پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.24K subscribers
595 photos
128 videos
9 files
203 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بۆ منداڵە نازدارەکانمان😍

وا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش تەنها چەند ڕۆژێکی زۆر کەمی ماوەتەوە💔، هەموو کات نزای ڕێنوێنی و جێگیری و بەردەوامی بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و خۆشەویستانتان بکەن، بەتایبەت لەم چەند شەوەی ماونەتەوە🥺.

🦆 پرسیارو وڵامی بیست و شەشەم 💔🥺 ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
لەچی مانگێکدا قورئانی پیرۆز دابەزی؟🤔
وڵامەکەی زۆر ئاسانە، دەڵێت:😍
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان🥰.

🦙 جائێستا پێویستە بزانین مەبەست چییە لەوەی کە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان دابەزیووە🤔، هەموومان دەزانین قورئانی پیرۆز هەمووی بەیەکجار دانەبەزیووە...

🕊️ خوای گەورە لەسورەتی بەقەرە دەفەرموێت:
اعوذ باللە من شیطان الرجیم
{شَهۡرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلۡقُرۡءَانُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡفُرۡقَانِۚ ....}

واتە: مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێکه‌ قورئانی تێدا نێرراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌ڕێنما بۆخه‌ڵکی وه‌ به‌ڵگه‌یانی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنه‌وه‌ی (دروست ونادروست)....

🐪 دەوترێت مەبەست لەدابەزاندنی قورئانی پیرۆز لەمانگی ڕەمەزاندا ئەوەیە یەکەم ئایەتی قورئانی پیرۆز لەمانگی ڕەمەزاندا دابەزێنراوە، یان لەمانگی ڕەمەزاندا دەستکراوە بەدابەزاندنی قورئانی پیرۆز.
🐇 دەوترێت یان مەبەست ئەوەیە کە لەمانگی ڕەمەزاندا خوای گەورە قورئانی پیرۆزی ناردووەتە خوارەوە هەر هەمووی بەیەكجار لە (لوح المحفوظ)ەوە بۆ (بيت العزة) لەئاسمانی دونیا (نەک بۆ سەر زەوی و بۆ پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ).

🌺 منداڵەکان فێربکەن و ڕایانبهێنن لەسەر ڕێزگرتن لەقورئانی پیرۆزو مانگی ڕەمەزان، فێریان بکەن چۆن فەرمانەکانی خوای گەورە جێبەجێ بکەن و چۆن گوێڕایەڵ بن.

ئاگاداربن لەڕۆژی دواییدا لەسەر بچووکترین شتی منداڵەکانتان لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت، ئەوەی منداڵەکەت پێی خۆشە مەرج نییە شتێکی باش و چاک بێت، بۆیە دەتوانن ئەوەی دەیانەوێت و باش نییە بسگۆڕن بەشتێک باش بێت و دڵخۆشی بکات.

دڵخۆشییەکی کاتی و خراپکردنی داهاتووی منداڵەکە، نەبوون و نەکردنی زۆر باشترە.

بەهیوای سوود🥰🕊️...
🥀 اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنَّا🥀
💐 ‌رَبِّ‌ ‌اغْفِرْ ‌لي‌ ‌خَطِيئَتي‌ وجَهْلِي‌، ‌وإسْرَافِي‌ ‌في‌ ‌أمْرِي‌ ‌كُلِّهِ‌، ‌وما‌ ‌أنْتَ‌ ‌أعْلَمُ‌ ‌به‌ ‌مِنِّي‌، ‌اللَّهُمَّ‌ ‌اغْفِرْ‌ ‌لي‌ ‌خَطَايَايَ‌، ‌وعَمْدِي‌ وجَهْلِي‌ وهَزْلِي‌، ‌وكُلُّ ‌ذلكَ ‌عِندِي‌، ‌اللَّهُمَّ ‌اغْفِرْ‌ لي ‌ما ‌قَدَّمْتُ ‌وما ‌أخَّرْتُ‌، ‌وما ‌أسْرَرْتُ ‌وما ‌أعْلَنْتُ‌، ‌أنْتَ ‌المُقَدِّمُ‌ وأَنْتَ ‌المُؤَخِّرُ‌، ‌وأَنْتَ‌ علَى‌ كُلِّ ‌شيءٍ ‌قَدِيرٌ‌‌‌ 💐
🥀 رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ 😔💔
🌺 رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ 🌺
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ 🌺
رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا 💔
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بۆ منداڵە ئەزیزەکانمان😍

وا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش تەنها چەند ڕۆژێکی زۆر کەمی ماوەتەوە💔، هەموو کات نزای ڕێنوێنی و جێگیری و بەردەوامی بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و خۆشەویستانتان بکەن، بەتایبەت لەم چەند شەوەی ماونەتەوە🥺.

🐥 پرسیارو وڵامی بیست و حەوتەم 💔🥺 ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
ناوی ئەو شاخە (چیا) چییە کە خۆشمان دەوێت و خۆشمانی دەوێت؟
وڵامەکەی زۆر ئاسانە، دەڵێت: 😍
چیای ئوحود🥰.

جا ئێستا پێکەوە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه چەند زانیارییەک لەبەردەکەین🥰.
🪿 دەکەوێتە شاری مەدینەی پیرۆزەوە.
🕊️ دەوترێت ناونراوە ئوحود چونکە نەلکاوە بەچیاکانی ترەوە.
🦜 لەم چیایەدا شەڕێک ڕوویدا لەنێوان موسڵمانان و بێباوەڕان، سەرەتا موسڵمانان سەرکەوتن، بەڵام دواتر بێباوەڕەکان دیسانەوە هێرشیان کردە سەر موسڵمانەکان، و لەبەرئەوەی کۆمەڵێ لەموسڵمانەکان لەفەرمانی پێغەمبەری نازدارمان ﷺ دەرچوون بۆیە بێباوەڕەکان ژمارەیەکی زۆریان لەموسڵمان بریندارو شەهیدکرد، بەڵام ئەنجامی ئەم جەنگە یەکلانەبوویەوە بەتەواوی.

بەهیوای سوود 🥰🥰
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بۆ منداڵە ئەزیزەکانمان😍

وا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش تەنها چەند ٢ ڕۆژی ماوەتەوە💔، بەبەردەوامی نزای ڕێنوێنی و جێگیری و بەردەوامی بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و خۆشەویستانتان بکەن، بەتایبەت لەم چەند شەوەی ماونەتەوە🥺.

🐓 پرسیارو وڵامی بیست و هەشتەم 😢💔 ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
گەورەترین تاوانەکانی چیین لەلای خوای گەورە؟🤔
وڵامەکەی دەڵێت:
پێغەمبەری نازدارمان -️ ﷺ - دەفەرموێت: «تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک و هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردنی نقومکەر (سوێندی درۆ، کە خاوەنەکەی نوقمی تاوان و هەڵەو گوناھ دەکات)».

دوای ئەمانە زیناکردن و خواردن و خواردنەوەی بێهۆشکەرەکان و بوختانکردن بەکەسانی بێئاگاو کۆمەڵێ شتیتر.

خوای گەورە پەنای هەموومان بدات🌹.

🦜🦜 ئەرکە لەسەر چاودێران هەر لەمنداڵییەوە منداڵەکانیان بەدووربگرن لەتاوانەکان و تاوانەکان و کارەچاکەکانیان پێبناسێنن، بۆ ئەوەی بەدووربن لەهەڵەو تاوان.

بەهیوای سوود🥰🥰
شەوی (٢٩)، شەوی قەدر.

تایبەتمەندییەکانی ئەمشەو:
ـ شەوی تاکە.
ـ باران دەبارێ.
ـ ١٠ شەوی کۆتاییە.

گرنگی پێبدەن دووعا زۆر بکەن،
عیبرەت بە كۆتاییە ئامان ساردمەبنەوەو بەكوڵ دوعا كەن دوعایەكت قبووڵ بێت بەسە بۆ ڕزگاربوون و نەجاتیت لە قیامەت.

• یوسف عمر

ئوممەتی ئیسلام و موسڵمانانی غەززە لە دوعاکانتان لەبیر مەکەن.

#وەرگیراوە_بەسوپاسەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بۆ منداڵە ئەزیزەکانمان😍

وا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش تەنها بەیانی ماوەتەوە💔، نزای ڕێنوێنی و جێگیری و بەردەوامی بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و خۆشەویستانتان بکەن.

🪿پرسیارو وڵامی بیست و نۆیەم 😢💔 ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ چەند جار حەجی کرد؟🤔
وڵامەکەی زۆر ئاسانە، دەڵێت:
یەکجار حەجی کردووە، ئەویش حەجی ماڵئاوایی بوو🥺.

جا ئێستا إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه پێکەوە چەند زانیارییەکی لەسەر لەبەردەکەین🥰

🕊️ لە ساڵی دەیەمی کۆچی بوو.
🐓 دواى فەتحکردنى مەککەی پیرۆز ئەنجامیداو وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد کە چەندین بەهاى ئایینى و ئەخلاقى لەخۆگرتبوو.
🦜 حاجی ماڵئاوایی بەم ناوە ناونرا چونکە پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ ماڵئاوایی لەخەڵکەکە کرد.
🐥 لەوتارەکەیدا ناوەڕۆکی ئیسلامی فێری خەلکەکە کرد، و فەرمووی ئەوەی ئامادەیە وتارەکەی بەو کەسانە بگەیەنن کە ئامادەنەبوون .
🦆 بەماوەی کەمتر لەساڵێک پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ دوای حەجی ماڵئاوایی وەفاتی کرد💔😔.



‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹🌷

بەهیوای سوود🕊️🕊️
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بۆ منداڵە چاوگەشەکانمان🥰

وا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش تەواو بوو💔، داواکارم لەخوای گەورە ڕێنوێنی و جێگیری و بەردەوامی بەئێمەو ئێوەش ببەخشێت.

🦜 پرسیارو وڵامی سییەم ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
بۆچی دەبێت بەردەوام بین لەپەرستن و کاری چاکە دوای مانگی ڕەمەزان؟🤔

وڵامەکان هەمەجۆر دەبن، لەوانە;
چونکە:-
🐓 خوای گەورە هەموو کات بوونی هەیە.
🐥 و هەموو کات ئێمە هەر بەندەی خوای گەورەین.
🦉 هەموو کات پێویستە فەرمانەکانی خوای گەورە جێبەجێ بکەین و بەدووربین لەحەرام.
🕊️ هەموو کات پێویستمان بەخوای گەورەیەو هیچ کاتێک خوای گەورە پێویستی بەئێمە نییە، بۆیە ئەرکە لەسەرمان بیپەرستین.
🦤 ئەو خوایەی کە لەمانگی ڕەمەزاندا چاودێریمان دەکات هەر ئەو خوایەیە کە لەدوای مانگی ڕەمەزان چاودێریمان دەکات.
🦅 ئێمەی موسڵمان بۆ ئەوەی بەپلە بەرزەکانی بەهەشت بگەین پێویستە هەموو مانگەکانی ساڵ گوێڕایەڵی شەریعەتی خوای گەورە بین نەک تەنها ڕەمەزان.
.....و چەندین هۆکاریتر...


بەهیوای سوود🥰🥰
#ڕوونکردنەوە....
🌺 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

نوێژی جەژنەکان{ڕەمەزان و قوربان}:-
زانایان سێ ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر حوکمی نوێژی جەژنەکان:-
🔺یەکەم دەڵێن(فرض عین)یە واتە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە لەسەری دانراوە.
ئەمەش مذهبي حنفيە، و لە گێرانەوەیەک لە احمدەوە هاتووە، و ابن تیمیە و ابن القیم و صنعاني و شوکاني و ابن باز و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت ڕایان لەگەڵ ئەمانە..

🔺دووەم دەڵێن(فرض کفایە)یە، واتە بە ئەنجامدانی لەلایەن کۆمەڵێکەوە لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، ئەمەش مذهبي حَنبلیە.

🔺سێیەم دەڵێن سونەتی مؤکدەیە، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعیە.
شێخ ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەڵێت:-
_ئەوەی دەیبینم نوێژی جەژن(فرض عین)یە واتە لەسەر هەموو موسڵمانێک فەرزە، و نابێت پیاوان وازی لێ بهێنن بەڵکو پێویستە ئامادەی بن، چونکە پێغەمبەر️ ﷺ فەرمانی بە ئافرەتە پێگەشتووەکان و تازە پێگەشتووەکان کردووە دەرچن بۆ نوێژ جەژن، بەڵکو فرمانی بەو ئافرەتانەش کردووە کە لە سووڕی مانگانەن دەربچن بۆ نوێژی جەژن بەڵام لە شوێنی نوێژی ئافرەتەکان نەبن، و ئەمەش بەڵگەیە بۆ دڵنیابوونەوەی..

_و لە فەتوایەکی تر دەڵێت ئەوەی بەلامەوە ڕاست بێت لە بەڵگەکان ئەوەیە کە ئەرک بێت لەسەر هەموو موسڵمانێک، پێویستە لەسەر هەموو نێرێک ئامادەی نوێژی جەژن بێت مەگەر ڕێگرێکی شەرعی هەبێت (بۆ ئامادەنەبوونی).


و شێخ ابن باز لەسەر ئەوەی کە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک(فرض عین)، دەڵێت ئەم قسەیە ڕوونترە لە بەڵگەکان و نزیکترە لە ڕاستەوە.

🔴بۆ حوکمی ئافرەتان:-
سونەتە بۆ ئافرەتان ئامادە بن لە نوێژی جەژن، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعي، و لە گێڕانەوەیەکی احمدەوە ابن حامد هەڵیبژاردووە، و مجد، و هەڵبژاردەی ابن باز و ابن عثیمینە ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت.

بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:-
عَن أُم عَطيَّة رضيَ الله عَنْها قالت:
كنَّا نُؤمَر أن نَخرُجَ يوم ا، حتى تَخرُجَ البكرُ من خِدرهِا، وحتى يَخرجَ الحُيَّضُ فيكُنَّ خلفَ الناس، فيُكبِّرْنَ بتكبيرِهم، ويَدْعونَ بدعائِهم؛ يرجونَ بركةَ ذلك اليومِ وطُهرتَه)
لە دایکی عەطیەوە ڕەزای خوای گەورەی لێبێت دەفەرمێت{پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێمان کرد کە ڕۆژی جەژن دەربچین، هەتاکو کچی تازە پێگەشتووش دەربچێت لە ژوورەکەی، و تەنانەت ئەوانەشی لە سوڕی مانگانەن دەربچن و لە پشتەوەی خەڵکەکە دابنیشن، تەکبیرات بکەن لەگەڵ تەکبیراتەکانیان، و داوا بکەن بە داواکانیان(نزا) تکای بەرەکەتی ئەو ڕۆژە و لێخۆشبوون لە تاوانەکان بکەن}..

برای موسڵمانم بۆ ئەنجامدانی نوێژ جەژن لە مزگەوت:-
🟠 گەر لەگەڵ ئەوە ڕایە بیت کە فەرزی عەینەیە پێویستە بچیت بۆ نوێژی جەژن و کەم تەرخەمی لێ نەکەیت، چونکە بە نەکردنی تاوانبار ئەبیت.
🔵گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە فەرزی کیفایە بچۆ بۆ مزگەوت با کەسێک بیت لەو کەسانەی بە ئەنجامدانی هەستاون و خۆت بێ بەش مەکە لە پاداشتەکەی.
🟤گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە سونەتی موئەکەدەیە لەبەر خۆسەویستیت بۆ پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ و زیندوو کردنەوەی سوونەتێکی بچۆ بۆ مزگەوت و خۆت لە پاداشتەکەی بێ بەش مەکە..

🟥خوشکی موسڵمانم بەڕێزتانش تاکو پێتان دەکرێت بچنە مزگەوت و بە کۆمەڵ نوێژی جەژن ئەنجام بدەن لەگەڵ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕۆشتن بۆ مزگەوت..
مەرجەکانی:
١_خۆ نەڕازاندنەوە بۆن خۆش نەکردن.
٢_گەر هاوسەرت هەیە پرسی پێ بکە.

و پیاوانش ناکرێت ڕێگری بکەن لە هاوسەرەکانیان بچنە مزگەوت مەگەر بزانێت بە چوونی هاوسەرەکەیان بۆ مزگەوت خۆیان یان کەسانی تر تووشی گوناهـــ دەبن ئەو کات دەتوانێت ڕێگریان لێ بکات{بۆ نموونە خۆی بڕازێنێتەوە یان قسە بێنێت و بەرێت و کێشە بنێتەوە...هتد}

بە بەڵگەی فەرموودەی نازدارمان️️ ﷺ {لا تَمنعوا إماءَ اللهِ مساجدَ اللهِ}.
إماء= بەندە، بەرامبەر وشەی (عبد)ە..
إماء بۆ ئافرەتە و عبد بۆ پیاوە.


گەر بە هۆکارێکی شەرعی نەتوانرا ئامادە ببیت لە مزگەوت إِنْ شَاءَ اللّٰه ئاساییە و دەتوانیت لە ماڵەوە نوێژەکەت بکەیت.

تێبینی//
_بۆ کاتی نوێژی جەژن بە ئەندازەی ڕمێک دوای خۆرهەڵاتن(واتە ١٥ تاکو ٢٠خولەک دوای خۆرهەڵاتن)، تاکو دابەزینی خۆر(واتە بەماوەیەک پێش بانگی نیوەڕۆ).


داواکارم لە پەروەردگاری بەخشندەمان تەواوی کار و پەرستنەکانمان وەربگرێت و جێگیری و بەردەوامییمان پێ ببەخشێت دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز..

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌺

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
چۆنێتێ‌ نوێژی جەژن:-

نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، لەبەر ڕیوایەتی ئیمامی (عمر) رضي الله عنه: نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ونوێژی قوربان دوو ڕكاتە ونوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە، تەواون بە بێ‌ كورت كردنەوە لەسەر زمانی محمد ﷺ.

دووەم: یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبر (تكبیرة الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە)ی هەستانەوە لە کڕنۆش(سجدە)
لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرﷺ لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.

تێبینی//
دەکرێت لەنێوان ٧ تەکبیرەکەو ٥ تەکبیرەکە چەند ویردێک بخوێنیت، وەکو سُبْحَانَ ‌اللّٰه‌‌‎ والْحَمْدُ لِلّٰه وأَسْتَغْفِرُ ‌اللّٰه‌ ولَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه، و سەڵاوات....هتد، گەر نەشیکەیت ئاساییە.

سێیەم: بە(صەحیحی) نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە ﷺ كەوا لەگەڵ (تەكبیرەكانی) نوێژی جەژن دەستی بەرز كردبێتەوە.

ئیمامی (البغوي) دەفەرمووێت: ئەمە ووتەی زۆربەی زانایانە لە صەحابەو پاش ئەوان رضي الله عنهم كە لە ڕكاتی یەكەم حەوت (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی دەست كردن بە نوێژ، وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە) جگە لە (تكبیرە) ی هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.

چوارەم: كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد دەستی بەخوێندنەوەی فاتیحە و پاشان [ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ] ی لەڕكاتێكدا دەخوێندو لەڕكاتەكەی تردا [اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ] دەخوێند. وە هەندێ‌ جاریش [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] و [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] ی دەخوێند
واتە گەر لە ڕکاتی یەکەم[ق وَالْقُرْآنِ المجید] خوێنرا لە ڕکاتی دووەم[اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ]، بۆ دوو سورەتەکەی ترش بەهەمان شێوە.
سوننەت و ئادابەكانی جەژن:-

١ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن.

٢ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.

٣ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
تێبینی// خۆڕازاندنەوە بە پێی ئەوە بێت لەشەرعدا دیاریکراوە.

٤ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی).

٥ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).

٦ـ ڕێگا گۆڕین:
لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.

٧ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
(ابنُ الحَجَر) ئەفەرموێ‌ لە (جبیر بن نفیر) ەوە فەرموویەتی: هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تقبل الله منا ومنكم). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
سەرپێچیەكانی جەژن:-

١ـ نەكردنی نوێژی بەیانی،
پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە، لەكاتێكدا دوو نوێژی جیاوازن و لە دوو كاتی جیاواز ئەنجام ئەدرێن.

٢ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت پەروەردگاریش دەفەموێت: [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ]
واتە: ئینجا سزای سەخت بۆ نوێژ خوێنەكان ئەوانەی لە نوێژەكانیان غافڵ و بێ‌ ئاگان و لەكاتی خۆیدا نایكەن.

٣ـ هەندێ‌ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕان، كارێكیش گەورە تاوان بێت ئیتر چ جوانیەكی هەیە ؟! پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: پێچەوانەی هاوەڵ بڕیاردەران ببنەوە و شواربتان سوك بكەنەوە و ڕیشیشتان بهێڵنەوە.

٤ـ بەكارهێنانی بۆنی خۆش و عەتر و گوڵاو لەلایەن ئافرەتانەوە چ لەماڵ بەمەبەستی پێشوازی كردن لە میوان یان بە مەبەستی دەرچوون بۆ ماڵی خزم و دۆست و پیاسە كردنی باخچە و شوێنە گشتیەكان لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر ئافرەت خۆی بۆن خۆش بكات و بەلای كۆمەڵە خەڵكێكدا تێپەڕ ببێت ئەوا وەك تاوانی زینا وایە.

٥ـ وازهێنانی ئافرەتان لە پۆشاكی شەرعی و گەڕانەوەیان بۆ سەر جلی ناشەرعی و تەسك نیوە ڕوت لەبەر كردن بەبیانوی خۆشی جەژن و پێشوازی كردن لە میوان یان دەرچونیان لەماڵ بەبێ‌ كارێكی پێویست خوای پەروەردگاریش ئەفەرموێ‌: [وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] واتە: جوانی و خشڵی خۆیان دەرنەخەن لە ئاست نامەحرەم جگە لەوەی لێی دەرئەكەوێ‌ (واتە: تەنها هەردوو دەست و دەم و چاویان) و با سەرپۆش و لەچكەكانیان بدەن بەسەر گەردن و سنگیانیشدا تا سنگ و بەرۆكیان دەر نەكەوێ‌. بۆیە دەبێ‌ ئافرەتان خۆیان بپارێزن لە خۆ ڕازاندنەوەی ناشەرعی و بەكارهێنانی مكیاج و كەرەستەی خۆ جوانكردنەوە و جلی ناشەرعی.

٦ـ تەوقە كردنی ئافەرتان و پیاوان لەگەڵ یەكتر بەهەمان شێوە كوڕان و كچانی باڵغ بوو بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و بەبیانوی دڵپاكی و خزمایەتی، پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر مێخێكی ئاسنین لەسەر پیاوێك دابكوترێت باشترە بۆی لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێك بكەوێت كە بۆی حەڵاڵ نەبێت.

٧ـ چاو نەپاراستن لە ئاست نامەحرەم و تێڕوانینی حەرام، لەكاتێكدا خوای پەروەردگار ئەفەرموێ‌: [وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] واتە: بە ژنانی باوەڕدار بڵێ‌: با چاویان دابخەن لە تەماشاكردنی نامەحرەم. بە هەمان شێوە بۆ پیاوانیش ئەفەرموێ‌: [قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] واتە: بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ‌: چاو دابخەن لە ئاست تەماشاكردنی ژنانی نامەحرەم. (نظر) كردنیش جۆرێكە لە جۆرەكانی زینا كردن هەروەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: زینا كردنی چاوەكانیش بریتیە لە تەماشاكردنی نامەحرەم. وە هەندێك لە هاوڕێكانی (سفیان الثوري) یش فەرمویانە: ڕۆژی جەژن لەگەڵ سوفیان دەرچووین پێی وتین: یەكەم شتێك لەم ڕۆژەماندا لەسەرمانە ئەنجامی بدەین چاو داگرتنە لەئاست نامەحرەمدا.

٨ـ یاری كردن بە تەرەقە و هاوشێوەكانی: ئەمەش ئەبێتە هۆی ترساندن و ڕاچەڵەكاندنی موسوڵمانان پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرموویەتی: دروست و ڕەوا نیە بۆ هیچ موسڵمانێك موسوڵمانی تر بتۆقێنێت.

٩ـ تایبەت كردنی ڕۆژی جەژن لەلایەن هەندێ‌ خەڵكی بێ‌ ئاگا بەسەردان كردنی گۆڕستان و تازەكردنەوەی تەعزیە و یادكردنەوەی مردوو بە گریان بەشێوەیەكی ناشەرعی.

١٠.گوێگرتن لە گۆرانی بە بیانووی دەربڕینی خۆشحاڵی، لە کاتێکە پێویستە داوا لە خوای گەورە بکرێت پەرستنەکانمان وەربگرێت و سوپاسی بکات کە ڕێگەی پێیدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەواو بکات.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
پڕۆژەی ئاگا پڕۆژەیێکی خۆبەخشی قازانج نەویستە،تێیدا لەپێناو بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست کار دەکات لەبوارەکانی ئایینی و زانستی و رۆشەنبیری گشتی.
ئازیزان...
ئەمساڵیش پڕۆژەی #ئاگا هەڵسا بە راگەیاندنی پڕۆژەیێکی ناوازەی تر بۆ چاپکردنی کتێب بۆ گەنجان،
کە تێیدا چەندان گەنجی خامە رەنگین تێیدا بەهرەی نووسینی خۆیانیان بە گەڕ خست و ئەو بەرهەمە ناوازانەی لێ بەرهەمهات.
ئەمساڵیش وەک ساڵی پار #ئاگا بەژداری دەکات لە پێشانگای کتێب لە هەولێر بۆ بەردەستخستنی بەرهەمە نوێیەکان.

#ئاگا_بۆ_بنیادنانی_تاک_و_بە_ئاگا_هێنانەوەی_کۆمەڵگە
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project