڵم و ستەمیان لێ ناكات لە كاتێك كە خەڵكەكەی چاكەكار بن‌و ئیصلاح و چاكسازی بكەن هەموی بەرەو خوا یەكتر ڕابكێشن و یەكتر چاك بكەن.

چوارەم : پێویستە صەدەقە بكەین چونكە هاتنی بومەلەرزە و بەڵاو موصیبەت توڕەیی خوایە
توڕەیی خواش بە صەدەقەی نهێنی لا دەچێ ( إنَّ صدَقةَ السِّرِّ تُطفِئُ غضَبَ الرَّبِّ تبارَك وتعالى)
لە زەمانی عومەری كوڕی عبدالعزیز زەوی لەرزە ڕووی دا فەرمانی كرد خێر و صەدەقە بكەن ، تەوبە و ئیستیغفار بكەن ، بەڵام خەڵکی ئێستا بەزۆرى سەیری هەواڵەكان دەکات و بزانە چەند كەس مردوە چەند كەس ماڵ و حاڵی جێ هێشتوە بەبێ ئەوەى بیرى لاى تەوبە و خێر و صەدەقە کردن بێت .

پێنجەم : پێویستە فەرمان بە چاكە و ڕێگری لە خراپە بكەین ، تەماشاكە قەومەكانی پێشوو ئەوانەیان ڕزگاریان بوو لە سزاى خوا کە فەرمانیان بە چاكە دەکرد و ڕێگریان لە خراپە دەکرد (أَنجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ).

#وەرگیراوە

‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە

ئاگاداری پەیوەندییەکانتان بن...

قسەیەکی زۆر ڕاست هەیە ئەڵێت:-
”پەیوەندییەکان بە دووری کۆتاییان نایات، بەڵکو بە قسەنەکردن کۆتاییان دێت”

دایکتە؟!
باوکتە؟!
خوشکتە یان برات؟!
خاڵتە یان مامت؟!.....هتد
هەر پەیوەندییەکە(بە حەڵاڵی بێت و لە سنووری شەرعی خوای گەورە تێنەپەڕێت).
گەر ناتوانیت سەردانی بکەیت بە هەر هۆکارێک بێت تەلەفۆنی بۆ بکە و لە هەواڵی بپرسە.
گەر ئەوەشت پێ نەکرا لایەنی کەم نامەیەکی بۆ بنێرە.
جا ماوەی نێوان هەواڵ پرسینەکانت بە پێی نزیکی پەیوەندییەکەت بێت.


ئەوە بیانوو نییە بڵێیت کاتم نییە، هەموو خەڵکیش وەکو تۆ ٢٤ کاتژمێری هەیە و کەسانی زۆرش هەن فریای هەموو شتێکی ژیانیان ئەکەون.
ئەوەش بیانوو نییە بڵێیت هیچ هۆکارێکم نییە لە هەواڵیان بپرسم، لە ئێستادا بە ڕادەیەکی زۆر خەڵکی مۆبایل و تۆڕی کۆمەڵایەتی هەیە.



کەسانێکی کەم هەن هیچ جۆرە هۆکارێکیان نەبێت بۆ هەواڵ پرسین لە کەسە دوورەکان، ئەم جۆرەش ئەتوانێت نزای باشیان بۆ بکات.

ژیان زۆر کورتە و هەرگیز دووبارە نابێتەوە.
نرخی پەیوەندییەکان بزانن، کێ ئەوەی مسۆگەر کردووە کە خوای گەورە لە بەهەشتی بەرین دیسانەوە کۆیان ئەکاتەوە؟!!



‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە

بیرت نەچێت لە سەرووی هەموو پەیوەندییەکانەوە پەیوەندی خۆت و خوای گەورەیە، زۆر بە باشی ئاگات لێی بێت.

جا گەیاندنی ئەم پەیوەندییە پێویستی بە هیچ هۆکارێک نییە، تاکە شت بیەوێت بەرەنگاربوونەوەی ئارەزووە حەرامەکانە، کە باوەڕدار پشتیوان بە خوای گەورە توانی بەرەنگاری ئارەزووە حەرامەکانی بێتەوە دڵنیابن سەرقاڵ ئەبێت بە کارە حەڵاڵەکانەوە ‌‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌‌.

بە هەموو هێز و تواناتەوە ئەم پەیوەندییە پتەو بکە، بە تەواوی پچڕانی ئەم پەیوەندییە واتا مسۆگەر کردنی دۆزەخ پەنا بە اللە تعالی، چونکە گەر کەسێک پەیوەندی پچڕان لەگەڵ خوای گەورە بێ باک ئەبێت لە ئەنجامدانی هەموو جۆرە کارێک، حەرام و حەڵاڵ ڕۆڵی نامێنێت لەلای، خوای گەورە پەنامان بدات و بمانپارێزێت لەم بەڵا گەورەیە.


هەوڵبدە و بەردەوامبە و پشت بە خوای گەورە ببەستە، هیچ شتێک بە بێ کەوتن و ماندوو بوون نابێت، گرنگ ئەوەیە بگەیت بە کۆتایی ڕێگا ‌‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌‌.


‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڤاڵانتاین پەیوەندی بە ڕۆژی خۆشەویستییەوە هەیە؟

لەم کورتە ڤیدیۆیە هەموو شتێک بزانە دەربارەی ڤاڵانتاین.


بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن خوێنەری کتێبی بەڕێزیان بن بە ناونیشانی:-
{ڤاڵانتاین لەنێوان ڕاستی و چەواشەدا}.



‌‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌‌ لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە pdfی کتێبەکەتان دەست ئەکەوێت.👇


‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست



https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20211215193808398709
#ئاگاداربن


داوا لە تەواوی دایک و باوکان دەکەین سبەی ئاگاداری ڕۆڵەکانیان بن و بزانن بۆ کوێ دەچن
بەڕاستی زەمەنەکە زۆر دژوار بووە و دەرگاکانی خراپەکاری لە ئێستادا لەهەمووکات زیاتر بۆ هەموو تەمەنەکان واڵا بووە ، ئیدی سبەی بەناوی خوێندن و ماڵێ هاوڕێ و چێشتخانە و خوانەوە کارەساتی ئەخلاقی لەم مەملەکەتە ڕوودەدا.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش و بێ جیاوازی داوامان لەتەواوی بەرپرسیاران هەیە ئاگاداری ڕۆڵەکانیان بن و داواش دەکەین لە پەیمانگا ئەهلیەکانی خولەکانی بەهێز کردن و زمان و هەر بابەتێ تر سبەی بەوردی چاودێری غیاباتی وانەکان بکەن بۆ ئەوەی هیچ کەسێک توشی هەڵە نەبێت . و بەناوی ڤالانتاین و ڕۆژی خۆشەویستیەوە کەرامەت و شەرەفی هیچ ئافرەتێک نەڕوشێنرێت "

#وەرگیراوە

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..


{حوکمی ڕۆژی ڤالانتاین}

شێخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله دەفەرموێت:
ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی جەژنی خۆشەویستی (ڤالانتاين) دروست نییە لە چەند ڕوویەكەوە :

یەكەم : ئەوە جەژنێكی داهێنراوە و هیچ بنەمایەکی نییە لە شەرعدا.
دووەم : ئەوە سەردەكێشێت بۆ عەشق و دڵداری .
سێیەم : سەردەكێشێت بۆ سەرقاڵ بوونی دڵ بە هاوشێوەی ئەو شتە بێنرخانە كە پێچەوانەی ڕێبازی پێشينە چاكەكانە ـ رضي اللّه عنهم ـ

جا حەڵاڵ نییە کە لەو ڕۆژەدا هیچ شتێك لە ڕێوڕەسمی جەژنەكە ئەنجام بدرێت چ لە خواردن یان خواردنەوە یان لە جلوبەرگ یان دیاری بەخشين وە جگە لەوانەش.
وە پێویستە لەسەر موسوڵمان كە سەربەرز بێت بە دینەکەیەوە وە ساویلکە نەبێت كە شوێنی هەموو قسەكەرێك نەكەوێت.



#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#بەبیرهێنانەوە
‌‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ‌ ‌و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌺
‌‌بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و سەلامەت و پارێزراو بن...

هەموو کات زۆرێکمان ئامادەین بۆ هەموو جۆرە ڕکابەرییەک(چاڵنجێک)، ئایا کێ لە ئێمە ئامادەیە بۆ ئەم ڕکابەرییە، کە ‌‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌‌ بۆ سوودی دواڕۆژمانە و هۆکارێکە بۆ دوورکەوتنەوەمان لە دۆزەخ...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
بەیانی پێنجشەممەیە و مانگی شەعبانە خۆتان لە پاداشتی ڕۆژوو بێ بەش مەکەن، کە هەر ڕۆژێک ڕۆژوو گرتن لە پێناو خوای گەورە ٧٠ پاییز لە ئاگری دۆزەخ بە دوورت ئەکاتەوە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
ـــ ﷽ ـــ
بۆ ئەمجارەش نوسەری بەڕێز {سالار عومەر} لە (پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب) لە هەولێر بە بەرهەمێکی تریان إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە خزمەتی خوێنەرانی بەڕێز دەبێت بە کتێبی [ شاری زینا "Pompeii "].

💢چاوەڕوان بن.

داواکارین لە خوای گەورە لە بەڕێزیان و تەواوی خوێنەرانی ئازیزش وەریبگرێت و بیکاتە تێشووی دواڕۆژیان.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست